پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
02-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,939
وێنە 106,211
پەرتووک PDF 19,184
فایلی پەیوەندیدار 96,696
ڤیدیۆ 1,331
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان - عومەری...
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
مەحمود مورادی
جەژنی نەورۆز
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەژنی نەورۆز

جەژنی نەورۆز
جەژنی #نەورۆز# .
#ماکۆ ساوین#
ڕیشەی نەورۆز بۆ سەدان ساڵ لەناو نەتەوەی کورددا ڕەگی داکوتیووە، بەهۆی ئەو مێژووە دێرینەشەوە دەیان چیرۆکی ڕاستی و ئەفسانەیی و ئایینی لە خۆگرتووە. ئەو چیرۆکانەش لەناو گەلانی زاگرۆسی بڵاوبۆتەوە بۆیە هەر هەموویان ئەو جەژنە بە بۆنەیەکی نەتەوەیی خۆیان دەزانن.
دوژمنی کورد وەک پیشەی کارەکانی تریان، دەیانەوەێ ئەو ناسنامە نەتەوەییە لە ناو کورددا دەرهەڵکێش بکەن و مۆرکی نەتەوەی خۆیانی لێ بدەن، هەموو ڕێگایەک دەگرنە بەر تاوەکوو ئەو جەژنە لەلایەن کوردەوە کاڵ بکەنەوە. لە درێژە باسەکانماندا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە جووەکان مێژوو دەشارنەوە، عەرەبەکان مێژوو چەواشە دەکەن و فارسەکانیش هەم مێژوو دەشارنەوە و هەم چەواشەی دەکەن. جا کوردیش لەنێوان ئەو هەموو شاردنەوە و چەواشەکاریانە مێژووەکەی خۆی لێ ون دەبێ. لە زۆر بابەتی مێژوویی و ئایینی سەبارەت بە نەورۆز ڕاستییەکانمان لێ ون دەبێ، وەک دەڵێن نەورۆز پەیوەندی بە کوردەوە نییە، یاخود دەڵێن نەورۆز جەژنێکی ئایینیە و پەیوەندی بە ئاگر پەرستانەوە هەیە، بۆیە لێمانی حەرام دەکەن.
ئومێدەوارم لە درێژەی لێکۆڵینەوەکەم بەرچاو ڕوونیەکمان هەبێ سەبارەت بە جەژنی نەورۆز.
نووسینەکەم لەسەر سێ بابەت دابەش دەکرێ: بەشی یەکەم لەسەر نەورۆز، دووەم لەسەر کاوە و زوحاک، سێیەم نەورۆز و ئیسلام.
$1. جەژنی نەورۆز لەنێوان کورد و گەلانی زاگرۆسی$
زۆر جار پرسیار دەکرێ ئایا نەورۆز پەیوەندی بە کوردەوە هەیە یان گەلانی زاگرۆسی؟ کوردە نەتەوەییەکان دەڵێن ئەو جەژنە تەنیا پەیوەندی بە کوردەوە هەیە بەڵام لایەنێکی تر دەڵێن نەورۆز جەژنی گەلانی زاگرۆسیە. جا با بزانین ڕەگوڕیشەی نەورۆز لە کوێووە هاتووە.
$1. 1 ئایا نەورۆز وشەیەکی کوردییە؟$
وشەی نەورۆز لە دوو بڕگە پێک دێت: ‘نەو’ واتە نوێ یان تازە هەروەک لە فەرهەنگی هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار ئاماژەی پێکراوە.(1) ئەشێ ‘نەوە’ش هەر لە ‘نەو’ هاتبێت وەک کورد دەڵێت نەوەی داهاتوو. ‘رۆز’ واتە ڕۆژ، لە زمانی کوردی زۆر جار دەنگی ‘ژ’ دەبێتە ‘ز’ وەک ئەژدیها بووەتە ئەزدیها یاخود بە پێچەوانەوە، ئەشێ ئەزدیها بوبێت ئێمە کردومانە بە ئەژدیها یان ئەژدیهاک، یان وشەی تیژ بووەتە تیز.(2) ئەشێ لە ڕابوردودا نەو-ڕۆژ بوبێت.
لە هەندێک سەرچاوەی دێرین ئاماژە بەوە کراوە نەورۆز بە نۆ-رۆز هاتووە، (3)(4) واتە نۆ ڕۆژ. بەڵام نۆ-ڕۆژ واتایەکی وەرزی نییە، لە درێژەی بابەتەکەماندا نەورۆز ئەگەر بە بابەتێکی ئایینی ببەستینەوە ئەوا ئەشێ نۆ-رۆز بوبێت.
بەڵام ئەوەی من بە دواچونم بۆ کردبێ، هەر ئەبێ نەورۆز بێت نەوەک نۆرۆز، چونکە لە زمانی ئەرمەنی نەڤ-ساڵ بۆ نەورۆز بەکارهاتووە، لە سوغدیانیش کە ئێسا ئوزبکستانە بە نەو-ساڵ هاتووە، ئەبینین دەنگی ‘ڤ’ بووەتە ‘و’ هەروەک لە کرمانجی سەرو و ژوور ئەو دەنگە دەگۆرێ. یاخود بۆ جەژنێکی تر ‘نەو-سارد’یان بەکارهێناوە.(5) بۆیە دەبینین ‘نەو’ بەکارهاتووە لە زمانەکانی تریش. لە تەلمودی ‘بابل’ی بە نەورۆز وتراوە نەو-ساڵ. کەواتە بۆ جارێکی تریش و لە سەرچاوەیەکی تریش ‘نەو’ بەکارهاتووە. لە بڕگەی داهاتوو زیاتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە ‘نەو’ وشەیەکی کوردییە.
بۆ ئەوەی بزانین ‘نەو’ کە بە مانای نوێ دێت، کوردییە یان نا، تەنیا پێویستمان بە دوو زمانە. یەک: لە زمانی ئەرمەنی بە نوێ دەوترێت ‘نۆر’ واتە لە وشەی ‘نەو’ دوورە. دووەم: لە زمانی عیبری (هیبرو) بە نوێ دەگوترێت ‘هەداش، چەداش’، کەواتە ‘نەو’ عیبری نییە. واتە لێرەدا وشەی ‘نەو’ کوردییە. لە بڕگەی داهاتوودا بۆمان ڕوون دەبێتەوە بۆچی من ئاماژەم تەنیا بە زمانی ئەرمەنی وعیبری کردووە.
$1. 2 ئایا نەورۆز جەژنی وەرزی یە یان ئایین نییە؟$
نەورۆز جەژنێکی وەرزی بووە بە پێی دەقە مێژوویەکان و ئایینییە زاگرۆسییەکان، بەڵام لە دوایدا بووەتە جەژنێکی ئایینی.
