پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
یەکێتی؛ لەنێوان بیری نەتەوەیی و ئەفسانەی چەپڕەویدا
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتی؛ لەنێوان بیری نەتەوەیی و ئەفسانەی چەپڕەویدا

یەکێتی؛ لەنێوان بیری نەتەوەیی و ئەفسانەی چەپڕەویدا
$یەکێتی؛ لەنێوان بیری نەتەوەیی و ئەفسانەی چەپڕەویدا$
#مامۆستا جەعفەر#
#20-12-2018#
$بیر و ئایدیۆلۆژیا$
هەموو هێزێکی سیاسی بیری خۆی هەیە. بیرێک، یان بیرۆکەیەک کە لەناو ژمارەیەک کەس سەرهەڵدەدات، دەبێتە بنەمای لەدایکبوونی رێکخراو و حزب. بیر نەبێت، خەڵک لە چی کۆدەبێتەوە؟ پێش داهاتنی کارەبا، چرایەک دادەنرا و مەجلیس درووست دەبوو، کۆڕی شەوانیان گەرم دەکرد.
هەرچی هێزی سیاسی کوردی هەیە، بیری خۆی لەدەرەوەی کوردەوارییەوە هاوردە کردووە: ئیدی ئایینی، یان بیری ناسیۆنالیستی یان سۆسیالیستی بێت. لەکوردەواریدا هێشتا (بیر) ێک بەرهەم نەهێنراوە ئاوەڵناوی کوردی لەپاڵدا دابنرێت و لەسەر بنەمای ئەو (بیرە) ڕێکخراوێک لەدایک بووبێت. کارەساتەکە لەوەدایە، ئەو بیرانە ڕاستەوخۆ هاوردە نەکراون، هەموویان لە وێستگەی (سەکند هاند (Second handی دەرودراوسێوە پێمانگەیشتوون، یان لەدەستی سێ و چوارەوە وەرگێڕاون!

پەڕتووک و لێکۆڵینەوە لەسەر ئایدیۆلۆژیا و بیر زۆرزۆرە و لەم نووسینە کوورتەدا جێگەی لێکدانەوه و شیکاری بیر و ئایدیۆلۆژیا‌ نابێتەوە! ئێمە دەمانەوێت تەنیا لەسەر پرسیاری (بیر) لای یەکێتی بنووسین.

لە پەیڕەوی ناوخۆی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا، پەسەندکراوی سێیەمین کۆنگرەی (ی.ن.ک) لە 1 #14-06-2010#، مادەی (2) نووسراوە:

(یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکی سۆسیال دیموکراتە، خەبات دەکات بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و پتەوکردنی بەهاکانی ئازادی، دیموکراسی، هاووڵاتیبوون، مافی مرۆڤ، مافی چارەنووس و بڕوای هەیە بە کولتووری یەکسانی و لێبوردەیی) .

بەگوێرەی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی یەکێتی و نزیکی یەکێتی بێت، هەروەکوو لە پێشەکی (پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ) ش جەخت لەسەر ئەوە کراوە: ئەم حزبە ئەندامی (سۆسیال ئینتەرناسیۆنال) ە و شاندی هەردوولاش سەردانی یەکتر دەکەن.

