پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,458
وێنە 106,569
پەرتووک PDF 19,266
فایلی پەیوەندیدار 97,112
ڤیدیۆ 1,391
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
ژیاننامە
نەوشیروان مستەفا
شوێنەکان
نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
کتوپڕێک ئا
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کتوپڕێک ئا

کتوپڕێک ئا
ناوی چیرۆک: کتوپڕێک ئا
نووسەر: #فریا یونسی#

وتم کاکە ئەڵێ دوێشە و فێری ماشینت ئەکا وتی مەڵی کاکە دەی بڵێ کا زمانم نەدەهاتەوە ‌گۆ وتم دادە ‌کاکە ‌ئەڵێ دوێشە و ئەچین فێری ماشینت بکا جا ئەهێڵێ منێش سوار ببم دەزانی ئەهێڵێ منیش بهێڵم ماشینەکە ‌بمبا فێرم بکات بە خۆیەوە هەڵگڵۆفیم تاڵ بووم مەڵاشوم پڕ بوو لە تاڵی و هینە لەوانە ‌بوو بمخنکێنم وتم دادە ئەوە بیری چیم ئەخەیتەوە پەنجەکانی ئەو نیوەشەوەت لە بیرە ماوە ‌لەسەر ئەو سێبەرە ‌نەگبەتەکەی سەر دیواری حەوشەکە هەڵقڕا کەچی دەنگم دیار نەبوو نەمابوو ویستم بڵێم ئەوەندەش بۆنی پیسی تیا بوو چی هەناسە ‌بوو لە قوللەکەکەی ژێر چەناگەما پێی ورد کردمەوە کە کپی کردم نەموت هەناسەم تاڵ و تەقەتەق بوو نە ‌ڕێگەی دەمابوو هەڵخزێتە ‌دەر نە ‌پێشم قووت دەدرایەوە دەڵێی سێبەری دێوەزمەکەی دایە ببوو ئەوە نەبوو شەوانە ‌بە ‌حەقایەتە خزەکانی ئەها لە خەوی ئەکردین با ئەو دەستە هەمیشە هی ئەو ببوو ئەیگووڕاندبوو نقەم لێوە ‌نەیەت وتم دە دادە ‌نقەم لێوە نایەت مەترسە نا کەچی ئەو ‌دەنگە هەر نەیدەهێشتبوو خەوم لێ بکەوێت هەر خواخوام دەبوو خێرا ڕوون بێتەوە و هەڵێمە نێو لێفە تووسییەکانی بەیانییەوە بۆ دایەش نەگێڕمەوە ها نەڵێم هەڕەشەیان لێ کردووم نقەم لێوە نەیەت نەوەکوو شۆرتەکەم بتەقێت و بزانن ئەوە ئەڵێم ناساغم ئەڵێم بڵێم خەوم بینیوە خەوتان پێوە بینیومەتەوە ئەها ڕەشمارێک پێوەی دابووم بۆیە بایی هەناسە چڵکنەکانیشم تەنەکە تەنەکە ژەهری حیز لە مێشکی پووتمدایە ئێستاش کەچی قەیناکە بێدەنگ ئەهاتبوومە دەر و سەری خۆم دائەخستبوو کە بێ چرپە خۆم ون بکەم لە درگاکانی کن دایەش دە دایەش بڵێ ئاگات لە زمانت بێ هەتیوە خێر نەدیوەکەم خەوم پێوە بینیوە دە ناڵێم چیتان داوە لە من وا زووزوو خەوم پێوە ئەبینن ئەها ناچمەوە تاوڵە تێچووەکانی ئەو قەرەچییە تاڵانەی بەر ماڵی دادەم دە بشچم و لێشیان بپرسم مار لە خەوا چییە کەس جوابم ناداتەوە دەی کابرا تۆسنەکەی سەر ساجەکە نەبێ ئەگووڕێنێ بە ناو چاوما کە هۆی ئاگات لە زمانت بێ منیش ئەهێڵم بترسم خۆ من لە کەیەوە ئەها زمانم گۆ ناکا چۆن ئاگام لێی بێ هەراسان هەڕا ئەکەمەوە نێو حەسارە پیرەکەی ماڵی دادەم وەدەزانم دێوەزمە نەگبەتەکە شوێن زمانم کەوتووە دیانی لە دیانم تیژ کردووە کە بمپچڕێنێ ناڵێم چیتان داوە لە زمانم وا زووزوو لە گۆی ئەخەن حەتتا باسی ئەو تەرمە بۆگەنەی ئەو دیو خێوەتەکانیش ناکەم و کارم چییە ئەو تیزابە نامەردە تا کوێی تواندووەتەوە تا چەنێکی کردووە بە چڵمەکە دەرپێکانی براون حەتتا جا من کارم چییە ئەوەندە نەبێ نێو لینگە دڵقاوییەکەیم پێ گوناح بوو وەک مۆم توابۆوە سەر عەرزەکەی ئەو خوارەوە دە ئیتر هەراسان هەڕام کردە نێو حەسارە تاریکەکە و ئەدرێم بە نەرما ئەدرێم بە بەچکەیەکی دێوەزمەدا کە حەمووی سێ چوار کاتژمێرە گووراوە لەژێر سینەی دادەوە کەچی نازانم بۆ هەر ژیر نابێتەوە خۆ هێشتا چڵمە نەختێ ئاوی دەڵەمەیە لە نزیک ناوکی دایکییەوە لە چی ئەترسێ پێی ناڵێم بیری خەو ئەکەومەوە فێنکاییی خەوێکی خراپ دامئەگرێت چۆن سینەی دادەم خوا دایناوە بۆ خەو بە قەد سینەی دایەش زل نییە ها کەچی سینەی دایە نییە کە تامی شێی بنکی شەوانەی ئەدا و بۆنی شیری کترییە کۆنی لێ ئەهات وەیی سینەی دادەم تاڵە تاڵ خۆشە مەڵاشووم ئەخورێنێ ئەلێم دادە تاڵ چ خۆشە چ خەوم لێ ئەخا ئەشا ئەخەوم دە مەڵێ کراسی تازەم بۆ کڕیوی مەڵێ تاقی بکەمەوە بزانی چۆن بە بەرت ئەکا ناهێڵم بوێرم بزانی لەشم بۆنی زیخی لێ دێ ناوێرم بهێڵم بڵێم هینە دایە لە ماڵ نەبوو ئێتر منیش ئەموت لە ماڵ نەبم وتبووم بچمە نێو زیخی کەنار ئەو چەمەکەی حاح لەو لای خێوەتەکانەوە خێرا خێرا گەرم دائەگەڕێ و لەوانەیە پیاو بکا بە هین ئەوە نییە چەنێک داغە لەوانەیە هەرچی کوێتە بیکوڵێنێ ناشوێرم بڵێم زیخەکە چۆن هەڵمدەگڵۆفێت ئەڵێ تاقی بکەرەوە بزانم بە بەرت ئەکا ناوێرم بڵێم ئەکا ئەکا دە لەشم تامی کلکەتەشی گرتووە وتم دادە ئەها مژدیت بە کلکەتەشی ئەکردبوو دەی