پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,215
وێنە 105,530
پەرتووک PDF 19,123
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
“شەرەفخانی بەدلیسی و مەلا مەحموودی بایەزیدی، ڕۆڵیان لە نووسینەوەی مێژووی کورددا”
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەڕێز عەباس

کورد بە بەراورد بە گەلانی دەوروبەر و ناوچەکە درەنگ دەستی بە نووسینەوەی مێژووی خۆی کردووە، مێژوونووسان و توێژەران ئاماژەیان بە هۆکاری جیاواز کردووە لەم درەنگ کەوتنەوەی کورد لە نووسینەوەی مێژووی خۆی و بایەخدان بە ڕابردووەکەی. ئەو مێژووەشی کەم تا زۆر نووسراوەتەوە لەلایەن غەیرە کوردەوە نووسراوەتەوە کە ئەمەش وایکردووە بەشێکی گرنگی مێژووەکەی بە لێڵی و شاراوەیی بمێنێتەوە بەشێوەیەکی گشتی و بە تایبەتیتر مێژووی کۆنی و سەدەکانی ناوەڕاستی، ئەوانەشی مێژووی کوردیان نووسیوەتەوە لەناو باسکردنی مێژووە گشتییەکە و باسکردنی مێژووی گەلانیان ئاماژەیان بە مێژووى کورد و ڕووداوەکانیان کردووە نەوەک بەشێوەیەکی سەربەخۆ باسی مێژووی کوردیان کردبێت! تاوەکوو لە سەردەمی نوێدا واتە لە سەدەی شازدەیەمی زاینییەوە بۆماوەی چەند سەدەیەک ژمارەیەکی مێژوونووسێکی کوردی دیاریکراو دەست دەکەن بە نووسینەوەی مێژووی کورد، لەناو ئەو مێژوونووسانەدا ئەوەی ئێمە لەم نووسینەدا ئاماژەیان پێدەکەین و ڕۆڵيان لە نووسینەوەی مێژووی کورددا باس دەکەین بریتین لە شەرەفخانی بەدلیسی کە ناسراوە بە باوکی مێژووی کورد لەگەڵ مەلا مەحموودی بایەزیدی.

“شەرەفخانی بەلیسی”

“میر و مێژوونووسی کورد شەرەفخانی بەدلیسی لە گوندی (گریهروودی) کە دەکەوێتە نزیک شاری (قوم) لە 25/2/1543 زاینی لەدایکبووە” (1) .” سەر بە بنەماڵه و خێزانی ڕۆژەکییە” (2) ، ” هەشت ساڵ بەر لە لەدایکبوونی شەرەفخان واتە لە ساڵ 1535ی زاینیدا دەسەڵاتی عوسمانییەکان باوکی شەرەفخان (میر شەمسەدین) لەسەر تەختی میری لادەبەن، (میر شەمسەدین) یش لە ڕقدا دەچێتە پاڵ دەسەڵاتدارێتی سەفەویيەکان، هەر بۆیە شەرەفخان تەمەنی منداڵی و هەرزەکاری لەنێو کۆشکی شاو کوڕانی (شا تەهماسبی یەکەم) بەسەردەبات (3) .”شەرەفخانی کوڕی شەمسەدین خانی بەتلیسی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا چووەتە قوتابخانەی شا تەهماسبی کوڕی شا ئیسماعیلی سەفەوی کە تایبەت بووە بە کوڕانی گەورە پیاوان” (4) ، ” سێ ساڵ لەوێ خوێندویەتی، بەڵام لەبەرئەوەی باوکی دەستی لە وەزیفە کێشاوەتەوە ئیدی شەرەفخان لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا لەباتی باوکی کراوەتە سەرۆکی تاقمی ڕۆژەکی کە لەگەڵ باوکیدا پەنایان بردبووە بەردەوڵەتی سەفەويی و بووە بە حوکمدار لە بەشێک ناوچەی (شێروان) لە قەفقاسیا، بۆیە نەیتوانیوە خوێندن لە قوتابخانەی شادا تەواو بکات، کاتێک حوکمداری ئەو بەشەی (شێروان) یش بووە لەسەر خوێندن بەردەوام بووە و هەر خوێندوویه و مامۆستای بۆ خۆی ڕاگرتووە تا خوێندنی تەواوکردووە یا نزیک بە تەواوبوون گەیاندووە (5) ، ”ساڵی مردنی شەرەفخانی بەدلیسی، 1603/ 1604″ە (6) .

