پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,636
وێنە 106,194
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,649
ڤیدیۆ 1,330
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی بەیاننامەی 11 ئازاری 1970‌‌
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی بەیاننامەی 11 ئازاری 1970‌‌

لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی بەیاننامەی 11 ئازاری 1970‌‌
پەیسەر

بەیاننامەی 11-03-1970 بە یەکێک لە قۆناغە گرنگەکانی شۆڕشی باشووری کوردستان دادەنرێت، بەو پێیەی کە بۆ یەکەمجار بەشێوەی فەرمی و نووسینەکی دان بە زۆرینەی مافەکانی کوردی باشووردا دەنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەدام حسێن جێگری سەرۆک کۆماری ئەوکات واژۆی لەسەر دەکات و بۆ خۆی چەند جارێک دێتە ناوپردان بۆ ئەوەی لەبارەی چارەسەری کێشەی کورد لەگەڵ مەلامستەفای بارزانی (سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئەو کات) گفتوگۆبکەن و دواجار کۆتایی بە کێشەی کورد بهێنرێت، بەڵام هێندەی پێنەچوو خاڵەکانی ئەو بەیاننامەیە جێبەجێ نەکراو چاوی ڕەشی لایەنگرانی ڕیککەوتنەکە کاڵ بوویەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا بەدوو ئاڕاستەی جیاواز قسەی لەسەر دەکرێت، یەکێکیان حکومەتی ئێراقی بە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی خاڵەکانی بەیاننامەکە تاوانبار دەکات و لەبەرانبەریش دا ژماریەک شۆڕشی کورد و خودی مەلامستەفا بە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی بەیاننامەکە دەزانن و هەردوو لاشیان بەشی خۆیان بەڵگەیان بەدەستەوەیە.

گفتوگۆی بەردەوام:

شۆڕشی کورد لە باشووری کوردستان شۆڕشێکی هەمەلایەنەی ڕۆشنبیری و کەلتووری و چەکداریی بووە، لە هەموو بوارەکاندا کورد وەک بەجێماوێکی کیانی نەتەوەیی و هەبوونی دەوڵەت پەنای بۆ شۆڕش و چەک بردووەو داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە سەردەمی شۆڕشەکانیش دا بەردەوام دەرگای بۆ گفتوگۆکردن کراوە بووە ، لەکاتى سەرهەڵدانى شۆڕشى ئەیلوول (11 ئەیلوولی 1961) ەوە تا کاتی بەیاننامەکە11-03 -1970 چەندین گەڕى گفتوگۆو هەوڵى ڕێکەوتن لەنێوان سەرکردایەتى شۆڕش و دەسەڵاتدارانى ئێراقدا ئەنجام دراوە، لەپاش شەڕەکانى ساڵانى 1968 - 1969ى نێوان حکوومەتى بەعس و شۆڕشى کورد، زنجیرەیەک گفتوگۆ لەنێوان هەردوولادا دەستى پێکرد و سەرئەنجام لە 11ى ئازارى ساڵى 1970، سەددام حسێن و مەلا مستەفا لە ناوپردان ڕێکەوتننامەى 11ى ئازاریان واژۆ کرد.

پانۆرامای ڕۆژانی پێش بەیاننامەکە:

لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1969، ڕۆژنامەی سەورەی زمانحاڵی حیزبی بەعس بە ناونیشانی کیف سبیل حل المسألە الکردیە زنجیرە وتارێک بڵاو دەکاتەوە، وەک شارەزایان باسی دەکەن ناوەرۆکی ئەو وتارە دەبێتە دەروازەی دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان سەرکردایەتی پارتی و حیزبی بەعس لەبەر ئەوەی بەشێوەیەک نووسرابوو کە لەبەرژەوەندی هەردوولا بوو، لەو ڕۆژنامەیەدا بەشێک لە مافە سەرەتاییەکانی کورد دانی پێدا نرابوو، ئەوەش بۆ ئەو سەردەمەی شۆڕش زۆرجێگەی خۆی بوو..

