پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دڕۆن، بەرەو کوێمان دەبات؟
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دڕۆن، بەرەو کوێمان دەبات؟

دڕۆن، بەرەو کوێمان دەبات؟
(دڕۆن، بەرەو کوێمان دەبات؟)
فازیل شەوڕۆ
ئەگەر پێش حەفتا ساڵێک، لە کۆیە، کە ماڵە دەوڵەمەند و ئاغاکان ژنیان دەهێنا، دەبووایە دەستەدەستە خەڵک لەسەر ڕێگا و لە سەربانان ڕاوەستن بۆ تەماشاکردنی کەژاوەی بووکێ کە دەیان ئەسپی شێی کوردی لە دوای یەکدێ ڕێیان دەکرد، سەرکەللەیان بە دەسرۆکەی ئاڵ و سەوز و زەرد دەڕازاندرایەوە و چەندین جۆر گوڵینگە و ڕیشمە و تاڵایان تێدەئاڵاندن، ئەوا هەر چەند ساڵێکی دیکەیە، نەوەکان، دەبێ پۆل پۆل ڕاوەستن بۆ تەماشاکردنی کەژاوەی بووکێ کە بە دڕۆن بەرەو هەواری مانگی هەنگوین دەفرێت و بەڕی دەکەوێ!
لە ساڵی 1972- کە لە زانکۆ دەمخوێندن، لە پێشەنگای نێودەوڵەتیی بەغدا، لە هۆبەی وڵاتی هیندستان، کیژۆڵەیەکم بینی لەو دەشتە، فڕۆکەیەکی، بە ئاسماندا دەخولاندەوە کە وەک کۆلارە بە داوێکەوە بەسترابۆوە، من لە خەیاڵی خۆمدا دەگوت، چەند خۆش دەبێ ئەگەر فڕۆکەکە ئەو داوەی پێوەنەبێ و بەئازادی بتوانرێت بفرێندرێت!
مێژووی درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) ، دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نوزدەم، کاتێک نەمساوییەکان لە ساڵی 1848 بە بەکارهێنانی 200 بالوونی بێ سەرنشین هێڕشیان کردە سەر شاری ڤینسیا لە ئیتاڵیا. پاش 14 ساڵان ئەمریکا یەکەم داهێنانی لە درووستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆمارکرد. لە ساڵی 1898 ەوە ئەمریکا کامێرای لە باڵندە خستوە و بۆ چاودێری و سیخۆڕی بەکاری هێناوە، وەک لە شەڕەکەی نێوان ئیسپانیا و ئەمریکا . لە ساڵی 1911 ەش ئیتاڵیا لیبیای بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کرد. لە شەستەکانی سەدەی ڕابروودا، بەو جۆرە فڕۆکەیە، ئەمریکا پتر لە 3500 هێڕشی کردە سەر ڤێتنامییەکان. ئەوە بوو ئەمریکا و ئیسرائیل لە ساڵی 1986 یەکەم فڕۆکەی (Pioneer) یان درووست کرد و دوای چوار ساڵ، سوپای ئەمریکا جبەخانەی خۆی پێدەوڵەمەند کرد. لە ساڵی 1999 ئەو فڕۆکە وەک چەکێکی کاریگەر لە شەڕی کۆسۆڤۆ و ئەفغانستان بەکارهاتوو و لە ساڵی 2007 لە ئێراقیش ڕۆڵی خۆی بینی. لە ساڵی 2014 ئەمریکا بڕی 24 ملیار دۆڵاری بۆ پێشخستنی پیشەسازیی ئەو جۆرە فڕۆکەیە دانا. 11 ملیار دۆلاری دیکەش بۆ لێکۆڵینەوە لە فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی بازرگانی خەرج کرا. بەمشێوەیە ئەو داهێنانە نوێیە وردەوردە پەرەیسەند و پێشکەوت و پەل و پۆی گەیشتە زۆربەی بوارەکانی ژیانی سەردەم، وەک دەیبینین.
