پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,656
وێنە 106,364
پەرتووک PDF 19,231
فایلی پەیوەندیدار 96,826
ڤیدیۆ 1,375
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەیوەندیی نێوان کوردبوون و کوردایەتی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیوەندیی نێوان کوردبوون و کوردایەتی

پەیوەندیی نێوان کوردبوون و کوردایەتی
ناونیشانی بابەت: پەیوەندیی نێوان کوردبوون و کوردایەتی
ئامادەکردن: #ئاراس مەسیفی#

ماوەیەکە مشتومڕێکی فراوان و گەرم و زۆرجاریش توند دەربارەی پەیوەندیی نێوان کوردبوون و کوردایەتی دەستی پێ کردووە. زۆربەی ئەوانەی لەو بارەوە قسەیان کردووە، تیشکیان خستۆتە سەر تەنیا ڕەهەندێک یان چەند ڕەهەندێکی باسەکەوە، ڕەهەندەکانی تریان نادیدە گرتووە. دەتوانین بڵێین کە ئێستا دووبەرە درووستبوون: بەرەیەکیان پێی وایە، =KTML_Bold=کوردایەتی و کوردبوون=KTML_End= قابیلی جیاکردنەوە نین. لە کاتێکدا بەرەکەی تر پێی وایە، کە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان کوردبوون و کوردایەتیدا نییە. بە ئامانجی دەوڵەمەندکردنی باسەکە، منیش لێرە تێڕوانینی خۆم دەربارەی ئەم پرسە دەخەمەڕوو، بێئەوەی ویستی ئەوەم هەبێت، لایەنگری بۆچونێک و دژایەتی بۆچونێکی تر بکەم. ئەمە تەنیا هەوڵێکە بۆ فراوانترکردنی باسەکە بەهیوای درووستکردنی وتارێکی زانستی و بابەتی هاوسەنگ دەربارەی ئەم پرسە گرنگە و زیاتر سوودمەندکردنی خوێنەری کوردی.
کوردبوون و کوردایەتی دوو چەمکی فرە ڕەهەندن و پەیوەندییان بە پرسەکانی شوناس و ئایدۆلۆژیاوە هەیە، باسکردن لێیان و شیکردنەوەیان کارێکە پێویستی بە زیاد لە بوارێکی زانستی هەیە. واتە بۆ تیشکخستنە سەر کۆی ڕەهەندەکان پێویستمان بە هەندێک تیۆریی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان دەبێت، کە ئەوانیش هەر یەکەو بۆ خۆی چەندان چەمکی ناسراو نەناسراو لە خۆ دەگرن، کە پێویستیان بە شیکردنەوەی زیاتر هەیە. بەڵام بۆ ئەوەی بابەتەکە نەبێتە دەقێکی تیۆریی وشک وەک ئەوەی لە زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان باوە، هەوڵ دەدەم لەو شوێنەی گونجا بۆ مەبەستی باشتر و ئاسانتر تێگەیشتنی خوێنەر چەمکەکان و تیۆرییەکان لەرێگەی نموونەی دیار و ناسراوی واقیعی کوردی بخەمە ڕوو.
=KTML_Bold=کوردبوون چییە؟=KTML_End=
ناوی کورد لە ڕووی زانستییەوە هێمایە بۆ ئێثنیستی (Ethnicity) کوردی (1) ، کە بەهۆی خەسڵەتێک لە خەسڵەتەکانی شوناسی ئێثنیستی وەکوو زمان، ئایین یان کلتوور هتد، لە ئێثنیستییەکی تر جیادەکرێتەوە. بەو مانایە بێت، کە دەڵێین، کوردبوون، واتە بەڕووی دەرەوە جیاوازبوون لە ئەوەی تری وەکو، فارسبوون، عەرەببوون یاخود تورکبوون و بەڕووی ناوەوەش هاوبەشیبوون یاخود لێکچونی بەلایەنی کەمی یەک لە خەسڵەتەکانی وەکوو زمانێکی هاوبەش، ئایینێکی هاوبەش، کلتوورێکی هاوبەش یاخود خاکێکی هاوبەش. لە ڕاستیدا نە لە ئێستا و نە لە ڕابردوودا نەتەوەی کورد هەرگیز خاوەن یەک زمانی هاوبەش، یەک دەسەڵات، خاک، یان ئایینیێکی هاوبەشی تاکرەنگی سەرتاسەری نەبووە، لەبەر ئەوەش ناکرێت باس لە کلتوورێکی هاوبەشی یەکرەنگیش بکرێت، چونکە کە وتمان کولتووری هاوبەش، ناکرێت تەنیا ڕەنگدانەوەی بەشێکی واقیعی کۆمەڵگەی کوردەواری بێت و بەشەکانی تر نابینا بکات. جگە لەمەش ئاسان نییە کولتووری کوردەواری بەهۆی هاوبەشی مێژویی و ئایینی و مەزهەبی لە کولتووری گەلانی ناوچەکە جیابکرێتەوە. کۆمەڵگەی کوردەواری لە ڕابردوو و ئێستا نەک هەمیشە لە ڕووی ئایین و مەزهەب و شێوەزاری زمان و دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەناوخۆی فرەرەنگ و هەمەجۆر بووە و جیاوازییەکانی نێوانی چەند باری لێکچوەکانە بەڵکوو هاوبەشییە مێژویی و ئایینیی و کولتووریەکانی لەگەڵ نەتەوەکانی ناوچەکە گەر لەگەڵ هاوبەشیی یاخود لێکچووە ناوخۆیەکانی کوردبوون زیاتر و بەهێزتر نەبێت، ئەوا بەلایەنی کەم هاوتایە. کەواتە چ شتێک یان تایبەتمەندییەک کوردبوون لە عەرببوون و فارسبوون و تورکبوون جیادەکاتەوە و چ تایبەتمەندییەکیش خاڵی هاوبەش کوردبوونە؟ یاخود ئەم خەسڵەتە هاوبەشانە چین، کە تاکێکی کورد بە تاکێکی تری کورد دەبەستێتەوە، جگە لە ناوی کورد، زمانێکی هاوبەش، خاک و دەسەڵاتێکی هاوبەش، مێژووی هاوبەش، ئایینی هاوبەش و کلتوورێکی هاوبەش؟