چوومە کن چەمەکەی حۆو خوارەوە ئاها کلکەتەشیت بۆ بگرم خەوم لێ ئەکەوت ماندوو ئەببووم سینگی تۆم دوروست ئەکرد کە خەوێکم لێ بکەوێنێت ئەو زیخە خوا دایناوە بۆ خەوەکانم دەزانی خەوتم دە لە خەوما خەوت پێوە دەبینیبووم ئەزانم چ مژدییەک بە کلکەتەشی ئەکەی هاتم بۆ ڕاوە کلکەتەشی کەچی کلکەتەشییەکان منیان ئەلێستەوە چۆن لە خۆمم هەڵکەندن و هاتم بۆت بهێنم کەچی کەم ببومەوە و هەر تۆسقاڵێکم لێ ئەمابوو ئەمویست فریات کەوم چ خەوتبووی و لە خەوتا کلکەتەشییەکان بۆنی زیخیان لێ بەرز هەڵئەستا ڕژایتەوە سەر هینەکە یەعنی هەستایت وتت ئەو پەنجێرانە بۆ چەورن جا گریا دادەم چاوی ڕشتە پەنجێرەکانەوە و خۆی لەدەرەوە تووڕە کردبوو چەنێک وتم ئادەی لە کوێوە چەورە با بیانخۆین نەیبیستبووم خۆی ڕووت دەکردەوە و گریابوو وتی لە بەری کەم بزانم جوانم نەیوێرابوو وتی ڕەنگی ڕەشم لێ نایەت قیژاندم دادە دوگمەکانی مەخۆ دەی خۆ دیارە گوێت چەنێک پڕ ببوو لە خشەخشی دڵقی کراسە تازەکە و وتم دادە لە بەری مەکە ها ئەگینا دێشێ کەچی ئاگای لە دەنگم نەببوو هەڵهات بەرەو کوێربوونەوەی شیشەکان وتی تازە ئیتر ناتوانم و گریا دادەم قژی بێویژدانی نەجسنم خورا بە کونە وردەکانی نێو هەوادا ئاخ کە چاوی چەنێک لە تەڕ ئەچوو ئەرێ خلۆر دەببۆوە نێو تەڕاییی ڕوومەتی و دەستی ڕاستی چەنێک عەزیەتی ئەکردبوو هەر ئەیکوتا بە چوارچێوەی نانەجیبی پەنجێرەکەدا خێرا خێرا قامکە درێژەکەی ئەشکاندەوه، ئەتوت ئیتر نایەوێ وتم دادە قامکت گوناحە ها ئیتر وای لێ مەکە دەی نەیئەبیستم گوێم لە دەنگی پەنجێرەکان گرتبوو گوێم لە کپ بوونەوەی شیشەکان و ئاگام لە هەناسەی مێروولەیەک بە نێو نەخی قاڵییەکەوە ببوو هەڵاتم بەرەو پەردەکە وتم دادە گوناحە ڕووتە پەردەکان یەک دەهاتنەوە و چاوی چڵێسی کابرای ساجە بێویژدانەکەم ڕەش کردەوە جا دادەش بە تاریکیییەکە بەزا وتم خۆت لە بەر ناکەیتەوە و کەوتمە نێو تڵیشی سینەی وتم ئۆخخخەی ئەم خەندەقە چەنێک گۆشتە چ ڕیش بە پیاو شل ئەکاتەوە ماشینەکەی کاکە بانگی کردین دادە خێرا خۆی لهژێر ڕیشم دەرکێشا و بەرەو قوژبنی پشت درگاکە ڕژا من هەر وێرام لە درگاکە دەرپەڕێم و بەرەو پیری هاڵاوی ماشینە تۆسنەکەی کاکە هەڵێم وتم کاکە فێری ماشینت کردین هیچی نەوت وتی زوو کە درگاکە بکەرەوە هەرچی گیانمە ئێشە هیچم نەوت وتم دەی خۆ ماشینەکە نایەشێ بۆ کوێ ئەیبەیتە ژوورەوە ماشینەکە هیچی نەوت پێش کاکە ئەمدیو دەروازەکە کەوت و کاکە وتی لە کۆڵت نێم لە کۆڵی نام و بە پیلکانە مەجبوورەکانا بردمیە سەر لە قوژبنەکەی دادەش لای نەدا و هەر ئەیوت ڕەقوتەقی دیار بوو ڕەقوتەق داگەڕابووم لە بۆنی دیوارەکان ئەتەزیبووم و خێرا خێرا کاس ئەببووم گوێم لە لیکی پەنجێرە چەورەکان نەمابوو هەر چاوم لە خورانێک ببوو لەو دەوروبەرە کەوتبوو کاکە لە خۆوە لە کۆڵی دەنابووم خۆ دێشا خەندەقەکانی منیش ئا هەر گەرماترم دەبووبێ ئەرێ حەزم دەچوبووە فێنکایی خەندەقێکی دوور لە کاکە ئاگام لە دەستم بوو دەمبردبوو پەنجێرەکەم پێ دەشکاندبوو هۆشم بە شیشە چەورەکانەوە بوو لاڵەیان دەکردبووە خوار و بێ هاڕە لە پەنجێرەکان بەر دەببوونەوە گەرما پڕ بە ژوورەکەی کردبووم و ئەمتوانیبوو لەمسەری ژوورەکەوە دەستم بخزێنمە دەر قامکم لەگەڵای شۆرەبیە گوناحەکەی کۆڵان بخشێنم مەچەکم بەم لە تاوڵە تاوانبارەکانی زەمینە چۆڵەکەی دراوسێی ماڵی دادە ئەتوت گۆشتن ماڵی کاک ئەتوت ئێسقان نا ناوێرم بڵێم کاککە ئەڵێم کازاوای دایکم ئەبێ بڵێم کاشووی دادە کاقوززەڵقۆرتی نێو شۆرتەکەم کە هەر جووڵە جووڵیەتی ئەوە چییە ئەو گڕە مەلعوونەی سیگارەکەت ئاوقای بنمیچەکان دەکەی کە زبرانی ئەو گەچوخاکە یاخییە بلێسنەوە دەی ئەو گڕە مەلعوونە بەر بووبێتەوە دەی لەگەڵ گوناحی سووری چاوە داچەقاوەکەی ئەو شۆرەبیە خۆی بکا بە ناو شۆرتەکەمانا و بمانسووتێنێ خێرا ئامین دەموت و دەستم گوێی لە دەنگم نەمابوو خۆی ئەکرد بە ژێر شۆرتە کافرەکەما لەو حەموو ڕەقە هیچم دیار نەببوو چەنێکم لەژێر شۆرتەکەمەوە لێ دزراببوو شۆرتەکەم پڕ ببوو لە هین چی پێ ئەڵێن ئەوە نییە ئەوەندە کوڵاتەیە لەوانەیە لە کەلوکونی پیاوەوە فیچقە بکا ئەوە نییە کاسم ئەکا کەچی گوێم پێ پڕ ئەکاتەوە لە با گوێم ئەخاتەوە بیری فێنکایی خەندەقەکان کاککە زیاتر لە کۆڵی ئەنابووم و بە چوار قوڕنی ژوورەکەدا بە ڕاکردن دەیگێڕام وتی دواییش فێنکت ئەکەمەوە کەرە خەندەقێکی خۆشم لە شکە لەژێر خێوەتەکانا خۆی حەشار داوە لە هینم کا نا کا