پەڕتووکی مێژوویی” (شەرەفنامە) شەرەفخانی بەتلیسی بە زمانی فارسی دایناوە، ئەم شاکارە یەکێکە لە سەرچاوە بەنرخ و دەوڵەمەندەکان. شەرەفنامە بۆ مێژووی کورد، بنەماڵە فەرمانڕەواکانی کورد، میرنشین و دەرەبەگەکان و پەیوەندییە دەرەبەگەکییەکان تەرخانکراوه و سەبارەت بە پەیوەندی ناوخۆی بنەماڵە فەمانڕەواکانی کوردستان و پەیوەنديیان بە حکومەتی شای ئێرانەوە زۆر بەڵگەنامەی سوودبەخشی تێدایە. بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی سیستمی دەرەبەگایەتی، هێزەکانی بەرهەمهێنان و داهاتی بنەماڵە فەرمانڕەواکان کەڵک لە شەرەفنامە وەردەگیرێ. شەرەفخان لە پەڕتووکەکەیدا بایەخێکی تایبەتی بە شیکردنەوەی گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی داوە، لە ژیانی جوتیارانی کۆڵیوەتەوە و بەگشتی ئەو شتانەی ئەو باسی کردوون ژیان و گوزەرانی کورد لە سەدە ناوەڕاستەکاندا دەردەخەن (7) ، ”شەرەفخان بەیەکەم مێژوونووسی کورد دەژمێردرێت، بەشێکی زۆری مێژوونووسان، لەوانەی کە ویستویانە دەربارەی مێژووی ڕابردووی کورد بنووسن زۆربەیان سوودیان له و بەرهەمەی شەرەفخان وەرنەگرتبێت (8) ، ”خوێندەوارێکی کورد، یا ڕۆژهەڵاتناسێک نییە ناوی (شەرەفنامە) و شەرەفخانی بەدلیسی نەبیستبێ کە تاوەکوو ئێستە بە گەلێک زمان و بە دەیان جار کوورت و درێژ دەربارەیان نووسراوە ڕۆژهەڵاتناسی سۆڤێت بە گشتی و کوردناسی سۆڤێتی بەتایبەتی بایەخی دیار و شایانیان بە هەردوک بەرگی (شەرەفنامە) و دانەری داوە. ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتناسانی شورەوی لە نووسینەکانیاندا کەڵکیان لە (شەرەفنامە) وەرگرتووە، چ بۆ لێکدانەوەی مێژووی کوردستان و چ بۆ لێکدانەوەی مەڵبەندی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (9) ، ” شەرەفخانی بەتلیسی مێژووی تەواوی لە سەدەی شازدەیەمدا بۆ کورد دانا کە تایبەتە بە مێژووی دەوڵەت و ئیماراتە کوردییەکان ئەمەش یەکەم پەڕتووکێکە کە لەسەر بنەڕەتی نەتەوەیی دەوڵەت و شۆڕشەکانی ئەوسا، کوردی بەسەرکردۆتەوە (10) .

