خوێن کردنە کاسەوه.
خوێنی کردە کاسەوە، لە کۆندا دوژمنداری کوشتن و کوشتاری زۆری لێ دەکەوتەوە، زۆربەی جارانیش هەر بەخوێن ڕژان وەڵام و تۆڵەی کراوەتەوە، وەکوو هەڕەشە ئەو ئیدیۆمە بەکارهاتووە کەسی خاوەن ماف وتویەتی شەرت بێ خوێنتان بکەمە کاسەوە و بیخۆمەوە، ئەگەر یەکێک تۆڵەی لە یەکێکیش کردبێتەوە وتراوە: خوێنی کردە کاسەوە، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ ئەگەر یەکێک لەلای یەکێک زۆر خراپ ڕەش بکرێت پێی دەوترێت خوێنی کراوەتە کاسەوە.[1]