پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,390
وێنە 105,711
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,485
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خستنەڕووی ڕاستییەکان و ڕوونترکردنەوەی حەقیقەتەکان لەبارەی دانیشتنەکەی پەڕڵەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشان: خستنەڕووی ڕاستییەکان و ڕوونترکردنەوەی حەقیقەتەکان لەبارەی دانیشتنەکەی پەڕڵەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن
نووسەر:#هێمن ‌هەورامی#
ڕۆژی دەرچوون:#29-05-2023#
=KTML_Bold=پاشخانی بابەتەکە=KTML_End=
پرسی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان و ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، یەک لە بابەتە ھەرە گرنگ و لەپێشنەکانی بەردەم کاری خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان بوون. ھەوڵ و ھیمەتی ھەموولایەکیشمان بۆ ئەوە بوو، بە پشوویەکی درێژەوە، خاڵی ھاوبەشی نێوان سەرجەم فراکسیۆنەکان بدۆزینەوە و بنەمای سفر یان 100 لە بیرکردنەوە و جوڵەی فراکسیۆنەکان، زاڵ نەبێت بە سەر لۆجیکی دیالۆگ و لێکتێگەیشتندا.
لەو پێناوەشدا و لەپێناوی ئەوەی ئەو زەمینەسازییە سیاسییە لەبارە بهێنرێتە ئاراوە، کە ئەم پرسە نیشتمانییانە بەپێی ڕێککەوتن و گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاسایی، پەیڕەوی و پەڕڵەمانییەکان، هەنگاوەکانیان بۆ بگیرێتەبەر، لە ڕێککەوتی #03-11-2021# ەوە، واتە ساڵێک بەر لە کۆتاییھاتنی وادەی خولی پێنجەمی پەڕڵەمان، کۆبوونەوە و دیداری فراکسیۆنەکان لەسەر پرسی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن دەستیان پێکرد. پێش ئەم ڕێککەوتەش، خودی کۆمیسیۆن بە سێ نووسراوی جودا به نووسراوەکانی (ژ. 76 له 5 ی 8 ی 2019) ، (ژ. 62 له 4ی 8ی 2021) و (ژ.13 لە #03-03-2022# ) ، داوای لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەڕڵەمان کردبوو، چارەنووسی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن یەکلایی بکەنەوە، بەو پێیەی لە مانگی 12ی 2019ەوە وادەی یاسایی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆتایی ھاتبوو، سەرباری ئەوەش، شوێنی دوو کۆمسیار بە بەتاڵی مابوونەوە.
دوای چەندین ھەوڵ و دانیشتن، بە داخەوە فراکسیۆنەکان نەگەیشتنە لێکتێگەیشتنی ھاوبەش. گفتوگۆکانیش کاتی زۆریان خایاند، بە جۆرێک ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان لە وادەی یاسایی خۆیدا، زەحمەت و ئەستەم کرد. سەرەنجامیش لەپێناو ڕێگریکردن لە درووستبوونی بۆشایی یاسایی و دامەزراوەیی، بە ناچاری، بە دەنگی زۆرینەی ھەرە زۆری ئەندامانی پەڕڵەمان، یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەڕڵەمان ژمارە (12) ی ساڵی 2022، تا #31-12-2023# دەنگی لەسەر درا. پاساوی یاسایی دەرچوواندنی ئەم یاسایە، گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە یاسایی و ئامادەسازییەکان بوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان. ئەمەش بەڕوونی لە ھۆیەکانی دەرچووانی یاساکەدا، جێگیر کراوە.
لە کاتێکدا، هەوڵە فرەلایەنەکان بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازییە هەمەلایەنەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەر بەردەوام بوون، هاوتەریب هەوڵەکانی درووستکردنی بەربەستی زیاتر و دۆزینەوەی بەهانەی یەک لە دوای یەک بۆ خۆدزینەوە و ملنەدان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لابردنی بەربەستەکانی بەردەمی پڕۆسەکە، بەردەوام بوون.
کاتێکیش کە گرتنەبەری ڕێکارە پەیڕەوییەکان تەوەری کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (4) ی ئاسایی لە ڕێکەوتی#22-05-2023# دا، زیاد کرا، هەر بەگوێرەی بنەما و ڕێکارە پەیڕەوییەکانیش، بڕگەکە جێبەجێ کراو بە زۆرینەی دەنگی پەڕڵەمانتاران ، بەگوێرەی بڕیارەیاسای ژمارە (10) ی ساڵی 2023، ئەنجوومەنەکە کاراکرایەوە. بەدوای ئەوەشدا ڕێکارە تەواوکارییەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکە گیرانەبەر. بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمیی وەقایعی کوردستان ژمارە (305) لە #23-05-2023# دا بڵاوکرایەوە. هەردوو کۆمیسیارە نوێیەکەش لە بەردەم ئەنجوومەنی دادوەریدا لە 28ی 5دا سوێندی یاساییان خوارد و بەگوێرەی فەرمانی ژمارە (1603) لە ڕێککەوتی #28-05-2023# ، دەستبەکار بوون، کە ئێستا بەشێوەیەکی پەیڕەویی و یاسایی ئەنجوومەنی کۆمسیاران کارا کراوەتەوە، لەمپەڕێکی سەرەکی بەردەم ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، نەهێڵدراوە.
