دوو مەمک لە باخەڵێکدابن، هەڵئەتەقێن بەیەکدا.
هەموو کەسێک لە کۆمەلگەدا لە دوای کامڵبوونی هۆش و جەستەی خۆی بڕیاردەدات کە پەیوەندی چۆن درووستبکات و لەگەڵ کێدا بژیی، پێکەوە ژیانی کەسەکانیش بۆ کاتێکی درێژ، هەندێکجار بەریەککەوتن درووستدەکات، پەندەکە بۆ دوو کەس بەکاردێ کە لە ماڵێکدابن، بەهۆی زۆر نزیکییانەوە لەسەر بابەتێک بەیەکدا بتەقنەوە. [1]