پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,142
وێنە 106,458
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو؛ زمانێکی نوێ بۆ پرسێکی دێرین
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو؛ زمانێکی نوێ بۆ پرسێکی دێرین

کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو؛ زمانێکی نوێ بۆ پرسێکی دێرین
کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو؛ زمانێکی نوێ بۆ پرسێکی دێرین
دەربارەی پەڕتووکی (لەبارەی ئابوورییەوە بۆ کچەکەم دەدوێم؛ کوورتەیەک لە مێژووی سەرمایەداری)
ئامادەکرن: #زانا عوسمان#

تێگەیشتن لە دونیای ئەمڕۆمان بەبێ تێگەیشتن لە سەرمایەداری کاری نەکردەیە؛ سەرمایەداری ئەو چوارچێوە گشتییەیە کە هەموو شتەکانی تر لە ناویدان و هەموو کایە بەڕووکەش-سەربەخۆکان بە شێوەیەک لە شێوەکان لەژێر کاریگەریی یاسا و ڕێساکانی سەرمایەداریدان. بەڵام سەرمایەداری چییە و چۆن لێی تێبگەین؟ یانیس ڤارۆفاکیس لە پەڕتووکی (لەبارەی ئابوورییەوە بۆ کچەکەم دەدوێم؛ کوورتەیەک لە مێژووی سەرمایەداری) دا بە بەکارهێنانی شێواز و زمانێکی تایبەت سەرقاڵی وەڵامی ئەم پرسیارەیە. سەرەتا نووسەر دەستەواژەی “کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو” لەبری چەمکی “سەرمایەداری” و، “ئامێر” و “ئامرازە داهێنراوەکانی بەرهەمهێنان” لەبری “سەرمایە” بەکار دەهێنێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی “ئەو وشانە بە چەشنێک باری قوورسیان لێ بار کراوە کە دەبنە ڕێگر لە بەردەم ڕوونکردنەوەی کرۆکی بابەتەکاندا.” ئامانجی سەرەکی پەڕتووکەکە شیکردنەوەی پرسە ئابووری و سیاسییە ئاڵۆزەکانی ناو کۆمەڵگەی بەبازاڕکراوە بە زمانێک کە لاوان تێی بگەن و بەتاڵکردنەوەی ئاڵۆزی و سیحری “پسۆڕانی ئابووری”یە، چوونکە “دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو کەسێک ڕێپێدراوە بە متمانە وە لە ئابووری بدوێت، پێشمەرجی کۆمەڵگەیەکی باش و دیموکراسییەکی ڕەسەنە.” لەم سۆنگەیەشەوە، پەڕتووکەکە لەڕێگای شیکردنەوەی چەند فیلم و ڕۆمان و ئەفسانە و شانۆنامەوە پەردە لەسەر ئەو دیوە شاراوانەی کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو هەڵدەماڵێت کە پسپۆڕانی ئابووری لەناو چەمکگەلی ئاڵۆزدا دەیانشارنەوە تا ئێمە پەی بە نهێنییەکانیان نەبەین.
=KTML_Bold=گەڕانەوە بۆ سەرەتای سەرەتاکان؛ بۆچی ڕەوتی ڕووداوەکان بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا نەبوو؟=KTML_End=
لە سەرەتای پەڕتووکەکەدا نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژێک کچە لاوەکەی لێی دەپرسێت: “بابە، ئەم هەموو نایەکسانییە بۆ؟ ئایا مرۆڤایەتی هێندە گەمژەیە؟” نووسەریش بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی داگیرکردنی ئوستورالیا لەلایەن بەریتانییەکانەوە.
پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە بۆچی ئەو کاتەی بەریتانییەکان بە سووپا و چەکی پێشکەوتووەوە دەگەنە ئوستورالیا، دانیشتوانە ڕەسەنەکەی ئەو کیشوەرە خاوەنی هیچ چەک و کەرەستە و ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی وا نین کە بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن؟ ئەم جیاوازییە لە ئاستی گەشەی شارستانییەتدا لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟
دووبارە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم پرسەش نووسەر دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوویەکی دێرینتر و باس لە سەرەتاکانی درووستبوونی کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو و سەرهەڵدانی کشتوکاڵ، پارە، دەوڵەت، سوپا، پیاوانی ئایینی و هەندێک دیاردەی دیکە دەکات.
