پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,150
وێنە 106,493
پەرتووک PDF 19,250
فایلی پەیوەندیدار 96,943
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
هاوسەرگیریی پێشوەخت؛ هۆکار و چارەسەرەکان
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاوسەرگیریی پێشوەخت؛ هۆکار و چارەسەرەکان

هاوسەرگیریی پێشوەخت؛ هۆکار و چارەسەرەکان
ناونیشانی بابەت: هاوسەرگیریی پێشوەخت؛ هۆکار و چارەسەرەکان
ئامادەکردن: #چنوور فەتحی#

(Child brides) یان “بووکە منداڵ” یاخود بە زمانیکی دی؛ زوو بە شوودانی کچان پێش گەیشتنیان بە تەمەنی یاسایی بابەتێکە دەبێ وەک خەسارێکی کۆمەڵایەتی چاوی لێبکرێت و هەوڵی نەهێشتنی بدرێت. بووکە منداڵ واتە ئەو کچانەی هێشتا بووکەشووشەکەیان بەدەستەوەیە و یاریی پێدەکەن، جلی بۆکێنییان لە بەر بکرێت. مەرج نییە زاواش لەم هاوسەرگیرییەدا هەر منداڵ یاخود مێرمندال و تەنانەت گەنج بێت، بەپێچەوانەوە زۆربەی ئەو کچانەی لە تەمەنی هەرە منداڵیدا بە شوو دەردێن، دەبنە نەسیبی پیاوانی بەتەمەن و بەساڵاچوو.
هاوسەرگیریی پێشوەخت واتا بەشوودانی کچانی منداڵ و تەمەن بچووک، کە هەمیشە کاریگەریی خراپ و نەرێنیی لەسەر داهاتوویان دادەنێت. بەتایبەتی کە زۆربەیان دەستبەرداری خوێندن دەبن و ناتوانن لە داهاتوودا ببنە خاوەنی داهاتی سەربەخۆ بۆ خۆیان. لە کاتێکدا ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵ لە ڕێکەوتی 20ی نۆڤەمبەری 1959 دەرچووە، لە ماددەی 19دا باس لەوە دەکات کە زوو بە شوودانی کچان یان “بووکە منداڵ” بە هەموو شێوەیەک بە تووندوتیژی و پێشێلکردنی مافی منداڵ دێتە ئەژمار و لێرەوە داوای پاراستنی مافەکانی منداڵ دەکات و هۆشداریی دراوە لە ئەنجامدانی هەر جۆرە تووندوتیژییەک دەرحەق بە منداڵان بە هاوسەرگیریی پێشوەختیشەوە. هەروەها پەیماننامە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ، هاوسەرگیری لەژێر تەمەنی 18 ساڵ قەدەغە دەکەن و بە پێی یاسای زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو بەشوودانی پێشوەختی کچان دەچێتە خانەی تووندوتیژی و دەستدرێژیی بۆ سەر منداڵێتیی کچ. لە ماددەی 16ی کۆنڤانسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا بەشوودانی کچ لەژێر تەمەنی یاسایی (18ساڵ) ڕێگە پێنەدراوە و بە کاری نایاسایی و قەدەغەکراو لە قەڵەم دەدرێ. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیدا بە کوردستانیشەوە، هاوسەرگیریی پێشوەخت وەک دیاردەیەک بوونی هەیە. لە ئاستی جیهانیشدا ساڵانە 14 ملێۆن ژن لە تەمەنی 14 تا 19 ساڵ دەبن بە دایک و دایکانی تەمەن 15 ساڵیش زیاترین قوربانییاکانی ئەم دیاردەیەن کە لە کاتی مندالبووندا گیان لە دەست دەدەن.
