پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,120
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەشکەوتی کونە کەمتیار و کودەتا بەسەر مەرگدا
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەشکەوتی کونە کەمتیار و کودەتا بەسەر مەرگدا

ئەشکەوتی کونە کەمتیار و کودەتا بەسەر مەرگدا
$ئەشکەوتی کونە کەمتیار و کودەتا بەسەر مەرگدا$
#کاوە ئەمین#
#27-03-2023#
حیکایەتەکانی ئەنفال، ئەو چیرۆکە ڕاستەقینانەی بەبێدەنگی و بەتەنیایی بیابانەکان تەی دەکەن. بنچک بە بنچکی گوڵە کێویلەکانی #گەرمیان# بە فرمێسکی چاوی ئەو دایکانەی کە ڕۆڵەکانیان، مێردەکانیان، براکانیان، خوشکەکانیان سەفەری ئەبەدییان کرد و نەگەڕانەوە، ئاودراون. کێ دەڵێت گەردیلە و دڵۆپە ئاورنگییەکانی بەرەبەیانی گەرمیان، فرمێسکی ئەو باوکانە نین کە بەدیار چاوی خۆیانەوە کچەکانیان، بووکەکانیان، ژنەکانیان و دایکەکانیان ڕەوانەی بەردەمی بەعسییە دڕندەکان دەکران. دەمێکە زاکیرەی ئێمەی کورد هاککراوە و کۆدەکانی لەدەست خۆماندا نەماون، دەنا چۆن دەبێت تەنیا ساڵێ جارێک لە 14ی چواردا قوربانییەکانی ئەنفالمان بەبیر بێنەوە؟
ئەوەی دەمەوێت لە چوارچێوەی ئەم چەند دێڕەدا جێگەیان بۆ بکەمەوە، بەسەرهاتێکە، زیاتر لە چوارچێوەی فیلمێکدا جێگەی دەبێتەوە، تەنیا سیناریستێکی بەتوانا دەتوانێت لەنێو فانتازیای خۆیدا بیئافرێنێت، بەڵام ئەم فیلمە ڕاستییە، بەسەرهاتی باوکێک و منداڵەکانییەتی کە نایەنەوێت بکەونە بەردەستی بەعسییەکان، دەیانەوێت سەربەرزانە لەنێو ئەشکەوتێکدا بژین، نەک بکەونە بەردەستی دوژمن، خۆ ئەگەر دوژمنیش پێیزانین، پێشوەختە بڕیاری ئەوە دەدەن، بەخۆیان خۆیان کۆکوژ بکەن تاوەکوو نەکەونە بەردەستی جەلادەکانی بەعس.
کات مانگی ئاداری 1988ە، لەلایەک گەرمیان بەهەموو جوانییەکی خۆیەوە، خۆی بۆ نەورۆز ئامادە دەکات، لەلایەکی دیکەوە بەعسییەکان گڕ و تینیان داوە بە پڕۆسە بەدناوەکەی ئەنفال. ڕێگە سەرەکییەکان بە سووپای داگیرکەری ئێراق و گەرمیانی وتەنی گەلەجاش تەنراون. بەناچاری پۆل پۆل خەڵکی ناوچەکانی گەرمیان خۆیان ڕادەستی دوژمن دەکەنەوە، بەڵام نازانن چ چارەنووسێک چاوەڕێیان دەکات.
