پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,540
وێنە 106,154
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,552
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی سەید تەهای نەهری
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی سەید تەهای نەهری

ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی سەید تەهای نەهری
ناونیشانی بابەت: ڕۆڵی سیاسی و کارگێڕی سەید تەهای نەهری
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

“دەستپێک”
کورد لە مێژە لەسەر خاکی باب و باپیرانی نەیتوانیوە دەوڵەتی نەتەوەیی بوونیاد بنێت، هاوکات هەمیشە چەوساوە، دەربەدەر و ماڵ بەکۆڵ بووە، لەپاڵ ئەم کارەساتانەدا کەڵەمێردی خێڵ، تیرە، هۆزەکانی نەتەوەکە بە گشت شێوەیەک داکۆکیان لە میللەتەکە کردووە و لە گشت کات و ساتێکدا هۆکاری بە ئاگاهێنانەوە و پاراستنی سەدا و سیمای نەتەوەکە بوون، سەید تەها یەکێک بووە لە پیاوە مێژووەکانی ڕۆژگاری خۆیی، ئەم چەند دێڕە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت، چۆن؟
=KTML_Bold=“مێژووی بنەماڵەی نەهری”=KTML_End=
بنەماڵەی نەهری وەک ماڵباتێکی ناودار لە مێژووی کوردا پێگەیەکی دیار و بەرچاویان هەبووە، ڕیشەی بنەماڵەکە دەگەڕێتەوە سەر “شێخ عەبدولقادری گەیلانی” دوای ژین ئاوایی شێخ عەبدولقادر لە بەغدا، عەبدول عەزیزی کوڕی دەبێتە نوێنەری بنەماڵەکە و بنکەی تەریقەت دەگوێزێتەوە بۆ شاری #ئاکرێ#‌، دواتر لە گوندی ستوونی ناوچەی #هەکاری# بە درێژای تەمەنی چوار نەوەی بنەماڵەکە لە ئاکرێ‌ نیشتەجێ دەبن، درێژە بەکاری تەریقەت دەدەن، لە کۆتایشدا لە سەردەمی کوڕانی مەلا ساڵح، سەید ئەحمەد و سەید عەبدوڵڵا لە نەهری دەگیرسێنەوە، چەندین پیاوی ناودار لە مێژووی ئەو بنەماڵەیەدا هەڵکەوتوون. دوای نەمانی میرنشینەکان لە کوردستان بەهۆی ئەو بۆشاییە ڕامیاری و کارگێڕیەیی لە کوردستان درووست بوو، زیاتر ڕۆڵی تەریقەت و بنەماڵەکانیان دەرکەوتن، بنەماڵەی نەهری وەختایەک لە تەریقەتی قادرییەوە بوون بە نەقشی زیاتر ناسران و دەرکەوتن، ڕەگوو ڕیشەی گۆڕانکاری و بادانەوەی بنەماڵە لە قادرییەوە بۆ نەقشی دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی نێوان مەولانا خالید و سەید عەبدوڵڵای نەهری، دواتر مورید و لایەنگرانی سەید عەبدوڵڵا بە دەم بانگەوازەکەوە دێن و دەبن بە پەیڕەوکاری تەریقەتی نەقشبەندی.
یەکێکیتر لە کەسایەتێکانی بنەماڵەی نەهری شێخ تەهای شەمزینییە کە لە سەردەستی مەولانا خالید تەریقەتی وەرگرتووە و دواتر هەوڵی بڵاوکردنەوەی ڕێبازەکەی داوە. شێخ تەها پەیوەندی پتەوەی لەتەک میر بەردخان و محەمەد شای قاجاردا هەبووە. لە سەردەمی شێخ تەهادا ماڵباتەکەیان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە زۆر گەشاوەتەوە بەڕادەیەک خاوەنی زیاتر لە دوو سەد ئاوایی بوونە. دەست ڕۆیشتوویی و توانای دارایی شێخ هۆکاربوون لە کاری ڕۆژنەدا بەخشندەو میهرەبان بێت، هەمیشە پەنا و سارای فەقیرو نەدار بووە، باج و سەرانەی لە خەڵک نەستاندووە، هەوڵیداوە کۆمەڵگەی کوردی ڕێکبخات، لەم بوارەدا “محەمەد ڕەسوڵ هاوار” لە پەڕتووکی کورد و باکووری کوردستان لە سەرەتای مێژووەوە تا کۆتایی شەڕی دووەمی جیهان دەنووسێت:- سەید تەها دەسەڵاتی بە سەر سەرجەم کارو بارەکانی هەرێمەکەیدا دەرۆیشت و بۆخۆی ئاریشەکانی چارەسەر دەکردن و نەیدەهێشت بگاتە دەست دادگا و پۆلیسی دەوڵەت، ئەو کارانە پاساوبوون کونسڵخانە و نوێنەری وڵاتان چاودێری هەڵسوکەوتەکانی بکەن، لە ناو بنەماڵەکەیدا بەکاریزماترین کەسایەتی سیاسی و ئایینی دادەنرێت. بەگشتی بنەماڵەی نەهری لە سەدەی نۆزدە و بیست ڕۆڵی گرنگی سیاسی و کارگێڕیان هەبووە لە کوردستاندا.