ئەگەرچی لە کوردستاندا ڕێکخراوە حکوومی و ناحکوومییەکان و ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ بە لۆکاڵی و نێودەوڵەتییەوە، ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە زیانەکانی بەشوودانی کچانی منداڵ و ڕێگریکردن لەو جۆرە هاوسەرگیرییە، بەڵام لێرە و لەوێ کچانی خوار تەمەنی یاسایی بە شوو دەدرێن. لە هەرێمی کوردستان دوای دەرچوونی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 کارکردن بە حوکمی ماددەی یاسا ئێراقییەکە ڕاگیراوە و بەم شێوازەی لێهاتووە؛ هەر کەسێک 16 ساڵ تەمەنی تەواوکرد و داوای هاوسەرگیری کرد، دادوەر بۆی هەیە ڕێگەی پی بدات، ئەگەر دەرکەوت شایستەیی و توانای جەستەیی هەیە، ئەمەش دوای ڕەزامەندی سەرپەرشتیار (وەلی ئەمر) . لە لایەکی دیکەوە یاسای سزادانی ئێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 و لە مادەی 329 بڕگەی 1و2 هاتووە؛ هەر کەسێک هەڵسێت بە ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەری بۆ کچێکی (ناکام) لەدەرەوەی دادگا، ئەوە سزا دەدریت بە زیندانیکردن، یان غەرامەکردن. هەروەها بە پێی یاسای ژمارەی 188 ساڵی 1959ی ئێراقی بە پشت بەستن بە ماددەی 7 بڕگەی یەکەم، یەکێک لە مەرجەکانی هاوسەرگیری ئەوەیە؛ دەبێت ئەهلییەتی هاوسەرگیری لە ژن و پیاودا هەبێت، واتە تەمەنیان 18 ساڵی تەواو بێت.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی دیاردەی بووکە منداڵ چییە؟=KTML_End=
دەتوانین بڵێین کۆمەڵێک هۆکاری وەک فاکتەرەکانی کولتووری، ئابووری، ئایینی و ناوشیاریی تاکەکەسی لەم بارەوە ڕۆڵ دەگێڕن. ئەم دیاردەیەش لە کوردستان بە شێوەی سەرەکی بۆ دواکەوتوویی کۆمەڵگە لە ڕووی کولتوور و پابەندبوون بە بنەمای ئایینی و دابوونەریتی نادرووستی خەڵکی دەگەڕێتەوە. بەڵام لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکاندا بنەمای هاوسەرگیری بۆ هەر تاکێک؛ بریتییە لە حەز و هەڵبژاردنی خودی کەسەکە. واتە هاوسەگیری هەڵبژاردنێکی تاکەکەسییە کە لە تەمەنی 18 ساڵی و تەمەنی گەورەتردا بڕیاری لەسەر دەدرێت و بە شێوەیەکی زۆرەملێ نییە و خانەوادەکان بڕیاری لەسەر نادەن. هۆکارەکانی هاوسەرگیریی پێشوەختەشی بەتایبەتی بۆ کچان لەم چەند خاڵەدا دەستنیشان دەکرێن:-
- هۆکاری کولتووری؛ لە هەندێ کۆمەڵگە وەک کوردستان وا دەبیندرێت کە هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووک شتێکی باشە و بەها و گرنگیی خۆی هەیە، بەتایبەتی بۆ کچان و گرنگی نادرێتە خوێندن، یان کارکردنی ژنان و بێگومان ئەم کچانە مافی هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی خۆیان نییە.
- هۆکاری تاکەکەسی؛ هەندێ کەس کە بۆ جاری یەکەم دەکەونە داوی خۆشەویستی، بە شێوەیەکی زۆر قووڵ دەکەونە داوی خۆشەویستییەکەیان و بێ ئەوەی بیر لە داهاتوویان و بەرپرسیاریەتییەکانی ژیان بکەنەوە، ئامانجیان تەنیا گەیشتنە بە خۆشەویستەکەیان و ئامادەن لە تەمەنی نایاسایی هاوسەرگیری بکەن.
- هۆکاری ئابووری؛ فشارە ئابوورییەکان بەتایبەتی لەو خێزانانەی کە هەژارن و منداڵی زۆریان هەیە، وا دەکات کە دایک و باوکەکان بیر لە زوو بەشوودانی کچەکانیان بکەنەوە بەتایبەتیش بە شوودانیان بەو پیاوانەی کە باری داراییان باشە، ئەگەرچی بەتەمەنیش بن.