لەپاژێکی پێشووتردا، من لەسەر پابەندبوونی (ی.ن.ک) بە بیر و هزر و ئایدیۆلۆژیای سۆسیال دیموکراتەوە، چەند دێڕێکم نووسیوه و پێویست ناکات پتر لەسەر ئەم خاڵە بڕۆم!
لەم نووسینەدا دەمەوێت لەسەر چەند ستوون و ڕایەڵەیەکی تر بنووسم کە هەر هەمووی پەیوەندی بە جیهانی هزر و بیر و ئایدیۆلۆژیاوە هەیە.‌ سەرکردایەتی ئەمڕۆی یەکێتی پێیوایە: تا لە سەرەتاکانی خۆی و هێزی بیروباوەڕ دووربکەوێتەوە، دە ئەوەندە سەرکەوتن وەدەستدەهێنێت و بەرەو پێشەوە دەفڕێت!
$هزر و ئایدیۆلۆژیا چەکی کاریگەرن$
کەسانێک لەناو (ی.ن.ک) دا پەیدابوون، پێیانوایە: پاره و هێزی چەکدار و دەسەڵات لەبەردەستی هەر گرووپێکدا بوو، دەتوانێت ببێتە مەزنترین هێز. ئەمە هەمان تیۆری زەبروزەنگە کە سەدام حسێن بڕوای پێی هەبوو، لەئەنجامدا گەورەترین کارەساتی بۆ ناینەوە. ئەم قسەیە لەهەندێ هەلومەرج و بۆ ماوەیەکی کوورتی دیاریکراو، ڕەنگە ڕاست بێت! بەڵام ئەم قسەیە نە لە ڕۆژهەڵات و نە له ‌رۆژاوادا هیچ نرخێکی سیاسی و زانستیی ئەوتۆی نییە. له ‌رۆژاوادا، لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا خەرەند و دیواربەندی ڕوون و ئەستوور هەیە، هەموو هاووڵاتییەک جیاوازیی نێوان هێزە سیاسییەکان دەزانێت: سەوزێک و دیموکرات کریستیانەک دەیان جیاوازییان هەیە و سەنگەربەندی لەنێوان بەرەکاندا زۆر قایم و مینڕێژکراوە و لەکاتی ململانێدا، دەست لەیەک ناپارێزن.

ئەمڕۆ لە کوردستاندا هێز هەیە سەنگی خۆی خستووەتە سەر سیستێم و پەروەردەی ئایدیۆلۆژی. بە پلان و بەرنامە ئەندامەکانی لە جیهان نامۆ دەکات و کەسایەتیان دەگۆڕێت. ئەو هێزە داهات و دارایی بەهێزی لەناوەوه و دەرەوەی وڵاتیش هەیە. بەڵام ئێستا ناتوانێت پلە و پۆست بۆ کەس دابین بکات. ناتوانێت ئۆتۆمبێلی وەنەوەشه و لەکسز و مەرسیدس و جاکوار بە دیاری پێشکەشی سەرکرده و کادرەکانی بکات... بە پێچەوانەوه، ‌ ئەوەی بۆ لای ئەوان دەڕوات، چارەنووسێکی نادیار چاوەڕوانی دەکات و ڕەنگه ئیدی وەکوو مرۆڤێکی ئاسایی نەتوانێت بژێت: شار بینین و دایە و بابە و داپیرە و باپیرە و چایخانە و پیاسەی سەهۆڵەکە و بەردەرکی سەرا و جادەی پۆزەکە و دەوربەری قەڵا و شەقامەکانی عەنکاوه و سەرپردی خاسه، ‌ دەبێتە بەشێک لە ڕابردوو. دەبێ تا ئەو ڕۆژەی سێبەری بەسەر ئەرزدا دەگەڕێت، تفەنگێک بە شانیەوە بێت و ئەم شاخ و ئەو شاخ بکات. کەچی هیچ شەوێک نییە 25 30 کیژ و کوڕی زۆر گەنج، لەهەر شار و شارۆچکەیەک جلوبەرگی خاکی لەبەر نەکەن و له و دەشت و کێوانەدا نەبنە (دەروێش) ی یاخی جەنجاڵی ئایدیۆلۆژیا!

پاش ڕاپەڕین، یەکێتی هەمیشە حزبی دەسەڵات، یان هاوبەشی دەسەڵات بووه، ‌ واتە: سەدان فەرمانگە و یەکەی ئیداری و سەرچاوەی داهات و کاری لەبەردەستدابووە. حزبێک لەدەسەڵاتدا بێت، ژمارەی ئەندامەکانی دەفڕێت، ژمارەکە تووشی داخوران و کرمۆڵ بوون و قوپانەوە نابێت. دەسەڵات لە هەموو جیهاندا، ئەندام ڕاکێشەرە، نەک بە پێچەوانەوە، کشە کشه مریشکە ڕەشە‌ لە ئەندام و دۆست و لایەنگرانی بکات. یەکێتی ڕەنگە تاکە حزب بێت، نەیتوانیبێ دڵی بەشێک لە سەرکردە و کادرە پێشکەوتووەکانی خۆی ڕابگرێت!