کە کوردێکی دانیشتوی مەهاباد، هەولێر، ئامەد، عەفرین یان دانیشتوی بەغدا، تەهران، بەرلین و واشنتۆن لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی سەر بە چی نەتەوەیەکی، بێ جیاوازی شوێن و کات، دەڵێت من کوردم، مەبەستی لە کوردبوون چییە؟ گومانی تێدا نییە، کە لەوانەیە زۆربەیان هەر لە شێوەزمانی یەکتریش تێنەگەن، دوور نییە بەشێکی هیچ شێوەزمانێکی کوردیش نەزانێت
ئەگەر هەر یەکێک لەمانە بخرێتە ژێر میکرۆسکۆبی زانستییەوە، ئەوە ئەنجامەکەی ڕوونە، کە هاوبەشی یاخود لێکچویی ڕەهای هەر یەکێک لەم خەسڵەتانە، بە تەواوی، واتە بە شێوەیەکی ڕەها بەرجەستە نین، بەڵکوو ڕێژەیین، چونکە نەتەوەی کورد خاوەنی زمانێکی هاوبەشی سەرتاسەری نییە، کە بەهۆیەوە هەموو کورد بتوانێت لە یەکتر تێبگەن. ئەوەی پێدەگوترێت زمانی کوردی، تەنیا ئاماژەیە بۆ کۆکراوەی چەند شێوەزارێکی زمانی کوردی، نەک زمانێکی هاوبەشی سەرتاسەری، جگە لەمەش هەموو شێوەزارەکانیش لەژێر کاریگەریی زمانی گەلانی تری ناوچەکە بوون و پێچەوانەکەشی هەر درووستە. نە لە ئێستا و لە مێژوی دوورودرێژی نەتەوەی کورد خاوەن جوگرافیایەکی هاوبەشی سەرتاسەری نەبووە، کە لە ڕووی ئیداری و سیاسیەکەیەوە دەسەڵاتی بەسەردا هەبووبێت. وەک ئاشکراشە کورد خاوەنی یەک ئایینی هاوبەش نییە، بەڵکوو پێکهاتووە لە ئایین و مەزهەبی جیاواز. تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی مێژوویی باوەرپێکراویش دەربارەی بوونی ئایینێکی هاوبەشی سەرتاسەری لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی مێژووی کورد بوونی نییە. ئەوەی هەیە تەنیا بۆچون و خەیاڵە، نەک ڕاستی سەلمێنراو. ئەوەی پەیوەندیی بە هاوبەشی بایۆلۆژیش هەیە، کە کۆن پێدەوترا، نەژادی هاوبەش، بە زمانی ئاسایی هاوخوێن و هاوگۆشتی پێدەڵێن، ئەوا ئێستا باسکرن لێ بووەتە عەیبە، چونکە چەندان نموونەی مێژویی سەلمێنەری ئەوەن، کە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان و بە تایبەتیش ئەو خاکەی ئێمە پێی دەڵێن کوردستانی گەورە، لەوەتەی هەیە، مەڵبەندی تێکەڵابوونی نەتەوە و و کولتووری جیاوازە.
کەواتە لە ئێستادا، کە کوردێکی دانیشتوی مەهاباد، هەولێر، ئامەد، عەفرین یان دانیشتوی بەغدا، تەهران، بەرلین و واشنتۆن لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی سەر بە چی نەتەوەیەکی، بێ جیاوازی شوێن و کات، دەڵێت من کوردم، مەبەستی لە کوردبوون چییە؟ گومانی تێدا نییە، کە لەوانەیە زۆربەیان هەر لە شێوەزمانی یەکتریش تێنەگەن، دوور نییە بەشێکی هیچ شێوەزمانێکی کوردیش نەزانێت. باسی جیاوازی ئایینی و مەزەهەبی یاخود جیاوازی ناوچەی و خێڵەکی هەر ناکەم. کەواتە هاوبەشی یاخود لێکچویی کەسێکی خەڵکی دەرسیم لەگەڵ کەسێکی خەڵکی مەهاباد یان خانەقین زۆرترە یان جیاوازیەکان؟ ئەگەر شوناسێکی تری هاوبەش نەبێت، کە شوناسی نەتەوەیی کوردبوونە؟ شوناسی نەتەوەی کوردبوونیش وەکوو هەر شوناسێکی تری نەتەوەیی، بیرێکی درووستکراو و خەیاڵکراوە لە ڕێگەی درووستکردن، یاخود وێناکردن و خەیاڵکردنی زمان و ڕەچەڵەک و مێژو و جۆگرافیا و هۆشیار و بیرەوەوری و چارەنووسی هاوبەش، هتد.
=KTML_Bold=کەواتە شوناسی نەتەوەیی کوردبووون چییە؟=KTML_End=
سەرهەڵدانی بیری کوردبوون، وەکوو ئەوەی لە بیرەوەری و هۆشیاری هاوبەشی بەکۆمەڵی ئێستاماندا بەرجەستەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نزیکی پێش و پاش ڕوخاندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دەستپێکردنی داگیرکارییەکانی بەشێکی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ناوچەکە لە سەدەی هەژدەهەم و نۆزدەهەم. بۆ تێگەیشتن لە بیری یاخود شووناسی هاوبەشی کوردبوون، دەتوانین لە ڕوە تیۆریەکەیەوە کەڵک لە تیۆرییەکانی پەیوەست بە سەرهەڵدان و درووستبوونی بیری نەتەوەیی (Nationalism) ببینین، لە ڕوی واقیعیشەوە تیشک بخەینە سەر سەرهەڵدانی بیری نەتەوەیی لە ئەوروپا و هاوردەکردن یاخود هێنانی بۆ ناوچەکە.
لە ڕوی تیۆرییەوە شوناسی نەتەوەیی بیرێکی هاوبەشی خەیاڵکراوە کە بەپلەی یەکەم بە پاڵنەری سیاسی و ئابووری و بە کەڵک وەرگرتن لە چەند فاکتێکی ئێثنیسیتی، بە دوو لۆژیکی هاوتەریب کاردەکات، کە ئەوانیش لۆژیکی لەخۆگرتن (Inclusion) و وەدەرنانە (Exclusion) . ئەمەش خەسڵەت و بنەمای هاوبەشی هەموو شوناسێکی بەکۆمەڵە، کە مێژووی مرۆڤایەتی بەرهەمی هێناوە. چەمکی شوناس هەم لەسەر ئاستی تاک هەم لەسەر ئاستی بەکۆمەڵ پرسێکی فراوان و فرەرەهەندە. لێرە تەنیا تیشک دەخەمە چەند ڕەهەندێکی درووستبوونی شوناسی هاوبەش، کە بۆ بابەتەکە پێویستن.
