پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,465
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,494
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە یادی دامەزراندنی یەکەمین حکومەتی هەرێمی کوردستاندا 04-07-1992
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە یادی دامەزراندنی یەکەمین حکومەتی هەرێمی کوردستاندا 04-07-1992

لە یادی دامەزراندنی یەکەمین حکومەتی هەرێمی کوردستاندا 04-07-1992
ناونیشانی بابەت: لە یادی دامەزراندنی یەکەمین حکومەتی هەرێمی کوردستاندا #04-07-1992#
ئامادەکردن: #سامان ساڵح#

=KTML_Bold=سەرەتا:=KTML_End=
یەکەم: دامەزراندنی یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە دوای ڕاپەڕین “شۆڕش”ی ئازاری ساڵی 1991ی خەڵک و پێشمەرگەی کوردستان، خاکی باشووری کوردستان لە سیستەم و سوپای داگیرکاریی ڕژێمی #بەعس#ی عەرەبیی ئێراق پاککرایەوە و ڕۆژی 20-03-1991 بە ڕزگارکردنی شاری #کەرکووک#ی ڕەگی ژیان و ژیاری کوردستان، ڕاپەڕین سەرکەوتنی بە ‌دەستهێنا.
لە دوای ڕاپەڕین و لە ئەنجامی گۆڕانی چەند هاوکێشەیەکی بەرژەوەندیی نێودەڵەتیی تایبەت بە مانەوەی ڕژێمی سەدام حسێنی تاوانبار، هێزەکانی گاردی کۆماریی ئێراق و سوپای ئێراق، هەڵیان کوتایەوە سەر کوردستان و تاوان و کوشتارێکی گەورەیان ئەنجامدا و خەڵکی کوردستان لە ترسی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس کۆڕەوی ملیۆنیی ئەنجامدا، کۆڕەو؛ ‌ نامەیەکی ئاشکرای ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی بەعس بوو لە ‌کوردستاندا و بەم هۆیەوە ڕای گشتیی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی زلهێز، توانیان پشتێنەیەکی ئارام بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان درووست بکەن و لەم نێوەندەدا، بە هاوکاریی و پاڵپشتیی هاوپەیمانان ناوچەی دژە فڕین - هێڵی پانی 36 و بڕیاری 688 ی ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرگریی لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێراق دەرکرا، ‌بەم هۆیەوە ڕێگری لەهێرشی بۆمبارانی فڕۆکەی ڕژێمی بەعس و هێرشی زەمینیی سوپای ئێراق بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان کرا.
بەهۆی ئەم ڕووداوانەوە سەرباری بەرگریی سەختی هێزی پێشمەرگە لە خاکی کوردستان، بەشێک لە خاکی ڕزگارکراوی باشووری کوردستان بەتایبەت کەرکووک، کە ئامانجێکی هێرشەکان ئەم شارە بوو، کەوتەوە دەستی ڕژێمی بەعس و ڕژێم کۆمەڵکوژییەکی گەورەی لەم شارەدا جێبەجێکرد و وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندیش لەپێش هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەئاست تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بێدەنگی هەڵبژارد.
بەرەی کوردستانیی کە نوێنەری ڕەوای ڕاپەڕین بوو لە هەرسێ پارێزگەی #هەولێر#، #سلێمانی# و #دهۆک# و بەشێکی پارێزگەی کەرکووک و نەینەواو دیالە و کوت و سەڵاحەدین مایەوە و ئەو ناوچانە کەوتنەوە ناو ناوژژەی ئارام و دەسەڵاتی بەرەی کوردستانیی، کە ئەندازیار و جێبەجێکاریی ڕاپەڕین بوو تێیدا چەسپێنرا.
