پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,828
وێنە 106,154
پەرتووک PDF 19,345
فایلی پەیوەندیدار 97,366
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
هەڵسەنگاندنی سیاسەتی هەرێم لە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵسەنگاندنی سیاسەتی هەرێم لە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا

هەڵسەنگاندنی سیاسەتی هەرێم لە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا
ناونیشانی بابەت: هەڵسەنگاندنی سیاسەتی هەرێم لە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا
ئامادەکردن: #سامان ساڵح#

پێشەکی:
لە دوای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە ویلایەتی “وهان” (1) لە وڵاتی چین لە کۆتایی ساڵی 2019، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی”WHO‌” بە “کۆڤید 19” ناسراوە و لە هەمانکاتدا بڵاوبوونەوەی خێرا و کاریگەریی ڤایرۆسەکە بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ کە، بە ڤایرۆسێکی “کوشندە”دەناسرێت، حکومەتەکانی وڵاتانی جیهان هەریەکه و بە گوێرەی سرووشت و تواناکانی بەردەستی، زنجیرەیەک سیاسەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دەستبەسەراگرتنی ڤایرۆسەکە خسته ‌بواری جێبەجێکردنەوە.
لەم بوارە‌شدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکه بە تایبەت‌ لە وڵاتی ئێرانی دراوسێی بەشێوەیەکی خێرا، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە سیاسەتی گشتیی خۆی ڕاگەیاند و بە چەند قۆناغێک خستییە بواری جێبەجێکردنەوە، چەندین بەرنامەی کردەیی لەسەر ئاستی سەرجەم دەزگە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ناوەندیی هەولێر و حکومەتە خۆجێیەکان له ‌پارێزگە و کارگێڕییە سەربەخۆکان (ئیدارەکان) داناوە کە لێرەدا به ‌”سیاسەتی گشتی حکومەتی هەرێم”لە بواری ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوی دەبەین.
مەبەستمان لە سیاسەتی گشتی حکومەتی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ بریتییە له ‌سەرجەم ئەو بڕیار و ڕاگەیاندن و ڕێنمایی و ڕوونکردنەوە و پلان و هاوکاریی و ڕێکەوتن و بەگەڕخستنی کەرتە جیاوازەکان و بەکارهێنانی سەرمایەی مادی و مرۆییە که، ‌ لە ماوەی نێوان کۆتایی مانکی شوباتی/2020 تا ئێستا؛ واتە: مانگی ئازاری 2020 جێبەجێی دەکات.
لەم پەیپەرەدا، شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتی گشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
یەکەم: ساسەتی گشتی حکومەت لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ
لێرەدا بە پشتبەستن بە تێڕوانین و میتۆدی “تۆماس دایT.Dye ” دەمانەوێت شیکردنەوە بۆ سیاسەتی گشتی حکومەتی هەرێم بکەین لە ڕێگەی؛ ئەم پرسانەوە ‌: “زانینی ئەوەی حکومەت چی دەکات؟ بۆچی دەیکات؟‌ ئەو کارانەی حکومەت دەیانکات، چ جیاوازیی و گۆڕانکارییەک درووست دەکەن؟” (2) .
1- کێشەکە چییە، سیاسەت و بەرنامە بۆچی دادەنرێت؟
ڕۆژی 31/ی دیسەمبەری 2019 ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند؛ کە “دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین ڕایانگەیاندووە:‌ بارێکی ناهەمواری تەندرووستی تۆمارکراوە که، ‌ بریتییە لە هەوکردنێکی توندی سییەکانی مرۆڤ، کە سەرچاوەی هەوکردن و نەخۆشییەکە نەزانراوە و له ‌ناوچەی وهان، لە بازاڕی فرۆشتنی بەرهەمە دەریاییەکان هەستی پێکراوە و ڕێککاری دابڕینی تووشبووان گیراوەتەبەر (3) . هەتا ئەم قۆناغەش پرسەکە هێندە نەببووە جێی سەرنجی جیهان و بە نەخۆشییەکی ناوچەیی ناو وڵاتی چین دەدرایە قەڵەم، تەنانەت لەلایەن ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانییەوە، وەک “پەتا” مامەڵەی لەگەڵ نە دەکرا، ناڕوونی سەرچاوەی نەخۆشییەکه و تازەیی جۆری ڤایرۆسەکە “کۆرۆنا” وایکرد ڤایرۆسەکە لەڕووی زانستییەوە ناوببرێت بە “کۆڤید 19″ کە کوورتکراوەی ناوەکانی: کۆرۆنا، ڤایرۆس، disease دزیس؛ واته:‌ نەخۆشی” بوو.