هیچ شوناسێکی بەکۆمەڵ سرووشتی نییە، بەڵکوو هەمووی درووستکراوە و درێژکراوەی شوناسی پێش خۆیەتی لە فۆرمێکی تازەدا. ئەوەی وا دەکات کە پێمان وابێت، شوناسەکانمان سرووشتین، تێروانینی تەسکمانە بۆ ئێستا و ئێرە
شوناسی هاوبەش واتە جیاکردنەوەی کۆمەڵێک مرۆڤ لەسەر بنەمای خەسڵەتی هاوبەش بۆ ناوەوە و جیاواز بەڕووی دەرەوە، “ئێمە” و “ئەوان”. مانا و تێگەشتن بۆ خەسڵەتی هاوبەش و جیاوازی شوناسی هەر کۆمەڵێکیش پەیوەستە بە شوێن و کات و هەلومەرجە کولتووری و سۆسیو-ئیکۆنۆمی و دەسەڵات. واتە ئەوەی بەشێک مرۆڤ لە وانی تر جیادەکاتەوە، لۆژیکی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و سەربازییە، نەک فاکتی سرووشتی، کە بەپلەی یەکەم بە پاڵنەری بەرژەوەندیخوازانە لە شوێن و کاتێکی دیاریکراو کار بۆ زەقکردنەوەی یان درووستکردنی چەند خەسڵەتێکی هاوبەش بۆ ناوەوە دەکات و بەهۆی وێناکردنی چەند خەسڵەتێکی جیاواز بەڕووی دەرەوە دایدەخات و لە گرووپەکانی یاخود کۆمەڵگەکانی تری دەوربەر جیایان دەکاتەوە. ئەمەش پێویستییەکی سرووشتی مرۆڤە وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی، کە تەنیا دەتوانێت بەکۆمە: ژیان بکات، واتە کۆمەڵگە درووستبکات. ئاشکرایە ڕێکخستنی کاری کۆمەڵگەش بەبێ دەسەڵاتی سیاسی نابێت، دەسەڵاتی سیاسیش پێویستی بە دەسەڵاتی سەربازییە، بۆ ئەوەی بەرگری لێ بکات. هەموو دەسەڵاتێکیش پێویستی بە شوناسێکی هاوبەشە. بەو پێیەش شوناسی هاوبەش واتە وێناکردن، خەیاڵکردن یان درووستکردن خەسڵەتی هاوبەشی وەکوو نەژادی هاوبەش، مێژووی هاوبەش، کولتووری هاوبەش، بەها و نەرێتی هاوبەش و چارەنووسی هاوبەش بۆ کۆمەڵێک لە مرۆڤ و ڕێکخستنیان لە کۆمەلگایەک لە کات و شوێنێکی دیاریکراودا و داخستنی بەروی کۆمەڵگەکانی دەوروبەردا. پاڵنەری شوناسی هاوبەش بەشکردن و بێبەشکردنە لە بەرژەوندی و دەسەڵات لە ڕێگەی لە خۆگرتن و وەدەرنان. وەزیفەی شوناسی هاوبەش درووستکردنی هاوسۆزی و هاوبەندی تاکەکانە بە یەکەوە و پێدانی ڕەوایەتییە بە دەسەڵات و جۆشدان و بزواندنیانە (mobilizing) بەڕووی ئەوی ترکراو (Othering) . پڕۆسەی درووستبوونی شوناسی کۆمەڵگە پڕۆسەیەکی مێژویی بەردەوامە، کە لە شوێن و کاتێکی دیاریکراو، لە ئەنجامی چڕبوونەوەی کارلێکی هەلومەرجە کولتووری و سۆسیۆ- ئیکۆنۆمیەکان لە شوێن و کاتێکی دیاریکراودا پەنگ دەخواتەوە و لە فۆرمێکی تایبەتی دەسەڵات خۆی بەرجەستە دەکاتەوە، بەڵام چونکە نە دەتوانرێت شوێن دابخرێت، نە دەتوانرێت کات بووەستێندرێت، کارلێکە کولتوری و سۆسیو- ئیکۆنۆمیەکان هەمیشە بەهۆکارەکانی دەروبەر و ناوخۆیی بە پێی تێپەربوونی کات لە گۆرانکاری بەردەوام و لەسەرخۆ دان و لە شوێن و کاتێکی تردا دووبارە چڕ دەبنەوە، شوناس دووبارە پێناسە دەکەنەوە و خۆی لە فۆرمێکی تری دەسەڵات وێنا دەکاتەوە.
هیچ شوناسێکی بەکۆمەڵ سرووشتی نییە، بەڵکوو هەمووی درووستکراوە و درێژکراوەی شوناسی پێش خۆیەتی لە فۆرمێکی تازەدا. ئەوەی وا دەکات کە پێمان وابێت، شوناسەکانمان سرووشتین، تێروانینی تەسکمانە بۆ ئێستا و ئێرە، بەوەی پێمان وایە، شوناسی تاک و کۆمان، بۆ نموونە شوناسی ئایینی و نەتەوەیمان، ڕاستییەکی سرووشتییە، کە لە ڕێگەی لە دایکبوونەوە بە میرات بۆمان گوازراوەتەوە. دەرفەت نییە ئەم ڕاستییە لە سەرهەڵدانی مێژوی مرۆڤایەتییەوە تا ئێستا بە نموونەی مێژویی بسەلمێنین، بەڵام تەنیا یەک قۆناغ گەڕانەوە بۆ سەردەمی پێش سەرهەڵدانی شوناسی نەتەوەیی، بەرچاوڕوونییەکی زیاترمان لەو بوارەوە پێدەبخشێت و بەڵگەی زیاترمان دەخاتە دەست. لە قۆناغی پێش سەرهەڵدانی بیری نەتەوەی دەسەڵاتی کۆمەڵگەکان لەسەر بنەمای شوناسی ئایینی هاوبەش بنیاتنرابوون و ڕێکخرابوون. زۆربەی ئیمپراتۆریەتەکانی سەدەکانی ناوەڕاست کۆکەرەوەی دەسەڵاتی ئاسمانی و دونیایی بوون. پێوەرەکانی لەخۆگرتن و وەدەرنان لە شوناسی هاوبەش، خەسڵەت و فاکتی ئێثنیسیتی نەبوون، بەڵکوو ئێنتیمای ئایینی بوون. بۆ زیاتر تێگەیشتن لە درووستبوونی شوناسی نەتەوەیی پێویستە بە کرۆنۆلۆژیای سەرهەڵدانی شوناسی نەتەوییە لە ئەوروپاوە و گەیشتنی بە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شۆربینەوە، بەتایبەت بۆ ئەو نەوەیەی ئاشنای ئەم مێژوە نین.
