پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی پێنج
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی پێنج

مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی پێنج
ناونیشانی بابەت: مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی پێنج
ئامادەکردن: #عادل قادری#

(ڕەگوڕیشە و تایبەتمەندییەکانی سەلەفییەت لە کوردستان)
لە بەشی پێشوودا؛ ئاماژەمان بە جیهانبینی و جەمسەرەکانی باوەڕ و عەقیدەی سەلەفییەکانی کرد. وتمان ئەوان هەموو کار و کردەوەکانییان تەنیا بۆ ڕەزامەندی خودا ئەنجام دەدەن و خۆیان لە کەسپەرستی و مردوو پەرستی بەدوور دەگرن و بەم شێوەیە ئازادبوونی خۆیان مسۆگەر دەکەن. لە تێڕوانینی ئەواندا ئەم تێگەیشتنە لە تەوحید، تێگەیشتنی سەحابەکان و سەلەفی ساڵحە و ئەرکە لەسەر موسوڵمانەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەم تێگەیشتنە تاکوو دەسەڵات و سەربڵندی خۆیان وەربگرنەوە. ئەگەر هەموو موسوڵمانەکان ئەم تێگەیشتنە قبووڵ بکەن و نەکەونە داوی باڵباڵێنە و دەستەدەستەبوونەوە، ئەوا سەردەکەون. چونکە زەمانێک “شارستانییەتی ئیسلامی” بەرەو داڕمان و ڕووخان چوو کە موسوڵمانەکان بوون بە چەندین باڵ و دەستە و گرووپ و کران بە ئایینزا و مەزهەبگەلی جۆراوجۆر و لە ئەنجامدا نەیانتوانی لەهەمبەر کافرەکان و جوولەکەکان و گاورەکان بوەستن و تووشی شکست بوون؛ شکستێک کە هیچ کام لە حیزب و گرووپە ئیسلامییەکان تا ئێستە نەیانتوانیوە قەرەبووی کەنەوە. هەر بۆیە ئێستا سەلەفییەت سەری هەڵداوەتەوە تاکوو بە تاقی تەنیا لەهەمبەر هەموو ئەم سەرشۆڕی و شکستانەی موسوڵمانەکان دژی دارولکوفر بوەستێتەوە و قەرەبووی کاتەوە.
ئەوەی کە سەلەفییەت هیچ گومانێکی تێدا نییە ئەمەیه؛ ‌ کە ئیسلام سەردەکەوێت و دووبارە موسوڵمانەکان شکۆ و دەسەڵاتی خۆیان وەردەگرنەوە و دوژمنەکانییان زەلیل و داماو دەبن و “دارولئیسلام” دووبارە بوونیاد دەنرێتەوە. هەر بۆیە سەلەفیگەری بۆ ڕزگاربوون لەم هەستی ملکەچی و سەرشۆڕی و سووکایەتیپێکرانه، ‌ کۆمەڵگەیەکی ئایدیال و خەونئامێز بۆ خۆی وێنا دەکات کە تێیدا دەسەڵات لە دەستی ئەو دایە و جیهانبینی و تێگەیشتنێکی سەلەفییانە لە دین بەسەریدا زاڵە. لەم کۆمەڵگەیەدا لەباتیی حوکومەت و حوکمڕانیی خەڵک لەسەر خەڵک، خودا لەسەر خەڵک حوکومەت دەکات و بەپێی فرمان و ئەمری خودا هەڵسوکەوت دەکرێت و هیچ کات دەسەڵاتداران و حاکمەکان لەسەرووی دەسەڵات و هێزی شەرع و شەریعەت ناجووڵێنەوە و هەڵسوکەوت ناکەن و چاودێرییەکی تۆخ و تەواویان لەسەرە. لەم کۆمەڵگەیەدا دۆخ و کەشێکی تەواو ئەمین و پڕ لە ئاساییش زاڵە و تاقانە پێوەری باشبوون و سەرێتی مرۆڤەکان لە یەکتر “تەقوا” دەبێت و هیچ کەسێک بە نیسبەت هیچ کەسی دیکە لە ڕووی ئیتنیکی، نەژادی یان ڕەگەزی سەرێتی و بەرێتی نابێت و هەمووان یەکسانن لەگەڵ یەک و بەم شێوەیە عەدالەت لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە و پەرە دەستێنێت، هەروەها هیچ جۆرە سنوور و جوگرافییەکی دەسکرد لە جیهانی ئیسلامدا نابێت و موسوڵمانان بە شێوەیەکی ئازادانە بۆ هەموو شوێنێک سەفەر دەکەن. ژنان لەم کۆمەڵگەیەدا خۆیان پێملی پاراستن و بەڕێوەبردنی هەموو دەستوور و فرمانەکانی خوداوەند دەزانن و حیجاب دەپۆشن؛ بەم شێوەیە شارستانییەتی مەزنی ئیسلامی دووبارە زیندوو دەبێتەوە.