قوززەڵقۆرت کافری باڵبڕاوی ژێر پرچەکانی ئەوێم بۆ پێم ناڵێت ئاگام لەو کابرا ساحەب سیخە و ساجەکەی بێت هەر ئەڵێ ڕەقوتەقی و تونتر ئەمگووشێ بە پشتییەوە دەنگی ئارەقەی پشتی دەبینم بۆگەنەکەی گەڕەکێک کاس دەکات جا قژەکانی سینگم ئەخووسێنێت کاکە تاڵ نەبوو کەچی ئەو ئێشە مەلعوونەی لەشی دەیخوراندم بێ ئەوەی خەوم لێ بخات هەر ئەهاتوو شۆرتە لاوازەکەمی هارتر ئەکردبوو ورد ورد خۆی پێ دەشێلام و دەڕۆشت وای لێ هاتبوو پانتۆڵەکەشم بە خۆی دەزانی و دەکەوتە پرمە پرمی پێکەنین پێم وام لێ هاتبوو کراسەکەشم ئاگای لە هاسکەهاسکی حەموومان بوو دەپاڕایەوە نەیکەین کافر وتی هەی جۆلانێ جۆلانێ دەی با فێنک بینەوە کەرە قژەکانی قاچم خووسابوون تفی نێو دەمم هەڵگەڕابۆوە نێو چاوەکانم و خەریک بوو وشک دەبووم وتم کاکە دەمبەیتە خەندەقەکەی کە وتت کە وتی ئێستا وتی سەگە بە سێ قاچەوە ئەڵێی دوا کەوتووی وتی هەڵێ قۆلەکانمی کێشا بەرەو قوڕنە تاریکەکە هەڵێم کەچی خۆی لە بەر قاچەکانما وێستابوو لا نەدەچوو لە بەر دەمما وتم ئاخر ناتوانم کافر هێشتا نەگەیشتبووە سەر زمانم لە دڵما ئەبوو کە نیشتە سەر زمانم وتم ئاخر ناکرێ کاکە ئەها بەرت پێگرتووم کزوڵەی کردبوو کە پڕم دابێتێ بیکەوێنمە ژێرم وتم کاکە گوناحی پان ئەبیتەوە لەژێرما کەچی زمانم لکابوو بە مەڵاشووی تاریکما و قوورسی دەکردم هەر دەمکەواند و زیاتر گوێم دەکرایەوە بنەڕێنم هەر دەکەوتبووم و ئاگام لەو کاسییە نەدەبوو دەزایە ژێر پێستم و ئارەقێکی قاوەیی پێ دەر ئەدام ویستم بڵێم ئەها چەنێک خووساوم پێت کەچی دەسەڵاتی دەنگم نەمابوو لێم ببووە هاسکەهاسک و لەگەڵ لیکە چڵکنەکەی تێکەڵتر دەببوو قسەکەمی ئەوەندە دەرخوارد دام و ڕیشی مەلعوونم کەوتە بۆگەنیوی خەندەقەکەی خوارەوەی کافری چەور کرد کە هەر وتی ئەو پەنجێرانە ئەبینی شکاندوون چەور کردنایە نەدەشکاندت و گوێم لە بۆنی پەنجێرەکان کپ ئەکرابوو بێم و بچم وتی سەگە هەر سێ قاچەکەت تێڵان و لەشم دەهات و زبر دەبوایە خۆش بوو چ چاوم لە تەزینی لووتم ئای گوێم لە شل بوونەوەی چاوم ئەرێ ئاگام لە هاسکەهاسکم دەمابوو وتاندی پێت خۆشە وتم غەیانەتە وتم دادە بزانێ کوێر و زەلیلم ئەکاتەوە پێستم هەڵدەقەنێ و کونکونم ئەکەنێت وتی پێت خۆشە وتم ئێتر ئاخری کەڕەت بێ دادەم بزانێ نامبەخشێ لهگەڵ دایەش قسە ناکا وتاندی پێت خۆشە پێم خۆش بوو بڵێم نا و هەڵاتبێتم لەو کاوەکاوە بەدفەڕە کەچی دەنگم نەدەمابوو بە دەست هەناسە هەناسی زبرییەوە لە تاو برژان ئەملووراندبوو کەچی دەمم دەسەڵاتی پێم نەبوو نەمتوانی هەڵێم گوێم لە قاچم نەبوو ئیتر کەوشەکانمم نەدەبیست کتوپڕ ئا شل بوومەوە و کاکە هەڵهات بەرەو پانکە سەوزەکە لەو قوژبنانە و خولانەی پێکردبوو کە ڕەنگی نەمێنێ ئاگام لێ بوو پانکەکەی تێ بەرداببووم و دیم ئیتر کاکە نەببوو وتم ئیتر ناڵێم دێوەزمە ناڵێمەوە دێوەز دەنگم جیڕ ببوو وامزانی ژەنگم هێناوە بیرم کرایەوە کەمێک خەوم بینی بوو ئەو دادەمە خەوم پێوە دەبینێ بوومەتە دێوەزمە ئەوێرم بزانێ لە خەوما ببوومە دێوەزمە و هەڵێم بەرەو قوژبنە حەیزەکەی دادە و ئەڵێم کاکە دێوەزمە لە خەوا چییە کاکە قیت و قنجە و خەریکە گوێ لە لەشی بێتاقەتی ئەو دیو درگاکەی دادە ئەگرێ جوابم ناداتەوە لە هەر کەس بپرسم جوابم ناداتەوە ئەڵێ لە کێ ببوویتە دێوەزمە خۆ ناکرێ بێ ئەوەی کەسێکی لێ بێ دێوەزمە بیت ئەڵێم هەر ببوومە دێوەزمە و خێسەیەک لە لێوم دەکات و هەڵدەستێ درگای ژوورەکەی دادە بەجێ دەهێڵێ و ئەچێتە بەر گڤەگڤی پانکە بێڕەنگەکە لەو دیو گڤەگڤ دەهێنێت و تێم بەرئەدات خێرا ئەترسم ئەڵێم ئیتر ناڵێم دێوەزمە ئەڵێ بوێستە و پشت لە پانکەکە بکە ئادەی ئەوێستم و پشت ئەکەمە لەشی گوناحی دادەم لەو دیو دیواری ژوورە داخراوەکەی کاکە ئەڵێ کەواتە دێوەزمە ها دەنگی چ بەرزە کاکە و خێسەی دادە بە درزی دیوارەکەدا دێتە گیانم دە بڵێم چی ئەزانم ئەڵێ سبەیشەو ئا لێرە دەزانی ناتوانم بڵێم ئەزانم ئاخر چووزانم کەچی خەریکە گوێم هەڵدڕێ بە سەرمەوە ئەڵێ هەر وا بوێستە و ئەڵێ دەعبایەکی دڕندە خۆی کردبێ بێرەدا نەزانێ ئەکەوتە ناو پەڕەکانی ئا ئەم پانکەیەوە و پانکەکەم لێ نزیک ئەخاتەوە ئەڵێم چووزانێ ئەڵێ من خەریک بووم دوای یانزە مانگ دادەتم دەکوتا بێشەڕەفە باقڵ هاتبوو خۆمان لێ داگرێ ئەڵێ ئاخر من قامکە درێژەکەی دادەتم ئەویست هەمیشە پێویستم دەبوو تا ئیتر لە کوتانی بووبێتمەوە ئەوەندە نەکوترێ کەچی دادەت هەر ئەیوت نا ئەیوت دوایی زەرد هەڵدەگەڕێت