پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تێڕامانێک لە ئاستەنگەکانی زمانی کوردی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تێڕامانێک لە ئاستەنگەکانی زمانی کوردی

تێڕامانێک لە ئاستەنگەکانی زمانی کوردی
ناونیشانی بابەت: تێڕامانێک لە ئاستەنگەکانی زمانی کوردی
ئامادەکردن: #عادل قادری#

بەشێک لەو کێشە و پاشەگەردانییەی کە هەنووکە بینی زمانی کوردیی گرتووە لە نەبوونی پلانێکی زمانی (Language planning) گشتگیر و بەهێزدا خۆی دەبینێتەوە. بەهۆی جیهانگیریی و شۆڕشە زانستییە یەک لە دوای یەکەکان کە هەر ڕۆژ لە جیهانی ڕۆژاوادا ڕوو دەدەن، پێویستییە زمانییەکانی ئەم جیهانە بە سەر زمان و کۆمەڵگەکانی دیکەدا دەسەپێت، چوون وەکوو دۆخێکی مێژوویی و زانستی هەنووکە ئەو زمان و شارستانییەتە زاڵ و پێشکەوتووە و دیاردەکانی لە دنیادا دەبەشێنەوە، ئەگەرچی خۆیشی نەیەوێت! لە ڕووی زانستییەوە هەر زاراوەیەک توانست و پوتانسییەلی ئەوەی هەیە ببێت بە زمان و هەر زمانێکیش دەتوانێت بگاتە پلەیەکی شایستە و تەواو بۆ ئەوەی ئەزموونی “بوون” و زانست تاقی بکاتەوە.
ئەوەی زاراوەیەک دێنێتە ئاستی زمان، مێژووی کارکردن و ئەزموونکردن و ڕووبەڕووبوونەوەیەتی لەگەڵ جیهان و دیاردە مۆدێڕنەکان، بە دەست هاتنی ئەم ئامانجانە بە شێوەی گشتی گرێدراوە بە تێڕامان و هەڵوێستە لەسەر چەند شت.
1/ زەمان
یەکەم پرس و بابەتی پەیوەست بە زمان، زەمانە، کە تێیدا زمان دەتوانێت واڵا بێت و ڕیشە بگرێت و لە ڕووە جۆراوجۆرە زانستی و فەلسەفی و کەلتوورییەکەدا گەشە بکات. واتە زمان لەسەر شانی زەمان”بوون”ی دەخەمڵێت. نموونەی مێژووییش بۆ ئەم بابەتە زۆرن، بۆ نموونە زمانێکی وەک فارسی کە هەنووکە تا ڕادەیەک سەرکەوتووانە توانیویەتی ڕووبەڕووی جیهان و دەقەکانی دونیای مۆدێڕن ببێتەوە و هێشتاش هەر (بە تەواوی هەڵەکانییەوە) هەوڵی خۆی دەدات.
ئەم زمانە سەدەگەلێک لەمەوپێش زمانێک بوو کە کەسێکی وەکوو ئەبووڕەیحانی بیروونی، زانستمەندی ناوداری سەدەی چوارەمی کۆچی لەبارەیەوە وتوویەتی: “کاتێک بابەتێکی زانستی بکەوێتە نێو زمانم (فارسی ئەو سەردەمە) ئەوەندە لام سەیرە، وەک ئەوەیە وشتر لە سەربان ببینم یان زەڕافە لەژێری کوورتاندا ببینم.” یان لە زمانی ئاڵمانیدا کەسێکی وەک مارتین لۆتەر، قەشەیەکی نوێخواز و وەرگێڕی ئینجیل بۆ سەر زمانی ئاڵمانی، بەهۆی کارەکانییەوە و چاپکردنی زۆر و زەبندیانەوە، کۆڵەکە و بنەمایەکی قایم و قوورسی لە سەدەی شازدەهەم بۆ زمانی ئاڵمانی درووست کرد.
لەرێگەی وەرگێڕانە ناودارەکەی لەسەر ئینجیل، ناوەندێتی و چەقێتی و قودسییەتی لە زمانی لاتین و یۆنانی هێنایە نێو زمانی ئاڵمانی و وەرگێڕانەکەی تا سەردەمی مردنی چوارسەد جار لە چاپ دراوە.