ئەو ناوچانەی کە بەهۆی هێرشی فڕۆکە و سوپای ڕژێمی ئێراقەوە لە دەستدرا، بەتایبەت شاری کەرکووک، زەبرێکی کەمەرشکێن بوو لە ئامانجەکانی ڕاپەڕین و تەواوکردنی ئامانجە باڵاکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە سەردەمی مەلیک مەحمودەوە تا ئەوکاته، چونکە هەموو هێزی کوردستانی لە هەمان ناوچەی ئۆتۆنۆمیی - حوکمیزاتی 1974ی تاکە لایەنەی حکومەتی بەعسدا کۆکردەوە کە پێشتربزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە شۆڕشی ئەیلولدا ئەم ناوچەیەی وەک خاکی کوردستان قبووڵنەبوو.
زیانەکانی لەدەستچوونی خاک، بەهیچ جۆرێک قەرەبوو نەکرایەوە، بوو بە قەیرانێکی گەورەی لاوازبوونی هێزی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد و بەرتەسککردنەوەی دەروی گەشەکردن و ژیان و جوڵەی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی نیشتمانی، کە هەتا ئێستاش درێژەی هەیە.
حکومەتی ئێراقی، لە سیاسەتی کۆمەڵکوژیی کوردستان دەستی هەڵنەگرت و بە بەردەوامی بۆمباران و فشارخستنی هەمەلایەنەی وەک کارتی شکستپێهێنانی ڕاپەڕینی کوردستان بەکاردەهێنا، چونکە لە ناوچەکانی باشووری ئێراق، توانی بەسەر ڕاپەڕینەکانی خەڵکدا سەربکەوێت، بەڵام خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و بوونی هێزی پێشمەرگە و هاوکات ئامادەیی و بەرنامەی بەرەی کوردستانیی وەک هێزی یەکگرتووی سەرجەم پارتە سیاسییە کوردستانییەکان دۆخەکەی گۆڕیی.
بە نزیکەی حەوت مانگ لە دوای ڕاپەڕینی 1991، ‌ لە 24-10-1991 حکومەتی ئێراق دامودەزگای دەوڵەتیی لە ناوچەکانی ژێر دەستی هێزی پێشمەرگە کشاندەوە، کە پێشتر وەک دەزگاکانی ناوچەی حوکمیزاتیی کاریان دەکرد (1) .
لە ئەنجامی کشانەوەی دامودەزگای حکومەت، بۆشاییەکی کارگێڕیی بۆ ڕایکردنی کاروباری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان درووستبوو، ئەمەش هانی بەرەی کوردستانیی دا بۆ ئەوەی بڕیار لە درووستکردنی دەسەڵاتێکی قانونی و ڕەوا، بۆ بەڕێوەبردنی ناوچە ڕزگارکراوەکانی باشووری کوردستان بدات.
بەرەی کوردستانیی بڕیاریدا کە لە مانگی ئایاری 1992 هەلبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و حکومەتێکی ڕەوای نیشتمانیی لە ناوچەکە دەستبەکاربێت، ماوەی نێوان کشانەوەی دەزگاکانی حکومەتی ئێراقی و دامەزراندنی حکومەتی هەرێم بە دەزگەکانی بەرەی کوردستانیی پڕ کرایەوە.
لە 19-05-1992 بۆ یەکەمینجار لە مێژوودا، لە خاکی کوردستاندا خەڵکی کوردستان بەشداریی لە هەڵبژاردنێکی ناوخۆیی، بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانێکی نێوخۆیی و دامەزراندنی حکومەت کرد. 967 هەزار و 229 کەس لە هەڵبژاردنی لیستی پارتە سیاسییەکاندا بەشداربوون، پەڕڵەمانی کوردستان بوو بە ‌یەکەم دامەزراوەی قانون دانان لە مێژووی کورد و کوردستاندا (2) .
دوا دەستبەکاربوونی یەکەمین پەڕڵەمانی کوردستان، پەڕڵەمان توانی لە 04-07-1992 یەکەمین حکومەتی کوردستانی، لە بەشێک لە باشووری کوردستاندا دابمەزرێنێت، بە ‌ناوی “حکومەتی هەرێمی کوردستان”‌ کە بوو بە یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. خاک و خەڵکی کوردستان، دوای شەست و هەشت 68 ساڵ، لە کۆتایهاتنی حوکمدارێتی حکومەتی پاشایەتی کوردستان و داگیرکردنی سلێمانی پایتەختی حکومەتەکە لەلایەن ئینگلیز و سوپای ئەوکاتی ئێراق لە 09-07-1924 (3)، بە دەسەڵات و فەرمانڕەوایی کورد شادبوونەوە.
یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێم بەشێوەی هاوپەیمانێتی لەنێوان هێزە سەرەکییەکانی کوردستان و چەند وەزیرێکی بێلایەن پێکهات و دەرگەی دامەزراندنی دەزگە و قانون لە هەرێمی کوردستان، وەک هەرێمێکی تاقانەی فیدڕاڵی بێ دەوڵەت دەستی پێ کرد.
دامەزراندنی یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێم، دەستکەوتێکی هێندە بەبایەخ و گەورەیە بۆ کورد کە لە مێژوودا هەرگیز هاوشێوەی نییە و ناشبێتەوە، چونکە هەم بنەمای چەسپاندنی کافی ڕەوای فەرمانڕەوایەتی خۆماڵیی نەتەوەی کوردە، هەم نوێنەرایەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوزای نیشتمانی کوردستانە بەرەو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی کە خۆی لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان دەبینێتەوە.
دامەزراندنی یەکەمین حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا بوو کە چوار ساڵ پێش ئەوە 1988، ‌ هەڵمەتەکانی ئەنفال و سووتاندنی گوند و شارەدێ و شارۆچکەکان و کیمیایی بارانکردنی، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە تێدا ئەنجامدرابوو، کوردستان وێرانەیەکی تەواو و ژێرخان و ئابوورییەکی داتەپیو، دەروونێکی تێکشکاوی دوای ئەنفال و کیمیایی باران و جینۆساید تێیدا باڵادەست بوو.
خوێندەواریی و ئاوەدانی دواکەوتبوو، لە هەموو کوردستاندا لە ساڵی 1992 تەنیا یەک بڕوانامەی پرۆفیسۆ لە زانکۆی سەڵاحەدین هەبوو، تواناکان زۆر کەم، بەڵام هیواکان زۆرزۆر، کوردستان یەکەمین پلەی لە دەستپێکردنی قۆنای ژیاری کوردستانی دەستپێکرد و حکومەتەکەی ڕەنگدانەوەی بەرتەسکی ئیتنی نەبوو، پێکهاتەی کریستیان وەک بەشێک لە ڕایەڵەی کۆمەڵگەی کوردستانی تێیدا بەشداربوون و بەشە نوێنەری تایبەتیشان لە پەڕڵەمانی کوردستاندا بۆ دیاریکرا.
دووەم: شەڕی ناوخۆ و لێکترازانی ماڵی کورد
یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێم، تەمەنێکی کوورتی یەک ساڵەی بەڕێکرد، دووەمین کابینە لە 11-04-1993‌ متمانەی وەرگرت و دەستی بە کارکرد (4) ، نزیکەی ساڵێک لە ‌تەمەنی دووەمین کابینە تێەڕی، ئاشووبی شەڕی نەگریسی ناوخۆ لە ئایاری 1994 دەستی پێ کرد. شەڕ بوو بەهۆی دابەشکردنی فەرمانڕەوایی لە کوردستان، بەشە بچووکەکەی هەرێمی کوردستان کە لە 1991 ڕزگارکرا، بە پێچەوانەی خواستی ڕەسەنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان، کرا بە دوو بەش، دوو حکومەت لەم پارچە خاکەدا هەبوو، ئیدارەی هەولێر و سلێمانی، بەهۆی دابەشبوونی حکومەتەوە، دابەشبوونی نفوز و کاریگەریش هاتەکایەوە، زۆرنی زەرد و زۆنی سەوز، بوون بە ‌ناوی هەولێر و دهۆک ، سلێمانی و #گەرمیان#.