لە 11/ی جەنیوەری/2020 دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین، یەکەم باری مردنیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید 19 ڕاگەیاندو دوو ڕۆژ دواتریش واتە لە 13/1/2020 یەکەم تووشبوو لەدەرەوەی وڵاتی چین کە بە لانکەی (Homeland) ڤایرۆسەکە دەردایە قەڵەم لە تایلاند تۆمارکرا (4) .
لە 2/1/2020 شارەزایەکی بواری تەندرووستی لە وڵاتی چین ڕایگەیاند کە ڤایرۆسەکە گوازەرەوەیە لە مرۆڤێکەوە بۆ یەکێکی دیکه و لە 21/1/2020 یەکەمین باری تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکرا (5) .
لە دوای ئەم ژمارانەی تووشبوو کە لە جیهاندا، بەتایبەت وڵاتانی کیشوەری ئاسیا تۆمارکران، ترس و دڵەڕاوکێ جیهانی گرتەوه و وڵاتانی جیهان هەریەکە بە گوێرەی سیستەمی فەرمانڕەوایی و زانستیی خۆی ڕێککاری پێویستی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوی ڤایرۆسەکە گرتەبەر، بەڵام بەگشتی لەبەر ناڕوونی سەرچاوەی ڤایرۆسەکە و تازەیی جۆری ڤایرۆسەکە و بیربۆچوون و لێدوانە سیاسییەکان، دەتوانین بڵێین هاوڕایی لە جیهاندا بەرانبەر مەترسییەکانی وەک یەک نەبوو، سەرەتا جۆرێک لە ڕای ناوچەیی لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بڵاوکرایەوە کە گوایە ئەمە نەهامەتییەکە خوای گەورە بۆ سیستەمی فەرمانڕەوایی کۆمۆنیستی لە چین ناردووە بەهۆی ئەو ستەمەی لە موسڵمانانی چینی دەکات و چەندین تۆماری ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە گوایە؛ موسڵمانانی چین تووشی نەخۆشییەکە نابن!.
لەلایەکی تریشەوە تۆمەتەکانی نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام بوو. به ‌بڕوای ئێمە بە سیاسیکردنی بابەتەکه و تۆمەت ئاڕاستەکردنەکان‌ وایکرد پێشگرتن بە مەترسی ڤایرۆسەکه بەتایەبت لە ئەوروپا‌ خاوتر بێت، ئەمە لەگەڵ ڕەچاوکردنی جیاوازیی گەورە لە سیاسەت و ڕێبازی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئەمریکا لە پرسی چارەسەر‌ی تەندرووستی بۆ هاووڵاتییان که لەگەڵ‌ ڕێبازی ڕۆژهەڵاتیی، بە ڕێبەرایەتی چین، جیاوازیی زۆریان هەیە، ‌ لێرەدا دەتوانین بە پشتبەستن بە دەستبەسەراگرتنی ڤایرۆسەکه، ‌ ڕێبازی ڕۆژهەڵاتی – چینی، بۆ ڕێگرتن و چارەسەر بە سەرکەوتووتر لە قەڵەم بدەین.
کاتێک ڤایرۆسەکە گەیشتە ئێران و مەترسی لەلای هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە درووستکرد، ئیتر زەنگی خۆئامادەکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لێدراو حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە ڕووی سیاسی و کارگێڕیی و دارایی و ئاساییشیی، چەند هەنگاوێکی گرتەبەر، لەوانە:
1- درووستکردنی لیژنەی باڵای ڕووبەڕوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرئاستی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2- تەرخانکردنی داهات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
3- پێدانی دەسەڵات بە پارێزگا و کارگێڕییە سەربەخۆکان بۆ جێبیەجێکردنی کارە پێویستییەکان.
4- هێزەکانی ناوخۆ و ئاساییش خراونەتە باری ئامادە باشییەوە.
ئەم هەنگاوانەی حکومەت وەک ڕێککار لەسەرئاستی باڵا لە قۆناغی ئامادەکارییدا ڕۆڵی گرنگی بینی لە زوو دەستپێکردنی پڕۆسەی ڕووبەڕووبوونەوه و دەستبەسەراگرتنی ڤایرۆسی کۆڤید-19.