پەڕتووکەکە ئەوە دەخاتە ڕوو کە 12 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا لەهەندێک ناوچەی سەرزەویدا کشتوکاڵ داهێنرا و ئەوەشی ئەو داهێنانەی کردە پێویستی ناڵاندنی ئەو مرۆڤانە بوو بەدەست برسێتییەوە، چوونکە بەهۆی ڕاوکردنەوە بەشێکی زۆری ئەو ئاژەڵانە لەناو برابوون کە سەرچاوەی خۆراکی مرۆڤ بوون و بەهۆی زۆربوونی ژمارەی مرۆڤیشەوە چیتر ڕووەکە سرووشتییەکان دەرەقەتی تێکردنەی ئەو هەموو مرۆڤە نەدەهاتن. لەو شوێنانەدا کە داهێنانی کشتووکاڵ پێویست نەبووە، وەک ئوستورالیا، مرۆڤەکان لەوێ زیاتر سەرقاڵی مۆسیقا و سەما بوون و تەنانەت تا گەیشتنی داگیرکەرە ئەوروپییەکان لە قۆناغی پێش کشتوکاڵیدا ماونەتەوە.
بەڵام بێگومان داهێنانی کشتوکاڵ لێکەوتەی خۆی هەیە؛ بەپێچەوانەی بەرهەمە خۆڕسکەکانی وەک گوێز و توو و ماسی و دەسکەوتەکانی تری ڕاوەوە، بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەک دانەوێڵە دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننەوە. بەمەش دەکرێت بڕێکی زۆریان لێ بەرهەم بهێنرێت و کەڵەکە بکرێن و هەڵبگیرێن. ئەم بەرهەمە زیادە کشتوکاڵییە هەڵگیراوەش زۆر شتی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
=KTML_Bold=لێکەوتە شارستانییەکانی کشتوکاڵ=KTML_End=
پەڕتووکەکە بەوردی ئەوە باس دەکات کە چۆن نووسین بۆ یەکەمجار بۆ تۆمارکردنی کاروبارەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵییەوە داهێنرا. ئەوەی کە چۆن ئەم بەرهەمە زیادەیە خۆبەخۆ دەسەڵاتێکی نوێ پەیدا دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە دەبنە خاوەنی ئەو بەرهەمە زیادەیە. لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکاندا ئەم بەرهەمە زیادەیە ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی نوێ درووست دەکات کە تێیدا دەوڵەت، فەرمانڕەواکان، سوپای پڕچەک، پیاوانی ئایینی و ئایینی ڕێکخراو لەدایک دەبن. ڤارۆفاکیس لێزانانە چۆنییەتی سەرهەڵدانی ئەو دەزگایانە و پەیوەندییەکانی نێوانیان ڕوون دەکاتەوە.
