پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,754
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,619
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
مینە و دیوانە شیعرەکەی و چەند سەرنجێک
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مینە و دیوانە شیعرەکەی و چەند سەرنجێک

مینە و دیوانە شیعرەکەی و چەند سەرنجێک
ناونیشانی بابەت: مینە و دیوانە شیعرەکەی و چەند سەرنجێک
ئامادەکردن: هۆگر شێخ

شیعر ڕەگەزێکی وێژەیە، کە لای سەرجەم نەتەوەکان لەمێژە بوونی هەبووە و دەشمێنێت، چونکە شیعر پێوەندە بە هەستەکانی مرۆڤەوە، جا هەستیش بۆخۆی جۆری فرەن. ڕەنگە هەرچۆنێک ئەو هەستانەش پۆلێنبکرێت، هێشتا هەستگەلێک بمێنن، کە ڕەنگە وشە پەیی پێنەبردبن. لەناو نەتەوەکانیشدا پێدەچێت نەتەوەی ئێمە بۆ دەربڕینی هەر مەبەست و یان هەستێک پەنای بۆ شیعر بردبێت، شیعریش ئەوانەیان، کە توانای مانەوەیان لە ویژدانی تاکی کورددا هەبووە، سینە بە سینە پارێزراون، چونکە نەتەوەی کورد هەمیشە خۆی و نیشتمانەکەی لە بەردەم هێرشی داگیرکەراندا بووە. هەرکاتێکیش داگیرکەر توانای تێکشکانی هێزی بەرەنگاریی کوردی هەبووبێت، ئیدی نەک هەر جۆگەی خوێن و قەڵای کەللەسەریان لە کوژراوی کورد درووستکردووە، بەڵکوو هەرچی دەستنووسێکیش بەردەستکەوتبێت، سووتاندوویانە، یاخود فڕیانداونە زێ‌ و ڕووبارەکانەوە، هەر ئەوکارەی دوژمنانیش وایکردووە، کە مەلاچاکی کورد (ئیبنوئادەم) پتر لە دووسەد و پەنجا ساڵ لەمەوبەر، بە هۆنراوە بڵێت:
هەوران کردە گۆڵە گۆڵ
میکائیلا دەتۆش دەی
تووتن و ماشان بڕشێنە
دەبا نۆش بێتە سەردەی
ڕۆمی ئەوا پەیدابوون
کوتوبخانان دەکەن تەی
واتە تورکان هەرکات پەلاماری کوردستانیان دابێت، ئەوا هەرچی دەستنووس و پەڕتووکێکیان بەردەست کەوتبێت، پێچاویانەتەوە و لەناویانبردووە، بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە ئەوەی لە سینەو ئاوەزی مرۆڤی کورددایە، بیسڕنەوە، بۆیە شیعر بۆ کورد، تۆماری هەمەڕەنگی نەتەوەکە بووە، چ لە مێژوو و کەلتوور و ئایین و ئەوین و نیشتمانپەروەری و نەبەردی و خۆڕاگری و...تاد. هەرئەمەش بۆخۆی یەکێک بووە لە ئەو هۆکارانەی، کە دوژمنانی والێکردووە، هەمیشە لەهەوڵی دابڕینی کورددا بن لە زمانەکەی، چونکە دابڕین لە زمان، واتە دابڕین لە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی نەتەوەکە.
دیوانە شیعری کاک محەمەد ئەمین حسێن عەلی (مینە) م خوێندەوە، کە لە توێی (182) لاپەڕەدا، چاپکراوە و هەر لە ئەمساڵدا (2022) بڵاوکراوەتەوە.
مینەو دیوانە شیعرەکەی، بۆ بەندە لەڕووی زمانەوە، لەڕووی فەرهەنگەوە، لەڕووی کەلتوور و دابوونەریتەوە، لەڕووی نەتەوە و نیشتمانپەروەرییەوە، لەڕووی بەرەنگاریی و مێژووەوە، دەشێت وەک تۆمارێکی پڕزانیاریی بۆی بڕوانرێت، بەڵام بە زمانێکی شیعریی ناسکی پاراو. دیوانەکە بە پێشەکییەکی کەمێک درێژ، کە (21) لاپەڕەی گرتووەتەوە، بەڵام بەڕاستی دەکرێت بڵێم، کە ئەم پێشەکییە نموونەیەکی جوانی پەخشانە، کە جوانی و پاراوی و زمانزانی و ئەوینداری و بەتایبەت ئەوینی نیشتمانی لێدەتکێت، مینە بە جوانترین شێوە منداڵیی خۆی و منداڵانی گەڕەک و شارەکەی و دوواتر کوردستانەکەی و هەلومەرجی کۆمەڵایەتیی ئەودەمانەو ڕووداوە بەرجەستەکانی ئەو ڕۆژگارە، بە جۆرێک دەخاتەڕوو و تابلۆیەکی لێدەنەخشێنێت، کە بۆخۆی وەک پانۆرامایەک و وەک پڕۆجۆکتەرێک تیشک لە دیوانەکەی دەدات و پێشینەیەک بە خوێنەر دەدات، تاوەکوو باشتر بتوانێت بچێتە جیهانی شیعرەکانییەوە.