لە مانگی ئەیلولی ساڵی 1969، سەرتیپ تاریق فەرماندەی هێزەکانی ئێراق لە بەری ڕەواندز، چوویە لای بارزانی لە ناوپردان و پەیامی خواستی گفتوگۆکردنی حیزبی بەعسی بە بارزانی گەیاند کە بریتی بوو لە ئامادەیی حیزبی بەعس بۆ گفتوگۆ لەگەڵ شۆڕشی کورد.
لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی 1969دا، یەکەمین پەیوەندی فەرمی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ درووستبوو، کاتێک کە حکومەتی بەعس، سەمیر نەجمی ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی بەعس و فواد عارفی نارد بۆ ناوپردان بۆ لای مەلا مستەفاو دوا پێشهاتەکانیان بە مەلا مستەفا گەیاندو ڕاسپاردەکانی ئەویشیان بردەوە بۆ سەدام حسێن و سەرکردایەتی بەعس.
لە 21- 12- 1969 سەددام حسێن کە ئەوکات جێگری سەرۆککۆماری ئێراق بوو، سەرۆکایەتی گرووپی کاری گفتوگۆی گرتە ئەستۆو لەیەکەم هەنگاودا، لە ڕێگەی دارا تۆفیقەوە ئەو پەیامەی دایە سەرکرایەتی شۆڕشی ئەیلوول کە دەبێت کورد پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا بپچڕێنێ، دارا تۆفیق کە ئەوکاتە بەنوێنەرایەتی بارزانی لە بەغدا بووە، ئەو بەڵێنەی داوەتە سەددام، بەڵام وەک مێژوو نووسان دەڵێن: دوای ئەوەی شۆڕشی کورد پشت لە دۆستی چەند ساڵەی -ئێران- دەکات و بە بێ پرسی ئەوان دەچێتە گفتوگۆوە ، دەبێتە خاڵێکی نەرێنی و لە ساڵانی دواییدا کاریگەرییەکانی دەردەکەون. بەڵام وەک پڕۆفیسۆرعیزەدین مستەفا ڕەسوڵ دەڵێت دارا تۆفیق بەدەستی بەعسییەکان شەهید بووە.
لەکۆتا ڕۆژی ساڵی 1969دا، وەفدێک بەسەرۆکایەتی دکتۆر مەحمود عوسمان و بەیاوەری سامی عەبدولڕەحمان و نووری شاوەیس و ساڵح یوسفی دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ، هەر لەو کاتەشدا کە وەفدی کوردی لەبەغدا دەبن، سەددام حسێن دەچێتە ناوپردان بۆ لای بارزانی و ئیدی پڕۆسەی گفتوگۆکردن و ڕێکەوتن دەچێتە قۆناغێکی باڵاوە.

وەک سەرچاوەکان باسی دەکەن، ئامادەگییەکانی هەردوولا بووە هۆی ئەوەی کە کەشی ڕێککەوتن لە کەشی جەنگ و ڕووبەڕوو بوونەوەی چەکداریی لە پێش بێت.
وەک مەسعود بارزانی دەگێریتەوە: داڕشتنی ماددەکانی ڕێکەوتنەکە لەشەوی 10 لەسەر 11ی ئازاری 1970 تەواو بوو، کاتژمێر یازدەو نیوی شەو بارزانی و سەددام هەردوکیان ئیمزای خۆیانیان لەسەر دانا.

دەقی ڕێککەوتنامەی یانزەی ئازار

1 زمانی کوردی لەگەڵ زمانی عەرەبی زمانی ڕەسمی دەبێت لەو ناوچانەی کە زۆربەی زۆری دانیشتووانیان کوردن و زمانی کوردیش لەو ناوچانەدا زمانی خوێندن و فێرکردن دەبێت و، زمانی عەرەبیش لە هەموو ئەو قوتابخانانەدا دەخوێنرێت کە بە کوردی دەخوێنن، لە هەمان کاتیشدا زمانی کوردی وەک زمانی دووەم لەو سنوورەی یاسا دایدەنێت لە هەموو لایەکی ئێراقدا دەخوێنرێت.