لە شۆڕشی کشتوکاڵی و شۆڕشی پیشەسازییەوە بەهای ئاڵوگۆڕ سەرکەوتنێکی جەرگبڕ بەسەر بەهای ئەزموونیدا بەدەست دەهێنێت و دەبێتە بەهای باڵای کۆمەڵگە بەبازاڕکراوەکانی ئەمڕۆمان
سەرکەوتنی بەهای ئاڵوگۆڕ بەسەر بەهای ئەزموونیدا؛ سەرەتاکانی شۆڕشی پیشەسازی
بەهای ئەزموونی بریتییە لە بەهای ئەنجامدانی کارێک لەپێناو ئەو چێژ و خۆشیەی ئەزموونەکە، بۆ نموونە مەلەکردن، پێمانی دەبەخشێت، بەڵام بەهای ئاڵوگۆڕ بریتییە لەو بەها ئاڵوگۆڕەی (بۆ نموونە پارە) کە بەهۆی ئەنجامدانی کارەکەوە دەستمان دەکەوێت. دەکرێت تۆ ئێوارەیەکی هاوین خۆت لەئاوی فێنکی دەریاچەیەک بهاویت و دەروونت ئاسوودە بکەیت، بەڵام دەشکرێت مەلەوانێکی پیشەگەر بیت و لەپێناو مووچەیەکی مانگانەدا ببیتە یاریزانێکی یانەیەک و، بێ ئەوەی حەوسەڵەی مەلەکردنت هەبێت ناچارانە خۆت لە ئاوی مەلەوانگەیەکی پڕ ژاوەژاو بهاویت. سەردەمانێکی زۆر بەهای ئاڵوگۆڕ وەک پێویستییەک لە پەراوێزی بەهای ئەزموونیدا ژیاوە، بەڵام وەک نووسەر بۆمان ڕوون دەکاتەوە، لە میانەی شۆڕشی کشتوکاڵی و شۆڕشی پیشەسازییەوە بەهای ئاڵوگۆڕ سەرکەوتنێکی جەرگبڕ بەسەر بەهای ئەزموونیدا بەدەست دەهێنێت و دەبێتە بەهای باڵای کۆمەڵگە بەبازاڕکراوەکانی ئەمڕۆمان.
بە وتەی نووسەر، کۆمەڵگە دێرینەکان کۆمەڵگەگەلێک بوون کە خاوەنی بازاڕ بوون و بازاڕ ڕۆڵێکی پەراوێزی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بینیوە. بەڵام بەهۆی چەند گۆڕانکارییەکی کۆمەڵایەتییەوە کە سەر دەکێشن بۆ سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازی و پەڕتووکەکە بەوردی ڕوونیان دەکاتەوە، وردەوردە ئەو کۆمەڵگەیانەی خاوەنی بازاڕن دەبنە ئەو کۆمەڵگە بەبازاڕکراوانەی ئەمڕۆمان کە سەرجەم کاروبارەکانیان بە یاساکانی بازاڕ دەچن بەڕێوە.
=KTML_Bold=سەرهەڵدانی قەرز و سوو و قازانج و پەیوەندیی نێوانیان=KTML_End=
پەڕتووکەکە بەوردی باس لە سەرهەڵدانی ڕۆڵی نوێی قەرز و سوو و قازانج دەکات و ئەو بانگەشەیەی قازانج‌پەرستان ڕەت دەکاتەوە کە گوایە قازانج و قازانجکردن پاڵنەرێکی سرووشتیی مرۆڤە و بە داهێنراوێکی کۆمەڵگەی بەبازاڕکراوی دادەنێت. شانۆنامەی (دکتۆر فاوستی) ی نووسەری ئینگلیزی ئەلیکساندەر مارلۆ ئەو کارەیە نووسەر بۆ شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان قەرز و سوو و قازانج لە کۆمەڵگەی بەبازاڕکراودا بەکاری دەهێنێت. پاشتریش لە ڕێگای بەراوردکردنی شانۆنامەکەی مارلۆ و شانۆنامەی (فاوستی) گۆتەوە، کە هەردووکیان یەک چیرۆکن بەڵام بە چەند گۆڕانکارییەکی بچووکەوە، نووسەر شارەزایانە ئەو گۆڕانکارییانە دەخاتە ڕوو کە لە تێڕوانینی کۆمەڵگە ئەوروپییەکاندا سەبارەت بە بابەتی قەرز و سوو ڕوویان داوە.
