پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,040
وێنە 106,411
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,377
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
سیاسەتمەداری سەرمایەدار
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیاسەتمەداری سەرمایەدار

سیاسەتمەداری سەرمایەدار
ناونیشانی بابەت: سیاسەتمەداری سەرمایەدار
ئامادەکردن: #مەدیحە سۆفی#

بۆ زیاتر لە چارەکە سەدەیەک دەچێت، باشوور نەیتوانی درزێک بخاتە شورای جەقبەستوویی و سڕبوونەوە، ئەوەی لە باشوور دەگوزەرێ هەر قۆرخکردنی وزە و داهاتەکەیەتی، کە بووەتە سەرەکیترین داردەست بۆ داگیرکردنی جومگەکانی دەسەڵات، باڵکردنی ئۆپۆزسیۆن و ڕامکردنی سەراپای حیزبەکانە بەناوی حکومەتی بنکە فراوانەوە، ئینجا زەلیلکردنی جەماوەر و برسی کردنیان.
هینری فۆرد، دامەزرێنەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی فۆرد لە ئەمریکا، لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا گوتی: ئەگەر جەماوەر بزانن، چ شانۆگەری و ساختەکاریەک لە پشت پەردەی سیستەمی داراییدا هەیە، گەر خەڵک توانای تێگەیشتنیان لە مامەڵەی نێوان بانک و دراو هەبوایە، نەدەگەیشتە سبەینێ، دژە شۆڕشێکیان بەرانبەرمان بەرپا دەکرد،
لە ئێستادا مامەڵەکردن بە قوتی خەڵک زۆر شوێنی جیهانی گرتووەتەوە، بەتایبەتی وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی وزە، وەکوو نیجیریا، ئەنگۆلا، کۆنگۆ، ئێراق، ئیندۆنیزیا و زۆربەی دانیشتووانی ئەو وڵاتانە، بەهۆی گەندەڵی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتییەوە، کە نایەکسانی کۆمەڵایەتیش بەدوای خۆیدا دەهێنێ، هەژار و نەدار و بێکار و برسین.
ئەو شۆڕشەی دیجیتاڵ لەم سەردەمەدا بەرپای کرد، شۆڕشی هزرمەندی و جوڵە پێخستنی خانە نووستووەکانی هۆشمەندیە، بەتایبەتی بۆ ئەو وڵاتانەی گەندەڵی تیایدا نامۆ نییە، دەبێ شۆڕشی شۆڕشی چاوکردنەوە و گەیشتن بە شێکردنەوەی هاوکێشەی داهات و دەرهاویشتەکانی؛ وەکوو کڕین و فرۆشتن، نرخ و هەناردن، بەرخۆری و بەرکەوتن بێ، ئاوێنەی ئەو جیاوازیە بێ لەنێوان داهاتی نیشتمانی و ئاستی ژیاری نالەباری هاووڵاتی.
