پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,770
وێنە 106,061
پەرتووک PDF 19,346
فایلی پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
ئاوڕێک لە گۆرانیی کوردی؛ ئێستە و ڕابردوو
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاوڕێک لە گۆرانیی کوردی؛ ئێستە و ڕابردوو

ئاوڕێک لە گۆرانیی کوردی؛ ئێستە و ڕابردوو
ناونیشانی بابەت: ئاوڕێک لە گۆرانیی کوردی؛ ئێستە و ڕابردوو
ئامادەکردن: #حەبیب ساڵحی#

هونەری گۆرانی بەگشتی بەشێکە لە کەلەپوور و سامانی هەر وڵات و کۆمەڵگە و نەتەوەیەک، بەر لە هەر شتێکیش جۆرە نەوا و ڕیچواڵێکی ئایینی و ئۆستوورەیی بووە بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ سرووشت و دیاردە بان سرووشتی و میتافیزیاییەکان، زێدەڕۆیی نییە گەر بڵێین ئەم زایەڵە ڕەسەن و کەونارایە تا ئێستەش لە ناو گۆرانی و دەنگ و چریکەی دەنگبێژ و سترانبێژە ڕەسەنەکانی کورددا ماوەتەوە، لەڕاستیدا ئەمە دەکریت بڵێین جۆرە پاراستن و ڕەسەنایەتییەک بووە کە هیچ هەژموون و هەیمەنەیەک دەرەقەتی نەهاتووە و داگیرکەران بەهیچ شێوەیەک نەیانتوانیوە گۆرانی و ئاوازی کوردی لە ڕاستە ڕێکەی خۆی بترازێنن بێگومان لەم سامان و کەلەپوورەیان بردووە و دزیویانە لە شەجەریانەوە بگرە تاکوو ئیرەجی بەستامی و کوڕی شەجەریان و دەیان گۆرانیبێژی کۆن و نوێی ئێرانی، ڕاستە ئەم بێگەردی و ڕەسەنمانەوەیەی فۆرمی گۆرانی کوردی خۆی هۆکارێک بووە کە داگیرکەرانی دەستەوئەژنۆ کردووە، بەڵام بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا لەژێر کاریگەریی کو‌لتووری عەرەبیدا گەعدە و حەفلەی ڕابواردن نەک تەنیا خەریکە گۆرانی کوردی لە ڕاستە ڕێکەی خۆی دەترازێنیت، بەڵکوو وەکوو جێگرەوەیەکی نابەجێ و دژە کو‌لتووری لە هەمبەر ئەو سامانە مەزن و گەورەیەدا دەوەستێتەوە، ئەگەر تەنیا لە نیو سەدەی ڕابردوودا ناوی گۆرانییبێژە کوردەکان ڕیز کەین و گۆرانییەکانیان بە خەیاڵماندا بێنین دەزانین چ مەوادایەکی کارەستاوی لەنێوان گۆرانی ڕەسەن و بێگەردی ئەوکات و ئەم چەلەحانێ و شەڕەبەند و جوێن بێژی و سووکایەتییە کە بە ناوی گۆرانی کورد و گۆرانیبێژی میلی پێمان دەفرۆشنەوە، هەیە. ئەمە خەسارێکی گەورەیە و دەشێت زیاتر لەسەر بڕۆین، بەڵام من لێرەدا هەر وەکوو بەرکوڵێک باسم کرد واتە وەکوو زەمینەیەک بۆ بیرکردنەوە لە دۆخی ئەوسا و ئیستای گۆرانی کوردی، با سەرنجی مێژوویەکی کوورتی هونەری گۆرانی کوردی بدەین.