=KTML_Bold=مێژووی شوێن و لە دایکبوونی سەید تەها=KTML_End=
سەید تەها یاخود شێخ تەهای شەمزینی، کوڕی شێخ محەمەد سدیق کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵا، کوڕی شێخ تەها کوڕی سەید مەلا ئەحمەدە، سەبارەت بە ساڵ و شوێنی لە دایکبوونی کۆ ڕایەک لە بەردەستادا نییە ساڵانی 1884، 1878 و 1892 بە مێژووی لە دایکبوونی دادەنرێت، گوندی نەهری لە ناوچەی #شەمزینان# بە زێدی هاتنە دنیای ئەژمار دەکرێت، بەڵام “شێخ پەڕوێز” نەوەی سەید لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ “ڕێبین سەعید” دا دەڵێت:- باپیرم لە تائیف لە دایکبووە. شێخ محەمەد سدیقی باوکی کوڕە گەورەی شێخ عوبیدوڵڵای نەهرییە، لە سەردەمی باوکیدا لە گشت ڕووداوە سیاسێکانی ئەوکاتدا ڕۆڵی بەر چاوی هەبووە، سەرکردەیەکی دیاری شۆڕشەکەی ساڵی 1880 بووە. دایکی ناوی “مریەم” بووە، کچی یەکێک لە بنەماڵە ناودار و ئەشرافەکانی ئەوراسی بووە، خانمی دایکی سەید تەها دوای مردنی هاوژینەکەی ڕۆڵی گرنگی لە بەڕێوەبردنی خانەوادەکەیدا بینیووە، دوای دورخستنەوەی هاوژینەکەی ناچاربووە لە خۆیی و بنەماڵەکەی بەڕێوەببات و ڕۆڵی گرنگی لە پێگەیاندنی کەسایەتی سەید تەهادا هەبووە.
بەهۆی شۆڕشی ساڵی 1880 و ئاوارەبوونی بنەماڵەکەیان بۆ تائیف، ژیانی منداڵی هاوکات بووە لەگەڵ ئەو قۆناغە ناهەموارەدا. سەرەتا لە حوجرە دەست بە خوێندن دەکات، دواتر وەک گەنجێکی بە توانا قۆناغەکانی خوێندن تەواودەکات و شارەزایی لە زمانەکانی فارسی، تورکی و عەرەبیدا پەیدا دەکات و، کەمێکیش شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی و ڕووسی، هەمیشە هەوڵیداوە ئاشنای کولتووری نەتەوەکانی دیکە بێت، هەروەها هەردوو شێوەزاری #سۆران#ی و کرمانجی زانیووە، بەهۆی بەشداری سەید تەها لە کاری بەشەکانی تری کوردستان ڕۆڵی گرنگی بە کەسایەتێکەی بەخشیووە. لە ڕووی ئاییندارییەوە داب و نەریتی بنەماڵەکەی پاراستووە، لە هەمان چاوپێکەوتندا شێخ نەهرۆی نەوەی سەید دەڵێت:- باپیرم تەریقەتی وەرنەگرتووە و بە کەسیشی نەبەخشیوە، کەمتر تێکەڵی سۆفیگەری بووە، وەک کەسێکی ئاسایی دەرکەوتووە و مامەڵەی کردووە، ڕێزی لە ئایینەکانی دیکە گرتووە، چەندین دۆست و ناسیاوی لە ئایین و ئایینزاکانی دیکە هەبووە.
سەید تەها لە ژیانیدا دووجار هاوسەرگیری کردووە، هاوژینی یەکەمی ناوی ” ئاتییە” خانم بووە، خەڵکی نەهری بووە، باوکی موفتی شارەکە بووە، بەرهەمی ئەم هاوسەرگیرییە چوار کوڕ بووە، کوڕە گەورەکەی شێخ محەمەد سدیق” 1916 بۆ 1968″ لە خولێ‌ دەهەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق نوێنەرایەتی لیوای #هەولێر#ی کردووە. هاوژینی دووەمیشی کچی جەعفەر ئاغای شکاک بووە، لەم ژنە سێ‌ کوڕی هەیە کە تا ساڵی 2015 تەنیا سەید “ساڵح” لە ژیاندا مابوو. سەید تەها پەروەردی دەستی خێزانێکی ئایینی دەوڵەمەند و خاوەن دەسەڵات بووە، گشت ئەو هۆکارانە کاریگەریان لەسەر کەسایەتی سەید تەها داناوە.
