پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئایا هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی ئێراق بوو؟
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی ئێراق بوو؟

ئایا هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی ئێراق بوو؟
ناونیشانی بابەت: ئایا هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی ئێراق بوو؟
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

“مامۆستا جەعفەر”، چل و چوار بەرهەمی چاپکراوی؛ فیکریی، مێژوویی، ئەدەبی، سیاسی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئەڵمانی نووسیوە و بڵاویکردوونەتەوە. ماستەری لە کۆمەڵناسیدا هەیە و، ئەندامی ناوەندی (کۆمەڵە و مەکتەبی سیاسی) بووە لە کۆتایی هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو. فازڵ کەریم ئەحمەد “لەناوەڕاستی حەفتاکاندا هۆگری لێهاتوویی و زیرەکی و ئازایەتی جەعفەر عەبدلواحید” بووە، بۆیە دوای لەسێدارەدانی ئەو ناوی پێشمەرگایەتی خۆی ئەگۆڕێت بۆ ” جەعفەر” و بە ” مامۆستا جەعفەر” ناو دەرئەکات. دوایین پەڕتووکی دوو بەرگە، بە ناونیشانی “بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ”. بە قەبارەی نزیک بە (800) لاپەڕە بیرەوەرییەکانی خۆی نووسیوە.
خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە گرنگە! لە بەر کۆمەڵێک هۆکار؛ پەڕتووکەکە تێمان ئەگەیەنێت ئایا درووستبوونی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) زادەی پێداویستی مێژوویی و هەلومەرجی ناوخۆی کوردستان بوو یان گرێدراوی یارییەکی هەرێمایەتی بووە و فاکتەری دەرەکی تیایدا ڕۆڵی بینی بەتایبەت سووریا و لیبیا؟ ئایا کۆمەڵەی (مارکسی-لینینیی) ئەو کوتلە مرۆیی و تیۆرییە سەربازییە بووە کە تەحەددای ڕووداوەکان بکات؟. کێ کاک ئارامی بەشەهیدکردن داوە؟. لەگەڵ ئەمەشدا ئەم بەرهەمە وێنەیەکی پڕ لەفیداکاری و ماندوونەناسی زۆرێک لەپێشمەرگەکانی شۆڕشی کوردە لەقۆناخێکی دژواردا.
ئەگەرچی تا سەرەتای هەشتاکان “مامۆستا جەعفەر” عەرەبییەکەی باشتربووە لە کوردییەکەی، بەڵام لەمدواییانە بەوە ناسراوە کە ئاستی تەکنیکی نووسینی بە کوردی زۆر بەرزە، لەم پەڕتووکەدا دەستت بە وشەگەل و دەستەواژەی ئەوتۆی دوورە دەست ئەکەوێت کە پێی نەگەیشتویت؛ “لە بەر سمێڵی دوژمن تەپ و تۆزمان ئەکرد…هەلیکۆپتەر بەئاسمانەوە بۆ دەرزی لەناو کاداندا دەگەڕێت… وەک ڕەشەبای ئاگر خۆی کرد بە ژوورا… تادوایی”. لەوەش گرنگتر لەم پەڕتووکەدا ناوی سەدان گوند و ناوچە و شاخ و گژوگیا و بەزمەساتی کوردیی ئەبیستیت کە تا ئەم چرکەیە پێی نەگەیشتووی و نەتزانیوە چین و لە کوێن.
=KTML_Bold=“ماوتیستۆنگ و عەرەبانەکەی عەلی شامار”=KTML_End=
یەکێک لەو ئایکۆنە سەیر و سەرەکییانەی لەناو شۆڕش و چەپەکانی کوردستاندا جێی گریان و هەم پێکەنینیشە بۆ ئێمەی نەوەی دوای ڕاپەڕین، پرسی ئامادەگی ” ماوتسیتۆنگ” ە. تێناگەیت ئەم برادەرانە بە شاخەکانی کوردستانەوە چییان ویستووە، خەباتی چینایەتی یان خەباتی نەتەوەیی؟ یەکێک لەو پیاوە سەر ڕاست و ماندووانەی ناو شۆڕشی کوردی لە حەفتا و هەشتاکاندا ” عەلی شامار”ە.
