$بڕیار لە کوردستان و ئەنجام لە بەغدا$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#15-10-2022#
زۆر بە کوورتی، بەربژێری بەڕێز #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتی و بەربژێری یەکێتییەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێراق سەرنەکەوت، بەڵام چ لە پشت ئەم چیرۆکە بوو، بۆچی شیعەکان پشتیان لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کرد؟
هەوڵدەدەم بەشێک لە دیمەنی ڕاستەقینەی یارییەکە بۆ خوێنەرانی ئەم وتارە بخەمەڕوو، تاوەکوو دیاربێت کە چۆن جەنابی سەرۆک بارزانی و #پارتی دیموکراتی کوردستان# یاریەکەیان گۆڕی، شیعەکان لە سەری بڵند چیان بە سەرۆک بارزانی گوت؟
$لە سیاسەتکردندا (ڕەسید) گرنگە.$
دەبێ کاراکتەری سیاسی یەکەم جار خۆی ڕەسیدی هەبێت، ڕەسید بۆ پەیوەندییەکان گرنگە، ڕەسید بۆ بەرژەوەندی و، ئەزموون گرنگە. پێش هەموو شتێک دەبێ دەستی خۆت بخوێنییەوە و یارییەکە وەک کە هەیە بخوێنیەوە.
ئەوەی ئەم جارە لە بەغدا ڕوویدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دوای (یەکێتی) کە 16 ساڵ لەدەستیان بوو، بۆ هەموو یەکێتییەکانی ئیماندار بە سیاسەتی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی موفاجەئەبوو.
$پارتی پێیگوتن بەخەبەر وەرن$
پارتی زیاتر لە 15 جار لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری ئێراق لەگەڵ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی دانیشت. نزیکەی 10 جار لە ڕێگەی بەڕێز فوئاد حسێن کۆبوونەوەی لەگەڵ هەبووە، کە ئەو دەستگرتنەوەی بە #بەرهەم ساڵح#ەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، سوودی نییە، بەڵام چەند جارێک بە شاندی پارتی گوتبوو، تەحەدا دەکەم و بەربژێری من سەردەکەوێت، هەندێک جاریش نەرم بووە.
بەڕێز بەرهەم ساڵحیش تاوەکوو دوا ساتەکان بڕوای بەوە هەبوو، کە بۆ جاری دووەم سەردەکەوێت و دەبێتەوە سەرۆککۆماری ئێراق!
پارتییەکان زۆر بەدڵسۆزی بە سەرۆکی یەکێتییان وت بەرهەم ساڵح بۆ خۆی کار دەکات، بەخەبەر وەرن، چونکە لەو یارییەدا لەگەڵ پارتی نایبەنەوە. سەرۆکی یەکێتی ئەوەندە بێ منەت بوو، دەیوت من دۆڕان قبووڵ ناکەم.
لە هەڵبژاردنی 2018دا بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێراق، کاک بافڵ بە پارتی گوتبوو، بۆیە دەمانەوێ بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆککۆمار، چونکە هەرچی پێ بڵێین دەیکات و ناتوانێ بڵێ نا.
$پارتی دەستی خۆی ئاشکرا نەکرد$
بەڕێزێک لە پەڕڵەمانی ئێراق باسی دانیشتنێکی تایبەت کرد لای محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق، کە بەرهەم ساڵح و سەرۆکی شاندی پارتی لەو دانیشتنەدا بەشداربوون. بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی شاندی دانووستاندنکاری پارتی گوتبوو، ئەمڕۆ لە ساڵی 2018 دەچێت. وایزانی دیسان لە یاریەکەدا سەردەکەوێتەوە.
پارتی (ئەوانەی بەدرووستی یاریەکەیان دەکرد) دەستی گفتۆگویەکانی خۆیان ئاشکرانەکرد بۆ میدیا و لە پشت پەردەوە بە هێزەوە کاری خۆیان دەکرد کە دەبێ ئەم جارە بەربژێری دڵخوازی خۆیان کە بەڕێز د. لەتیف ڕەشیدە سەربکەوێت و ببێتە سەرۆککۆماری ئێراق.
یەکێتی و بەرهەم ساڵح، ئینجا سەرۆکی یەکێتیش قەناعەتییان وابوو دەبەنەوە. ئەندامی پەڕڵەمان هەبووە، هاتووەتە لای پارتی و پێیگوتوون، پارەمان وەرگرتووە، هەیە زۆر لەپارە زیاتری پێدراوە، بۆ ئەوەی دەنگ بۆ بەڕێز بەرهەم ساڵح بدەین، بەڵام ئێوە بڵێن دەنگ بە کێ بدەن وادەکەن. پارتیش بێگومان پێی نەگوتوون دەنگ بدەنە کاک بەرهەم.
$لەسەری بڵند بڕیاردرا$
شیعەکان پێش چەند �