گەلانی زاگرۆسی توانستێکی باڵایان لە ئەستێرەناسی و پێشبینی هەبووە بە تایبەتی مۆغەکان کە تیرەیەکی میدی بوون، دەبینین ڕۆژەکانی ساڵ لەسەر چوار وەرز دابەش دەکرێ، لە ڕۆژی نەورۆز ماوەی تاریکی و ڕووناکی دەگەنەوە یەک ئاست، لە دوایدا ساتەکانی ڕووناکی زیاد دەکات و لە 21ی مانگی شەش واتە سێ مانگ پاش نەورۆز درێژترین کاتی ڕووناکیە، بەو وەرزەیان وتووە تیرگان. لە دوایدا ڕووناکی لە کەمی دەدات هەتا 21 – 22ی مانگی نۆ، دیسان تاریک و ڕووناکی وەک یەکی لێ دێت، ئەو ڕۆژەیان ناو ناوە میهرگان کە وەرزی درۆێنەیە. لێرەوە تاریکی ماوەکەی زیاد دەکات هەتا 21ی مانگی دوانزدە کە دەبێتە شەوی یەڵدا واتە درێژترین کاتی تاریکی. لێرەدا دەبینین نەورۆز و تیرگان ومیهرگان و یەڵدا جەژنێکی وەرزین. ئەو دیاردە سرووشتییە لەلایەن مۆغەکانەوە بووەتە جەژن و نەورۆزیش بووەتە سەری ساڵ. بیرونی دەڵێ نەورۆز جەژنی وەرزیە و بەهارییە، ‘سەدە’ وەرزی زستانە، ‘تیرگان’ ناوەڕاستی هاوینە و ‘میهرگان’ ناوەڕاستی پایزە. هەروەها بۆ هەموو جەژنێکیش چیرۆکێک باس دەکات، میهرگان بە ڕۆژی تێکشکانی ئەژدیهاک دائەنێت کاتێک لە شاخی دەماوەند لەلایەن فەریدوون تێکدەشکێت و زیندانی دەکرێت.(6)
بۆنە وەرزیەکان لە دوایدا لەنێوان گەڵان ڕوخسارێکی ئایینی بەخۆیەوە دەبینێت. بۆ نموونە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە بەریتانیا ئایینێکی فرەخودایی سەریهەڵدایەوە بە ناوی ویک-ئۆ ‘Wicca’ لەسەر بنەما ئایینە کۆنەکانی وەک میثرا، ئەوانیش ڕۆژی یەڵدایان ناولێنا ‘یوول’.(7) پێش مۆغەکانیش، سۆمەریەکان سەری ساڵێان لە ڕۆژی یەکەمی مانگی نیسان بووە و پێیان وتووە ئەکیتو. لەبەرئەوەی ئایین ڕیشەیەکی داکوتراوەی هەیە لە ناو مرۆڤایەتی، ئەو وەرزانە بوونەتە بابەتێکی ئایینی، واتە هەموو بۆنە ئایینەکانیان خستۆتە ئەو کاتانە. بۆ نموونە ئەگەر هاوسەرگیری لە ڕۆژی نەورۆز بکرێت و پیتاندن ڕووبدات ئەوا منداڵ لە کاتی یەڵدا لە دایک دەبێ، لە دایک بوونی منداڵ لەنێوان 275- 280 ڕۆژە. بۆیە پێغەمبەران لە کاتی یەڵدا لە دایک بوون یان لە 25ی مانگی دوانزدەیان کردۆتە یادی لەدایک بوونی میثرا و دەیان خودای تر وەک خودای میسر حور و مەسیح و هەتا دوایی.
بۆیە دەبینین جەژنی نەورۆز بووەتە بابەتێکی ئایینی. وە ئەگەر نەورۆز لە بنەڕەتدا ‘نۆ-رۆژ یان نۆ-ڕۆز’ بوبێت، ئەوا ژمارە نۆ پەیوەندییەکی قوڵی هەیە لەگەڵ ئایین. تەنانەت نیکۆلا تێسلا دەڵێت ئەگەر لە نەهێنی ژمارە سێ و شەش و نۆ تێبگەیت ئەوا کلیلێکە بۆ تێگەیشتن لە گەردوون.(8) لە ئایینی زەردەشتی ژمارە نۆ بریتییە لە نۆ پلەکانی عیرفانی. لە هیندۆسی و بودیزم ژمارە نۆ پیرۆزە و نمایش لە بەرزترین پایەی هۆشداریەتی دەکات. لە ئایینی کریستیان ژمارە نۆ پەیوەندیدارە بە ‘میوەی گیانی پیرۆز’ بریتییە لە (خۆشەویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامی، دڵچاکی، چاکە، وەفاداری، ڕێزداری و خۆڕاگری) . لە ئەفسانەی ‘نۆرس’ نۆ جیهان هەیە، لە ‘داویسم Taoism’ ژمارە نۆ بریتییە لەنۆ هەنگاو بۆ گەیشتن بە جیهانی ڕوحانییەت و عیرفانییەت هەروەک لە ئایینی زەردەشتی ئاماژەی پێکراوە. لەبەر ئەوەی زۆرێک لە مێژوو ون بووە بۆیە هیچ کەسێک ناتوانێ بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات کە نەورۆز بووە یان نۆرۆز بووە.
$1. 3 ئایا نەورۆز جەژنی کوردە یان گەلانی زاگرۆسیە؟$
زۆر ڕاو بۆچوون لەسەر جەژنی نەورۆز دراوە، بەڵام ئەوەی گرینگە دەمەوێ باسی بکەم. لە تەلمودی جێرێسەلیم ‘یەروشەلمی’ باس کراوە نەورۆز جەژنێکی میدیە. لە تەلمودی بابلی بەمانای سەری ساڵ دێت، لەئەرمەنیەوە بەناوی ‘نەڤ-ساڵ’ هاتووە. لە تەلمودی بابلی جەژنی تیرگان و میهرەگان هەیە، لە ئەرمەنی بە میهرەگان دەوترێت مێهێگان، بیرونی دەڵێ هەندێک لە پێرشیا بە میهرەگان دەڵێن نەورۆز، کە دەکەوێتە وەرزی پایز.(9)
لە سەرەتادا وتمان جووەکان بابەت ئەشارنەوە، لە تەلمودی تازەدا ئەو دەقەیان لێ دەرهێناوە، هەندێک ڕا هەیە دەڵێن بە پێی تێپەربوونی کات وشەکان گۆڕدراون و ناوەکان لابراون.
سیمکا کرۆس لە زانکۆی پێنسلڤینیا باس لە تەلمودی جێرێسەلیم دەکات و باسی نەورۆز دەکات، کە جووەکان ئەو یادەیان کردۆتەوە. سەبارەت بە جەژنەکانی تر ئاماژە بە تەلمودی بابلی دەکات و دەڵێت جەژنەکان بەو شێوەیە ناویان هاتووە
پرۆفێسەر جێنی ڕۆز زۆر بە ڕاشکاوانە باسی لە تەلمودی جێرێسەلیم و بابلی دەکات و باسی ئەوە دەکات دەڵێ لە تەلمودی جێرێسەلیم نەورۆز بە جەژنی میدیەکان داندراوە. پێنج ساڵ پێش ئێستا نامەم بۆ پرۆفێسەر ڕۆز نارد و ئەو بابەتەم لەگەڵی دووپات کردەوە، دووپاتی کردەوە کە ئەو زانیاریە لە تەلمودی جێرێسەلیم بوونی هەیە.
دەڵێن مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، شاردنەوەی ئەو مێژووە ڕووداوێکی نێوان پەیامبەری ئیسلام و جووێکمان دێنێتەوە یاد. کاتێک پەیامبەر بە جووەکە دەڵێت ئێوە ئایەتی بەردبارانتان هەیە ئەویش دەست لەسەر دەقەکەی تەورات دادەنێت و دەڵێت ڕەجم لای ئێمە نییە. دیارە ئەم بابەتانە لە مێژوو دووبارە دەبنەوە، بە تایبەتی سەبارەت بە مێژووی کورد.
هۆکاری باس کردنی نەورۆز لە تەلمود بۆ ئەوە دەگەرێتەوە چونکە جووەکان سەری ساڵیان لە مانگی سێ و چواری ڕۆژمێری گریگۆریان دەست پێ دەکات و پێی دەڵێن ‘نیسان’، واتە سەری ساڵیان دەکەوێتە مانگی سێ، دیارە ئەو دیاردەیە لەگەڵ جەژنی میدیەکان زۆر لێک نزیک بووە، هەرچەندە سەری ساڵی جووەکان دیار نییە چونکە ئەوان لەسەر ڕۆژمێری مانگ دەرۆن نەوەک خۆر.
جەژنی نەورۆز ڕەگوڕیشەی بەناو گەلانی زاگرۆسی و نازاگرۆسی داڕۆیشتووە یادی دەکرێتەوە وەک لە وڵاتانی: ئەفغانستان، ئەزەربایجان، هیندستان، کازاخستان، پاکستان، تاکجیکستان، تورکمانستان و ئوزبکستان و نیپال و ئەرمەنیا. تەنانەت سەری ساڵ لە ئەوروپاش لە 25ی سێ بووە کە لەسەر ڕۆژمێری جولیان ڕۆیشتوون، لە دوایدا ڕۆژمێریان لە ساڵی 1582 گۆڕدرا بۆ ڕۆژمێری گریگۆریان.
لە کلیلێکی تری مێژووییدا، فارسەکان جەژنی نەورۆزیان نەکردووە بەڵکوو لەگەڵ جووەکان جەژنیان کردووە، لە بەڵگەیەکی مێژووییدا کورەکەی کوڕوش بەناوی کەمبەس لە 27/3/538 جەژنی کردووە کە دەکاتە مانگی ‘نیسان’ و سەری ساڵی جووەکان، هەروەها داریوس و خەشایارشای کوڕی بەهەمان شێوە لە نیسان جەژنیان گێراوە.(10) ئیتر نەورۆز لە بنەڕەتدا جەژنی کوردان بووە و ئێستا بووەتە جەژنی گەلانی تر.