2 بەشداریکردنی برا کوردەکانمان لە حوکم و جیاوازی نەکردن لەنێوان کورد و کەسانی تر لە فەرمانی گشتی گرتنە دەستدا، لەوانەش پایەی گرنگ و بایەخدار لە دەوڵەتدا، وەک وەزارەت و سوپا و هی تریش. ئەوانە هەموویان لەو کارە گرنگانەن، کە ئامانجی شۆڕش بوون بۆ وەدیهێنانیان و، حکوومەت لە کاتێکدا کە دان بەو بنەمایە دادەنێت، جەخت لەسەر پێویستی کارکردن بۆ وەدیهێنانی ئەو بنەمایە بە ڕێژەیەکی عادیلانە دەکاتەوە، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی بنەمای لێهاتوویی و ڕێژەی دانیشتووان و ئەو بێبەشییەی برا کوردەکانمان لە ڕابردوودا دووچاری بوون.

3 لەبەر ئەو دواکەوتووییەی کە لە ڕابردوودا لە هەردوو لایەنی ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی بەسەر نەتەوەی کورددا هاتووە، پلانێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم دواکەوتووییە دادەنرێت، لە ڕێگەی:
أ پەلەکردن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە ڕووی زمان و مافی ڕۆشنبیرییەوە بۆ گەلی کورد و، بەستنەوەی ئامادەکردن و ئاڕاستەکردنی بەرنامەی تایبەت بە کاروباری نەتەوەی کورد لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کوردی.

ب گەڕاندنەوەی ئەو قوتابییانەی دەرکراون بۆ قوتابخانەکانیان یان لەبەر بارودۆخی توندوتیژی لە ناوچەکە ناچاربوون واز لە خوێندن بێنن، بەچاوپۆشی کردن لە تەمەنیان یان دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی لەبار بۆ گیروگرفتەکانیان.

ج کردنەوەی قوتابخانەی زۆر لە ناوچە کوردییەکاندا و بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و فێرکردن و قەبووڵکردنی قوتابیی کورد لە زانکۆ و کۆلێجی سەربازی و (بەعسە و زەمالە) ی خوێندن بە ڕێژەیەکی عادیلانە.

4 فەرمانبەرەکان لەو یەکە کارگێڕییانەی کە بەشی زۆریان کوردن، دەبێ کورد بن، یان لەو کەسانە بن کە کوردی باش دەزانن، ئەگەر ژمارەی پێویستیان لێ پەیدابوو و، بەرپرسە بنچینەییەکان (پارێزگار، قایمقام، بەڕێوەبەری پۆلیس، بەڕێوەبەری ئاساییش (ئەمن) و هی تری لەم جۆرە) دادەمەزرێن و دەستبەجێ دەستدەکرێت بە پەرەپێدانی دامودەزگای دەوڵەت لە ناوچەکە بە ڕاوێژکردن لە چوارچێوەی لێژنەی باڵای سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی ئەم بەیاننامەیە، بەو شێوەیەی کە جێبەجێکردنی مسۆگەر دەکات و یەکێتیی نیشتمانی و ئارامی لە ناوچەکەدا بەتین دەکات.

5 حکوومەت دان بە مافی گەلی کورددا دەنێت لە پێکهێنانی ڕێکخراوی قوتابییان و لاوان و ئافرەتان و مامۆستایانی تایبەت بە خۆیان و ئەو ڕێکخراوانە ئەندامی ڕێکخراوە نیشتمانییە ئێراقییەکانی هاوشێوەی خۆیان دەبن.

6 بڕگەی (أ) : کارکردن بە هەردوو بڕگەی (1) و (2) ی بڕیاری ژمارە 59ی مێژووی 5/8/1968ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش هەتا مێژووی دەرچوونی ئەم بەیاننامەیە، ئەمەش هەموو ئەوانەی بەشدارییان لە کاری توندوتیژیی ناوچەی کوردیدا کردووە، دەگرێتەوە.
بڕگەی (ب) : کرێکار و فەرمانبەر و خزمەتگوزارە مەدەنی و سەربازییەکان دەگەڕێنەوە بۆ خزمەت، ئەمەش بەبێ خۆبەستنەوە بە بوونی (میلاک) جێبەجێ دەکرێت و سوودیش لە خەڵکی مەدەنی لە ناوچە کوردییەکان بەپێی پێویستی ئەو ناوچانە پێیان، وەردەگیرێت.