“عەلی شامار”، باوک و دایک و خوشک و برای، هەرهەمووی لەدەستدا بوو. ماڵی مامەکانی بۆی ببوونە هێلانە و لە سێبەری ئەواندا ژیانی بەسەردەبرد. عەرەبانەیەکی دەستیی هەبوو؛ سێو، پرتەقاڵ و سەوزەی لەسەری دەفرۆشت، بەشێک لە کۆبوونەوە و یەکتر بینینەکانمان لای عەرەبانەکەی “عەلی شامار” بوو. ژێر عارەبانەکەی هەمووی پەڕتووکی ماوتسی تۆنگ و شۆڕشی چین و ماچین بوو، هەرکەسێک سڵاوی لێبکردایە، یان دوو کیلۆ تەماتەی لێ کڕیبایە، باسی (پڕۆڵیتاریا) و (شۆڕشی جوتیاران و شەڕی پارتیزانی) بۆ دەکرد و چەند نامیلکەیەکی ماوتسۆنگ و کیم ئیل سۆنگی دەخستە بەر باخەڵییەوە (بەرگی یەکەم. ل37) .
=KTML_Bold=“کۆمەڵە و هەزار پرسیار و گومان”=KTML_End=
ئەم ڕووداوانە هەر بۆ ئەوە خۆشە و باشە بیانکەیت بە زنجیرە فیلم و بە دیاریانەوە لە قارەمانێتی و هێزی باوەڕی کورد ڕابمێنیت. سەیری کە… هەموی واقیعە و لە فیکشن دەچێت، لە شوێنێکدا “مولازم جوامێر” لە ناو بەغدا پیلانی داناوە و ئەیەوێت سەددام بکوژێت؟ لە شوێنێکی تردا، “سیروان تاڵەبانی” ئازاری ددان تەنگی پێ هەڵچنیووە، نیوەی کوردستان پزیشکێک یان ددان-کێشێکی تیانییە، ئەو پیاوەی لە ئاوایی ناڵ و بزماری گوێدرێژ دائەکوتێت بە گازو بزمار. گازەکەی دەستی شیاکەی ئاژەڵەکانی پێوەیە کە تووندی ئەکا لەددانی و بێ بەنج ڕای ئەکێشێت.
لەم نێوەندەدا؛ کۆمەڵە و کاک ئارام دوانەیەکن، توانایەکی ئەوتۆی فیکریی و تیۆریی و سەربازییان نەبووە، کەچی تا ئەم چرکەیە بووەتە میراتێک بە هەزاران لاپەڕەی لەسەر نووسراوە. “مامۆستا جەعفەر” ئەنووسێت ” کۆمەڵە لەو ماوەیەدا بەیانێکی بڵاوکردەوە گوایە؛ ناکۆکی ئێمە لەگەڵ (ئیمپریالیزم) و (زایۆنیزم) و (کۆنەپەرستی جیهانییە) ، واتە ناکۆکی ئێمە لەگەڵ (ڕژێمی بەغدا) دا لاوەکییەو سەرەکی نییە و دەتوانرێت (بەرەی نیشتمانی) لەگەڵیدا درووست بکرێت” بەرگی یەکەم- ل105. ئەمە ئاماژەیەکە کە ئەو دەنگۆیەش تەواوە کە درووستبوونی یەکێتی بەرەنجامی پێداویستی و گەمەی هەرێمایەتی ئەو سەردەمە بووە. تەنانەت لەوە زیاتر ڕامان ئەکێشێت بۆ گومانی دیکە.
لە لاپەڕە (114) ، هەمان شت دەڵێتەوە؛ هاوینی 1975 سەرکردایەتی (کۆمەڵەی مارکسی-لینینی کوردستان- کملک) ناکۆکی لەگەڵ ئیمپریالیزم و زایۆنیزم بە ناکۆکی سەرەکی دادەناو ناکۆکی لەگەڵ ڕژێم بە ناکۆکی لاوەکی دادەنا. هەروەها ئەنووسێت؛ عەلی شامار هاوینی 1975 کاتێک بەیانی کۆمەڵەی بینیبوو، هەزاران ڕەخنەی تووندی لە بیرکردنەوەی سەرکردایەتی کۆمەڵە گرت. نووسەر سەرکردایەتی کۆمەڵە بە بێ ئەزموون و لاوازیی لە ئاستی تیۆریی لەقەڵەم ئەدا، دەڵێت؛ حیزب بەکەسانێک درووست ناکرێت شارەزایی تیۆرییان ئەوەندەکەم بێت ل115. تەنانەت “شەهید ئارام” خۆی دانی بەوەدا ناوە و وتویەتی؛ ئێمە هێزێکی زۆر بچوک و کەم ئەزموونین، شەڕمان دژی حکومەتی ئێراق ڕاگەیاندووە، ڕژێمی ئێران تەنگمان پێ هەڵدەچنێت و پاڵەپەستۆمان دەخاتە سەر، لەگەڵ پارتی کۆمۆنیستی ئێراقی لە ململانێ و زۆرانبازی فیکری تووند-داین، بەرانبەر (بزووتنەوە) و عەلی سەربازی بەردەوام لە کێشە و بێنەوبەرەداین، ئێمە تەنانەت ددان لە #مام جەلال#یش جیڕ دەکەینەوە. ل144.