=KTML_Bold=“ڕۆڵی سەید تەها لە نوێنەرایەتی بنەماڵەکەیدا”=KTML_End=
شێخ محەمەد سدیقی باوکی لە تەمەنێکی کوورتدا دەست دەداتە کاری سیاسیی، بە تایبەت ئەوکاتەی سەرپەرشتیاری بنەماڵەکەی دەکات لە گوندی نەهری، سەید تەها بۆ خۆی ئارەزووی کاری سیاسی هەبووە، هاوکات کەسێکی ڕۆشنبیر و تێگەیشتوو خۆشەویستی خەڵکیش بووە. ساڵی 1907 باوکی ژین ئاوایی دەکات، دواتر حکوومەتی عوسمانی بۆ ئەوەی پەیوەندی لەتەک خێزانەکەیدا نەپچڕێت لە سەید تەها نزیک دەبنەوە. ساڵی 1908 سەید تەها دەست دەکات بە جێبەجێکردنی کارەکەی وەک سیاسەتمەدارێکی زیرەک و بە توانا دەردەکەوێت تا وەک ڕێبەرێکی ئایینی و سۆفیگەری. ساڵی 1911 ڕێبەری بنەناڵەکەی دەکات و وەک کەسێکی زیرەک و بەتوانا دەردەکەوێت، دواتر هەردوو حکوومەتی عوسمانی ئێرانی دەور و خولی دەدەن تا بە لای خۆیاندا ڕایبکێشن، کاتێک ئەمکارەیان بۆ ناچێتە سەر هەوڵدەدن دەسەڵاتی لاواز بکەن، چونکە سیاسەتی ئەو دەوڵەتە کەمکردنەوە و لاوازکردنی کەسێک یاخود بنەماڵەیەک بووە کاتێک ناو و شۆرەتیان هەڵدەکشا، لەم پێناودا هەوڵیانداوە باپیر و مامی دوور بخەنەوە. دواتر لە مامی نزیک بوونەتەوە و هەوڵیانداوە ناکۆکی لەنێوانیاندا درووست بکەن، پاشان سەید تەها هێزێکی چەکداری سێ‌ سەد کەسی پێکەوە نابوو ئەوکارەش جێگای دڕدۆنگی و گومانی عوسمانێکان بووە.
لە کۆتایی ساڵی 1911 نەهری بەجێدەهێڵێت چونکە دەوڵەت مەبەستی بووە تیرۆری بکات، هاوکات هەمیشە لەژێر چاودێری تووندی دەوڵەتدا بووە، لە دەرفەتێکدا و بە هاوکاری ڕووسیا دەگاتە شاری “ئۆفۆرۆسوک” پاش چەند ڕۆژێک خۆی دەگەیەنێتە گوندی “ڕاژان” و بەردەوام دەبێت لەکاری ڕامیاری. دواتر سەید تەهای شەمزینی پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵێک یانە و ڕێکخراوەوە بە نموونە:-
1. کۆمەڵەی ڕزگاری کوردستان: بە یەکەمین کۆمەڵەی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت ساڵی 1912 لەسەر دەستی سمکۆی شکاک، سەید تەها و عەبدولڕەزاق بەدرخان دامەزرا. لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین سەرەک عەشیرەت پشتگیری ڕێکخراوەکەی کردووە، ئامانجی ڕێکخراوەکە سەربەخۆیی کوردستان بووە. لە مەڕ چالاکی ئەم ڕێکخراوە “باسیلی نیکتین” دەنووسێت:- لە کونسڵخانەی خۆم لە شاری #ورمێ#‌ چاوم بە نوێنەری ئەم ڕێکخراوە کەوت کە لەلایەن سەید تەها ڕاسپێردرابوو کارێ بکەم، سەید تەها چاوی بە سەرکردەی ڕووسیا بکەوێت نەخشەڕێگەیەک بۆ ڕزگاری کوردستان دیاری بکەن.
2. کۆمەڵەی جیهانزانی: ئەم کۆمەڵە ساڵی 1913 لەلایەن عەبدولڕەزاق بەدرخانەوە هاتە دامەزراندن، سمکۆی شکاک و سەید تەها ئەندامی ڕێکخراوەکە بوون، ئامانجی ڕێکخراوەکە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی بوو بە تایبەت لە ناو منداڵاندا، بەرهەمی ئەم کۆششە کردنەوەی قوتابخانەیەک بوو بۆ منداڵان لە ساڵی 1913، یەکەم قوتابخانەبوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان منداڵان بە زمانی کوردی تیادا بخوێنن، هاوکات هەوڵیانداوە گەنجی کورد بۆ خوێندن بنێرنە دەرەوە وڵات و لە کۆتاییدا بەهۆیی ناکۆکی نێوان سمکۆ و عەبدول ڕەزاقەوە ڕێکخراوەکە هەڵوەشایەوە.