زمانی کوردیش ئەگەرچی هێشتاش تایبەتمەندی کۆمەڵگە و زمانێکی “ناشاری” و کشتوکاڵی بە زەقی تێدایە، بەڵام خاوەن مێژوویەکە و لەوەش زیاتر خاوەن چەندین زاراوە و بنزاراویە کە ئەوەندەی توانست و ئەگەرە بۆ چالاککردن و بزۆزیی زمان ئەوەندە مەترسی و هەڕەشە نییە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەیە کە ئەم زمانە لە هەر کام لە قۆناغەکانی پێشکەوتنیدا لە ڕێگەی کۆڕ و بنکە و ئەنجوومەنە ئەدەبییەکان و لایەنە خۆماڵی و بیانییەکانی حوکمڕان و… گەشە و پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆوە بینیوە.
هەر لە بەستێنی زەماندا و بەهۆی دەکارکردن و کەشفی توانستەکانی زمانی کوردییەوە مانای وشە و دەستەواژەکان ئەمڕۆیی بوونەتەوە، وەکوو نموونە: وشەی هێڵ کە لە پێکهات و ژیانێکی کشتوکاڵییانە و گوندیدا مانای “هێڵی جووتی” داوە، ئەمڕۆ پاش درووستبوونی کەلتووری شاریانە و لە دایکبوونی دەقی شارییانە واتای نوێ و پێشکەوتووی گرتۆتە خۆی و کارکرد و مانای جیای وەک”هێڵی ئاسن”، هێڵ (هەر چەشنە خەتێک) و… وەرگرتووە. یان وشەی”فەرمی” تا چەند ساڵ لەمەوپێش لە هەندێک گوندی دەوروبەری #هەولێر# بەکار دەبرا بەڵام بەهۆی گەشەی میدیایی و ڕۆژنامەنووسی و پێکهاتی نوێی کەلتوورییەوە هاتۆتە ناو مژارەکان و واتای خۆی وەرگرتووە و زیندوو کراوەتەوە.
2/ تەکاندن و ڕزگارکردنی زمان لە تەپ و تۆزی ئایدۆلۆژی
کەلتوور و زمان و پێکهاتە مرۆییەکان هیچ کات بە بێ ئایدۆلۆژی نەژیاون، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا بیرمەندان و ویل دۆرانت وتەنی ژیرەپیاوان (Old wise man) ێک لە جیهانی کۆندا هەبوون کە لەکاتی درووستبوونی توندڕەویی و بوونبەست لە فامی ئایدۆلۆژیکدا بە تێگە و ئاوەزی جودا و کەمتر ئایدۆلۆژییانەوە باڵانس و هاوسەنگیان دەگەڕاندەوە بۆ کۆمەڵگەکەیان.
ئایدۆلۆژی تا ئێرە و بەم واتایە و بۆ کۆمەڵگە پێشنەکەوتووە سەرەتاییەکان فرە جێگەی ڕەخنە نییە، بەڵام کاتێک ئایدۆلۆژی ببێتە خاوەن سیستەمێک بۆ خەبات و سەپاندنی مانیفێست و جیهانی واتایی خۆی بە سەر کۆمەڵگە و پێکهات و زمانی ناو ئەم پێکهاتە، ئەو کات کارەساتێک دێتە ئاراوە. واتە هەموو کارکردە زمانییەکان قاڵبدار و تەلبەند دەکرێن لەپێناو یەک سیستەم لە پێناسەکردن و فامکردندا.
کۆمەڵگەی کوردی ئەگەرچی پێش سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژییە نەتەوەخوازی و ئیسلامییەکان خۆی خاوەنی قەوارە و فۆرمێک لە ئایدۆلۆژی بووە، بەڵام لە سەدەی بیستەمدا و بەهۆی ماهییەتی ئەم ئایدۆلۆژییانە هەموو کۆمەڵگە کەوتە ژێر کاریگەرییەوە، و زمانیش لە سەرووی هەمووان! چەند نموونەیەک دێنمەوە.
