ناو: زانیار
نازناو: زارالێ
ناوی باوک: عومەر
ناوی دایک: زارا
ڕۆژی لەدایکبوون: #19-11-1993#
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان#
$ژیاننامە$
«زانیار محەمەدی نکوو» لەدایکبووی 19 نۆڤەمبەری 1993 یە (28ی خەزەڵوەری 1372 هەتاوی )، لە شاری بۆکان لەدایکبووە و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری بۆکان تێپەڕاندووە. ساڵی 2011 بۆ زانکۆی مامۆستایەتی لە بەشی وەرزش بۆ ورمێ دەرچووە و دوای چوار ساڵ ئەو خولە بەسەربەرزی تەواودەکات. زانیار لە ساڵی 2011 دەستی بە خوێندن و کارکردن لە بواری نووسین و دەرهێنان لە سینەما دا کردووە و خولی ڕاهێنانی سینەمای لە دارفنوونی تاران و هەروەها جواکی سینەمالاوانی ورمێ تەواوکردووە و تا ئێستا نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی بۆ چەن کوورتە فیلمی بە ناوەکانی:
شێوەی زیندوویەک - 2012
ڕینگ تۆن - 2014
لەلای من - 2016
بیرۆکە خۆڵاوییەکانی من - 2017
ئێ سێ مێس - 2021
شوێن پەنجە - 2021
و هەروەها بەڵگە فیلمێک بە ناوی “بەکاتی ژیان- 2023 بە هاوبەشی لە بەشی بەرهەمهێنان لەگەڵ بەڕیز #هاوار ڕەحیمی# کاریان بۆ
کردووە. هەروەها جێی ئاماژەیە کە زانیار بەو بەرهەمانە بەشداری فستیڤاڵە جیهانییەکانی کردووە و پلە و خەلاتی بەدەست هێناوە. هەروەها لە ساڵی 2018ی زایینیدا وەک یەکەم هونەرمەندی بلیمەتی ژێر 25 ساڵ خەڵاتی زێرێنی لە ئاس پارێزگەی ورمێدا پێبەخشراوە. زانیار محەمەدی نکوو بە هاوبەشی لەگەڵ هاوار ڕەحیمی لە ساڵی 2020 کۆمپانی #ڕێتاو فیلم# (www.retawfilm.com)یان دامەزراند کە لە بواری بەرهەمهێنانی فیلم و بڵاوکردنەوە و بەبازاڕکردنی فیلم لە فستیڤاڵە جیهانییەکان کار دەکات. هێندێک لەو چالاکییانە بریتین لە بڵاوکاری و بەرپرسی فرۆشی چەن فیلمێکی سەرکەوتوو بەناوەکانی:
دارتاش، تاقیگەی ژمارە دوو، حەو سێمفۆنی زاگرۆس، زمانی دایک، بە کاتی ژیان و شوێن
پەنجە...
کە لە مارکێت و بازاڕە گەورەکانی وەک: ویزیۆن دۆ ڕیل، ئیدفا، مۆنتریاڵ، دی ئێم زی ... بەشدار بوون. جیا لە کاری سینەمایی زانیار لە بواری ئەدەبییەوە هەر لە ساڵەکانی 2011ی زایینییەوە دەست بە نووسینی شیعر و هۆنراوە بە هەردوو زاراوەی کورمانجی ژووروو (کورمانجی) و کورمانجی ناوین (سۆرانی) کردووە و تا ئێستاکە لە چەند کۆڤاری کوردی بڵاو بوونەتەوە. [1]
https://www.womex.com/virtual/piranha_arts_1/event/seven_symphonies_of
https://www.idfa.nl/en/film/364afcef-809d-446d-b058-7f9f332390c2/laboratory-no-2
https://www.sheffdocfest.com/film/carpenter
https://sheffdocfest.com/film/laboratory-no2
https://ridm.ca/uploads/document/catalogue_ridm_2022_10nov_200dpi_compressed_2.pdf
https://www.visionsdureel.ch/en/film-market/2023/mother-tongue/
https://www.visionsdureel.ch/en/film-market/2023/time-to-live/