$1. 4 کەی جەژنی نەورۆز لە مێژوو باس کراوە؟$
لە کەلەپوری زەردەشتییەکان، لە پەڕتووکی یەشت و دینکەرد و بوون-داهیشنیا باس لە کەسایەتییەکی گرینگ دەکرێت بە ناوی ‘یما’. ‘یما’ لەلایەن ئاهورامەزدا هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی چاکە لەسەر زەمین بڵاوبکاتەوە کە خۆی پاشای بەهەشتی سەر زەویە. ئەو بەهەشتەی بە نۆسەد ساڵ هەژمار دەکرێت و بە چاخی زێرین داندراوە، تەنانەت ئاهورامەزدا پێی دەڵێت شوێنێک لەژێر زەوی درووست بکات بۆ ئەوەی گیانداران و مرۆڤی چاک لە بەستەڵەک بپارێزێ. بە بۆچونی ‘گراهام هانکۆک'(11) شاری ‘دێرینکویو’ کە لەژێر زەوی درووست کراوە پەیوەندی بە ‘یما’وە هەیە، چونکە درووستکردنی ئەو شارە لەگەڵ سەردەمی بەستەڵەک یەک کاتە.
لە هۆم-یەشت ڕۆڵی ‘یما’ باس دەکرێت تاوەکوو سەرکەوتن بۆ ئاهورامەزدا بەدەست بهێنێت، ئەمەش پەیوەندی بە نەورۆزەوە هەیە، ئەو جەژنە پەیوەندی بەو سەردەمەوە هەیە کە جیهان لە خۆشگوزەرانی دابووە.(12) ‘یما’ جەژنی نەورۆزی داهێناوە کە سەری ساڵ و جەژنی بەهارە، ئەو جەژنە لەناو خێزانی پاشاکان گێردراوە. بەو ڕۆژەش وتراوە ‘رۆز هورمەزد’، هەروەها جەژنی میهرگانیش بۆ ‘میثرا’ بووە.(13)
زەینەفۆن باس لە جەژنێک دەکات لە پرسەپۆلی کراوە کە تەختی جەمشیدی پێ دەڵێن، جەمشید هەر ‘یما’یە و فارسەکان ناویان گۆریووە.
لە هەندێک دەقی نامتمانەی ئایینییەوە واتە کەلەپوری ئایینی هاتووە دەڵێن ‘یما’ لە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵ واتە لە مانگی ڤەرڤەردین کە دەکاتە نەورۆز بۆ ئاسمان فڕیووە. بۆیە شوێنکەوتوانی زەردەشتی لە هیندستان بەو ڕۆژە دەڵێن نەورۆزی جەمشیدی، بەڵام زۆربەی ڕایەکانی تر جیاوازە دەڵێن بەهۆی ئەوەی ‘یما’ نەورۆزی داهێناوە بۆیە ناوی لێنراوە نەورۆزی جەمشیدی.
بەڵام وەک نووسراوێک بە دەق ناوی نەورۆز هاتبێ و نەفەوتا بێت ئەوا تەلمودی ‘جێرێسەلیم’ە بەڵام ئەو دەقەش لە ئێستادا بەردەست نییە.
لەسەردەمی ساسانیەکاندا جەژنی نەورۆز یادێکی گرینگی ئەو گەلانە بووە کە کورد تێیدا خاوەنداریەتی لێکردووە. لە مێژوو باس کراوە جووەکان 4000 درهەمیان بۆ ئەردەشێری یەکەم (180-242 ز) بە دیاری ناردووە. هەروەها هاوسەری خوسەروەی دووەم بەناوی شیرن، لەسەر ئایینی کریستیان بووە و بەڕەچەڵەک ئەرمەنی بووە(14)، شاژن ‘شیرین’ ئاهەنگی ڕۆژی نەورۆز و ‘سەدە’ی گێراوە.(15)
لە پاش ئیسلامیش لەسەردەمی بوەیهیەکان (934-1055 ز) بۆنەکانی سەردەمی ساسانیان نوێ کردۆتەوە یەکێک لەوانە جەژنی نەورۆز بووە. بوەیهیەکان هەموو جەژنەکانی زەردەشتیان لە ناو ئێراندا زیندوو کردەوە و نەورۆزیان وەک جەژنی بەهار ناساند. ناوەڕاستی زستانیان بە ‘سەدە’ ناساند. تیرگان بۆ ناوەڕاستی هاوین. میهرگان بۆ پایز. واتە هەموو جەژنەکانیان زیندوو کردەوە.(16)
لە ناوچەی زاگرۆس ئەو ئاهەنگە هەر بە زیندووی مایەوە هەتا هاتنی مەغۆلەکان. لە پاش هاتنی مەغۆلەکان بەهۆی ئەوەی زەردەشتییەکان تووشی نەهامەتی زۆر بوون ئەو یادە نەکراوەتەوە، تەنیا لە ناوچەکانی مەکران و یەزد نەبێ.
$1. 5 ئایا پەیوەندی جەژنی نەرۆزۆ و ئایینی زەردەشتی چییە؟$
هەرچەندە نەورۆز پەیوەندی بە وەرزەوە هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئایین ڕەگوڕیشەی لەگەڵ مرۆڤایەتی داکوتیوە بۆیە زۆر جار بابەتە کولتووریەکان و دیاردە سرووشتییەکان تێکەڵ بە بۆنە ئایینەکان دەبێت. لەبەر ئەوەی ئایینی زەردەشتی ئایینی دەوڵەت بووە بۆیە ئەو بۆنەیەش بووەتە جەژنی زەردەشتییەکان. وەک قەشەی ئەرمەنی بەناوی گیرگۆری ئارشارونی دەڵێ نەورۆز جەژنێکی ئاهورامەزداییە.
زەردەشتییەکان سێ ڕۆژمێریان هەبووە و جیاواز بووە لەو ڕۆژمێرییەی گریگۆریانی ئێستا، ڕۆژمێری زەردەشتیان دابەش دەکرێ بۆ 12 مانگ و هەر مانگێک 30 ڕۆژ دەبێ. ئەو پێنج ڕۆژەی دەمێنێتەوە دەبێتە کۆتایی ساڵ بەناوی هەر پێنج بەشی گاتاکان کراوە: ئاهونڤاد (ئاهوناڤایتی) ، ئوشتاڤاد (ئوشتاڤایتی) ، سپێنتۆماد (سپێنتا-ماینیۆ) ، هاڤوخشاثرا (ڤۆهۆ-خشاثرا) ، ڤاهیشتۆشت (ڤاهیشتۆ-ئیشتی) .
ناوی مانگەکان: فەرڤەردین (فەروەردین) ، ئاردیبێهێشت (ئوردیبێهێشت) ، خورداد، تیر، ئامرداد (مۆرداد) ، شەهریڤار (شەهریوەر) ، میهر، ئابان (ئاڤان) ، ئادار (ئازەر) ، دێی (دەی) ، بەهمەن، ئاسپەندارماد (ئەسفەند، سیپاندارماز) . هەروەها هەفتە لە ڕۆژمێری زەردەشتیدا نییە، هەر ڕۆژێک و ناوێکی هەیە کە بەناوی ‘ئەمێشتاسپێنتا’یەکە واتە بەناوی یەزدێکە، تەنیا چوار ڕۆژ نەبێ کە ڕۆژی پیرۆزی ئاهورامەزدایە.
ناوی ڕۆژەکان: هورمەز، بەهمەن، ئاردیبێهێشت (ئوردیبێهێشت) ، شاهریڤار، ئاسپەندارماد (ئەسفەند، سیپاندارماز) ، خورداد، ئامرداد، دائپادار، ئادار، ئاڤان، خورشید، موهور، تیر، گۆش، دائپمێهر، مێهر (میهر) ، سارۆش (ساروش) ، ڕەشنو، فەرڤەردین (فەروەردین) ، بەهرام، ڕام، گۆڤاد، دائیپدین، دین، ئاشیشڤانغ، ئاشتاد، ئاسمان، زامیاد، ماهراسپاند، ئانێران.
سێ جۆرە ڕۆژمێری هەیە یەکیان قەدیمی ئەوەی تر شاهنشاهی و ئەوەی تر وەرزی.
