پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی یەک
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی یەک

مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی یەک
ناونیشانی بابەت: مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی یەک
ئامادەکردن: #عادل قادری#

بە سەرهەڵدانەوەی دووبارەی “تاڵیبان”یان باشترە بڵێین؛ بە گەڕانەوەی دووبارەی “تاڵیبان”بۆ ناو دەسەڵات و کایەی سیاسی، هەندێ دەنگ لە وڵاتانی دراوسێی وەکوو “ئێران” نیگەرانی ئاساییشی ناوخۆی خۆیانن، ئەگەرچی بە شێوەیەکی سەیر و لە هەمانکاتدا دیار و ئاشکرا حکومەتی “ئێران” هیچ نیگەرانییەکی لەو بارەیەوە دەرنەبڕیوە و لە ماوەی ڕابردووشدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران و محەمەد جەواد زەریف؛ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە میوانداری وەفدی ئەفغانییەکان، واتە تاڵیبانی کردووە و یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەش بە ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانیستان ناوی لێبردوون! لە ڕاستیدا وردەوردە دوای ئاشکرابوونی مەیل و ئارەزووی زلهێزەکان و هەندێک لە دەوڵەتانی ناوچەکە بۆ گەڕانەوەی “تاڵیبان” و پشتگیریکردنی و هێنانیان بۆ ناو کایەی سیاسیی بە کایەی یاسایی و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان! ئیتر هیچ گومانێک نەماوەتەوە لە هەبوونی هەندێک گۆڕانکاریی گەورە کە هاتنەوەی “تاڵیبان” یەکەمین پەردەی ئەم شانۆیە پیشان دەدات! تاڵیبانیش بەهۆی ئەو زەبروزەنگ و تووندوتیژی و لە هەمانکاتدا فەزاسازی و پڕوپاگەندەیەی لە خۆی خستییە ڕوو، بووە هۆکاری کۆچ و سەرهەڵگرتن و ترس و تۆقینی خەڵکی “ئەفغانستان” لە شوێنە جیاجیاکانی وەکوو هیرات و قەندووز و قەندەهار و تا دەگاتە کابوول، وەکوو دەیبینین تا ئێستە “تاڵیبان” بەشی زۆری لە خاکی ئەفغانستان گرتووە و نێزیک کابول بۆتەوە و ئەشرەف غەنیش هەڵاتووە و حامید کەرزای؛ سە‌رۆککۆماری پێشووی ئەو وڵاتەش بە پەیامێکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ئەفغانستان دەمێنێتەوە و لەپاڵ خەڵکی ئەفغان دایە و هیوای ئەوەشی خواستووە کە گرژییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی ئاشتی و وتووێژەوە چارەسەر بکرێت! بە و ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە دەردەکەوێت کە “تاڵیبان” هەم هێزی تۆقاندن و ترساندن و لە هەمانکاتدا چەکی قوورسی هەیە و هەم هێزی دەرەکیشی لە پشتە و پارەشی لە بەردەستە.