و بۆگەنێکی لێ دێ ئەیوت کاس ئەکا وتانی بۆگەنی لێ دێ وتم نازام وتم دەعباکە هاتبوو ئاگای لە قامکی دادە بێ خەتا نەکا وتی ئەی نییە ختەیەکم لێ کرد دەرنەچوو منیش ئیتر نەمتوانی کوتانم نەدەهات ئاخر چەنێک بیکوتم قینم هەستا و هەڵاتم بەرەو دەعباکە و هەڵدێ بەرەو شانە کزەکانم کافر ئەمگرێ ئەمباتە دەم پەڕڕە شێتەکانی پانکەکە و سەرم تا قاروقینی پەڕڕەکان ئەبا ئەڵێ نەمدەزانی هەر وا بە فشە لێم کەوتە بەر پەڕڕەکان و ئیتر چاوم پێی نەکەوتەوە هەلاهەلا بوو لێم و کاکە ئەڵێ چ بە دەنگێکی ڕەقیشەوە هاوار ئەکا خوێنە ملعوونەکەی دەزانی ئەڵێم چووزانم فیچقەی ئەکردبووە سەر پێستی دیوارەکە و حەموو عازای دیوارەکەی سوور ئەکردبوو ئەڵێ دوایی چوومەوە خەریکی کارەکەی خۆمان ببینەوە دادەت نەیهێشت ئیتر بیکوتم هەر ئەگریا ئەڵێ وتم هەر نەختێکم ماوە هەناسەم دامرکێتەوە و ئەڵێ وتبووم قامکەخنەیەکتم بەسسە و چەنێک دەنگی بەرزە کافر لە پەنای شانەکانمەوە ڕەت ئەبووبێت و شانەکانی بە دەنگی بەرز پێدەکەنن دەڵێتەوە ئێستا لایەک بکەرەوە و هەریش پێدەکەنن شانەکانی تا لە بەر چاوما نامێنێ ئەگەڕێمەوە بەرەو گڤە گڤە کافرەکە و دادەی ڕووتم لە درگاکەدا هەڵڕژاوە و درگاکە لەمدیوەوە قوفڵیشە دەنگە بەرزەکەی کاکە لەنێو حەوشەکەدا هەر هەیە و ئەپرسێ دێوەزمە دەمولووتی پیاو کپ دەکا دەزانی ئەڵێ مەڵێ کاکە دە بڵێ کا ئەوسا دەکوژێتەوە کز دەبێ جا دەکوژێتەوە جا دادە تماشای خوارەوەی ڕووتم دەکرد خۆشم شتە شۆڕەکان عەزیەتم ئەکەن لەژێر پێما باڵی دەعباکە کەوتووە ناو سکی ئەبینم قاچی ئەبینم لە چوار قوڕنەی ئەوێوە وێکدێنەوە و لەژێر بۆگەنی قاچما ئەم جارەش ئەمرێت من لە بۆگەنەکەیدا حەزم لە خەو دەبێ کتوپڕ لەشی گوناحی دەعباکە ئەبێتە چ هەڵمێک دێوەزمەکە بە پەنجێرەکەدا لێی هەڵدەچێ و بەرەو خێوەتە نەگبەتەکان هەتاوێک ئەیبا دادەم ئەقریشکێنێ و پڕ دەبمەوە لە دادەم ئەگریم ئەڵێم دادە وتی با فێنک ببیەوە ئەڵێم وتی دێشێم هەڵاتبووم لە درگاکەوە هەڵاتببووم و خۆ ئەکردبوو بە ئاو دەستە کاسەکەی نێو حەوشەکەیاندا کتوپڕ ئا چاوم چ پڕ ئەبووبێتەوە لە خۆم پشت درگای ئاو دەستەکە خۆمێکی تر ئەلەرزێت بۆ دۆخێنی پانتۆڵەکەی ئەگەڕێم بۆ دۆخینی پانتۆڵەکەم ئەگەڕێت نییە قاچەکانیشم دیارن ڕووت و بۆگەنن بۆنێک بە شانییەوە دەکەم ئەویش بۆن بە قژی خووساوی سینگمەوە دەکا ئەویش تماشام ئەکا منیش تماشام ئەکەم خۆمی نێو درگاکە لا دەکاتەوە من نا ئەو کزوڵەیەک دەکا ئەڵێی گوێ لەدەرەوە ئەگرێت من هەر بۆن ئەکەم سینگم تاڵ نییە خەوم لێ ناخات چاوم ئەڕنمەوە لە مووەکانی و دەینێرمە نێو ئاوێنەکە و تاری جاڵجاڵۆکەیەک بە دەوری سەرمەوە ئەبینم ئەرێ ڕەنگی گرتووە ئەڵێی هینم ویستم لە سەری پووتم هەڵیکەنم و هەڵێمە دەر تا لنگە و تلوو بۆی کەوابێتم ناوێرم حەتتا ناوێرم گەشەی دڵیشم بێ بەو حەموو شەوەی گلێنەکانمەوە هەر ئاگام لە ئەستێرەیە ئەبارێتە ناو کونی کۆنی مەستەراحەکە دایە ئەیوت کە ئەستێرە باری زوو مورادێکت بڵێ حاسڵ ئەبێ ئەڵێم خوایە پۆشتەم ئەکەیتەوە و پۆشتە نابمەوە ئەڵێم خوایە ژنە چڵمەکەی ئەو دیو خێوەتەکان زیندوو ئەکەیتەوە و ژنەکە هەر دیار نییە دەمێکە دیار نییە ئاگام لەنێو گلێنەکانمە خوشکی کوڕە قەرەچییەکە تیای ئەگری تیای خۆ دەڕنێتەوە دادە ئەڵێ بتوانی چاوەکانی هەڵکۆڵی و لای چەمەکە لەنێو ئەو زیخە کوڵهاتەیەدا بینێژی ئاوی چەمەکە زۆر ئەکا ها دەڵێتەوە چارەی چەم وایە هەر بە چاوی هەڵکۆڵراو زیاد ئەبێ ها جا دوای چەن ساڵانیش دار هەنجیرێکی لێ ئەڕوێ لەو ناوچە هەنجیرەکانی هەر حەمووی لە چاو دەچن لەو چاوە دەچن ئەوەندە تەڕ ئەبن ئەوەندە تەڕ ئەبن حەمووی بە شیری خۆیان ئەتەقن جا چەنێک لەو چاوەت ئەبێ چەنێک ئەتوانی ڕۆژی دەورییەک چاو بخۆیت دەزانی هەڵدێم بۆی ئەچم دەستە بێویژدانەکانی بگرم ئەوەندە ئەو گلێنە گوناحە دانەچۆڕێنێت چ جوانە خوایە بتوانم خێرا بیگەمێ و بتوانم دەستەکانی هەڵبڕم جوانتریش ئەبێ دەزانی کەچی زۆر نزیک نابمەوە هەڵدەستێتە سەر پێ و لە هەناسەی سوارم دێتە پێش بە جرت و فرتێکیش دێتە پێش ئەڵێی ئەو نەبوو ئەگریا لێم دێتە پێش و زمانم لێ دەرئەکێشێ زمانی چەورە و لە کلکەتەشی ئەچێت هەر جۆلانێ بە زمانی دەکات من ناوێرم بوێستم زیاتر هەڵدێم ئەو ناوێرێ زیاتر بێ زوو ئەوێستێ دواییش ئەگەڕێتەوە بە هەڵاتن دەگەڕێتەوە بەرەو خێوەتە ڕزیوەکان وەدووی دەنێم و ئەکەوینە نێو خێوەتی ساجەکە پشتی لێمە دەستم ئەنێرمە سەرشانی سووری