ڕۆژی نەورۆز سەری ساڵە لە ڕۆژمێری قەدیمی دەکەوێتە مانگی هەشتی گریگۆریان. لە شاهنشاهی دەکەوێتە مانگی نۆ. لە وەرزی دەکەوێتە بیستویەکی مانگی سێ. ئەو دە ڕۆژەی کۆتایی ساڵ بۆنەی یادکردنەوەی مردوانە. شوێنێک لە ماڵەوە بۆی تەرخان دەکرێ یان لە ئاتەشگا. گوڵدانێکی زیوین لەسەر مێزێکی مەڕمەڕ دادەنێن و گوڵی تێ دەکەن، چرایەکیش دادەگیرسێنن لەگەڵ ئاگری پیرۆز. ئینجا نزاو و نوێژ بۆ مردوەکە دەکرێ.
لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەی کە بە ناوی گاتاکان کراون، گاتاکان دەخوێنرێت. هەروەها لە ڕۆژی شەشەمی فەرڤەردین واتە 26ی 3 یادی لە دایک بوونی پەیامبەر زەردەشتە وە پێی دەگوترێت نەورۆزی گەورە یان خورداد-ساڵ. یادی کۆچی دواییشی دەکەوێتە مانگی فەرڤەردین کە دەکاتە مانگی نۆی ڕۆژمێری گریگۆریان، ئەو ڕۆژە بە نزا خوێندن و پێکردنی بخور دەبەنە سەر.(17) لێرەدا دەبینین زەردەشتییەکان ئەو بۆنە وەرزیە دەکەنە بۆنەیەکی ئایینی و وەرزی. واتە بۆ زەردەشتییەکان نەورۆز سەری ساڵە و هەروەها بۆنەی ئایینە چونکە لە دەقەکانی خۆیان ئاماژەی پێکراوە. بەڵام بۆ گەڵانی تر تەنیا وەرزیە، وە بۆ کوردی موسڵمانیش نەورۆز تەنیا جەژنی وەرزی و ڕۆژی سەرکەوتنە بەسەر دوژمنانیدا.
$2. نەورۆز لەنێوان ئەفسانە و ڕاستیدا$
گرینگە نەورۆز وەکوو خۆی هەڵسەنگێنین جا چ ڕاستی مێژووی هەبێ یان نەبێ، ئەگەر نەورۆز ئەفسانەش بێت دەبێ وەک بەهایەکی کولتوری نرخی خۆی پێ بدرێت، یۆنانیەکان شانازی بە ئەفسانەکانی خۆیان دەکەن و تەنانەت شانازی بە خوێن ڕێژەکانی خۆشیان دەکەن، خوێنرێژی وەک ئەلکزاندرای مەکەدۆنی خوێنی هەزاران کەسی ڕشت و دەیان وڵاتی داگیرکرد، نەک ستایشی دەکەن بەڵکوو ئەفسانەی خوداوەندیشی دەخەنە پاڵ و لە دایک بوونەکەشی بە هێزیکی خوداوەندی لە مێژوو دائەنێن. بەڵام سەیرە لای من هەندێک بەناو ڕۆشنبیری کورد ئەو جەژنە کاڵ دەکەنەوە لەژێر پەردەی خورافاتدا لە کاتێکدا هەقیقەتی مێژووی هەیە ئەگەر ئێمە چەمکە وەرزیەکەی بەهەند وەربگرین. نەک چەمکی وەرزیەکەشی بەڵکوو دەیان سەرکەوتنی ترمان هەیە و لە مێژوودا باس کراوە و پەیوەندی بە نەورۆز هەیە. سەدان ساڵە نەورۆز وەک بەهایەکی کولتووری لەناو ئێمەدا یادی کراوەتەوە و ئێستا بۆچی ئەو جەژنە لە کولتوری خۆمان داماڵێن.
$2. 1 ئایا جەژنی نەورۆز ڕاستییە یان ئەفسانەیە؟$
نەورۆز جەژنێکی وەرزی و ئایینی بووە، لە مێژوو باس کراوە، بەڵام هۆکاری ئەوەی دەگوترێت ئەفسانەیە یان نا، لەبەر ئەوەی زۆر چیرۆکی خراوەتە پاڵ و سەرچاوەکانیش بابەتی جیاواز دەخەنە ڕوو بۆیە ئەو جەژنە لای هەندێک کەس بووەتە ئەفسانە.
ڕووداوە سیاسییەکان و ئایینیەکان و ئەفسانەکان لەو ڕۆژانە یادی کراوەتەوە، ئەشێ سەرکەوتنەکانی کاوەش یان لە نەورۆز بوبێت یاخود یادکردنەوەکەیان خستۆتە کاتی نەورۆز. یان ڕووداوە سیاسییەکان لەو ڕۆژە ئەنجام دراوە، دوور نییە لەو مێژووە چەند هەزار ساڵەی کورد هەیەتی ڕۆژێکی سەرکەوتنی نەبوبێ و نەیان خستبێتە ڕۆژی نەورۆز. لە سەدەی ڕابوردوشدا دەیان ڕووداوی سیاسی هەیە لەنێوان نەتەوەکانی تر و کورددا و لەگەڵ کاتی نەورۆز ڕێک کەوتووە. بۆ نموونە خۆماڵی کردنی نەوتی ئێران لە 20/3/1951 بووە، ئەو ڕۆژەیان کرد بە پشووی وڵات، ئەم یادەش لەگەڵ یادی نەورۆزیان تێکەڵ کرد. واتە بۆنە ئایینەکان و سیاسییەکان خراوەتە یادی نەورۆز.
کوردیش لەو مێژووە سەروەریەی هەیەتی و هەیبووە سەرکەوتنەکانی خراوەتە کاتی نەورۆز باشترین نموونەش ڕاپەڕینی 1991 لە ڕۆژی نەورۆز کەرکووک ئازاد کرا. بۆیە نەورۆز ڕاستینەیە و دەبێ وەک هەقیقەتی مێژووی ماماڵەی لەگەڵ بکەین. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا کاوە و ئەژدیهاک ئەفسانەن یان ڕاستینەی مێژوویین.
$2. 2 چیرۆکی کاوە و ئەژدیهاک ئەفسانەیە یان ڕاستییە؟$
سەبارەت بە چیرۆکی کاوە و ئەژدیهاک، ولیام جاکسن، ئاماژە بە سەرچاوەی جوگرافیاناسی یۆنانی تۆلەمی ‘Ptolemy’ دەکات و دەڵێ: بە ئەسفهان دەڵێ (Aspadāna) واتە ‘ئەسپی هەبێ وەک دیاری’ لە تێکستی پەهلەوی بە (spahān) ناوی هاتووە. زوحاک یان ئەژدیهاکی بابلی پاشای بابل بووە. کاوە لەگەڵ فەریدون هێرشیان کردە سەر بابل لە دوایدا خەزنەکانی بابلیان بردە ئەسفهان.(18) لە قسەکانی ولیام وا دەردەکەوێت کاوە خەڵکی ئەسفهان بوبێت بۆیە لە بابەتی شاری ئەسفهاندا چیرۆکی کاوە تێکهەلکێش دەکات، بەڵام بۆ ڕوودای چیرۆکەکان لە پەراوێزەکەی ئەم سەرچاوانە دەنووسێت سەبارەت بەناوی کاوە و چیرۆکی کاوە و زوحاک:
For the names of. Shatroiha-i Airan, 53 (Gai or Gae) , Strabo, Geog. 728 ed. (Meineke, 1015,2) and Ptolemy, Geog. 6. 4, 7 . see also Marguart, Eransahr, P20. The hero is called, ‘Gava of Ispahan’ in the Persian Sad Dar, 63. 5 (cf. West, SBE. 24. 324) . On Jei-Julfa, see also Justi, Grundr. Iran. Philo. 2. 485, wth references. ) )
لێرەدا دەبێ بپرسین ئایا ‘کاوە’ و ‘فەریدون’ دوو کەسایەتی تری مێژووین یان هەر ‘داریوسی مید’ی و ‘کوڕوش’ن بە دوو ناوی جیاواز ناویان هاتووە، چونکە لە مێژوودا هەر ئەو ڕووداوە هەیە داریوسی میدی هێرشی کردۆتە سەر بابل و داگیری کردووە لە دوایدا کوڕوش هاتووە جووەکانی ڕزگار کردووە. لە پەڕتووکی ‘ڕامان لە مێژووی کورد'(19) ئاماژەم بەوە کردووە بە پێی بەڵگە مێژوویەکان داریوسی میدی لەگەڵ کەی خوسرەو هەر یەک کەسایەتین.