دوای شکستی دەوڵەتی عوسمانی، مۆدێلی دەوڵەتی یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک کلتوور، یەک ئاڵا و یەک وڵات بووە دروشمی دەستەبژێری گەلانی ناوچەکە. هەڵسوکەوتی هێزە ئەوروپایەکانیش لەگەڵ گەلانی ناوچەکە لەسەر بنەمای ئێثنیستی جیاجیا، ئاوی زیاتری خستە ئاشی نەتەوەپەرستانی ناوچەکە
ئاوابووونی شوناسی ئایینی، سەرهەڵدانی شوناسی نەتەوەیی
کەڵەکەبوونی دەسەڵاتی ئایینی لە دەست بازنەیەکی بچوک و خراپ بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتە، گەشەی مرۆڤایەتی و سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازی و ڕۆشنگەری لە بەشێکی ئەوروپا بووە هۆی سەرهەڵدانی بیرێکی نوێ، کە کرۆکەکەی لێسەندنەوەی دەسەڵات بوو لە کڵێسە و پیاوانی ئایینی، کە ڕەوایەتیان لە ئایین و خوا وەردەگرت. لە سەروبەندی شۆڕشی فەرەنسی ڕەوایەتی ئایینی لە دەسەڵاتی کڵێسە و پیاوانی ئایینی وەرگێڕایەوە. چەمکی شکۆمەندی گەل (Popular sovereignty) وەکوو سەرچاوەی ڕەوایەتی دەسەڵات جێگەی کڵێسە و خوای گرتەوە. کاروباری دین و دەوڵەت، بەلایەنی کەم لەسەر کاغەز لە یەکتر جیاکرانەوە. بۆ ئەمەش دەبوایە گەلێک درووست بکرێت، کە دوایی لەژێر چەمکی نەتەوە (Nation) فۆرمی خۆی وەرگرت، چونکە دەسەڵاتی شۆڕش پێویستی بە کەسانێک بوو بەرگری لێبکەن، بۆی بجەنگن، بەڕێوەی ببن و هتد، . بۆ ئەمەش درووستکردنی شوناسێکی هاوبەش پێویست بوو، کە شوناسی نەتەوەیی بوو لەسەر بنەمای ئێثنیسیتی. لە دوای شۆڕشی فەرەنسی، فەرەنسییەکان هەستان بە دانانی سرودی نەتەوەیی، ئاڵای نەتەوەیی، وێناکردنی گەلی فەرەنسی بە نەتەوەی مەزن (La Grande Nation) هتد، هەروەها چەسپاندنی بنەمای یەک ئاڵا، یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک وڵات. لە ڕاستیدا هەم لە پێش هەم لەدوای شۆڕشی فەرەنسی هیچ وڵاتێکی یاخود شانشینێکی ئەوروپی خاوەنی یەک ئێثنیسیتی، یەک زمان، یەک ئاڵا نەبوون، بەڵکوو زۆربەی شارە گەورەکانی ئەو دەم، خاڵی بەیەک گەیشتنی و کۆبوونەوەی گەلانی ئەوروپی و غەیرە ئەوروپی بوون، تەنانەت خێزانی پادشاکانی ئەوروپای ئەو دەمیش بەهۆی هاوسەرگیری ئەندامەکانیان لەگەڵ یەکتر، خزمی نزیکی یەکتر بوون. ئەو سنوورانەی کە ئێستا بە دەوڵەتی نەتەوە ناسراون، دەرئەنجامی زنجیرەیەک شەڕ و شۆڕشی گەلانی ئەوروپین لە دژی یەکتر، کە بەهۆیەوە ملیۆنان کەس گیانیان لەدەستدا، ڕاگوێزران یاخود بە زەبری هێز لەناو شوناسی نەتەوە باڵادەستەکان توێندرانەوە، بەشێکیشیان توانیان لەسەر شوناسێکی هاوبەش ڕێککەوەن، کە هەموو ئێثنیسیتەکان لەخۆ بگرێت.
پێش داگیرکاریە ڕاستەوخۆکانی بەریتانیا و فەرەنسا بۆ ناوچەکە، بیری نەتەوەپەرستی گەیشتبووە لای گەلانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و قاجاریەکان، بەڵام تەنیا لە بازنەیەکی بچوکی سیاسی و ڕۆشنبیری قەتیس مابوو، چونکە لەلایەک زۆربەی دانیشتووان خوێندەوارییان نەبوو، لەلایەکی تری هۆیەکانی ڕاگەیاندن و گواستنەوە و گەیاندن پێشنەکەوتبوون. هاتنی ڕاستەخۆی هێزە ئەوروپایەکان بۆ ناوچەکە هاوتەریب بوو لەگەڵ گەشەسەندنی بیری نەتەوەپەرستی گەلانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و قاجاری، بەڵام تەنیا لەسەر ئاستی دەستەبژێری سیاسی و ڕۆشنبیری. دوای شکستی دەوڵەتی عوسمانی، مۆدێلی دەوڵەتی یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک کلتوور، یەک ئاڵا و یەک وڵات بووە دروشمی دەستەبژێری گەلانی ناوچەکە. هەڵسوکەوتی هێزە ئەوروپایەکانیش لەگەڵ گەلانی ناوچەکە لەسەر بنەمای ئێثنیستی جیاجیا، ئاوی زیاتری خستە ئاشی نەتەوەپەرستانی ناوچەکە. بە تایبەتی پەیماننامەی سیڤەر، کا تا ئێستاش بەشێکی نەتەوەپەرستانی کورد، وەکوو بنەما و بەڵگەی نەتەوەبوونی کورد و مافی درووستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی بەکاریدەهێنن. لە سەروبەری ڕوخاندنی دەوڵەتی عوسمانی، شتێک نەبوو بەناوی بیری ئیثنیستی یاخود بیری نەتەوەی فارسی و عەرەبی و تورکی و کوردی، بە مانای یەک خاک، یەک زمان، یەک کلتوور و یەک دەسەڵات، بەڵکوو تەنیا جووڵانەوەی نەتەوەپەرستی ئەم گەلانە هەبوو لەسەر ئاستی بازنەیەکی بچوکی دەستەبژێری ڕۆشنبیری و ئەدەبی و سیاسی و عەسکەری، کە بەشێکی زۆریان یان خۆیان لە ئەوروپا خوێندبویان یانیش لە دورەوە دەنگی دەهوڵی بیری نەتەوەپەرستیان بیستبوو. ئەوە پەیماننامەی سیڤەر و ئەوروپایەکان بوون، کە بیر و کۆنسێپتی ئێثنیستی و دەوڵەتی نەتەوەییان خستە سەر کاغەز و شەرعیەتی یاسایی و سیاسییان پێدا. بیری ئێثنیستی وەکوو شوناسی دەوڵەتی نەتەوەیی.