ماوەیەک پێش ئێستا و بەر لەوەی “تاڵیبان” دەست بە جەولە و جمووجووڵەکانی لە باکووری “ئەفغانستان”‌ بکات لە وتووێژێکدا لەگەڵ مەنسوور ئەحمەد خان؛ باڵوێزی پاکستان لە ئەفغانستان پرسیاری ئەمە کرا کە بۆچی ئەو ژمارە زۆرەی ئەفغان کە هۆگری تاڵیبانن و لە پاکستانن ئێوە لەوێ پەناتان داوە؟ باڵوێز کە دووجار ئەم پرسیارەی لێدەکرێ تەنیا بە یەک وەڵام دێتە گۆ و دەڵێت؛ پاکستان وڵاتێکە کە ساڵانی زۆرە ئەفغانی و کەمینەی دیکەی لێیە و ئێمە لەگەڵ هەموویان بە یەک شێوەی ئاشتیانە مامەڵە دەکەین، ئەمەی کە دەستی زلهێزێکی وەکوو “ئامریکا” لەم دۆخەدا وەدیارکەوتووە هۆکارەکەی هەرچییەک بێت هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە وڵاتانی ناوچەکەش لەوانە ئێران و پاکستان و دواتر وڵاتانی دیکەی وەکوو (تورکییە و قەتەر و چین) هاوکۆک و هاودەنگن لەگەڵ ئەم ڕووداوە چاوەڕواننەکراوە، ئەگەرچی هەندێک لە چاودێرانی کاروباری ئەفغانستان دەڵێن؛ ئێمە بە سیاسەتە چەوت و قەومخوازانەکانی ئەشرەف غەنی و دانانی کەسانی نەشیاو لە پۆستە سەرەکی و گرینگەکانی ویلایەتەکانی باکوور پێشبینی گەڕانەوەی تاڵیبانمان کردووە، بەڵام ئەمەش دیسان لەم ڕاستییەی کە نەزمێکی نوێ و چنینێکی نوێی هێز لە ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوین خەریکە دێتە ئاراوە غافڵمان ناکات، بابەتی کشانەوەی هێزەکانی “ئەمریکا” لە سەردەمی ترامپیشدا بە تایبەتی لە سەردەمی کۆتایی دەسەڵاتداری ئەودا لەئارادا بوو، ئەوکات گرژییەک کە لەنێوان ئەشرەف غەنی و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا؛ سەرۆکی جێبەجێکاری ئەفغانستان هەبوو، کابینەی ترامپیشی هێنایە دەنگ و “پۆمپێئۆ” داوای کرد ڕێکبکەون ئەگینا هێزەکانی خۆمان دەکشێنینەوە، دوای ئەم گرژییە لە دانیشتنێکدا؛ غەنی باسی لە ئەوە کرد کە ئەوان دەتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن و پێویستیان بە هیچ لایەنێک نییه، ‌ دوای هاتنی “بایدن” وردەوردە بە کردە هەوڵ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان درا و چاودێران پێشبینییان کرد کە “ئەفغانستان” لە ماوەی شەش مانگدا دەکەوێت و تاڵیبان دەیگرێتەوه، ‌ بەڵام ئەم پێشبینییە زۆر گەشبینانە بوو و مانگێکیشی نەخایاند ئەفغانستان کەوت و ئەشرەف غەنی؛ سەرۆککۆماری فەرمی ئەو وڵاتە هەڵات! ئەوەی کە چین وەکوو زلهێز و جەمسەری پڕگوڕوتینی هێز لەناو کایەکە ‌دایە و خۆی بۆ کایەیەکی گەورە ئامادە کردووە، ‌ گومانهەڵگر نییە و وەکوو یەکەمین دەوڵەتیش ڕایگەیاندووە کە ئەگەر کابول؛ پایتەختی ئەفغانستان بکەوێت و “تاڵیبان” بێتە دەسەڵات ئەو یەکەمین دەوڵەت دەبێت کە بە فەرمی دەیناسێت.