شیعرەکانی ئەم دیوانە، مێژوویان لە (1973) وە تا دووهەزارەکان لەخۆدەگرێت. مینە لە سەرەتای حەفتاکانەوە دەنووسێت، لە سەرەتای هەشتاکانەوە لێکۆڵینی ئەدەبیی بڵاوکردووەتەوە، هەر لە هەشتاکانیشەوە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕانی هەن، ئەوەی من لەیادمبێت بەچەند ئەڵقەیەک، چەند وتارێکی لە یەکێک لە پەڕتووکەکانی (ڕەجائی نەقاش) بڵاوکردەوە، کە بۆخۆی وردیی مینەیان لە هەڵبژاردنی بابەتەکەدا، لەلایەنی دەروونییەوە، لێدەخوێنرایەوە.
مینە زمانی زگماکی خۆی بەباشی دەزانێت، هاوکات زمانی عەرەبی و کەمتر لەو فارسی دەزانی، بەڵام دوواتر گیرسانەوەی لە بەریتانیا، زمانە ئینگلیزییەکەی بەباشی مشتوماڵکردووە، بەچەشنێک، کە چەندان بەرهەمی ناوازەی لێوە وەرگێڕاوە، کە ئەم کارەشی لەدووای بیرکردنەوەی قووڵ، کردووە. واتە ئەو بابەتانەی هەڵبژاردووە، کە پێویستیی پەڕتووکخانەی کوردین، واتە وەرگێڕانی نەکردووەتە بازرگانی، تا ئێستاش ئەگەرچی گۆرانوتەنی خەلەلی عافییەتیش باری بەدەنێتی، بەڵام ئەو کۆڵینەداوەو شەونخوونی بەدیار وەرگێڕانی ئەو پەڕتووکانەوە دەکات، کە بە پێویستیی نەتەوەکەی دەزانێت.
هەڵوێستەم لەئاست چەند شیعرێکی مینەدا:
مینە، کۆنترین شیعرێکی، کە لە ئەم دیوانەیدا هاتووە، شیعری (باوەخونی) یە، ئەم شیعرە، بۆخۆی دەربڕینی هەستی شاعیرە، بەرانبەر بە ڕووداوێک، کە تاڕادەیەک شتێکی زۆر نامۆ نییە، چونکە مرۆڤ لەهەر تەمەن و ئاست و بارێکدابێت، کوردواتەنی مردنێک قەرزارەو درەنگ یان زوو، هەردەبێ‌ ئەوقەرزە بداتەوە، جا هەلومەرجی ئەو دانەوەی قەرزە، هەرچۆنێکبێت ئەوە بۆ بەندە گرنگ نییە، بەڵام شیعرەکەی مینە، ڕووداوەکە دەکاتە تابلۆیەک، کە تێیدا هەستی دایکێکی کۆستکەوتوو و تازە زاوایەکی ناشاد و دەرودراوسێی پەشێواو و تاساوی کۆستەکە و هاوکات لەگەڵ وێناکردنی ئەودەمەی ژیاناوایی نەوبووکێکی تێدا ڕووداوە، لەلایەنی کەشوهەوای شارو تەنانەت دوێنێی ئاهەنگ و شایی و ئەمڕۆی ئامادەکردنی بووک بۆ دووائارامگە، بەوردی دەکاتە پەیڤی شیعر و خوێنەر دەباتەوە بۆ ئەو ساتە و بۆ کەمێک ژێی غەم لەگەڵ دایک و تازە زاوادا، دەهێنێتە هەژان، کە ئەمە بۆخۆی یەکێکە لە ئەرکەکانی شیعر، جا لەلایەنی شادییەوە بێت، یان پێچەوانەکەی. هەمیشەش شاعیری شیعرسوار دەتوانێت، کە ئەو ژێیانە بهەژێنێت، بەچەشنێک، کە لای خوێنەر ئاسەوارێک جێبهێڵێت. ئەم شیعرەش ئەوەکات و لەیادگەی کوورتمەودا، یاخود درێژدا، بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاسەوار بەجێدێڵێت.
