پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,537
وێنە 106,151
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,549
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
هەڕەشەی لەشکری بێکاران لەسەر حکومەت
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڕەشەی لەشکری بێکاران لەسەر حکومەت

هەڕەشەی لەشکری بێکاران لەسەر حکومەت
ناونیشان: هەڕەشەی لەشکری بێکاران لەسەر حکومەت
نووسەر: #ڕوەیدە مستەفا#
ڕۆژی دەرچوون:#04-06-2021#
نزیکەی سەدا شەستی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە گرووپی چالاکن بۆکار، بەڵام لەو ژمارەیە، ڕێژەیەکی بەرچاو بێکارن، بەتایبەتتریش بێکاریی لەنێو ژنان و گەنجانی خوار سی ساڵ. واتا کەسێک لە 2002 لەدایکبووبێت، ئەمڕۆ دەخوازێت کارێک ئەنجامبدات. ڕونتر، گەنجانی 18 ساڵ لە ئەمڕۆدا، کە نەک ڕژێمی #بەعس#یان بەبیرنایەت، بەڵکوو شەڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشیان بیرنایەت، کاریان دەوێت، دەخوازن ببنە خاوەنی ئۆتۆمبێل و خێزان و خانووێک درووستبکەن. هەرێمی کوردستان لە بەردەم گۆڕانێکی گەورەی دیمۆگرافیدایە کە نەوەی نوێ دەیەوێت ڕابردوو جێبهێڵێت و داهاتوویەکی گەشتر درووستبکات. ئەوان دەشزانن داهاتو بێکار، درووستنابێت.
گەورەترین ئاڵنگاریی بەردەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و لەداهاتوویشدا بێکاریی گەنجانە. ئەگەر تا دوێنێ داهاتی ئاسانی نەیتوانیبێت سیستەمێکی ڕەیعیی درووستبکات و بەرژەوەندیی بۆ گەنجان درووستبکات تا خۆشەویستییان بۆ هێزە سیاسییە حکومڕانەکان بێت، چیتر تەنانەت گەنجانی خێزانە حیزبییەکانیش بە حیکایەتەکانی ڕابردوو ڕازیی نابن. خۆشگوزەرانییان دەوێت، خۆشگوزەرانیش بێ کار مەحاڵە.
نەوەیەک درووستبووە چیرۆکی نوێی سەردەم کاری تێدەکات. بەدوای دەرفەتی یەکسانەوەن. ئەوان دەیانەوێت داهاتوویەکی باشتریان هەبێت. هیچ کاتێک هێندەی ئەمڕۆ باسی یەکسانیی و دەرفەتی یەکسان لەنێو گەنجان جێی گفتوگۆ نییە تا هەموان بتوانن پێشبڕکێ بکەن لە بەدەستهێنانی کار و ژیانێکی شەرافەتمەندانە.
کێ ئەو گەنجانە دەباتەوە؟ ئەمە پرسیارێکی گەورەیە، دەرفەتیش دەداتەسیاسەتمەدار و حیزبەکان تاوەکوو بتوانن لەبری ئەوەی لەسەر چیرۆکی شەڕ و تووندوتیژی وتاریان بنیاتبنێن، وتارەکانیان لەسەر بنەمای کارکردن بێت بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی خەڵک و گەنجان و ژنان. هەر سیاسەتمەدار و حیزبێک بتوانێت هاوکاریی گەنجەکان بکات خەونەکانیان بەدەستبێنن، ئەوا دەتوانێت دڵ و مێشک و دەنگەکانیشیان بباتەوە. گەلۆ کاتی ئەوە نییە سیاسەتمەدار و حیزبە سیاسییەکانمان لەبری یەکدی تەخوینکردن بۆبردنەوەی دەنگ، هەوڵبدەن خەونەکانی گەنجەکان بکەنە واقیع تاوەکوو هەڵبژاردنەکان ببەنەوە؟
بەدڵنیایی بەڵێ، کاتییەتی جۆرێکی دیکەی ململانێکان سیاسەت ڕێکبخەن. ڕۆژگاری هاوسۆزیی و لایەنگریی کوێرانە بۆ سیاسەت و حیزبەکان لەدوای خۆمان بەجێمانهێشتوون. ڕۆژگاری ئەمڕۆ ململانێی شەریفانە بۆ پێشخستنی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئابوورییە، نەک بۆ یەکتر ناشیرینکردن. چیتر گەوجاندن ناتوانێت دەنگی گەنجان مسۆگەر بکات، کارکردن دەتوانێت.