لە ڕووی زانستی ڕامیارییەوە “لانی کەم لەڕووی تیۆرییەوە” حکومەت، وەک تاکە دەزگای بەهێزی ناو کۆمەڵگە دادەنرێت کە دەسەڵاتی بەسەر کۆی دەزگاکانی تردا هەیە و خاوەنی هێزی ڕەوایە بۆ دەستبەسەرداگرتن و ڕێکخستنی هێزەکانی دیکە. ئەم پێگەیەی حکومەت کە بەهێزترە لە سەرجەم دەزگاکانی دیکە و لە هەمانکاتدا خاوەنی ڕەوایەتیشە، ڕۆڵی ئەوەیشی پێدەدات کە خاوەنی زانیاری زیاتر بێت بەراورد بە ‌سەرجەم لایەن و کەس و دەزگا خۆماڵییەکانی ناو وڵاتەکەی خۆی، کەدیسان زانیارییەکەش دۆخێکی تری هێزە بۆ حکومەت، بەڵام سەرباری ئەمە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19 بە تازەیی و نەدۆزراوەییەکەی جیهانی تووشی هەڵوەستەیەک کردووە کە پێشتر و لانی کەم لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە “بە ئەگەری زۆر بەهۆی سیستەمی جیهانگیرییەوە” جیهان ڕووبەڕووی دۆخێکی زانراو و ئاشکرای لەمجۆرە نەبووەتەوە.
هەر بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بازرانی: لە وتارێکیدا لە 17/3/2020، وتی: “هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی تری دنیا، ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی چاوەڕواننەکراو بووەوە” (6) .
لەم ڕوانگەیەوە، بە گوێرەی توانای حکومەتی هەرێم و بەسوود وەرگرتن لە میتۆدی چینی و ژینگە و سرووشتی کۆمەڵی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێککار و بەرنامەیەکی وەک سیاسەتی گشتی بنچینەیی بۆ ئامادەکردن و پاراستنی خەڵکی کوردستان، لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19، گرتەبەر، وا‌ له ‌خوارەوە دەیانخەینەڕوو (7) :
1- ڕاگرتنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.
2- ڕاگرتنی هاتوچۆ لە ناو هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی.
3- ڕاگرتنی هاتوچۆ لەنێوان شارۆچکەکانی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی.
4- دیاریکردنی دوا مۆڵەت بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان که، ‌ لە کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
5- خۆناساندنی ئەو هاووڵاتییانەی کە به ‌ڕێگەی نا قانوونیی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، گەڕاونەتەوە.
6- هەریەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان، تیپە تەندرووستییەکان و هێزەکانی ئاساییش، دەخرێنە باری ئامادە باشییەوە.
7- هاوێرکردن (کەرەنتینەکردن‌) ی ئەو هاووڵاتییە ئێراقی و بیانییانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپاوە دێنەوە بەگوێرەی لیستێک کە لە 33 دەوڵەت پێکدێن.
8- ڕاگرتنی هێڵی گواستنەوەی گشتیی لەنێو شارەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراق.
9- سنووردارکردنی جموجوڵ و هاوردەکردنی بازرگانیی لە دەر‌وازە سنوورییەکان.
10- داخستنی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان و ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییه وەرزشییەکان.
11- ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان‌ جگە لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دیپلۆماتکاران و هاوپەیمانان.
12- چاودێری پزیشکیی لە هەموو خاڵەکانی هاتنەناوەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی.
13- ڕاگرتنی پێدانی ڤیزای هاتنەناوەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتییانی 8 وڵاتی کیشوەری ئاسیا و ئیتالیا.
14- ڕاگرتنی کاری حکومەت لە سەرجەم دامودەزگاکان جگە لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، ناوخۆ، هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆ و وەزارەتی تەندرووستی.
15- دابینکردنی بودجەی تایبەت بۆ پارێزگەکان و تەرخانکردنی چەند سەنتەرێکی تایبەت لە پارێزگەکان بۆ مەبەستی دیاریکردنی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چارەسەر وچاودێریکردنی تووشبووان.
16- ڕێکخستنی ناوبازاڕ و شوێنەکانی فرۆشتنی کەلوپەل و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و چاودێریکردنی نرخ.
17- چاودێری تەندرووستی لە کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران.
18- ڕاگرتنی بۆنە و ڕێوڕەسمی سەرجەم ئایینەکانی هەرێمی کوردستان.
19- ڕاگرتنی خوێندن لە قوتابخانە و خوێندنگە و زانکۆکان.
