دز و خاوەنماڵ ئەگەر یەکبن، گا لە کڵاوڕۆژنەوە سەرئەخەن.
دز و ماڵخۆ یەکبن، حوشتر بە کڵاوڕۆژنەدا سەرئەخەن.
کڵاوڕۆژنە: لە کوردەواردا پێشی دەوترێت: کونەبان یان کولێنکە، بەو کونە دەوترێت کە لە سەقفی خانوو گڵدا درووستدەکرێت، هەم ڕووناکی پێدا دێتەژوور، هەم دووکەڵی ئاگردانی پێدا دەڕواتەسەر. پەندەکە واتە خاوەنی ماڵ و دز گەر ڕێبکەون لەسەر دزی، دەتوانن گەورەترین کاڵای ماڵ بەرنەدەر و بیدزن. [1]