ئەفریقا کە کیشوەرێکی زۆر دەوڵەمەندە لە سامانی سرووشتی، ئەگەر دواکەوتوویەکەشی؛ بەهۆکاری مێژوویی وەکوو کۆیلایەتییەوە بووبێت، یا هۆکاری هەنوکەیی؛ وەکوو زۆری دانیشتووان، تەشەنەکردنی پەتای وەکوو ئایدز و مەلاریا، نەبوونی کاریزمای سیاسی خۆنەویست، ناهەموواری سیاسەتی بەڕێوەبردنی حکومەت، لە هەمووی ناڕەواتر بە هۆکاری بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە گەندەڵی کە ڕیگری گەشەسەندنی بوون ، وەلێ لە حەفتاکانەوە هەندێ لە سەرکردەی حکومەتەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی سەرەداوێکن، بۆ یەکخستنی تواناکانیان و دەستپێکێکی سەرەتایی بۆ چارەسەرکردنی هەژاری، نەخۆشی، گەندەڵی و دواکەوتنی ئەو کیشوەرە، ئەویش بە داڕێژانی پلانی جۆراوجۆر لەمەڕ پەرەسەندنی ئابووری، داهێنانی پرۆگرامی ئاوەدانکردنەوە، دانانی بناغەی سەرهەڵدان و گەشەکردن، جگە لەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لە پلانەکانیدا چەندین تیرێژی بۆ قەلاچۆکردنی نەخوێندەواری و هەژاری و وشیارکردنەوەی خستبووە توێی کارەکانی، کەچی هیچ یەکێک لەو بەرنامانە هەنگاوێکی نەبڕی، لە ساڵی 2001 دا و لەلایەن پێنج دەوڵەتی ئەفریقاوە (میسڕ، سینیگال، جەزائیر، نیجیریا و باشووری ئەفریقا) هەروەها دووبارە پێکەوە هاوپەیمانێتییەکیان مۆرکرد بۆ گەشەکردن و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکانیان لەلایەن خۆیانەوە، لە کاتێکدا کە جوگرافیای ئەفریقا دەڕوانێتە سەر چەندین ئۆقیانۆس و دەریا، کە بۆ ڕێگای بازرگانی و گوازتنەوەی کاڵا و شتومەک کێشەی نابێت، هاوپەیمانێتی ئەم پێنج دەوڵەتە خەونی زۆری لەنێو کارەکانیاندا جێ کردبووەوە، پاش تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بەسەر ئەو ڕێکەوتنەدا، هەنگاوێک نەچووە پێش، ساڵی 2007 عەبدوڵڵا وەردی سەرۆکی سینیگال گوتی: تا ئێستا کارەکانمان تەنیا بۆ سەفەر و مانەوە لە ئوتێلی گرانبەها و خۆهەڵکێشان بووە، نە خوێندنگایەک درووست کراوە، نە نەخۆشخانەیەک بەپێوەیە؛ ئەدی وایە، کە وشیاری نەبوو، پایەی کورسی لە هزر بڵندتر بوو، کاریزمای سیاسی نەبوو، نە گەشەکردن نە گۆڕانی بنەڕەتی جێگای دەبێتەوە، گەشەی ئابووری ئەفریقا تێکڕای ساڵانەی دەگاتە زیاتر لە 5٪، لە کاتێکدا تێکڕای گەشەی ئابووری لە ئەوروپادا دەگاتە 1، 5٪ .
نهێنی سەرکەوتنی ئابووری ئەڵمانیا، بوونی هزری سیاسی تەندرووست، بۆچوونی زانستی، پلانی دوورمەودا، دابینکردنی ئاساییش و بە گشتی زاڵبوونی سیمای دادپەروەری کۆمەڵایەتی بوو، لەو کاتەی بسمارک وەکوو ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، گۆڕانێکی بنەڕەتی لە سیستەمی یاسا کۆمەڵایەتییەکاندا کرد، بە پەیرەوکردنی یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی، کە دادپەروەرانە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە دەوڵەتی خستە سەر پیگەیەکی درووست و پتەو، کۆمەڵگەی لە زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی بەدوورخستەوە و ڕەواندەوە.، بە گشتی ئاساییشی نیشتمانی دابین کرد.
گەر باسی خۆشگوزەرانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە وڵاتە پێشکەوتوو و پیشەسازیەکاندا بکرێ، ئاماژە بەوە دەدرێ، چۆن دەبێ بەراوردی ئەو وڵاتانە لەگەڵ وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکرێ؟ ئەگەر ئەڵمانیا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا، سیستەمی بیمەی کۆمەڵایەتی پەیڕەوکردبێ، بە بێ بوونی ئەم تەکنەلۆژیایەی ئێستا هەیە، بەبێ بوونی هیچ سەرچاوەیەکی وزەی خۆماڵی، ئەوەی هەبوو تەنیا کاریزمای سیاسی تەندرووست و ئامادەکاری زانستیانە بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە و سەقامگیری دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئەوانە هۆکاری ئەو ڕیچکەشکێنیە بوون، کە بەبەردەوامی، گەشەسەندن و پەرەسەندنی بەرهەمهێنا، وڵاتی چینیش بەدیوێکیتر گەشەی کرد، هەتا دەرگای بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەوە نەکردەوە، نەیتوانی پەلبهاوێ و ببوژێتەوە، ئێستاش سیاسەتە ئابووریەکەی سەرمایەداریە و سیاسەتە نێوخۆییەکەی کۆمۆنیستییە.