20- پێدانی دەسەڵات بە وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بۆ کارهاسانی و دەرکردنی ڕێککاری قانوونی پێویست بۆ بارسوککردنی ئەو شوێنە بازرگانییانەی کە بەهۆی سیاسەتی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، زیانیان بەردەکەوێت.
هەنگاوەکانی حکومەت ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی بۆ خۆ ئامادەکردن لەسەر چەندین ئاست، وەک:
1- لە ئاستی حکومیدا بۆ دابینکردنی پێداویستییە هەمەلایەنەکانی جێبەجێکردنی سیاسەتی حکومەت، سەرچاوەکانی بەردەست بۆ کارەکان خرانەگەڕ.
2- لە ئاستی کۆمەڵدا هاوکاریی و کۆمەکی سەرمایەداران پێشکەشکرا، بە نموونە: درووستکردنی نەخۆشخانەیەکی 65 تەختیی، تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگەی سلێمانی لە ماوەی 10 ڕۆژدا کە، لە مێژووی 29 ساڵی فەرمانڕەواییی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نموونەیەکی تاک و ناوازەیە لە ڕووی خێرایی لە جێبەجێکردن و گونجاویی بۆ مەبەستەکەی و دواتریش ئەم پڕۆژە لە گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و هەولێر و چەمچەماڵ دووبارە کرایەوە.
3- بڵاوبوونەوەی هۆشیاری و تێگەیشتنی هاووڵاتییان و خۆ ڕێکخستن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەرێگەی کڕینی کەرەستی پاککەرەوە و دەسکێش و دەمامک و پەیڕەوکردنی زانیارییە تەندرووستییەکان.
حکومەت ئەوەی لە توانایدا هەبووە لە ڕوی تەندرووستی و بەگەڕخستنی کەرتە نزیکەکانی وەک هێزەکانی ناوخۆ و لیژنەکانی چاودێری قایمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم قۆناغەدا کە هێشتا نەگەیشتۆتە باری نائاسایی ئەنجامیداوە و چەندین هێڵی پەیوەندی بۆ مەبەستی ئاگاداربوون و پشکنین دانراوە و ژمارە 122 وەک هێڵی گەرمی وەزارەتی تەندرووستی خراوەتەگەڕ.
دەتوانین تا ئێرە ئەم قۆناغە، بە قۆناغی بەرنامەی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا‌ دەستنیشان بکەین وەک سیاسەتی گشتی. لەمەودوا پرسیاری ئەوە دەکەین کە حکومەت بۆ وا دەکات؟.
دووەم: ئامانجی لە سیاستی گشتی حکومەت ‌بەرانبەر کۆڤید-19
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانییەوە وەک “پەتا” یەکی جیهانی ناسێنرا، ترس لە بڵاوبوونەوه و لە دەستدەرچوونی زیاتر بوو، بە جۆرێک کە ببێتەهۆی ڕووخاندنی تەواوی توانای حکومەتەکان و نەتوانینی بەڕێوەبردنی، بەتایبەت هەرێمی کوردستان لەبارودۆخێکی دژواری ئابووری و سیاسی و خزمەتگوزاریدایە.
مەترسی کۆڤید-19 لە هەرێمی کوردستاندا بەهەند وەرگیرا ودەسپێشخەری گونجاو ئەنجامدرا، حکومەتی هەرێم لەمبوارەدا پێشەنگ بوو چونکە ئاستی مەرسییەکەی بە هەند وەرگرت و لێی تێگەیشت.
د. ئومێد ڕەفیق، مامۆستای زانستە سیاسییەکان، لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی کاریگەریی و هەڕەشەی کۆڤید-19 وە دەڵێت: “کۆرۆنا هەر سیستەمی بەرگری مرۆڤ تاقیی ناکاتەوە، بەڵکوو سیستەمی ئابووری و سیاسی تاقیدەکاتەوە، ڕۆژانی داهاتوو دەرهاویشته و لێکەوتەکانی زیاتر به ‌گەورەیی دەردەکەون… .” (8) .
لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین بڵێین؛ توندکردنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزیی حکومەتی هەرێم له ‌کاتێکدا هەتا ئێستا تەنیا 39 تووشبوو لەناو سنووری کارگێڕیی حکومەتی هەرێم جگە لە کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە بە کۆڤید-19 هەیە، هەنگاوێکی جێی سەرنجە، چونکە دەکرێت بڵێین؛ ستراتیژی حکومەت لەگەڵ ئامانجە گشتییە جیهانییەکان یەکانگیر بووە لە ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە، ئەویش بەوەی کە سیاسەتی حکومەتی هەرێم بۆتەهۆی (9) :
1- ڕێگرتن لە هاتنە ژوورەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ناو هەرێمی کوردستان و ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە. هەتا ئاستێکی باش لەم قۆناغەدا.