ئایدۆلۆژی ئیسلام بەهۆی ماهییەتی قودسییەتخوازانەیەوە، دەستەبەندییەکی ڕوون و تۆکمەی بۆ وشە و کارکردەکانی ناو زمان هەیە، واتە لەروانگەی ئەم ئایدۆلۆژییەوە شتەکان دوو حاڵەتیان هەیە:
آ/ ئاسمانین و پیرۆز ب/ زەوینین و ناپاک
” کە دەبێت بە پارێزەەوە ناپاکی بهێنرێتە زمان و خاوەنی وەسواسیی و فیلتەرکردن بۆ وشە ناپاکەکان بین” لە ڕۆمانی “تەمی سەر خەرەند”ی شێرزاد حەسەندا، پاڵەوانی چیرۆک پاش چەندین ساڵ کە لە وڵاتێکی ڕۆژاوایی ژیاوە و دێتەوە بۆ کوردستان سواری سەیارەیەک دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی:
تا لە خەرەندەکە نزیکتر دەبووین من غەمگینتر دەبووم…سەیرە، لە پەنجەرەی قەمەرەکەوە بە هەر دوو بەری جادەکەدا دەمڕوانی، دەیان ئەسپی مردووم بینی کە لێرە و لەوێ سەگەل تێیان ورووکا بوون… لە هەموو ژیانمدا بەو ژمارە زۆرە ئەسپی مردووم نەبینیبوو… لە هیج فیلمێکدا…لەهیچ ڕۆمانێکدا…لەهیچ شوێن و وڵاتێک… دڵتەنگ و نیگەران لە شۆفێرەکەم پرسی: کاکی شۆفێر ئەو هەموو ئەسپانە بەچی مردوون؟ کابرای شۆفێر وەک ئەوەی پرسیارەکەی منی بەلاوە سەیر بێ تۆزێک ڕاما… دواجار بە تەوەسەوە وتی: ئەسپ نامرێ مامۆستا…ئەسپ “دەتۆپێ”…
لەم کارکردە زمانییەی ئەم دووکارئەکتەرەدا واتە شۆفێر و مامۆستا (پاڵەوانی چیرۆک) جیاوازییەکی بنەڕەتی بەدی دەکرێت، شۆفێر لای ڕوونە کە ئەسپ دەتۆپێت، واتە کردەی تۆپین تەنیا بۆ ئاژەڵ و گیانلەبەرە غەیرەمرۆییەکان بۆی مانا کراوەتەوە، و مردن تایبەتە بە ئەشرەفی مەخلوقات و وشەیەکی پیرۆزە! و نابێت بۆ شتێک جگە لە مرۆڤ بەکار ببرێت، هەر ئەوەشە کە لە هەمبەر مامۆستا بە “تەوەسەوە”وەڵام دەداتەوە. ئەم دوو کارکردە زمانییە بۆ دوو وشەی “تۆپین” و “مردن” کە هەر دووکیان لە بنەمادا بۆ گیاندانی بوونەوەرێکی زیندوو دەکار دەکرێت، لە دوو سەرچاوەی ئایدۆلۆژی و کەلتوورییەوە دێنە زار. مامۆستایەک بە ڕۆحییەتی کەلتوورێکی کراوە و ڕۆژاوایی و شۆفێرێک بە باوەڕێکی نەریتی دینی. ڕاستە بە واتایەک هەر دووک ئایدۆلۆژیان بەڵام کامەیان توانستی تێڕامان و کراوەیی لە خۆی دا هێشتۆتەوە؟
ئەم نموونەیەی تەمی سەر خەرەند لە کۆمەڵگەی ئێمە تەنیا لایەنی کارکردی زمان لە ڕوانگەی ئایدۆلۆژیای دینی دەخاتە ڕوو، ئایدۆلۆژیای غەیرەدینی کۆمەڵگەی کوردیش (واتە سیستەمی فیۆداڵی و خانخانێتی کە قۆناغێک لە قۆناغەکانی کۆمەڵگەی کوردی بووە) سەپێنراویی و زەختی تایبەتی خۆی هەیە بۆ سەر زمان و وشە، گەر بمەوێت بێمە سەر نموونەیەکی سادە، کە لەم دواییانەش لە ناو کۆمەڵگەدا و لە ڕووبەڕووبوونەوەی ژن و پیاو لەگەڵ یەکدیدا دەیبینینەوە، کارکردی وشەی پیاو و ژن وەکوو نموونە دێنمەوە.
