پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,472
وێنە 106,118
پەرتووک PDF 19,167
فایلی پەیوەندیدار 96,497
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
نرخی نەوت، پەیوەندی لەنێوان سامانی ئابووری و هزری سیاسی دا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نرخی نەوت، پەیوەندی لەنێوان سامانی ئابووری و هزری سیاسی دا

نرخی نەوت، پەیوەندی لەنێوان سامانی ئابووری و هزری سیاسی دا
ناونیشانی بابەت: نرخی نەوت، پەیوەندی لەنێوان سامانی ئابووری و هزری سیاسی دا
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

“لێرەدا، ختوکەدانی دوو پرس گرنگە: یەکەم ئایا پەیوەندی نێوان سامانی ئابووریی و هزری سیاسی چۆنە؟. دووەم ئایا ئەو هۆکارانە چین کە هەڵکشان و داکشان بەنرخی نەوت ئەکەن؟.”
یەکەم: فاکتەرەکانی دابەزینی نرخی نەوت:
هەشت هۆکار دەست نیشان دەکەین بۆ نزمبوونەوەی نرخی نەوت، کە بێگومان هەر ئەو فاکتەرانەشن ئەبنە هۆی بەرزبوونەوەی.
یەکەم/ کەمبوونەوەی دەستەڵاتی ئۆپیک لە بازاڕی وزەی جیهانی دا بۆ نرخ دانان (التسعیر) . بە نزیکەیی (41٪) بەرهەم بریتییە لە نەوتەی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک هەیانە. (60٪) ئەگەرێتەوە بۆ ئەوانەی بەرهەمهێنەرن و لەدەرەوەی ئۆپیکن، وەکوو ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕووسیا.
دووەم/ بوونی زستانێکی مامناوەند لە بەشە باکوورییەکەی گۆی زەوی، وادەکات خواست لەسەر نەوت کەمتر بێت.
سێیەم/ بڕیاردانی ئێراق یان سعودیە وەک وڵاتێکی سەرەکی ئۆپیک بۆ زیادکردنی بەرهەم (خستنەڕوو) ی نەوت. بۆ نموونە ساڵی 2016 ئێراق بڕیاریدا لە 3.3 ملیۆن و سێسەت هەزارەوە ئاستی بەرهەم بۆ 4.3 ملیۆنی ڕۆژانە بەرزبکاتەوە!. ئەگەرچی ئێراق نەیتوانی و نەگەشتە ئەوە بەڵام کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت هەبو.
چوارەم/ بوونی سات و سەوداگەرێکی زۆر کە وەک برۆکەر ( جامباز- دەڵاڵ) وان. ئەم خاڵە زۆر گرنگە و کەمیش باس ئەکرێ. ئەمانە بڕێکی زۆر نەوت ئەکڕن جاری وا هەیە بە کەشتییەوە (زیاتر لە هۆڵەندا ئەکرێ لەدەمی ئێستادا) یان لە بەندەرەکانن یاخود لە بازاڕە داراییەکان و بەشێوەی ئۆنڵاین، لە پڕ نەوت کەم ئەبێتەوە، یان لە پڕ بڕێکی زۆر ئەخەنەڕوو بۆ لێدان لە بەهای دراوی وڵاتێک کە خۆیان مەبەستیان بێت…
پێنجەم/ گەڕانەوەی ئێران بۆ بەرهەمێنانی نەوت، هەرکاتێک سزاکان لەسەر ئێران زیاد بکات کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت هەیە، بۆ نموونە ڕەنگە وابکات لە ئاوەکانی کەنداو یان حەوزەی قەزوینەوە نەوت درەنگتر بگاتە بازاڕەکانی جیهان بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنییەوە. بۆیە کاریگەریی لەسەربەرزبوونەوەی نرخ ئەبێت. هەرکاتیش ئێران دەست بکاتەوە بە بەرهەمهێنان کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخ هەیە.