ئەگەر وردتر سەیری بکەیت؛ کۆمەڵە هیچ بنەمایەکی سەربازیی و توانستی سەرکردەبوونی ڕەچاو نەکردووە لە هەڵبژاردنی سەرکردایەتییەکەشیدا، ئەوەتا نووسەر دەڵێ؛ من هەر ئاگام لێ نەبووەو لەو ئاستەدا خۆم نەبینیوەتەوە ئەوکاتە بکرێم بە ئەندامی سەرکردایەتی ڕەوتێکی وەها، نووسیویەتی؛ لە #گەرمیان# بووم کاتێک دەنگوباسی ئەوەم بیست لە کۆبوونەوە فراوانەکانی (نۆکان) دا سێ کەس وەکوو سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵە، پاش شەهیدبوونی ئارام هەڵبژێردراون؛ (نەوشیروان و ئازاد هەورامی و بەندە) . ل295. ئەمە ئەوە ئەگەیەنێت دەستێک لە سەروو وە لە پشت “کۆمەڵە”ەوە هەبووە، ویستوویانە خەڵکانێک کە تەمەن و توانای سەربازیی و تەحەدداکردنیان لە ئاستێکی لاوازدایە بخەنە سەرکردایەتی، بۆ ئەوەی هەرکاتێک ویستیان کۆنترۆڵیان بکەن و بە گوێیان نەکەن… ئاخەر ئەگەر کۆمەڵە و ئارام ئەوەندە گەورە بوون، بۆچی کە لیژنەی لێکۆڵینەوە ئاشکرایکرد “ئاوات قارەمانی” دەستی لە شەهیدکردنی کاک “ئارام” دا هەبووە مەکتەبی سیاسی و ناوەندی کۆمەڵە ئاواتیان ئیعدام نەکرد؟.
من لە خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە و پەڕتووکەکانی تری هاوشێوەدا، لەوە تێناگەم، کە کاک “ئارام” هیچ شارەزاییەکی سەربازیی و پارتیزانی نەبووە، کە تەنانەت پەڕتووکێکی نییە ئیمڕۆکە بیخوێنینەوە، لە ڕووی تیۆریی و فیکریشەوە چ کۆمەڵە و چ تەواوی باڵەکانی شۆڕش کوورتیان هێناوە. ئیتر کاریگەریی کۆمەڵە و کاک ئارام لە کوێدا بووە! کامەیە تێزی بزووتنەوەی سۆشیالیستی لە ڕێگای خەباتدا؟. هێشتا مامۆستا جەعفەر لە لاپەڕە (402) دا پێی وایە؛ ئارام لە ژیاندا بوایە، ئەو دەمڕاستی کۆمەڵە بوو، بەبێ قەڵەم و ئیمزاو بڕیاری ئارام، کەس نەیدەتوانی لووت بژەنێتە کاروباری کۆمەڵەوە.! سەرەڕای ئەمەش؛ من کە هەردوو بەرگی ئەم پەڕتووکە و هاوشێوەکانیم خوێندۆتەوە، سێ شتی جیاواز بە مێشکم دا دێت؛
یەکەم؛ ئەو ماندوو نە ناسی و ئازایەتییەی لە پێشمەرگەی کوردستان و هەندێک لە فەرماندەکانییدا هەبووە، هیچ گیڤارایەک و هیچ ڕائولێک نەیبووە.