7 بڕگەی (أ) دەستەیەک لە کەسانی خاوەن تایبەتمەندایەتی پێکدەهێنرێت، بۆ ئەوەی بەوپەڕی خێراییەوە ناوچەکە لە هەموو ڕوویەکەوە هەڵسێتەوە و قەرەبووی ساڵانی ئەم دواییەی بەسەرهاتەکانی بکرێتەوە و، بودجەیەکی تەواویش بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە تەرخان بکرێت و، ئەو دەستەیەش سەربە وەزارەتی کاروباری باکوور دەبێت.
بڕگەی (ب) ئامادەکردنی پلانی ئابووری بەشێوەیەک کە پەرەسەندنی هاویەکی و یەکسانی لە هەموو لایە جیاجیاکانی ئێراق دابین بکات بە چاودێریکردنی بارودۆخی دواکەوتوویی لە ناوچەی کوردیدا.
بڕگەی (ج) تەرخانکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ خێزانی ئەو کەسانەی لە بارودۆخی داخباری شەڕ لە بەشداربووانی بزاڤی چەکداریی کورددا شەهید کراون و بۆ خەڵکی تر و بۆ ئەوانەی بەهۆی ئەو بارودۆخەوە تووشی شێواوی هاتوون، بەپێی یاسایەکی تایبەتی لەسەر شێوەی یاسا کارپێکراوەکان.
بڕگەی (د) کارکردنی خێرا بۆ فریاکەوتنی خەڵکی زیانلێکەوتوو و دەستکوورت لە ڕێگەی تەواوکردنی پڕۆژەی خانوو درووستکردن و شتی تر کە کار بۆ بێکاران دابین دەکات و پێشکێشکردنی یارمەتیی کەلوپەل و پارە بەشێوەیەکی گونجاو و قەرەبوویەکی ماقووڵ بدرێت بەو زیانلێکەوتووانەی پێویستییان بە یارمەتییە، ئەمەش بە لێژنەی باڵا دەسپێردرێ و ئەوانەی لێ هەڵدەهاوێژرێ کە بڕگەی پێشوو گرتوونییەوە.

8 گەڕاندنەوەی دانیشتووانی گوندە عەرەبی و کوردییەکان بۆ شوێنەکانی پێشوویان، بەڵام ئەو گوندانەی کەوتوونەتە ئەو ناوچانەی ناکرێ بکرێن بە ناوچەی لێ نیشتەجێ بوون، ئەوا حکوومەت بۆ مەبەستی سوودی گشتی بەپێی یاسا دەیانکات بە موڵکی خۆی و لە ناوچەی نزیک ئەوێ نیشتەجێیان دەکات و هەر زەرەر و زیانێکیش بەهۆی ئەوەوە لێیان کەوتبێ، قەرەبوویان بۆ دەکاتەوە.

9 پەلەکردن لە پیادەکردنی یاسای چاککردنی کشتوکاڵ لە ناوچەی کوردی و هەموارکردنی بەشێوەیەک کە پاکتاوکردنی پێوەندیی دەرەبەگایەتی مسۆگەر بکات و، هەموو جوتیارەکانیش پارچە زەویی گونجاویان پێ ببڕێت و لەو باجە کشتوکاڵییەش کە لە ماوەی ساڵانی شەڕدا لەسەریان کۆبووەتەوە، ببەخشرێن و لێیان خۆش بن.

10 ڕێککەوتن لەسەر هەموارکردنی دەستووری کاتی وەکوو ئەمەی خوارەوە کرا:
أ گەلی ئێراق لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت، ئەوانیش نەتەوەی عەرەب و نەتەوەی کوردن، ئەم دەستوورە دان دەنێ بە مافی نەتەوەیی گەلی کورد و مافی هەموو کەمایەتییەکان لە چوارچێوەی یەکێتیی ئێراقدا.
ب زیادکردنی ئەم بڕگەیەی خوارەوە بۆ ماددەی چوارەمی دەستوور:
(زمانی کوردی زمانی ڕەسمی دەبێت لە ناوچە کوردییەکاندا شان بەشانی زمانی عەرەبی) .
ج چەسپاندنی ئەوەی پێشەوە لە دەستووری هەمیشەییدا.