3. کۆمەڵەی خۆیبوون: دوای دامرکاندنەوەی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران، لە هاوینە هەوار”بحمدون” لە لوبنان بە ئامادەبوونی نوێنرانی ڕێکخراوە سیاسی، سەرەک عەشیرەت و گەورەپیاوانی کوردی لە 5/ تشرینی یەکەم/ 1927 هاتە کۆمەڵەی خۆیبوون دامەزراندن، دواتر لە چەندین جێگا ڕێکخراوەکە لقی کردۆتەوە، مێژوو دەڵێت “واهین پاپازیان” سەرکردەیەکی پارتی داشناکی ئەرمەنی و ئەندامی پەڕڵەمانی تورکیا بووە داوای لە سەرکردەکانی خۆیبوون کردووە پەیوەندی بە سەید تەهاوە بکەن ئەوکات ناوبراو قائیمقامی ڕەواندزبووە، چونکە خاوەن چەکدارێکی زۆر و پێگەیەکی جەماوەری زۆرە لە ناوچەکەدا.
4. کۆمەڵەی هاوکاری و کۆمەڵایەتی: لە مێژوودا بە یانەی هۆشیاریش ناوی ڕۆیشتووە، لە ساڵی 1926 لە مالێ‌ “ئیسماعیل ئەفەندی” بە ئامادەبوونی سەید تەها و چەند کەسێکی تر ئەم بابەتە دەخرێتە بەر باس، دواتر بڕیاردەدەن داواکارێکەیان لە ڕێگای پاکێجێکەوە بخەنە بەردەم #وەزارەتی ناوخۆ#ی ئێراق، ئامانجی ڕێکخراوەکە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و گرنگیدان بووە بە مێژووی کورد، لە کۆتاییدا ڕێگا بە کارکردن بە ناوی ئەم ڕێکخراوەوە نەدراوە بە پاساوی ئەوەی پەیڕەوو و پرۆگرامی یانەی هۆشیاری جموجووڵ و چالاکی سیاسی دەگرێتەوە.
=KTML_Bold=“جموجووڵ، پەیوەندێکانی سەید تەها لەگەڵا وڵاتان و کەسایەتێکانی کورد”=KTML_End=
1. پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا 19111 1918
پەیوەندی ڕووسیا و سەید تەها دەگەڕێتوە بۆ ڕۆژگارێک کە ماڵباتیان لە نەهری بووە، چونکە ئەوکات پەیوەندی ئەو لەگەڵ عوسمانێکاندا بەرەو لاوازی دەچوو، لەو باردۆخەدا سەید تووشی چەند ڕووداوێکی نەخوازاربووە، وەک هەوڵی تیرۆکردن و تێکچوونی پەیوەندی لەتەک مامی. لە کۆتایی ساڵی 1911 ڕوو دەکاتە ڕووسیا و لە شاری “نۆفۆرۆسیک” دەگیرسێتەوە، ئەوکات چاوی بە بەشێک لە سەرکردەکانی ڕووسیا کەوتووە، دواتر لە “ڕاژان” نیشتەجێ دەبێت، کونسوڵخانەی ئێران دەڵێت‌:- بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن کونسڵخانەکانەکانی تەبرێز و سەلماس پێمان گەیشتووە سەید تەها ڕووسەکان ناردویانەتە ورمێ‌، ئەوکات دەستدەکات بە چالاکی سیاسی بە تایبەت لەگەڵ سمکۆ و عەبدولڕەزاق بەدرخان، دواتر گەشتێک بە ناوچەکانی “خۆی و #ماکۆ# و قوتوور” دا دەکات و چاوی بە هەندێک لە سەرەک عەشیرەت و پیاوماقوڵانی کورد دەکەوێت. لەم پێناوەشدا هەوڵیداوە کارو چالاکێکانی لەگەڵ ڕووسیادا ڕێکبخات، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە دپلۆماتکارەکانی ڕووسیا لە تەفلیس و تاران کردووە.