لە #25-07-2009# سەرکرده و کادر و ئەندامەکانی (ی.ن.ک) بوون، لەسەر سندووقی دەنگدان، گورزێکی کوشندەیان بە تەپڵی سەری حزبەکەی خۆیاندا کێشا. ئەم سەرکردایەتییە لەخەوی خۆشی سەر دەسکە گوڵەکانی سەرکەوتن، کە ژمارەیەکی کەمیان فیداکاری بەرچاویان بۆ کردووە، بەئاگا نەهاتنەوە.
$سۆسیال دیموکرات یان ناسیۆنالیست؟$
زۆربەی ئەندامان و کادرانی (ی.ن.ک) ئەو ڕاستییە لەدڵی خۆیاندا باش دەزانن کە حزبەکەیان هەر زۆر لە سۆسیال دیموکراتەوە دوورە و فڕی بەسەر سۆسیال دیموکراتەوە نییە. بەشێک لە سەرکردایەتی ئەم حزبە خۆی بە سۆسیالیست دانانێت و بڕوایشی بە بیروباوەڕی سۆسیالیزم نییە و کاریشی پێناکات. سەبارەت بە مەسەلەی (دیموکراسی) دەتوانرێت دەیان نیشانەی پرسیار دابنرێت: ڕاستە (ئازادی) و (دیموکراسی) هەیە. بەڵام ئەم دیموکراسیە بەشێوەیەک پەیڕه و دەکرێت کە زیانی قوورسی بەخودی یەکێتی گەیاندووە، نموونەشمان سێیەمین کۆنگرەیە! ئایا هەر بەڕاست سەرکردایەتی لە پڕۆسەیەکی (پاک و بێگەرد) ی هەڵبژاردندا دەنگیان پێدرا، یان (سندوقەکان) جادوویان لێکرا: سەوز بووە سوور، سووریش بووە سەوز؟!

هەبوو چاوەڕوانی (250) دەنگی ناو کۆنگرەی نەدەکرد، کەچی (1000) دەنگی زیاتر بۆ نووسرا.. سەرکردایەتی بۆ سێ ساڵ شەرعیەتی پێدرا، نەک بۆ بیست ساڵ و... تاد.

ئەگەر ئەم حزبە لەناو ئەم سێ کاتیگۆریانەدا جێگەی نەبێتەوە، باشە دەبێت لەکام (خانە) دا دابنرێت؟

با تۆزێک بۆ دواوە بگەڕێینەوە: بۆ سەرەتاکانی درووستبوونی یەکێتی و پڕۆژەی لەدایکبوونی ڕێکخراوێکی (نوێ) و (جیاواز) و چاوێک بە خەونەکانی کۆمەڵەدا بگێڕین و بەراوردکاری لەنێوان تێڕوانین و بۆچوونەکانی ئەو سەردەمەدا بکەین.

دامەزراندنی دەستەی دامەزرێنەی (ی.ن.ک) له ‌دەرەوەی وڵات و درووستبوونی (کۆمیتەی هەرێمەکان) لەڕووی کاتەوە، هاوتەریب و هاوکات و یەکتر تەواوکەر بوون. کۆمیتەی هەرێمەکان: ئەزموونێکی نوێ بوو، لە ڕێکخستن و چالاکی و بیرکردنەوەدا‌: ئاڵاهەڵگری نوێگەری و مۆدێرنکردنەوە بوو، لەهەنگاونان بەرەو بەرزکردنەوەی گیانی بەرەنگاری و هەڵسانەوه و خۆئامادەکردن بۆ شۆڕش و بەگژداچوونی ڕژێم.