2- پاراستنی سیستەمی تەندرووستی هەرێم لە بێ توانایی و ناکارایی و کەمکردنەوەی فشار لەسەر سیستەمەکە.
3- هێنانەدی هاوئاهەنگی نێوان خەڵک و حکومەت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تێگەیشتن لە توانا بەردەستە مرۆیی و مادییەکانی و ئەو سیاسەتەی کە لەم قۆناغەدا‌ پەیڕەوی دەکات کە دۆخێکی دژوارە بۆ تاقیکردنەوەی توانای بەڕێوەبردنی حکومەتەکانی جیهان، توانی متمانەی خەڵک بە کەرتی تەندرووستی و ڕێکارەکانی پاراستنی گیانی هاووڵاتی لە مەترسییەکانی سەردەم بەرزبکاتەوە، ئەمە سەرباری کەمیی پسپۆڕی پزیشکی لە بوارەکەدا‌ و کەرەستە و پێداویستی چارەسەرکردن، بۆیە دەکرێت بڵێین؛ سیاسەتی ژیرانە لە ڕێگەی کارگێڕییەوە توانی متمانە بۆ کەرتی تەندرووستی بەرزبکاتەوە کە ئەمەش دەرفەتێکە بۆ گەشەپیدانی ئەو کەرتە و پێشخستنی لە هەرێمی کوردستاندا تاببێتە جێی ڕەزامەندی.
سێیەم: دەرهاویشتەکانی سیاسەتی گشتی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19
هەر حکومەتێک کاتێک کە سیاسەتێکی گشتیی دادەنێت، مەبەستییەتی گۆڕانکارییەک لە ژینگەی سیاسی و کارگێڕیی و کۆمەڵایەتیدا درووست بکات و لە کۆتاییدا بە سوود بۆی بگەڕێتەوە، لەم بارەدا دەکرێت بڵێین کە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی فیدڕاڵ و تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، جێی سەرنجە کە لە ڕوانگەی سیاسییەوە بۆی دەبێت بە دەستکەوتێکی گرنگ و هاندەری زیاترە بۆ نا ناوەندێتی و بەهێزکردنی بنەماکانی دەسەڵاتی فیدڕاڵیی و دابەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ ئێراق و حکومەتی ناوەندی بەغداا.
هەروەک لە ڕوانگەی هێزی مرۆیی و سەرمایەی مرۆیی زانستییەوه، گرووپی تەندرووستی وەک دەستکەوتێکی گرنگی هەرێمی کوردستان دەرکەوت بەتایبەت کە لە پشکنیندا پیشەییانە مامەڵە دەکەن.
دەرهاویشتەیەکی دیکەی سیاسەتەکانی حکومەت، گۆڕینی فاکتەری خەڵک – هاووڵاتی بوو لە مەترسییەوە بۆ هێز، ئەم پڕۆسەیە زۆر جێگەی بایەخ پێدانە لە ئەزموونی هەرێمی کوردستاندا، چونکە بەپێی سەرجەم قوتابخانە هزرییەکان و لەنێویشیاندا قوتابخانە هزرییە کارگێڕییەکان، سەرچاوەی مرۆیی، باشترین و کاریگەرترین هێزی هەر دەوڵەتێکە، لەم دۆخەدا هۆشیاریی بەرزی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوکاریی حکومەت له پابەندبوون بە‌ بڕیارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی بازاڕ و دوکان، سەرباری ژیانی قوورسی هەژارن و کرێکاران، بووەتە هۆکاری هێز و به ‌دیوێکی دیکەدا دەتوانین بە “سیستەمی بەرگری نیشتمانیی ناوی ببەین”، کە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان درک بەم (نەرمەهێز- Soft power) “هێزی هۆشیاریی تاکی کورد”ە بکات، ئەوا جێگەی گرنگیپێدان و وەبەرهێنان و گەشەپێدانە بۆ بەکارهێنانی لە دۆخی هەموار و ناهەمواری دیکە کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەێتەوه.
