پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,482
وێنە 106,554
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,081
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
شوێنەکان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
زیانێکی سەروو 1 ملیار دۆلاری و هۆکارەکانی هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زیانێکی سەروو 1 ملیار دۆلاری و هۆکارەکانی هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کو...

زیانێکی سەروو 1 ملیار دۆلاری و هۆکارەکانی هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کو...
ناونیشان: زیانێکی سەروو 1 ملیار دۆلاری و هۆکارەکانی هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
نووسەر: #مەحموود بابان#
ڕۆژی دەرچوون: #30-04-2023#
زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و هێشتا ئاسۆی هەناردەکردنەوەی نەوت دیار نییە! ئێستا 30ی نیسان 2023، زیاتر لە مانگێک و یەک هەفتەیە هەناردەکردنی نەوت ڕاگیراوە سەرەڕای ئەوەی هەردوو لایەنی #هەولێر# و بەغدا ڕێککەوتنێکان کردووە.
چاوەڕوانییەکان و بەیاننامەی بەرپرسان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا درووست دەرنەچوو، هەر بۆیەش ڕۆژبەڕۆژ قەبارەی زیانەکان زۆرتر دەبن. بەشێوەیەک کە ئێستا قۆناخێکی نوێیە بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان. ئەوان نەوەکو تەنیا هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ درووستکردنی گوشار، بەڵکوو دامەزراوەی هاوبەشیشسان درووستکردووە بۆ کاری هاوبەش بۆ گوشارکردن لە ئێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، چونکە تەنیا بەرهەمهێانی نەوتیان ڕانەگرتوو، بەڵکوو کارەکانی هەڵکۆڵێنی بیر و ئەو بیرە نەوتییانەشیان ڕاگرتووە کە کاریان تێدا دەکرد و کارمەندەکانیان بە بێ مووچە بۆماوەی کەمتر یاخود زیاتر لە چەند مانگێک ناردووەتەوە بۆ ماڵەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان. ئەمەش بەواتای بێکاربوونی سەتان کەسی دیکە لەنیوخودی کۆمپانیاکان و ئەو کۆمپانیایانە دێت کە خزمەتگوزارییە جیاوازەکانیان لەم کەرتەدا دابیندەکرد.
لەڕوویەکی دیکەوە، کۆمپانیاکان تەنیا ئەو زیانەیان بەرناکەوێت کە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوتەوە دێت، بەڵکوو هەندێکیان کە پشکدارین بەهۆی درێژەکیشانی ڕاگرتنەکە و کەمکردنەوە و سفرکردنەوەی خەرجییەکانی وەبەرهێنان، بەهای پشکەکانیان زیاتر دادەبەزێت.
لەڕاستیدا، هەناردەکردنەوەی نەوت تەنیا کردنەوەی قوفڵەکان نییە، چونکە لە دوای بڕیارەکانی دادگەی ICCەوە قۆناخێکی نوێ هاتە پێشەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە جیاوازەکانی گۆڕی. ئەمەش بەواتای گۆڕانکاری لە بەرژەوەندییەکان دێت، هەر بۆیە، دووبارە ڕێککەوتن و ڕێکخستنەوەی بەرژەوەندی لایەنە جیاوازەکان لەم پڕۆسەیەدا وردە و کاتی پێویستە، ئەویش لە کاتێکدا کە نەک تەنیا هەرێمی کوردستان و ئێراق، بگرە تورکیا و جیهانیش بەقۆناخێکی سەختی پەیوەندی نێوان لایەنەکان تێدەپەڕن. لێرەدا، هەڵوەستە لەسەر قەبارەی زیانەکان و گرفتی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لەبارەی درێژەکیشانی ڕاگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوت و هۆکارەکانی ڕێککنەکەوتنی لایەنە جیاوازەکان دەکەین.
=KTML_Bold=زیانەکان و خەمی سەرەکیی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی سێکتەری نەوت لە هەرێمی کوردستان=KTML_End=
زیانەکانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 36 ڕۆژی ڕابردوودا بۆ هەناردەکردنی نەوت بەو نرخەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی ئێراق بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتەوە دەگاتە سەرووی 1 ملیار و 8 ملیۆن دۆلار و دیار نییە کێ بەرپرسە لەم زیانە و چۆن قەرەبوو دەکرێتەوە!