بۆ زیاتر لە چارەکە سەدەیەک دەچێت، باشوور نەیتوانی درزێک بخاتە شورای جەقبەستوویی و سڕبوونەوە، ئەوەی لە باشوور دەگوزەرێ هەر قۆرخکردنی وزە و داهاتەکەیەتی، کە بووەتە سەرەکیترین داردەست بۆ داگیرکردنی جومگەکانی دەسەڵات، باڵکردنی ئۆپۆزسیۆن و ڕامکردنی سەراپای حیزبەکانە بەناوی حکومەتی بنکە فراوانەوە، ئینجا زەلیلکردنی جەماوەر و برسی کردنیان.
هۆشیاریە، کە وا لە قەڵەم دەکات لە هەڵبژاردندا، بڕیاری درووست بدات، هۆشیاریە وا دەکات ئەودیوی هزری هەر تاکێک، زانستیانە شەن و کەوی هۆکاری بوونی چێنێکی تەنکی سەرمایەداری سیاسی و چینێکی ئەستووری هەژار بکات، هۆشیاریە دەتباتە نێو کەلێنە بێ شومارەکانی نادادپەروەریەوە تا دەنگت هەبێ، لەوەش گرنگتر بە دیوە وێرانەکەی بواری کۆمەڵایەتیت دەناسێنێ، کە تیایدا نایەکسانی، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، ڵاڵبوونی دادگا و بەسیاسی کردنی، برسێتی، داڕمانی کەرتەکانی پەروەردە و تەندرووستی و تەواوی بوارەکانی دی، ژن کوشتن و خۆکوشتن، وێرانکردنی ژینگە، تاڵانکردنی سامان و داهاتی سرووشتی، هەمووی پێکەوە بوونەتە سیمای حوکمڕانیەکی دۆڕاو، کە ڕاچڵەکینێکی ژێرزەمینی دەخوازێ.
ئەوەی لەگەڵ خەڵکدا دەکرێ، تەنیا بێ مووچەیی و گیرفان بەتاڵی نییە، ئەوە پەلاماردانی کرۆکی ئیرادە و کەڕامەتی مرۆڤە، قۆرخکردنی ئاستی ناوشیاری و ڕامکردنی تەواوی حزب و لایەنەکانە، لە ئێستادا و لە هەموو جیهاندا ئابووری دەسەڵات تاودەدا، لە بێ ئاگایی و ناوشیاریشدا ئەو تاودانە بەرەو دیکتاتۆریەت و تاکڕەوی مل دەنێ.
سیستەمێکی دارایی تەندرووست، بێ فڕوفێڵ، دادپەروەر و ئاشکرا و شەفاف دەتوانێ بڕیار بدات، کار هەبێ یا نا، ئاستی ژیارێکی پارێزراوت هەبێ یا نەمری و نەژی، ژینگەکەت داڕماو بێ یا پڕ لە جوانی، بوارەکانی وەکوو کشتوکاڵ و ئاودێری، پەروەردە، تەندرووستی، گەشتوگوزار، داهێنان و خوێندنی باڵا ببوژێنەوە یا بپوکێنەوە، سیاسەتمەدارەکانی کوردستان وەکوو وڵاتە سەرمایەدارەکان دەستیان لەژێر باری هیچ بانک، کۆمپانیا، فابریک و هیچ سیستەمێکی دارایی دەرەوەی خۆیان نییە، ئەوان خۆیان خاوەنداری لە بانک، کۆمپانیا، گرێبەست، داهات، هەناردە و هاوردە دەکەن، ئەوان سیاسەتمەداری سەرمایەدارن. [1]
ئەم بابەتە 183 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 08-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 08-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 183 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
شانەدەر Z
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,040
وێنە 106,411
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,377
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
شانەدەر Z
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.172 چرکە!