بەگشتی هۆکارەکانی ئەم دیاردە بەها نەریتی و ئایینییەکانە، بە مەبەستی پاراستنی شەرەف و ئابڕووی خێزانی بە تووندی ڕەچاو و جێبەجێ دەکرێن و هەروەها لە بواری کولتوریدا سیستەمی باوک‌سالاری بە هۆکارەکانی ئەم دیاردە دێنە ئەژمار. وەکتر خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی خێزان لەوانە هەژاری، بێبەری بوون لە خوێندن، ئاوارەیی و کۆچ و کۆچبەری لە بەر کەم کردنەوەی قوورسایی ئابووری بە هۆکارە سەرەکییەکانی دیاردەی بووکە منداڵ لە قەڵەم دەدرێن. بەڵام پسپۆڕانی بواری کۆمەڵناسی گرنگترینی ئەم هۆکارانە بەهەژاری لە قەڵەم دەدەن. ئەوەی کە خێزانەکان بۆ هاوسەرگیریی کچەکانیان پارەیەک بۆ مارەیی و شیربایی و… وەردەگرن وادەکات کە وەک سەرچاوەیەکی داهاتی کاتی سەیری کچەکانیان بکەن و بەشوودانیان نەک هەر خەرجی خۆراک و پۆشاک و خوێندن و ڕاگرتنیان لە کۆڵ دەکاتەوە، بەڵکوو کەڵک و قازانجی ماددییش بۆ خێزانەکە دەستەبەر دەکات.
=KTML_Bold=دواهاتەکانی دیاردەی بووکە منداڵ:=KTML_End=
دەتوانین دواهاتەکانی ئەم دیاردە لە دوو بەشی کۆمەڵایەتی و جەستەییدا لێک‌بدەینەوە. دواهاتە کۆمەڵایەتییەکانی زوو بە شوودانی کچان یان “بووکە منداڵ” بریتین لە تۆمارنەبوونی هاوسەرگیرییەکان، نەبوونی هەویە و ناسنامەی یاسایی، تووندوتیژیی دژی ژنان، تووندوتیژیی خێزانی، لەشفرۆشی، هەڵاتن لە ماڵ، بێ ماڵ و حاڵی، بێبەریبوون لە خوێندن، خۆسووتاندن و خۆکووشتن، دووبارە بەرهەمهاتنەوەی هەژاری و… و دواهاتە جەستەییەکانیش لە زۆربوونی لە بارچوونی منداڵ، منداڵبوونی پێشوەخت، لەدایکبوونی ساوای نەبەکام و زۆر بچووک، گوشاری زۆر بۆ دووگیانی، نەخۆشینەکانی ماوەی دووگیانی و ئایدز و … دا خۆ دەبیننەوە.
=KTML_Bold=دواهاتە جەستەییەکان:=KTML_End=
ئەو کچانەی لەخوار تەمەنی 18 ساڵییەوە هاوسەگیری دەکەن، گرفتی تەندرووستی زۆریان ڕووبەڕوو دەبێتەوە. وەک: لەبارچوون و بوونی منداڵی نائاسایی وهەروەها ئەوەی کە لە کاتی منداڵبووندا لەبەر ئەوەی ئێسکی حەوزیان پێ نەگەیشتووە، تووشی فشاری خوێن و پەرکەمی پاش منداڵبوون دەبن. دایکایەتی لە تەمەنێکی کەمدا، لە ڕووی دەروونییەوە کاریگەریی نەخوازراو لەسەر ئەو دایکانە بەجێ دەهێڵێت کە زوو بەشوو دراون و زۆربەیان تووڕە و بێ ئارام دەبن. لە لایەکی دیکەوە شووکردنی کچان لە تەمەنێکی زوو کاریگەریی لەسەر نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون و نەزۆکی دەبێت. زوو شووکردنی کچ لە ڕووی جەستەییەوە زۆر مەترسیدارە چونکە بەهۆی بچووکی تەمەن، منداڵبوونی دوا دەکەوێت یان ئەگەر دووگیانیش بوو، منداڵدانی بە باشی گەشەی نەکردووە و ڕەنگە تووشی لەبارچوونی کۆرپەکەی بێت. هەروەها ئەو کچانەی کە بە تەمەنی منداڵی شوو دەکەن، زۆر جار لە کاتی منداڵبووندا بەرگەی ژانی منداڵبوون ناگرن و دوچاری نەشتەرگەری دەبنەوە، یانیش بەسەر منداڵەوە دەچن. بۆیە زانستی پزیشکی هاوسەرگیری و دووگیانی لە تەمەنی خواردا بۆ کچان بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندرووستی و سەلامەتییان لە داهاتوودا دەبینێت.