مێژووی تەمەنی ھونەری گۆرانی لە ھونەری مۆسیقا کۆنترە. ئەگەر بمانەوێ تەمەنی گۆرانی کوردی دەستنیشان بکەین، دەبێ لەو کاتەوە دەست پێ بکەین کە کورد بوونی ھەیە. حەمەی حەمەباقی لە پەڕتووکی (مێژووی مۆسیقای کوردی) دا دەڵێت: دەستنیشان کردنی ساڵێکی دیاریکراو یان سەردەمێکی دیاریکراو بۆ مێژووی سەرھەڵدان و لە دایکبوونی گۆرانی کوردی کارێکی ئێجگار دژوارە. سەرەتای نەشونماکردن و سەرھەڵدانی گۆرانی کوردی دەگەڕێتەوە سەردەمی زەردەشت و سروودەکانی ئەو ئایینە پیرۆزە. دەکرێ سروودی گاتا (گاسا) و (یەشت) ەکان کە لە پەڕتووکی پیرۆزی ئاڤێستادا ھاتووە، بە سەرەتای گۆرانی کوردی ئەو سەردەمە دەستنیشان بکەین. ئەو سروودانە کە جۆرە گۆرانییەکی ئەو چاخە بوون، لە بەر ئەوەی لە باری ئایینییەوە دەرەتانیان پێ درابوو، زۆر زوو توانیویانە گەشە بکەن و پێش کەون. وەک فتوای ئایینی لەلایەن موغەکان واتە ڕێبەرە ئایینییەکانی زەردەشتەوە، بە پەیڕەوانی ئەو ئایینە ڕاگەیەنراوە کە ھەر کەسێ سروودەکانی ئاڤێستا بە ئاوازەوە بخوێنێ، کاریگەرتر و باشتر ئامانجەکانی دەپێکێ.
وشەی گاتا، گاسا، گاسە یان گازە بە مانای بانگ و ھاوار و داد و سکاڵا لێک دراوەتەوە. واتە سکاڵا و ڕاز و نیاز بە ئاواز و مۆسیقاوە لەگەڵ خودا. سروود لە پلەی ھونەریدا لە گۆرانی بەرزترە و بۆ بۆنەکانی نیشتمانی و ئایینی بە کار دەبرێ. سروود دەکرێ زۆر جار پلەی حەقیقی (پیرۆز) ی پێ بدرێ و گۆرانی مەجازی (دڵداری و…) . سروود لە ئاتەشکەدەکانی زەردەشتی و کەڵام (یارسان) لە جەمخانەکانی ئایینی یاری (ئەھلی حەق) و ئیزەدیدا لەگەڵ تەموورە کە یەکێکە لە ئامێرە ھەرە پیرۆزەکانی کورد، پێشکەش کراوە و دەکرێ.
سدیقی بۆرەکەیی لە پەڕتووکی (مێژووی مۆسیقای کوردی) دا دەڵێت: مۆسیقا سەرەتا بە ھۆی شمشاڵی شوانەوە ھاتۆتە نێو کورد و پاشان پەرەی پێ دراوە. بە گشتی ئەو سێ ئایینە (زەردەشت، یارسان و ئیزەدی) کە لە کوردستاندا سەریان ھەڵداوە، بوون بە ھۆی پێشکەوتنی ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی. چونکە ھەر سێکیان ھانی خەڵکیان داوە ڕاز و نیازەکانیان لەگەڵ پیر و خاوەنکاری خۆیاندا بە ئاوازەوە بخوێنن.
(ناوەندی ئایینی زەردەشتی لە #ورمێ#، یارسان لە ھەورامان و داڵەھۆ و #لوڕستان#، ئیزەدی لە موسڵ و سەرنجار و #ئامەد# ھەڵکە وتووە کە ھەموویان لە کوردستانن) . لە ئایینی زەردەشتدا وتراوە: ئەگەر دووعا و سکاڵاکانتان بە ئاوازەوە لەگەڵ تەموورەدا بخوێنن، زووتر دەگاتە جێی خۆی. لە ئایینی یاریشدا بە دەیان وتەی ڕێبەر و پیرەکانیان لە پەڕتووکە پیرۆزەکانی ئەو ئایینەدا بەرچاو دەکەوێ کە ھانی خەڵک دەدەن ئەو ئەرکە بە ئاوازەوە ھاوڕێ لەگەڵ تەموورەدا بخوێنن. ئەم ھەڵبەستەی خوارەوەی دەروێش زوڵفەقاری گۆران وێنەیەکی ئەو ڕاستییەیە کە دەفەرموێ:
خاوەندکارم تەنبوورش ئاوەرد
پەری یارانش ھەر سەوگەندش وەرد
واتش ھەر کەسێ تەنبوور نەژەنۆ
مەبۆ جە دینش دڵش بکەنۆ
دەسا ئەی یاران، ئەر شاد، زگارن
تەنبوور بژەنن ئەگەر وەکارن
واتە: خاوەنکار تەموورەکەی ھێنا و سوێندی بۆ یارانی خوارد کە ھەر کەسێ تەنبوور نەژەنێ دەبێ دەست لەو دینە ھەڵبگرێ، بۆیە یاران ئەگەر شادن و ئەگەر خەمبارن، تا توانا و ھونەرتان تێ دایە تەموورە بژەنن. ئایینی ئێزدی ئەزدایش وەک لە پەڕتووکی پیرۆزی مەسحەفا ڕەشدا ھاتووە، ڕێوڕەسمی جەژنەکانیان بە دەنگی قەواڵ چەلەبی لەگەڵ تەموورە لە لایان پیرەکانەوە بەشادی کردن و بە ئاگرا کردنەوە بە ڕێوە دەبەن. قەواڵ گۆرانیبێژی ئیزدییەکانە و ئەوپەڕی ڕێزی لێ دەگیرێ.