=KTML_Bold=نەتەوەپەرستی، بیرێکی هاوردەکراو و سەپێنراو=KTML_End=
لە سەر ئاستی دەستەبژێر، ئێرانی قاجاریەکان، هەرچەندە خۆیان لە گەلی تورکزمان بوون، بەڵام زمانی فەرمی دەوڵەتیان فارسی بوو، دەستیان کرد بە زەقکردنەوە و سالارکردنی ئێثنیسیتی فارسی بەسەر گەلانی تردا و وەدەرنان و وەلانانی مێژو و کلتوور و زمان و شوناسی غەیرە فارسی زمان. دوای ئەوان شا ڕەزا لە چوارچێوەی ئێرانی مۆدێرن لەسەر هەمان ڕێچکە بەردەوام بو. دەستەبژێری تورکی پاشماوی دەوڵەتی عوسمانی دەستیان کرد بە داتاشینی ئێثنیستی تورکیی و وەدەرنان و وەلانانی مێژو و کلتوور و زمان و شوناسی هەموو ئەوانەی غەیرە تورکی زمانن. عەرەبی دورگەی عەرەبیش لەرێگەی ڕێچکەی وەهابیەوە ڕویان وەرگێڕا بۆ مێژوی ئیسلامی سەردەمی زێڕێنی پێغەمبەر و جیاکردنەوەی خۆیان لە هەموو ئەوانەی، گوایە بە هەڵە لە ئایینی ئیسلام تێگەیشتون (3) ، بەمەش هەموو بەشداریی و سەروەریەکانی گەلانی ناوچەکە لە پەرەسەندن و گەشەسەندنی شارستانییەتی پێش ئیسلام و ئیسلامیان نابیناکرد و وەلایان نا. بەشێکی دەستەبژێری کوردیش کەوتنە تەڵەی بیری نەتەوەپەرستی فارس و تورک و ئیسلامی و عەرەبی و بۆ جیاکردنەوەی شوناسی کوردبوون، دەستیان لە هەموو سەروەری و هاوبەشیە مێژوویی و کولتووریەکانیان لەگەڵ گەلانی ناوچەکە هەڵگرت. لەسەر ڕێچکەی نەتەوەپەرستانی تورک و عەرەب و فارس دەستیانکرد بە وێناکردنی شوناسێکی هاوبەش بۆ کورد و چاویان بڕیە دەستی فەرەنسا و بەریتانیا بۆ درووستکردنی دەوڵەت بۆیان. بەڵام بەشە هەرە زۆرەکەی کورد تا درووستبوونی ئەو دەوڵەتانەی کوردیان بەسەر دابەشکراوە، ئامادەنەبوون دەست لە شوناسی هاوبەشی کولتووری و ئایینی و مێژوویی و جوگرافی لەگەڵ گەلانی ناوچەکە هەڵبگرن، لەبەر ئەوەی شوناسی نەتەوەیی هەم بۆ بەشە زۆرەکەی گەلی کورد، هەم بۆ زۆرینەی گەلانی تری ناوچەکە بیرێکی نامۆ بوو بە مێژوو و هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەو دەم. ئەوە بەو مانایە دێت، کە شوناسی گەلانی ئەو سەردەمە زیاتر شوناسێکی ناوچەگەری و خێلەکی و ئایینی و مەزهەبی بوو، تا شوناسێکی ئێثنیستی، چونکە ڕاستە دەوڵەتی ئایینی هەرەسی هێنابوو، بەڵام شوناسی ئایینی و خێڵەکی گرنگی خۆی لەدەست نەدابوو، وەکوو ئەوروپای دوای سەردەمی ڕۆشنگەری و شۆڕشی پیشەسازی. بیری نەتەوەپەرستی ئەوروپی دەرئەنجامی هەلومەرجێکی تایبەتی کۆمەڵایەتی و کولتووری و ڕۆشنبیری بوو، کە دەرئەنجامی سەرهەڵدانی شۆڕشی پشەسازی و بیری سەرمایەداری بوو، بەڵام بیری نەتەوەپەرستی گەلانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر چاولێکەری و لاساییکردنەوەی بەشێکی دەستەبژێری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەدەبی و ڕۆشنبیری گەلانی ناوچەکە بوو. ئەمەش تەنیا ئەو کاتە بوو بە کێشە بۆ کورد، کە دەستەبژێرێکی نەتەوەپەرەست جڵەوەی دەسەڵاتیان لەو دەوڵەتە تازە درووستکراوانە کەوتە دەست کە کوردی بەسەردا دابەشکراوە.
بەشە هەرە زۆرەکەی کورد تا درووستبوونی ئەو دەوڵەتانەی کوردیان بەسەر دابەشکراوە، ئامادەنەبوون دەست لە شوناسی هاوبەشی کولتووری و ئایینی و مێژوویی و جوگرافی لەگەڵ گەلانی ناوچەکە هەڵبگرن
کوردبوون، شوناسێکی بە ئەوی ترکراو
لەگەڵ درووستبوونی یاخود درووستکردنی دەوڵەتانی مۆدێرن لە ناوچەکە یەکەم هاوبەشی کوردبوونیش درووستبوو، کە خەسڵەتی بە ئەوی ترکراوە (Othering) . بەهۆی پەیروکردنی سیاسەتی یەک نەتەوە، یەک وڵات، یەک ئاڵا و یەک زمان و یەک کلتوور لەلایەن دەوڵەتەکانی تورکیا و ئێران و ئێراق و سووریا، گەلی کورد نەک تەنیا لە مێژووی هاوبەش وەدەرنرا، بەڵکوو لە کلتوور و شوناسی هاوبەشیش بێبەش کرا. نەک تەنیا مافی خۆبەرێوبردنی لەناو سنوورەکانی دەوڵەتی نوێ پێ ڕەوا نەبیندرا، بەڵکوو ئەگەر کوردێک لەسەر ئاستی تاکیش هەوڵی بەشداری لە خێر و بێری دەوڵەت و دەسەڵات بدابوایە، دەبوایە فێری زمانی نەتەوەی سەردەست ببێت و پشت لە ئێثنیستی کوردبوونی خۆی بکات و بچێتە خزمەت ئێثنیستی سەردەست و بەرانبەر ئێثنیستی خۆی بووەستێتەوە. من ناوی ئەوە دەنێم، خەسڵەتی ناچارکردنی کورد لە خودبوون بێ جیاوازی ناوچەیی و ئایینی و شێوەزاری تاک و کۆمەڵی کورد. واتە ناچارکردنی تاکی کورد، بە پشتکردنە خود، پشتکردنە زمانی خۆی، مێژووی خۆی، کۆمەڵگەی خۆی، بۆ ئەوەی ببێت یەکێک لە ئێثنیستی نەتەوەی سەردەست، بۆ ئەوەی بگاتە پلەی باڵای ئێثنیستی سەردەست. لێرەدا گرنگترین خەسڵەتی هاوبەشی کوردبوون درووست دەبێت، جا ناوی دەنێن، بێبەش کردن لە مافێک کە ئێثنیستی سەردەست بە خۆی، بەڵام بە ئەوی تری کورد ڕەوا نابێنێت، یاخود چەوساندنەوە یانیش بە کەم سەیرکردنی ئەوی تر، کە ئەمەش گرنگترین و بەهێزترین خەسڵەتی هاوبەشی شوناسی کوردبوونە، کە تا ئێستاش لە هۆشیاری بە کۆمەڵی مرۆڤی کورد بەرجەستەیە.