باسکردنی شەڕی ناوخۆ لێرەدا بۆ ئەوەیە که؛ ئەم نووسینە بەشداربێت لە خراپ نیشاندانی شەڕی ناوخۆداو زیان و مەترسیی و نەهامەتییەکانی بکاتە‌ پەند بۆ هەموو هاووڵاتییەکی کوردستان، تا لە هیچ دۆخ و بژاردەیەکدا بۆ یەکلاکردنەوەی پرس و کێشەکان لەگەڵ یەکتردا، تەنانەت لە خەویشدا بیر لە شەڕی ناوخۆ نەکاتەوە، چونکە شەڕی ناوخۆ بوو بەهۆی:
1- ڕاگواستنی کورد لە کوردستانەوە بۆ کوردستان و درووستکردنی کەمپی ئاوارەی کورد بە دەستی کورد.
2- شەهیدبوونی زیاتر لە سێ هەزار پێشمەرگە لە شەڕی ناوخۆدا، وێڕای بریندارو شوێنبزرەکان، کە بەشی هەرە زۆری ئەو پێشمەرگانە لە نەوەی شاخ و ڕاهێنراوی شەڕی پارتیزانی و گەنجینەی هێزی شۆڕشگێڕیی و شارەزایی شەڕی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان بوون .
3- لاوازکردنی هەستی نیشتمانپەروەریی و کۆچکردنی بە کۆمەڵی لاوان بۆ دەرەوەی وڵات.
4- ڕاکێشانی دەستی دوژمن بۆ ناو هەرێمی کوردستان و درووستکردنی دووبەرەکیی هەمیشەیی.
5- لاوازکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و درووستبوونی “ئابووری شەڕ” کە تەنیا پێویستی بە چین و توێژێکی دیاریکراوە.
6- هەتیوخستنی هەزاران منداڵ و بێوەژنخستنی سەدان ژن و وێرانکردنی سەرچاوەی بژێویی ئەو خێزانانە و دەرکەوتنی هێزە هەلپەرستەکان بۆ قۆستنەوەی بۆشاییە درووستکراوە‌کان.
7- شێواندنی سنووری ڕاستەقینەی جوگرافیی و کارگێڕیی ناوچەکانی شەڕی ناوخۆ و سەپاندنی دۆخی دیفاکتۆ.
8- تێکدانی ڕایەڵەکانیی خێزانیی و کۆمەڵایەتی و زیندوکردنەوەی دیاردەی دواکەوتووانهی خێڵ و عەشیرەتگەریی، بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ناوخۆدا.
9- برەوپەیداکردنەوە بۆ دیاردەی دزێوی نامرۆڤانەی تاڵانی و سووتاندن و ڕفاندن.
10- بەهێزبوونەوەی جاش و موستەشار و ئەنفالچییەکانی سەردەمی بەعس.
11- پەکخستنی هێزی جێبەجێکردنی قانون و دەزگەی حکومەت و فەرمانڕەوایی و بەهێزکردنی زمانی هەڕەشە و بەرژەوەندیی تەسکی کەس و حیزبایەتی.
12- هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هاوپەیمانێتی و قەبەکردنی حکومەت و بچووکبوونەوەی خزمەت.
13- چۆڵکردنەوەی گوندەکان کە لە ‌دوای ڕاپەڕینەوە 1991 بەشێکیان دووبارە ئاوەدان کرابوونەوە.
14- چەکدارکردنی هێزی کاری گەنجی کوردستان و خستنیە خزمەتی شەڕی ناوخۆ، لەبری بەهێزکردنی ئابوور وڵات و پاراستنی سنوور و خاکی کوردستان لە داگیرکەران.
15- دواکەوتنی خوێندن و زانست و گرنگینەدان بە کەرتەکانی پەروەردە و خوێندن و تەندرووستی.
زیانەکانی شەڕی ناوخۆ هەزاران هەزارن، ‌ ناتوانرێت لە نووسینێکی کوورتدا بەمجۆرە نیشانبدرێن، چونکە هەر لە لەدەستدانی ئەزموونی هەرێمی کوردستانەوە بیگرە، بۆ گەورەترین نەهامەتیی تاکی کورد لە هەرێمی کوردستان هەتا ئەمڕۆ، شەڕی ناوخۆ پشکێکی تێیدا هەیە.