دەبێ کۆڕی زیکری دەروێشانی تەریقەتەکانی قادری، بەرزنجی و نەقشبەندی لەتەکیە و خانەقاکان لە جەوھەری ئایینی ئیسلام جوێ بکەینەوە، لەگەڵ ئەوەی ناوەرۆکی ھەڵبەستەکان پێدا ھەڵگوتنە بە شێخ و پیرەکانی ئەو تەریقەتانەدا، بەڵام شێوەی بەیان کردنی وەرگرتەیەکە لە ئایینەکانی زەردەشتی و یاری و یەزیدی. ئامێرە ڕەسەنەکانی مۆسیقای کوردی تەمبوور، دەف، شمشاڵ، بلوێر، دەھۆڵ و زوڕنا، ساز و زۆری دیکەن. وەک دەزانین بە لە دەستدانی دەسەڵاتی مادەکان و ھاتنە سەر حوکمی فارسەکان بە سەرۆکایەتی کوروشی ھەخامەنشی، ھونەرەکەشمان وەک چارەنووسی نەتەوەکەمانی لێ هات. بە چەشنێک ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی وەک ھونەری نەتەوەیەکی جیا لە فارس چاو لێ نەکراوە و ناوی مۆسیقای مەحەللی واتە لۆکاڵ و ناوچەیی لەسەر دانراوە. تا سەد ساڵ لەمەوبەر کە بنەماڵەی فەراھانی، واتە کوڕەکانی عەلی ئەکبەرخان کە بریتی بوون لە میرزا عەبدوڵڵا و میرزا حسێن قولی، سەر لە بەری دەزگاکانی مۆسیقای گەلانی ئێرانیان گرد و کۆ کردەوە و بە ناوی دەزگاکانی مۆسیقای ئێران ناودێریان کرد، پێشتر ئەو دەزگایانە بە ناوی ھەموو ئەو نەتەوانەوە دەناسرا کە لە چوارچێوەی ئێراندا دەژیان.
بە واتایەکی دیکە مۆسیقای کوردی لەگەڵ مۆسیقای ئێرانی کۆندا ھاوبەشە و بە بێ ناو ھێنانی کورد ئەو مۆسیقایە ھەم ناتەواوە و ھەم تاڵان کراو. لە کاتێکدا ڕەزاخان بە بیانووی یەکدەست (متحدالشکل) کردنی جلوبەرگەوە، تەواوی نەتەوەکانی غەیرە فارسی پێچا بووە ھەتیتە و بە سەردەمی دەواردڕان لە مێژوودا بەناوبانگە، برایانی فەراھانی پێش ئەوەی دەزگاکانی مۆسیقای ئێران بەو شێوەیەی ئێستا ھەیە ناودێر بکەن، بە ھەموو دەسەڵاتێکی میرییەوە بە ئێراندا سووڕان و سەرجەمی ئەو دەزگایانەیان کۆ کردەوە. میرزا عەبدوڵڵا بۆ خۆی پێنج مانگ لە کوردستان مایەوە و چی گەنجینەی مووزیکی کوردی ھەبوو، کۆی کردەوە و پاشان ناوچەکانی دیکەی وڵات گەڕان و لە دواییدا ناوی دەزگاکانی مۆسیقای ئێران یان لەسەر دانا. ئەو دەزگایانە کە بریتین لە حەوت دەزگایە ئەمانەی خوارەوەن:
ماھوور (دەزگا) ، ھومایۆن (دەزگا) ، سێگا (دەزگا) ، چوارگا (دەزگا) ، شوور (دەزگا) ، نەوا (دەزگا) ، ڕاست پێنج گا (دەزگا) ، ھەر وەھا 7 نیمچە دەزگاش (ئاواز) وەک پاشکۆی ئەو حەوت دەزگایە ھەیە کە بریتین لە:
ئەبوو عەتا (ئاواز) ، شووشتەری (ئاواز) ، ئەفشاری (ئاواز) ، بەیاتی زەند (ئاواز) یان بەیاتی تورک (ئاواز) ، دەشتی (ئاواز) ، بەیاتی کورد (ئاواز) ، ئیسفەھان (ئاواز)