لە نەریتی باوی زمانی کوردیدا وشەی”پیاو” هەڵگری جوامێری و شانازی و توانست و…ە و ژن هەڵگری واتای شەرەف و دەلالەتی جوانی و ناسکی و…” بۆیە کاتێک پیاوێکی نەریتی و ڕەنگە نانەریتیش ژنێک دەبینێت کە کردارێک دەکات سەر بە ڕەگەزی ژنانە نییە، دەڵێ ئەو ئیشەت پیاوانەیە… و لەم لاشەوە کاتێک پیاوێک ئیشێکی سووک و ناحەز بکات پێی دەڵێن ئەم ئیشەت ژنانەیە… ئەم ئایدۆلۆژیزەدەبوونەی زمان کە تەنیا لە قەوارەی کەلتووردا نەوەستاوەتەوە و هەنووکە بووەتە کارەساتێک و بینی زمانی کوردی گرتووە لە وتار و پێکهاتی سیاسیشدا بە خەستی بەرهەم هاتووە… بۆ نموونە دەلالەتەکانی شۆڕش ئەوەندە سیاسی و بەرهەستن ئەوەندە فەلسەفی و دەرهەست (ئینتزاعی) نییە… کاتێک ئێمە دەڵێین شۆڕشی کۆپەرنیکی بە ڕاستی چەندە لایەن و ڕەگەزی زانستییانەی کارەکەی کۆپەرنیک لە وشەی”شۆڕش”دا دەبینینەوە؟
لێرەدایە وەرگێڕانی دەقە زانستی و فەلسەفییەکان دەکەونە بەردەم دوو حاڵەتەوە یان دەبێ هەندێک جەبری زمانی ئەم دۆخە ئایدۆلۆژیزەدە قبووڵ بکەن یان دەبێت واتای نوێ یان وشەی نوێ لە هەمبەر چەمک و دەستەواژەکانی زمانانیتر دابنێن. بۆ نموونە وشەی هەڵبژاردن ئەوەندە دەلالەتێکی حیزبی و سیاسی هەیە ئەوەندە لایەنی کردارییانە و فەلسەفی نییە. کاتێک ئێمە دەڵێین لەنێوان بوون و نەبووندا یەکەمیان هەڵدەبژێرین… یان دەڵێین پرسی جەبر و ئیختیار دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردن (انتخاب) ەکانی ئێمەوە…تووشی ئەو کارکرد و دەلالەتسازییەی سیاسەت دەبینەوە…بۆیە دەشێت لە باتی دەکارکردنی هەڵبژاردن بۆ چەمکێکی فەلسەفی وەکوو”اختیار” باشترە وشەی “بژاردن”دەکار بکرێت کە قەلەق و کەڵکەڵەیەکی زۆرتری بۆ تێڕامان و ئەکتێکی فەلسەفی تێدا هەست پی دەکرێت. یان دیسان وەکوو نموونە وشەی “زۆرەملی” نابێت بۆ “جەباریت” بە کار ببرێت، سەرەڕای ئەوەی کە وشەی زۆرەملی زۆرتر دەلالەتێکی بەرهەست و کۆنکرێتی هەیە، فرەیش پێوەندی بە جەباریت ەوە نییە کە چەمکێکی ناوی کەلامی ئیسلامی و کریستیان… یە لە بەر ئەوە هاوتای “زۆرەوانی” یان هاوتاگەلیتری کەشف نەکراو و دەکارنەکراویتریش دەبێ تاقی بکرێنەوە.
3/ نەبوونی ناوەندێکی بەهێزی زمانی بۆ وشەسازی و هاوتادانانی چەمک و زاراوە و دەستەواژە (تێرمینۆلۆژی)
جیهانی مۆدێڕن جیهانی شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکان بوو و “هەنووکە”ی جیهانی مۆدێڕنیش (کە هێشتا لەنێوان بیرمەندان و فەیلەسووفاندا مشتومڕێکی زۆر هەیە لەسەر ئەمەی کە ئایا “هەنووکە”ش جیهانی مۆدێڕنە یان جیهانێکیترە بە ناوی پۆست مۆدێڕن، ترانس مۆدێڕن و…) هەر ئەم شۆڕشانە بەردەوامە، بۆیە وشەسازی و زاراوەسازی و هاوتاسازی لە بواری زانستە جۆراوجۆرەکان، فەلسەفە، دەروونشیکاری، ماتماتیک و…یەکێکە لە پێویستییە زمانییەکانی جیهانی مۆدێڕنی ئێستە.
ئەگەرچی لە ناو زمانی کوردی (تا ڕادەیەک) لە بواری ئەدەب و تارادەیەکی کەمتر لە بواری فەلسەفە ئیش کراوە بەڵام خودی ئەم ئیش و کارکردانەش سەرەڕای هەموو دەسکەوتە بەنرخەکانی، هێشتا لە قەیران و پاشاگەردانی دایە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زۆر هۆکار کە من لێرەدا ئاماژە بە دوو هۆکاریان دەکەم:
=KTML_Bold=ئەلف-نەبوونی دەقی تیۆریک=KTML_End=
بە داخەوە هێشتا بابەتی وەرگێڕانی دەقە تیۆریکەکان، لە زمانی سەرچاوەوە بۆ زمانی کوردی بەشێوەی بەردەوام دەستی پێ نەکردووە.