لەکاتێکدا نێوەی ئەم زیانە ئەگەر زیاتریش نەبێت دەکەوێتە سەر کۆمپانیاکان، چونکە هێشتا خەرجییەکانیان بۆ چەند بەشی بنەڕەتی مانەوەی کارەکانیان بەردەوامە، هەروەکوو چۆن یەک مانگ و شەش ڕۆژە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان کە ڕێژەی 80% کۆی داهاتەکەی پێکدەهێنێت نەماوە.
چاوەڕوانیی کۆمپانیاکانی نەوت بۆهەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆتایهات و بەپێی زانیارییەکان هەندێک لە کۆمپانیاکان بڕیاری خۆیان بۆ ڕاگرتنی کارەکانیان بۆ کارکردن لە هەڵکۆڵینی بیری نەوت و تەواکردنی بیرەکان کە لەم پیشەسازییەدا بە (Rig Operation) ناودەبرێت، ڕاگرت و کارمەندەکانیان بەبێ مووچە بۆ ماوەیەکی کەمتر یاخود زیاتر لە چەند مانگێک ناردووەتە ماڵەوە. ئەمەش لەپاڵ کەمکردنەوە یاخود سفرکردنی خەرجییەکانی وەبەرهێنان کە لە پلانی ساڵانەیان هاتووە و بە (Capex) ناودەبرێت. هەموو ئەمانەش سەرەڕای ناڕوونیی چۆنییەتی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان. لە ڕۆژانی ڕابردوو بە تەنیا کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کە لە کێڵگەی نەوتی شێخان کار دەکات ڕایگەیاند کە 102 ملیۆن دولار قەرزیان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ڕۆژانی سەرەتای گرتنەوەی قوفڵی بۆریی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا نەوتییەکان بەتەنیا و لە ڕێگەی وڵاتانی خۆیانەوە گوشارەکانیان بۆ سەر لایەنە جیاوازەکان دەکرد بۆ ڕێککەوتن، بەڵام لە 27ی شوبات 2023دا گەورە کۆمپانیاکانی وەک دی ئین ئۆ، گەڵف کیستۆن، گەنەل ئینرجی، ئیچ کەی ئین و شاماران کۆمەڵەیەکیان بەناوی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (APIKUR) ڕاگەیاندووە، کە لە ئامانجی کۆمەڵەکدا چوار خاڵ هاتووە وەک برەودان بە هەرێمی کوردستانی ئێراق وەک شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز و دابینکەرانی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنەران؛ بۆ بەرژەوەندی هاوبەش و نوێنەرایەتیکردنی ئەندامانی؛ وەک دەنگێکی هاوبەش و کاریگەر کار بۆ ئەندامانی دەکات لەبەرانبەر هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان جا چ هەرێمی کوردستانی ئێراق هەر لایەنێکی دیکە بێت، دابینکردنی کۆڕبەندێک بۆ ئەندامەکان بۆ بەشکردنی زانیاریی پەیوەندیدار بە پیشەسازی و باشترین کردارەکانی پەیوەندیدار بە چالاکییەکان و تەندرووستی و سەلامەتی و ئاساییش و ژینگە و پابەندبوونی یاسایی و بەرپرسیارییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیاکان.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی (APIKUR) ، لەم دواییانەدا نامەیەکیان بۆ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا (کۆنگریس) و لیژنەی کارووباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نووسیوە بۆ پێشکێشکردنی تێڕوانینی کۆمپانیا ئەندامەکان سەبارەت بە جیۆپۆلیتیکی ئێستا، دۆخی یاسایی، بودجە، پارەدان و ئاستەنگەکانی ئاساییش لە ناوچەکەدا، هەروەها نامەی هاوشێوەیان بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش ناردووە.
درێژەکێشانی ڕاگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بە هەر هۆکارێک بێت زیانێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان و ئێراقیش دەدات لەڕووی ژینگەی وەبەرهێنانی نەوت و گازەوە، چونکە دڵنیایی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرەکان بۆ کار کردن لە هەرێمی کوردستان و ئێراق لەق دەکات.