11 گەڕاندنەوەی ئێستگەی ڕادیۆ و چەکە قوورسەکانی شۆڕش بۆ حکومەت، ئەمەش بەند دەبێت بە جێبەجێکردنی قۆناغە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنامەکە.

12 جێگرێکی سەرۆککۆمار کورد دەبێت.

13 یاسای پارێزگاکان بەشێوەیەک هەموار دەکرێت، کە لەگەڵ ئەم بەیاننامەیەدا بگونجێت.

14 دوای ڕاگەیاندنی بەیاننامەکە، بە ڕاوێژ لەگەڵ لێژنەی باڵای سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی بەیانەکە، کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ یەکخستنی ئەو پارێزگا و یەکە کارگێڕییانەی زۆربەی زۆری کوردیان تێدا دادەنیشن بەپێی ئەو ئامارە ڕەسمییانەی دەکرێن و، دەوڵەت هەوڵدەدات بۆ پەرەپێدانی ئەو یەکە کارگێڕییانە و قووڵکردنەوە و فراوانکردنیان، بۆ ئەوەی گەلی کورد پەیڕەوی سەرجەم مافە نەتەوەییەکانی خۆی بکات بۆ دەستەبەرکردنی شادبوونی بە ئۆتۆنۆمی، تا ئەو یەکە کارگێڕییەش دێتەدی، هاوئاهەنگیی کاروباری نەتەوەییی کورد لە ڕێگەی کۆبوونەوەی دەوری دەکرێت کە لەنێوان لێژنەی باڵا و پارێزگارەکانی ناوچەی باکوور دەبەسترێن، لەبەر ئەوەی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی کۆماری ئێراقدا جێبەجێ دەکرێت، بێگومان وەبەرهێنانی هەموو سامانێکی سرووشتی لەم ناوچەیەدا تایبەتە بە دەسەڵاتداریی ئەم کۆمارە.

15 گەلی کورد بە ڕێژەی دانیشتووانی لەچاو دانیشتووانی ئێراق، بەشداری لە دەسەڵاتی یاساداناندا دەکات.

سەدام چووە ناوپردان:

سەبارەت بە هاتنی سەددام حسێن بۆ ناوپردان، مەسعود بارزانی دەڵێت: سەرمان سوڕما، چونکە بێئەوەی ئەندامێکی سەرکردایەتی ئێمە لەگەڵ خۆی بهێنێ، کە ئەو دەم لەبەغدا بوون هاتبوو، لێمان پرسی ئەمە بۆ وابووە، سەعدون غێدان کە یاوەری سەددام بوو، وەڵامی داینەوە کە ئەوان خەریکی گفتوگۆن لەگەڵ برادەران و هەموویان تەندرووستییان باشەو ورەیان بەرزە.
بەڵام لەبەرانبەر ئەم بۆچوونەدا ژمارەیەک لە ڕەخنەگران پێیان وایە مانەوەی وەفدی کوردی لە بەغدا پلان و بەرنامەیەکی ژێربەژێریی بووە و وەک بارمتە بەکاریان هێناون تا ئەو کاتەی سەدام حسێن و هاوەڵەکانی دەگەڕێنەوە و ئەوەش لە کاتی گفتوگۆی نەیارەکاندا بە کارێکی ئاساییشی و ئەمنی دێتە ئەژمار.

هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی هەڵە:

ڕێکەوتننامەى 11ى ئازار لەگەڵ ئەوەدا کە کۆمەڵێک دەستکەوتى گرنگ و بەبایەخى بۆ کورد لە باشوورى کورستان تێدابوو، بەڵام نەک هەر نەبووە مایەى وەدیهێنانى خواستەکانى کورد، بەڵکوو بەهۆى سیاسەت و مامەڵەى لاوازو ناسیاسییانەى سەرکردایەتى ئەوساى کورد و پەشیمانبوونەوەى ڕژێمى بەعس لە بەشێکى گرنگى نێوەرۆکى ڕێکەوتنەکە کە پەیوەستبوو بە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکانەوە.
لەگەڵ ئەوەدا کە بەشێکی زۆری نێوەرۆکی ڕێکەوتنەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ڕێبەرانی بەعس، سەبارەت بە سنووری جوگرافیی ناوچەی ئۆتۆنۆمی، نەک هەر هەنگاوی جیدییان نەناوە، بەڵکوو بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدابوون کە ناوچە کوردنشینەکانی کەرکووک و ناوچە نەوتیییەکان لە کوردستان داببڕن و بەردەوامیش ئەو کارەیان کردووەو دەیکەن.
#دکتۆر مەحمود عوسمان# ، کە یەکێک لەبەشدارانى گفتوگۆکانى نێوان سەرکردایەتى شۆڕش و حکوومەتى ئەو کاتەى ئێراق بووە، باس لەوە دەکات کە بەهۆی نەبوونی متمانە وە لەنێوان هەردوولادا ڕێکەوتنەکە جێبەجێنەکراو حکومەتی ئەو کاتی ئێراق لە بەڵینەکانی پەشیمان بوویەوە و پابەند نەبوو بە ڕێکەوتنەکەوە.
مەحمود عوسمان دەشڵێت: لەو قۆناغەدا هەندێ خوێندنەوەی کورد هەڵە بوو، کە پێیان وابوو ئێران و ئەمریکاو ئیسرائیل، ئەتوانن کێشەی کورد چارەسەربکەن و کورد بوو بە قوربانی سیاسەتێکی هەرێمی لەنێوان زلهێزەکاندا..

کۆسپی سەرەکی ڕێککەوتنەکە:

بە پێی سەرچاوە ییەکان کۆسپی سەرەکی گفتوگۆی نێوان حکومەتی ئێراق و شۆڕشی کورد، پرسی دیاریکردنی سنووری جوگرافی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بوو، هەر ئەوەش ڕێکەوتنەکەی پەکخست.
دیاری نەکردن و نەچەسپاندنی سنووری ناوچەی ئۆتۆنۆمی لەسەرەتای ڕێکەوتنەکەوە بە یەکێک لە خاڵە هەرە لاوازەکانی سەرکردایەتی کورد دێتە ئەژمارو یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی ڕێکەوتنەکە ئەوە بوو کە دیاریکردنی سنووری ناوچەی ئۆتۆنۆمی بە ئەنجامدانی سەرژمێریی سپێردرابوو،
کریس کۆچێرا، بەسەر سوورمانەوە دەڵێت: چۆن کوردەکان بەوە ڕازیبوون کە ڕێکەوتننامەیەک واژۆ بکەن کە سنوورەکانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی ڕانەگەیاندووەو دیارنەکردووە.

پاڵنەرەکانى ڕێکەوتننامەى 11ى ئازار

پاڵنەرە دەرەکییەکان:

1- ڕۆڵی یەکێتی سۆڤێت لەپێناوی هەژموونی خۆی لە ناوچەکە. کۆتایی دەیەی 1960، کاتێک کە وڵاتانی جیهانی سێیەم لەئاگری جەنگی سارددا دەسووتان، ئێراق گۆڕەپانێکی گەرم بو بۆ یەکلایی کردنەوەی زۆرانبازیی و ململانێکانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، لەناوخۆی ئێراقیشدا کاراکتەرو هێزەکان لەدوای کودەتای 17 و 30ی تەموزی 1968ەوە پێویستیان بەسەرلەنوێ‌ تێکەڵ‌ کردنەوەی کارتەکان بو.

لەسەرەتای 1969ەوە یەفگینی پریماکۆف کە پیاوی دەستڕۆشتوی ئەوکاتی KGB بو لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە مەبەستی ڕێگەخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوان سەرکردایەتی سیاسی کورد و ئەو بەعسیانەی تازە هاتبوونە سەرکار لەبەغدا، نامەیەک لەسەر کردایەتی سۆڤیەتەوە دەگەیەنێت بەمستەفا بارزانی و پێیدەڵێت ئێستا هەلێکی زێڕین بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد هاتووەتەپێش و یەکێتی سۆڤیەتیش هەموو قوورسایی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ گەیستنە ڕێککەوتنی نێوانتان.