شەڕی ناوخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردە دوو حکومەت و ئیدارە، بەشێوەیەکی فەرمیی لە ساڵی 1996‌وە بۆ 2006 (10 ساڵ) کە ماوەیەکی پڕبایەخی مێژوویی بوو بۆ بوونیاتنانی نەتەوە و دەزگەی قانونیی لە هەرێمی کوردستان، لە دژایەتی و ناکۆکیی و شەڕدا بەفیڕۆچوو. لەو ماوەدا هەر لایەنێک لە هەولێر و سلێمانی، حکومەتی خۆیان هەبوو، کە بە هەموو پێوەرە سیاسییەکان، حکومەتی شەڕ و حیزب بوون، نەک حکومەتی هاووڵاتی، بەڵام بە هەموو ئەمانەشەوە هەر بەشێکن لەئەزموونی حکومەت لە هەرێم و وانەیەکن بۆ دووبارە نەکردنەوە و کەڵک لێوەرگرتن.
سێیەم: ڕزگارکردنی ئێراق و ڕووخانی ڕژێمی بەعس
لە ‌9 نیسانی 2003، دوای هێرشی وڵاتانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژێمی ئێراق، ڕژێمی ئێراق ڕووخێنراو سیستەمی فەرمانڕەوایی لە ئێراقدا سەر لەنوێ لەسەردەستی هاوپەیمانان درووستکرایەوە.
دەستوورێکی نوێ بۆ ئێراق دانرا، شێوەی دەوڵەت لە سادە وە گۆڕا بۆ فیدڕاڵیی، بەمەش تاکە هەرێمەکە، کە بۆخۆی وەک نیمچە دەوڵەت بەرکاربوو، کەوتەوە ناو جوگرافیای دەوڵەتیی نوێی ئێراق لەسەر بنەمای دەستووری 2005.
فیدڕاڵیەتی ئێراق لەسەر ئاستی دەستوور و سیستەمی دیموکراتی کۆماری ئێراق، کە بووە مایەی ئەوەی خەڵک بە دەنگدان و بەشێوەی ئازاد، نوێنەرانی گەل هەڵبژێرن و حکومەت گەل پەسەندبێت، دۆخێکی نوێی هێنایە ئاراوە، هێزە کوردییەکان لە هەمووان زیاتر خاوەنی ئەزموونی حوکمی خۆ بەڕێوەبردن بوون، لەسەرەتاوە سوودێکی زۆریان لە دامەزراندنەوەی ئێراق وەرگرت لەڕووی پاراستن و مانەوەی هەرێمی کوردستان و نەکەوتنە ناو هەمان بڕیاری داگیرکردنی ئێراق و هەڵنەوەشانەوەی دەزگەکانی لەسەر دەستی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانان.
چاوەڕوانی کوردستان لە ئێراق، گەشبینانە و لە هەمانکاتدا زۆرەملێیانە بوو، چونکە هەتا ئێستاش زۆر کەس هەن وادەزانن ڕژێمی ئێراق لەبەر خاتری کوردستان ڕووخێنراوە، بەڵام هەموو ئەوانەی کە بە ئاگان و خوێندنەوەیان بۆ دۆخی بەرژەوەندی نێودەوڵەتیی هەیە، دەزانن کە ئەگەر لە ساڵی 2003 بەرپرس و حکومەتی هەرێم بەدەم سیاسەتی داگیرکاریی ویلایەت یەکگرتووەکانەوە نەچوونایە، حاڵ و دۆخمان لەوەی سونەکانی ئێراق باشتر نەدەبوو، نموونەی زیندوش؛ تورەکە لەسەرکردنی فەرماندە کورەکەبوو لە کەرکووک لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە.