کچان لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی هەلومەرجی جەستەییان بە ئاسانی تووشی نەخۆشینەکانی وەک دەگوترێ “مقاربتی” دەبن. خانەکانی واژەن و دەرگای ڕەحمی کچان لە تەمەنی منداڵیدا، خانەی پارێزەی نییە و زوو تووشی خەسار و کێشە دەبێت. بە پێی ئامارەکان ئەگەری تووشبوونی کچان بە ڤایرۆسی (HIV) زۆر زیاترە لە کوڕان. هەروەها زیاترین ئاماری تووشبوونی کچان لە تەمەنی 15 بۆ 24 ساڵە. لە حاڵێکدا کە زیاترین ئاماری کوڕان 10 ساڵ دوای ئەم تەمەنانەیە. گەر کچان لە تەمەنی کەمدا هاوسەرگیری بکەن و هاوسەریان هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) بێت، ئەگەری تووشبوونیان زۆر زیاتر دەبێت. چەندین جۆری ڤایرۆسی (HPV) یان پاپیلۆمای مرۆیی دەتوانێ کۆمەڵێک شێرپەنجە لەوانە شێرپەنجەی دەرگای ڕەحم درووست بکات. هۆکارە باوەکانی تووشبوون بە کەنسێری دەرگای ڕەحم بە “هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک کە لە ڕابردوودا هاوبەشی سێکسیی زۆری بووە، هاوسەرگیریی بە منداڵی، ئاستی دۆخی ئابووریی-کۆمەڵایەتیی نزم و دەستڕاگەیشتنی کەم و لاواز بە خزمەتگوزاریی تەندرووستی” ناوزەد دەکرێن.
کۆمەڵێک دواهاتی دیکەی وەک فشاری خوێنی بەرز لە دووگیانیدا، ئیلتیهابی خوێن لە ماوەی دووگیانی و خوێنبەربوون لە ژنانی گەنجی کەمتر لە 15 ساڵ تەمەن، زیاترە لەو ژنانەی کە لە بیست ساڵاندا هاوسەرگیرییان کردووە و ئەم دواهاتانە بەرەو ڕووی مەترسیی مردنیان دەکاتەوە. بە گشتی دایکانی دووگیانی خوار بیست ساڵ تەمەن، زیاتر لە ژنانی دی بەرەو ڕووی مەترسیی مەرگ دەبنەوە. جگە لەمانە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە مەترسیی لە دایکبوونی منداڵی ساوا بە کێشی زۆر کەم یان ساوای نەبەکام و ڕێژەی مردنی منداڵانی ساوای ژنانی خوار تەمەن 18 ساڵ، زیاترە. تەنانەت گەر منداڵە ساواکان لە یەکەم ساڵی ژیانیاندا بمێنن، ڕێژەی مردنی منداڵانی (خوار 5 ساڵ) ی دایکانی کەم تەمەن زۆر زیاترە. بە گشتی دایکانی کەم تەمەن و منداڵ بەهۆی نەبوونی بلووغی سۆزداری و جەستەیی، خۆراکی ناتەندرووست، دەستڕانەگەیشتنیان بە خزمەتگوزاریی زاوزێ و کۆمەڵایەتی و هەروەها مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشینی ئیلتیهابی، زیاتر دەکەونە بەر مەترسیی مردن و لەنێوچوونی منداڵ و ساواکانیان. وەکتر دایکانی کەم تەمەن توانایی بڕیاردان و لێهاتوویی دایکایەتیی تەواویان نییە. ژنانی گەنج ناتوانن خۆیان لەسەر پرس و بابەتی چاوەدێرییە تەندرووستییەکانی خۆیان بڕیار بدەن و توانای ڕادەربڕینیان نییە و هاوسەر و ماڵی خەزوران لە جیاتیی خۆیان ئەو بابەتانە دیاریی دەکەن.