هەروەک دەتوانین بڵێین؛ کاریگەرییەکی دیکەی سیاسەتی گشتی حکومەت لە مبوارەدا یەکخستنی بەهای کۆمەڵگەی کوردستان بوو کە بریتییە له؛ ‌ “بەهای بە تەنگەوەبوونی تەندرووستی و خۆشویستنی ژیان” ئەمەش نیشاندەری بوونی کۆمەڵێکی هۆشیاری گەنجی خاوەن وزە دەدات، کە دە بێت وا لە حکومەت بکات، ئاستی تواناکانی بۆ ئاستی چاوەڕوانییەکانی خەڵک بەرزبکاتەوە.
لە کۆتاییدا، مەبەستمە بڵێم؛ سیاسەتی گشتی حکومەتی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید19، تەواو و بێ کەموکوورتی نییە، بەڵام بە هەڵسەنگاندنی دۆخی هەمەلایەنەی ناوچەکە و جیهان و تواناکانی بەردەست، دەگەینه ‌ئەوەی بڕیاری درووست لەم قۆناغەدا دراوه و تواناکان بەشێوەیەکی باش وەگەڕخراون.
سەرچاوە و پەراوێزەکان:
(1) وهان، پایتەختی هەرێمی هوبی و گەورەترین شاری ئەو هەرێمەیە کە دانیشتووانەکەی به زیاتر‌ 11 ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت و حەوتەمین شاری وڵاتی چینە لەڕووی چڕی دانیشتووانەوه و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی چین، وهان، لە کۆنەوە تا ئێستا ناوچەیەکی گرنگ بووە، لەئێستادا ناوچەیەکی گرنگی گەشەپێدانی زانستی و تەکنۆلۆجیه و زیاتر لە 350 پەیمانگەی توێژینەوه و 1470 دامەزراوەی تەکنۆلۆجی پێشکەتووی تێدایە و زۆرترین چالاکی پیشەسازی و تەکنۆلۆجیای نوێی تێدایە و دەتوانرێت بوترێت وهان، پێشکەوتوترین شاری بازرگانیی کیشوەری ئاسیایە. و سێیەمین شاری چینە لەڕووی هێزی زانستی و فێرکاری گشتگیرەوە.
www.tradecommissioner.gc.ca/eng/document.jsp?
(2) فهمي خلیف الفهداوي، السیاسة العامة، منظور کلي في البنیة والتحلیل، دار المسیرة، عمان، ط4، 2016، ص103.
(3) https://www.who.int/ar/emergencies/diseases/novel-coronavirus-2019 سەردانکردن لە: 18/3/2020 و الانصات المرکزی، العدد 783 لە 27/1/2020.
(4) الانصات المرکزی، سەرچاوەی پێشوو.
(5) الانصات المرکزی، سەرچاوەی پێشوو
(6) https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/march/، سەردانکردن: 18/3/2020.
(7) پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم بەستەرە لە 18/3/2020 وەرگیراوە: https://gov.krd/coronavirus/situation-update/what-the-KRG-is-doing
* بەلجیکا، هەنگاریا، کرواتیا، قوبرس، دانیمارک، ئەستۆنیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، یۆنان، ئەلبانیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندە، چیک، پۆڵەندە، پرتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، فینلاند، سویسرا، ئیسپانیا، سوید، بۆسنیا وهەرزەگۆڤینا، بەریتاینا، ئیرلەند، ئیسکۆتلەندا، نەرویج، سربیا، مۆنتینیگرۆ، بولگاریا، نەمسا.
** چین، ئێران، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایلەند، سەنگاپورە، کوێت، بەحرێن، ئیتاڵیا.
(8) د. ئومێد ڕەفیق، کۆرۆنا لە دوای مرۆڤ، سیستەمی بەرگریی ئابووری و سیاسی تاقیدەکاتەوە، لە پێگەی میدیایی درەو، لە 18/3/2020، لەم بەستەرەوە، وەرگیراوە: http://drawmedia.net/page_detail?smart-i
(9) د. دلاوەر عەلادین، تۆماری ڤیدیۆیی لە کەناڵە فەرمی دامەزراوەی مێری لە یوتیوب، لەسەر ئەم بەستەرە لە 18/3/2020 وەرگیراوە https://www.youtube.com/watch?v=tFOrYd2-8bQ.
[1]
ئەم بابەتە 266 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پزیشکی - تەندروستی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 266 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
شەم سامان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,828
وێنە 106,154
پەرتووک PDF 19,345
فایلی پەیوەندیدار 97,366
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
شەم سامان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!