لەم ڕوانگەوە دەکرێت تێزێک بخرێتەڕوو کە ئێراق بەڵایەکی درووستکراوە بۆ خاکی کوردستان و ڕزگاربوون لەم بەڵایە کە ئینگلیز کێشاویەتی بە دیموکراتیزەبوونی بەڵاکە نابێت، بەڵکوو بەڕزگاربوون لە خودی بەڵاکە دەبێت، چونکە لەباشترین باردا گەر یێراق بەهێز و دیموکراسیی بێت، ئەوا خەونەکانی کورد بەرەو لاوازیی و پووکانەوە دەچن، چونکە سەر بەدوو ڕێبازی جیاواز و بەرژەوەندی دژ بەیەکن.
ئەوەی لەم نێوەندەدا بۆ کورد مایەی پاراستن و هەنگاونانە بۆ پێشەوه، ‌ قەوارهی فیدڕاڵیی و ئەزموونی فەرمانڕەوایی هەرێمی کوردستانە، کە بەخوێنی گەلی کوردستان نەخشێنراوە و بەرهەمی بەشێک لە ‌خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نیشتمانی کوردستانە، لەم ئەزموونەشدا حکومەت یەکێک لە باشترین دەزگەکانی کوردستانە کە دەکرێت بەهێز و چاک و پشتیووانی لێبکرێت بۆ باشبوونی بۆ خزمەت و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان، نەک هەڵوەشاندنەوە و پیلان لێگێڕان بۆ نەهێشتن و بە هەدەردانی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوزای نیشتمانی کوردستان لە دوای مەلیکی کوردستانەوە هەتا ئێستا.
قەوارەی هەرێم و حکومەتی هەرێم وەک دەزگەی جێبەجێکردنی ئەو قەوارەیە، هێشتا بچووکترین مافی نیشتمانیی و مێژووییمانە بەراورد بە خەیات و قوربانیدانمان و ناکرێت لە کەموکوورتیی و شکستدا پشتی یەکتر بەربدەین، بەڵکوو دەبێت هەرچیمان هەیە بیخەینەکار تا هەڵەکانی مێژوومان دووبارە نەکەینەوە.
چوارەم: ئاییندەی ئێراق و هەرێمی کوردستان
ئەزموونی 17 ساڵەی ئێراقی دوا سەدام (2003-2020) چەند ڕاستییەکی بۆ ئێراقییەکان و دەوڵەتانی جیهان و گەلی کوردیش دەرخستووە که؛ ‌ ئێراق، وڵاتێکی درووستکراوی ناهارمۆنییە بەشێوەیەکی نا لۆژێکی لەسەر حسابی بەرژەوەندی گەلی کورد درووستکراوه، پێکهاتەیەکی نا نەتەوەیی هەیە و بەحوکمی نەشیاوێتی بۆ بوون بە ‌دەوڵەتێکی سەقامگیر و ئاسایی، بنەماکانی هاووڵاتیی بوون و حوکمی قانون تێیدا ناچەسپێت.‌
ئێراق، هێشتا کێشە مەزهەبیی و تایەفی و ناوچەیی و خێلایەتییەکانی چارەسەر نەکردووە، بەراورد بە کوردستان ململانێکان قوورستر و بنەبڕترن، گرەوی چارەسەر لەسەر سڕینەوەی ئەوی تره، ‌ نەک قوبڵکردنی ئەوی تر.
لەم بارودۆخەدا؛ سیاسەتی تەماعکاریی وچاوچنۆکیی بەشێک دەبێت لەسیاسەتی شەڕی هێزەکانی ئێراق، چونکە لە هزری هێزە مەزهەبیەکاندا، سیاسەتی ملکەچپێکردن و زەلیلکردن، بەشێکە لە بەهای باڵای کولتوری لە ئێراقدا، ڕابردوو پڕاوپڕە لە سیاسەتی زەلیلکردن، سەدام لەسەر کورد و شیعە لەرابردوودا، شیعەش بۆ سونە و کورد لە دوای سەدامەوە هەتا ئێستا.
ڕێگەی مانەوە و دەربازبوونی کورد، لە دۆزەخی ئێراق، تەنیاوتەنیا، یەکڕیزیی و هاوهەڵوێستی و بەهێزکردنی حوکمی قانون و گرنگیدان بە دەزگە قانونی و ڕەواکان و ئاشتەوایی نیشتمانیی ناوخۆییە.
لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی تەواوکردنی 28 ساڵ تەمەنی حکومەت و 29 ساڵ لە ڕاپەڕین، ململانێکان شارستانی تر و نەرمتر و مرۆیین، لێرە گفتوگۆ لەسەر بەشداریی و سیاسی و دابەشکردنی دەسەڵات و لامەرکەزیی وشێوازی حوکم و نەهێشتنی گەندەڵی و … تاد. لە ئێراق گفتوگۆ مەزهەبیی و تایەفی و توندوتیژ و نامرۆڤانە و بێ مۆڕاڵە.
بایەخ و گرنگیی ئەزموونی فەرمانڕەوایی هەرێمی کوردستان لە ناواخندا هەرچۆن بێت، گرنگ ئەوەیە بووە بەچەترێک بۆ هەموومان بە هەموو کەموکوورتییەکانییەوە کە ناکرێت لێی ڕابکەین و بیدەینە دەست داگیرکەر و دوژمنەکانمان و خوێنی شەهیدەکانمان بەفیڕۆ بڕوات.
=KTML_Bold=ئەنجام:=KTML_End=
لە ئەنجامدا گەیشتینە ئەوەی کە ڕاپەڕین و دامەزراندنی یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێم، لە ‌کوردستاندا گرنگییەکی بێ هاوتای لە ژیانی سیاسیی خەڵکی کوردستاندا هەیە، ئەم بەشە خاکە ڕزگارکراوەی کوردستان، سەرباری هەموو کەموکوورتیی و هەڵەکان، خانەی بیری گەشەپێدانی بیری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانیی کوردستانه، پنتی بەهێزکردنی بنەماکانی ژیاری کوردەوارییە هەر لە گەشەپێدانی: توانای کارگێڕیی، ئەزموونی خۆماڵیی، گەشەپێدانی چاپکراوی زمانی کوردی، خوێندنی کوردی، بازرگانی، پیشەسازیی…هتد،
بوونی حکومەتی هەرێم، داوای ئاست نزمی “تەنیا مافی ژیان”ی لای تاکی کورد، بۆ داوای دەسەڵات گرتنەدەست و ڕەخنەگرتن و بڕوا بەخۆبوون گۆڕیوە، کە ئەمە یەکێکە لە بەها و گرنگییە ستراتیژییەکانی بوونی فەرمانڕەوایی کورد لەسەر خاکی کوردستان. لە مێژوویشدا هەروابووە، ئەوانەی ڕەخنەیان لە پاشای کوردستان، شێخ مەحمودی نەمر، دەگرت و خۆیان بە و نەدەگۆڕییەوە و ئەویان پێ کەمبوو!، لەبەرانبەردا هیچیان لێوە نەبیست جگە لە ‌چاکە، دوای نەمانی حوکمی پاشای کوردستان، دەبوو دەستە و نەزەرو بەپێوە لە بەردەم کاروانەکەی “مێجەرسۆن”ی داگیرکەردا بوەستن، دەنا باش باش دارکاریی دەکردن، جا وەرە دارکاریی داگیرکەری ئینگلیز لە کوێ و پشتیووانی پاشای کوردستان لە کوێ؟.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان=KTML_End=
1- سامان ساڵح، فراوانبوونی دەزگەکانی جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەیەک لە هۆکار و دەرەنجامەکان، نامەی ماستەری بڵاونەکراوە، زانکۆی چەرمو، 2016، ل 59-62.
2- بەدران ئەحمەد حەبیب، هەلبژاردنەکانی کوردستان 19 ئایار1992، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، 1998، ل 9.
3- عومەر مەعروف بەرزنجیی، نووربەخشی شیعرەکانی شێخ مەحمودی بەرزنجیی، 2006، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ل 9.
4- بڕیاری ژمارە 22، پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان- ئێراق، هەولێر، 1993.
[1]
ئەم بابەتە 337 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 337 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,465
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,494
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!