=KTML_Bold=دواهاتی دەروونی و سۆزداری:=KTML_End=
ئاسەواری خراپی دەروونی و سۆزداری بە یەک لە دواهاتە نەرێنییەکانی هاوسەرگیریی پێشوەخت دێتە ئەژمار.لە ڕاستیدا لەم جۆرە هاوسەرگییرییەدا، منداڵ لە منداڵێتیی خۆی دوور دەکەوێتەوە و پێوەندیی بە بنەماڵە و هاوڕیکانییەوە دەپچڕێت و لە لایەکی دیکەشەوە بەرپرسیارییەتیی ژیانی تازەی دەکەوێتە سەر و چالاکییەکانیشی هەر لە چوارچێوەی ماڵ و منداڵداریدا ئاستەنگ دەبێتەوە و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نیشانەکانی خەمۆکی و سترێس تێێدا. هەروەها کەسی کەم تەمەن و منداڵ بەهۆی ناتوانیی لە دەرک و تەحەمولی هەلومەرجی نایەکسان و بێ‌دەسەڵاتیی لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکاندا، بەزۆریی کۆمەڵێک چارەسەری وەک هەڵهاتن لە ماڵ، خۆکوژی، خۆسووتاندن و یاخود کووشتنی هاوسەرەکەی هەڵدەبژێرێت کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ژنانی گیرۆدەی هەژاری و ئەوانەی توانستی گفتوگۆیدان نییە، تووشی دەبن. لە لایەکی دیکەشەوە هاوسەرگیریی کچانی کەم تەمەن و منداڵ لەگەڵ کەسی باڵغ و بەتەمەندا دەبێت و هەر لە بەر ئەم هۆکارەش ناتوانن پێکەوە گفتوگۆ بکەن و بە لێک‌تێگەیشتن درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن، چونکە ڕوانگەکان جیاوازن و پێوەندیی ژن و مێردایەتی هاوشێوەی پپێوەندیی باوک و منداڵ دەبێت.
=KTML_Bold=زۆربوونی تووندوتیژیی خێزانی دژ بە ژنان:=KTML_End=
ئەو کچانەی زووتر لە تەمەنی یاسایی هاوسەرگیریی دەکەن، زیاتر دەکەونە بەر مەترسیی تووندوتیژیی خێزانی، کەڵک ‌ئاوەژۆیی و سێکسی زۆرەملی. بە جۆرێک کە تەمەن، نەبوونی پەروەردە، بەشداریی نەکردن و بڕیاردان لە کاروبارەکان دەبنە ئەو فاکتەرانەی کە تووندوتیژیی دێننە ئاراوە و ئەم تووندوتیژییە تا گەورەبوونیان بەردەوام دەبێت. ئەم منداڵانە زیاتر دەبنە هاوسەری پیاوانی بەتەمەن و ژندار کە بەهۆی جیاوازی و مەودای تەمەنیانەوە، کەمتر دەتوانن لەگەڵ مێردەکانیان بکەونە وتووێژ و لەسەر پرس و بابەتەکانی خێزانەکەیان بڕیار بدەن و پارێزگاریی لە سەلامەت و تەندرووستیی خۆیان بکەن.