=KTML_Bold=کێ دەتوانێت وەڵامدەرەوەی خواست و خەونەکانی گەنجان بێت؟=KTML_End=
ڕۆژگاری دوای ئازادیی ئێراق بەسەرچوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئێراق دەیانتوانی زۆربەی هەرە زۆری گەنجانی دەرچووی زانکۆکان بخەنە سەر کار. ئەمڕۆ ساڵانە دەیان هەزار خوێندکار لە زانکۆکان دەردەچن و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دیپلۆم وەردەگرن. ئەوان کاریان دەوێت. چیتر نەوت ناتوانێت ئەو هەموو گەنجانە بخاتە سەر سێکتەری گشتیی. کەرتی تایبەت ناتوانێت کار بەرهەمبهێنێت ئەگەر حکومەتێکی دیموکراتیک و شەفاف، هاوکار نەبێت و حوکمی قانون جێبەجێ نەبێت. وەبەرهێنەرانی بیانیی لە کوردستان وەبەرهێنان ناکەن ئەگەر لە داهاتووی هەرێمەکە دڵنیا نەبن، سەرمایە ڕاستە زۆرجار ڕیسک دەکات، بەڵام زۆربەی جاریش ترسنۆکە و ناچێتە ناو دۆخێکەوە کە سەقامگیریی نەبێت. هەبوونی دەیان هەزار گەنجی بێکار بۆ خۆی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر سەقامگیریی هەر هەرێم و وڵاتێک، جا چ جای بۆ هەرێمی کوردستان و ئێراق.
حکومەت پێویستە هاوکاریی ئەو دەرچووە بێکارانە بکات کە بەهرە و لێهاتویی و لێزانییەکانیان بدۆزنەوە و پێشیبخەن تا بتوانن لەدەرەوەی سێکتەری گشتیی کارێکی تر بدۆزنەوە. بێ درووستکردنی دەرفەتی یەکسان و هاوکارییکردنیان لە بەدەستهێنانی خەونەکانیان، ئەو گەنجانە لە بازاڕێکی وێرانەدا بە سەرلێشێواویی دەخولێنەوە و ناتوانن داهاتوویان بنیاتبنێن.
ئێستا کوردستان هیچ پلانێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بێکاریی نییە، تەنانەت حکومەتی هەرێمی کوردستان داتای ئەوەشی نییە کە ڕێژەی بێکاریی چەندە و چۆن ئەو ڕێژەیە دەستنیشانکراوە. لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی، زۆر باسی ڕۆڵی ژنان و بەهێزکردنیان دەکەن، زۆربەی هەرە زۆری بێکاریی لەناو ژنان دایە. بێکاریی لەناو ژناندا ئەگەر سێ هێندەی بێکاریی نەبێت لەنێو پیاواندا، بەدڵنیایی دو قاتە. ئێمە ناتوانین کۆمەڵگەیەکی یەکسان درووستبکەین ئەگەر ژنان لە بازاڕی کار و سیاسەت و ئابووریی و خوێندن و پەروەردە و تەندرووستیدا هەمان ڕۆڵی پیاوان نەبینن. ڕاستە لە ڕابردوودا پیاوان هەژموونیان هەبوو لە لێهاتویی کاردا بەهۆی ئەوەی دەرفەتەکانی خوێندن و خۆپێشخستن بۆ ئەوان لەپێشتر بوون، بەڵام ئێستا ژنان زۆر لێهاتوون و دەرفەتەکانیان قۆستووەتەوە، هەر بۆیە ساڵانە دەبینن باشترینەکانی خوێندنگا و زانکۆکان کچانن. بۆ بەدەستهێنانی یەکسانیی جێندەریی، دەبێت حکومەت بتوانێت کار درووستبکات تا کچان و ژنان بتوانن داهاتوو بۆ خۆیان و منداڵەکانیان درووستبکەن، بتوانن گەشە بە تواناکانیان بدەن و بیسەلمێنن کە داینەمۆی پێشکەوتنن، ئەگەر دەرفەتیان پێبدرێت.
دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هانی کارسازان بدات تا بتوانن بیرۆکە و پڕۆژەکانیان پێشبخەن، بۆ نموونە دەکرێت لە باجدان ببەخشرێن، یان سەبسیدی/سلفەیان بۆ تەرخانبکرێت تا بتوانن کار درووستبکەن و بیرۆکەکانیان بکەنە واقیع. دەبێت دەرفەتەکانیان بۆ بڕەخسێنرێت ڕەوشی کارکردنیان باشتر بکرێت و یاساکان چاک بکرێن. بۆ نموونە، ناکرێت کرێکاران بەو پارە کەمە کاربکەن و دواتریش هیچ مافێکی خانەنشینکردنیان نەبێت. ئەگەر حکومەت مافەکانی کرێکاران و فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت نەپارێزێت، هەموان چاویان لەسەر کەرتی گشتیی دەبێت.
=KTML_Bold=پەروەردەی نایەکسان=KTML_End=
لە ماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای دونیاگردا زیاتر بۆمان دەرکەوت کە نایەکسانیی لە پەروەردەدا لە چ ئاستێکدایە. کاتێک خوێندنگاکان داخران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، خوێندنگا گشتییەکان نەیانتوانی پۆلی ئۆنڵاین بۆ خوێندکاران فەراهەم بکەن، ئەمە لە کاتێکدا خوێندنگا تایبەتەکان بەردەوام بوون لە خوێندن. بۆ هاوکارییکردنی گەنجان بۆ دۆزینەوەی کار، پێویستە ڕەوشی پەروەردە پێشبخەین لە تەواوی کۆمەڵگەدا. ئەوەش بەوە دەکرێ توانا مرۆیییەکانی پەروەردەکاران پێشبخرێ و نوێبکرێتەوە. بینیمان زۆربەی پەروەردەکاران تەنانەت کێشەیان لەگەڵ درووستکردنی ئێمەیڵیش هەبو، ئەوە کارەساتێکی پەروەردەیییە. پێویستە پەروەردەکاران ڕێگاکانی وانەوتنەوەی مۆدێرنیان فێربکرێت و توانا تەکنەلۆژییەکانیان پێشبخرێن، یان درووستبکرێن.
=KTML_Bold=چی ڕوودەدات ئەگەر بێکاریی چارەسەر نەکرێت؟=KTML_End=
پێشکەوتن و سەرکەوتنی کوردستان پەیوەستە بە گەنجانەوە. ئەگەر ویستت باشیی حکومەتێک بزانیت، دەبێت بودجەکەی تەماشابکەیت بزانیت چەندی بۆ منداڵان و ژنان تەرخانکردووە، ئەو دوانە لە کوردستان بەخراپیی ئیهمالکراون. گەنجانێک کە بەباشیی پەروەردە و فێرکراون دەبنە داینەمۆی کۆمەڵگەیەکی خۆشگوزەران، دەوڵەمەند و پێشکەوتوخواز. ئەوەی لە کوردستان هەیە جەختکردنەوەیە لەسەر دەرچوون و وەرگرتنی پارچە کاغەزێک بە ناوی بڕوانامە. ئەو عەقڵییەتە نامانگەیێنێتە هیچ شوێنێک. ئێمە پێویستمان بە داڕێژەرانی سیاسەتی گشتییە بۆ ئەوەی بتوانن بازاڕی کار و دەستی کار پێکەوە بڕۆن تا هەردووکیان بکەونە خزمەتی کۆمەڵگە و کۆمەڵگەیەکی یەکسان و خۆشگوزەران درووستببێت. ئەگەر بێکاریی چارەسەر نەکرێت، پێشکەوتنی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، ئابووریی و پەروەردەیی مەحاڵ دەبێت و سەقامگیرییش لەژێر مەترسییدا دەبێت. [1]
ئەم بابەتە 273 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 04-06-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-06-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 273 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
دەربارەی وشە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,537
وێنە 106,151
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,549
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
دەربارەی وشە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!