دووەم؛ ژیانی هەر کام لەم سەرکردە و فەرماندانەی شەست و حەفتا و هەشتاکانی شۆڕشی کوردستان وەربگریت، بەشی زنجیرەک فیلمی هۆلیوودیانە ئەکات. وەک “مامۆستا جەعفەر” وتویەتی؛ بڕواناکەم جگە لە کورد هیچ گەلێکی تر بەرد بکاتە دۆشەک و سەرین، بە لێفەی ئاسمانیش خۆی داپۆشێت. ل215. هەریەکێک لەمانە ئەگەر نووسەرێکی وەک “یەشار کەمال” لە نزیکەوە بیانی ناسیبایە ڕۆمانێکی وەکوو ” حەمەدۆک” ی لەسەر ئەنووسین. ئاخەر ئەوە چەندە بەسەرهات و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە کە ” حەمەی تەلە بە دەرزی شاخی زەردە کون ئەکات!”. ئەبێت کام ئەکتەری بەناوبانگ ڕۆژێک ڕۆڵی پێشمەرگایەتی و قسە خۆشەکانی “حەمەی تەلە- شاهۆ” و عەشقەکەی بۆ شاخی زەردە بگێڕێت.
سێیەم؛ دواجار هەموو ئەم ئازایەتی و تێکۆشان و سەرگوزەشتانەی شۆڕش و پێشمەرگایەتی، تەنیاو تەنیا ڕاستی ناونیشانی پەڕتووکەکەی حەمەی موکری ” سەگوەڕ” مان بۆ ئەسەلمێنێت، هەروا خەڵک بووە لە بەلاش گوللەباران کراوە، لاولاوە بزووتنەوەی سۆشیالیستی، لەملاوە کۆمەڵە و ئاڕاستەکانی، لەمسەرەوە “ڕەسوڵ مامەند” پشێوی درووست ئەکا، ئینجا هێڵی گشتی و تەجەموعاتە ئێراقییەکان، لە وڵاترەوە پارتی، شیوعی، پاسۆک…و… تادوایی. لەسەرووی هەڕەمەکەوە هەموو خەریکی پاشقول لەیەکگرتن و کینەو داخی مێژوویی بوونە بۆ گیانی یەکتر. زۆربەیان خەریکی تۆڵەکردنەوە و ململانێی شەخسیی بوونە. نووسەر دەڵێت: کاتێک لە ڕادیۆ هەواڵ بیستراوە ” ماوتیستۆنگ” مردووە، لە بەرەو هەورزاێکدا ” حامیدی حاجی غالی” لەگەڵ چەند هەڤاڵێکیدا ئەبن، دەست دەکات بە باوکە ڕۆ کردن “برا ڕۆ باوکە ڕۆ سەرۆک ماو مرد… سەرۆک ماومان ڕۆ…” ئاخیر ئەمە لە کاتێکدا ماوتیستۆنگ نەک لە خزمەت چەپایەتی و چینایەتیدا نەبووە، بەڵکوو بەرپرسیاری کوشتنی نزیکەی (12) ملیۆن جوتیارە. دیکتاتۆرێک بووە بۆ خۆی.
=KTML_Bold=“هەڤاڵانی شام پەلەیان بوو لە دامەزراندنی یەکێتی”=KTML_End=
ئەم پەڕتووکە زیاتر بەرسڤی ئەوە ئەدا کە دامەزراندنی “یەکێتی” لە کەشێکی ئاڵۆزدا بووە. بەڵام پێویستە بپرسین خودی دامەزراندنەکە بۆ ئەوە بووە کە (تاڵەبانی و #نەوشیروان مستەفا#) جێگە بە ماڵی “بارزانی” لە خەباتدا لێژ بکەن و ئەو گرەوە مێژووییە ببەنەوە؟ یان ئەم سەرهەڵدانەوەی شۆڕش و (ی، ن، ک) ە لە گێژەنگی ڕووداوە ناوچەییەکاندا بووە و پێداویستی دەرەکی بووە؟. وە یاخود ئەمە پێویستی ناوخۆی کوردستان بووە لەو کاتەدا کە شۆڕشی ئەیلول لە میانەی ڕێککەوتننامەی جەزائیری -1974 دا کۆتایی پێ هێنراوە؟.
لە لاپەڕە (51- بەرگی یەکەم) دا لەمیانەی گفتوگۆی نێوان مامۆستا جەعفەر و جوامێر “مولازم جوامێر” دا، لە پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی شۆڕش و نا-هاوسەنگی چەک و تواناکانی نێوان حکومەت و پێشمەرگە، جوامێر دەڵێت؛ ئێمە بڕیارمان دابوو خۆمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی بپارێزین… کەچی “مام جەلال” و هەڤاڵانی شام هەر زۆر بەپەلە بوون و پێیان وابوو لە 26/ئابی 1976 واتە هەر یەک دوو مانگ پاش هەڵگیرساندنی شۆڕش، لە بەغدا باڵی سووری حیزبی #بەعس# کودەتا دەکات و بۆیە هانی خەڵکیان دەدا بە لێشاو ڕووبکەنە شاخ و کورد لە ئاهەنگی دابەشکردنی کێکی پاش کودەتای سەربازیی بێبەش نەبێت! ئەو قسەیەی جوامێر ڕاستییەکی تێدایە، بەڵام ئەوەی کە هەڤاڵانی شام وتویانە بەلاڕێدا بردنە بۆ ئەوەی بنچینەی بابەتەکە کەس نەیزانێت.
سەیری تەوقیتەکە بکەین؛ دیارە کە سووریا ئەو کاتە، بەسەرۆکایەتی “حافز ئەسەد” ڕێبەرایەتی باڵی عەلەویی حیزبی بەعسی ئەکرد دژی باڵی سووننە بەسەرۆکایەتی سەدام حسێن لە ئێراق و تورکیاو ئیسرائیل… چونکە لە دامەزراندنی (ی، ن، ک) دا سووریا “مەکۆی خۆ سازدان” بوو، لیبیا-ش سەرچاوەی چەک و پارە بوو. تەنانەت لە ڕووداوەکانی دواتردا، لە باسی دیلەکانی کارەساتی #هەکاری#دا مامۆستا جەعفەر دەڵێت؛ مام جەلال وتی؛ نامە بۆ ئەسەد ئەنووسم بۆ ئەوەی داوا لە پارتی بکات دیلەکان نەکوژن.
=KTML_Bold=ئایا حکومەتی بەغدا دەیەوێت کێشەی گەلی کورد چارەسەر بکات؟=KTML_End=
سەد ساڵە کورد ئەم پرسیارە لە خۆی ئەکات؛ ئایا بەغدا مافی کورد دەدات یان نە؟. ئەم پەڕتووکەش لە بەرگی یەکەم و دووەمیشدا باسی کردووە. بێ ئەوەی ئەم برادەرانە بیرێک لەوە بکەنەوە بۆچی لە ناو یەک دۆڵدا لە #قەندیل# چوار خێمەی جیاواز هەڵدراوە! چوار حیزب و بەرەی جیاوازی کوردیی تێدایە؟.
سەیری ئەم نموونەیە بکەن؛ ڕۆژێکیان مام جەلال هەستی بەوە کردبوو، سەرماو سۆڵە خەریکە پیشمەرگەکان شپرزە دەکات، گوتی (دەبێ دۆڵێکی تۆزێ گەرم بدۆزینەوە، هەندێک دارودەوەنی تێدابێت…تاد) . دکتۆر مەحمود گوتی (سەیری ئەقڵی کورد بکە، چوارساڵ لەمەوپێش، ساڵی (1974) ڕژێمی بەغدا ئامادەبوو، هەموو کوردستانمان بداتێ، تەنیا #کەرکووک# هەردوولامان بەهاوبەشی ئیدارەی بدەین، ئێمە ڕازی نەبووین، ئەمڕۆ هەموو خاکی کوردستانمان لەدەست دەرهێنراوە، بێ نان، بێ ئاو، بەدوای دۆڵێکی تۆزێک گەرمدا دەگەڕێین، کە هەندێک دارودەوەنی تێدابێت) ئاخر، ئەوەتا شۆڕشی کوردی بە چاوی خۆی ڕووخانی “شا” ی لە ئێران (1978) دا بینیووە، لە بەرگی دووەمی پەڕتووکەکەدا (لاپەڕە 62 -63) باسلەوە دەکات “شا”ڕۆیشت، کورد زۆر دڵی بەوە خۆش بوو، کە زوڵم و زۆر و دیکتاتۆرییەت کۆتایی پێهات، بەڵام ئەم گەلە خاوەن دامەزراوەی نەتەوەیی یەکگرتوو نەبوو؛ نە هێزی یەکدەست و نە بەرچاو ڕوونی هەبوو، دواتریش کوردی ئێراق لە (2003) ڕووخانی سەدام ئەبینێت، لە بەرئەوەی خاوەنی ستراتیجێکی یەکگرتوو نەبوو بۆ بەغدا و بۆ کەرکووک، ماوەی سیانزە ساڵ (2003بۆ 2017) کورد فەرمانڕەوای سەرەتا و کۆتایی کەرکووک بوو، جگە لە چەتەیی و دزی و داگیرکردنی زەوی و کونکردنی بۆڕی نەوت و پەلاماردانی خەڵکی کەرکووک و قووت کردنەوەی کۆمەڵێک هەتیوە و نەخوێنەوار هیچی تریان نەکرد، تا عەرەب بەتەواوی دواتر شارەکەیان لەدەست کورد دەرکرد.