2- دوژمنایەتی نێوان دەوڵەتی ئێراق لەگەڵ وڵاتی ئێران. بێگومان وڵاتانی ئێران و ڕۆژاوا لەم جۆرە پێشهاتانەدا تەنیا ڕۆڵی بینەر نابینن و مەبەستیانە بۆ زیاتر دورخستنەوەی حکومەتی ناوەندی بەغدا لەسۆڤیەت، لە ڕێگەی یارمەتیدانی شۆڕشی کوردەوە گوشاری بۆ بهێنن، بۆ ئەو مەبەستە چەند هەفتەیەک بەرلەوەی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازار لەلایەن بارزانی و سەدامەوە ئیمزا بکرێت، شێخ بابە عەلی شێخ مەحمودی حەفید لە لەندەنەوە ڕێگەی ناوپردان دەگرێتەبەرو نامەیەکی گرنگی شای ئێرانی بۆ بارزانی پێدەبێت، کە لەنامەکەدا شا ئامادەیی دەربڕی بو بارزانی داوای چی بکات و هەر یارمەتییەکی بوێت بیدات، بە مەرجێک واز لەرێککەوتننامە لەگەڵ‌ حکومەتی بەغدا بهێنێ‌، داواشی لێکردبو سەرێک لەتاران بدات و جەختی لەوەش کردبۆوە کە هەڵوێستەکەی ڕەزامەندی وڵاتە یەکگرتووەکانیشی لەسەره.

کاتێک کە لە15-01- 1970دا، بارزانی و شێخ بابەعەلی دەچنە تاران و شا دەبینن، پێیان دەڵێت ڕێککەوتنتان لەگەڵ‌ حکومەتی بەغدا، تەنیا بەرژەوەندی سۆڤیەتی تێدایە و دەبێتە مایەی بەهێز بوونی حیزبی بەعس. بەڵام کاتێک بارزانی بەقسەی ناکات ئێران ناچار دەبێت پەنا بۆ ڕێککەوتنی جەزائیر ببات و پەکی شۆڕشی ئەیلوول بخات‌.

3- ململانێکانی ناو خودی پارتی بەعس، گرنگترینیان هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی سەرەتای ساڵی 1970بوو. وەک سەرچاوەکان باسی دەکەن، لە کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان سەدام و بارزانی دا کە سێ کاتژمێری خایاندووە سەدام حسێن داوای پشتیووانی لە بارزانی کردووە بۆ ئەوەی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ واژۆبکات بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتییەکی باش بۆ لێدان لەنەیارە ناوخۆییەکانی بەعس.

پاڵنەرى ناوخۆییەکان

1- بەردەوامی شەڕ لەنێوان شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراقدا و نەتوانینی هیچ لایەکیان بە سەرکەوتن بەسەر بەرەی بەرانبەردا.
2- زۆری خەرجی جەنگی کورد لەسەر وڵاتی ئێراق و ئەو زیانە مادیی و ئابوورییانەی کە لە ئەنجامی جەنگەکە دەکەوتەوە.
3- پەرەسەندنی کێشەی کورد لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهانی و میدیاکانی جیهان بە جۆرێک لە جۆرەکان گرنگییان بە هەواڵەکانی باشووری کوردستان دەدا..

لایەنە باشەکانی ڕێکەوتننامەکە:

1- بۆ یەکەمجار دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عەرەبی ئێراق دانیاننا بە بوونی مافی نەتەوەی گەلی کورد لە وڵاتی ئێراقدا. بە شێوەی فەرمی و نووسینەکی.
2- لە ڕووی دەستکەوتی نەتەوەیی و ڕۆشنبیرییەوە زمانی کوردی کرا بە دووەم زمانی ڕەسمی لە دەوڵەتی ئێراقدا، سەرەڕای کردنەوەی دەزگای ئەکادیمی کوردی.
3- لە ڕووی ڕامیاییەوە مافی ئۆتۆنۆمی - خۆبەڕێوبردنی ناوچەی کوردستان (سەرەڕای ناکۆکی لەسەر ناوچە نەوتییەکان لە پارێزگای کەرکووک و موسڵ و دیالە) درا بە گەلی کورد.
4- لە ڕووی ئابوورییەوە لە داهاتی نەوت کورد بەشی کورد بدرێت.
5- دووبەرەکی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕشی ئەیلول کۆتایهات و باڵی مەکتەبی سیاسی حیزب هاتنەوە ناو پارتى.
6- لێخۆش بوون بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرکرا کە بەشداریی شۆڕشیان کردووە، چ لە زیندان بووبن یان لە شاخ.
7- بوژانەوەی زمانی کوردی .