“بەپێی ئەو زانیارییانەی (ی. ڤاسیلێڤا) کۆی کردونەتەوە کۆنترین و بەنرخترین و ڕاسترین دەستنووسی زانراوی (شەرەفنامە) ئەو دانەیانە کە بە دەستوخەتی پیرۆزی شەرەفخان خۆی بەناوی (شەرەفنامەی تاریخی کوردستان) ەوە نووسراوەتەوه و ئێستە لە پەڕتووکخانەی بودلیانی ئۆکسفۆرد هەڵگیراوە. ئەم دەستنووسە نایابەی (شەرەفنامە) بریتییە لە 246 پەڕه و بە بیست وێنەی دەگمەن ڕازێندراوەتەوە کۆتایی زولحجەی ساڵی 1005 ی کۆچی سیازدەی ئابی 1597ی زاينى شەرەفخان لە نووسینەوەی بۆتەوە. واتە ئەم دەستنووسە یەکەم دانەری نووسراوی (شەرەفنامە) یە، چونکە شەرەفخانی بەتلیسی مانگی ئابی 1597 لە نووسینەوەی بەرگی یەکەمی و مانگی مایسی 1599یش لە نووسینەوەی بەرگی دووەمی بۆتەوە (11) .” شەرەفخان، کە بۆ ڕۆژگاری خۆی خوێندەوارییەکی باشی هەبوو، هەر لە سەردەمی لاوییەوە حەزی لە زانینی مێژوو بووە، دوای ئەوەی ئاگاداری دانراو و کاری زۆر لە مێژوونووسە عەرەب و فارسەکان بوو، بڕیاریدا کە پەڕتووکێک دەربارەی پێشینەکانی دابنێ، ئەوانەی کە هیچیان دەربارە ڕوون نەکراوەتەوە” (12) ، ” شەرەفخان بۆ خۆی بە ڕوونی ئەو هۆیەی دەستنیشان کردووە کە پاڵی پێوەناوە (شەرەفنامە) بنووسێت. شەرەفخان لە سەرەتای پەڕتووکەکەیدا دەڵێت: لەبەرئەوەی مێژوونووسان تاوەکوو ئێستە هیچیان دەربارەی کورد و کوردستان نەنووسیوەتەوە من ویستم بەپێی توانا لەوبارەیەوە پەڕتووکێک بنووسم و ناوی لێ بنێم (شەرەفنامە) و هەموو ئاواتیشم ئەوەیە خانەدانانی کوردستان ناویان ون نەبێت (13) .

شەرەفنامە” لەنێو ئەو سەرچاوانەدا کە پەیوەستن بە مێژووی کوردەوە بایەخێکی تایبەتی هەیە (14) ، ” پەڕتووکی (شەرەفنامە) ی شەرەفخانی بەتلیسی، کە لە مێژووناسیی کورددا، لە سەدەی 15 هەم و 17 هەمدا بایەخێکی گەورەی هەیە، بۆ لە مێژووی کورد و سەرو سیما تایبەتییەکانی ئەو سەردەمانە گەیشتن، یەکەم سەرچاوەیە کە زانیاری زۆر بەنرخ و بە کەڵکی تێدابێ (15) ، ” گرنگی و مەزنیی (شەرەفنامە) لەوەدایە کە یەکەمین بەرهەمی مێژووییە کە نووسەرەکەی تێکڕای بۆ مێژووی هەموو گەلی کورد و هەموو نێوچەکانی کوردستان تەرخان کردووە، مێژوونووسانی کورد دوای شەرەفخان بۆ زیاتر لە سێ سەده و هەتاوەکوو مێژوونووسی مەزنی کورد محەمەد ئەمین زەکی لە ساڵی 1931دا پەڕتووکە نایابەکەی تۆمارکرد، بەرهەمێکی تریان لەبارەی مێژووی گەلی کورد و هەموو کوردستانەوە پێشکەش بە گەلی کورد نەکرد (16) ، ” (شەرەفنامە) گرنگترین بەڵگەنامە و تۆماری مێژووییە کە لەبارەی ماوەیەکی زەمەنی مێژوویی گرنگە وە دەدوێت کە نووسەرەکەی تێیدا ژیاوە ئەویش جەنگەکانی نێوان عوسمانی و سەفەوییەکانە (17) .

