پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,207
Wêne 106,240
Pertk PDF 19,186
Faylî peywendîdar 96,760
Video 1,349
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
هەڵسەنگاندنێکی ئازادانە بۆ ڕەوشی یەکێتی ‌
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵسەنگاندنێکی ئازادانە بۆ ڕەوشی یەکێتی ‌

هەڵسەنگاندنێکی ئازادانە بۆ ڕەوشی یەکێتی ‌
$هەڵسەنگاندنێکی ئازادانە بۆ ڕەوشی یەکێتی$
#قوباد تاڵەبانی#
#17-11-2013#
لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009-دا گۆڕانکارییەکی گەورە لەگۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا ڕوویدا. گۆڕانکارییەکەش لەشێوازی بیرکردنەوەی دەنگدەراندا بوو، بۆ یەکەمجار بوو دەنگدەر کەمتر گرنگی بدات بەوەی لەڕابردوودا چی بۆ کراوە و زیاتر گرنگی بدات بە بەرنامەی کاری ئاییندەی هێزە سیاسییەکان و پرسیاری ئەوەی «چیمان بۆ دەکەن؟». ئەمە وانەیەک بوو کە یەکێتی سوودی لێ وەرنەگرت. هەڵمەتی هەڵبژاردنمان زیاتر تەرکیزی خستبووە سەر ئەوەی «چیمان کردووە»و کەمتر گرنگی درابوو بەوەی «چی دەکەین».
کەناڵەکانی ڕاگەیاندنمان وێنەی زۆر جوان و نیشتمانپەروەرانەی سەردەمی پێشمەرگایەتی و شاخ و سروودی پیرۆزی نەتەوەییان پەخشدەکرد. هەر چەندە کەمپینی هەڵبژاردنمان ساڵی 2009 یەکگرتووتر بوو لەچاو ئەوەی 2013-دا، بەڵام دیسان نەمانتوانی ئەو کاریگەرییەمان لەسەر بۆچوونی دەنگدەر هەبێت و لەوەی پێی دەوترێت ناوچەی سەوز، دەنگێکی بەرچاوی ئێمە بەبزووتنەوەی گۆڕان درا.
$ئاگامان لەکێشە و گرفتی ژیان و داواکارییەکانی خەڵک نەماوە$
شیکردنەوەی زۆربەمان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 2009/2010 لەوکاتەدا ئەوەبوو کەگۆڕان تازە جیابوونەتەوە لەیەکێتی و ئەو دابڕانەی گۆڕان کاریگەریی لەسەر ورەی کادرو ئەندامانی یەکێتی، بەتایبەتی لە شاری سلێمانی هەبووە. ئەوەی کە نەمانبینی، یان نەمان ویست بیبینین، ئەوە بوو کە یەکێتی بۆ چەندین ساڵ وەک خۆی مابووەوە، سەرەڕای ئەوەی کەگۆڕەپانی سیاسیی کوردستان گۆڕانی بەرچاوی بەخۆوە بینیبوو. تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستانیش توانیبووی خۆی لەگەڵ ئەو دۆخە گۆڕاوەدا بەشێوەیەک لەشێوەکان بگونجێنێت، بەڵام یەکێتی هێشتا لەڕابردوودا دەژیا.
میللەت خواست و داواکاریی نوێیان هەبوو. ڕۆڵی کاریگەریی یەکێتی لەڕزگارکردنی کوردستان لەزوڵمی ڕژێمی بەعس بەتەنیا وەڵامدەری ئەو خواستانەی نەبوون. خەڵک چاوەڕێی حوکمڕانییەکی دادپەروەرانەترو شەفافی دەکرد. خەڵک دەیانویست بزانن بۆ دەنگ بەیەکێتی بدەن و ئێمەش چییان بۆ دەکەین؟. نەوەی نوێ نەیدەزانی بۆ دەنگبدات بەیەکێتی، واتێگەیەنرابوو یەکێتی لەسەر خەرمانی سەرکەوتنەکانی ڕابردوو کاردەکات.
$هەر بەرپرسێک بەبیروبۆچوونی خۆی هەڵسوکەوتی دەکرد$
لەنێوان ساڵانی 2009 بۆ 2013 کاری زۆرمان کرد، بەڵام هەڵبەت بێ کەموکووڕیی نەبوو. لەکابینەکانی 6 و 7 کەئێمە شەریکی ڕاستەقینەبووین تیایدا، بەهەموو کەموکوورتییەکانییەوە دڵسۆزانە کارمان کرد بۆ هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی باشتر لە کوردستاندا. سەقامگیری لە کوردستاندا بەردەوام بوو و پڕۆژەی گرنگمان جێبەجێکردو هی تریشمان ڕاگەیاند، سلفەکانی نێستەجێبوون، زەواج و بەرنامەی تواناسازی بەردەوام بوون و کەسانێکی زۆر لێیان سوودمەند بوون. لەنێوان بەرپرسانی یەکێتیدا جۆرە تەباییەک پەیدابووبوو، تەنانەت هەندێک بەرپرسی باڵای یەکێتی کەکەیفیان بەیەکتر نەدەهات موجامەلەی یەکتریان دەکرد! بەمتمانەیەکی زۆرەوە یەکێتی خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەئەکرد.