دڕۆن کە ناوەکەی لە زمانی ئینگلیزیدا، لەو وینگە وینگەوە هاتووە کە پەروانەکانی درووستی دەکەن، ئیمڕۆ بووەتە زانستێکی بەربڵاو بە ناوی (درۆنۆلۆژی) ، نەک هەر لە زانکۆی سەربازی و زانکۆ پێشکەتووەکاندا دەخوێنرێت، بەڵکوو زانکۆی تایبەت بە خۆی هەیە، وەک لە هیندستان، کە چەندها ڕشتە و بەش و هۆبەی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت.
بە گوتەی پسپۆڕێکی ئەو زانستە و ئەو سنعەتە، :هیچ کەسێک ناتوانێ پێشبینیی ئاییندەی دڕۆن بکات، چونکە عەمبازەکانی هێندە گەورەن هەر لە خەیاڵ دەچن، ئێمە هەر دەتوانین وێنای ئەو دڕۆنە بهێنینە بەرچاوی خۆمان کە لە ساڵی 2030 بەئاسماندا دەفڕێت، دوای ئەوە نازانین چ جورە داهێنان و پێشکەوتنێک دێتە ئاراوە، هەر ئەوەندە دەزانین، کە دێ دڕۆن ببێتە ئامێرێکی سیحریی دەستی مرۆڤ، وەک چرایەکەی دەستی عەلائەدین، بتوانێ هەموو شتێکت بۆ دەستەبەر بکات!
ئەوەی دەروازەی داهێنانە خەیاڵییەکانی بۆ پیشەسازیی دڕۆن خستووەتە سەرپشت، ئیمڕۆ، ئەو زانست و ئامرازانەن:
o زیرەکیی دەستکرد (AI) :
ئەو ڕەووتە پێشکەتووەی زانستیی زیرەکیی دەستکرد کە دێ ڕۆژبەڕۆژ پتر پەرپسێنێت و داهێنانی نوێتر بهێنێتە ئاراوە، یارمەتیدەری نمرە یەکە لە پێشخستنی پیشەسازیی دڕۆن و بارگاویکردنی بە ئاڵۆزترین و مەترسیدارترین بەرنامە و کار و چالاکی کە لە ئەقڵی مرۆڤ بەدەرن. تەیارکردنی ئەو ئامێرە بە زانست و بەرنامەی ورد و درووست و کاریگەر، وادەکات ئاکام و دەستکەوت و کاردانەوەکانی یەکجار سەرنجڕاکێش و سەرسوورهێنەر و بەتوانا بن.

o زانستی نانۆ (Nanoscience) :
ئەم زانستە کە بە وردترین وردترین شێوە و ئامێر و کەرەستە، شیکاری و لێکۆڵینە لە شتەکانی ئەم گەردوونە دەکات و لە پیشەسازی و تەکنەلۆژیای سەردەمدا، پشکی شێری هەیە، گەورەترین شۆڕشی لە هەموو بوارەکاندا بەرپاکردووە. خودی زاراوەی نانۆ کە بە ڕەچەڵەک گریکی دێرینە، واتا یەک بەش لەسەر یەک بلیۆن لە مەترێکدا (1/1+ 12 سفر) . ئەمەش یارمەتیدەرە کە بتوانیت بە بچووکترین و سووکترین ئامێر، کار و ئیشی مەزن ئەنجام بدەی، هەرچەند دڕۆنەکە بچووکیش بێ.

o تەکنەلۆژیای ڕەو (Swarm) :
وەک شەرغەی هەنگ کە هەزاران هەنگ یان زەردەواڵە بە یەکەوە دەفڕن، ئەم سیستەمە کە بەشێوەیەکی خودیی، لە یەک بنکە و پنتدا، فرمانی بێتەلی بەسەر هەزاران بنکە و خاڵی دیکەدا پەخش دەکات و کاریان لەگەڵدا دەکات بە شێوەیەک کە یەک تاکە کەس بنتوانێ ئیشی چەند هەزار کەسێک بکات لە هەمان دەمدا. ئەمەش بەرهەمهێنەری جیهانێکی ئاڵۆز و پاڵۆزی سەرسوورهێنەرە کە پێشتر مرۆڤ پێی ئاشنا نەبووە.