” مێژوونووسی لە سەدەی دەهەمی کۆچیدا لەناو کورددا دەستیپێکراوە و ئەوەش سەرەتا بەهۆی میر شەرەفخانی بەتلیسی یەوە ئەنجامدراوە، لە ڕاستەقینەدا میر شەرەفخان بە یەکەمین مێژوونووسی کورد دێتە ژمار (18) ، ” ئەوەی تا ئێستا زانراوە کەس بەر لە شەرەفخانی بەتلیسی تێکڕای بەرهەمی خۆی بۆ مێژووی کورد و کوردستان تەرخان نەکردووە” (19) ، ” بایەخی گەورەی شەرەفنامە لە سوودە زانستییەکەیەتی لە بواری نووسینی مێژووی کورد بەتایبەتی و مێژووی ناوچەکە بەگشتی تا کاتی ئێستا. ئەو زانیاريی و وردەکارییانەی کە شەرەفنامە لەبارەی ڕووداوەکانی کوردستان گرتوویەتییەخۆ وێنەیان لە سەرچاوەی تر دەستناکەوێت. سنوور و دەسەڵات و ململانێ و ڕەوشی سیاسی میرنشینە کوردییەکان و هەروەها سیاسەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەويی و دەوڵەتە تورکمانەکان بەرامبەر کوردستان و میرنشینە کوردییەکان شانبەشانی زانیاری مێژوویی زۆری تر لە گرنگترین لایەنەکانی ناوەرۆکە دەوڵەمەندەکەی شەرەفنامەن” (20) . ” شەرەفخان لە تەمەنی 53 ساڵیدا خۆی بۆ نووسینەوەی مێژووی کورد و کوردستان تەرخان دەکات، شەرەفخان 32 ساڵی ڕەبەق تەمەنی لەنێو گەرمەی ڕووداوەکانی ئێرانی و عوسمانی بەسەربرد، یازدە ساڵی دوایی تەمەنیشی بۆ نووسینەوەی مێژووی کورد و کوردستان تەرخان کرد (21) ، ” شەرەفخان پەنای بۆ بەرهەمی، نووسراوی نوێنەرانی مێژووناسی فارسی، عەرەبی و تورکی پێش خۆی بردووە. زۆربەی ناوی سەرچاوە و ناوی دانەرەکەی ناهێنێت” (22) ، ” دانەر مەعلوماتێکی زۆری کۆمەڵایەتی- ئابووری و ئیتنیکی ئامێزی گەیاندووە” (23) ، بۆیە” گەورەترین و گرنگترین سەرچاوەی مێژووی کورد شەرەفنامەیە” (24) ، ” ئەمڕۆ شەرەفخانی بەتلیسی تاڕادەیەکی باش لای کورد ناسراوە، نامەی دکتۆرا لەسەر پەڕتووکەکەی نووسراوە، سەرچاوەیەکی گرنگی بەشێکی زۆری نووسینە مێژووییەکانە، شەرەفنامە وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمانی ئەوروپی و ڕۆژهەڵاتی و لە سەرەتای حەفتاکانیش وەرگێڕانی کوردی (هەژار موکریانی) بۆ ئەم پەڕتووکە بە چاپ گەیاندرا (25) ، “ئێمە لە سایەی شەرەفخانی بەتلیسی شتێک دەربارەی مێژووی گەلی کورد دەزانین، هەروەها بە بۆنەی پەڕتووکی (شەرەفنامە) ی بەتلیسی یەوە لە بابەت عەشایەری کوردەکانی کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ژیاون شتێک دەزانین. پێش شەرەفخانی بەتلیسی هیچ کەسانێک مێژووی گەلی کوردی نەنووسیوەتەوە” (26) .” شەرەفنامە دووجار و له لایەن دوو کەسی جیاوازەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی کە ئەوانیش بریتین لە محەمەد عەلی عەونی و محەمەد جەمیل ڕۆژبەیانیيە” (27) .

“مەلا مەحموودی بایەزیدی”

“مەلا مەحموودی بایەزیدی لە ساڵی 1799 لە ناوچەی بایەزید لە باکووری ڕۆژهەڵاتی باکووری کوردستان لەدایکبووە، هەر لەوێش دەستی بە خوێندن کردووە، پاشان لە تەورێز فێری فارسی بووە، ئینجا هاتۆتەوە شارەکەی خۆی و بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئایینیی (حوجرە) . بایەزیدی، لەگەڵ شکانی بەهلوول پاشای کورد، دواین میری کورد لە بایەزید، شارەکەی خۆی جێدێڵێ و دەچێتە ئەرزەڕۆم و لەوێ دەبێتە خواجە، پایەیەکی بەرز لەناو نووسەر و ڕۆشنبیرانی ئەوێ داگیردەکات” (28) ، ” ساڵی مردن و کۆچی دوایی مەلا مەحموودی بایەزیدی ڕوون نیيه و یەکلانەبووەتەوە، هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ساڵی 1960 کۆچی دوایی کردووە لەکاتێکدا ئەوە ڕاست نییە، چونکە هەندێک لە دەستنووس و تۆمارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1867 بۆیە ڕێی تێدەچێت له و ساڵەدا یان دوای ئەو ساڵە کۆچی دوایی کردبێت” (29) .