زۆر لەشیکەرەکانی سیاسیی بڕیارەکەی 30ی حوزەیرانیان دەستنیشان کرد بەهۆی سەرەکی کەمکردنەوەی دەنگەکانی یەکێتی لەهەڵبژاردنەکەی پەڕڵەمانی کوردستان. ڕاستە بڕیاری یەکێتی بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم و لەویش گرنگ تر شێوازی جێبەجێکردنی بڕیارەکە کاریگەریی خراپی لەسەر متمانەی دەنگدەری بێلایەن و دەنگدەرانی دژ بەپارتی هەبوو.
$یەکێتی لە هەڵبژاردبن هەر دەیووت دەیبەینەوە$
بەڵام بەبۆچوونی من هۆکاری سەرەکی هەمان کێشەی 2009 بوو. خەڵک نەیدەزانی بۆچی دەنگ بەیەکێتی بدات؟. پارتی هەڵمەتێکی ڕێکخراو و ڕوونی هەبوو. دەیووت «دەنگمان پێ بدەن، چونکە ئێمە دەتانپارێزین و کەڵک لەنەوتی کوردستان وەردەگرین بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان». گۆڕان بەردەوام بوون لەڕەخنەکانیان لە دەسەڵات و باسی دەسەڵاتێکی نوێیان دەکرد. یەکێتیش هەر دەیووت «دەیبەینەوە»!.
نەبوونی سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو بۆ ئیدارەدانی هەڵمەتێکی یەکگرتوو هۆکارێکی دیکەی ئاڵۆزی و ناڕوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتی بوو. بۆ هەموولایەک ڕوون بوو کە ئەم هەڵمەتە بێ پلان بوو، کێشەکەش لەوەدا خۆی ئەبینییەوە کە ئەم هەڵمەتە سەرکردەی نەبوو: هەر بەرپرسێک بەبیروبۆچوونی خۆی هەڵسوکەوتی دەکرد و هەر مەڵبەندێکیش لەسەر بەرنامەی خۆی کاری دەکرد. لایەنێک نەبوو کە بەشێوەیەکی ستراتیژی سەرکردایەتی هەڵمەتەکە بکات و هەموو تواناکانی یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە بخاتە گەڕ.
$ئەمڕۆ گۆڕان هێزێکە کەخاوەنی دەنگی خەڵکانێکی زۆری ناڕازییه$
ئێمە ڕێزمان لەدەنگدەرانی کوردستان و ئاستی هۆشیاری و تێگەیشتنیان نەگرت. وامان دەزانی بە پێشکەشکردنی چەند وتارێک، کە هەندێکیشیان بەنرخ بوون، دەنگدەر بۆ لای خۆمان ڕادەکێشین. جگە لە هەندێ بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کە تێیدا باسمان لە بواری جیاجیا ئەکرد، وەک سیاسەتی سۆسیال، پەروەردە، تەندرووستی، ..هتد، نەمانتوانی دەستکەوتەکانی کابینەکانی پێشووش بکەین بەدەستکەوتی یەکێتی، نەشمانتوانی تێشک بخەینە سەر چەند پەیامێکی گرنگ و کاریگەر بۆ دەنگدەران لەسەر بەرنامەی داهاتووی یەکێتی.
هەموو کەمپەینێک، بەبێ جیاوازی شوێن، چ لەئەمریکا، چ لەژاپۆن، یان لەهەر شوێنێکی تر بێت پەیوەندیی تەواوی بە ئاییندەوە هەیە، بە تەنیا ڕابردوو وەڵامدەری خواستی خەڵک نییە. ئێمە خواستی خەڵکمان نەکرد بە بناغەی هەڵمەتەکەمان. نەمانتوانی بۆ خەڵکی ڕوون بکەینەوە کە بۆچی ئەبێ دەنگمان پێبدەن.
$دەبێت یەکێتی بەخەڵک بناسێنینەوە$
هیچ حزبێک، (مەگەر حزبی شیوعی چین) ، ناتوانێت تەنیا بە دەنگی ئەندام و کادری خۆی هەڵبژاردنێک بباتەوە. جاران سەرکردایەتی یەکێتی لەناو جەماوەردا بوون. بەڵام ئێستا بە پێی ڕای خەڵک، بەرپرسانی یەکێتی دابڕاون لەجەماوەرو ئاگامان لەکێشە و گرفتی ژیان و داواکارییەکانی خەڵک نەماوە. زۆر گرنگە هەر بەرپرس و نوێنەرێکی یەکێتی ئەم پرسیارە لەخۆی بکات: کەیبوو دواجار وەک کەسێکی ئاسایی و سادە و دوور لە قەرەباڵغی و پاسەوان، سەردانی بازاڕو شەقامەکانم کردو ڕاستەوخۆ لەگەڵ دوکاندارو هاووڵاتییاندا قسەم کرد؟ باگوێ لەخەڵک بگرین نەک تەنیا سیاسەتیان بەسەردا جێبەجێ بکەین. سەرکردایەتیی حزبەکەمان دەبێت خزمەتی حزبەکەی بکات، حزبەکەش دەبێت خزمەتی هەموو هاووڵاتییەک بکات، نەک تەنیا ئەندام و کادری خۆی.