خاتوو “بێل” دەنووسێت:- سەید تەها زیاتر دۆستی ڕووسیا بوو، دەوڵەتی ڕووسیا دەیویست دەوڵەتێکی کوردی درووستبکات و سەید تەها سەرۆکی بێت، بەڵام هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی ئەم کارەی لە باربرد. هەرچی ئێرانێکانە دەڵێن: سەید تەها ئەمکارانەی بۆ بەرژەوەندی خۆیی کردووە! ساڵی 1914 کاتی جەنگ هەڵگیرسا و شەر کوردستانی گرتەوە، ڕووسیا داوا لە کوردان دەکات یارمەتیی لە شکرەکەیان بدەن، بەڵام کاتێک لە بەری کوردستانی ڕۆژهەڵات دەشکێن هۆکارە دەخەنە ئەستۆی کورد، لە سەرەتا ساڵی 1915 سەید تەها و هاوڕێکانی دەگیرێن و ڕەوانەی ڕووسیا دەکرێن. بەر لە کۆتایی جەنگ بە پیلانێک هەڵدێت و دەگەڕێتەوە ئێران، دوای گشت ئەو فشارانە ژیانی سەید تەها و بنەماڵەکەی گوڕدراو زۆر لاوازبوون.
لەوقۆناغەدا دەوڵەتی ڕووسیا سیاسەتێکی جێگیریان نەبووە بەرانبەر بە کورد، ئەوکارەش نا ڕۆشنی بەرانبەر سەرکردەکانی کورد درووستکردووە.
2. پەیوەندی لەگەڵ ئینگلیز1919 - 1929
ساڵی 1919 پەیوەندی لەگەڵ ئینگلیزەکانی ئێراق بوونیادنا و مەبەستی بوو لەژێر چاودێری بەریتانیادا کوردستانێکی یەکگرتوو درووست بکات. ئەو ڕۆژگارە لە باشوور شێخ مەحمود دژ بە ئینگلیز دەجوڵایەوە، لە ڕۆژهەڵاتیش سمکۆ دژ بە حکوومەتی ئێران شۆڕی بەرپا کردبوو، بۆ ئەم مەبەستە بەریتانیا مەبەستی بوو کەڵک لە پێگەی شێخ تەها وەربگرێت و جێگای شێخ مەحمودی پێ‌ بگرێتەوە، هاوکات بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە ڕەواندز کەڵک لە تواناو پێگەی سەید تەها وەربگرێت، ئینگلیز بۆیان دەرکەوتبوو لەو ناوچەی ڕەواندز سەید تەها دەسەڵاتێکی زۆری هەیە. “ڕەفیق حیلمی” لە بەرگی یەکەمی یاداشتەکانییدا نووسیوێتی:- کاتێک گەیشتمە ڕەواندز، کاپتن بیڵ گەیشتبووە هەولێر و هەوڵیدەدا سەید تەها ڕازی بکات شوێنی شێخ مەحمود بگرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە لەتەک چەند ئاغا و سەرەک عەشیرەتێکدا لە ماڵی “مەلا فەندی” کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، سەید تەها داوای لە ئامادەبووان کرد داواکارێکانی بەریتانیا لە شارەکەدا جێبەجێبکەن و لەبەرانبەردا داوای کۆمەک و یارمەتیی بکەن، بەڵام بەشێکی ئامادەبووان زۆر بە تووندی دژی هەڵوێستێکی سەید تەها وەستانەوە قسەی ناشیرینیان پێ‌ گووت!
کاپتن “هەی” حاکمی سیاسی ئینگلیز لە ڕەواندز ساڵی 1919 لە ڕاپۆرتێکی کارگێڕی لەسەر ڕەواندز دەنووسێت:- بە هۆکاری مانەوەم لە شارەکە هەلێکم بۆ هەڵکەوت سەید تەها ببینم و لەسەر بو، نیادی دەوڵەتی کوردی ڕاوێژمان کرد، سەید تەها کەسایەتییەکی شایستە و ڕێزێکی زۆری لە ناوچەکەدا هەیە. بە هەمانشێوە “لیچمان” حاکمی سیاسی موسڵ لە کوردستانی باشوور پێشنیاری دەوڵەتێک دەکات بە سەرۆکایەتی سەید تەها. هەروەها “ئیدمۆنس” دەڵێت: هەندێک لە پیاوەکانمان پێشنیاری گەڕانەوەی شێخ مەحمودیان دەکرد، من گووتم ئەو کەسێکی سەرەڕۆیە و پێویستە کەڵک لە سەید تەها وەربگرین. هەرچی “هاملتۆنە” دەڵێت:- سەید تەهای شەمزینی بۆ مەلیکی کوردستان پیاوێکی درەوشاوە بوو، هەرچەند لە ناو سەرۆکەکانی کورد دا بێ‌ هاوتا بوو، ئەو تەنیا بوو چواردەوریشی بە دوژمن تەنرابوو، تەنیا دۆستیشی بەریتانیابوو.