هەر بەڕاستی شاسوار جەلال (ئارام) سەرکردەیەکی خاوەن پەیام و خەونێکی گەورەی هەبوو. ئۆروپیەکان بەم جۆرە کەسایەتییە دەڵێن: (فزیۆنێر) ئەو لەناخی کارەسات و نەمانی سەرکردایەتی و داڕمانی ڕێکخستن و تەنگژە و شێوانی ڕایەڵە و پەیوەندییەکاندا دەرکەوت! هەرێمەکان پێکەوە گرێدران و ڕێگای بەرەنگاری و ڕووبەڕووبوونەوە دیاری کرا. ئەو دەیویست (مۆدیل) ی حزبی کوردی تێپەڕێنێت و پەیوەندی نێوان شانەکانی ڕێکخستن بگۆڕێت و هێزی پێشمەرگە و شۆڕش، دووبارەکردنەوەی شۆڕشەکانی پێشوو نەبێت: پاژێک لە هێڵ و هێڵکاری و ڕایەڵەکانی بیرکردنەوەی ئەو لە (پەیڕەوی ناوخۆی دەسته ‌چەکدارەکان) نووسراوە.

پاش قۆناغی (کۆمیتەی هەرێمەکان) قۆناغێکی نوێ لە مێژووی (بیر) ی یەکێتی دەستپێدەکات: وتاری نوێگەری و مۆدێرنە و هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگای جیاواز و (شۆڕشی نوێ) کۆتایی هات. وتاری ناسیۆنالیستی بە بارێکی تردا (دەمەزەرد) کرایەوە!

پەلکەزێڕینەی (تازەگەری) تەنیا لەبن ئاسمانی دروشم و ڕستەسازی و ئاوازی وشەکانی وتاری نەتەوەیی (ی.ن.ک) دا بەرچاو دەکەوێت. نۆژەنکردنەوە بۆ ناخی شێوە و ناوەرۆکی بزووتنەوەی ڕزگاری نەتەوەیی شۆڕنەکرایەوە. گۆڕانکاری لە مەرزوبوومی (ناو) ی بەشەکانی ڕێکخستن و پلەبەندی هێزی پێشمەرگە ڕوویدا: (مەڵبەندی ڕێکخستن، تیپ، سەرتیپ، ...)

ڕاستە یەکێتی سێ باڵ و سێ لایەن و بەناو سێ سەرکردایەتی بوو لەناو یەک ڕێکخراوی یەکگرتوودا، بەڵام پاژی سەرەکی بیرکردنەوەی داسەپێنراو، هەمان بیرکردنەوەی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی بیستەم بوو. چالاکی پێشمەرگانە، کاری ڕێکخستن، ئیدارەی ئابووری و دارایی، پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک هۆز و تیره و تایەفە و شێخ و مەشایخ، هەوڵی لاساییکردنەوەی چەند بڕگەیەکی شۆڕشی پێشوو بوو. ڕەنگە جیاوازییەک لە جیاوازییەکان، ئاستی گوێڕایەڵی و ناوەندێتی لەسەرەوە بۆ خوارەوە، لەشۆڕشی نوێدا مەرکەزیەت و گوێڕایەڵی، لەگەڵ شۆڕشی ئەیلوول بەراورد ناکرێت، ڕاگەیاندن و کۆڕ و کۆبوونەوەی ناو مزگەوتی دێهاتەکان گەشەکردنێکی زۆری بەخۆیەوە بینی و لەبڵاوکردنەوەی بەیان و بڵاوکراوەدا بەرەوپێشەوەچوونێکی بەرچاو دەبینرێت.

ئەمڕۆ یەکێتی لە بنچینەدا هێزێکی نەتەوەیی میانڕەوی بیربڵاوە. هەر بۆ ئەوەی لەهێزەکانی تری کوردستان خۆی جیابکاتەوە، هەر جارە دروشمێک بەرز دەکاتەوە، سۆسیال دیموکراتیش یەکێکە لە دروشمەکان. لەکۆبوونەوەیەکدا لە #02-05-2005# کە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و کادرە پێشکەوتووەکانی ئەوسای (ی.ن.ک) وەکوو (محەمەد تۆفیق ڕەحیم، شەماڵ عەبدولوەفا، فەرید ئەسەسەرد، ...) #مام جەلال# سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی دەکرد. من له و دانیشتنەدا وتم: یەکێتی هەر بەناو سۆسیال دیموکراتە، لەبەرنامەڕێژیدا پڕنسیپەکانی سۆسیال دیموکرات وەکوو دادپەر‌وەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانیی نێوان ژن و پیاو، داکۆکی لە مافی کرێکار و هەژاران، بەکردەیی لەناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕەنگی نەداوەتەوە.. مام جەلال ڕەخنەکەی بەلاوە زۆر پەسەندبوو، بۆیە داوای لێکردم ڕەخنەکە بە دەنگێکی زۆر بەرز دووبارە بکەمەوە. پاشان وتی: قسەکانی مامۆستا جەعفەر لەجێی خۆیەتی و ئەگەر ئێمە بەراست سۆسیال دیموکراتین، پێویستە بە (عملی) سۆسیال دیموکرات بین، نەک تەنیا دروشمی سۆسیال دیموکرات بۆ پەردەپۆش بەکاربهێنین.