ئەگەر دەقەکانی زەردەشتی ڕەچاو بکەین کاوی یان کاڤی نازناوی دەسەڵاتدارانە و بووەتە ‘کەی’ ئەو نازناوەش لەسەردەمی ‘کەی-یانیەکان’ درووست بووە. بەڵام، ئەگەر چیرۆکی ناو ئاڤێستا لەگەڵ مێژووی یۆنانیەکان تێکهەڵکێش بکەین ناوی ‘کاوە’مان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە کەسایەتییەکی ڕاستییەوە و بە پێی تێپەربوونی کات ناوەکەی گۆردراوە. لە وەرگێڕانی دەقەکانی ئاڤێستادا ئاماژە بەوە دەکەن: کاوی یان کاڤی نازناوی پاشاکانە بۆ نموونە لە ئاڤێستا ‘کاڤی هاوسراڤا’، لە زمانی پەهلەوی بووەتە ‘کەی خوسرەو’، ‘کاڤی ئوسان’ بووەتە ‘کەی کاوس’، ‘کاڤی ڤیشتاسپا’ بووەتە ‘کەی گوشتاسپ’. بەڵام ئەگەر دەقی ئاڤێستایی وەکوو خۆی بخوێنینەوە و بێ گوێدانە دەقە وەرگێڕانەکانی ئینگلیزی دەبینین کاڤی نییە بەلکو ‘کاڤا’یە نەوەک کاڤی یان کەی. لەو وێنەی خوارەوە ڕون دەبێتەوە دەقە ئینگلیزیەکان چۆن گۆرانکاریان تێدا کردووە لەناوی ‘کاڤا ڤیشتاپۆ’ کە بووەتە ‘کەی ڤیشتاسپا’.(20) وە ڕوونیشە لای ئێمە دەنگی ‘ڤ’ دەگۆرێت بۆ دەنگی ‘و’، وە بە پێی تێپەربوونی کات دەنگی ‘ئا’ بووەتە ‘ئە’ واتە ‘کاوا’ بووەتە ‘کاوە’ یاخود ‘کاڤا’ بووەتە ‘کاڤە’.
وە لە هەندێک دەقی تر ‘کاڤی’ بە ‘کاڤیا’ یان ‘کاوی’ وەک ‘کاوی ئوشاناس’ ناوی هاتووە، یان ‘کاڤاتا’ وەک کەسێکی پیرۆزی ئایینی ناوی هاتووە.(21) بۆیە لە ئەنجامی پشکنینی ئەو سەرچاوانەی کە لە کەلەپوری زەردەشتییەکان بۆمان ماوەتەوە، ڕوون دەبێتەوە ‘کاوە’ نازناوی پاشا بووە.
جگە لەوەش ناوی ‘کاڤا-رازیم’ واتە ‘کاوە-رازیم’ لە یەشت دووبارە دەبێتەوە بە کەسێکی پیرۆز و ئاثرەوانێکی گرینگ دائەندرێت.(22) لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کاوە کەسایەتییەکی ڕاستییە و ئەشێ لەگەڵ هەندێک پاشای میدی نازناوەکەی گۆردرا بێت. هەروەها سەبارەت بە ئاڵای ‘کاویانی’ لە کەیانیەکانەوە هاتووە واتە لە ‘کاوایا’وە هاتووە کە بەرانبەر وشەی ئاڤێستا ‘کاڤایا’یە واتە بە زاراوەی سۆرانی ‘کاوەیا’، واتە ‘کاویا’نی. کاویانی شانشینێک بووە پاشاکانیان میدی بووە [لە باسێکی تردا ئەو بەڵگانە دەخەمە ڕوو]. فارسەکان زۆر بە لێزانانە توانیویانە هەموو ناوەکانیش بگۆرن وەک ناوی ‘فرانگراسێ’ بووەتە ‘ئەفراسیاب’.
کەواتە کاوە کەسایەتییەکی پاشای دادپەروەر بووە بەرانبەر تۆرانیەکان واتە تورکەکان جەنگاوە و زاڵ بووە بەسەریاندا. واتە کاوە هەر کەی خوسرەوە کە ولیام جاکسن باسی دەکات پاشای بابلیان ڕوخاندووە. چونکە هەر کەی خوسەر هێرشی کردۆتە سەر بابل و لە سەرچاوەی جووەکان بە داریوسی میدی ناوی هاتووە.
سەبارەت بە زوحاکیش هەروەک چۆن ناوی ‘کاوی، یان کاڤی’ لە کەلەپولی زەردەشتییەکان باس کراوە و گۆرانکاری بەسەرهاتووە، بە تایبەتی لە بوون-داهیشنیا و ویزیداغیا و دینکەرد ئەوا زوحاکیش ناوەکەی بە هەمان شێوە گۆردراوە. لەنێوان ساڵانی 6000 بۆ 9000 سەردەمانێکی زێرن نۆسەد ساڵە هەیە کە سەردەمی ‘یما’یە، پاش ئەوەی ‘یما’ دەچێتە ‘ڤار'(23) لە پاش ئەو زەحاک یان زوحاک دێتە سەر حوکم و کچەکانی ‘یما’ دەبات لە هەندێک سەرچاوە خوشکەکانی. لە دوایدا لەلایەن ‘ثراتائۆنۆ’ لە شاخی دەماوەند تێک دەشکێ.(24)(25) بەڵام لە ساڵی 11000 دا زوحاک بۆ جارێکی تر هەڵدەستێتەوە بەڵام لەلایەن پاڵەوان کێرێ-سەسپا ‘ Keresaspā’ یان لە هەندێک سەرچاوەی تر بە [کاراساسپا، کارشاسپ، کارساسپا، کاراسانی، کاراشاسپا] ناوی هاتووە، لەناو دەچێت، (26) لێرەدا دەبینین و لە دەقەکانی ئایینی زەحاک یان زوحاک دەبێتە [ئەژدیها/کوردی، ئەژیدەهاکە/ئاڤێستا، ئەژدەهاک/ئەرمەنی]. ئەژدیهاک سێ سەر و دەم و شەش چاوی هەیە، هەرچەندە دەقە ئاڤێستایەکان ڕوونیەکی تەواو نادەن ئایا ئەژدیهاک مرۆڤە یان خودایەکی شەڕانگێزە، بەڵام زۆر ڕونە ڕوخسار و شێوازی ژیانی ئەژدیهاک لە سرووشتی مرۆڤ ناچێت، چونکە کاتێک ئەژیدهاک شانشینی ‘یما’ داگیر دەکات نزیکە هەزار ساڵێک لە ژیان دایە، واتە ڕوخساری مرۆڤایەتی پێوە نییە، هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت زوحاک کوڕی ئەهریمەنە.
هەروەها دەبێ شیکاریەک بکەین لەسەر ناوی ‘کێرێ-سەسپا’، لەو پێنج ناوەی تر کە بۆی داندراوە هەر هەمووی بە ‘کار’ دەست پێ دەکات، سێیان بە ‘کارا’ دەست پێ دەکات. بۆیە دەبێ شیکاریەکیش لەسەر ناوی ‘کارا’ بکەین. مێژوونووسان دەڵێن کەسایەتییەکی نەناسراوە تەنیا ئەوە نەبێت زۆر شوێنی ناوچەی ئێرانی بەناو کراوە، وەک لە یەشتی دوانزدە باس کراوە. لە زمانی ئاڤێستا دەنگی ‘ر’ دەگۆرێت بۆ دەنگی ‘ڤ’ و ‘و’ ، وەک ‘راتە’ بە مانای ‘با’ بووەتە ‘ڤاتە’. ئایا ‘کارا’ پاڵەوانی ‘کاوە’ نییە؟ سەبارە بە بڕگەی دووەم هەرچۆنێک نووسرابێت وەک ‘سەسپە’ هەر بە مانای ئامێرێکی جەنگی یان باز یان بەڵندەیەکی دەنگ خۆش دێت. کەواتە چیرۆکی ئەژدیهاک و کاوە لە ڕووی مێژووەییە کە باس لە داگیرکردنی بابل دەکرێت، خۆی لە قاڵبێکی ئەفسانەی دەگرێتەوە لە لای ئایینی زەردەشتی، کەواتە ڕاستینەی مێژووی دەبێتە ئەفسانەیەکی ئایینی.