هەموو ئەمانە دەلالەت بۆ ئەوە دەکەن؛ کایەیەکی نوێ و چنینێکی نوێی دووبارەی هێز لە ئارا دایە ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڕووسیاش ڕایگەیاند ئەم دۆخەی کە لە ئەفغانستان هاتۆتە ئاراوە بەرپرسیاری یەکەم لێی ئەمریکایە! سەرۆککۆماری تورکیاش؛ ڕەجەب تەیب ئەردووغان ڕایگەیاندووه، ‌خەریکی وتووێژ لەگەڵ تاڵیبانین و ڕەنگە لەگەڵ ڕێبەری تاڵیبان دیدارم هەبێت! هەرچییەک بێت ئەم وڵاتانە وادیارە بە شێوەیەک لە شێوەکان لە دانیشتنی ژێر بە ‌ژێر یان ئەو دانیشتنانەی قەتەر، ‌ ڕۆڵ و پێگەی خۆیان دیاریکردووە و‌ ترسێکی ئەوتۆیان لە سەرهەڵدانەوەی تاڵیبان نییە، تەنانەت وەکوو تیشکم خستە سەری وڵاتێکی وەکوو “ئێران” کە دراوسێی ئەو وڵاتەیە و سنووری هاوبەشی لەگەڵدا هەیه، ‌ پێش ئەوەی هەوڵەکانی تاڵیبان ئاوەها چڕ بێتەوە و بە چەک و جەولەی سەربازیی پەلاماری ئەفغانستان بدات، لەلایەن محەمەد جەواد زەریف؛ وەزیری دەرەوەی ئێران‌ پێشوازییان لێکرا و وتی پشتگیریی لە بەشداریی هەموو هێزەکان لە داهاتووی سیاسیی ئەو وڵاتەدا دەکەن! هەندێ لە مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆژنامەنووسانی ئێران هۆشداریی ئەوەیان داوەتە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە تاڵیبان دەتوانێت بۆ سەر ئاساییشی ئێران مەترسی بێت، بەڵام دیپلۆماسیی فەرمی و هەڵسوکەوتی سیاسیی حکومەتی “کۆماری ئیسلامی ئێران” وایە کە هیچ ترسێکی لەم بابەتە نییە، ئێران وادیارە دەرچوونی ئەمریکا لە ئەفغانستانی بەلاوە گرینگتر بووە، تا مەترسیی هاتنەوەی دووبارەی تاڵیبان، و لە ئێراقیش هەموو هەوڵی ئەوەیە کە “ئەمریکا” دەربچێت و هێزەکانی نێزیک لە خۆی زیاتر بێنە ناو دەسەڵات و بازنەی بڕیاردانەوە، بە پێی هەواڵنێریی پۆلەتیک چەند ڕۆژ پێش ئێستاش نامەیەک لەلایەن سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی؛ سەرۆککۆماریی ئێستای ئێران ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە و خواستی خۆیان بۆ ئەم بابەتە بە ڕوونی پیشان داوە، بە گشتیی ئاماژەکان لە ڕۆڵی ئێران لەم چنین و کایە نوێیە دەدوێن هەر بۆیە ئێستا دەشێت لە ڕووی ئاساییشی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە؛ کورد هەم لە باشوور و هەم لە ڕۆژهەڵات وریاتر بێت چوونکە هێزە سەلەفییەکان و شانە نووستووەکانیان بێدار بوونەتەوە و گیانیان لەم سەرهەڵدانەوەیە وەبەر دێتەوە!
بەدەر لەوەی پێدەچێت ڕوانگەی جۆراوجۆر بۆ هەبوونی شێوەکانی “ئیسلام” هەر لە کۆنەوە تا ئێستا لەناو کورددا هەبێ، بەڵام بە گشتی ڕێباز و شێوە ڕوانینێکی جیهادییانە ڕەوتێکی سەرەکی و جێگیر نەبووە و لەسەر ئەو چەمکانەی کە سنوورێکی تۆخ لەنێوان خۆیان و ئەویدیدا دەکێشن بە زەبری شمشیر هەڵنەستاون بە دیاریکردنی جیهانی ئیسلام و جیهانی کوفر! دیارە مەبەست لەم جۆرە ئیسلامە ئەو جۆرە لە تێڕوانین و جیهانبینیەیە کە (نالی و مەحوی و شێخ ڕەزا و حاجی قادر) و دەیان بیرمەند و شاعیر و ڕووناکبیری ئێمەیان لە حوجرەکان پێگەیاند و ئەو جۆرە تێگەیشتنە ژیاندۆست و کراوەیەیان لە “ئیسلام” مانیفێست کردووە، ئەم ئیسلامەی کە تووندڕەوی