ئەگەر یەکێتی هێزێکی (نەتەوەیی) بێت و لە خەباتی نەتەوەیی و بیری نەتەوەییدا خۆی بە پێشەنگ و هەڵگری مافی بڕیاردانی چارەنووس دابنێت و کەس بەهاوشانی خۆی نەزانێت، ئەوە بابەتەکە دەیان پرسیار دەوروژێنێ.

یەکێتی نەیو‌یستووە بە زەقی وەکوو هێزێکی نەتەوەیی دەربکەوێت و پێناسە بکرێت. لەئەدەبی سیاسی کوردیدا، ئەم حزبە پێیوابووه:‌ ئاوەڵناوی نەتەوەیی لەسەر (کاژیک) و (پاسۆک) بەتەنیا تاپۆ کراوە، بۆیە ئارەزووی دەرنەبڕیوە ئاوەڵناوی نەتەوەیی پێوە بنووسێت، کە لە بیروباوەڕی نەتەوەیی دەپرینگێنەوە. بەدرێژایی مێژووی نوێ، چەندین هێزی سیاسی کوردپەروەر، لەسەر شانۆی کوردستان دەرکەوتوون: کۆنترینیان (هیوا) و (ژ.ک) بوون.

کاژیک لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا خۆی ڕاگەیاند. لەناو پاژێکی فەرمانبەر و خوێندەواراندا تا ڕادەیەک برەوی هەبوو. ڕێکخراوێکی بچوک، داخراو، توندڕه و لەسەر ئاستی زمانەوانی و خۆناساندن و وتارسازیدا، ئەسپی خۆی تاودەدا، کەچی سەردەمانێک بەتاقە شاسواری بزاڤی نەتەوەیی خۆی پیشاندەدا. ساڵی 1975 کاژیک تووشی نووچدان و هەرەس بوو. لەسەر داروپەردووی ئەو ڕێکخراوە (پاسۆک) دامەزرێنرا. ئەمەش تەنیا ناوگۆڕکێ و کاژگۆڕکێ بوو، ئایدیۆلۆژیا و بیروباوەڕ ڕەشەبای ڕۆژگار ناچاری خۆگۆڕینی نەکردن.

#پارتی دیموکراتی کوردستان# (#16-08-1946#) بە تەمەنترین و ناسراوترین حزبە و لەپەڕڵەماندا خاوەن گەورەترین فراکسیۆنە، ئاڵاهەڵگری کوردایەتی و هێزێکی نەتەوەیی پراگماتی و خاوەن کاریگەریی ئایدیۆلۆژیی بەرچاو لە ناوەوە و دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستانە و هەر ئەوەش یارمەتیداوە بەرگەی زنجیرەیەک کارەساتی نەتەوەیی بگرێت. من ئەم دێڕانە دەنووسم، ئەو ڕاستییە چاک دەزانم کە یەکێتی و پارتی لە بواری جیاجیادا جیاوازییان هەیە و کاریگەریان لەسەر یەکتریش زۆرە.
$بیری نەتەوەیی و داواکاری کۆمەڵانی خەڵک$
ئایا هەر بەتەنیا بەرزکردنەوەی ‌دروشم و قسەی ئاگرین و خوتبەی بریق و باق، دەبێتە هۆی ڕاکێشانی دڵی کۆمەڵانی خەڵک، یان کردار بنەمایە و دەبێ بەکاری جوان و وڵات ئاوەدانکردنەوە و خزمەتی خەڵک، هێزێکی سیاسی دڵسۆزیی خۆی بسەلمێنێ؟