لا ئەکاتەوە بۆ دەستم سەر سووری بن شڕ باوەڕ ناکەم دەمەیەم لە جێی خۆم شل ئەبمەوە و کزە بایەکی سەرحەپۆل دەممەیەنێت ئا ئەبمە جواناوی خۆم بە تەوێڵی ئاوێنەکەوە ئەرێ خۆ دیارە مەییوم پێدەکەنێ تریقە تریق دەستی ئەنێرێتە سەر تەوێڵم و جواناوی ئاوێنەکە پاک ئەکاتەوە ئەڵێ وەیە خەمت نەبێ وەیە من لەو قوڕمساغە خۆشترم پڕم ئەداتێ ئەڵێ ئەها چ ناشرینم دە بمکووژە دەی و دەستم پێ دەکا بە کوتان ڕووت نییە ڕووت نابێتەوە من ناتوانم نابێ بتوانم ساجێکی لێیە هەر ئەمترسێنێ زووزوو زبرم دەکاتەوە و قژەکانی لەشم هەڵدەستێنێ ئەڵێم نا و هەڵدێم بەرەو نەختە هەتاوەکە ئەڵێ مەکە باوکم تەمێت ئەکا ها ئەڵێم نا ناتوانم ناوێرم بتوانم بڕبڕەم دێشێ ئەڵێ قەینا وەحەسێ جا ئەڵێ ها ئەو سەرینە بگرە و سەرینێک ئەکێشێ بەرەو دیوارە پەڕۆی خێوەتەکە و ئەڵێ وەحەسێ من جۆلانێ ئەکەم ئەڵێم نا و دەرپێکانی تووڕە ئەبن دائەخزێنە ژێر قاچە شێتەکانی و قاچە شێتەکانی هار ئەبن فڕێی ئەدەن بەسەر لووتما لووتم هەڵدەستێ و دڵم پڕ دەکاتەوە لە هین چی پێ ئەڵێن ئەوە نییە ئەوەندە کوڵاتەیە لەوانەیە دنیا داپلۆخێنێ ئەڵێم ئاخر ناتوانم ئەڵێ قەینا من ئەتوانم ئەوە نییە و ئاوقام ئەبێ سەرم پێ ئەخاتە سەر سەرینەکە و قژم ئەگرێ نەهێڵێ لە جێی خۆم ببزووم خەریک ئەبوو هەر هەڵئەستێ و دائەنیشێ لەوانەیە نێو بەتاڵم کا ئەوێرم بڵێم ئەخنکێم کەچی ناهێڵێ دەنگم دەر بێ و سینەی ئەخاتە سەر لووتم خەوم لێ ناخا سینەی کەچی مەڵاشووم ئەکزێنێتەوە ئەڵێ ئەو شەوە لێرە بووی ئەرێ ئەو شەوە لێرە بووم درزی خێوەتەکەم بیر هاتەوە کابرای ساحەب ساجەکە ژنە چڵمەکەی ڕوت کردبۆوە و لە بەری دەپاڕایەوە نازام لە چی خەلاسی کردبێ کەچی ژنە بە گوێی نەدەکرد و هەر کەفەڵی دەخوراند خێرا خێرا کەفەڵی دەخوراند و کابرا پێی دەوت ئەرێ وەڵڵا بەم تەوراسە سەریم هەڵکەند و دیسان بیری دەکەوتەوە و دەپاڕایەوە لێی تەوراسەکەی لە بەر درزەکەدا گرت و وتی چەنێک ساڵە مایین مایینی منە بۆ حەیوانی خەڵکی بوێستێ ئەرێ وەڵڵا خۆم بەم تەوراسە بێ سەرم کرد و ژنە چڵمەکە کەفەڵی دەخوراندەوە دیسان لە بیرم چوبۆوە شوێن دێوەزمەکە کەوتبووم کە دەمولووت بە پیاو کپ دەکات ئەها هەناسەت پێ لە بیر ئەباتەوە وا دەزانی هەناسە ئیتر ناکێشرێ نابێ بکێشرێ سەر سووری بن شڕ هەستایەوە و دانیشتەوە وتی ئاگات لە زمانت بێ هەڵئەستێتەوە و دادەنیشێتەوە ئاگام لە زمانم نەمابوو لکابوو بە مەڵاشووی قوورسمدا هەرچی گیانم بوو کاوە کاوی بوو لەوانە بوو بەو بەڕە ڕزیوەدا بچمە خوار کەچی سینەی زەبەلاحی نەیدەهێشت تاوێک فێنکی دەکردمەوە تاوێک دەیمراندم لە گەرما ویستم بڵێم دوایی کە کابرای ساحەب ساجەکە نەیتوانی لەو شتە خەلاس بێ هەڵاتە دەر و ژنە چڵمەکە دڵقێکی لەسەر کرد هات بەرەو منی ئەمدیو درزە دزێوەکە و کێشامی وتی ورە جۆلانێ دەنگیم ئەناسی کەچی بیرم نەدەهاتەوە ویستی بچمە سەر کەفەڵی و جۆلانێ بکەم وتم نایەم دەنگت خزممانە کێشامی و ئەیویست هەڵێم کەچی لە بەردەمما بوو من نەمئەتوانی شل ببمەوە لووتم نەیدەوێرا بتەزێ دەنگی لەوانە بوو لێم تووڕە بێت قاچم ئاگای لە دەنگی ئاشنای بوو وتی هەڵێم ئیتر قاچم هەڵهات و منیش شوێنی کەوتم ئەرێ خوا کوێر و زەلیلم کا ئەگە درۆ بکەم هەڵاتم حەتتا کابراکەشم بینی چەمابۆوە بەسەر ساحەبی دەنگە ئاشناکەما و ئەگریا کەچی من هەر هەڵئەهاتم لەو سیخە بێشەرەفە ئەترسام کە لەنێو دەستییەوە هەڕەشەی ئەکرد هەڵاتم بەرەو حەسارە ڕەشەکەی ماڵی دادە ویستم بزانم دادە بزانم بڵێم کەچی دێوەزمەکە بە نەردە بێ دەسەڵاتەکانی پەنجێرەی ژوورەکەیانەوە خۆی هەڵئەواسی بوو نەموێرابوو درگاکە بکوتم وتم کاکە قینی هەڵئەستێ و لە داخا دادە ئەکوتێ قامکەکەی لێ ئەسێنێتەوە وتم دوایی قامکی بۆگەنی لێ دێت و ئەوەندە هەڵاتم بە ناو شارا ئەوەندە هەڵئەهاتبووم وتی ئەڵێی چی و سینگی لە سە ڕ لووتم کەمێک لابرد هەناسەم خاو ئەبووبۆوە و ئاگام لە سەرمای شانم ببوو ئارەقی بە پشتم دەرئەدابوو وتی ئێستا تۆ سەرکەوە جۆلانێ کەچی سەر هەر نەدەکەوتم وتم ئاخر ناتوانم بڕبڕەم دێشێ وتی قەینا هیچ مەکە هەر سەرکەوە سەرکەوتم بە چنگەکڕکێ سەرکەوتم و بە سەریەوە شل بووم گەیشتبوومە بنکی حەتتا توند نەئەبووم کەچی هەر ئەیوت دەی وتم ئاخر ڕێگا نییە و دەستی بە ژێر دیوارە پەڕۆی خێوەتەکەدا خشاند و ناردییە دەر ناردییە ئەو دیو ئەوێ جا دوایی کە دەستی هاتەوە لقێ گوڵی عەجیبی تیا بوو ئەیوتبوو جوتیارۆکە وتم جوتیارۆک چییە