هەروەها، خاڵیکی دیکەی پەیوەست بە کۆمپانیاکانەوە ئەوەیە کە ئەم ڕاگرتنە و درێژەکیشانی، لێکەوتەی دیکەی لەسەر بەشیک لە کۆمپانیاکانی نەوت هەیە، چونکە هەندێک لە کۆمپانیاکان پشکدارین و پشکی کۆمپانیاکان پەیوەستە بە کارکردنیانەوە، بۆ نموونە گەڵف کیستۆن لە ماوەی مانگێکدا بەرێژەی 18.5% بەهای پشکەکانی دابەزیوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەنیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەهای پشکەکانی کۆمپانیای گەڵف کیستۆن گەیشتە 135 خاڵ، کە نزمترین ئاستە لە ماوەی ئەمساڵدا. لەکاتێکدا لە 1ی ئاداری 2023دا بەهای پشکەکانی 207 خاڵ بووە. لەلایەکی دیکەوە ئەم زیانە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە وەبەرهێنەرەکەی تاکە کەسییە یاخود هێ دەوڵەتە، وەک گازپرۆم زیانێکی ئەوتۆی لەسەر سەرمایەی وەبەرهێنانیان لە ڕۆژێکدا نەکردووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەهای بیرە نەوتەکان و کێڵگە نەوتییەکان ئەو بەهایەی ڕۆژانی پێش 25ی ئادار 2023 ناکات، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان و کەمکردن و سفرکردنی وەبەرهێنەرەکە لەم کێلگانەدا.
=KTML_Bold=ناکۆکیی نێوان لایەنەکان و هۆکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان=KTML_End=
پیشەسازیی وزە بەتایبەتیش نەوت و گاز وەک هەموو کەرتەکانی دیکە وابەستەی ڕێککەوتنی نێوان لایەنە جیاوازەکانە. لەم ڕۆژانەدا جیاواز لە ڕابردوو، بەتایبەتیش لە دوای جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا قۆناخێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی وڵاتان لە بواری وزەدا هاتۆتە ئاراوە، کە نەوەکو تەنیا ناسەقامگیریی و هەڵبەز و دابەزێکی گەورەی لە نرخەکان درووست کرد، بەڵکوو وڵاتان قۆناخێکی نوێی پەیوەندییان بۆ وزە گرتووەتەبەر کە لێکەوتەی گەورەی دەبێت، بۆ نموونەش سزادانی ڕووسیا لەلایەن ئەورووپا و ئەمریکاوە لە ڕووی وزەوە، گەڕانی ئەورووپا بۆ هاوردەکردنی گاز لەدەرەوەی ڕووسیا، پابەندنەبوونی سعودیە لە داوای ئەمریکا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و دابەزینی نرخی نەوت و هتد لە نموونەکانی ئەوەن.
سەرەتا، چاوەڕواندەکرا بەهۆی ئەو ناسەقامگیرییەی لە بازاڕی وزە و گوشاری وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا هەیە کە کڕیاری ڕێژەی سەرووی 70% نەوتی هەرێمی کوردستانن هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، هەرواش بوو، سەرەڕای جیاوازییە گەورەکان، لە ماوەی 10 ڕۆژ ڕێککەوتن کرا و چاوەڕواندەکرا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە، چونکە ڕاگرتنەکە بەهۆی ناکۆکیی نێوان ئەم دوو لایەنەیە بوو، بەڵام دواتر پڕۆسە ئاڵۆزەکە دەرکەوت، کە پێویستی بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانەی بۆی هەناردە دەکرێت یەکلابکرێتەوە، دواتر ڕێککەوتن یاخود شێوازێکی نوێی مامەڵکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە.
هەروەها، لە دوای بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان و لێدوانی بەرپرسانی ئێراق چ سەرۆکوەزیران، گوتەبێژی حکومەت و وەزارەتی نەوتی ئێراق، ڕۆژی 29ی نیسان؛ جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی ئێراق دووبارە ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆژانی داهاتوو هەناردەکردنەکە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام وادەرنەچوو.
لەڕاستیدا، دووبارە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆ سەرەڕای ڕێکارەکان گۆڕانکارییەکی گەورە لە بەرژەوەندیی لایەنەکان دەکات، چونکە نرخی سۆمۆ جیاوازە لەو نرخەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێفرۆشراوە، ئەگەر بەنرخی نەوتی کەرکووک بێت وەک لەماوەکانی پێشوودا ئاماژەی بۆکرا، کە دوو بۆ سێ دۆلار لەخوار نرخی نەوتی برێنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوا نەوتی هەرێمی کوردستان بە 76 دۆلار بفرۆشرێت، لەکاتێکدا پێشتر بە 12 بۆ 20 دۆلار کەمتر دەفرۆشرا، بەمانای جیاوازی ڕۆژانەی 7 ملیۆن دۆلار دێت.