بۆ له ‌سەردەمی شۆڕشدا، سەرەڕای مەترسی و سیاسەتی تۆقاندن و سەرکوتکردنی ڕژێم، بە لێشاو خەڵک پشتیووانییان لە (ی.ن.ک) دەکرد، ئێستا بەشێکی بەرچاو لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانییە سیاسییەکان، بە قرخەمەرەسی بۆ سەر سندووقی دەنگدان دەڕۆن؟

لە سەرانسەری جیهاندا دەنگدەران، دوای بەرژەوەندی خۆیان دەکەون. دەنگ بە حزبێک دەدەن بێکاری نەهێڵێت، مافی گەل دەستەبەر بکات، دادپەروەری کۆمەڵایەتی بهێنێتەدی، بەکردەیی دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران بوەستێ، نەهێڵێت مافی مرۆڤ پێشێل بکرێت، ژیانی ئابووری ببوژێنێتەوە، لە بواری ژینگەپارێزیدا نموونەبێت و... تاد.

دەنگدەر، حزبێکی تەپۆی بێفەڕی گەندەڵی لارولەوێری خواروگێڕی بۆ چییە؟ خەڵک دەنگ بە حزبێک دەدەن نموونەی پاکی و ئەخلاقی سیاسیی بەرز و پەرۆشی خزمەتی هاووڵاتییان بێت. سەرکردەکانی نموونەی ڕاستگۆیی و سەربەرزی و دەستپاکی و ئەتەکێت و زمانپاراوی بن...

بیری نەتەوەیی بە ڕووتی لە (پەیڕه و و پرۆگرام) دابنرێت، هەروەکوو ئەوەیە یەکێک بە ملیۆن دۆلاری هەبێت، لەکونە دیواردا قایمی بکات و دیوارەکه بەجوانی سواخ بدات. بیروباوەڕ، لەگەڵ کردار و داخوازی کۆمەڵانی خەڵک گرێنەدرێت، کاریگەریی خۆی لەدەست دەدات!

بزاڤی نەتەوەیی ئایرلەندی باکووری ئایرلەندەی کاتولیکی بندەستی دەوڵەتی بەریتانیای گەورەی پرۆتستانتی، پێش ساڵانی (1968-1970) تا ڕادەیەک کزوخامۆش و سڕبوو. هەر بۆ نموونە: سوپای کۆماری ئایرلەندی (IRA) ساڵی 1960 ژمارەی ئەندامانی لە دەوروبەری بلفاست (20) ئەندامی تێنەدەپەڕاند، ساڵی (1969-1970) ئەم ڕێکخراوە دوولەت بوو، باڵی ڕەسمی و باڵی ڕادیکاڵ و چالاکیەکی ئەوتۆشی نەبوو لە بلفاستەوە لەندەن بهەژێنێت! (شێن فێن Sinn Fêin) کە ڕێکخراوێکی دێرینی ئایرلەندەی باشوور و باکوورە، لە شەش پارێزگاکەی باکوور سست و لاواز و ناکارا و لەئاست ڕووداوەکاندا نەبوو.

لەساڵانی (1968-1970) بەدواوە گەنجان سەریان بەرزکردەوە و قۆلیان لێهەڵماڵی و بەشێک لە شەقامەکانی بلفاستیان کردە سەنگەر و بەرەی جەنگی ڕاستەقینە. گرووپە سیاسییەکان ناچاری یەکگرتنەوە بوون. شێن فێن بوژێنرایەوە. ژنان و پیاوان دەستیان دایە ‌خۆپیشاندان و مانگرتن و داگیرکردنی خانووی بەتاڵ و دابەشکردنی بەسەر ئاواره و بێلانە و لانەوازاندا. شەقامەکانی بلفاست بوونە ئاگر و سوپای بەریتانیا، نەیدەتوانی بەبێ تانک و تۆپ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران و سەنگەری ئایرلەندیە کاتۆلیکەکان خۆی ڕابگرێت.