ساڵی 1919 لەسەر بانگهێشتی کاربەدەستانی بەریتانیا دەگاتە بەغدا و لەگەڵ “ویلسن” پڕۆژەیەکی پڕۆژەیەک بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو لەتەک کوردستانی ڕۆژهەڵات دادەڕێژن، هاوکات لە داواکارێکانی سەید تەها بۆ بەریتانیا لە مەڕ درووستکردنی دەوڵەت:-
1. دەوڵەتەکە بنکە فراوان و لەسەر شێوازی کۆماری بێت.
2. دەوڵەتەکە لەژێر چاودێری بەریتانیادا بێت و کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش لە خۆ بگرێت.
3. ئەرمەنی ئاشوورێکان نەبن بە بەربەست و بەریتانیا ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت.
4. هاوشێوەی ئێراق بەریتانیا یارمەتیی کورد بدات.
سەرباری ئەوەی سەید تەها ئامادەیی پیشانداوە لەبەرانبەردا ئینگلیز بە پاساوی ئەوەی ئەوکارە مەزنە لە توانای دەوڵەتی بەریتانیادا نییە دەست دەنێن بە ڕووی سەید تەهاوە.
“لازاریف” دەڵێت: بەریتانیا حکومڕانی ناوچەی ڕەواندز و نەهریان بە خشیە سەید تەها و ئەو ڕازی نەبوو، دواتر ڕوو دەکاتە ئێران و بەشداری شۆڕشەکەی سمکۆی شکاک دەکات. دواتر ئینگلیزەکان با دەدەنەوە بەلای “حەمدی بەگی بابان” دا و هەوڵەکانی ئەویش سەری نەگرت، چونکە حەمدی بەگ زمانی کوردی نە دەزانی و بەشێکی زۆری کوردستانیشی نەبینیبوو. لە 30/ ئەیلولی/ 1923 شێخ مەحمود لە هندستانەوە گەڕێندرایەوە #سلێمانی#، لەژێر چاودێری حکوومەتی بەریتانیا دەسەڵاتێکی خۆجێی پێکهێنا و زۆری نەبرد دەستی لەگەڵ ئوزدەمیردا تێکەڵ کرد و دۆخەکە تێکچوو.
دوای شکانی شۆڕەکەی سمکۆ سەیدت ەها دەگەڕێتەوە ڕەواندز و لە 1922 ئامادەییی خۆیی بۆ هاوکاری بەریتانیا دژ بە تورک پیشانداوە، چونکە ئەوکات ئەوان لە کوردستانی باشوور چالاک بوون و پڕوپاگەندەیان بڵاو دەکردەوە. لە مبارەوە “ئیدمۆنز” دەڵێت:- بەڕێوەبردنی ناوچەی ڕەواندز لەلایەن سەید تەهاوە لە جێگای خۆیدا بوو، چونکە دەسەڵاتی ئوزدەمیر و شێخ مەحمود دەپچڕێنێ‌. لە کۆتاییدا هاوشێوەی ڕووسیا سیاسەتی بەریتانا بەرانبەر کورد ناڕوون بووە لەو ڕۆژگارەدا بەڵام سەید تەها توانیوێتی کەڵکی لێ وەربگرێت، چونکە لە یەک کاتدا لەلایەن ئێران، ئێراق و تورکیاوە داواکراوبووە. هەروەها لەگەڵ شێخ عەبدولسەلامی بارزان، سمکۆشدا پەیوەندی باشی هەبووە لەو پێناوەدا کۆششی زۆری کردووە.
=KTML_Bold=“ڕۆڵی کارگێڕی سەید تەها”=KTML_End=
لە حوزەیرانی ساڵی 1922 ئوزدەمیر گەیشتە ڕەواندز و لە هەوڵی ئەوەدا بوو دەسەڵاتی کەماڵێکان لە ناوچەکەدا جێگیر بکات، بۆ ئەم مەبەستە کەوتنە هاندانی خەڵک دژی سیاسەتی ئینگلیز، پێشتر ئینگلیز هەوڵی دابوو دەسەڵاتی ئوزدەمیر لە ناوچەکەدا لاوازبکات و هێزی “لیڤی” سلێمانیان ناردبووە سەری، بەڵام نەیانتوانیوە ڕێگری لە فراوانخوازێکانی بکەن، دواتر شێخ مەحمود لەگەڵ ئوزدەمیر دەستی تێکەڵکرد، سەرەتا ئینگلیز لە هەوڵی ئەودابوون بە هاوکاری شێخ بارودۆخی کوردستان هێور بکەنەوە، بەڵام زوو تێگەیشتن؛ پشتبەستن بە شێخ کارێکی بێ‌ سوودە، دواتر دانووستاندن لەنێوان سەید تەها ئەفسەرانی پایەبەرزی ئینگلیز دەستی پێ کرد و بە نامە سەرووی خۆیان ئاگادارکردۆتەوە کە سەیدتەها ئامادەیی هەیە بۆ یارمەتیی بەریتانیا، بە نموونە ئەو نامەی سێر “پرسی کۆکس” بۆ وەزیری مەستەعمەراتی ئینگلیزی ناردووە.