کاکە حەمە پیاوێکی تەمەن مامناوەندییە، کوڕ و کچەکانی و هەندێک لە خزمەکانی بەدەوریەوەن، مێشکی بەتەواوی جەنجاڵە، ئاخر چۆن بتوانێت لەنێوان مەرگ و مەرگدا هەڵبژێرێت، مەرگێکی حەتمی! یەکێک لە جاشەکان کە خزمی دەبێت، ئاگادارییەکی بۆ دەنێرێت و پێیدەڵێت: خۆبەدەستەوەدانتان، مانای ئەوەیە هەر کە گەیشتییە سەر جادەی قیر، ئیدی نەک خاوەنی منداڵەکانت، بەڵکوو خاوەنی خۆشتان نابن، بۆیە بەچاکی بیری لێبکەوە. بەدیوەکەی دیکەدا، تاوەکوو دەهات گەرمیان چۆڵتر و چۆڵتر دەبوو، پێشمەرگەکان بەناچاری پاشەکشەیان دەکرد، هەر ڕۆژەی هەواڵی شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگە دەگەیشتە ئاواییەکان، ئەوانەی کە دەمانەوەش شاڵاوی ڕەشی ئەنفال وەک گەردەلوولی بیابان تێکەڵی مەرگی دەکردن، گەردەلوولی ئەنفال بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد وەک بەرداشێک هەموو شتێکی دەهاڕی، تەڕ و وشک پێکەوە دەسووتێنێت، دۆستەکانی ئەوسای سەددام چاوی خۆیان دەنوقێنن، سەیرە ئێستا ئارەقەی شەرم دایانناگرێت.
کاکە حەمە لەنێوان مەرگێکی سەرشۆڕانە و مەرگێک بە نەمرییەوە، ئەوەی دووەمیان هەڵدەبژێرێت. وەک مامە خەمە ئەندامانی خێزانەکەی و هەندێک لە خزمانی کۆدەکاتەوە، پلانەکەی خۆی ئاشکرا دەکات و پێیان دەڵێت: دەبێت کودەتایەک لە مەرگ بکەین!
یەکێک لە براژنەکەی، بە هەر هۆیەکەوەبێ تێکەڵاوی ڕەوی پێچەوانە دەبێت، بەرەو #چەمچەماڵ#، بۆ دواجار ماڵاوایی لە یەکتری دەکەن، گەردنی یەکتری ئازاد دەکەن، نەوەک ئەوە دوادیداریان بێت، بەڵێ هەرواش بوو، ماڵاوایی یەکجارەکی بوو، هەروا دووریش کەوتنەوە. کاکە حەمە هەر چاوی لەو کاروانە بچکۆڵە بوو، منداڵەکان بەدوای یەکدا قەتارەیان بەستبوو، جار بەجار ئاوڕێکیان دەدایەوە، تاوەکوو لە تەپەڵۆکەکە ئاودیبوون، هەرچەندە کاکە حەمە لەبەرخۆیەوە قسەی دەکرد و دەستی بەرەو ئاسمان بەرزکردەوە و گوتی: خوایە گیان دیدارئاخرمان نەکەیت. دووعاکانی تێکەڵی نزا و پاڕەانەوەی هەزاران گەرمیانی بوو، برای ژنەکەی و منداڵەکانیشی تێکەڵی قەتارەی مەرگی ئەنفال بوون و هەرگیز نەگەڕانەوە.
پوورە وەهبییە کە ئێستاش فرمێسک بۆ برا، براژن و هەشت برازاکەی هەڵدەڕێژێت، هێشتا بەحەسرەتی دیداریانەوەیە! ئاشنایەتی کاکە حەمە و یەکێک لە ئەشکەوتەکانی ناوچەکە دەگەڕایەوە بۆ سەردەمی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی ئەیلوول دا، ئەشکەوتێک کە تەنیا ئاسمانی لێوە دیار بوو، بەڵام کوڕی تەنگانە بوو، بەوەفا بوو بۆ دۆستەکانی، تەنانەت جاشەکانیش شوێنەکانی پێنەدەزانی. دەبێت ئەم ئەشکەوتانەی کوردستان چەند جار خێزانی کوردیان پاراستبێت، یانیش چەند جار دوای ئاگرتێبەردانیان بوونەتە قەبرێکی بەکۆمەڵی ژن و منداڵەکانیان؟ دەیخۆ تورکەکان لە دێرسم لە ساڵی (1937- 1938)سەدان ژن و منداڵیان بەزیندوویی لەو ئەشکەوتانەی دەڤەرەکەدا سووتاندن.