لە کوورتکراوەی شیکردنەوەکەماندا بۆمان ڕوون دەبێتەوە، بە پێی دەقی ئاڤێستایەکان کاوە یاخود کاڤە یان ناوی پاشایە یان نازناوی پاشایە، هەروەها لەگەڵ کەسایەتی کەی خوسرەو هەر یەک کەسن. ئەو کەی خوسرەوەی پاشای بابلی ڕووخاندووە. بەڵام چیرۆکەکان پاش و پێش خراون. کەواتە بابەتی کاوە لەسەردەمی کەیانیەکان نەبووە بەلکو لەسەردەمی میدیا-پێرشیا بووە.
بەڕای من فیردۆسی توانیویەتی ساختەکاری بکات، زاراوەکان و چیرۆکەکان تێکهەڵکێش بکات، فارسەکانی سەردەمیش لەگەڵ پۆلێک لە قەڵەمڕەوی کورد، توانیویانە ساخەتە لەناو ساختەدا بکەن. بۆ نموونە فیردۆسی لە شاهنامە ساختەیەک دەکات (ئەگەر بۆچونی من ڕاست بێت) دەڵێ فەریدون پاشای زوحاک لەناو دەبات، ئەو زوحاکەی دوو ماری لەسەر شان دەڕوێ، یەکەم جار ئاماژە بە چیرۆکی ئەوە ناکات کاوە و فەریدون پاشای بابلیان لەناو بردبێت بە ناوی زوحاک، بۆیە دەبینین دەست بۆ کەلەپوری زەردەشتییەکان دەبات، یەکەم جار لە یەشت لە دوو قۆناغی جیاوازدا وتراوە [کاوە یان ‘کاراسەپە’] و فەریدوون کەچی ئەو دەیانخاتە یەک سەدە و ڕۆڵی کاوە دەکاتە لاوەکی. لە دوایدا خودای شەرانگێزی زوحاک دەکات بە پاشایەکی سەرزەوی و دوو ماری لەسەر شانی دەڕوێنێ. ئەگەر زۆر بەجوانی یەشت شی بکەینەوە ئەژدیهاک کە بووەتە زوحاک خوداوەندێکی خاوەن سێ مارە یاخود دەڵێن سێ شەویلگەی هەیە، یاخود ئەو عەزیایە کە لە چیرۆکی چینیەکان دەیبینین، ئەو ئەژدیهایە و لە زمانی یۆنانی پێ دەگوترێت ‘دراکۆن’ واتە عەزیا. لە کەلەپوری زەردەشتییەکان زوحاک و ئەژدیهاک یەک بوونەوەرن، بەڵام لە شاهنامە دەبێتە پاشایەک و دوو ماری لەسەر شانی ئەڕوێ. ئەوەش ماوە باسی بکەین، لە زمانی کوردی زۆر جار دەنگی ‘ئە’ دەبێتە ‘عە’، دەنگی ‘ز’ دەبێە ‘ژ’ یان بە پێچەوانەوە، بۆیە ئەزیا بووەتە عەزیا و لە دوایدا بووەتە ئەژدیها.
لە دوایدا فارسەکانیش لە ناو ساختەکەی فیردۆسی ساختەیەکی تر دەکەن و دەڵێن فەریدوون کوروش بووە و زوحاک پاشایەکی میدی بووە و لەسەر دەستی فەریدون لەناو چووە. ئیتر ساختە لە ناو ساختە بۆ کوردێکی داگیرکراو دەبێتە ڕاستییەکی مێژووی و کاوە و زوحاک دەبێتە هۆی تێکشکانی شکۆ و خۆ بەکەم زانی، تا وای لێ دێت دەڵێ کورد خاوەنی هیچ مێژوێک و شارستانییەتێک نەبووە.
ئیتر دەبێ پرسیار بکەین پەیوەندی نێوان زوحاک و نەورۆز چییە؟ دەبێ دەست ببەین بۆ دەقێکی ئاڤێستایی سەبارەت بە پێشبینی زەردەشت. زەردەشت پێشبینی دەکات، سەردەمێک دێت بە سەردەمی ڕەش دائەندرێت و مۆغەکان ڕادەسپێرێ تاوەکوو ئەو پێشبینیە بگەێنە خەڵک، دەڵێ:
جەژنی نەورۆز وای لێدێت لەلایەن خەڵک لە بیر بکرێت و هێمای پشتێنی ‘کوشتی’ لە بیر بکرێت [پشتنێنی سێ گرێ]، لە درێژەی فەرمودەکانی دەڵێ [سپاندارماد(27) دەبێ دەمی بە کراوەی بکاتەوە و خەزێنەکەی بەدەربخات] وا تورکەکان دێن تاجی پاشاکان [ئێران] لەناو ئەبات. ئەو وتانە بە خەڵک ڕاگەیەنن. دەبێ شوێنکەوتوان بە دوای باوەڕی ڕاستی بکەون، لە هەزاری دووەم کارەساتی سەردەمی ‘زوحاک’ و ‘ئەفراسیا’یە، لەو کاتانەدا زۆر بە کەمی خەڵک باوەڕی ڕاستی هەیە.(28)
لە پەڕتووکی ‘یەشت’ و ‘یەسنا’دا ئاماژە بەوەش دەکرێت کەی خوسرەوە کە بە ‘کاڤا هوشتاسپۆ’ نووسراوە شەڕی تۆڕانیەکان دەکات و پاشای تۆڕانی لەناو دەبات.(29) ئیتر ئەو شەڕە قوڵەی نێوان نەوەی میدیا و تۆڕانیەکان هەتا ئێستا درێژەی هەیە و تورکیش ئەو هەقیقەتە باش دەزانێ. بۆیە نایانەوێ نەورۆز ببێتە جەژنێکی کوردی و سەرکەوتنەکانی کاوەی کەی خوسرەو بۆ جارێکی تر بە گوێی منداڵەکانی ئێمەدا بزرینگێتەوە.
دەستەواژەی تۆرانی بۆ تورک و هاوشێوەی تاڵانچییەکان بەکارهاتووە، ئەشێ ئەوەی زەردەشت باسی دەکات، زوحاک پاشای بابل بێت چونکە بابلیەکان دەستیان کرد بە تاڵانی و هەزاران جوویان کردە کوێلە و خەزێنەکانی ئیسرائیلیان بۆ خۆیان برد. [دەیان بەڵگەی ترم لا ماوە سەبارەت بەو پەیوەندییەی نێوان کەی خوسرە و زوحاک و کاوە، ئەشێ لە نامیلکەیەکی تردا هەموو دابنێم]
2. 3 هێماکانی گەلانی زاگرۆسی و مار و ئەژدیها
زۆر جار هێمای جیاواز لە ناوچەی میزۆپۆتامیا و ناوچەی زاگرۆس دەبیندرێت وەک ئەستێرە، خۆر، مار، شێر.
لە ناوچەی ئیلام ئاسەوارێکی زۆر دۆزراوەتەوە، یەکێک لەو ئاسەوارانە لە مۆزەخانەی فەرەنسای لۆڤەر پارێزراوە، نەقشی ماری تێدا هەڵکۆڵراوە.(30)
لەناو ئێزیدیەکانیش مار هێمای ڕزگارکردن و پارێزیە، تەنانەت ماری ڕەش بە هیچ شێوەیەک ناکوژرێت. ئەشێ لە ڕابوردوودا مار لەسەر شانی پاشاکان هەبووبێ نەوەک ڕوا بێت، یاخود لە هەندێک ئەفسانەکانی تر تاڵەکانی قژی شاژن هەمووی مارە و ئەو ئەفسانەش پەریوەتەوە ناو ئەفسانەکانی یۆنان وەک مەێدوسای خوشکانی گۆرگۆنس.(31)هەروەها خودای ئایون دوو ماری لەسەر شانە و هەمان ئەو خودایە لەناو گەلانی زاگرۆسی پێگەیەکی پیرۆزی پێ دراوە بەناوی زوروڤان. ئەو تابلۆیەی لە ئیلام دۆزراوەتەوە ڕونە پاشا دوو ماری لەدەست دایە و یاری لەگەڵ دەکات و عەرشەکەشی لە مار درووست کراوە. دیسان دەتوانین بابەتی ئەژدیها و مار بە یەکەوە ببەستینەوە لەنێوان گەلانی زاگرۆسی، ئەژدیها مارێکی گەورەیە لە ناو هیتییەکان و لە دەقە کولتوری و ئایینەکانی هیندی ڕەنگی داوەتەوە، بە تایبەتی سەربڕینی ئەژدیها وەک چۆن لە یەشت ئاماژەی پێکراوە.