پاشان سەید کێوماڵێکی ناوچە دەکات و ژمارەی سەربازانی تورکی بە دوو سەد حەفتا سەرباز لە ناوچەکەدا خەمڵاندووە، هەروەها بەر لە هێرشکردن سەید تەها بە فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە بەیاننامەی بە سەر ناوچەکەدا بەرداوەتە و داوای لە خەڵک کردووە فریوی دوژمن نەخۆن، هاوکات بۆ بە هێزکردنی دەسەڵاتی سەید تەها ژمارەیەک سەربازی خۆبەخش خراونەتە ژێر فەرماندەی سەید تەها، دوای چەندین کۆبوونەوە و ڕاو تەگبیر سەرەتا لە کۆیە و ڕانییەوە و دواتریش لە قۆڵی هەریر و باتاسەوە دەست بە هێرشکردن کرا بۆ سەر سووپای ئوزدەمیر، کاتێک ئوزدەمیر و لایەنگرانی ئەو ژمارە زۆرەی سوپایان چاو پێ کەوت، بەشێک لەلایەنگرانی کورد بوون پاشەکشەیان کرد، دواتر لە 20/ نیسان/ 1922 بڕیاری پاشەکشەیاندا، لە 22/نیسانی هەمانساڵ بە تەواوی لە کوردستانی کشانەوە و لە دۆڵی ڕۆستە وە بەرەو ئێران چوون. بەمشێوەیە و بە هاوکاری سوپای ئینگلیز سەید تەها توانی ڕەواندز لە دەستی تورک ڕزگار بکات.
=KTML_Bold=“دانانی سەید تەها بە قائیمقامی ڕەواندز”=KTML_End=
بە بڕیاری سەرپەرشتیاری گشتی کارگێڕی ئینگلیز لە بەغدا و بە پرسکردن بە حکومەتی ئێراق لە 23/ ئایاری/ 1923 سەید تەها وەک جێنوشینی ڕەواندز دیاری کرا. بە مشێوەیە سەید تەها دەبێتە یەکەم قائیمقام لە دوای درووستبوونی ڕژێمی پاشایەتی لە ئێراق. دانانی سەید تەها وەک جێنوشین کۆمەڵێک مانا و هۆکاری لە پشتەوەبوو چونکە ناوبراو پێگەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە ناوچەکەدا هەبووە و ناوچەکە لە سایەیی ئەودا ئارامی بە خۆیەوە بینی. سەید تەها لە ماوەی کارکردنی وەک قائیمقام لە بواری کۆمەڵایەتیدا ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە ئاشتەوایی و کەمکردنەوە ناکۆکی نێوان دانیشتوانی ناوچەکە، تەنانەت زۆرجار نەیهێشتووە کێشەکان بگاتە دەست و دەمی پۆلیس و بۆخۆی نێوەندگیری بۆکردوون. لە بواری ئاوەدانکردنەوەشدا ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە، بە نموونە لە بواری ئاوەدانکردنەوەی شارەکەدا “حسێن حوزنی موکریانی” دەڵێت:- زۆربەی خانووەکانی شار وێران کرابوون، گوندی کاولۆک بە جارێ‌ وێران کرابوو، کاتێک سەید تەها دەسەڵاتی گرتە دەست ئەمنییەت و ئاساییش ڕووی لە ڕەواندز کرد، قەڵات ئاوەدانکرایەوە و دوکان و بازاڕ بوونیاد نرا. ساڵی 1924 دەستیکردووە بە دانانی وەک بەڕێوەبەری شارەدێکان و ڕێگا و بانەکان، بە نموونە ساڵی 1928یەکەی کارگێڕی شارەوانی لە ڕەواندز دامەزراندووە “محەمەد عەلی ئاغای بێشوکی” وەک یەکەم کەس لەو بوارەدا دەست بەکاربووە.
سەید تەها لەنێوان ساڵانی (1923 1928) چەندین خزمەتگوزاری جۆراوجۆری لە شاری ڕەواندز و دەورووبەری ئەنجامداوە، وەک:
1. دامەزراندنی مەکینەکەی جووجک هەڵهێنان و مەکینە بۆ چاکردن و پاڵفتەکردنی هەنگوین.
2. درووستکردنی نەخۆشخانە و دابینکردنی پێداوێستێکانی.