o بەکارهێنانی هایدرۆجین وەک سووتەمەنی:
تا ئەم دواییە زۆربەی دڕۆنەکان بە پاتری جۆری (LiPo) کاریان دەکرد، ئیمڕۆ، گازی هایدرۆجین، کە وزەبەخشێکی بێ ئەندازایە، وەک سووتەمەنی ئەو فڕۆکەیە بەکار دێ. بەوەش دەتوانن چەندان بار کاتی مانە و فڕینیان لە ئاسمان درێژبکرێتەوە. دووریش نییە لە ئاییندە وزەی ئەتوومیش لەو پێشەسازییەدا بەکار بێ.
o بەرزکردنەوەی تایبەتمەندی سەلامەتی و ئاساییش:
چونکە پێشکەوتن و داهێنان لە هەموو زانستەکان بەردەوامە، زامنکردنی باشترین و گونجاوترین سەلامەتی لە هەموو بوارەکان لەو دڕۆنانەدا پەیڕەودەکرێ، وەک دوور کەوتنەوە لە بەربەست و کۆشک و باڵەخانە بەرزەکان، ئاگرنەگرتن و نەتەقینەوە، تانپۆن نەکردن لەگەڵ دڕۆنی دیکە یان لەگەڵ پەڕەشووت و فڕندەکانی دیکە کە بە ئاسمانەوەن، هەرەوها فڕین و نیشتنەوە بە سەلامەتی... تاد.

o ئاوێتەبوونی زانستەکانی دیکە: چەندان زانست و تەکنەلۆژیایی دیکە هەیە، کە لە پیشەسازیی ئەو جۆرە فڕۆکەیەدا بەکاردێن و سوودیان لێوەردەگیرێت، لە جۆری ماددەکان و توخم و پێکهاتە و بەکارهێنانیان... تاد. ئەم توخم و کەرەستانەش ڕۆژبەڕۆژ گۆڕانکارییان تێدا دەکرێ بە مەبەستی باشتر کردنیان. ئەمانە هەموو ڕێخۆشکەرن بۆ درووستکردنی درۆنی پێشکەوتووتر.
ئیمڕۆ نزیکەی 100 وڵات، درۆنی سەربازیی وەک چەک هەیە و بەلانی کەم 17 وڵات بە کرداریی لەبەرەکانی شەڕدا بەکاریان هێناوە. وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی دڕۆن لە جیهاندا، بە گوێرەی ڕێزبەندیان لە زۆری بەرهەم ئەمانەن: ئەمریکا ، چین، ئیسرائیل، تورکیا، ئێران. لە ساڵی 2014 ئیسرائیل بە تەنیا لە60٪ی دڕۆنی جیهانی هەناردەکردووە و ئەمریکاش لەو ساڵەدا 9هەزاری لێ درووست کردوون، بەڵام لە ساڵی 2021 نزیکەی 900 هەزار دڕۆنی گەورە و گچکە لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە، کە نرخی هەرزانەکەیان 500 دۆلار بووە.
دڕۆن، ئیمڕۆ لە چ بوارێکدا بەزۆری بەکاردێ:
یەک: بواری کشتوکاڵ:
فەڕەنسا یەکەم وڵاتە کە بەم دواییە، زۆر زانستییانە سوودی لە دڕۆن وەرگرتووە لە کەرتی کشتوکاڵی و تەنانەت ئاژەڵداریشدا. ئەمەش لە چەندان بوار و بە چەندان شێوە، هەر بۆ نموونە، بۆ ڕووماڵکردنی ئەو زەووییانەی کە دەیانەوەی دایچینن و نەخشەکێشانی تۆبۆگرافی شوێنەکان، هەرچەند سەخت و عاسێش بن. چاککردنی ئیکۆسیستمی ژینگە، کاتێک لەبەر هەر هۆ و شتێک ئەو ژینگە زیانی پێبگەیبێ. ئاودێریکردن و بینینی ڕۆڵی میراو و هەڵبەستنی جۆبار و جۆماڵکردنی جۆگەکان و ڕێڕەوەکانی ئاو. قڕکردنی مێشوولە و زیندەورە بە زەڕەکانی وەکوو قڕگە و سنوکیسەڵ و خۆرکە و ...تاد. نەخشەکێشانی ڕێگەی هاتوچۆ بۆ جوتیار و ئامێرەکانیان. وەرگرتنی وێنەی سێڕەهەندی و دەیان جۆری سکانی پشکەوتووی جۆری خاک و خۆڵ و بەرهەم و دار و درەخت وسەوزایی. چاودێریکردنی ئاژەڵ و ماڵاتەکانیان. ئەوجا جگە لە کەمکردنەوەی زەرەوروزیانی لافاو و ئاو هەڵسان و بەنداوشکان... تاد. (نامانەوێ لێرە مێشکی خوێنەر بە ناوی ئەو ئامێرانە بهێشینین کە لەو دڕۆنانە بەکاردێن.)