ڕادیکاڵیزم لە شێوەی تاڵیبان و داعەش و قاعیدە هەڵبژێرێت شەپۆلێکی دەرەکی سیستەماتیک بووە کە هۆگر و لایەنگر و ئەندامیشی بۆ خۆی لە ناو کۆمەڵگەی کوردی لە ڕۆژهەڵات و باشوور پەیدا کردووە. “لە کۆتایی شەڕی سارد و پاشەکشەی سوسیالیزم لە هەمبەر کاپیتالیزم و شکستی ڕەوتی نوێبوونەوە و مۆدێڕنیزم لەنێو دەوڵەتە موسەڵمانەکانی جیهانی ئیسلام، بەستێن و هەلی لەبار بۆ گەشەی ڕەوتێکی ئایدۆلۆژیک و سیاسیی بە نێوی “ئیسلامی خۆڕاگر” یان “بەرگریکار” درووست بوو. ئەگەرچی ئەم ڕەوتە بە بێ سەرنجدان بە سنوورە جوگرافییەکان و سنوورە نەتەوەییەکان لە هەموو دونیادا ئامادە بوو، بەڵام بەهۆی هەلومەرجی سیاسی و ئایینی لە هەندێک ناوچە ئامادەییەکی زیاتر و زۆرتری پەیدا کرد. پاش هێرشی هێزەکانی هاوپەیمان بۆ سەر ئێراق لە ساڵی 2003ی زاینی، ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لەو ناوچانەن کە ئەم ڕەوتە فیکری و کۆمەڵایەتییەیان لەژێر ناوی سەلەفییەت یان سەلەفیگەری قبووڵ کردووە و مانیفێستاین کردووە. سەلەفییەت یەکێک لەو بزووتنەوە ئیسلامیانەیە کە لە دەیەی هەشتا و نەوەدی سەدەی پێشووی زاینی بە تایبەت پاش شەڕی یەکێتی سۆڤییەت بۆ سەر ئەفغانستان دەرکەوت. ئەم ڕەوتە لە ڕووداوی یازدەی سێپتەمبەری ساڵی 2001 خۆی وەکوو ڕەوتێکی جیاواز لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامییەکانی دیکە ناساند و سەرنجی زۆری جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەگەرچی ئەم ڕەوتەش وەکوو زۆرێک لە ڕەوتەکانی دیکە لەسەر ناوچەکانی دیکە لەوانەش ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەریی دانا بەڵام پاش شەڕی ئەفغانستان و یەکێتی سۆڤییەت و دواتر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و ئێراق پانتایی و قووڵایی و گەشە و نەشەی سەلەفییەت لە کوردستان زیاتر بوو”.
“ئەو وتارانەی کە لە کاتی درووستبوونی گرووپە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکان تا شەڕی کەنداو (سەرەتای دەیەی نەوەدی زاینی) لە کوردستان هەبوون، دەکرێ دابەش بکرێنە سەر سێ وتار
1- وتاری ناسیۆنالیستی؛ یەکەمجار لە کوردستان لەلایەن گرووپێک بە ناوی ” کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد” (1945) خرایە ڕوو.
2- وتاری سۆسیالیستی؛ ئەم وتارە لەلایەن حیزبی کۆمەڵە (1969) درووستبوو کە دواتر ناوی خۆی گۆڕی بۆ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.
3- وتاری ئیسلامی؛ ئەم وتارە یەکەمجار لەلایەن ئەحمەدی موفتیزادە لە دەیەی پەنجا و لە ڕێگەی دامەزراندنی قوتابخانە و ئەڵقەی ئایینی لە #سنە# و #مەریوان# درووستبوو و پاش شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە قەوارەی دوو گرووپی “مەکتەب قورئان” و “جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح” یان هەمان ئیخوان موسلمین درێژەیان بە چالاکیی خۆیان دا. بەڵام پاش یەکەمین هێرشی “ئەمریکا” بۆ سەر “ئێراق” لە سەرەتای دەیەی 90ی زاینی و بە کرانەوەی سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان دوو جۆر وتار و دیسکۆرسی دیکە هاتنە کوردستان.