3. دانانی دوو مەکینەی بەرمهەمهێنانی وزەی کارەبا بە مەبەستی دابینکردنی کارەبا بۆ شارەکە.
4. درووستکردنی بازارێکی سەردەمیانە و گونجاو بۆ لە شاری ڕەواندز.
5. هێنانی کرمی ئاوریشم بۆ جوتیارانی ڕەواندز، تەنانەت شارەزای بوارەکەی بە تایبەت هێناوەتە ڕەواندز.
6. کردنەوەی کارگەی ڕستن و چنین لە شارەکەدا.
7. بەدەر خستنەوەی تۆپەکانی میری سۆران کە خەڵک لە ترسی سوپای عوسمانی خستبویانە ناو ڕووباری کاوڵۆکانەوە، پاش کنەو پشکنین سەرئەنجام ساڵی 1926 سێ‌ دانە لەو تۆپانە لە چۆمی ڕەواندز و لەژێر پردی کاولۆکان دەرهێنران.دواتر دوو لەو لوولە تۆپانە بەخشران بە هەولێر و کۆیە، سێیەمیشیان لە بەردەم قائیمقامێتی ڕەواندز نمایشکراوە. هەروەها لە بواری ڕۆشنبیریشدا جێدەستی دیارە، بۆ نموونە ساڵی 1926 ” قوتابخانەی ڕەواندزی سەرەتایی کوڕان”ی کردۆتەوە، چاپخانەی “زاری کرمانجی” هێناوەتە شارەکە و یارمەتیی دەرکردنی شانۆگەریشی داوە کە بە یەکەم چاپخانە دادەنرێت لە کوردستانی باشووردا.
=KTML_Bold=دوا قۆناغی ژیانی سیاسی و مردنی سەید تەها=KTML_End=
کاتێک سەید تەها وەک جێنووشینی ڕەواندز دیاری کرا بەو پۆستە ڕازی نەبوو، چونکە لەبەرانبەر یارمەتیی ئینگلیز لە دەرپەڕاندنی تورک لە ناوچەکە لەسەر کوردستانی ئازاد لەتەکیاندا قسەو باسی کردبوو، لەم پێناوەدا بە نامە سێر پرسی کۆکسی ئاگادار کردۆتەوە، جارێکێ تر لە ساڵی 1928 سەردانی بەغدا دەکات، لەم بارەوە “ئەحمەد خواجە” دەنووسێت:- ساڵی 1928 لە بەغدا لەگەڵ باباعەلی بەهۆی ئەمین ڕەواندزیەوە چاوم بە سەید تەها کەوت، باس و خواسی کوردستانی بۆ کردم، سەید تەها پیاوێکی ئازاو چاوانەترسە و بۆکارێکی گرینگ هاتۆتە بەغدا تا ڕاوێژ لەگەڵ ئەفسەرانی ئینگلیز بکات. لە کۆتایی ساڵی 1928 بە تەواوی لەگەڵ ئینگلیزە نێوانی تێکدەچێت، لە تۆڵەی ئەو هەڵوێستەدا وێستویانە لە پۆستەکەی دووری بخەنەوە، لە 13/ تشرینی دووەم/ 1928 بڕیاری سەفەری ئێران دەدات و لە 22/ تشرینی هەمان ساڵ لە تاران نیشتەجێ دەبێت، دواتر ڕەزا شا داوای لێ‌ دەکات ناسنامەکەی بگۆڕێت تا بتوانێت ئەو موڵک و ماڵەی کە لە ماڵبانەتەکەیەوە بەجێمابوو بکاتە ناوی خۆیەوە، داواکەی شا پەسەند دەکات، لە 29/ کانوونی دووەمی 1929 دەست لە کارکێشانەوەی خۆیی لە پۆستی قائیمقامی ڕەواندز ڕادەگەیەنێت و دەم و دەست ئینگلیزیش پەسەندی دەکات.
بە مانەوەی لە تاران قۆناغێکی نا ڕۆشن لە ژیانی سەید تەها دەست پێ‌ دەکات و ساڵی 1939 لە تاران ژین ئاوایی دەکات و لە گۆڕستانی “ئیبن بابویە” ئەسپەردەی خاک دەکرێت، دەگوترێت بە پیلانی شا ژەهر خواردوو کراوە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:-=KTML_End=
1- سەید تەهای نەهری/ ڕێبین سەعید مەلا/ ماستەر نامە
2- یادداشت/ ڕەفیق حیلمی/ بەرگی یەکەم. [1]
ئەم بابەتە 227 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 227 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.19 KB 04-06-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
دەربارەی وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
باوان و منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,540
وێنە 106,154
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,552
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
دەربارەی وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
باوان و منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.593 چرکە!