دوو: کەرتی گواستنەوە:
ئەمەیان بەرفراونترین بەکارهێنانی دڕۆنە لە بوای بازارگانیدا، سەدان کۆمپانیای زەبەلاح کێبڕکێیانە لە درووستکردنی دڕۆنی تایبەت بۆ خزمەتکردنی ئەم بوارە. دوو دەزگا زەبەلاحەکەی جیهان: گوگوڵ و ئەمەزۆن، شۆڕشێکیان لە لۆجیستیی گواستەنەودا بەرپاکرد، بەتایبەتی لە سەردەمی پەتای کۆڤید-19 کە خەڵک ئۆنڵاین شتومەکەکانیان دەکڕی. لە هێندێ وڵاتدا، گواستنەوە بە دڕۆن لە بواری ئەزموونیی دەرچووە و چووەتە بواری کرداریی، ئاساییە دڕۆنێک لەسەر بان یان لە حەوشەی ماڵەکەتان بنیشێتەوە و نان و کەباب و پیتزەت بۆ بێنی کە داوت کردووە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خزمەتگوزاریی جۆری (DaaS) مۆدێلێکی بازرگانییە کە کۆمپانیاکان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان پێشکەش بە کڕیارەکان دەکەن لەسەر بنەمای بەشداریکردن یان پارەدان بۆ هەر بەکارهێنانێک. ئەم ڕەوتە خەریکە جێگەی خۆی دەگرێتەوە چونکە ڕێگە بە بازرگانەکان دەدات دەستیان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بگات بەبێ وەبەرهێنانی پێشوەختە لە ئامێر و ڕاهێناندا. لەم ساڵدا (2023) ، پێشبینی دەکەیرێت کە دابینکەرانی زیاتری DaaS سەرهەڵبدەن، کە خزمەت بە کۆمەڵێک پیشەسازی و بەرنامەی بەرفراوان دەکەن.
هەر لە بواری گواستنەوەدا، ئێستا ئەمریکا و ژاپۆن و چین، مەشق و ڕاهێنان لەسەر دڕۆنەتاکسی دەکەن. ‘تاکسی ئاسمانی’ ئەم فڕۆکە کارەباییە پێشکەوتووانە دەتوانن ئەرکی بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی ڕاست (VTOL) ئەنجام بدەن؛ و توانای هەڵگرتنی 1 5 سەرنشینیان هەیە. مەودای فڕینیان بە شێوەیەکی گشتی لەنێوان 25-100 کم دەبێت، هەرچەندە مەودای هەندێک مۆدێل لە 250 کم زیاترە. پێشهاتەکانی ئەم دواییە نەک تەنیا خاڵی وەرچەرخانێکی مێژووییە لە فڕۆکەوانیدا، بەڵکوو سەرەتای سەردەمێکی نوێیە کە تێیدا ئاسمانی ئاستی نزم لەوانەیە ببێتە ‘ڕەهەندی سێیەم’ی گواستنەوە.
بێگومان ئەم بوارە پۆست و گەیاندیش دەگرێتەوە کە هەزاران کۆمپانیا لەسەر ئاستی جیهان کێبڕکێیانە و خەریکی ئەو پیشەیەن.

سێ: بواری سەقا:
نەک هەر بۆ چاودێرکردن و کۆکردنەوەی زانیاری، بەڵکوو بۆ دیاریکردنی گۆڕانەکانی سەر شوێن و ژینگە و گیاندار و دار و درەختەکانیش کەڵک لە دڕۆن وەردەگیرێت.