لەپێناو ڕوونترکردنەوەی ڕاستییەکان و دەرخستنی حەقیقەتەکانی پەیوەست بەم پرسە نیشتمانییە گرنگە، بەپێویستی دەزانم بەشێک لە ڕاستی و بەڵگەکانی پەیوەست بەو بابەتە بۆ ڕای گشتیی کوردستان ڕوون بکەمەوە. هەندێک بابەت و وردەکاریی و پیلان بۆ تێکدانی دانیشتنەکە و سەرنەگرتنی ئەم هەوڵە هەن، با بمێنن بۆ کاتی خۆی.
=KTML_Bold=هەوڵەکان بۆ لابردنی لەمپەڕەکان لە دانیشتنێکی نائاسایی و کردنەوەی وەرزی بەهارەدا=KTML_End=
لەپێناو ڕەخساندنی ئەو زەمینە سیاسییەی پڕۆسەی هەڵبژاردن پێویستییەتی و نزیککردنەوەی بۆچوونە سیاسییە جیاوازەکان لەبارەی پرسەکانی پەیوەست بە پڕۆسەی هەڵبژاردن، مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ڕاگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەی ڕۆژی #18-01-2023# دا ئامادەیی پارتیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە شێوازی فرەبازنەیی (4 بازنەیی) ، بەکارهێنانی تۆماری بایۆمەتری ئێراق بە پێداویستییەکانییەوە و داتاکانی #وەزارەتی بازرگانی# و پلاندانانی ئێراقیش بکرێنە بنەما. بەم هەنگاو و دەستپێشخەرییە، مەودای جیاوازیی بۆچوونەکان لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن بە ڕێژەی 95٪ کەمکرایەوە. سەبارەت بە پێکهاتەکانیش ھەڵوێستی فەرمیی پارتی ئەوە بوو؛ پێکھاتەکان خۆیان لەگەڵ یونامی لەسەر ھەر فۆرمولەیەک ڕێکبکەون، پارتی پێشوازی لێ دەکات.
دوای ئەم هەڵوێست و ھاتنەپێشەی پارتی و نیازپاکییە، ئێمە لە پەڕڵەمانی کوردستان داوای کۆبوونەوەیەکی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی بەشدار لە کابینەی نۆیەممان کرد. لە #19-02-2023# لە نووسینگەی سەرۆکی پەڕڵەمان ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا، داوام کرد ئێمە پێش 1 ی 3، کە ڕۆژی کردنەوەی وەرزی بەھارەیە، دانیشتنێکی نائاسایی پەڕڵەمان ئەنجامبدەین بۆ دوو بابەت:
1- خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەموو ئەو پێشنیازەیاسایانەی بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن کە پێشتر پێشکەشکراون، واتە پڕۆژەکانی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ و بزووتنەوەی ئاشووری.
2- کۆمیسیۆن کارا بکەینەوە و بۆ ئەوەش بە پێی یاسای کۆمیسیۆن لیژنەیەک بۆ وەرگرتنی سیڤی شوێنە بەتاڵەکان لەو کۆبوونەوە نائاساییەی پەڕڵەمان درووست بکەین.
داواشمان کرد کە لەم کۆبوونەوە نائاساییەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاساکان دەکەین و خەسڵەتی بەپەلەش دەدەینە پێشنیازەکان بۆ ئەوەی دەستوبردیان تێدا بکرێت و لە دانیشتنی 1 ی 3 دا، دانیشتنی کردنەوەی وەرزی بەھارە، خوێندنەوەی دووەمیان بۆ بکەین و پاشان لە دانیشتنی دوای ئەوەدا، ھەم دەنگ بە ھەمواری یاساکە بدەین ھەم دەنگیش بە کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و هەڵبژاردنی دوو کۆمیسیاری نوێ بۆ پڕکردنەوەی شوێنە بەتاڵەکان، بە ئەنجام بگەیەنین.