کاکە حەمە و خانەوادەکەی ماوەی شەش مانگی ڕەبەق لە ئەشکەوتێکدا دەمێننەوە، ئەشکەوتی کونە کەمتیار! بەڵام پوورە فەهمییە بەدەم فرمێسکەکانییەوە دەیوت جا توخوا ئەوە ژیان بوو هەمانبوو، قورعان بە هەقت کەمتیارەکانیش بەوشێوەیە لە ئەشکەوتەکەی خۆیاندا نەژیاون! لە ماوەی شەش مانگدا ڕەنگە چوار جار خۆمان نەشۆردبێت، ئاخر ئەوان دەبوو بەشەو بە گوێدرێژ، بە ماتە ماتە و دڵەڕاواکێوە چەندین کیلۆمەتر بڕۆشتنایە تاوەکوو بتوانن چەند جەوەندەیەک ئاو لە ڕووبارەکەی لای خوارووی ئەشکەوتەکەوە بێنن، ترس بەشێوەیەک باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشابوو کە تانەنەت گوێدرێژەکانیش فێرببوون لە هەندێک شوێندا، خۆیان بچەمێننەوە تاوەکوو سەرباز و گەلەجاش نەیانبینێت، پوورە وەهبییە وادەڵێت.
کاکە حەمە، ئەندامانی خێزانەکەی بە نێر و مێوە فێری بەکارهێنانی چەک دەکات، شەوانە لە هەندێک خاڵی ستراتیژییەوە بەنۆرە پاسەوانی ئەشکەوتەکە دەکەن. ئاخر ئەشکەوتی کونە کەمتیار کە بۆ کاکە حەمە و خێزانەکەی وەک کۆمارێکی لێهاتبوو، دەی خۆ دەبێت سووپایەکی تایبەت بەخۆیشی هەبێت، مەگەر کام کۆمار هەیە لە دنیادا سوپای تایبەت بە خۆی نەبێت!
دایە وەهبییە لەدەرەوەی ئەشکەوتەکە تەنوورێکی بەقوڕی درووستکردبوو، بۆ ئەوەی نانی تێدا ببرژێنێت. هەندێک جار لەبەر نەبوون و کەمبوونەوەی خۆراک ناچار بوون تەنیا ژەمێک نان بخۆن، نان و چا، چاو و نان، زۆرجاریش هەردووکیان پێکەوە، بۆ ماوەیەک لە ژەمە بەتام و چێژەکانی ئەو خێزانانە دەبێت، بەڵام کەس ناتوانێت ئاستی خۆڕاگریان بپێوێت، مەگەر چیا سەرکەشەکان بیانتوانی بووایە ڕکەبەرایەتیان بکەن . ئەشکەوتەکە وەک کۆمارێکی سەربەخۆ وابوو بۆیان، جگە لەخۆیان نەیانویستووە کەس پێی بزانێت، هەموو ڕۆژێک کاکە حەمە پلانی تازە بۆ دانیشتووانی کۆمارەکەی ئەشکەوتی کونە کەمتیار دادەنێت، ئاخر وەک شایتحاڵەکان دەگێڕنەوە کاکە حەمە خۆی پیاوێکی سەربازی بووە، وردەکاری پلاندانی سەربازی بەباشی زانیوە، بەڵام گۆران گوتەنی خۆ کاکە حەمە، نەدەرسی مەکتبێکی خوێندووە و نە ژەنراڵێکیش پەلی گرتووە، بەڵکوو پشتی بە ئەزموونی پێشمەرگایەتی لەنێو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی دوای 1976بەستبوو.