$3. نەورۆز و ئیسلام و حەرامکردنی$
$3. 1 ئایا نەورۆز پەیوەندی بە ئاگر پەرستییەوە هەیە وەک ئیسلامییەکان دەڵێن جەژنی ئاگرپەرستانە؟$
بە لێکۆڵینەوەم لە هەژدە ئایین، لە ئایینەکانی میسر هەتا هیندستان بە تایبەتی قوڵ بوونەوە لەناو ئایینەکانی زاگرۆسی، لە هیچ شوێنێک ئاگر پەرستیم بەرچاو نەکەوتووە. لە ئایینی ‘میثرای’دا بۆ هەموو دیاردەیەکی سرووشت خودایەک هەبووە و ستایش کراوە، بۆ ئاگریش خودایەک هەبووە، بەڵام نەپەرستراوە ئەوەی پەرستراوە میثرا بووە وە زۆر جاریش ئەناهیتا هێندە ستایش کراوە گەیشتۆتە قۆناغی پەرستنی، تەنانەت ئایینی میثرای هەتا هاتنی عەرەبەکان لەناو دەسەڵاتدارانی ساسانی پەیڕوەکراوە. بۆیە لە زۆر تابلۆکان میثرا و ئەناهیتا لە پەیمان و نزاکان ناویان هاتووە بەڵام ئاگر بە هیچ شێوەیەک نەپرستراوە. بۆیە نەورۆز هیچ پەیوەندی بە ئاگر پەرستییەوە نییە. عەرەبەکان هەندێکیان بە ئەنقەست ئەو مێژووە دەشێوێن وە هەندێکیان بە بێ ئاگایی چونکە کاتێک هاتن بۆ ناوچەی میزۆپۆتامیا ئاشنا نەبوون بە کولتوری زاگرۆسییەکان بۆیە وایان زانییوە زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن.
$3. 2 ئایا هیچ فەرمودەیەکی پەیامبەر هەیە نەورۆزی حەرام کردبێ یان باسی ‘عید’ی نەورۆزی کرد بێ؟$
وشەی ‘عید’ لە زمانی عەرەبی بۆ یادکردنەوە دێت و لە قوڕئان لە سوورەتی المائدە لە ئایەتی 114 هاتووە و دەڵێ: قال عیسی ابن مریم اللهم ڕبنا انزل علینا مائدة من السماء تکون لنا عیدا لاولنا و اخرنا و ءایة منک و ارزقنا و انت خیر الرازقین.
لێرەدا دەبینین وشەی عید هیچ پەیوەندی بە نەورۆزەوە نییە و بابەتێکە پەیوەندی بە مەسیحەوە هەیە.
لە فەرمودەیەکی متمانە پێکراودا لە سنن ابي داود و سنن النسائي تۆمارکراوە و دەڵێ:
قد ابدلکم اللە بهما خیرا منهما: یوم الاضحی و یوم الفطر
لێرەدا دیسان وشەی عید باس نەکراوە تەنیا پەیامبەر بە موسڵمانەکانی مەدینە دەڵێ بۆنەکەی ئێوە ئەڵڵا بە دوو ڕۆژی تری گۆڕیوەتەوە.
کاتێک ئەو فەرمودە شرۆڤە دەکرێت ناوی نەورۆز و میهرگان بەو شێوەیە دەخەنە پاڵی:
وفي هذا الحَديثِ يقولُ أنسٌ ڕضِيَ اللهُ عنه: “قَدِمَ”، أي: أتى “رسولُ اللهِ صلَّى الله عليه وسلَّم المدينةَ، ولهم يومانِ”، أي: يَوْمَا عيدٍ واحتفالٍ، وقيل: کانا يُسمَّيانِ ب (النَّيْرُوزِ والمِهْرَجانِ) ، يَلعبُون فيهما، فاستفْسَرَ النَّبيُّ صلَّى الله عليه وسلَّم فقال: “ما هذانِ اليومانِ؟”، فأجابوه، فقالوا: “کُنَّا نَلعَبُ فيهما في الجاهليَّةِ”، أي: قبلَ دُخولِ الإسلامِ إلى المدينةِ، فقالَ ڕسولُ اللهِ صلَّى الله عليه وسلَّم: “إنَّ اللهَ قَدْ أبدلَکم بهِما خيرًا منهما: يومَ الأَضْحَى، ويومَ الفِطْرِ”، أي: إنَّ احتِفالَکم مِن اليومِ بالفِطرِ والأَضْحَى، واتْرُکوا ما دونَ ذلک؛ فهُما خيرٌ لکم مِن شَعائرِ الجاهليَّةِ، وهذا کأنَّه نَهْيٌ عن الاحتفالِ بالأعيادِ الجاهليَّةِ، وتوجيهٌ للمُسلِمين إلى شَعائرِ الإسلامِ. وقد أباح الشَّرعُ اللَّعِبَ فيهما؛ وهذا دليلٌ على أنَّ في الدِّينِ فُسْحةً للنَّاسِ، ولکنَّه لَعِبٌ لا يُغضِبُ اللهَ، ومع ذلک فيَظهَرُ في العيدَيْنِ تَکْبيرُ اللهِ تعالى وتحميدُه وتوحيدُه ظُهورًا شائعًا يَغيظُ المشرِکين، وقيل: إنَّهما يَقَعانِ شُکرًا للهِ على ما أنعَمَ به مِنْ أداءِ العباداتِ الَّتي وقَّتَها؛ فعِيدُ الفِطرِ يقَعُ شُکرًا للهِ على إتمامِ صومِ ڕمضانَ، وعيدُ الأَضْحَى يَقَعُ شکرًا للهِ تعالى على العباداتِ الواقعةِ في العَشْرِ، وأعظمُها إقامةُ شَعِيرةِ الحجِّ.
جا لێرەدا چەند مەلایەک دێن و ئەو دەقە دەکەنە پاساوێکی بەهێز تاوەکوو جەژنی نەورۆز لە ئێمە حەرام بکەن و دەڵێن نابێ بڵێن جەژن چونکە جەژن بە مانای ‘عید’ دێت و ‘عید’یش تەنیا بۆ ڕەمەزان و قوربانە. لێرەدا دەبێ بپرسین ئەی بۆچی عەرەب وشەی ‘عید’ بۆ بۆنەی ئایینی و نائایینی بەکاردێنێت و هیچ گرفتێکی شەرعیان نییە، وەک ‘عید ڕاس السنة’، ‘عید میلاد’ و ‘عید الربیع’. تۆ بڵێی ئەو مامۆستا بەڕێزانە لە عەرەبێک موسڵمان تر بن؟ بە داخەوە هەندێک لەو مەلایانە ئەو شرۆڤە بە شێوازێک لەسەر مینبەر دەخوێنەوە وەک ئەوەی فەرمودە بێت و پەیامبەری ئەو قسەی کردبێت. لە ڕاستیدا لە فەرمودەیەکی پەیامبەردا لە لایەن ‘مسلم’ پەسەند کراوە دەڵێ:
من حدث عني بحديث یری أنه کذب فهو أحد الکاذبین. (مسلم: 106) لە ڕاستیدا نازانم چۆن زاتی ئەوە دەکەن فەرمودە بەناوی پەیامبەر هەڵبەستن.
$3. 3 بۆچی نەورۆز حەرام دەکرێ لەلای پیاوانی ئایینی بە تایبەتی ئیسلام؟ ئایا چ بابەتێکی ناشەرعی تێدا ئەنجام دەدرێ، تاوەکوو هەندێک لە مەلاکان دژی ئەو جەژنە بن؟$
لە ڕۆژی نەورۆز نە ئاگر دەپەرسترێت و نە بابەتێکی ناشەرعی ڕوودەدات کچان و ژنانی کورد لەگەڵ خێزان و کەسوکاری خۆیان ئاهەنگ دەگێرن و دەچن بۆ سەیران. لەو ڕۆژەدا چ کەسێک جورئەتی ئەوەی هەیە دەست درێژی بکاتە سەر کچێکی کورد کاتێک لەگەڵ برا و باوکی خۆی بێت یان ژنێک لەگەڵ هاوسەری خۆی بێت. کەی کورد هێندە بەد ڕەوشت بووە و تەعدا لە ناموسی کچێک بکات بەرانبەر باوک و برای، ئاخر چ بابەتێکی ناشەرعی ڕودەدات تاوەکوو ئێمە حەرامی بکەین، لە کاتێکدا هەر ئەو مەلایانە کچ و خوشکیان بە تەنیا دەچێتە زانکۆ و دەخوێنێت. ئەگەر لە زانکۆ بابەتێکی نەشیاو ڕووبدات ئەوا هەرگیز لە نەورۆز ئەمە ڕوونادات. ئیتر چ پلانێک هەیە لە کاڵ کردنەوەی جەژنی نەورۆز؟ فارسەکان موسڵمان و جەژنی نەورۆز دەگێرن، ئەفغانیەکان بە هەمان شێوە جەژنی نەورۆز دەگێرن، بەڵکوو مەلایەکی ئەفغانی پیرۆزبایی لە نەتەوەی خۆی دەکات، بێ ئەوەی مەلایەک فەتوای ئەوە بدات بڵێ نەورۆز حەرامە. تۆ بڵێی مەلای کورد موسڵمان تر بێت لە مەلای ئەفغانی؟ ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی سەری ساڵ دائەنێت و هیچ لێکدانەوەیەکی ناشەڕعی بۆ ناکات. ئیتر ئێمەی کورد بۆچی بێ بەش بین لەو ئاهەنگە. موسڵمانانی وڵاتانی عەرەبی جەژنی سەری ساڵی ڕۆژمێری گریگۆریان دەگێرن، لای کوردی موسڵمانیش ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێرێت لە کاتێکدا قەشەیەک ئەو ڕۆژمێرییەی داناوە. بەڵام خەریکە ئێمەی کورد جەژنی نەورۆز لەناوی بەرین و کولتووری خۆمان ون بکەین.