بەپێی توێژەرانی زانکۆی کۆرنێل، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی تێبگەین کە پارچە زەوییەک چەند وزەی خۆر هەڵدەمژێت یان ڕەنگدانەوەی هەیە. بەم شێوەیە پلاندانەرانی دیمەنی سرووشتی دەتوانن بەکارهێنانی زەوییەکانیان بە باشترین شێوە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی کەڵک بە خۆیان و کەشوهەوا بگەیەنن. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەتوانن چاودێری کواڵیتیی هەوا و دانیشتووان و گیانلەبەرە کێوییەکان و ڕووپۆشی دارستانەکان و زۆر شتی تر بکەن. دڕۆن چاودێرە بەسەر ڕێژەی پیسبوون و پاکی ژینگەی شارەکانیش.
چوار: بواری ڕووداوە سرووشتییەکان:
چونکە دڕۆن دەتوانی بگاتە هەموو خاڵێک هەرچەندە دژوار و سەختیش بێ، لە کاتی لافاو و گڕکان و بوومەلەرزە و زەوی ڕووچوون و هەرەسی بەفر و ئاگرکەوتنەوە، دڕۆن هەم دەتوانرێت ڕووماڵی شوێنەکان بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەم خزمەتگوزاریی فریادگوزاریش بگەێنێتە لێقەوماوان. لە زۆرە ڕووداوی سرووشتی، دڕۆن کۆمەک و یارەمەتی گەیاندووەتە لێقەوماوان یان یاردەربووە بۆ کوژانەوەی ئاگر.
دوای لافاو، دڕۆن، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕووپێویکردنی زیانەکان و تەنانەت ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە لە ناوچە عاسێیەکاندا گیریان خواردووە. لە ساڵی 2005 دوای زریانی کاترینا، بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازیی ئەمریکا بۆ گەڕان بە دوای گیرخواردوو و زامدارەکانی بەکارهێنرا.
پینج: لە بواری تەندرووستی و پزیشکیدا:
لە زۆربەی بنکە و مەڵبەندە تەندرووسیتەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو، لە ڕێی دڕۆنە و کۆمەک و یارمەتیی و داودەرمان و کەرەستەی پزیشکی و خۆراک و جلوبەرگ و زۆر شتی تر دەگەێینە نەخۆش و کەسانێک لە شوێنی دوورەدەست تووشی ڕووداو و سووتان و شکان و زامداربوون...تاد بوون. لە سەردەمی پەتای کۆڤید – 19 دڕۆن ڕۆڵی باشی هەبێ لەم بوارەدا.
شەش: لە بواری فیلمۆگرافیدا:
ئیمڕۆ فۆتۆ و فیلم و گرتەی ڤیدیۆیی بووەتە پیشەسازییەکی جیهانی زۆر پڕ داهات، بۆیە ئەوانەی لەو بوارانەدا کاردەکەن هەوڵدەن هەموو تەکنەلۆژیا بەردەسەتەکان بۆ جوانترتین و باشترین تۆمار و فۆتۆ بەکار بێنن. ئەمەش بوارەکانی فیلمسازی و سینەما و میدیاکاری و فۆتۆگرافی و هەر پیشەسازییەک پەیوەست بێ بەکارهێنانی کامێرا، دەگرێتەوە، جا بۆنەکان هەر جۆر و تەرز و شێوەیەک بن.
حەوت: لەدەرەوەی بەرگەی هەوا:
لە سەرەتای ئەمساڵدا (2023) ، ناسا بە سەرکەوتوویی فڕۆکەی ڕۆڤەری Perseverance ی ناردە سەر مەریخ و توانرا بنیشێتەوە لەکاتێکدا بارێکی قوورسی لە کەرەستەی و ئامێری پێویستی هەڵگرتبوو و هێلیکۆپتەری مەریخ، Ingenuity لەگەڵ خۆی بردە ئەوەێ. ئەمە یەکەمجار بوو کە تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر جیهانێکی تر تاقی بکرێتەوە. گەشتی Ingenuity کوورت بوو بەڵام ساتێکی پڕ بایەخ بوو لە مێژوودا، توانرا لە بەرگەهەوای زۆر تەنکتری مەریخدا چەندین جار بە سەرکەوتوویی بفڕێت و بنیشێتەوە بۆیە تاقیگەی جێت پاڵنەرەکانی ناسا، گەشتەکانی بۆ مانگێکی دیکەی تاقیکردنەوە درێژکردەوە. ئەمە تەنیا هەنگاوێکی بچووکە بەڵام پڕ بایەخە، لە پەرەپێدانی پیشەسازیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیدا.