وەک لە سەرەتاوە باسمان کرد، فارسەکان بێجگە لە مۆسیقای فارس، مۆسیقای نەتەوەکانی دیکە بە موزیکی مەحەللی ناو دەبەن. ئەم ناودێرکردنەش لە باری نێونەتەوەیییەوە ئەو مافە بە نەتەوەی فەرمانڕەوا (فارس) دەدا کە وەک بەشێکی بچووک و ناوچەیی چاو لە مووزیکی کوردی و گەلانی دیکەی دانیشتووی ئێران بکا و بە ژێر تەوشێی خۆیانی بزانێ. پێ بە پێی سیاسەتی شۆڤێنیستی ئێران دژی کورد، لە تورکیادا ھەوڵ دراوە سەرلەبەری ئاوازە کوردییەکان کۆ بکرێتەوە و ھەڵبەستی تورکییان لەسەر دابنرێ. لە بەر ئەوەی ھیچ ھۆیەکی ڕەگەزی و کولتووریی کورد و تورک بە یەکەوە نابەستێتەوە، سەرەتا ھاتووە گۆرانی ھەموو ناوچەکوردنشینەکانی کۆ کردۆتەوە و پاشان بە ھۆی کوردە دەنگبێژە تورکی خوێنەکانەوە کردوونی بە تورکی. نموونەی ئەو کوردە تورکی خوێنانە زۆرن کە دەکرێ ناوی جەلال گوزەل سەس، عزت ئاڵتمش، برایم تاتلیسەس، بورھان چاچان، مەحموود تونجەر، کوچوک ئەمرە، بەشیر کایا و بەڵقیس ببەین. پاشان ناوی سەنعەت مووزیک و خەڵک مووزیکی لەسەر ئەو تاڵان کردنە داناوە.
لە کوردستانی بن دەستی ئێراق و سووریادا (باشوور و ڕۆژاوا) ، ئێران و تورکیا بۆ تواندنەوەی فەرھەنگ و کەلەپووری کورد زۆرتر لە بواری میلۆدی و ڕیتم دا ھەوڵیان داوە مۆسیقای کوردی بشێوێنن. بۆ وێنە ئەگەر گوێ لە مووزیکی ئەو گۆرانییانە بگرین کە حەسەن زیرەکی نەمر لە بەغدا تۆماری کردوون و بەراوردی بکەین لەگەڵ کارەکانی ڕادیۆ کوردی #کرماشان#دا، پتر ئەو دەست تێوەردانەمان بۆ دەردەکەوێ. ئەوەی بەغدا تەواو عەرەبییە و ئەوەی کرماشان کوردییەکی پەتی. لەگەڵ ھەموو ئەو تاڵان و بڕۆیە کە بە سەر مووزیکی کوردیدا ھاتووە، ھەندێ شێوازی گۆرانی کوردیمان ھەیە کە نە نەتەوەکانی دراوسێ ھەیانە و نە داگیرکەران توانیویانە بیکەن بە موڵکی خۆیان. ھۆکەشی ئەوەیە کە ئەو جۆرە ئاوازانە تەنیا بە کورد دەوترێ و بەس. ئەویش ئەم ئاوازانەیە:-
ھۆرە، سیاوچەمانە، لاوک یان لاوژە، حەیران، بەیت، چەمەری، سۆزی #گەرمیان#. [1]
ئەم بابەتە 268 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-05-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 268 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
باڵیۆزی بەریتانیا و شێخ مەحمودی حەفید
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,770
وێنە 106,061
پەرتووک PDF 19,346
فایلی پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
باڵیۆزی بەریتانیا و شێخ مەحمودی حەفید
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!