کاتێک مرۆڤ گوێ بۆ گێڕانەوەکانی دایە وەهبییە و کچەکانی شل دەکات، ئەوکاتە دەزانێت مرۆڤ چ بوونەوەرێکی پۆڵاینە، ژیان چەند خۆشە، سەرشۆڕی چەند نەنگییە! کورد ڕووبەڕووی چ دوژمنێک بووەتەوە، سەربازانی داگیرکەر چەند دڕندەن، دوای نوێژی هەموو بەیانییەک وەک ڕەوە کوللە بە ناو نزار و هەرد و دۆڵی گەرمیاندا وەردەبوون، ڕاوی برا و خوشکە موسڵمانەکانیان دەکرد. پەشێو ناهەقی نییە دەڵێت: قەحبەن ئەوانەی پێم دەڵێن تەوری برای داریش هەیە!
ڕژێمی بەعس لە کۆتایی ساڵی 1988دا، دوا تیری ژەهراوی خۆی دەهاوێژێت، دڵنیایە لەوەی، گەرمیان وەک بیابانەکان ژیانی تێدا وەستاوە، بۆیە کۆتایی بەو گێمەی ئەنفال دەهێنێت. بێشەرمانە لێبووردنێک دەردەکات، وەک ئەوەی کورد خاک و ئاوی ئەوانیان تاڵانکردبێت و پێویست بێت داوای لێبووردن بکەن. کاکە حەمە لە ڕێگەی دوو لە خزمەکانییەوە ئەو هەواڵە دەبیستێت، سەرەتا دوودڵ دەبێت، بڕوا ناکات، بەڵام ژیانی سەختی ناو ئەشکەوتەکە و نەخۆشی تەنگیان پێهەڵدەچنێت، بۆیە خۆیان ڕادەستی چەند جاشێکی خزمی خۆیان دەکەن! ئیدی کۆماری ئەشکەوتی کەمتیارانیش دەبێتە بەشێک لە مێژووی کاکە حەمە و خێزانەکەی.
بەسەرهاتی گەڕانەوەیان بۆ چەمچەماڵ خۆی لە خۆیدا کوورتە فیلمێکە. لە چەمچەماڵیش ئەندامانی خێزانەکەی دوو دوو بەسەر ماڵی خزمەکانیاندا دابەش دەبن، ئەوە لە کاتێکدایە بەحیساب حیزبی بەعس لێبووردنی دەرکردووە، کەچی دەبوو هەموو ماڵێک ئاگاداری بنکەی پۆلیس و سەربازییەکانی بەعسیان بکردایە کە کێ میوانیانە، خەڵکی کوێن و کەی هاتوون و کەی دەڕۆنەوە! بۆیە لێرەوە ژیانێکی سەختر و بگرە ناخۆشتر لەوەی ناو ئەشکەوتەکە دەست پێدەکات.
بەسەرهاتی ئەم خانەوادەیە و حیکایەتەکانیان هاوتەریبن لەگەڵ خەمی بەنەتەوەبوونی ئەم گەلە، مخابن هەر دەڕۆن و بەیەک ناگەن! ناچارین بەسەرهاتی ئەم خانەوادەیە و خەمی هەزاران خانەوادەی دیکەی کورد لە دێرسم و سیواسەوە، تاوەکوو دەگاتە #کرماشان# بگێڕینەوە و کۆڵ نەدەین لە باسکردنیان.
دایە وەهبییە دەیوت کە ڕاپەرین کرا و کەرکووک ئازادبوو، شاگەشکە بووین، هەموو خەمەکانمان لەبیرچووەوە، دەتوت سەرلەنوێ هەموومان لەدایک بووینەتەوە، گرنگ ئەوەبوو کاکە حەمە بە چاوی خۆی ڕاپەڕین و ئازادی کەرکووکی بینی، بەڵام زۆری نەخایاند بەدەم خەم و خەفەتی شەڕی براکوژییەوە لە ساڵی 1994بۆ دواجار چاوەکانی لێکدەنێت و ڕۆحی بەرزەفڕی بۆ هەتاهەتایە لە ئاسمانی گەرمیان و ئەشکەوتی کونە کەمتیار ئۆقرە دەگرێت. [1]
ئەم بابەتە 420 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 27-03-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-03-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
فۆڵدەرەکان: ئەنفال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 05-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 420 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,120
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.438 چرکە!