هەشت: لە بوارەکانی گەشتوگوزار و بیناسازی و پەروەردە:
نەک هەر لەم سێ کەرتە هەستیارەدا بەڵکوو لە زۆربەی کەرتەکانی دیکەشدا، بە شێوەیەک لە شێوەیەک دڕۆن ڕۆڵی پڕ خزمەتگوزاری دەبینی و سوودی لێوەردەگیڕێ. وەک نەخشەکێشان، دانانی ماستەرپلان، گواستنەوە، تاقیکردنەوە...تاد.
نۆ: لە بواری سەربازی و ئاساییشدا:
ئێمە، زانیارییەکانمان دەربارەی دڕۆن، پتر لەسەر بەکارهێنانە سەربازییەکەیەتی کە ڕۆژبەڕۆژ پتر پەرەدەسێنێت و داهێنانی نوێی تێدا دەکرێ.
لە بواری سەربازیدا دڕۆن ئیمڕۆ بەکاردێت لە هۆبەی هەواڵگری، چاودێریکردن، بە ئامانجگرتن، سیخوڕیکردن و هەڵگرتنی تەقەمەنی و هێرشکردن و بەرگریکردن و تەقاندنەوەی مین، هەرەوەها لە یارمەتیدانی ئۆپەراسیۆنە تاکتیکی و ئۆپەراسیۆنی و ستراتیژییەکان بەکاردەهێنرێت ئەوا جگە لە پێشکەشکردنی پشتگیریی لۆجستی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەپێی قەبارە و تواناکانیان. ئیمڕۆ کۆمپانیایەکانی سنعەتی دڕۆنی سەربازیی پێشبڕکێیانە لە داهێنان و درووستکردنی نوێترین و باشترین جۆریان. لە بازاڕی چەکفرۆشاندا، لە پێشەنگای نمایشکردندا، دەیان جۆریان دەبینرێن. هەر بچووکەیان هەر 50 سم دەبێ و هەرە گەورەکەیان تا ئێستا، درێژییەکەی نزیکەی 10 مەتر دەبێ.
دڕۆنی (RQ-4 Global Hawk) گەورەترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە جبەخانەی ئەمریکادا. نزیکەی 130 پێ درێژە و 47 پێ پانە و کێشی کۆی گشتی 14950 پاوندە و دەتوانێت چاودێری 100 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە بکات لە ڕۆژێکدا و لەلایەن تیمێکی سێ کەسییەوە دەفڕدرێت و مەودای 23 هەزار کیلۆمەتری هەیە. لە بەرزایی 18 هەزار پێدا دەفڕێت. دەتوانێت بۆ ماوەی 42 دەمژمێر بفڕێت. لە 20/6/2019 سوپای ئێران توانی درۆنێکی لەو جۆرە بپێکێت و بخاتە خوارەوە.
دڕۆن هەیە تا 50 هەزار پێ بەرزدەبێتە و هیچ ڕادارێک ناتوانی بیدۆزێتەوە و بیگرێ. لە ساڵی 2018 ئیسرائیڵ بووەتە سەر تۆپی وڵاتان لە درووستکردنی باشترین جۆری درۆن. لە بارەی نرخەکانیانەوە هەرزانیان هەیە و گرانیان هەیە وەک:
جۆری (Black Hornet) بە 195 هەزار دۆلارە، (FULMAR) بە ملیۆنێک و 100 هەزار دۆلارە، (Global Hawk) بە 220 ملیۆن دۆلارە. ئەو دڕۆنانەی لە ئێراق و ئەفغانستان بەکار هاتن جۆری (Predator) بوو نرخەکەی 40 ملیۆن دۆلارە سنعەتی ئەمریکا و ئیسرائیلە. (ناکرێ لێرە مۆدیل و پێناسەی هەموو جۆرەکان بکەین.)