لایەنی لاوازی پەیماننامەکە:

1- پەیماننامەی 11ی ئازار نەیتوانی ناوچە کوردستانییەکانی کەرکووک و خانەقین و دەوروبەری موسڵ بخاتە ناو ناوچەی دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی کوردی و ئەوەش کێشەیەکی بەردەوامی نێوان کورد و حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی ئێراق بووە.
2- مەرجی جێبەجێکردنی پەیماننامەکە کە دانرابوو لە ماوەی (4 ساڵ) دا جێبەجێبکرێت، هەڵەیەکی گەورەبوو لەو کاتەدا سەرکردایەتی شۆڕش پێی ڕازی بوو، چونکە لە ماوەی ئەو 4 ساڵەدا حکومەتی ئێراق نەوتی خۆماڵی کرد لە ساڵی -1972 و داهاتێکی باشی بۆ کڕینی چەک کەوتە دەست و هاوکێشەی ململانێ هەرێمایەتییەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردا هات لە بەرژەوەندی حکومەتی ئێراق، لەوانە چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ شای ئێران.
3-متمانەی بێ سنوور بە وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی شای ئێران، بەڵام دواجار هەر ئەوان بوونە دژی کورد و ڕێککەوتنی ژێربەژێرییان ئەنجامدا و کوردیان بردەوە خاڵەکانی سەرەتا.

دوای 53 ساڵ لە بەیاننامەکە:

سەرەڕای ئەوەی کە باشووری کوردستان بۆ ماوەیەک لە شەڕوشۆر دوورکەوتەوە، بەڵام دواجار ڕییکەوتنی جەزائیری 1975 ی بەدوادا هات و لە هەمان ڕۆژی بەیاننامەکەدا شای ئێران پێشوازی لە نوێنەرانی کورد کرد و پێی ڕاگەیاندن کە چیتر ناتوانێت پشتیووانی لە شۆڕشی کوردبکات و بەناچاریش مەلامستەفای بارزانی و هاوڕێکانی دان بەشکستی شۆڕش دا دەنێن و بە بێ هیچ کاردانەوەیەکی جدی شۆڕشی ئەیلوول تووشی نسکۆ دەبێت و دواجار لەنێو ئەدەبیاتی کوردیدا بە هەردوو ناوی (نسکۆ و ئاش بەتاڵ) ەوە تۆمار دەکرێت و بەکار هێنانی ئەو دوو دەستەواژەیە تا ئێستاش جۆری بیرکردنەوەی کوردەکان دەخاتە ڕوو.
ئەگەر بەراوردێکی پەنجا ساڵەی شۆڕشی کورد بکرێت کەچی شتێک گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و ئەو خاڵانە چین کە لە ڕێککەوەتنەکەدا نەهاتوون، بێگومان دەگەیەنە زۆر خاڵی گرنگ، کە هەندێکیان ئەرێنین و هەندێکی تریان نەرێنین. بە خوێندنەوەی خاڵەکانی بەیاننامەکە و بەراوردکردنیان بە ڕەوشی ئێستا زۆر شت ڕوون دەبێتەوە، لەوانەیە سەرەکی ترینیان ئەوەبێت کە ناوچە دابڕێنراوەکان و پشکی کورد لە داهاتی ئێراقدا تا ئێستاش جێگەی مشتومڕیی سەرەکی نێوان کورد و حکومەتی ئێراقە.[1]
ئەم بابەتە 306 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | peyserpress.com 11-03-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-03-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 15-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 306 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
کورتەباس
خەون لای فرۆید

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,636
وێنە 106,194
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,649
ڤیدیۆ 1,330
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
کورتەباس
خەون لای فرۆید

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!