وتی گوڵێکە هەناسەی پیاو توند ئەکاتەوە و چاوی پێدەکەنی گرتییە بەر لووتم تاڵێک بوو ئەموتبوو تاڵ خەوم لێ ئەخا و سەرم کەواندە سەر ڕوومەتی و خەواندم وتی خەو زۆر ئەبینی ئەبوو بڵێم نا وتی چ خەوێک ئەبینی ئەبوو بڵێم ئەڵێن ساڵی خەوێک و دوو خەوە ئەویش ئەبێ دادەم خەوم پێوە ببینێ ئەڵێن جاروبار دایەشم دەبوو وتبێتم خەو ئەبینم کە خەوم پێوە ئەبینن دەبوو وتبێتم دوێشەو خەوم ئەبینیبوو دادەم خەوی ئەبینیوە ئەکەوێتە نێو قامیشەڵانێک و نازانێ لە کوێوە ڕێ بکا کتوپڕێک ئا بووە بە من و خێرا بزنە ڕێیەکم لەنێو قامیشەڵانەکە ئەبینیوە و پیا هەڵگەڕاوم جا گەیشتوومەوە سەرشانی خۆم و بوومەتەوە بە دادەم خێرا جا لە سەرشانم هە ڵفڕیوم دادەم هەڵفڕیوە سە یر بوو نا وتی نا دەبوو بڵێم فڕین چییە لە خەوا وتی فڕین چاکە فڕین زۆر چاکە هەمیشە کارێک بکە لە خەوا بفڕی دەبوو ئەوتبێتم ئاخر خەوەکانی من ئەڵێن داگیر کراون داگیر چییە وتی قەینا هی ئەو کابراش هەر وایە داگیر شتێکی وەکوو دادەتە وەکوو دایەت پێش ئەو شەوەی خێوەتەکە ئەویستم بڵێم کام شەو نەموت ئەموت جا چووزانێ ئەو دەنگە خزمم بوو وتی ژنێک بوو ئەوە ندە گرتبووی هەرچی ساڵە ئەمانهێنێتەوە ئەم شارە کۆنە کاولە جا هەر تەواویشی ناکا وتی باوکم گیری کردبوو بە دەستییەوە و ئەیوت ئاخری ئەیکووژم و وتی چەنای چەن ساڵە دەزانی وتم چووزانم بوتڵێک تیزابی میراتی لەگەڵ خۆی دەگێڕێ هەتا ئاخری لەم شەوانەیا
دەبوو بڵێم لەم شەوانەیا لە ملی دایەما خەوتبووم ئا ئەیووت زووکە پتۆپە ئەمەوێ بحەسێمەوە ئاخر شەوانە هەتا نەیئەخەواندم نەئەخەوت ئەیوت سەرەڕۆم ئەیوتبوو زمانیشم ناساغە جا لە ملیا خەوام ڕیشم چەقیبووە تەختانی سینەیەوە ئاگام لێ بوو سینەی لە ڕیشم ساندەوە وتم قەینا با وەبزانێت ئاگام لێ نییە و ڕۆیی حەتتا شوێن سێبەرەکەشی کەوتم کەچی گەیشتینەوە بەر دزری خێوەتەکە و زانیم قەیرێک خۆی ماتدا کەچی نەمزانی بۆ گەڕایەوە منی نەبینی ئاخر سێبەرەکەمم پێ نەبوو نەمهێنابوو کەچی دوایی سێبەرەکەم لە خۆوە ئەیوت نەخەی من ببووم تۆم نەبردبوو نازانم دوایی لە ترسی دێوەزمەکە بەنێو شارا هەڕام کردبوو سێبەرەکەم لەو بەری شار پێ ئەکەوتبوو کەچی ئەیوت نەخەی تۆ بووی لەمبەری شاری لە پێ خەوتبووی من لەوێ بووم نازانم ئەوەندە نەبێ خەو بردبووینییەوە ئیتر خۆم شوێن دایە کەوتبووم دایە درزێکی خێوەتەکەی پێ حاڵی کردم کە بە فڕکە هەڕرای ئەکردبوو منیش ئەچووبوومە دەم درزەکە کە سەرم سووڕمابێ دادە بۆ لەوێیە ئەوە چی ببوو لەگەڵ کابرای قوڕمساغی ساجەکە وێستاببوو جلە ڕەشەکانی دەلەرزاند لەرەی جلە تاریکەکانی دەگریاند ویستم وتبێتم دادە ئەو کابرایە تەوراسەکەی زۆر غەددارە لاچۆ کەچی نەموێرابوو تەوراسەکەی نەیهیشتبوو بوێرم ئەودیو درزەکە کەوم دادە سەری چەقاندبووە نێو پەشمی بێ شەرەفی سینگی کابرا و هەر خێرا خێرا تەڕی دەکرد کابراش دەستی ناردبووە نێو سەری دادەم و ئەیوتبوو بەڵایەکە و هاتووە کچم تەوراسەکەشی لە حاندی کەفەڵیدا گرتبوو کە چیم پێ بڵێت دەیوت خۆم بەچکەکەت گەورە ئەکەم ئەوەندە ئازا باری دەهێنم تۆڵەی باوکی بسێنێتەوە جا لە قەستیش ئەگریا ها کەچی من نەمدەتوانی باوەڕ بکەم بە دادەمی وت بڕۆ لەگەڵ یەکەم شەوی پاییز هەستە و خێرا لە ڕوومەتی هەستام ئەبوو بڵێم پایز چییە وتی پاییز باشە ئەو ژنە چڵمە بچێتە خەونی هەر کەسێکەوە ئیتر خەونەکانی هی خۆی نامێنێت کارێک دەکا جگە لەو خەونەی کە پێتەوە ئەبینێ خەوی تر نەبینێ زۆرزانیشە خۆی کەم‌کەم خەو ئەبینێ وتم پایز کەیە وتی ئەو گوڵانە ئەناسی و کتوپڕێک لە بنکی ئەو حەموو فێنکاییە دەریان کێشام کەسم نەئەبینی ئاخر قرچە قرچی شەوێک بە سەرمەوە تەنرابوو دوایی خەڵکی ئەیانوت دڵقی ڕەش بووە ئیتر ڕوومەتی سەر سووری بن شڕم نەئەبینی بوو کێشایانمە بەر با تاوێک قژەکانی قاچم فێنک بوونەوە و تاوێک لە نێڵە نێلێکی نامەرد نزیک کرانەوە لەژێر قرچە قرچی شەوەکەدا عارەقەیەکم دەردا پیس ویستم کەچی نەموێرا بزانم چبەلایە کتوپڕ کزەیەک لە عازای لەشم گەڕا و بوومە مەیتێک بە نێوچاوانی دەشتەوە حەتتا نەمدەزانیبوو چبەلایە و هەر ئەسووتابووم خوارەوەم ئێستاش ساجێکی مەلعونی سوورەوکراوی لەبیرە دەماری بێ سەر و شوێنی لکاببوو بە گٶڵمەزی ئاسنەکەیدا ئیتر لە بەر درگاکەی ماڵی دادەم کەتبووم و هیچم نەدەناسییەوە شەوەکەی سەرم بە دەستمەوە بوو کەچی نازام کەی خوارەوەم میزی سووری ئەکرد کەچی نازام لە کوێوە چاوم کونی نەماببوو کەچی