ئاییندەی دڕۆن بەرە کوێ؟
وەک لە سەرەتادا، ئاماژەمان پێدا، لەبەر خێرایی گەشەکردنەکانی زانستی و تەکنەلۆژی، زەحمەت بتوانرێت سنووری ئاییندەی ئەو داهێنانە دەست نیشان بکرێت. لە لایەکی دیکە هەر کۆمپانیایەک، بەو پەڕی سڕرقایمی و نهێنیی کارەکانیان ئەنجام دەدەن، دوور لە چاوی میدیا و دەزگاکانی دیکە.
وامەزەندەدەکرێ، کە لە چەند ساڵی داهاتوودا، لە هێزەکانی ئەمریکا، هەر سەربازێک، دڕۆنێکی تایبەت بەخۆی هەبێ، قەبارەکەی هەر بە قەد چۆلەکەیەک بێ و پێدەگوترێ دڕۆنی زەردەواڵەیی، کە لە چەندان بواری سەربازییدا یارمەتیی سەربازەکان دەدات.
وامەزەندە دەکرێت، کە لە چەند ساڵێکی دیکەدا تابلۆ ئۆتۆمبیل لە ئەمریکا و ئەوروپا بکرێتە دیجیتەڵی، تا دڕۆن بتوانێت هەر ئۆتۆمبیلێکی کە بێەوێت یەکسەر بیدۆزێتەوە بە تایبەتی لە کاتی ئەنجامدانی تاوان و کاری تیرۆریستی و قاچاغچییەتیدا.
وامەزەندە دەکرێ، هەموو دەزگا فریادگوزارییەکانی وەک تەندرووستی و ئاگرکوژاندنە و پاراستنی دارستان، دڕۆنی تایبەت بەخۆیان هەبێ.
چەند مانگێک پێش ئێستا، سوپای چین، مەشق و ڕاهێنانێکی تایبەتی ئەنجامدا، کە یەک سەرباز بە بەکارهێنانی یەک ڕیموتکۆنتڕۆڵ، توانی ئیش بە یەک هەزار دڕۆن بکات و بەگەڕیان بخات و نیشانە و ئامانجە دیارکراوەکانیان بەوردی بپێکن و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
لە ئاییندەی نزیکدا، لە ئاهەنگ و گۆبەندەکانی وەکوو جەژنی سەری ساڵ و لە دایک بوونی مەسێح، دەکرێ بە هەزاران دڕۆن، لە شەودا، نمایشی هونەری جوان جوان لە ئاسماندا ئەنجام بدەن. تاکسی ئاسمانیش ئێستا ئەوا مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر دەکرێ.
لایەنی خراپی و مەترسییەکانی دڕۆن چین؟
زۆرن... .
هەموو ئەو وڵاتانەی نیازیانە دڕۆن لە بەرنامەی ئاییندەیان بە زۆری بەکار بێنن، پێویستیان بە دەستوور و یاسایی نوێ هەیە، بۆ مۆڵەت و سزا و چۆنیەتیی بەکارهێنانی، ئەمە یاسای هاتوچۆی ئاسمانییش دەگرێتەوە. چونکە ئەم سنعەتە نوێیە، سەدان جۆر پێشە و پیشەوەری نوێش لەگەڵ خۆیدا دادەهێنی، کە پێویستان بە یاسا و ڕێسا هەیە بۆ ڕێکخستنی کارەکانیان. پارەکە ئەمریکا هەر بە بڕی یەک ملیار و نیو دۆلار دڕۆنی بازرگانی فرۆشتەوە، مەزەندە دەکرێ داهاتەکەی لەو سنعەتە، لە ساڵی 2026 بگاتە نزیکەی 55 ملیار دۆلار!
بەکارهێنانی دڕۆن لەلایەن تاقم و گرووپە تیڕۆرستییەکان، مەترسییەکی جددیە، کە کێشە و گرفتی زۆر بۆ ئاساییشی نەتەویی وڵاتان درووست دەکات. ئێستا ماددەی هۆشبەر و شتومەکی قاچاغ، لەسەر سنووی زۆر وڵاتان قاچاغچییەتی پێدەکرێ و ڕەواجی زۆری هەیە، تەنانەت لە باشووری ئێراق لەنێوان ئێران و ئێراق، بەڵگە هەیە، کە بە درۆن قاچاغچییەتی دەکرێ!