لێرەدا چەند ئایەتێکی قورئان دەهێنمەوە کە پڕە لە حیکمەت و لام سەیرە ئەو مامۆستایانە ئاگاداری نەبن؛
ئایەتێک دەڵێ: يا أيها الذين آمنوا إن جاءکم فاسق بنبإ فتبينوا ان تصیبوا قوما بجهالة، فتصبحوا علی ما فعلتم نادمین. (الحجرات: 6) لێرەدا من پرسیار لەو مەلایانە دەکەم نابێ هەر مێژوونووسێک بابەتێکی نووسی ئێوە بە بێ پشکنین لەسەر مینبەر بیکەن بە هەقیقەت. ئەوەتا ئەڵڵا پێتان دەڵێ دەبێ پشکنین و بەدواچونەوە بکەن، باشە دەبێ پرسیار بکەین وا لە خەڵکتان تێگەیاند نەورۆز جەژنی ئاگرپرستییەوە و موسڵمانێکیش دڵی گەرم بێت و چەقۆێک لە موسڵمانێکی کورد بدات و لەسەر بابەتێکی بێ بنەما بیکوژێت، ئایا ئێوە چی بە خۆتان دەڵێن ئەو کاتە دونیا و ئاخیرەتان دەڕوات.
لە ڕاستیدا ئێمە هەر هەموومان زانیاریمان کەمە و هیچ لە هیچ نازانین، وەک لە قورئان دەڵێ (و ما اوتیتم من العلم الا قلیلا) بۆیە دەبێ بە زانیاریەکانی خۆما دابچینەوە وا نیشانی خەڵک نەدەین ئێمە سەرچاوەی زانست و ئیلهامین، لە ڕاستیدا، زۆر کەم لە گەلی کورد بە دوای زانیاری بکەوێت و ڕاستییەکان بدۆزێتەوە بۆیە قسەی مەلا و هەندێک بە ناوڕۆشنبیر بە هەند وەردەگرن. ئێمە دەبێ لەگەڵ ویژدان و خودا و گەلی خۆمان ڕاستگۆین.
ئومێدەوارم ئەو لێکۆڵینەوە سوودێکی هەبوبێ بۆ نەتەوەی کورد و ناسنامەی خۆی بەکەم نەزانێ. نەتەوەی کورد نەتەوەیەکی سەربڵندە. ئێمە بەو هەموو نەهامەتیانەوە هێشتا دەژین و بەرپەچی هەموو داگیرکارانمان داوەتەوە چ بە چەک چ بە خامە.
بژی کورد و کوردستان، جەژنی نەورۆز لە کورد پیرۆز بێت، جەژنی نەورۆز لە گەلانی زاگرۆسی پیرۆز بێت.Bottom of Form

(1) مامۆستا هەژار، هەنبانە بۆرینە (ئێران: تهران، 2010) ، ل 887.
(2) لە فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە بۆ گیایەکی تیژ دێت. ل 174.
(3) Var: Noruz, Noruz, No Roz, Norooz. [Avesta.org/zglos.html]
(4) وشەی ‘ڤار’ کوورتکراوەی ‘ڤاریەنت’ە، واتە گۆڕانی ناو، یاخود بۆ پەرەسەندن بەکاردێت.
(5) Jenny Rose, An Introduction Zoroastrianism (London: I.B. Tauris & Co Ltd., 2012) , 126.
(6) Rose, 166.
(7) Silver RavenWolf, To Ride A Silver Broomstick (USA: LIewellyn Publication, 2001) , 12, 31
(8) Nicola Tesla’s key to the Universe https://www.youtube.com/watch?v=eYFw4ICJNK0
(9) 7-Rose, 126.
(10) A. T. Olmstead, History of The Persian Empire (Chicago: The University of Chicago Press, 1948) , 86, 272-314.
(11) گراهام هانکۆک یەکێکە لە مێژوونووسە بەناوبانگەکانی جیهان، نووسینەکانی زیاتر لە دژی مێژووی نووسراو و ئارکیۆلۆجیەکانە، تێڕوانینی جیاوازی هەیە سەبارەت بە شارستانییەتی کۆن.
(12) Rose, 29.
(13) Rohinton F. Nariman, Zoroastrianism in Other Faiths (India: Repro knowledgecast Limited, 2021) , 166; Dr. Kersey H. Antia, Enigmatic Response of Three Dastujis to the United Zarthoshti Calendar, 1994, 1.
(14) بە پێی سەرچاوەی خوارەوە شیرین ئەرمەنی بووە بەڵام سەرچاوەی تر دەڵێن ئارامی بووە.
Gianroberto Scarcia, “La ‘sposa bizantina’ di Khosrow Parviz,” in La Persia e Bisanzio, Convegno internazionale (Roma, 14-18 ottobre 2002) , Atti dei convegni lincei 201, Rome, 2004, pp. 115-35.
https://iranicaonline.org/articles/kosrow-o-sirin
(15) Rose, 124-5.5
(16) Rose, 164-7.
(17) S. A. Nigosian, The Zoroastrian: Tradition & Modern Research (London: McGill-Queen’s University Press, 1993) , 114-6.
(18) William Jackson, Persia Past And Present, A Book of Travel And Research (London: Machillan & Co. Ltd, 1906) , 264.
(19) ماکۆ ساوین، ل 92-100.
(20) tr. Pro. Ervad Maneck Furdoonji Kanga, M. A. from Gujarati, Yasht-BĀ-MAĀNI (Bombay: The Trustees of the Parsi Punchayat Funds and Properties, 200) , 239; [Yt.8.52]
(21) Yasht, 13.29
(22) Yasht, 13.25.
(23) ڤار: شوێنێکی داخراوە وەک ئەشکەوت نە مردنی تێدایە، نە ساردە و نەگەرمە.
(24) یەشت: 19: 36-7.
(25) Yasht-BĀ-MAĀNI, 251-298.
(26) Ibids. 251-298.
(27) یەکێکە لە یەزاتەکان واتە فریشتەکان و پارێزەری زەوییە، مەبەستی زەردەشت ئەوەیە دەبی هەموو ئەو زانیاریانەی هەیەتی بۆ خەڵک دەری بهێنێت.
(28) avesta.org/dabestan/dabest14.htm The Dabesta-e Madaheb, Part 14.
(29) Yasht 9.18, 19.56; Yasna 11.7.
(30) John Curtis, Later Mesopotamia and Iran: Tribes and Empires 1600-539 B. C (London: British Meseum Press, 1995) , 28-9.
(31) Katerina Servi, Greek Mythology (Greece: Ghristiana G. Christopoulou, 1966) , 109, 111.
[1]
ئەم بابەتە 549 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-03-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 29-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 549 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان - عومەری مەکتەبە
14-08-2012
هاوڕێ باخەوان
عومەر عەبدولڕەحمان - عومەری مەکتەبە
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
مەحمود مورادی
06-10-2023
شادی ئاکۆیی
مەحمود مورادی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
02-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,939
وێنە 106,211
پەرتووک PDF 19,184
فایلی پەیوەندیدار 96,696
ڤیدیۆ 1,331
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.907 چرکە!