پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چیرۆکەکانی ئەنفال.. لوولەی دەبابەکانتان ناتوانێت بڕنەوەکانمان بێدەنگ بکات
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکەکانی ئەنفال.. لوولەی دەبابەکانتان ناتوانێت بڕنەوەکانمان بێدەنگ بکات

چیرۆکەکانی ئەنفال.. لوولەی دەبابەکانتان ناتوانێت بڕنەوەکانمان بێدەنگ بکات
$چیرۆکەکانی ئەنفال.. لوولەی دەبابەکانتان ناتوانێت بڕنەوەکانمان بێدەنگ بکات$
#کاوە ئەمین#
#14-04-2020#
چیرۆکەکانی ئەنفال لە چیرۆکەکانی هەزار و یەکشەو دەچن. جیاوازیی ئەمان لەوەدایە کە ڕەنگە هەتاوەکوو کۆتایی ژیان بەردەوام بن و هەر ساڵەو بە شێوازێکی نوێ سەرهەڵبدەنەوە. ناوەرۆکی چیرۆکەکان لەیەکەوە نزیکن، بەڵام حیکایەتخوانەکان هەر یەکەیان خەڵکی دەڤەرێکی کوردستانن و بە شێوازی جۆراوجۆر دەیانگێڕنەوە. جیاوازیی چیرۆکەکانی کورد و چیرۆکی بۆ نموونە جووەکان ئەوەیە کە چیرۆکەکانی ئێمە لە چوارچێوەی ئەشکەوتەکانمان دەرنەچوون، نەچوونە ناو کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکانەوە، تەنانەت هەندێکیان سنووەرەکانی دەڤەرەکەی خۆیان تێنەپەڕاندووە، کەچی چیرۆکی جووەکان چووە سەر لاپەڕەی وانەی بەشێکی زۆر لە قوتابخانەکانی جیهان.
ئەو ڕۆژەی چووین بۆ گوندی فەتاح هۆمەر کە دەکەوێتە دەشتی کاکیبەکاکیی #کفری#یەوە، ڕۆژێکی گەرم بووم، هەتاو خۆی بە هەموو کون و قوژبنێکی ئاواییدا کردبوو. دایە حەنیفە لە بەردەرگاکەیان وەستابوو. دەستی ڕاستی کردبوو بە سێبەر بۆ چاوە زیتەکانی کە وەکوو هەندێک لە کانیاوەکانی #گەرمیان# کە لە هاویناندا وشک دەکەن و بەهاران ئاویان تێدا دەزێتەوە. چاوەکانی ئەویش زەمانە فرمێسکەکانی پێ وشک کردوون، بەڵام وەکوو گۆمێکی مەنگ وان هەر بە ناوهێنانی ئەنفال و بیرخستنەوەی ڕۆژەکانی نوگرە سەلمان و تۆپزاوا دەتەقنەوە.
دایە حەنیفە بە چاکی ئەو دەمەو بەیانییەی لەبیرە کە سەربازانی ڕژێم و گەلەجاش چواردەوری ئاواییان دابوو، بە ئاشکرا بۆنی ئاشووبێکی گەورەیان دەکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوە دەنگی زیل و شۆڤڵەکان، دەنگی تەپەی دڵی دایە حەنیفە و دانیشتووانی ئاوایی بەرزتر دەبووە و خێراتر دەبوو.
9ی چواری ساڵی 1988ە. ئەو ڕۆژەی هەموو خەڵکی ئاوایی بە ژن، منداڵ، پیاو، پیر و پەککتەوە سواری زیلە سەربازییەکان دەکرێن و لەگەڵ سەدان کەسی دیکەی گوندەکانی دەوروبەر لە قۆرەتوو کۆیان دەکەنەوە. دوای چەند ڕۆژێک بەرەو تۆپزاوە و چارەنووسێکی نادیار دەیانبەن. تا ئەو کاتەش پیاوەکان لە ژن و منداڵەکانیان جیاناکەنەوە، بەڵام مێردی دایە حەنیفە بە ڕوویەکی خەمناکەوە ڕوو لە ژنەکەی دەکات و دەڵێت: ژنەکە، کەس بە وەسێت نەمردووە، وا جیامان دەکەنەوە. خوا دەزانێت یەکتری دەبینینەوە یا نابینینەوە، بەڵام ئەگەر یەکتریمان نەبینییەوە، ئامانەتی تۆ و ئەو منداڵانە، توو خوا ئاگات لێیان بێت! ئەمە ئەو وشانەن کە تا ئێستاش لە گوێی دایە حەنیفەدا دەزرنگێنەوە و بەدەم قوڵپی گریانەوە بۆمان دەگێڕێتەوە، پێدەچێت لەگەڵ خۆی تا ژێر گڵیان بەرێت.
ئەوکاتە دایە حەنیفە دووگیان دەبێت، ئاواتەخوازە کە منداڵەکەی لەدایک ببێت و جوانترین جلی لەبەر بکات، ئەوەی ئەو بە خەویش بیری لێ نەکربووەوە ئەوە بوو کە کاتێک منداڵەکەی لەدایک دەبێت، جلی مردووەکانی بۆ بکاتە قوماتە و تێوەی بپێچێت.
