خەونی هەموو کچێکە خاوەنی پێستێکی جوان و بێ خەوش بێت، ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت پێستت بەجوانی و ڕوونی و درەوشاوەیی بمێنێتەوە، ئەم ڕەفتارانە بکە بە خو.
1. بەهیچ شێوەیەک ڕێگە مەدە پێستت عارەق بکاتەوە، بۆ ئەوەی بەکتریا لەسەر پێستت نەنیشێت، هەر عارەقت کردەوە بەخێرایی ڕوخسارت بشۆ، پاشان شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.
2. سەهۆڵ بۆ پێستت بەکاربهێنە، ڕێگری دەکات لە ئاوسانی ڕوخسار و یارمەتیی زوو چاکبوونەوەی برینی ڕوخسار دەدات.
3. مەساجی پێستت بکە، ڕۆژانە لەگەڵ بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوەی پێستدا مەساج بۆ پێستت بکە، ئەمەش یارمەتیی چالاکبوونی سووڕی خوێن دەدات. [1]