شەشەم/ ترس لە (چین) … چین گەورەترین وڵاتی بەکاربەری نەوتە، ئەمریکاش گەورەترین بەکاربەرە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەمریکا گەورەترین ئاستی بەرهەمهێانی نەوتیشی هەیە. لە دە ساڵی ڕابردوودا چین لە بەکارهێنانی (7) ملێون بەرمیلی ڕۆژانەوە ئاستی پێویستی گەیشتووە بەوەی (11) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەکاربهێنێت. کۆرۆنا وای کرد کە ئاستی بەکاربردنی نەوت لە نیوەی یەکەمی (2020) ئەوەندە داببەزێ بگاتە تەنیا (940) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا!. هەروەها ئاستی بازاڕو کاخەزو پشکە داراییەکانی چین کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت هەیە.
حەوتەم/ کارەساتە سرووشتییەکان ( بومەلەرزەو تسونامیەکان، لافاو، سەرماو گەرما، نەخۆشی و پەتاو تاعون و …. تاد) .
هەشتەم/ دۆزینەوەو بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین ( زەیتی سەخەری) گوایە! وەک جێگرەوەیەک بۆ نەوتی خاو لە چەندین وڵات وەکوو ئەمریکاو کەنەداو ئازەرباینجان و ئوردون و بەرازیل … تادوایی ئیشیان لەسەر کردووە زۆریش سەرکەوتو نەبووە. چونکە تا پلەی (400) بەردەکە گەرم ئەکەن و بۆ ژینگە خراپەو تێچوی زۆرەو… تادوایی.
نۆیەم/ هۆیەکی تری باس نەکراوی نا جێگیریی نرخی نەوت، خەزانەکانی نەوتە، کە ئەمریکاو یابان و چین خەزن و ئەمباری ئەکەن. گەورەترین گرفتی ئەم خەزانانە ( کە ئەمریکا لەژێر زەوی و سەرزەویدا هەیەتی) ئەوەیە ناشەفافە. هەندێک سەرچاوە بە (14) چواردە ملیار بەرمیلی خەزنکراو ئەیخەمڵێنن. وڵاتان بە شەفافی و دیاریکراوی باسی ڕێژەی خەزنکراویان ناکەن!. هەندێ جار جەمسەرەکان یان هێزە هەرێمیەکان ئەمە بۆ دەست و نینۆک کردنی یەکتری بەکاردێنن ئەگەر بیانەوێ گەڕ بە یەکتریدا بکەن، سەرەتا لە ڕێگەی گرووپە چەکدارو میلیشیاکانەوە پشێوی لە ناوچەیەکدا درووست ئەکەن، کە زانییان ئەمە تا ڕادەیەک ئامانجی پێکاوە ئینجا بڕێکی نەوتی زۆر ئەخەنە بازاڕەوە بۆ ئەوەی نرخ داتەپێت، یان زۆرتر خەزن ئەکەن بۆ ئەوەی نرخ بەرز بێت.
دووەم: هزری سیاسیی و سامانی ئابووری:
پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان هزری سیاسیی و سامانی ئابووریی دا هەیە. چونکە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان هێزی سیاسی و سامانی ئابووری دا هەیە.
ڕیالیستەکان لە پەیوەندییە دەرەکیەکاندا زۆر بایەخ بە چەمکی ( هێز، فەوزا) ئەدەن. یەکێک لە پێشەنگەکانی قوتابخانەی ڕیالیزم “فریدریچ لیست –Friedrich List” ە ساڵی (1841) لە ئەڵمانیا پەڕتووکی (The National System of Political Economy) نووسی، باس لە سیستەمێکی نیشتمانی دەکات لە ئابووریی سیاسی دا، لەبارەی ئەوەی چۆن نەتەوە- نیشتمانێک ئەتوانێت ئاستی سامان و هێزی خۆی بەرزبکاتەوە؟.