ئەوەی دەبێتە هۆی ئەم گۆڕانکارییە ئەو شتەیە کە نووسەر بە “ئاوەژووبوونەوە مەزنەکە” ناوی دەبات. لەسەردەمی دەرەبەگایەتیدا پڕۆسەی بەرهەمهێنانی بەرهەمی زیادە بەم شێوەیە بووە: بەرهەمهێنان، دابەشکردن، پاشان قەرز. “با ئەمە ڕوون بکەینەوە: سەرەتا خزمەتکارەکان لە زەوییەکاندا کاریان دەکرد و بەروبومیان بەرهەم دەهێنا (بەرهەمهێنان) . پاشان دەرەبەگەکان نوێنەری خۆیان ناردووە تا گەر بە زۆریش بووە پشکی خۆیان بسەنن (دابەشکردن) . لەکۆتایشدا […] ئەوەی دەمایەوە دەرەبەگەکان […] قەرزیان لێ دەدا (قەرز) .” بەڵام پاش ئەوەی سیستمی دەرەبەگایەتی هەڵدەوەشێتەوە و زەوی و دەستی کار دەبنە کاڵا، نووسەر بەوردی ئەم پڕۆسەی بەکاڵابوونە ڕوون دەکاتەوە، ئیتر “ئاوەژووبوونەوە مەزنەکە” ڕوو دەدات و پڕۆسەی بەرهەمهێنان پێچەوانە دەبێتەوە: قەرز؛ دابەشکردن؛ پاشان بەرهەمهێنان. پاشان پەڕتووکەکە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوەکە چۆن قەرز و سوو بوونە پێشمەرجی بەرهەمهێنان و سوو ئەو لکەیەی لەسەر هەڵگیرا کە پێشتر لەسەری بوو.
لە کۆمەڵگە دێرینەکاندا بازاڕ ڕۆڵێکی پەراوێزی لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بینیوە. بەڵام وردەوردە ئەو کۆمەڵگەیانە دەبنە ئەو کۆمەڵگە بەبازاڕکراوانەی ئەمڕۆمان کە سەرجەم کاروبارەکانیان بە یاساکانی بازاڕ دەچن بەڕێوە
جادووی ڕەشی بانکەکان
یەکێکی تر لەو بابەتانەی نووسەر لەسەری دەوستێت کاری بانکی و کاریگەریی خاوەنبانک و پارەدارەکانە لەسەر سیاسەت و بڕیارە سیاسییە گرنگەکان. نووسەر ئەو بۆچوونەی پسپۆڕانی ئابووری ڕەت دەکاتەوە کە ئابووری بە کایەیەکی دابڕاو لە سیاسەت دەبینن و ڕوونی دەکاتەوە کە بڕیارە ئابوورییە گرنگەکان هەمیشە بڕیاری سیاسین. نووسەر دەنووسێت: “خاوەنبانکەکان چی دەکەن؟ زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە خاوەنبانکەکان نێوەندگیرێکن لەنێوان ئەو کەسانەی پارەی دانراویان هەیە بەڵام پێویستیی هەنووکەییان پێی نییە و ئەو کەسانەی پارەیان نییە بەڵام دەیانەوەێت یان پێویستە پارە قەرز بکەن؛ پارە لە پارەدارەکان وەردەگرن، دەیدەنە قەرزکەرەکان، سوویەکی زیاتر لەوەی دەیدەنە پارەدارەکان لە قەرزکەرەکان وەردەگرن و لەو جیاوازییەش قازانج دەکەن. هەرچەندە کاری باکی لە سەردەمێکی زۆر پێشتردا بەم شێوەیە دەستی پێ کرد، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە ئەو کارە نییە کە خاوەنبانکەکانی لەمڕۆدا سەرقاڵ کردووە.”
پەڕتووکەکە لەڕێگای چێکردنی چەند گریمانە و کارەکتەری خەیاڵییەوە کارکردنی ئاڵۆزی کاری بانکی و فێڵ و تەڵەکانیان لە کلۆمەڵگە ئاشکرا دەکات و ئەو قەیران و مەترسیانە دەخاتە ڕوو کە بێباکی و قازانج‌پەرستیی خاوەنبانکەکان درووستی دەکەن. هەمیشەش خاوەنبانکەکان بەهۆی پەیوەندییە ئاڵۆزەکەیانەوە بە سیاسییەکانەوە خۆیان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن و قەیران و بێکاری و بەدبەختییش بۆ کۆمەڵگە بەجێ دەهێڵن. نووسەر زیرەکانە ئەو “جادووە ڕەشە” ئاشکرا دەکات خاوەنبانکەکان لە پشتی پەردەوە دەیکەن و پیشانمان دەدات کە چۆن خاوەنبانکەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئابوورییەکەمان دەخەنە مەترسییەوە.
