دەستی شکاو جێی خۆی ناگرێتەوە.
کەسێک کە لەناو کۆمەڵگەدا کەسایەتی شکا، نایەتەوە جێی خۆی. لە ڕووداودا هەر ئێسقانێکی جەستە بشکێت، وەک خۆی لێنایەتەوە، واتە: جێگەی شکاوی هەر دیارە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە شتی جێگیر کە جوڵا جێی خۆی ناگرێتەوە یان کەسی ناودار لە کۆمەڵگەدا کە بەهۆی ڕووداوێکی خۆنەویستەوە لەکەداربوو، وەک خۆی لێنایەتەوە. [1]