بۆ مێژوو، سەرۆکی پەڕڵەمان لەگەڵ ئەوە بوو؛ ئاساییە دانیشتنە نائاساییەکە ئەنجام بدرێت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاساکان بکرێ، بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەم پێشنیازە پەسەند نەکرد و داوای کرد کە مۆڵەتی چەند ڕۆژێکیان بدرێتێ بۆ ئەوەی بچنەوە #سلێمانی# و لەگەڵ قیادەی خۆیان تاوتوێی بکەن. ئێمە ئەوکات پێمان ڕاگەیاندن کە ئەگەر ئێستاش ئەو دانیشتنە نائاساییە نەکرێت، خۆ دەبێت ئەم دوو بابەتە لە بەرنامەی کاری دانیشتنی کردنەوەی وەرزی بەهارەدا هەبن.
پاش چەند ڕۆژێک، سەرۆکی فراکیسیۆنی یەکێتی و جێگرەکەی ھاتنەوە لای من و لە نووسینگەی خۆم داوایان کرد بۆ دانیشنتی 1 ی 3 ئەو دوو پرسە نەخرێنە بەرنامەی کارەوە، چونکە هەوڵێک هەیە کە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی، کۆبوونەوەیەکی خێرا بکەن و خاڵە هاوبەشەکان کۆنووس بکەن، پاشان ئەو خاڵە هاوبەشانە لە پەڕڵەمان کاریان لەسەر بکرێت. من، ئیتر لەوەوە تێگەیشتم، کە سەرۆکی پەڕڵەمان ئۆکەی حیزبەکەی لا نییە بۆ ئەوەی نە دانیشتنە نائاساییەکە بکرێت، نە ئەو دوو بابەتە گرنگەش بخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنی کردنەوەی وەرزی بەهارەوە، بەڵام دیسان لەپێناو پێدانی دەرفەتێکی دیکە و هەماهەنگی هاوبەش، ڕەزامەند بووین کە ئەو دوو بابەتە نەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی 1-ی 3وە.
=KTML_Bold=بۆچی تەنانەت لیژنەی یاساییش خوێندنەوەی بۆ پێشنیازەیاساکان نەکرد؟=KTML_End=
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بەھارەدا، فراکیسیۆنی پارتیش پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پێشکەش کرد. هاوکات لیژنەی یاساییش، ڕۆژی یەکشەممە #12-03-2023# ڕایانگەیاند کە 13ی 3 کۆبوونەوەی لیژنە دەکرێت بۆ ئەوەی پێشنیازەیاساکانی، کە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەلایەن یەکێتی و پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ و بزووتنەوەی ئاشووری، پێشکەشکراون، ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی بکەن تا لە نزیکترین دانیشتندا (بڕیار درا بوو کە چوارشەممە 15ی 3 دانیشتنی پەڕڵەمان بکرێت) بخرێنە بەرنامەی کارەوە و خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێت.
ھەڤاڵانی یەکێتی، ھەم لە فراکسیۆن ھەم لە لیژنەی یاساییش ڕازی نەبوون نەنانەت لە لێژنەی یاساییش کۆبوونەوە لەبارەی پێشنیازەیاساکانەوە بکرێت. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە سەرۆکی فراکسێۆنی پارتی وتبوو ئەو دانیشنتەی لیژنەی یاسایی ببێت، کاریگەریی لەسەر کۆبوونەوە بڕیارلێدراوەکەی پەڕڵەمان لە 15ی 3شدا دەبێت. جارێکی دیکە، هەر لەپێناو پێدانی دەرفەتێکی دیکە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی دیکە بۆ ڕێککەوتنی هاوبەش، ئەو کۆبوونەوەیەی لێژنەی یاساییش ئەنجام نەدرا.
=KTML_Bold=گرتنەبەری چەند هەنگاوێکی گرنگی پەیوەست بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن=KTML_End=
پەڕڵەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (2) ی ئاسایی خۆی لە ڕێکەوتی#15-03-2023# دا بە بڕیاری ژماره ‌ (8) ، لیژنەیەکی پەڕڵەمانیی لە 5 کەس پێکهێنا، کە تایبەت بوو بە وەرگرتنی ناو و سیڤی کاندیدان بۆ پڕکردنەوەی دوو پۆستە بەتاڵەکەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران. بەدوای ئەوەشدا جەنابی سەرۆکی هەرێم (کاک #نێچیرڤان بارزانی#) لە 26ی 3دا بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 90 بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستا و #18-11-2023# ی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دیاری کرد. دوابەدوای ئەوەش جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێم (کاک #مەسرور بارزانی#) یش بە فەرمانی ژمارە (1472) لە #16-04-2023# دا ئامادەیی حکومەتی بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دەربڕی.