=KTML_Bold=کوردایەتی و کوردبوون:=KTML_End=
کاتێک مرۆڤ، چ لەسەر ئاستی تاک، چ لەسەر ئاستی کۆمەڵگە دەخرێتە دۆخێکی وا، ناچار دەکرێت بەدوای شوناسێک بگەرێت، کە مانا بەبوونی خۆی یان کۆمەڵگەکەی ببەخشێت و بتوانێت لەو ڕێگەیەوە بەرانبەر بە ئەوی تر، خۆی پێ پێناسە بکات و لەو ڕێگەیەو داوای هەمان ماف بکات و هەمان بەرژەوندی پێ دەستەبەر بکات، کە ئێثنیستی سەردەست بەخۆی، بەڵام بەئەوەی تری کورد ڕەوا نابینێت. بزووتنەوەی کوردایەتیش لەسەر هەمان ڕێچکەی نەتەوەکانی سەردەست، هەڵسا بە داتاشینی شوناسی هاوبەش بۆ نەتەوەی کورد. ئاسان نییە پێوەرێک بۆ کاتی سەرهەڵدانی بیری نەتەوەیی کوردایەتی دەستنیشان بکرێت، چونکە بیری کوردایەتی، وەک هەر ئایدۆلۆژیایەکەی تر، پڕۆسەیەکی درێژە و ڕەهەندی هونەری و ئەدەبی و سیاسی و سەربازیی هەیە، کە بە چەند قۆناغێک تێپەر دەبێت، کە قۆناغەکانی درووستکردنی شوناسی نەتەوەیی هاوبەش، نوێنەرایەتی کردنی شوناسی نەتەوەی هاوبەش و بەشداریکردن یاخود گەیشتن بە دەسەڵات، جا لە ڕێگەی خۆبەڕێوەبردن بێت لە چوارچێوەی سنووری دەوڵەتێکی دیاریکراو، یاخود جیاکردنەوەی سنووری نەتەوەی و درووستکردنی دەوڵەتی نەتەوە.
لەگەڵ چڕبوونەوەی ژیان لە شارەکان، گەشەسەندنی هۆیەکانی خوێندن، گواستنەوە و گەیاندن و ڕاگەیاندن و نووسین لە ناوچە کوردنشینەکان لە کۆتایی بیستەکان و سەرەتایی سییەکانی سەدەی بیستەم، بیری کوردایەتیش توانی چەکەرە بکات و بەشێوەیەکی فراوان لەناو جەماوەر بڵاوبێتەوە
لەڕووی ئەدەبیەوە درووستکردنی هەستی شوناسی نەتەوەیی کوردبوون دەگەرێتەوە بۆ شیعرەکانی ئەحمەدی خانی و حاجی قادری کۆیی و هتد. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کات بەشێکی زۆر کەمی کورد خوێندەواربوون و هۆیەکانی گواستنەوە و گەیاندن و نووسین و بڵاکردنەوە زۆر کەم بوون، کاریگەرییەکانیان تەنیا لەسەر ئاستی بازنەیەکی بچوکی دەستەبژێر قەتیس بوون زۆر سنوورداربوون. ئەمە بۆ بوارەکانی تری ڕۆشنبیری و سیاسی و چەکداری و هونەرییش درووستە، چونکە هەم ڕاپەرینە چەکداریەکان، هەم هەوڵە سیاسییەکان لۆکاڵی بوون و خاوەن شوناسێکی نەتەوەی هاوبەش نەبوون. لەگەڵ چڕبوونەوەی ژیان لە شارەکان، گەشەسەندنی هۆیەکانی خوێندن، گواستنەوە و گەیاندن و ڕاگەیاندن و نووسین لە ناوچە کوردنشینەکان لە کۆتایی بیستەکان و سەرەتایی سییەکانی سەدەی بیستەم، بیری کوردایەتیش توانی چەکەرە بکات و بەشێوەیەکی فراوان لەناو جەماوەر بڵاوبێتەوە. هاوتای بیری نەتەوەپەرستیی ناوچەکە، مێژوونووسانی کوردیش دەستیان کرد بە گەڕان بە دوای شکۆمەندی نەتەوەی کورد لە مێژوی کۆنی پێش ئیسلام و میدیای کەی خوسرەو و کاوەی ئاسنگەریان دۆزیەوە. بەرگی نەتەوەییان کردە بەر ڕاپەرینە لۆکاڵیەکانی شێخ و ئاغا و مەلاکان، گوایە شۆڕشیان بۆ دەوڵەتی کوردی کردووە. نەورۆز، کە خوا نەبێت، کەس نازانێت چەند خاوەنی هەیە، هەر لە گەلانی کۆنی میزۆپۆتامیاوە بگرە، تا گەلانی ئێرانی و ئاسیای ناوەڕاست، کرا بە جەژنی نەتەوەی کورد و ئاگر کرایەوە. ڕۆژژمێری کوردی دۆزرایەوە، ئاڵای نەتەوەی دورا، سرودی نەتەوەیی نووسرایەوە، بانگی زیندوویی قەومی کورد درا، شاعیران دەستیان کرد بە شیعر نووسین، گۆرانیبێژان دەستیان کرد بە گۆرانی وتن، شێوەکاران وێنەیان کێشا، سیاسییەکان پلانی خەبات و بەرگرییان دارشت. لە ئەنجامی شکستخواردنی دەوڵەتی گوایە مۆدێرنی نەتەوەکانی سەردەست، ئاغا و شێخ و مەلا و ڕۆشنبیر دەستیان خستە ناو دەستی یەک، هەر لایەک بە پاڵنەرێکی جیاواز لە ڕێگەی بزونتەوەی سیاسی و چەکداری و لەژێر ناوی نوێنەرایەتی و پارێزگاری و پاراستی شوناسی نەتەوەیی کوردبوون بەرەوڕووی دەوڵەت وەستانەوە. کۆمار ڕاگەیندرا، ڕوخێندرا، خوێن ڕژا، بزووتنەوەی چەکداری سەری هەڵدا، لادێ و شار وێرانکران، حوکمی زاتی وەرگێڕا، ئاشبەتاڵی لێکرا و هتد. بەم شێوەیەش، بیرەوەری هاوبەش هاتەکایەوە.