گێڕانەوەی چرکەساتەکانی ژانی لە دایکبوونی منداڵێک لەناو بیابانێکی کاکیبەکاکیدا کە وەکوو دایە حەنیفە دەڵێت: دەستەکانم بەرەو ئاسمان بەرزکردنەوە و گوتم خوایە هاوکاریم بکە! بەبێ ئەوەی ئاگاداری کەس بکات، لە پەنایەکەوە دەستەکانی لە زەوی گیردەکات و منداڵێک بە قیژوهۆڕ خۆی دەکات بەناو دنیایەکدا کە پڕە لە نادادپەوەری و دیلێتی. لە گیرفانی گلۆنجە کۆنکەیدا چەرخێکی کۆنی بچکۆلە دەردەهێنت کە خۆیشی نازانێیت بۆ هەڵی گرتووە، ناوکی کچەکەی دەبڕێت و کەسوکار و تەنانەت سەجانەکانیش ئاگادار دەبنەوە لە هاتنەدنیای منداڵێک. ئەفسەرەکان ڕوو دەکەنە دایە حەنیفە و پێی دەڵێن، چییە، کوڕت بووە؟ ناوی دەنێیت #مەسعود بارزانی# یان #مام جەلال#؟ دایە حەنیفە دەڵێت: نەخێر، کوڕ نییە و کچە و ناوم ناوە دیلان. مەبەستی دایەحەنیفە لە دیل دەبێت. ئەمەش سەجانەکان توڕە دەکات و دەڵێن، نابێت ئەو ناوەی بنێیت. لە وەڵامدا پێیان دەڵێت: ئەی مەگەر ئێمە دیلی دەستی ئێوە نیین! یەکێک لە سەربازەکان دەڵێت: ئێوە خەڵکانێکی خۆڕاگر و بەسەبرن بۆیە دەبێت ناوی بنێن سەبرا. بەڵام دایە حەنیفە پێداگری دەکات کە ناوی دیلان بێت، ئێستا کچەکەی دوو ناوی هەیە: لە نوگرە سەلمان سەبرا و لە گوندەکەی خۆیشیان دیلان.
ئەگەرچی ئێستا گوندەکەیان پڕە لە منداڵ و شونپێی منداڵەکانی ئەویان هەڵگرتووە، بەڵام یادەوەریی خۆش ناخەنە دڵی حەنیفەوە. ئاخر ئەو چۆن ئەو ڕۆژانەی لەبیر بچێتەوە کە تەرمی مردووەکانیان بووبووە خۆراکی سەگە هارەکانی دەوروبەری زیندانەکەیان. هەرگیز ئەو ڕۆژەی لە یاد ناچێت کە بە دەستی خۆی و یەکێک لە دراوسێکانی تەرمی کوڕەزایەکی دەبەنە دەرەوەی زیندانەکە و لەناو لمدا دەیشارنەوە. ئەو دەیەوێت بەشێوەی موسڵمانان تەرمەکە بە خاک بسپێرێت، بەڵام تەنیا دەتوانن لمەکە بە دەستەکانیان لابدەن و تەرمی منداڵەکەی بکەن بەژێرەوە، هیچ کاتێک حەپە و وەڕینی سەگە بەرەڵاکانی لە یاد ناچێت کە تەرمی کوڕەزاکەی و دەیان تەرمی دیکە بووبوون بە بەشەخۆراکی شەو و ڕۆژیان.
دایە حەنیفە شانازی بەوەوە دەکات کە زۆر جار بە ڕووی پیاوانی بەعسدا هەڵشاخاوە و پێی گوتوون، قوڕتان بەسەر، لوولەی دەبابەکانتان ناتوانێت بڕنەوەکانمان بێدەنگ بکات.
ئێستا دایە حەنیفە لە گوندەکەی خۆیاندا دەژی و وەکوو خۆی دەڵێت: ئامادەیە هەموو ڕۆژێک خاک و خۆڵی ماچ بکات و بەدەنگێکی گڕ و نیمچە تووڕەبوونەوە پێم دەڵێت: کێ لە وەتەن لاحە؟ (لەوە خۆشتر هەیە نیشتمانی خۆت هەبێت؟) کەس هەیە حەزنەکات دەوڵەتی خۆی هەبێت؟ ژنمان، منداڵمان بە ئارەزووی خۆی سەربەرزانە بێن و بچن؟
هێشتا ئەو قسەیەی دایە حەنیفە لە گوێمدا دەزرنگێتەوە کە دوای خاترخوازی پێی گوتم، ئیتر ئەمە وەتەنی ئێمەیە، پێمانخۆشە لێمان بگەڕێن لەناو ئەو خاک و خۆڵەدا بژیین و بمرین.
سەگەکانی ئاوایی مەودایەکی باش شوێن سەیارەکەمان کەوتن، دیاربوو ئەوانیش ئاسوودەبوون لە گوندێکدا بژین کە دەستی داگیرکەری لێ دووربێت. [1]
ئەم بابەتە 389 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 14-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-04-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: ئەنفال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 05-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 389 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!