هەموو ئەمانە لە کاتێکدا بوون کە دانیشتنی دادگای فیدڕاڵ لەمەڕ تانەکانی کە لە یاسای ژمارە (12) ، یاسای بەردەوامبوونی خوولی پێنجەمی پەڕڵەمان درابوون، بەڕێوە دەچوون. ئەمەش پێویستی دەکرد کە پەڕڵەمانی کوردستانیش بە ئەرکی یاسایی و مێژوویی خۆی هەستێت و هەنگاوەکانی خۆی چڕ بکاتەوە و ئامادەکاریی بۆ ئەگەر و سیناریۆکانی لەمەڕ بڕیاری چاوەڕوانکراوی دادگای فیدڕاڵی ئامادە بکات. بەڵام بەداخەوە ڕێگریی لە دانیشتنی پەڕڵەمانی کوردستان دەکرا.
چەندین جاری دیکە داوامان کردەوە کە دانیشتنی پەڕڵەمان بکرێ و بابەتی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەمواری یاسای ھەلبژاردن بکەین و دانیشتن بۆ خوێندنەوەی دووەم بکەین و لە دانیشتنی دەنگدان بۆ ھەمواری یاسا، دەنگ بە کاراکردنەوەی کۆمسێۆن بدەین، بەڵام بەداخەوە نە سەرۆکی پەڕڵەمان و نە فراکسێۆنی یەکێتی دوا بڕیار و ئۆکەی حیزبەکەیان لا نەبوو، بۆیە نەدەتوانرا دانیشتنی پەڕڵەمان ئەنجام بدرێت.
ئەمە لە کاتێکدا، کە پێشتر و لە کاتی چوونمان بۆ سلێمانی لە #28-01-2023# و کۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندی یەکێتی، لە ناو کۆبوونەوە چەندین جار تکا و ڕجام لە برایانی یەکێتی کرد ڕێگە بە سەرۆکی پەڕڵەمان و فراکسێۆنی یەکێتی بدەن دانیشتنی پەڕڵەمان بۆ خوێندنەوەی یەکەمی ھەموارەکان کە پڕۆژەی خۆتانە و کاراکردنەوەی کۆمسێۆن وەک خۆی کە ڕێککەوتنی ھەموو فراکسێۆنەکانە جێبەجێ بکرێ، بە داخەوە ھیچ بە پیرەوە ھاتنێکمان لێ نەبیبینین.
دوای ئەوەی دادگای فیدرال دانیشنتنی بڕیاردانی لەبارەی یاسای ژمارە (12) یەوە بۆ #03-05-2023# دوا خست، چەند جارێکی دیکە داوامان کرد کە کەڵک لەم دەرفەت پێدانە وەربگرین و ھەر ھیچ نەبێت خوێندنەوەی یەکەم بکرێ و کۆمسێۆن کارا بێت بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دادگای فیدراڵێش بسەلمێنین کە بەردەوامی خوولی پەڕڵەمان بۆ ئەم ھەنگاونانە یاساییانەیە کە پڕۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان، پێویستییەتی. بەڵام بە داخەوە ھیچ وەڵامێکی پۆزەتیڤمان لە برایانی یەکێتی، نە لەناو پەڕڵەمان و نە لەدەرەوەی پەڕڵەمان، وەرنەگرت.
سوودوەرنەگرتن لە دەرفەت و دەستپێشخەری و بەڵێنەکان
لەم سەرووبەندانەدا، بەشی ھەڵبژاردنی پارتی و دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بوون و لەسەر زۆر خاڵ ڕێککەوتبوون. داوامان کرد ئەو خاڵانەی ڕێککەونتیان لەسەر کراوە بکرێنە بنەما بۆ ھەموارەکان و با لە پەڕڵەمان کاریان لەسەر بکرێ، بەڵام دیسان ڕێگە بە تیمی یەکێتی لەپەڕڵەمان نەدرا ھەنگاو بنێن.
دوای دەستپێخەرییەکەی (سەرۆک بارزانی) کە لە مەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانیدا لە #11-05-2023# دا، وەکوو شاندی مەکتەب سیاسی پارتی ڕۆژی چوارشەمە 17 ی 5 چووینەوە سلێمانی. لەگەڵ دەستپێکی کۆبوونەوە هاوبەشەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسییدا، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەڕێز (کاک #بافڵ تاڵەبانی#) ، لوتفی کرد و پاش بەخێرهاتن، ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەگەر بابەتێکی پێویست هەبوو، پەیوەندیم پێوە بکەن. بۆیە لەو کۆبوونەوەکەدا بە شاھێدی ھەردوو شاند سێ جار تکا و ڕەجام لە برادەرانی یەکێتی کرد کە ڕێگە بە (د. ڕێواز) و فراکسێۆنی یەکێتی بدەن کە پەڕڵەمان بۆ کارکردنەوەی کۆمیسیۆن، وەک خۆی، و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، دانیشتنێک ئەنجام بدات. لەم پێناوەشدا هەر گەرەنتییەکی یاسایی و سیاسییان بۆ دڵنیایی خۆیان دەوێت، ئامادەین، بە جۆرێک با سەرەتا کۆمیسیۆن کارا بکەینەوە و مەرجی ئەوەی بۆ دادەنێین کە تا یاسای هەڵبژاردنیش هەموار نەکرێتەوە، کۆمیسیۆن هیچ هەنگاوێک ناهاوژێت. تەنانەت پێشمان وتن خۆ ئەگەر کۆمیسیۆن کاراش بکرێتەوە پارتی زۆرینەی تێدا نییە و بێ لایەنەکانی دیکە ناتوانێت هەنگاو بنێت.