ئەوەی ئێستا کوردێکی عەفرین و مەهاباد و دەرسیم و خانەقین بە بیری کوردبوون دەبەستێتەوە، نە زمانێکی هاوبەشە، نە مێژویەکی ڕاستەقینەی هاوبەشە، نە خاک و دەسەڵاتێکی هاوبەشە، نە کلتوور و ئایینێکی هاوبەشە، نە حزبێکی هاوبەشە، بەڵکوو سرودی نەتەوەیی هاوبەشە، جەژنی نەتەوەی هاوبەشە، هەستی زۆڵملێکراوی هاوبەشە، بیرەوەری قوربانیدان و بەرگری و سەرکەوتن و شکستی هاوبەش و خەوەن و ئاواتی هاوبەشە. ئەمانەش بە پلەی یەکەم لە ئەنجامی زۆڵملێکراوەی لەلایەن نەتەوەی سەردەستەوە، بە پلەی دوو بەهۆی بیری نەتەوەیی کوردایەتی و بزووتنەوە سیاسی و چەکداریەکەی هاتۆنەتەکایەوە. لە ئێستادا گەر کوردایەتی لە کوردبوون جیابکەینەوە، جگە لە بیر و هەستی زوڵملێکراوی و مافخوراویی گرووپێکی ئێثنیستی مۆزایکی فرەرەنگی ملیۆنان کەسی دابەشکراو بەسەر چەند دەوڵەتێک هىچی تری لێ نامێتەوە.
=KTML_Bold=جیاکردنەوەی کوردبوون لە کوردایەتی:=KTML_End=
هیچ گومانی تێدا نییە کە بیری نەتەوەیی کوردبوون، تەنیا دیوەکەی تری بیری نەتەوەیی فارسبوون و تورکبوون و عەرەببوونە، کە هەموویان لە ڕەحمدانی ئایدۆلوژیای نەتەوەپەرستییەوە هاتونەتەوە کایەوە، کە ئێمە بە کوردی پێدەڵێن کوردایەتی. ئەوەی ئەوان بە هێزی دەسەڵات سەپێنراوە، ئەوەی ئێمە لە بێ دەسەڵاتی بەسەرماندا سەپێنراوە. گومانی تێدا نییە، کە نەتەوەکانی فارس و تورک و عەرەبی ئێراقی و سووریی چەند سوودیان لە دەوڵەتی نەتەوە بینیوە، کوردیش هەر ئەوەندە لە دەوڵەتی نەتەوەیی سوودمەند دەبێت، بگرە خراپتریش دەبێت (4) . بەڵام چار چییە؟ وەک لەسەرەوە باس کرا، شوناسی نەتەوەیی کوردبوون، دەرئەنجامی بەئەوی ترکردنی شوناسی ئێثنیستی کوردبوونە لەلایەن دەسەڵاتی ئێثنیستی سەردەستەوە و فرێدانییەتی بۆ باوەشی کوردایەتی، کە ئەویش بە پێی هەلومەرجی قۆناغەکان بەخێوی کردووە و پەروەردەی کردووە و پێی گەیاندوە. لەبەر ئەوەش باسکردن لەوەی کە کوردبوون و کوردایەتی هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە، درووست نییە.
شوناسی نەتەوەیی کوردبوون، دەرئەنجامی بەئەوی ترکردنی شوناسی ئێثنیستی کوردبوونە لەلایەن دەستەڵاتی ئێثنیستی سەردەستەوە و فرێدانییەتی بۆ باوەشی کوردایەتی، کە ئەویش بە پێی هەلومەرجی قۆناغەکان بەخێوی کردووە و پەروەردەی کردووە و پێی گەیاندوە. لەبەر ئەوەش باسکردن لەوەی کە کوردبوون و کوردایەتی هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە، درووست نییە
گەر قسە لەسەر ڕەخنەگرتن لە شێوازەکانی بزووتنەوە سیاسی و سەربازیەکانی کوردایەتییە یاخود بەرنامە و سیاسەتی حزبەکانە، ئەوە باسێکی ترە و دەکرێت لە سیاقی مێژویی خۆی و بەپێوەرە زانستییەکان قسەی لەسەر بکرێت، نەک کۆی کوردایتی بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە تەنیا لەسەر حزبێک کوورتبکرێتەوە. گەر قسە لە باشی و خراپی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و ڕەوایەتی بیری کوردایەتییە بۆ بەڕێوەبردن، ئەوەش بابەتێکە کە پێویستە لە چوارچێوەی یاسا و دەستووری ئێراقی، کە دانی بە شوناس و مافەکانی کورد و غەیرە کورد دا ناوە، بەدوای باشترین چارەسەر بگەرێن، نەک تێکەڵکردنی بابەتەکان، وەک ئەوەی بەشێکی لاینەگران و دژەکانی کوردایەتی دەیکەن، چونکە لە ئێستادا کوردایەتی وەکوو ڕەوایەتی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان خۆی لە قەیرانێکی قوڵدایە، زیادەرۆیی نییە، گەر بلێن لەسەرەمەرگدایە.
لە ئێستاد شوناس نەتەوەیی کوردبوون، کە لە ئەنجامی پڕۆسەیەکی مێژوویی خوێناوی هاتۆتە کایەوە، بووەتە هەست و بیرەوەری و سیمبولی شوناسی هاوبەشی نەتەوەیی کوردبوون، گەر وانییە، پەیکەری کاوەی ئاسنگەر کاری چییە بە عەفرین؟ گرنگی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز چییە بۆ ئامەد؟ ئەی ڕەقیب چ پەیوەندییەکی بە نمایشی سەربازی هێزەکانی پاراستنی گەلە لە قامیلشی؟ وڵاتیانی شارەکانی سنە و سلێمانی و دانیشتووانی دیاسپۆڕا بۆچی بۆ عەفرین و کۆبانێ دێنە سەرشەقام؟ پێشمەرگە بۆ دەچێت بۆ کوبانێ؟ پەکەکە و ئۆجەلان بۆ سەر و بنی زمانیان یەکێتی نەتەوەیی کوردە و هتد؟
نابیناکردنی پەیوەندنی نێوان شوناسی نەتەوەیی کوردبوون و کوردایەتی و کوورتکردنەوەی کوورتبوون لە چەمکی ئیثنیستی ڕووت، نەک تەنیا واتە ڕەشکردنەوەی بیروەوری سەدساڵەی ڕابردوو لە هەست و هۆشیاری تاکی کورد، بەڵکوو تەنیا کاتێکیش دەکرێت قسەی لەسەر بکرێت، کە سیاسەت و تێروانینی نەتەوەی سەردەستی ئەو وڵاتانەی کورد تیایاندا دەژیت، بەرانبەر کەمینەی کورد و مافەکانی لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و پاراستی شوناسیان گۆرانکاری بەسەردا هاتبێت. ئەوەش جگە لە سووریا و ئێراق، کە کورد بە پلەی یەک لە ئەنجامی شکستخواردنی ئەو دەوڵەتانە و بە پلە دوو بە هاوکاری هاوپەیمانان بووەتە خاوەن مافی نەتەوەیی و دەسەڵات، نە لە تورکیا و نە لە ئێران، نەک تەنیا هىچ گۆرانکاریەکی بنەڕەتی ڕوینەداوە، بەڵکوو بە هەردوکیشان خەرێکی دەستێوەردان و هەڕەشە و درووستکرنی کێشەن بۆ هەردو قەوارەکە.