لەنێو شارەکان، تەنانەت لەنێو بەندخانەکانیش، دڕۆن بۆ دزەپێکردنی ماددەی هۆشبەر و داودەرمان و شتی دیکە بەکار دێ. دەکرێ هێرشی بە ئەنقەست یان لە ڕێگەی سەرقاڵکردنی فڕۆکەوانان یان کۆنترۆڵکەرانی فڕین دڕۆن بەکار بێت، وەک یەکەم ڕووداوی پێکدادانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی 2017 لە شاری کیوبیک لە کەنەدا ڕوویدا. لە 10ی ئابی 2018 لە شاری دریگز لە ویلایەتی ئایداهۆ لە ئەمریکا، دڕۆنێک خۆی کێشا بە بالوونێکی گەرم.
مەترسییەکی دیکەی دڕۆن ئەوەیە، کە لە شارەکان هەمیشە هێندێ شوێن هەیە کە بایەخی ئیستراتیژی و سەربازیی و ئاساییشییان هەیە، نابێ بەهیچ جۆرێک فڕۆکە و دڕۆن لێیان نزیک ببنەوە، ئەو جۆرە شوێنانە پێویستیان بە دژە دڕۆنی پێشکەوتوو هەیە بۆ بەرگریکردن و پاسەوانی. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، پێویستی بە چارەسەری دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ پاراستنی شوێنە هەستیارەکان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی بێ مۆڵەتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە زیادبووندایە.
ئێستا لە ئەوروپا و ئەمریکا دا، مشتوموڕی گەرم لە میدیاکان و کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا لە ئارادایە، ژینگەپارێزان و کۆمەڵەی سەوزی هەسارە و زۆر لە ئەدیب و فەیلەسوف و ڕۆشنبیران، دژی ئەوەن کە ژینگەی ئاست نزمی ئاسمان (بەرگەی هەوا) بەکاربێت بۆ هاتوچۆی دڕۆنەتاکسێ، بەتوندی دژی ئەوەن کە ئاسمانیش وەک سەر زەوی بە تاکسی و ئۆتۆمبیلی ئاسمانی تێکبدرێت و ببێتە مایەی مەرگ و زامدار بوون خەڵک و پیسکردنی ژینگە.
شەڕی ئۆکڕاین و ڕووسیا، یەکەمین شەڕە کە زۆرترین دڕۆنی تێدا بەکارهاتبێ، ئەگەرچی ژمارەی تۆپارانکردن بە مووشەک و تۆپ و تەیارە چەندا بار پترە لە هێڕشی دڕۆنەکان، بەڵام کاریگەریی دڕۆنەکان زۆرتر و کووشندەتر و بە زەبرترن.
سنعەتی دڕۆن و بەکارهێنانی لە کوردستاندا:
بەڕاستی، بەبێ دەمارگیریی نەتەوەیی و ڕەگەزپەرستی، ئەگەر داهێنان و باری ئابووری بەم ئاست و ئارستەیەی ئیمڕۆ بەردەوام بێ، ئەوا بەو نزیکانە، جیهان دەبێتە دوو جیهان: جیهانی پێشکەوتوو و جیهانی دواکەوتوو. جیهانی سەرمایەداریی و جیهانی چەوساوەکان. بەداخەوە، ئەگەرچی ئێمرۆ لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 34 زانکۆ هەیە، سنعەتی درۆن و بوارەکانی، هیچ حزوور و پێگەیەکیان نییە. بۆچی؟ بەرنامەی وەزاڕەتی خوێندنی باڵا و وەزاڕەتی پەروەردە لەو بارەیەوە چییە؟ نازانرێت. ئاخۆ پلانی داهاتووی نزیکمان چییە؟ نازانرێت.
کاتی ئەوە هاتووە، کە ئەم بابەتە بە جددی وەرگێڕێت و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و کاریشی بۆ بکرێ و ئێمەش بتوانین هەنگاوێک بنێن لەم بوارەدا، گەر وەک سەرەەتاش بێ!
وانەکەین، شەرمەزاری نەوەی ئیمڕۆ و ئاییندە دەبین و هیچ پاساوێکێشمان نییە![1]
ئەم بابەتە 569 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زانست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 10-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 11-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 11-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 569 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.117 KB 11-06-2023 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
دەربارەی وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
دەربارەی وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.953 چرکە!