نەمتوانی بزانم چۆن ئەوەندە نەبێ بە کەمێک با چارشێوەکەی دایەم دەناسیبۆوە لە ئاخری کۆڵانەکەدا ڕووی دابوو دوایی خەڵکی ئێستاش ئەڵێن هەر با خەریکی بووە ئیتر هەر دوو چاویشم بە لەتێک لە دڵقەکە ئاخنی وتم با کاکە نەزانێ کەچی ئاجورەکانی حەسارێک هەر ڕایاندەپێچامە کن چارشێوەکەی ئاجورەکان ئێستاش مەندن ناگەنە زیخی کەنار چەمەکە حەزم لە ئاو دەستەکەیان ئەبوو کە هەر دادە ئاوێنە ساردەکەی ئاو دەستەکەیان ئەوەندە بکوتێ حەولەحەولم بێ وەخۆم بێمەوە و نەبتوانم ئاخر ئەو چەتیوە سەر سوورە ئەڵێ ئێستا پاییزە و ئیتر ئەبێ دوێشەو بەرەو گەرمێنی ببنەوە ئەیوتبوو ئیتر نایەنەوە هەتا ئەو بەچکە دێوەزمە ئەبیسی قیژەوقاوەکەی خێرا خێرا حۆو خێوەتە هەڵئەپێکێ ئەوە گەورە ئەببێ ئائەوەندەی لێ بێ کە وابێ هەرچی خەڵکە لە بیریان ئەچووبێتەوە کەچی من لە بیرم ئەناچێتەوە و هەر ماشینەکەی کاکەم ئەبیسم بۆقە بۆق بانگم ئەکا چووبێتم درگاکەی لێ بکەمەوە دادەشمی لەگەڵ بووبێ هەڵاتم بەرەو دادەم وتم دادە کاکە ماشینەکەی فێر ئەکردی چۆن بتبا وتی مەڵێ کاکە و هێواش بە گوێما ئەچرپێنێ ئیتر مەڵێوە کاکە باش بە خۆیەوە هەڵگڵۆفیم وتم دادە ماشینەکە ئەزانێ چۆن بتبا وتی ئا چاوت بۆ وای لێدێ هەمیشە دەی وتم هیچ نییە ئاوە دزی کردووە ئەوە چەمێکی لەو کلکەتەشیانە دزیوە نایانداتەوە لێرەوە لێی ئەڕژا وتی خۆ ئەبێ ئاوی ئەو چەمە زۆر بکەی وتم ناتوانم دادە ئیتر ئاوم بۆ زۆر ناکرێ من ئەو چاوەم دەست ناکەوێ کە هەڵیکۆڵم و لە قەراخ چەمەکان بینێژم دەستم ئەکەوێ ها کەچی خۆ نادا بە دەستمەوە هەر جرتو فرت پێئەکەنێت و سەرسووری بنشڕە وتی ئەوە چییە بۆنی کلکەتەشیت لێ دێ دیسان لە کوێ بووی نەمتوانی بڵێم دادە دایکم دیار نییە نەمتوانی بڵێم شەوێک لە حۆو خێوەتانە ئەبینی دەنگێکم بینی لە دایە چووبوو ئیتر نایبینمەوە هەتا لە ئاخری ئەو کۆڵانەدا با خەریکی چارشێوەکەی ببوو کەچی نەمناسیەوە دوێشەو چووزانم لەمشەوانەدا وتی وست و سەری پووتمی خستە نێوان مەمکەکانی و ئەیوتبوو وست نقەت لێوە نەیا مەمکی توند بوو دیارە مژدی ئەکرد بە بەچکە دێوەزمەوە مەمکی بۆنی مژدی لێ هەڵئەستابوو خەریک ئەبێ خەوی بۆنە مژدی بمباتەوە بە دەم هەڵگڵۆفینەوە بردمییە ژوور و لەژێر چارشێوەکەیەوە دەنگی قرچە قرچێکی نیشان دام لە دڵق ئەچووبوو وتی کەمێک وەرە کراسی تازەم بۆ کڕیوی تاقیبکەوە بزانم بە بەرت ئەکا خەریک بووم دوگمەکانی بکەمەوە وتم دادە دوگمەکانی نەخۆم لە درزی درگاکەوە چاوی ناردە دەر و باقڵ لای خێوەتە ڕزیوەکان کەمێک هێشتییەوە کە ئاگای لە کۆکردنەوەیان بووبێت وتی نانا نەکەی نەیانخۆی کەمێکی ماوە بەیەنم پڕ ببوو لە سێبەری کلکە تەشی و لقێ گوڵی سەیرم لێ بەر ئەبێتەوە کە ئاگای لێ بێت هەڵوەری و دانەوێتەوە دانەدانەی پە ڕە کانی کۆ بکاتەوە و بزەیەک لەسەر لێوی کۆنی ئەوێستاندبوو هەر پەڕێک و دەنکێ سێبەری کلکەتەشی تێ نەخەیت بیدەیتێ بیگلێنێت و بینێتە نێو لێوانی کۆنی من کراسە بۆگەنەکەمم داکەندبوو کە دادە چاوی لە خێوەتەکان ساندەوە کتوپڕێک قامیشەڵانەکەی ژێر باڵمی بینی سەرم دانەواند تا ئاگام لە ناوکم بێ وتبووم خوایە زوو پۆشتە بێتەوە کە سەرم بەرز کردەوە دادە لەوێ نەمابوو دادە نەماببوو بۆی ئەگەڕابووم کەچی هیچم نەدەناسیەوە کافر نەبێ نازانم لە شوێنێکی مێشکم کەوتبوو بە لووتا و خۆی ئەخوراند ئەتوت کازاوای دایە لە کەیەوە لەوێیە وتی بەو پیلکانە نەخۆشانەدا هەڵگەڕێم تا بچینە ژوور لەناو ماڵە خەفەتبارەکەی دادە چاوبەستێنێ بکەین وتم نایکەم وتی خۆشە ها بزانین کێمان زیرەکە چاوبێن لە چاوی یەکتر دەبەستین و جا خەریک دەبین دەستمان پێ کرد چاو بێنەکە بە من ئەوێرابوو زووزوو شەوی وای بیری چاوم ئەخستەوە نەمزانیبوو کافر چاومی خەریک کردببوو ئیشتیام لە بۆنە تاڵەکەی دادە بوو وتم ئۆخەی ئاخری منداڵیان ئەبێ ئیشتیام لە زیخ بوو هەڵیگڵۆفم کەچی نەمهێشت دڵم بێ بهێڵم زیخەکە هەڵمگڵۆفێ وتم دادەم خوا دایناوە بۆ ئەو زیخە بەس نییە ئاوی چەمەکەش زیا ئەکا ئازایە ئەوەندە ئەوێرێ چی بکات چاوی هەڵکۆڵراوی ناوێ چەمەکە بەس نییە مەمکی زوو پڕ ئەبێ لە شیر لە جێی خۆی هەڵئەتەقێت چەمی شار شیری پیا ئەڕوات هینە شیر بە چەمی شارا ئەڕۆشتبوو چووزانم پەشیمان ئەبوومەوە وتم ئەی بێتو هەڵیگڵۆفێ بێتو کلکەتەشییەکان بیلێسنەوە و نەختێکی لێ بمێنێ چی وتم دادە خوا دایناوە بۆنی شیری لێ بێ شیری لێ بێ وتبووم چەمە شیرەکانی دادە حەموو بەچکەکانی شاری تێر کردبوو وتی