=KTML_Bold=قەیرانی ژینگە لە کۆمەڵگەی بەبازاڕکراودا=KTML_End=
پێشنیاری پاڵپشتیکارانی کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو بۆ چارەسەرکردنی پرسی ژینگە بریتییە لە “بەکاڵاکردنی هەموو شتێک”، واتە گۆڕینی زەوی و سەرچاوە سرووشتییەکان بۆ خاوەندارێتی تایبەت. ئەوان پێیان وایە کە سووتانی دارستانێک بێبایەخە بۆ کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو چوونکە هیچ کەسێک خاوەنی ئەو دارستانە نییە و کەس قازانجی لێوە ناکات. گەر کەسێک خاوەنی دارستانەکە بێت و لەبەرانبەر بەکارهێنانی لەلایەن خەڵکییەوە پارە وەربگرێت و قازانجی لێ بکات، ئەوکات دەیپارێزێت و ناهێڵێت بسووتێت. بە بڕوای ئەوان، گەر دەمانەوێت سەرچاوە سرووشتییەکان بپارێزین، دەبێت بیاندەینە کەسانێک کە دەتوانن قازانجیان لێوە بکەن و ئەوکات لەپێناو قازانجەکانیاندا دەیپارێزن. بەڵام با گریمانەی ئەوە بکەین کە دەریاچەیەک هەیە و ٪51ی ئەم دەریاچەیە هی کەسێکە و ٪49ی دەریاچەکە هی ئەو کەسانەیە کە لە چواردەوری دەریاچەکەدا نیشتەجێن. ئێستە گەر دەریاچەکە بەهۆی پڕۆژەیەکەوە قازانج بکات کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە و لەبەرانبەریشدا درووستکردنی لافاو بۆ دانیشتوانی نزیک دەریاچەکە و خاوەنی ٪49ی پشکەکانی کۆمپانیاکە، ئەوسا کێ بڕیار دەدات کە ئەو پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت یان نا. بەپێی لۆجیکی پاڵپشتیکارانی “بەکاڵاکردنی هەموو شتێک”، ئەو کەسەی خاوەنی ٪51ی پشکەکانی دەریاچەکەیە و بە زیادبوونی ئاوەکە هیچ زیانێکی پێ ناگات و بەڵکوو قازانجیش دەکات بڕیاری کۆتایی دەدات و ئەو کەسانەشی ماڵیان نزیکی دەریاچەکەیە و خاوەنی ٪49ی پشکەکانی دەریاچەکەن هیچیان بەدەست نابێت. دەی چی گەر کەسانی نزیک دەریاچەکە هیچ پشکێکیشیان لە دەریاچەکەدا نەبێت! بەم شێوەیە پاڵنەری قازانج وا دەکات کۆمپانیاکان لەپێناو قازانجی خۆیاندا گوێ بەو زیانانە نەدەن کە بۆ ژینگە و خەڵکی هەسارەکەی درووست دەکەن، چوونکە لە ئابووریی کۆمەڵگەی بەبازاڕکراودا ئەوە تاکە بژاردەیە بۆ مانەوە.
نووسەر بۆ بەرپەرچدانەوەی پاڵپشتیکارانی “بەکاڵاکردنی هەموو شتێک” پێشنیاری “بەدیموکراسیکردنی هەموو شتێک” دەکات و لەو ڕێگەیەوە پێشنیارەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی ژینگە و کێشەکانی کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو دەخاتە ڕوو.