=KTML_Bold=سەلەفیگەریی وەکوو شووناسی خۆڕاگرانە لەهەمبەر سیکۆلاریزمی باو لە کوردستاندا=KTML_End=
یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی سەلەفییەت، کە مۆرک و شووناسێکی خۆڕاگرئاسای پێ داوە، هەست و مۆرکی کۆیلەیەتی و یەخسیریی لەنێو سەلەفییەکان دایە. کاستێلز (2005) باوەڕی وایە ئەو کەسانەی کە شووناسی خۆڕاگرانەیان هەیە، لەلایەن ڕیکخراو و دەسەڵاتە زاڵ و حوکمڕانەکان لە کۆمەڵگە مۆرکی کۆیلەیەتییان پێوە نراوە. سەلەفییەکان لە ڕوانگەی زۆرێکدا، لە ئاستی دونیا بە بناژۆخواز وتیرۆریست ناوزەد دەکرێن، بە شێوەیەک کە سەلەفییەکان مەجبوور بوون بەردەوام خۆیان لەم مۆرکە لابدەن و نکووڵی لێ بکەن. “فاتیح کرێکار” دوو خوتبەی یەک کاتژمێریی لەژێر ناوی “تووندڕەوی”هەیە، کە لە درێژەیدا دەیەوێت بیسەلمێنێت کە تووندڕەوی مۆرکێکە کە ڕۆژاواییەکان و هۆگران و پێڕەوکارانیان پێیانەوە دەنێن تاکوو سووکایەتی بەوان بکەن و ئەمە بەپێچەوانەی ڕاستییە. ئەو دەڵێت (ئێمە بەرگریی لە وڵاتەکانی خۆمان دەکەین و دژی ئەو کەسانە کە وڵاتەکانمانیان داگیرکردووە شەڕ دەکەین. لە حاڵێکدا مۆرکی تووندڕەویمان لێ دەدرێت، ئەمە لۆژیکی نییە. ئێمە بەپێی قورئان دەجووڵێینەوە و باوەڕمان پێیەتی و ئەوان ئێمە بە بناژۆخواز ناو دەبەن) .
سێ چەمکی باو لە جیهانبینیی سەلەفییەتدا کە دەیکات بە شووناسی خۆڕاگر بریتییە لە؛ تەکفیر، گەڕانەوە بۆ ڕابردوو و هەبوونی کۆمەڵگەیەکی ئایدیال. تەکفیر، یەکێک لە چەمکەکانی ئەندێشەی ئیسلامییە و بە مانای دەرکردنی حوکم و بڕیاری کافربوون و کافرکرانی کەسێکە. بەڵام ئەم چەمکە لە جیهانبینیی سەلەفیدا پێگەیەکی تایبەت و دیاری پەیدا کردووە. ئەوان یەکێک لە بنەماکانی ئیمان بە تەوحید کە کۆڵەکەی سەرەکیی دینە، دەربڕین و ئیعلامی بەرائەت لە شیرک و کوفر دەزانن. یانی کەسی موسڵمان نەک تەنیا دەبێ خۆی لە هەر جۆرە باوەڕ و کردەوەیەک کە بەرەو شیرک و کوفر دەیبات، دوور خاتەوە، بەڵکوو دەبێت لە کەسانێک کە باوەڕیان بە باوەڕ و کردەوە‌ کوفرئامێز و شیرکاوییەکان هەیە، ئیعلامی بەرائەت و بێزاری بکات و خۆی لە هەڵسوکەوت لەگەڵیاندا بەدوور بگرێ. هەر بۆیە لەسەر موسڵمانان واجیبە کە کافر و موشریکەکان بناسن. ئەم کارە لە ڕێگەی کردەوەی تەکفیرەوە دەگاتە ئەنجام. کارکرد و کاریگەریی شاراوەی بابەتی تەکفیر زیادکردنی دوژمنایەتی و نەهێشتنی لێبوردەیی و نەرمینواندن لەگەڵ هەر ئەندێشەیەکە جگە لە خۆی و ڕوون و ڕاشکاوزانینی هێڵی نێوان ماف و باتڵە؛ چونکە دەبێ پێوەری ماف لە بەردەست بێت تاکوو بەپێی ئەوە حوکمی تەکفیر دەربکرێت. چەمکێکی دیکە کە لایەنی ناڕەزامەندانە و دژکارانەی ئەم ڕەوتە ئاشکرا دەکات، گەڕانەوە بۆ ڕابردووە. بەم شێوەیە کە جۆرێک ئارەزوو و مەیل بۆ گەڕانەوە بۆ ڕابردوو لەواندا هەیە کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕەخنە و ناڕەزایەتییەک کە بە نیسبەت زەمان و کاتی ئێستە هەیانە. لە ڕاستیدا نائومێدی و سەرشۆڕیی کاتی ئێستا وای لێکردووەن بەرەو ڕابردوو بڕۆنەوە و پەنای پێ ببەن. هەورەها کۆمەڵگەی ئایدیال لە ئەندێشە ئەواندا ڕۆڵ و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە. سەلەفییەکان وەکوو گرووپێکی ناڕەزامەند و دژکار لە دۆخی ئێستە ئەم ئەندێشەیەیان لەنێو ئەندامانی خۆیان برە پێ داوە تاکوو داهاتووش وەکوو ڕابردوو بە پەناگەیەک بۆ هەڵاتن لە کات و زەمانی ئێستە بزانن. لەم سێ چەمکە باو و داکۆکیکراوە لە ئەندێشەی سلەفییەتدا دەکرێ وا تێبگەین کە سەلەفیگەری شووناسی خۆڕاگرانەی هەیە لەهەمبەر دۆخێک‌ کە تێیدا دەژی. سەلەفییەت، ناڕەزایەتی دەربڕینە دژی وتار و وێژمانە ئامادەکان لە کۆمەڵگەی هەنووکەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئێستە ئەم پرسیارە دێتە پێشەوە کە بە سەرنجدان بە ناڕەزامەندبوون و دژکارانەبوونی شووناسی سەلەفی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم ڕەوتە لە دژ و هەمبەری کام وتار و دیسکۆرسی زاڵ هاتۆتە ئاراوە و وەستاوەتەوە؟ وتارێک کە لە ئاستێکی بەربڵاو لەم ساڵانەی دواییدا لەسەر کۆمەڵگەی کورستان زاڵ بووە وتاری ڕۆژاواییە کە ساڵانێک پێش هاتنی سەلەفییەت لە باشووری کوردستان لەبرەودا بوو. ئێستا ئەم دیسکۆرس و وێژمانە لەژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی حوکوومەتی هەرێم بە سەرپشکیی دوو حیزبی سیکولار و غەیری دینی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی ئێراق) ‌ە کە پشتیووانی دەکرێ و پەرەی پێ دەدرێت. دیارترین و زەقترین چەمکە دیسکۆرسییە ڕۆژاواییەکان کە لە ئاستی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان دەخرێتە ڕوو و لە گۆڤار و کەناڵە ئاسمانییەکانیاندا ڕەنگدانەوەی هەیە بریتین لە‌ دیمۆکراسی، ئازادییە کۆمەڵایەتی-سیاسییەکان، ناسیۆنالیزم و سیکولاریزم‌. ئازادی و دیمۆکراسی تەنیا وەکوو خواست و داوکارییەکی کۆمەڵایەتی ماونەتەوە و هەرگیز لەنێو کۆمەڵدا جێگیر نەبوو و لەلایەن حوکومەتەکانیشەوە لەم جۆرە کۆمەڵگەیانەدا جێبەجێ نەکران. “ناسیۆنالیزم” وەکوو سێیەمین چەمکی با‌سهەڵگر لەم دیسکۆرسەدا، دیارترین و باوترین ئەندێشەی زاڵ بە سەر کۆمەڵگەی کوردە کە لەلایەن هەموو حیزب و گرووپە دینی و غەیری دینییەکان پشتیگیری لێ کراوە. بە شێوەیەک نەک تەنیا سەلەفییەتی خستۆتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە و دژایەتییەکی لەگەڵدا ناکات، بەڵکوو تەنانەت یەکەمین بزاوت و جووڵانەوە سەلەفییەکانش ڕەنگوبۆیەکی بە تەواوی ناسیۆنالیستانەیان هەبووە.