بیری نەتەوەیی لەناو ئایرلەندیە کاتۆلیکەکاندا، مێژوویەکی درێژی هەیە. بیری نەتەوەیی ساڵی 1920 بەریتانیای گەورەی ناچارکرد دان بە سەربەخۆیی حکومەتی ئایرلەندەدا بنێت و (دبلن) کرایە پایتەخت و ساڵێک پێشتر پەڕڵەمانیان هەڵبژارد.

لە ئایرلەندەی باکوور، بیری نەتەوەیی بەتەنیا، بارودۆخەکەی نەگۆڕی. ڕاستە شێن فێن تا ڕادەیەک ئەندام و دۆست و لایەنگری هەبوو، بەڵام تا ساڵانی (1968-1970) زۆر بەر‌چاو نەبوو. پاش هەڵسانەوه و ڕاپەڕین و بزاڤی بەرەنگاریی جەماوەر، شێن فێن بووە هێز و داون ستریتی هەژاند.
لە ساڵی 1983 بەدواوە بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لەندەن کرد و کەسایەتییەکی وەکوو (جێری ئادەمز وەکوو نوێنەری ڕۆژاوای بلفاست دەرچوو. بەڵام ئەوان بەشدارییان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی لەندەن نەکرد. چونکە نەیاندەویست لە پەر‌لەماندا سوێندی یاسایی بخۆن کە یەکێتی خاکی بەریتانیای گەورە دەپارێزن، ئەمە ڕێک پێچەوانەی ئامانجی ئەوان بوو کە دەیانویست ئایرلەندەی باکوور لەبندەستی ئیداره و سوپا و هێزی چەکداری بەریتانی ڕزگار بکەن. کاری جەماوەری حکومەتی لەندەنی ناچار کرد لە 1993 بەدواوە، لەگەڵ نوێنەرانی ئایرلەندیەکان ڕێککەوتننامە ئیمزا بکات.
$یەکێتی و بیری نەتەوەیی$
سەرەتای هەشتاکانی سەدەی پێشوو، دوو ڕێباز، دوو پۆل لەناو کۆمەڵەدا سەریانهەڵدا:
1.کوردستانی
2.ئێراقچی

هەردوولا لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵە یەکێتیدا لایەنگر و پشتیووانی خۆیان هەبوو. لەسەر داهاتووی کوردستان گفتوگۆی خەست دەکرا و هەرلایەک خۆی بەڕاستتر دەزانی و هەوڵی دەدا قەڵا و تەلاری بیروباوەڕ و بیانووی بەرەکەی تر بنکۆڵ بکات. ڕۆژگار دەریخست کە نە (کوردستانی) یەکان داکۆکیکار و دڵسۆز و پێڕەوانی سەرسەختی ئەم ڕێبازە بوون و نە (ئێراقچی) یەکانیش لە کوردستانیبوون شۆرابوونەوە و خۆیان بە چمکی کەوای (ئێراقچێتی) و (یەکێتی خاکی ئێراق) دا هەڵواسیبوو. لە ساڵی 2003 بەدواوە، بە قودرەتی قادر کۆڕی دەروێشانی ڕێبازی (کوردستانی) تا ناو بەغدا نەوەستان و باسی (کوردستانیبوون) و یەکگرتنەوەی هەر پێنج پارچەکە لەسەر ڕەفە دانرا.
(ئێراقچی) یەکان هێرشی توندیان کرایە سەر و سەرکردەکانیان چوار پێنج ساڵێک له ‌زیندانی (یاخسەمەر) توندکران. ئێراقچێتی بە قوورسترین تاوان دادەنرا و خیانەتێکی نیشتمانی بوو، هەرچی تۆپی ڕاگەیاندنیش هەیە، ئەوەندەی سەنگەری ئێراقچی تۆپباران دەکرد، نیو ئەوەندە بە ئەرکە نیشتمانییەکانی خۆیەوە سەرقاڵ نە‌بوو. سەیر ئەوەیە، یەک کەس لە سمبۆلەکانی بەناو (ئێراقچی) هەر بۆ سەیران و بای باڵ دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام، ڕوویان نەکردە پایتەخت، بەڵکوو کوردستانییە سەرسەختەکان کێبڕکێیان بوو، لە پەڕڵەمانتارەوە تا وەزیر و گزیریان لە بەغدا بەربکەوێ.