سەگە هی ئەو چاوبێنەیە گەوجی ئەوەندە شەوت کردووەتە چاوت ئاگات لە دادەت نەبوو نەهێڵی ببێتە هەڵم و هەتاو بیبا وتبووم ئەها گوێم لە هێڵە هێڵی خۆمە لە سینەی شکاوما هەڵناستێ بمباتەوە بۆ خۆی دە خوایە بمبەرەوە بۆ خۆت ئێرە ئەها چەنێک شەوە بە چاوبێن لە چاوم کرابوو چ تاڵیشە ئەها ئەمەوێ بگریم و ئەوەندە بنەڕێنم دادە دایە بۆ دیار نییە ڕاستە ئەڵێن ئیتر دایە نییە وتی چووزانم وتی ئەها ئیتر کەس لێرە نییە کەس لێرە نەماوە شەوەکەی سەرچاوم لادا کاکە بە دیار تلویزوێنە کڕێوەکەوە ڕووت خەوتبوو تلویزوێنەکە چ کڕێوەیەک بوو چ بەفرێکی تیا ئەباری ویستم هەڵێم کەچی بەفرەکە چاومی دزی شتێک دەجووڵا لەوێ نزیک ئەکەوتەوە و دوور ئەکەوتەوە دەرئەکەوت و بزر دەبوو لە خۆوە وەمزانی سێبەری گوناحی دادەیە و سەرمایەکم ببوو بۆ گریان ئەگەڕام بۆ گەرمایەک نزیک پێستم ئەگەڕابووم زبر بوومەوە پێستم ئەببووە سماتە هەڵاتبووم کاکە وتی بۆ کوێ و هەر هەڵاتبووم وتی ئێستا دێنەوە کەرە وەرە فێنک ببین بە دوو قاچەوە هەڵاتبووم و ئەترسابووم وتم با کاکە نەزانێ ژێر ناوکم هەر سیخە گەرمەکەی لە بیرە و دوو درگا لە حەسارەکە نابینێ کە کرابوونەوە و لە پیلکانەکانەوە خلۆر بوومە نێو یەکیان دیسان پڕ بە ئاوێنەکە بووم وتم خۆسکە ئەمتوانی پۆشتە ببمەوە و تماشای خوارەوەم کردبوو چ گەچڵیبوو نەڕاندم دادە کەچی دادە بە دەنگمەوە نەهات وتم تۆڕە جاڵجاڵۆکەیە ئێرە خۆ ئاوێنە نییە وا ناتوانم لەرەیەک بتوانم لەرەیەک وەخۆ خەم و ناتوانم لەگەڵ دڵقی ئاوێنەکە بە مەییوی بهارێمە خوار ورد ببمە نێو کونی کۆنی مەستەراح گوێم لە دڵقی ئاوێنەکە بێ بتوێتەوە و ڕمبوکوت لە ئاوێنەکە هەڵدەستێ دادە خەوی پێوە بینیبووم لە ئاوێنەیەک دەچەقێم و ئەوتبوو من هەر لە خەوەکەدا گوێم هەبووە ئەویش پڕ بووە لە هاڕەی ئاوێنەکان ڕمبوکوتێک لە ئاوێنەکەدایە و دادەمێک لە بنکی چاوما سکی بەتاڵ بووەتەوە و ئەڵێ دەزانیبووم پێت خۆش بوو فێنک ببیەوە نقەم لێوە نایا باسی دێوەزمەکەش ناکەم ناڵێم چۆن سکی دادەی پڕ کرد و بەتاڵی کردەوە ئەها دەمولوتی پیاو دەئاخنێ و زووزوو پڕم ئەداتێ لەنێو کونە کۆنەکەی مەستەراحەوە بە باوەش هە ڵمئەگرێت و چەن بچووکم لە باوەشیا چەن بچووک ببوومەتەوە ئەڵێ ئەو سەر کەنەکە خاوی دێوەزمەکەشی ئاوا بەست و وتبووی فێنکت ئەکەمەوە کەچی ئەو دەمی دەنا بە هەر دەمارێکی منەوە و ڕەحەت منی دەخواردەوە قەتیش بە گوێی ئەوی نەکرد دەزانی دەڵێ شەوێک دێوەزمەکە خۆی چاوی لە حەموو شتێک بوو ئیتر قینی هەستا و ویستی لە فرتوفێڵی ئەو سەر کەنەکە ڕزگارم بکا کەچی خۆی تێکەوت و وتم کاکەش نایە بەر پەڕڕەکانی پانکەکە دەزانی وتی مەڵێ کاکە و ویستی بڵێ ئیتر مەڵێوە کاکە هەناسەیەکی هەڵکێشا لە بنکی دڵییەوە هات ڕێک لە لای ناوکییەوە کاکە ئاوێنەکەی هاڕاند بە سەر و چاوما و ئەو دادەمەی لێ هەڵتەقاندم کە لە بنکی ئاوێنەکەوە هاتبوو ڕێک لە لای ناوکمەوە دەرکەوتبوو وتی دێشێم وتم کاکە ئیتر ناتوانم هەر دوو قاچم ماوە و هەڵهات نەڕاندی دێشێم و هەڵهات نەمئەتوانی شوێنی کەوم جاران بە سێ قاچەوە ئاخری ئەمگرت و ئێشم تیا نەدەهێشت ئێستا نابێ ناتوانم نابێ بتوانم ئیتر قڵپ ئەبمەوە بەسەر کوتە شکاوەکانی ئاوێنەکەدا و دادەم بینی دابوویە قوڵپەی گریانێک و قڵپ ببوەوە لەژێر چاوما وتم دادە ئەوە لە کوێی ئەها کە دایە باسی دێوەزمە ساردەکانی بۆ دەگێڕاینەوە دانە چیڕەی تۆ بوو ئەرێ گەڕەکێکی تێ دەگەیاندین کەچی ئێستا هێور ئەتوت بۆ هەر هەموو دێوەزمەکانی دنیا دەگریا دادە ئا لە کوتێک ئاوێنەی شکاوا گیری خواردبوو دەگریا داده [1]

پاییزی ساڵی 1379
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: بانە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 14-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 14-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
24-02-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد تورک
ژیاننامە
نەوشیروان مستەفا
22-07-2009
هاوڕێ باخەوان
نەوشیروان مستەفا
شوێنەکان
نوگرە سەلمان
08-02-2014
هاوڕێ باخەوان
نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
22-06-2014
هاوڕێ باخەوان
فیگەن یوکسەکداغ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,458
وێنە 106,569
پەرتووک PDF 19,266
فایلی پەیوەندیدار 97,112
ڤیدیۆ 1,391
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.75 چرکە!