بەڵام چەمکی سیکۆلاریسم (بەپێی ئەنجامە مەیدانییەکانی بەهابینی و تێڕوانینی کوردانی شاری #سنە#، (2001) کە لە برەپەیداکردنی لەگەڵ ناسیونالیزم لە کاتی ئێستادا هاوسەنگ و هاوشانە، لەگەڵ چەمکی شموولییەت و یەکپارچەیەتی لە دین و بەرائەت لە تاغووت لە جیهانبینیی سەلەفیدا، بە تەواوەتی دژایەتی هەیە. سەلەفییەت بە پێداگرییەکی توند و تۆڵ لەسەر تەوحید، خودا دەخاتە ناوەندی هەموو ژیانەوە، جێگایەک بۆ جوداکردنەوەی دین لە شوێنگە و ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگە ناهێڵێتەوە.
ئەندامانی ئەم ڕەوتە تەنیا سەرچاوەی شووناسی خۆیان بە دین دەزانن و لە هەر جۆرە سەرچاوەی مانابەخشیی دیکە وەکوو ڕەگەز، ئیتنیک، چینی کۆمەڵایەتی و…خۆیان بەدوور دەگردن. هەر بۆیە، بەپێی بیردۆزەی ئامارتیا سێن (2005) ئەوان شووناسی تاکخوازانەیان هەیە، شووناسێک کە تەنیا ئیسلام سەرچاوەی مانابەخشێکەیەتی. ئەم تاک و تاقخوازبوونەی شووناس، سەلەفییەت دەخاتە هەمبەری سیکۆلاریزمەوە.
لە لایەکی دیکەوە سەلەفییەت بە هەبوونی جیهانبینیی ئایینی خۆی، دەیەوێت دەسەڵاتی سیاسیی ناوچەکە بگرێتە دەست تاکوو ئەو کۆمەڵگە ئایدیال و خەونئامێزەی کە چەند سەدەیە موسڵمانەکان لێی دوور کەوتوونەتەوە و چاوەڕوانی دەکەن، دامەزرێنن. هەر بۆیە دەسەڵاتی حوکمڕانییەکی غەیری -ئایینی، و پشتگوێخستن و پەراوێزخستنی ئایین لە پانتای کۆمەڵایەتیدا، گەورەترین لەمپەڕ و دوژمنی سەلەفیگەری دەبێت. هەر بۆیە دەتوانین بڵێین سەلەفییەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی سیکۆلاریزم (وەکوو بەها و دیسکۆرسێکی زاڵ) برەوی پەیدا کردووە. بەڵام لە هەمان کاتدا سەلەفییەت بە گرتنەبەری دیدگایەکی تووندئاژۆیانە و سەختگیرانە لە بابەتی تەوحید و ڕەتکردنەوەی هەرجۆرە دەستەوداوێنبوون بە گەورەکانی دین و زیارەتی مەزاریان، ڕۆڵێکی باشی هەبووە لە کەمکردنەوەی پیرۆزایەتی لە ئاییندا و شوێنە پیرۆزەکانی موسڵمانانی زۆر کەم و بەرتەسک کردۆتەوە. کارکردی شاراوەی ئەم جۆر تێڕوانینە خۆی هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان و بڵاوبوونەوەی سیکۆلاریزم.
لە بەشی دواتردا ئەنجامە گشتییەکانی ئەم توێژینەوەیە و ئەو هەوڵە تیۆریک و بیردۆزانەیەی کە خستمانە ڕوو، باس دەکەین و بە ڕاشکاوی لایەن و مەبەست و ئەنجامەکان دەخرێتە ڕۆژەڤەوە و دوائەنجامگیریی دەخرێتە ڕوو.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
1-منصورە اعضم آزادە، هاوژین بقالی، تحلیل جامعەشناختی سلفی­گری بە مثابەی یکی از منابع هویت ساز در کردستان ایران، پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی [1]
ئەم بابەتە 434 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 06-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 434 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
باوان و منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
باوان و منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!