دز و ماڵخۆ یەکبن، گا لە کولێنکەوە سەرئەخەن.
کولێنکە: لە کوردەواردا پێشی دەوترێت: کونەبان یان کڵاوڕۆژنە، بەو کونە دەوترێت کە لە سەقفی خانوو گڵدا درووسیدەکرێت، هەم ڕووناکی پێدا دێتەژوور، هەم دووکەڵی ئاگردانی پێدا دەڕواتەسەر. پەندەکە واتە ئەندامێکی خێزان لە ماڵدا شەریکی دز بێ، ماڵەکە گسک لێدەدەن، بێئەوەی بگیرێن.[1]