بانگەشەی ئابوورییەکی کۆزمۆپۆلیتی دەکات (کۆزمۆپۆلەتیک یانی ئایدۆلۆجیایەکە کە هەموو مرۆڤایەتی بە ڕابردوو، بە ئاییندەوە، بە هەر نەتەوایەتی و ناسنامەیەکی جیاوازەوە ئینتیمایان بۆ یەک کۆمەڵگه و یەک بازنە هەبێت، بەمانایەکی تر هەموو ئەخلاقیاتێک لەیەک سەرچاوەوە بێت، بە کوورتییەکەی سەرمایەداری بەهای هاوبەشە ئابووری ئەبێت لەناوخۆدا گرێ نەدرێ بە باج ەوه و قازانجی ئابووری بۆ هەموو کۆمەڵگەی بەشەرییە) . لەسەر ئەمە ئەڵمانیا زیندانی کرد و ناچاریان کرد واز لە ناسنامەکەی بهێنێت.
فریدریچ لیست، زۆر هێرش ئەکاتە سەر لیبراڵیستەکان، ناسیۆنالیزمی ئابووری گرێ ئەدا بە مانیفاکتۆر ” وەرشەی بچووک” ەوە، بە جۆرێک ئەگەر دەوڵەت یان کۆمپانیا ناوخۆییەکان بوون بە خاوەنی کەرەستەی بچوکی خۆیان یان پیشەسازییەکی سەرەتایی ئیتر ئەتوانن خۆیان بەهێز بکەن و کێبڕکێ بکەن لەگەڵ ئەوانی تردا، بۆ ئەمەش ئەکرێ بەریتانیا وەک لانکەی شۆڕی پیشەسازی وەرشە و پیشەسازی بچووک هەناردەی ئەڵمانیا بکات، ئەڵمانیەکانیش خۆیان بەهێز بکەن و کێبڕکێی ئەوانی تری پێ بکەن!…دوای جەنگی دووەمی جیهانی، واقعییەت کەوتە خۆی لە فۆڕمی جیاجیادا، یابان بوو بە وڵاتێکی گەشەکردوو، به و ئایدیایەی کە “حکومەت پاڵپشتی سێکتەری مانیفاکتۆر” کرد، یابان بوو بە وڵاتێکی پیشەسازی.
لێرەدا، هەرێمێکی بێدەوڵەتی وەک هەرێمی کوردستان، پێگەیەک نییە بۆ پیشەسازی و، هەموو کەرەستە سەرەتاییەکانی لەدەرەوە هاوردەئەکات، هەموو کرێیەکی وەبەرهێنان خۆی ئەیدات، نەیتوانیوە سێکتەری وزە و پیشەسازی نەوت و غاز لە چوارچێوەی سیستەمێکی نیشتمانی دا بەرجەستەبکات.
سێیەم: گەمە یان مناوەرە (تلاعب) لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا:
بانگەشەیەک هەیە کە نەوت بەهاکەی خۆی لە دەست دەدات، سەدەی نۆزدە خەڵوزو سەدەی بیست نەوت و سەدەی بیستویەکیش یان گازی سرووشتییە یان شتێکی تر…هەرچەندە من لەو کەسانەم پێم وایە نەوت بەهاکەی بەشتوەیەکی ئەوتۆ لەدەست نادات؟.
چونکە ئێمە نموونەی گەورەمان لەبەردەستە بیسەلمێنین، کە ئابووریی لیبراڵ پاشەکشەی کردووەو ئابووریی نەتەوەیی یان ناسیۆنالیزم بردویەتییەوە. (ناسیۆنالیزم یانی سنوور یانی ناسنامە بەپێی جوگرافیایەکی سنووردار. ئابووریی لیبراڵ یان بازاڕ یانی سنوور و ناسنامە ناناسێ، شیعەو سووننە نازانێت، تۆ نەوتی خۆت ئەفرۆشی و دۆلاری خۆت وەرئەگری) . نموونەی جیابوونەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا هیچ نییە جگە لەوەی تۆخبوونەوەی نەیشناڵیزم و پاشەکشەی ئابووریی لیبراڵە. هەروەها کۆرۆنا سنوورەکانی تۆختر کردەوەو سەرمایەداریشی خستە ژێر پرسیاری گەورەوە…
بە دیاریکراوی لە ساڵی (2000) دا ڕۆژانە جیهان بۆ پێداویستییەکانی خۆی (75٫8) حەفتاو پێنج ملیۆن و هەشت سەت هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا بەکاربردووە. بەڵام لە کۆتا ڕۆژەکانی (2019) ەدا ڕۆژانە جیهان (94) نەوەت و چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی بەکار بردووە. ئەوەش مانای وایە پێویستی جیهان بۆ نەوت زیادیکردووە بە بڕی زیاتر (19) ملیۆن بەرمیل لە ماوەی (19) ساڵدا.