=KTML_Bold=بێبەری بوون لە خوێندن:=KTML_End=
خوێندن و پەروەردە؛ دەورێکی گرنگی لە گەشە و بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاریی منداڵااندا هەیە، بەڵام بەداخەوە یەک لە دواهاتە نێگەتیڤەکانی دیاردەی “بووکە منداڵ” یان هاوسەرگیریی پێشوەخت، بێبەریبوون لە خوێندن و پەرەوەردەی تەواوە. گوومانی تیدا نییە کە خوێندنی باش، یارمەتیی گەشەی زانست و لێهاتووییەکان، بڕوا بەخۆبوون و هێزی بڕیاردان، چێژبینین لە پێوەندیی ئەرێنی و دڵخواز و لە کۆتاییدا هەڵبژاردنێکی وشیارانە سەبارەت بە تەندرووستی و خۆشگوزەرانی لە ژیاندا دەدات. توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو دایکانەی لە تەمەنی منداڵیدا بەشوو دراون، کەمتر گرنگیی بە پەروەردە و فێرکاریی منداڵەکانیان دەدەن چون ئاگادارییەکانی ئەوتۆیان لە بارەی سوودەکانی خوێندن نییە. هەروەها کەمتر دەتوانن پشتیووانیی لە منداڵەکانیان بکەن. هەر لە بەر ئەوەی کە خۆیان یان نەخوێندەوارن و یاخود زۆر زوو دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە، منداڵەکانیشیان زووتر لە تەمەنی ئاسایی هاوسەرگیری دەکەن و واز لە خوێندن دێنن. دیارە لەنێوان هاوسەرگیری پێشوەخت و ئاستی خوێندەواریی نزمدا پێوەندییەک لە ئارادایە، بە شێوەیەک کە دوای هاوسەرگیری، دەستڕاگەیشتنی ژنان بە پەروەردەی فەرمی و نافەرمی بەهۆی بەرپرسیارییەتیی خێزانی و منداڵبوون و پێڕاگەیشتنی منداڵ و … ئاستەنگ دەبێتەوە. لێرەوە بۆمان هەیە بڵێێن پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەک لە هەموو ڕەهەندێکەوە کۆمەڵایەتی، ئابووریی، کولتووریی و سیاسی، گرێدراوی بارهێنان و پەروەردەی تاکەکانی ئەو کۆمەلگایە بە تایبەت لە تەمەنی منداڵییەوە. بەڵام وازهێنانی منداڵان لە خوێندن، ئەویش گەر بەهۆی هاوسەرگیریی پێشوەختەوە بووبێت، دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەو تایبەتمەندییە کەسییانەی بەهۆیەوە خۆیان و ئەنجام کۆمەڵگەکەشیان گەشە دەکەن، بێبەری بن. وەکیتر ئەم کەم و کوڕییانە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاست و چۆنییەتیی ژیان.
=KTML_Bold=دواهاتەکانی هاوسەرگیری پێشوەخت بۆ کوڕان:=KTML_End=
هاوسەرگیریی پێشوەخت بۆ کوڕانیش گەلێک دواهاتی قوورس و گرانی دەبێت. هەروەک باوە و عورف بەو شێوە دیاریی دەکات کوڕان بەرپرسیارییەتیی گشتیی ژیان لە ئەستۆ دەگرن و دەبێ بژیوی ژیانی بنەماڵە دابین بکەن. کوڕانیش لە تەمەنی کەمدا ئامادەیی هەڵگرتنی ئەم بار و بەرپرسیارییەتییەیان نییە و یەکەم دواهاتیشی بەجێهێشتنی ماڵ و ژن و مندالیانە.