هەمیشە خاوەنبانکەکان بەهۆی پەیوەندییە ئاڵۆزەکەیانەوە بە سیاسییەکانەوە خۆیان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن و قەیران و بێکاری و بەدبەختییش بۆ کۆمەڵگە بەجێ دەهێڵن
تەکنەلۆجیا و ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگەی بەبازاڕکراو
بە شیکردنەوەی ڕۆمانی (فرانکشتاین) ی ماری شێلی و فیلمەکانی (ماترێکس The Matrix) و (گەشتی نێو ئەستێرەکان Star Trek) و (ڕاوکەری هەڵهاتووان Blade Runner) و (وەستێنەر The Terminator) ، نووسەر شیکارییەکی ورد بۆ پێگە و ڕۆڵی تەنکنەلۆجیا دەکات هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە کاتێک مەکینەی هەڵمەکەی جەیمس وات لە کارگەکانی مانچستەر و بێرمینگهامدا بەکار هات تا درووستبوونی ئامێرە زیرەکەکان لە ئێستادا و گریمانەی بەئامێرکردنی تەواوەتی پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە داهاتوودا.
“ئەو بوونەوەرەی لەلایەن ڤیکتۆر فرانکشتاینەوە لە پارچە جیاوازەکانی تەرمەکانەوە درووست دەکرێت، گیرۆدەی دڵەڕاوکێیەکی تاقەتپڕوکێنی وجوودییە و هەر بەو هۆیەشەوە مرۆڤەکان دەکوژێت. ئامێرەکانی فیلمی (وەستێنەر) ، وەک هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەوی، دەیانەوێت کۆتایی بە مرۆڤایەتیی بهێنن. بەڵام فیلمی ماترێکس زیاتر دەڕوات، زەوییەک دەخاتە ڕوو کە تێیدا ئامێرەکان دەستیان بەسەر زەویدا گرتووە و لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەیانەوێت مرۆڤەکان بەزیندوویی بهێڵنەوە [بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی زیندەچالاکییەکانی جەستەیان].” بەم شێوەیە نووسەر ئەگەرە جیاوازەکانی داهاتووی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەسایەی پڕۆسەی بە میکانیکیکردنی هەموو شتێکدا دەخاتە بەرچاومان. مرۆڤایەتی دەکرێت لە کۆمەڵگەیەکی وەک ئەوەی نێو فیلمی (گەشتی نێو ئەستێرەکاندا) خۆی ببینێتەوە کە تێیدا هەموو کاروبارەکان لەلایەن ئامێرە تەکنەلۆجییەکانەوە ئەنجام بدرێن و مرۆڤەکانیش خەریکی گفتوگۆی فەلسەفی و کاتبەسەربردن بن. بەڵام کۆمەڵگەی ناو فیلمی (ماترێکس) یش ئەگەرێکی کراوەیە، کە تێیدا هۆشمەندیی دەستکرد بایی ئەوە دەسەڵات پەیدا دەکات کە بتوانێت مرۆڤایەتی جڵەو بکات و بیخاتە خزمەتی خۆیەوە. لە ئێستادا زۆر بڕیاری ئابووری و سیاسیی گرنگ هەن کە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان دەبێت لە ئاڕاستەکردنی مرۆڤایەتی بەرەوڕووی یەکێک لەو دوو بژاردەیە.
بەدەر لەم بابەتانە، پەڕتووکەکە لەسەر چەندین پرسی تری سیاسی و ئابووری دەوەستێت، بۆ نموونە؛ بێکاری لە کۆمەڵگە بەبازاڕکراوەکاندا و چۆنییەتی چارەسەرکرنی؛ ڕۆڵی بانکی ناوەندی وڵاتان لە یەکلاکردنەوەی پرسە سیاسی و ئابوورییەکاندا؛ پڕۆسەی هەڵئاوسان و داڕمانی نرخ و جڵەوکردنی قەبارەی پارەی بەردەست؛ دراوی ئەلیکترۆنی وەک بیتکۆین و هەوڵی بەناسیاسیکردنی پارە؛ هۆکارەکانی نایەکسانی چ لەئاستی نێودەوڵەتی و چ لە ئاستی نێوخۆی وڵاتاندا؛ پڕۆسەی باجدان و پرسی قەرزی گشتی و لێکەوتە سیاسی و ئابوورییەکانیان و چەندین پرسی گرنگی تر. [1]
ئەم بابەتە 217 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 03-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 217 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
نیشتمان سەعید

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,142
وێنە 106,458
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
نیشتمان سەعید

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!