“مەلا مەحموودی بایەزیدی ویستی لاسایی شەرەفخان بکاتەوە و ڕێگەی ئەو بگرێتەبەر و به و دەستوورەی ئەو مێژووی کورد و کوردستان له و شوێنە بنووسێتەوە کە (شەرەفنامە) تێیدا بڕاوەتەوە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو نیازە بەرزەی مەلا مەحموود ساڵی (1857-1858ز) لە دانانی (کیتابی تاریخی جدیدی کوردستان) بۆوە کە نزیکەی هەزار لاپەڕە دەبوو، لە پێشەکييەک و 11 بەش پێکهاتبوو. ساڵی 1865 کونسوڵی ڕووسیا (ئەلێکسەندەر جابا) لە ئەرزڕۆمەوە پێشەکی (کیتابی تاریخی جدیدی کوردستان) ی بەزوبانی فەڕەنسی ناردە کۆڕی زانیاری ڕووسی بۆ نرخاندنی. بە قسەکانی جابادا وادەردەکەوێ ئەو پەڕتووکە یەک ڕوونووسی هەبووە. بەداخەوە تا ئێستە سەرەنجامی ئەو دەستنووسە نەزانراوە. مەجموعەی دەستنووسەکانی جابا کە لە پەڕتووکخانەی سەلتیکۆڤ شێدرین هەڵگیراون ئەو پەڕتووکەی تێدا نییە” (30) .” مەلا مەحموودی بایەزیدی ڕۆڵی بەرچاوی لە مەیدانی مێژوونووسیدا گێڕاوە و (31) ، یەکەم کورد بووە کە پەڕتووکی (شەرەفنامە) ی شەرەفخانی بەتلیسی لە فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە ساڵی 1859 تەواوی کردووە (32) ، ” پەڕتووکێکی گرنگی تری هەیە کە ئێستا بۆ زۆر لە زمانە زیندووەکان چاپ کراوە ئەویش پەڕتووکی (عادات و ڕسوماتنامەی ئەکرادیە) یە، ئەم پەڕتووکە جگەلە بایەخی گرنگی لە بواری ئەتنۆگرافی بایەخی مێژوویی گرنگیشی هەیه و سەرچاوەیەکی ڕەسەنە بۆ مێژووی ژیانی ئابووری، کۆمەڵایەتی باکوورى کوردستان لە سەدەی نۆزدە (33) ، ” پەڕتووکی (عادات و ڕسوماتنامەی ئەکرادیە) باس لە دابوونەریت و بیروباوەڕ و شێوەی ژیانی خێڵە کوردییەکان دەکات” (34) .

“جگە لە زمانی زگماکی خۆی بایەزیدی لە زمان و ئەدەبی تورکی و فارسی دەستێکی باڵای هەبووە و شارەزاییەکی گەورەی قورئان بووە و بۆماوەیەکی درێژ مەلایەکی کەم هاوتای نەک تەنیا بایەزید بەڵکوو هەموو کوردستان بووە، لەناو کوردەواریدا وەک زانایەکی ئایینی و مامۆستایەکی لێهاتوو ناوبانگی دەرکردبوو (35) ، ” هەر لە سەردەمی منداڵییەوە خەریکی خوێندن بووه و بە فەقێیەتی گەلێ مەڵبەندی کوردستان گەڕاوە و لە پاشاندا ڕۆیشتووەتە بەتلیس و لەوێدا لەلای زانایان لێکدانەوەی قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام و پیتۆڵی خوێندووە و لەوێوە ڕۆیشتووەتە تەورێز و وێژەی فارسی خوێندووه و گەڕاوەتەوە زێد و مەڵبەندەکەی خۆی و پاشماوەی ژیانی بە وانەوتنەوە و دانانی پەڕاو و نامیلکە بردووەتەسەر” (36) .