=KTML_Bold=بووکە منداڵ و پێشێلبوونی سێ مافی منداڵان لەم دیاردەدا:=KTML_End=
هاوسەرگیریی منداڵان لەسەر سێ مافی بنەڕەتییان کاریگەریی دادەنێت؛ مافی هەڵبژاردنی منداڵان یەکەم مافێکە کە لە بووکە منداڵدا لێیان زەوت دەکرێت، چوون بنەماڵەکەیان سەبارەت بە هاوسەرگیری و هەڵبژارندنی هاوسەر بڕیاریان بۆ دەدات. مافی پەروەردەش لەم هاوسەرگیرییەدا وەلا دەخرێت و زۆربەی زۆری ئەم کچ و کوڕانە دوای هاوسەرگیری ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن. مافی تەندرووستی و سەلامەتی وەک سێیەم مافی منداڵە کە لە هاوسەرگیریی تەمەنی خواردا هەڕەشەی دەکەوێتە سەر. بە شێوەیەک کە ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی باس لە زیاترین ئاماری مردنی دایکانی خوار تەمەن 18 ساڵ دەکات. لێرەوە دەکرێ بڵێین؛ بە هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا سێ مافی هاووڵاتی پێشێل دەکرێت و لەم ڕووەوە دەبێ هاوسەرگیریی منداڵان یاساخ بکرێت و پێویستە لە یاسادا چاکسازی و ڕیفۆڕم ڕووبدات و بەتایبەت کە یەک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دیاردە هەژارییە دەبێ بۆ کەمکردنەوەی ئەم کێشەش ڕێوشوێنی شیاو بگیرێتە بەر. دەبێ ئاستی ڕۆشنبیریی خێزانەکان بەرز بکرێتەوە چوونکە گەر وا نەبێت یاسا بە تەنیا تانوانێ دەردی کۆمەڵگە چارەسەر بکات. هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی گرنگیی یاسایی و فیقهی و نێونەتەوەیی ئەم پرسە، تا کاتێک کە لەنێوان ئەم سێ تەوەرەدا هاوسەنگی بەدی نەیەت، کێشەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
=KTML_Bold=چارەسەرەکانی دیاردەی بووکەمنداڵ چین؟=KTML_End=
سەبارەت بە چارەسەرەکانی دیاردەی بووکە منداڵ دەتوانین بڵێین؛ باوەڕ و ڕای کۆمەڵگە سەبارەت بەم دیاردە دەبێ بگۆڕدرێت و ئەمەش پێویستی بە کاتە و بە تێپەڕبوونی زەمەن ئەم مەبەستە دەپێکرێت. بەڵام سەرەکیترین هەنگاو کە دەبێ لەم بوارەدا هەڵبگیرێت بەڕۆژ کردنەوەی یاسا کۆنەکان و دانانی یاسای نوێیە. یاساکان دەبێ پشتیووانیی لە منداڵان بکەن بە گۆڕینی یاساکان و یاساخکردنی هاوسەرگیریی منداڵانی خوار 18 ساڵ هێدی هێدی بیروباوەڕی کۆمەڵگەش بگۆڕن. لە کۆتاییدا دەبێ بڵێین؛ لەم دیاردەدا کەسانی تەمەندار و سەر بە کۆمەڵگە گەورەکان لایەکی دیکەی بابەتە پێک دێنن. تا ئەوکاتەی گەورەکان دەرکیان بە دواهاتە نەرێنییەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ منداڵێکی کەم تەمەن نەکردبێت، ئەم دیاردە هەر دەمێنێتەوە.
$پێنج ستراتیژی گرنگ کە بە پێی بەڵگەکان لەلایەن(ICRW) بۆ دواخستن یان پێشگرتن لە هاوسەرگیریی پێشوەخت (بووکە منداڵ) دیاریی کراون:$
1. بە زانیاری و لێهاتوویی و پشتیووانیی کچان توانا بکەن و هانیان بدەن.
2. بۆ تاکەکان و خێزانەکانیان پشتیووانیی ئابووریی بڕەخسێنن.
3. زانیاریی پێویست بە کۆمەڵگە و دایک و باوکان بدەن و وشیاریان بکەنەوە.
4. دەستڕاگەیشتنی کچان بە پەروەردە و فێرکاریی باش و بەسوود زیاتر بکەن.
5. یاسا وسیاسەتی پشتیووانی هان و پەرە پێبدەن. [1]
ئەم بابەتە 200 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 200 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,150
وێنە 106,493
پەرتووک PDF 19,250
فایلی پەیوەندیدار 96,943
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.61 چرکە!