سەرەنجام لەسەر ئەوە ڕێککەوتین شاندی ھەڵبژاردن و فراکسیۆن بێنە پەڕڵەمان و بە ئامادەبوونی من و (د. ڕێواز) کۆببنەوەو ھەوڵی نزیک بوونەوە بدەین و ڕا ھاوبەشەکان بۆ کۆبوونەوەی دواتری مەکتەب سیاسی ھەردوولا بھێنینەوە.
ھەمان ڕۆژی کۆبوونەوەمان لە سلێمانی، دوای نانخواردن داوام لە کاک (د. خەسرەو گوڵ محەمەد) ئەندامی شاندی یەکێتی کرد لەگەڵ (کاک بافڵ) قسە بکات بەوپێیەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دیار نییە چۆن و بە چی ئاڕاستەیەک دەبێت. بۆیە ئێمە دەبێت ئامادەسازیی خۆمان بکەین و پێش بڕیاری دادگا، هەرچۆنێک بووە، ئێمە کۆمیسیۆنی خۆمان کارا بکەینەوە. پاش گەڕانەوەمان، بەڕێز (کاک بافڵ) پەیوەندی پێوەکردین و داوای ڕوونکردنەوەی زیاتری ئەو بابەتەی لێکردین کە لەگەڵ (کاک د. خەسرەو) قسەمان لەسەر کردبوو. منیش بابەتەکانم بۆ بەڕێزیان ڕوونتر کردەوە و داواشم لێکرد کە ئەو دەرفەت و کاتەی لەبەردەستماون بقۆزینەوە و کەڵک لە دەستپێشخەرییەکەی جەنابی (سەرۆک بارزانی) وەربگرین. هەروەک بە بەڕێزیشیانم وت ئێمە سبەی، هەینی 19 ی 5، لە پەڕڵەمان کۆ دەبینەوە ئەگەر ڕێنمایی تیمی یەکێتی بکرێ ڕێک بکەوین، لە ماوەی یەک هەفتەدا کۆمیسیۆن کارا بکەینەوە و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پێشنیازەیاساکانی پێشکەشکراو بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین. بەڕێزیشیان وتی ئێمەش هاوکار دەبین!
بەڵام لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەیینیدا لە پەڕڵەمان هیچ شتیکی نوێ لە هەڵویستی شاندی یەکێتیدا نەبینرا. لەسەر کاغەزێک سێ پرسیارم نووسی و دامە دەست بەڕێز (د.ریواز) و داوام لێکرد لەگەڵ قیادەی خۆیاندا لە سلێمانی باس و گفتوگۆیدان لەبارەوە بکات. پرسیارەکانیش ئەمانە بوون:
- ئایا لەبەرانبەر بڕیاری دادگای فیدراڵی پێکەوە دەبین یان نا؟
- ڕێگە دەدەن کۆمیسیۆن کارا بکەینەوە ؟
- چ زەمانەتیکی یاسایی و سیاسیتان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن دەوێ؟
ڕۆژی شەممە #20-05-2023# ، برایانی یەکێتی چەند کۆبوونەوەیەکی کارگێڕییان هەبوو. لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا بەڕێز (د. ڕێواز) یش بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشدار بوو بوو، بەڵام بەداخەوە هیچ وەڵامێک بۆ ئەو پرسیارانە بەدەست نەهاتن و هیچ شتێکی نوێش نەهاتنە پێش.
ڕۆژی یەکشەمە #21-05-2023# ، شاندی مەکتەب سیاسی یەکێتی هاتنە پیرمام و لەگەڵ شاندی پارتیدا کۆبوونەوە. بە شاهێدی هەردوو شاند جارێکی دیکەش سێ جار تکا و ڕجام لێکردنەوە کە ڕێگە بە سەرۆکی پەڕڵەمان بدەن بۆ ئەوەی بابەتی کۆمیسیۆن بخەینە بەرنامەی کاری پەڕڵەمانەوە و فراکسیۆنی یەکێتیش هاوکار بێت. تەنانەت کاک (مەحمود محەمەد) سەرۆکی شاندی پارتی، پێی وتن فەرموون با سبەی بابەتی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و دانانی هەردوو وەزیرەکەتان و گۆڕانکارییەکانی ئێمەش بخەینە بەرنامەی کارەوە، بەڵام بەداخەوە هیچ بەپیرەوەهاتنێکمان بۆ ئەم تەرح و پێشنیازانە لێ نەبینین!