ئێستا و تاڕادەیەک ڕێککەوتنە نیوخۆییەکان چ لە ئێراق بێت یاخود لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی بەخۆووە بینیوە و گەیشتووەتە قۆناخی ئامادەکردن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، تەنانەت ڕێککەوتنی سۆمۆ و کڕیارەکانیش، بەڵام پێدەچێت چۆن تورکیا بەداوایەکی ئێراق قوفڵی بۆرییەکەی گرتەوە، بەهەمان شێوە هەمان قوفڵەکە نەکاتەوە، چونکە سەختە بۆ تورکیا لەم قۆناخەدا بەچوونە ژێرباری هەناردەکردنەوەی نەوت بەبێ ڕێککەوتن لەسەر شێوازی دانەوەی 1.47 ملیار قەربووی دادگە بە ئێراق و پڕۆسەی بەردەوامبوونی دادگە ICC بۆ ماوەی 2018-2023، کە بڕیارە پێشڤەچوون بەخۆوە ببینێت، لەکاتێکدا بەپێی زانیارییەکان هێشتا وەزارەتی نەوتی ئێراق نامەی فەرمی نەناردووە بۆ تورکیا، بەڵام لە دادگەی نیویۆرک داوای لەسەر تورکیا تۆمارکردووە بۆ پابەندبوونی بەو قەرەبوووەی کەوتووەتە ئەستۆی بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پارتی دەسەڵاتدار لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازی لە پێشە، هەر بۆیەش چاوەڕواندەکرێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کەرکووکیشەوە، ئەگەر بەغدا سازش نەکات ئەوا بەدڵنیاییەوە درێژە دەکێشێت بۆ دوای یەکلابوونەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی 14ی ئایار 2023 تورکیا.
=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، وەبەرهێنانی ملیاران دۆلار لە کەرتی پێشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەرهەمهێنانی نزیکەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، لەگەڵ بەرهەمهێنانی 500 ملیۆن پێ سێجا گاز بە سەرمایەی وەبەرهێنانی دەرەکی نەبوایە نەدەهاتە دێ، هەروەکوو چۆن هەفتەی ڕابردوو حەمید جەعفەر، بەڕێوەبەری گشتی کرێست پتڕۆڵیۆم ئاماژەی بەوەکرد ئێمە دەزانین ناکۆکی یاسایی هەیە، کە پەنا بۆ دادگا نیوبژیوانی براوە، بەڵام ئەمە بۆ ڕاکیشانی سەرمایەی وەبەرهێنان باش نییە، هەروەها ئەگەر ئێراق دادگا بباتەوە، بەڵام ئەمە پێویستە لە یەکەم شوێن چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی نەبێتە بەشێک لەبارگرانی و هاننەدانی وەبەرهێنان لە کەرتی وزە و کەرتەکانی دیکەش.
درێژەکیشانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، جگە لەو زیانە ملیار دۆلارییەی کە ڕۆژانەش زیاتر دەکات، کاریگەریی گەورەی لەسەر ژینگەی وەبەرهێنان نەوەکو تەنیا لە کەرتی نەوت بەڵکوو لەکۆی کەرتەکانی دیکەش دەکات، کە وردەوردە لێکەوتەکانی دەردەکەوێت.
هەروەها، پێویستە بەرەوپێشچوون لە دانووستاندنەکانی سێ قۆڵیی ئەنقەرە -بەغدا -هەولێر بێتە ئاراوە، چونکە دواجار ئەگەر زیانەکان پێش ڕێککەوتنی #4-04-2023# بە تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان بووبێت، ئەوا ئێستا و لەو ڕۆژە بەدواوە بەر هەموو گەلی ئێراق دەکەوێت، چونکە پابەندیی ئێراق بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل کەوتووەتە دەستی سۆمۆوە.
لە کۆتاییدا، هەموو چاوەکان لەسەر هەواڵی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتە بۆ بەندەری جەیهان، ئەگەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن بکەوێتە دوای هەڵبژاردنی تورکیاوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە جارێکی دیکە گۆڕانکاری لە باڵانسی هێز دێتەوە ئاراوە، ئەمجارەش قۆناخێکی نوێی دانووستاندن دێتە ئاراوە، بەڵام هەر چۆنێک بێت ڕۆژبەڕۆژ زیانەکان زیاتر دەکات. [1]
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 30-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
24-02-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد تورک
شوێنەکان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
08-02-2014
هاوڕێ باخەوان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
22-06-2014
هاوڕێ باخەوان
فیگەن یوکسەکداغ
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,482
وێنە 106,554
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,081
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.515 چرکە!