زۆر ڕوونە وەرگێڕانی دەقی تیۆریک، بە تایبەت لە بواری زانستە مرۆڤییەکان، وەک هزر و فەلسەفە و دەروونناسی و…دەتوانێ توانستی زمانیی (language competence) زمانی کوردی کە تا ڕادەیەک شاردراو و ناکارایە، کارا بکات. هەرچەندە ئیشی باش کراوە بەڵام دەبێت وەک پڕۆژەیەکی بەردەوام و لە قەوارەی پلانێکی زمانیدا بکرێت.
=KTML_Bold=ب-نەبوونی فەرهەنگی وشە=KTML_End=
ڕاستە کە ئێمە چەند فەرهەنگی وشەی بڕواپێکراومان هەیە بەڵام ئەم فەرهەنگانە، زۆرتر وشەنامەن تا فەرهەنگی وشە! هەڵبەت مەبەستی سەرەکی نووسەران و دڵسۆزانی کورد زۆرتر ئەوە بووە کە بە شێوەیەک، وشە کوردییەکان کۆ بکەنەوە و بیپارێزن. ئەگەر نا فەرهەنگنووسین بە شیوەی زانستی و ئەمڕۆیی تایبەتمەندی خۆی هەیە کە دەبێ فەرهەنگنووس ڕەچاویان بکات. ئەم تایبەتمەندییانە بریتین لە:
دەنگنووسی وشە، شێوەی نووسینی وشە، ڕەگەزناسی وشە، ئاماژە بە چۆنییەتی بەکارهێنانی وشە لە دەقە شیعری و پەخشانی و فۆلکلۆرییەکاندا، تایبەتمەندیی ڕێزمانی وشە لە هونەر و ئەدەب و زانستە جۆراوجۆرەکاندا، جیاکردنەوەی وشەی سەرەکی و وشەی لاوەکی.
ئەم ئەرکانە و زۆر ئەرکیتر (کە لێرەدا جێی باسی نابێتەوە) دەکەوێتە سەر شانی پێکهات و دەسەڵاتێک لەژێر ناوی ناوەندێکی بەهێزی زمانی بۆ وشەسازی و هاوتادانانی چەمک و زاراوە و دەستەواژە کە دەشێت لە زۆر نووسەر و وەرگێڕ و ماتماتیکزان و شاعیر و ڕۆماننووس و ئەندازیار و هتد پێک بێت، کە بە پلانێکی ئاسۆداری زمانییەوە زمانی کوردی دەگەیەنێتە ئاستێکی باڵا لە گەشە و کارکرد و پێشکەوتن.
ئەکادیمی ئێران ساڵی 2005ی زاینی، 45 لێژنەی تایبەت بۆ وشەسازی دامەزراندووە کە لە ئەنجام دا 6370 وشەی نوێ لە زانستە جۆراوجۆرەکاندا هاوتایان بۆ دانراوە. یان پڕۆژەی دانان و نووسینەوەی زانستنامەی”ئیرانیکا” بە سەرپەرشتی دوکتۆر ئیحسان یاری شاتر لەگەڵ چەند کەسیتر لە ساڵی 1978ی زاینی لە کەنەدا دەستی پێ کردووە، تەنانەت بێ ئەوەی دەوڵەتی ئێران یارمەتییان بدات، کەچی بە هەوڵ و تێکۆشانی زۆر و داخوازی ماڵی لە خەڵک، ئێستا (1060) دوکتۆر و لێکۆڵەر، لەوێ خەریکی کارن و 13 بەرگی ئەم زانستنامەیەیان بڵاو کردۆتەوە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1/ دکتر سید عەلی میرعمادی، شناخت، ژهن و زبان در گژر زمان، نشر ورجاوند
2/ داریوش ێ‌شوری، زبان باز (پژوهشی دربارە زبان و مدرنیت) ، چاپ دوم، نشر مرکز
3/ شێرزاد حەسەن، تەمی سەر خەرەند، ڕۆمان، دەزگای ئاراس
4/ کامەران ڕەحیمی، بنەماکانی وشەسازی و وشەرۆنان لە زمانی کوردیدا، کۆڕی زانستی زمانی کوردی ئێران، بڵاوکراوەی وتار [1]
ئەم بابەتە 538 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 06-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 06-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 538 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.15 KB 06-06-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دەربارەی وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دەربارەی وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!