جگە لە نووسین و پەڕتووکی مێژوویی” مەلا مەحموودی بایەزیدی کۆمەڵێک چیرۆک و تێکست ( بە دیالێکتی کرمانجی باکوور) دەنووسێت، کە بە هاوکاری ئەلێکسەندەر ژابا کونسوڵی ڕووسیا لە ئەرزەڕۆم خراوەتە سەر ئەلفابێی لاتینی و تەرجەمەی فەڕەنسی کراون وەک: مەم و زین (1856) کە دەبێتە یەکەم چیرۆکی بڵاوکراوەی کوردی، لەیلاو مەجنوون (1859) ، سیامەند و شەمسێ (1860) ، کیتابی مەولوودی شەریف (1858) ، (صحە صبیان) کە بریتی یە لە پەڕتووکی ئەلفبێی زمانی کوردی بۆ منداڵان، (رسالە تحفە النحلان فی الزمان کردان) لەبارەی ڕێزمانی کوردی (1866) ، (جامع یی ڕساڵیان و حکایتان) چل چیرۆکی کوردییە، کە دەبێتە یەکەم کۆمەڵە چیرۆکی بە پەڕتووک (1860) ، هەروەها پەڕتووکە ڕێزمانییەکەی عەلی تەرەماخی (صرف و بعض اصول لازمه یی تعلیمه بزمانی کورمانجیه) کە بریتییە لە ڕێزمانی عەرەبی بە زمانی کوردی، لە سەرەتای سەدەی حەڤدەهەمدا نووسراوە، بەڵام بایەزیدی ئەم پەڕتووکەی سەرلەنوێ لە 1857 نووسیوەتەوە” (37) .

سەرچاوه و پەراوێزەکان:

1 فاضل کریم أحمد ( ماموستا جعفر) : تاریخ الفکر الکردی، ترجمە/ د. بندر علی مندلاوی، مؤسسة‌ حمدی للنشر والطباعة‌، من مطبوعات اکادیمیة‌ التوعیة‌ وتأهیل الکوادر، السلیمانیة، 2011، ص125.

2 تیلی أمین: شرفخان البدلیسی، مجلة (سردم العربی) ، عدد (19) ، شتا‌ء 2019، ص173.

3 کەریم ئەحمەد عەزیز: کەشکۆڵی مێژوو، چاپخانەی پەیوەند، سلێمانی، 2013، ل47.

4 فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان، چ1، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2011، ل66.

5 عبدالرقیب یوسف: تابلۆکانی شەرەفنامە، چ3، بنکەی ژین، سلێمانی، 2005، ل24.

6 ی.ئی. ڤاسیلیێڤا: شەرەفخانی بەدلیسی (سەردەم، ژیان، نەمری) ، و/ د.ئارام عەلی، چ1، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، سلێمانی، 2008، ل93.

7 د.عزیز شەمزینی: جوڵانەوەی ڕزگاری نیشتمانی کوردستان، و/ فەرید ئەسەسەرد، چ4، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، سلێمانی، 2006، ل21.

8 محەمەد ڕسوڵ هاوار: کورد و باکووری کوردستان لە سەرەتای مێژوەوە هەتا شەڕی دووەمی جیهان، بەرگی یەکەم، چ2، بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوه و وەرگێڕان، هەولێر، 2006، ل227.

9 د. کەمال مەزهەر: چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد، بەشی یەکەم، چاپخانەی (الادیب البغدادیة‌) ، بەغدا، 1985، ل25.

10 ئازاد عەبدولواحید: گەشتێک بەناو (مێژوو، بەڵگەنامە، شوێنەوار) هەڤپەیڤینێکی فراوان لەگەڵ عەبدولڕەقیب یوسف ، چ1، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، 2005، ل50.

11 د. کەمال مەزهەر: چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد، ل29.

12 کۆمەڵێک نووسەری ڕووسی: چەند وتارێکی کوردناسی، و.ئەنوەر قادر محەمەد، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2004، ل301.