$نەوەی نوێ نەیدەزانی بۆ دەنگبدات بەیەکێتی$
گۆڕان لە 2009دا هێزێکی نوێ بوون، زۆرمان هەڵە بووین کە پێمان وابوو ئەوان ناتوانن بە و شێوەیە بەردەوام بەهێز بن، دڵی خۆمان خۆش دەکرد و دەمانووت جەماوەریان کەمبووەتەوە. ڕەنگە جەماوەریان کەم بووەتەوە، بەڵام هی ئێمەش زیادی نەکردووە. چۆن پێویستە ڕێز لە دەنگدەرو هاووڵاتییانی کوردستان بگرین، ئاواش دەبێت ڕێز لەو ڕاستییە بگرین کە ئەمڕۆ گۆڕان هێزێکە کەخاوەنی دەنگی خەڵکانێکی زۆری ناڕازییە لەبارودۆخی کوردستان کەچاوەڕوانی ژیانێکی باشترن. خەڵک دەزانن بۆ لایەنگری گۆڕانن، بەڵام گۆڕانیش دەبێت ڕێز لەبیروڕای ئەو دەنگدەرانە بگرێت کە دەنگیان پێ نەداون. 60% ی دەنگدەر لە پارێزگای سلێمانی هاوڕا نەبوون لەگەڵ گۆڕان و دەنگیان دا بەلایەنی تر. بۆیە بە40% دەنگ ناتوانی سیاسەت و بۆچوونی خۆت فەرز بکەیت بەسەر خەڵکدا.
ئێستا یەکێتی خۆی ئامادە دەکات بۆ کۆنگرەی حزب. دڵسۆزانی یەکێتی چاوەڕێی گۆڕانکارییەکی زۆرن، نەک تەنیا لەهێنانە پێشەوەی ڕوخساری نوێ، بەڵکوو ڕێککەوتن لەسەر وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ. با لە «بۆ»وە دەستپێبکەین. بۆ یەکێتی؟ بۆ ئێمە ئەندامی یەکێتین؟ دەبێت بزانین بۆ باوەڕمان بەوەیە کە یەکێتی باشترین ڕێگایە بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان. دەبێت پێش هەموو کەس خۆمان باوەڕمان بەوەڵامی ئەو «بۆ»یە بێت، پاشان دەبێت متمانەی خەڵکیش بگەڕێنینەوە تا باوەڕیان بە «بۆ»ە کەی ئێمە هەبێت. کەوەڵامی «بۆ»ە کەمان لاڕوون بوو، پاشان دێینە سەر پرسیاری ئەوەی «چی» بکەین بۆ خەڵکی کوردستان و بەچ شێوازێک؟. گەلی کوردستان شایستەی ژیانێکی باشترە. هەر بۆیە دەبێت یەکێتی بەخەڵک بناسێنینەوە وەک باشترین میکانیزم بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە. هەروەها دەبێت حزبەکەمان لەگەڵ گۆڕانکاریی ئەم سەردەمەدا بگونجێنین؛ بەپێکهاتە و پەیکەرێکی نوێوە.
$هەندێک بەرپرسی باڵای یەکێتی کەکەیفیان بەیەکتر نەدەهات موجامەلەی یەکتریان دەکرد$
دەبێت خواستەکانی خەڵکمان لاڕوون بن، نەک هەروا لەخۆمانەوە داواو خواستی خەڵک دیاری و پێناس بکەین. تەنیا ئەو کاتە دەتوانین دەنگەکانی خۆمان وەربگرینەوە و متمانەی خەڵک بگەڕێنینەوە شوێنی شایستەی خۆی. ئەوکات هەموو پێکەوە «یەکێتیبوون» بکەینە باشترین ڕێگە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵک. هەر ئەو کاتەش نەک تەنیا یەکێتی ئەگونجێنینەوە بەم گۆڕەپانە سیاسییەی ئەمڕۆ، بەڵکوو دەبینەوە بەو هێزە سیاسییە کەگۆڕەپانەکە بەرەو ئاستێکی پێشکەوتووتر دەبات. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 290 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 17-11-2013
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-11-2013 (11 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 290 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
06-11-2008
هاوڕێ باخەوان
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
ژیاننامە
ئیرەج عەندەلیبیی
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیرەج عەندەلیبیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەشکەوتی شانەدەر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
02-05-2024
سارا سەردار
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,207
Wêne 106,240
Pertk PDF 19,186
Faylî peywendîdar 96,760
Video 1,349
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.531 çirke!