کەواتە چۆن ئەم دیاردەیە ناو بنەین کە لە پڕ نرخی نەوت وەها پووچ ئەبێت ناگاتە کرێی بەرهەمهێنانی لە شوێنی خۆیدا؟. بۆ نموونە، لەسەردەمی کۆرۆنادالەناکاو و لە (7 ی مارسی 2020) دا نرخی نەوت (20٪) ی بەهاکەی خۆی لەدەستدا؟.
واتە وڵاتێکی وەک ئێراق لە ڕۆژێکدا (3.5) سێ ملیۆن و نیوی بەرهەم هێنا بێت، بەرمیلێک نەوت (20) دۆلار دابەزی بێت لەناکاودا لە (50 دۆلارەوە بۆ 30) یانی (20*3.5= 70000000) . واتە ڕۆژانە (70) ملیۆن دۆلار زیان تەنیا لە فرۆشتنی نەوتدا!.
ئەمە لەڕووی تیۆرییەوە لە زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بە مناوەرە یان (تلاعب – ‪Manipulation‬) ناوزەند ئەکرێت، بە جۆرێک گەمەیەکە لە بازاڕی بازرگانی دا. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئەم گەمەیە ئەکەن؟.
بەرمیلێک نەوت بە (33دۆلار) دۆلار لەکاتێکدا لە هەندێ وڵات کرێی بەرهەمهێنانی (1) بەرمیل نەوت لەنێوان (20 بۆ 30دۆلار) !. لە ڕووسیا کرێی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت (20دۆلار) بیست دۆلارە. لە هەرێمی کوردستان (17دۆلار) دۆلار ئەکەوێت. نرخی نەوت لە ئێراق گەیشتە (17دۆلار) دۆلار. ئەمە زیانەکەی لە مانگێکدا بە ملیارەها دۆلار لەسەر دەوڵەت ئەکەوێت.
لێرەدا، مەگەر ئەو دەوڵەتە پێشکەوتوانەی کە دەوڵەتی قووڵ (Deep State) ن بە کەمترین زیان لێی دەربچن، لە ڕێگەی دامەزراوەی هزریی و نوخبەوە کە دەوڵەتن لەناو دەوڵەتدا، بتوانن هزرێکی ستراتیجی و تاکتیکی بەگەڕ بخەن کە پەیوەندیی نێوان سیستەمی سیاسی و سامانی ئابووریی ڕێک بخات. بە پێچەوانەوە دەوڵەت زیانێکی گەورە ئەکات، بۆ نموونە ئێراق لە بودجەی ساڵی (2020) نرخی بەرمیلێک نەوتی بە (56) دۆلار خەمڵاندوە، بەرئەنجامەکەشی ئەوەبو بە درێژایی ساڵەکە ئابووریی ئێراق (46٪) کوورتهێنانی هەبوە!.جگە لە قەیرانی ئابووریی و یاسای کوورتهێنانی دارایی کۆمەڵێک گرفتی سیاسیی لەناو وڵاتەکەدا درووستکردووە! [1]
ئەم بابەتە 410 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 410 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,472
وێنە 106,118
پەرتووک PDF 19,167
فایلی پەیوەندیدار 96,497
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.734 چرکە!