13 د. کەمال مەزهەر: چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد، ل34-35.

14 بەبێ نووسەر: کورد لە ئینسایکلۆپیدیای ئیسلامدا، و/ حەمە کەریم عارف، چ1، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2010، ل131.

15 د. شەمسی محەمەد ئەسکەندەر، مێژووی کورد لە سەدەی 16 هەمدا، و/ شوکر مستەفا، چ1، وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 1998، ل23.

16 د. جەبار قادر: چەند بابەتێکی مێژووی کورد، چ1، دوزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 1999، ل135-136.

17 جواد کاظم البیضانی: التاریخ والمؤرخون الکرد، ط1، دار و مکتبهة البصائر، بیروت- لبنان، 2012، ل95.

18 صدیق صفی زادە (بۆرەکەیی) ، مێژووی وێژەی کوردی، چ1، چاپخانەی چهر تبریز، انتشارات ناجی، بانە-کوردستان، ل724.

19 جەنابی محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی (شەپۆل) : زانایانی کورد، چ1، چاپەمەنی سەقز، تاران، ل19.

20 د.سەعدی عوسمان: مێژوونووسین لای کورد لە سەردەمی نوێ دا (1500-1900) ، گۆڤاری (ڕامان) ، ژمارە (29) ، تشرینی دووەمی 1998، ل109.

21 کەریم ئەحمەد عزیز: سەرچاوەی پێشوو، ل48.

22 ی.ئی. ڤاسیلیێڤا: سەرچاوەی پێشوو، ل94.

23 کۆمەڵێک نووسەری ڕووسی: سەرچاوەی پێشوو، ل305.

24د. محمد عەبدوڵڵا کاکەسور: دیدارێک لەگەڵ د.ئەحمەد عوسمان، گۆڤاری (مێژوو) ، ژمارە (4) ، ساڵی یەکەم، پایزی 2007، ل314.

25د. سەلام حەسەن خۆشناو: لە سەردەمی شەرەفخانی بەدلیسیيەوە بۆ سەردەمی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی مێژوویی کوردستان، گۆڤاری (مێژوو) ، ژمارە (3) ، هاوینی 2007، ل11.

26 د. أزاد عبید صالح: الاثار الکاملة‌ للدکتور أحمد عثمان أبوبکر، ج2، مؤسسة‌ ژین، السلیمانیة‌، 2010، ل588.

27 تیلی أمین: سەرچاوەی پێشوو، ل175.

28د. فەرهاد پیرباڵ: مەلا مەحموودی بایەزیدی (1799-1867) یەکەمین چیرۆکنووس و پەخشاننووسی کورد، چ1، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2000، ل9.

29 جودت هوشیار: ملا محمود البایزیدی، مجلة (سردم العربی) ، العدد (24) ، السنە السادسة‌، ڕبیع 2009، ص174.

30 د.کەمال مەزهەر ئەحمەد: مێژوو” کوورتە باسێکی زانستی مێژوو و کورد و مێژوو”، چ2، دەزگای هێڤی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر، 2007، ل105.

31 سەعدی عوسمان: سەرچاوەی پێشوو، ل112.

32 فوئادی تاهیر سادق: هۆشیاری مێژوویی، چ1، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2001، ل116.

33 د.سەعدی عوسمان: سەرچاوەی پێشوو، ل112.

34 د. أزاد عبید صالح: الاثار الکاملة للدکتور أحمد عثمان أبوبکر، ج1، مؤسسة‌ ژین، السلیمانیة، 2009، ص199.

35 د.کەمال مەزهەر ئەحمەد: مێژوو، ل103.

36 صدیق صفی زادە (بۆرەکەیی) : سەرچاوەی پێشوو، ل726.

37 فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان، ل81-82.



– ئەم بابەتە لەژمارە (32) گۆڤاری خاڵ بڵاوکراوەتەوە.[1]
ئەم بابەتە 649 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | zahawi.org 26-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-02-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 30-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 649 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,215
وێنە 105,530
پەرتووک PDF 19,123
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.438 چرکە!