=KTML_Bold=“ئاوات قارەمانی دەستی لە شەهیدبوونی کاک ئارام دا هەبووە”=KTML_End=
لە لاپەڕە (351 بۆ 355) نووسەر پەردە لەسەر نهێنییەک لائەبا، کە تێیدا “ئاشتی چاوشین” لە زیندانی موسڵەوە نامەیەکی بە “کاوەی مەلا مەحمود” دا ناردووە، لە نامەکەدا بە ڕوونی و بێ پێچ و پەنا “ئاشتی چاوشین” گرتنەکەی ئەخاتە ئەستۆی ئاوات قارەمانی. تیایدا هاتووە کە “تەنانەت بە یەکەوە ئەنووستین لە یەک ژووردا، لوولەی تفەنگی جاشەکان لە ژوور سەرم بوو بواری ئاوڕدانەوەشم بۆ نەمابوو، کەچی “ئاوات قارەمانی” لە ژووری میوان دانیشتبوو چای ئەخواردەوە و جاشەکان سەرێکیان بە ژوورەکەی ئەودا نەکرد. “ئاوات قارەمانی” دەستی لە شەهیدبوونی “ئارام - شاسوار جەلال” یشدا هەبووە. دوای ئەوەی مام جەلال و نەوشیروان، بۆ لێکۆڵینەوە “ئازادی سەرگرمە” ئەنێرنە برایماوا و قارەمان و گەرەزیل و تەنگیسەر، لەوێ دوای لێپێچینەوەی ورد دەردەکەوێت “ئاوات قارەمانی” دەستی لە شەهیدکردنی “ئارام”دا هەبووە. سەیرەکە ئەوەیە؛ کە نەوشیروان لەوێدا وتویەتی ” من لایەنگری ئەوەم هەر ئێستا چەکی بکەین و سەری بخەینە ڕەشی بابیەوە و لەو چەمە با سزای ڕەوای خۆی وەربگرێت!” ل352. کەچی لەمدواییە کە نەوشیروان لە یەکێتی جیابوەوە و #بزووتنەوەی گۆڕان#ی درووست کرد ” ئاوات قارەمانی” ببو بە گۆڕانخواز.
لە کۆتاییدا؛ دێڕێک لە نامەیەکی “نەوشیروان مستەفا” بۆ مامۆستا جەعفەر (کە چووە بۆ سابڵاخ) ئەکەم بە دەست مایەی خۆم، نامەکە باس لە هەندێ گۆڕانکاری و چالاکی ئەکات، یەکێک لەوانە؛ لە #سلێمانی# (23) ئافرەتی جاسوس و خراپ کوژراون (بڕوانە بەرگی دووەم، ل55) . من وەکوو خۆم پێم وایە لەو سەدەی بیستەدا بە سەدان پیاو و ئافرەتی جاسوس و خراپ لە سلێمانی دا هەبوون، ئیمڕۆکە هەندێ لە سیاسی و پلە بەدەستی باڵای دزو هەلپەرست و سازشکەر لە ئێراق و کوردستان ئەبینم، دووری نابینم کاتێک لەو گەرمیان و خەتە تەماسییانە باوک و باپیری ئێمە سەرقاڵی بەرگری و شاخەو شاخ بوون، ئەمانە لە ناو شاردا خۆیان و دایکیان لە خزمەتی مولازم موحسینەکاندا نەبووبن!. [1]
ئەم بابەتە 401 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 401 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!