ئەم دوو وتارە بریتی بوون؛ لە وتارێکی ڕۆژاواییانە کە‌ دوو حیزبی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی ئێراق نوێنەرایەتییان دەکرد و هەروەها وتارێکی ئیسلامیی ڕادیکاڵ کە سەرەتا گرووپێک بە ناوی حەرەکەی ئیسلامیی نوێنەرایەتی دەکرد بەڵام لە قۆناغەکانی دواتردا دابەش بوویە سەر چەندین گرووپی بچووکتر.” وتاری ڕۆژاوایی بە هاتنە سەر دەسەڵاتی دوو حیزبی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و پارتی دیموکراتی کوردستان) زاڵ بوو و بووە بە وتاری زاڵ و دەسەڵاتداری ئەم ناوچەیە. دواتر بە کرانەوەی سنوورەکان، هەروەها لە ناو کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیش پەرەی سەند و شێوە ژیانێکی نوێی بۆ ئەمدی و، واته؛ ‌ ڕۆژهەڵات مانیفێست و پێناسە کرد. ئە، م گرووپە لە ئێراقدا حکومەتێکی نیوەسەربەخۆ و ناوچەیی بنیاتنا کە لە ساڵی 2003 واتە پاش هێرشی ئامریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر ئێراق و ڕووخاندنی سەدام حسێن، بەهێزتر بووە و چووە ناو کایەی سیاسیی و پێکهاتەی دەسەڵاتی ئێراقەوە.
لەپاڵ ئەم ڕەوتە، لە سەرەتای دەیەی هەشتای کۆچیی هەتاوی و پاش ڕووداوی یازدەی سێپتەمبەری 2001 و داگیرکردنی ئەفغانستان و ئێراق لەلایەن هێزە ڕۆژاواییەکان، ئیسلامی ڕادیکاڵیش کە بە گشتی پەیوەستە بە ڕەوتی سەلەفییەتەوە هاتە ناو ئێرانەوە. ئەم ڕەوتە لەسەر بنەمای پێڕەکردنی سەلەف و ڕابردووەکانیان، خۆیان تەنیاوتەنیا بە موسڵمان دەزانی و هیچ گرینگییەکیان بە نەتەوە و نەتەوەخوازیی نەدا. سەلەفییەکان کە پاش دەیەی نەوەدی زاینی زۆربەی تەقینەوەکان لە دونیا و لەوانەش ڕووداوی یازدەی سێپتەمبەریان بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی بە ئەستۆ گرتبوو و بە شێوەیەک لە شێوەکان دژیی نەزمی نوێی جیهانیی سەپاو بوون، شەڕیان ڕاگەیاند، لە ئەدەبیاتی سیاسیی زاڵ بە ڕەوتێکی تیرۆریستی ناوزەد کراون و دەناسرێن. بەڵام سەرەڕای پێناسەکردنیان بەم ناوە لە دونیادا لایەنگری زۆریان هەیە. ئەم بیرکردنەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تەشەنەی سەند و لەلایەن کەسانێکەوە پشتگیریی دەکرێ. شایەتی ئەمەش بەشداریی چەندین کەس لە کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە کردەوەی خۆکۆژی و ئینتیحاریی لە پاکستان و ئێراق و ئەفغانستان و هەروەها هەبوونی چەندین زیندانی لەوانە لە زیندانەکانی گوانتانامۆ و ئەبوغرێبە. لە لایەکی دیکەوە ئامادەیی ئەم ڕەوتە هەلومەرجی جێگر و سەقامگرتووی لە کوردستان شێواندووە و بووەتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی لەم ناوچەیە. بەهۆی ئەوەی کە ئەم گرووپانە سنووری نێوان حەق و باتڵ لایان زۆر زەق و بەرچاو و ڕوونە و خۆیان بە حەق و ئەوانی دیکە بە گومڕا و موشریک و کافر دەزانن، فەزای گفتوگۆ و دانووستانە فیکرییەکان لە ناوچەکەدا زۆر تاریک و لێڵە و تەنانەت جێی بۆ دژایەتیی و توندوتیژیی چۆڵ کردووە. بەڵام گرینگتر لەوە گەڕانەوەی دۆخیی ئەمنییە بۆ سەر کوردستان، دۆخێک کە ساڵانێک بوو کوردەکان لە ڕۆژهەڵات هەوڵیاندا لەسەر کوردستان بیسڕنەوە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1- منصورە اعضم آزادە، هاوژین بقالی، تحلیل جامعەشناختی سلفی­گری بە مثابەی یکی از منابع هویت ساز در کردستان ایران، پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی [1]
ئەم بابەتە 528 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 528 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
باوان و منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
باوان و منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!