گەر پرسی دەوڵەتەی نەتەوەیی لەگەڵ سەردەم و واقیعی ئێستای کورد ناگونجێت، ئەوە چەند بۆ کورد ڕاستە، کە دەست لە بیری دەوڵەتی نەتەوەی هەڵبگرێت، دوو ئەوەندەش بۆ دەسەڵاتی نەتەوی سەردەست پێویستە کە دەست لە سالارکردنی ئێثنیستی خۆی بەسەر گەلی کورد و گەلانی تر هەلبگرێت، چونکە لە ئێستادا درووست کردنی شوناسێکی هاوبەشی نەتەوەیی ئێرانی بۆ گەلانی ئێران، ئێراقیش بۆ گەلانی ئێراق و تورکی بۆ گەڵانی تورکیا و سووری بۆ گەلانی سووریا، کارێکی یەک لایەنە نییە و بە دەستهەڵگرتن لە شووناسی نەتەوەیی کوردبوون نەک هەر چارەسەر نابێت، بەڵکوو کورد دەخاتە بۆشایی و قەیرانێکی تری شوناس. ئەمە کارێکی دولایەنە، بگرە فرەلاینەیە، تەنیا ئەوکاتە دەکرێت، کە هەموویان دەستبەردای سالارکردنی ئێثنیستی خۆیان بەسەر کورد بن و شوناسێکی هاوبەشی ئێراقی و ئێرانی و تورکی و سووریی لەسەر بنەمای مافەکانی هاووڵاتیبوون بۆ گەلانی خۆیان درووستبکەن، بۆ ئەوەی بتوانن لەپاڵ یەکتر و لەگەڵ یەکتر، لە چوارچێوەی دەوڵەت ڕێز لە شوناسی یەکتر بگرن و مافی یەکتر پێشێل نەکەن، ئەوکاتیش شوناسی نەتەوەیی کوردبوون، بە دیوە باش و خراپەکەی هەر بەشێکە لە شوناسی کوردبوون، بەلایەنی کەم، هەر پارچەی، بەشە مێژوەکەی خۆی لە وڵاتەی کە تیایدا دەژی، چونکە نە مێژوو دەگەڕێندرێتەوە بۆ دواوە، نە هەست و بیرەوەرییەکانیش ئەوەندە بە ئاسانی ڕەشدەکرێنەوە و لە یاد دەکرێن.
=KTML_Bold=تێبینییەکان:=KTML_End=
(1) لە زمانی کوردی هەرسێ چەمکی گەل و میللەت و نەتەوە بۆ کورد بەکاردەبرێت. ئەو زۆر چەمکیە لە زۆربەی زمانەکان بوونی هەیە و تا ئێستاش لە زمانی گشتی و ڕۆژانە هاومانا بەکاردەبرێن، بەڵام لە کایەکانی زانستی و سیاسی هەردو چەمکی Ethnicity) ) و (Nation) جێگەی خۆیان گرتووە. چەمکی (Nation) چەمکێکی سیاسیەوە و بەواتای جەستەیەکی سیاسی ڕێکخراو لە چوارچێوەی دەوڵەت دێت. واتە بوونی دەوڵەت یەکێکە لە مەرجە یاسایی و سیاسییەکان، تا بە گلڵێک یاخود میللەتێک Ethnicity) ) یان زیاتر بوترێت (Nation) . بەڵام زۆر لە میللەتانیش چەمکی (Nation) بۆ خۆیان بەکاردەهێنن، کە داوای مافی خۆبەرێوبردن لە فۆرمی سەربەخۆیی دەوڵەتی نەتەوە یانیش ئەوتۆنۆمی لە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا دەکەن. لە ئێستادا هەردو چەمکەکە هەڵگری مانا و ڕەهەند و پاشخانی جیاوازان. لە ئێستادا چەمکی ئێثنیستی (Ethnicity) تەنیا بۆ ئەو گرووپانە بە کاردەبرێت، کە گەوایە لە ڕوی زمان، کلتوور، ئایین هتد، لە یەکتر جیاوازن. لە کاتێکدا چەمکی نەتەوە (Nation) بووە بە شوناسی تێکرای هاووڵاتییانی وڵاتێکی دانپێدانراو.. زۆربەی کورد چەمکی نەتەوە وەکوو پێناسەی کوردبوون بەکاردەهێنن. بەو هۆیەوە منیش لە ڕوە زانستیکەیەوە چەمکی ئێثنیستی Ethnicity) ) و لەو شوێنەش پێویستی کرد، چەمکی نەتەوە (Nation) بەکاردەهێنم.
(2) ئەو زمانە یەکگرتووەی گەلانی جیهان لە پڕۆسەیەکی درێژی خوێندنی ئیلزامی درووستبوون. پێش درووستبوونی دەوڵەتی مۆدێرن هەموو گەلان تەنیا خاوەنی زاراوەی جیاواز بوون، تەنیا چینێکی دەستەبژێر زمانی فەرمی دەسەڵاتی بەکاردەهێنا. ئەمە بۆ گەلانی ناوچەکەش ڕاستە، خەڵکی ئاسایی شێوەزاری تابیەت بە خۆیان هەبوو.
(3) بیری نەتەوەپەرەستی عەرەبی لە ئێراق و سووریا لە سەرەتای چلەکان سەری هەڵدا. لە ساڵی 1943 بۆ 1951 سووریا و ئێراق یەکێتی عەرەبیان پێکهێنا، کە بەهۆی کودەتا لە سووریا شکستی خوارد. لە ئێراق لە کۆتایی شەستەکان حزبی بەعس هاتە سەر حوکم. گەرچی کورد بە بەڵێنی وەرگرتنی مافی ئۆتۆنومی خرایە سەر ئێراق، بەڵام دەوڵەتی مەلەکی لە بەڵێنەکانی پەشیمان بووەوە. سووریا ئامادەنەبوو ناسنامەش بداتە بەشێکی کوردی سووریا، بەشەکەی تریش لە هەموو مافێک بێبەشکرا.
(4) بەپێی ئاماری فەرمانگەی پەنابەرانی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2020 هاووڵاتییانی سووریا لە پلەی یەکەم دێن، کە داوای مافی پەنابەریان لەو وڵاتە کردووە. ئێراق لە پلەی دوەم دێت، دوای ئەفغانستان لە پلەی سێیەم، تورکیا پلەی چوارەم و ئیران پلەی پێنجەمی گرتووە. [1]
ئەم بابەتە 234 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 06-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 06-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 234 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,656
وێنە 106,364
پەرتووک PDF 19,231
فایلی پەیوەندیدار 96,826
ڤیدیۆ 1,375
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!