تەنانەت هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، پێمان وتن لەپێناوی یەکلاییکردنەوەی بابەتی پێکهاتەکانیش، با یەکێتی و پێکهاتەکان لەگەڵ یۆنامی بەبێ پارتی کۆ ببنەوە و بگەنە ڕێگەچارەیەک. لەو کۆبوونەوەیەدا هەر ڕێککەوتنێک بکرێ لەو بارەیەوە، پارتی پشتیوان دەبێت و پەسەندی دەکات، بەڵام دیسان گەرموگوڕییەکیش بۆ ئەم پێشنیازە بەدی نەکرا. هەموو ئەمانەش لەکاتێکدا بوو کە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەڕڵەمان ژمارە (4) ی ئاسایی لە 22ی 5دا ڕاگەیەنرا بوو.
ئیتر دەبوا چاوەڕێی چی بین؟
کە هیچ بەپیرەوەهاتنێک بۆ پێشنیازە یەک لەدوای یەکەکان نەبوو. تکاوڕجاکانی ئێمەش سوودێکیان نەبوو. بەڵێنەکانیش جێبەجێ نەکران، نەدەزانرا چاوەڕێی چی بین و تاکەی چاوەڕێ بین. بۆیە لەپێناوی لابردنی بەربەستێکی گەورەی بەردەم ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و چیتر بەفیڕۆنەدانی ئەو کاتە کەممەی کە لە بەردەستدا ماوە. هەروەها ئەو لێژنە پەڕڵەمانییەی کە بۆ وەرگرتنی سی ڤی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی دوو کۆمسیارەکەی کۆمیسیۆن پێکهێنرابوو، سەرجەم کارەکانی خۆی تەواوکردبوو، یادداشتیشی بۆ سەرۆکایەتی پەڕڵەمان بەرز کردبووەوە.
بۆیە فراکسیۆنی پارتی بە پشتبەستن بە دەقی ڕوون و زەلالی بڕگەی چوارەمی ماددەی (48) ی پەیرەوی ناوخۆ، 24 کاتژمێر بەرلە وادەی دانیشتنەکەی ڕۆژی 22ی 5 داواکارییەکی بۆ زیادکردنی بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنەکە پێشکەش کردبوو، بە مەبەستی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و پڕکردنەوەی بۆشایی دوو کۆمسیارەکەی. ئەم هەنگاوە یاساییەش‌ مافێکی یاسایی و پەیرەویی بێچەندوچوونی هەر سەرۆکی فراکسیۆنێک، یان نوێنەری پێکهاتەیەک یان 10 ئەندامی پەڕڵەمانە کە پێشکەشی بکەن. پەیڕەو تەنیا قەیدی 24 کاتژمێری بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە بۆ زیادکردنی خاڵێک لە بەرنامەی کاری ڕاگەیەنراو، داناوە. کاتێکیش داواکارییەکە لەو ماوە یاساییەدا پێشکەش کرا، ئیتر بەپێی حوکمەکانی بڕگەی یەکەم لە ماددەی (16) و بڕگەی یەکەمی ماددەی (47) پەیڕەوی ناوخۆی پەڕڵەمانیش، بەرپرسیارییەتی یاسایی دەخاتە ئەستۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمان تا هەمواری بەرنامەی کاری ڕاگەیەنراو بکەن و ئەو بڕگەیەی کە داواکراوە بۆی زیاد بکەن.
هەمان ڕۆژ، من و بەڕێز سکرتێری پەڕڵەمان چووینە لای بەڕێز سەرۆکی پەڕڵەمان و داوامان کرد کە بە ئەرکی یاسایی خۆمان هەستین و ئەو خاڵە بۆ بەرنامەی کار زیاد بکەین. بەڵام بەڕێزیان ئامادە نەبوو کە بەرنامەی کاری هەموارکراو ئیمزا بکات و گوتی لەگەڵی نیم و لەگەڵیشی نابم، سبەی خاڵی یەکەم و دووەم جێبەجێ دەکەم و بۆ ئەوەی کۆمیسیۆن لەوێ نابم!