گریمان ی.ن.ک هێزێکی نەتەوەیی بێوێنەیە و لە خەباتی نیشتمانی و نەتەوەییدا گەیشتووەتە لووتکە و تۆزقاڵێک گەرد لەسەر ڕوومەتی پڕۆژەی نەتەوەیی و مەسەلەی مافی بڕیاردانی چارەنووس نەنیشتووە! بەڵام لە ڕۆژانی پێش ڕیفراندۆم #25-09-2017# بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، سەرکردایەتی (ی.ن.ک) نەیدەتوانی یەک هەڵوێستی یەکگرتوو دابڕێژێت. ئەوانەی لە کۆبوونەوەی هێزە کوردستانییەکاندا بەشداربوون، حوزەیرانی 2017 دەیانتوانی له ‌کۆبوونەوەکەدا (ڤیتۆ) ی یەکێتی بەڕاشکاوانە ڕابگەێنن. ملی کەسیان لەژێر چەقۆی هەڕەشە و تەوردا نەبوو، تا نەتوانن دەم هەڵبهێنن و دەست ببزوون! لە کۆبوونەوەی #کەرکووک#دا بیرۆکەیەک لەناو سەرکردایەتی یەکێتی گەڵاڵە بوو: باشتر وایە گوێ له ‌ناڕەزایی دۆستان و نەتەوە یەکگرتووەکان بگیرێت و هەڕەشەی دەرودراوسێ بەهەند وەربگیرێت و شاندێکی باڵای م. س سەردانی پیرمام بکات و مەترسییەکانی سەرکردایەتی بخاتە پێش چاوان و داوای پاشەکشە بکەن. کەچی له ‌پیرمام کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا و پشتیووانی بۆ ڕیفراندۆم دووبارە کرایەوە.

#مەلا بەختیار# جارێکیان پێیگوتم کە ئەم قسانەی لە کۆبوونەوەی (م.س) و سەرکردایەتی کردووە‌:
( (له ‌کۆبوونەوەکەی (پیرمام) ، لەسەر پێشنیازی من: ئاسۆ مامەند و کاکەڕەش سدیق بۆ کەرکووک گەڕانەوە، بۆ ئەوەی دوا بڕیار لەسەر کردن و نەکردنی ڕیفراندۆم بدەن. پاش ئەو بڕیارە، ئەو بیرۆکەیە پەسەند کرا کە کاک مەسعود، داوا لەکاک کۆسرەت بکات لەگەڵیاندا بڕوات بۆ کەرکووک. لەوێ کاک کۆسرەت قەناعەتی پێکردن دەنگ بۆ ڕیفراندۆم بدەن.)

زۆرجار لەیەک ڕۆژدا، یەک کەس بە سێ ئاوازی دژبەیەک سێ بەیانی بڵاوکردووەتەوە، یان بۆ سێ کەناڵی ئاسمانی سێ جۆرە لێدوان بدات. بێگومان هەر یەکەم ڕۆژ دەبوو‌ یەک هەڵوێست ڕابگەیەنرایە، نەک هەر ڕۆژە هەڵوێستێک، من وەکوو مرۆڤێکی ئەکادیمی سەیری بابەتەکە دەکەم نەک وەکوو لایەنگری لایەک کە دەیەوێت بە پووش و پەڵاشی پەڵپ و بیانووی جۆراجۆر دیواری ڕاگر بۆ تێگەیشتن و پلانەکانی خۆی هەڵبەستێ.

ماوەیەکی تر خوێندکارێکی دکتۆرا بیەوێت لەسەر (ڕیفراندۆم) یان (بەڵگەنامەکانی ڕیفراندۆم) یان (هەڵوێستی هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێش ڕیفراندۆم) نامەی دکتۆرا بنووسێت، دەبێ چی بنووسێت؟ چونکە سەدان کەس بەیان و بڵاوکراوە و لێدوانەکانیان پاراستووه و لەسەر سەکۆی مێژوو، ڕاستییەکان پووش بەسەر ناکرێ.
[1]
ئەم بابەتە 329 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 20-12-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-12-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 29-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 329 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.438 چرکە!