پێمان وت کە هیچ کات بە دەستەوە نەماوە و ڕێککەوتنی هەموو لا هەیە کە کۆمیسیۆن وەک خۆی کارا بکرێتەوە و لیژنەکەش کاری خۆی بە ئەنجام گەیاندووە. بۆیە تکایە با ئەم پرسە یەکلایی بکەینەوە و ڕۆژی سێشەممەش دانیشتنێکی دیکە بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازەیاساکانی پەیوەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و خەسڵەتی بەپەلەیان بدرێتێ، بەڵام دیار بوو هیچی لە حیزبەکەیەوە پێ نەگوترابوو. بۆیە بەرنامەی کاری واژۆ نەکرد و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆش، بە ئیمزای جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان و بەڕێز سکرتێری پەڕڵەمان، بەرنامەی کار ئیمزا کرا و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بۆ بەرنامەکە زیاد کرا.
ئیوارەی ڕۆژی یەکشەمە 21ی 5 ، بەڕێز کاک عیماد ئەحمەد، سەرۆکی شاندی یەکێتی تەلەفۆنی بۆ کردم و داوای کرد کە دانیشتنی سبەی دوابخەین. پێم وت ئێمە ڕازین و فەرموو بە بەڕێز د. ڕێواز بڵێن با ڕایبگەیەنێت دانیشتن بۆ سێشەمە یان چوارشەمە دەکرێت و بەرنامەی کاریش کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دانانی وەزیرەکانی یەکێتی و ئاڵوگۆڕەکانی ئێمەش بێت لەنێو پەڕڵەماندا.
ڕۆژی دووشەمە 22ی 5 کاتژمێر 8 و 51 دەقیقەی بەیانی، نامەیەکی دەنگیم بۆ بەڕێز سەرۆکی پەڕڵەمان نارد و داوام لێکرد با دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دوابخەین، بە مەرجێک بەڕێزیان هەر هەمان کات دانیشتنێکی دیکە ڕابگەیەنێت بۆ سبەینێ (واتە سێشەممە 23ی 5) و بەرنامەی کار هەمان ئەو خاڵانە بن کە لەگەڵ (کاک عیماد) باسمان کردبوو. لە هەمان کاتیشدا بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی نامەیەکی دەنگی بۆ بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نارد و هەمان داوای لێکردبوو، بەڵام بەداخەوە، نە سەرۆکی پەڕڵەمان و نە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش وەڵامێکی ئەرێنییان بۆ ئەم پێشنیازە پێ نەدرایەوە.
کە چووینە دانیشتنەکەش، پێش دەستپێک، دیسان پرسیارم لە بەڕێز سەرۆکی پەڕڵەمان کرد؛ ئایا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی بۆ پێشنیازەکەی ئێمە هەیە، گوتیان: نەخێر!
بۆیە کاتێک دانیشتنەکە دەستی پێ کرد، بەڕێز سەرۆکی پەڕڵەمان بە خراپبەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی و لێکدانەوەی نادرووست بۆ دەقەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، دواخستنی دانیشتنەکەی ڕاگەیاند. لە کاتێکدا بەهیچ شێوەیەک دانیشتنی ڕاگەیەنراو کە نیسابی یاسایی دەستەبەر بێت، پێش جێبەجێکردنی بڕگەکانی و تەواوکردنیان لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەڕڵەماندا نییە. بەڵکوو لە کاتی دانیشتنەکاندا ئەگەر دواخستن و هەڵپەساردنێک پێویست بووایە، ئەوا بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی (48) ئەوە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتی دەبوو لەگەڵ ڕەزامەندی زۆرینەی پەڕڵەمانی. بەو پێیەش سەرۆکی پەڕڵەمان خۆویستانە دانیشتنێکی یاسایی و پەیڕەوی بەجێهێشت، بۆیە بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی (19) ئەرکی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە دەکەوێتە ئەستۆی جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان. بەتایبەتیش کە زۆرینەی دەستەی سەرۆکایەتی و زۆرینەی پەڕڵەمانی، بەدەنگدان، لەگەڵ بەردەوامبوونی دانیشتنەکەدا بوون.
بۆیە، ئێمە بە ئەرکی یاسایی و پەیڕەوی خۆمان هەستاین و دانیشتنەکەمان بەڕێوەبرد. وێڕای هەوڵی بەردەوامی ئەندامانی یەکێتی بۆ ڕاوەستاندنی دانیشتنەکە، بەڵام بە جێبەجێکردنی بڕگەی یەکەم لە ماددەی (48) ی پەیڕەوی ناوخۆ، بە زۆرینەی دەنگی پەڕڵەمانتاران خاڵی تایبەت بە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن هێنرایە خاڵی یەکەمی دانیشتنەکە و پاشانیش بە زۆرینەی دەنگی 58 پەڕڵەمانتاری ئامادەبوو، (45 ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، 2 ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوە، 1 ئەندام فراکسیۆنی سەردەم و 10 ئەندام لە پێکهاتەکان) ، بڕگەکە پەسند کرا و بەپێی بڕیاری ژمارە (10) ی ساڵی 2023، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن، کارا کرایەوە و دوو کۆمیسیاری نوێشی بۆ هەڵبژێردرا.
پاش ئەوەش، لەبەرئەوەی بەڕێز سەرۆکی پەڕڵەمان خۆویستانە هۆڵی دانیشتن و باڵاخانەی پەڕڵەمانیشی بەجێهێشتبوو، بە ئامادە نەبوو هەژمار دەکرێت. بۆیە بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی (19) ی پەیڕەو و سەرجەم دەسەڵاتەکانی لەلایەن جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانەوە پیادەدەکرێت. ئەمەش بە حوکمی پەیڕەوە و پێویستی بەهیچ جۆرە تەفویز و بریکارییەک نییە. هەر بۆیە، بەپێی سرووشتی بڕیارەکە و گرنگی ناوەرۆکەکەی بە ئیمزای جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان، بڕیارەکە بۆ لایەنە پەیوەنددارەکان نێردرا بۆ جێبەجێکردنی ناوەرۆکەکەی.
سەرەنجامیش بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقایعی کوردستان ژمارە (305) لە #23-05-2023# دا بڵاوکرایەوە. هەردوو کۆمیسیارە نوێیەکەش لە بەردەم ئەنجوومەنی دادوەریدا لە 28ی 5دا سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکار بوون.
=KTML_Bold=دەرەنجام=KTML_End=
ئەوەی کراوە، وێڕای گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە یاسایی و پەیڕەوییەکان، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی فرەلایەنەی سیاسی نێوان پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتووە کە لە #11-03-2023# دا لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەنجامدراوە، کە تایبەتە بە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن وەک خۆی و پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی.
کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن، بابەتێکی خیلافی نێوان لایەنەکان نەبووە. بەڵکوو ئەگەر لە پێشتردا پارتی بەپێی ماف و ئیستیحقاقی هەڵبژاردنی خۆی، داوای دەکرد کە بەرمەبنای هەڵبژاردنەکانی 2018ی کوردستان و 2021ی ئێراق کۆمیسیۆن دابڕێژرێتەوە و کارا بکرێتەوە. چونکە لە کاتێکدا پارتی لە پێکهاتەکەی ئێستادا لە کۆی 9 کۆمیسیار، سێ کۆمیسیاری هەیە، ئەوا بەپێی ئیستیحقاقی ئەو دوو هەڵبژاردنە، کۆمسیارەکانی دەبوون بە چوار، بەڵام لەپێناو لابردنی بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن و ڕەخساندنی زەمینەی لەباری هەمەلایەنە بۆی و گەیشتن بە ڕێککەوتنی نیشتمانی، دەستبەرداری ئەم مافەی خۆیشی بوو.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە؛ ئەگەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بابەتێکی خیلافی نەبووبێت، بۆچی هەوڵی لەمپەڕ درووستکردن لە بەردەم کاراکردنەوەیدا درا، بۆچی هەوڵی زۆر بۆ تێکدانی ئەو دانیشتنەی درا کە کۆمیسیۆنی تێدا کارا کرایەوە؟
ئێستاش جەخت دەکەینەوە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئامرازی یەکەمی پیادەکردنی دیموکراسی و دەستاو دەستپێکردنی دەسەڵاتە و مافێکی بنچینەیی گەلی کوردستان و هاووڵاتییانییەتی. مافێکی حیزبی و تایبەت نییە تاوەکوو بکرێتە کەرەستەی دانووستاندن و ڕێگرییلێکردن. بۆیە داوادەکەین پێکەوە پەلەبکەین لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەڕڵەمان بۆ هەموارکردنی هەشتەمی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (1) ی ساڵی 1992ی هەموارکراو لەسەر بنەمای چوار بازنەیی و بەکارهێنانی تۆماری بایۆمەتری و بە بنەماکردنی داتاکانی وەزارەتەکانی بارزگانی و پلاندانانی ئێراق. ئەمەش لەپێناوی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە #18-11-2023#دا.
کەواتە، ئێستا کە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، بەگرتنەبەری ڕێکارە یاسایی و پەیڕەوییەکان، کارا کراوەتەوە، هەر ڕێگریی و لەمپەڕدرووستکردنێک لە بەردەم کارەکانییدا، لە هەرلایەکەوە بێت، بە پاڵنەری سیاسییە و ئامانجیش لێیان ڕاگرتن و خاوکردنەوەی هەنگاوەکانە بە ئاڕاستەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا. [1]
ئەم بابەتە 675 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 29-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاسایی
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 675 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,390
وێنە 105,711
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,485
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!