هەر بە ئەو چەشنەش، لە شیعری (ترووسکە) دا، مینە، کەتوارو هێماگەلێک لە کەلتووری کورد و ئیسلامەوە دەهێنێت و ئاوێتەیاندەکات بە هەستێکی ناسک و لە ڕێی دژیەکەکانەوە هەستی ئەویندارێک بۆ بینینی گراویی خۆی دەردەبڕێت، بەڵام ڕازی ڕاستەقینەی پشت ئەو پەیڤە ئاشقانانە، بەپێی مێژووی هۆنراوەکە و دوواکۆپلەکەی، ئاماژەیەکی پەنامەکی بە سەرهەڵدانی نوێی نەتەوەکەی لەئەو ڕۆژگارەدا دەدات، کە بە ڕێکارێکی جیاوازەوە دێتەوە کایە.
لە شیعری (کۆڕەو) دا، کە لە (1992) دا، لە دوورەوڵات لە لەندەن نووسراوە، مینە، خوێنەر لەگەڵ خۆیدا دەباتە بەسەرکردنەوەیەکی مێژووی نەتەوەکەی، هاوکات ناوداران و سەرکردە مێژووییەکانی نەتەوەکەی بەیاددەکات. ئەو خۆی فەرهەنگێکی کەلتووری کوردەوارییشە، هەر بۆیە لە ئەم شیعرەدا زۆرێک لە ئەو وتە و بڕوا و بۆچوونە کەلتوورییانەی نەتەوەکەی بە پەیڤی شیعریی دەکاتە پێکهێنی دەستەواژە شیعرییەکانی، بیرو بڕواگەلێکی کەلتووری کۆمەڵی کوردەواری، کە ڕەنگە زۆریان بۆ نەوەی نوێ‌ نامۆبن و کەمیان پێیئاشنابن، لەوانەش: بنی پێ‌ خوران، چاوفڕین، مریشک خوێندن لە ئێوارەدا، کاولبوونی #سلێمانی# بە ڕەشەبا، #کەرکووک# بە ئاگر... هاوکات شەڕو نەبەردەکانی کورد دژ بە داگیرکەران، لەوانەش شەڕی دەربەندی بازیان و زامداربوونی شێخی نەمر و بردنی ئەسپەکەی شێخ لەلایەن حەمەی نێرگەلەوە، کە دەکرا هیوایەک بووایە بۆ ڕزگارکردنی شێخ لە مەیدانی شەڕەکە.
مینە، لە شیعری (کوانووی خەم) دا، کە مێژووەکەی بۆ (20/2/1978) دەگەڕێتەوە، شەو بە کوانووی خەم دەچووێنێت، ئەگەرچی بەئاگایە لەئەوەی، کە خەمی مرۆڤەکان یەک چەشن نین، بەڵام مینەی بەئاگا لە مەحوی شاعیر و شیعرەکانی، پێدەچێت بییەوێت جێپێی ئەو هەڵبگرێت و پێمانبڵێت: شوکر وشیارە مەحوی، تێدەگات دنیا خەباراتە و ئەهلی دنیاش هەرچی بکەن، لە بەدەمەستییانەوەیەو خراپەیان لێناگیرێت، بەڵام مینەی ئەو قۆناغەی تەمەنی، کە بڕوادارێکی موسڵمانبوو، ئەوەی بە هۆنراوە بەرجەستە کردووە، کە لە ئیسلامدا دەوترێت: إن الانسان لفي خسر، بۆیە بەئاگایە لەئەوەی، کە خەمی مرۆڤەکان جیاوازن، لە خولیا و خوازت و حەز و مەبەستیاندا، هەریەکە و جۆرە خەمێک خەوی دەزڕێت و ئەهریمەنی بێداری نەک هەر خەو لە چاوان دەتارێنێ‌، بەڵکوو بە لنگی خۆی لالغاوەی باوێشکدەرانیان دادەتڵیشێنێ‌ و وەنەوز لەبیر بێدارانی ئێشکگری خەمەکان دەباتەوە و هەرکەس بەدیار ئەندێشەی لەیلای خۆیەوە شەو ڕادەستی ڕۆژ دەکات و لە ڕۆژیشدا خولیاکان لە جەنجاڵیی ئەم ژیانەدا، پاڵەپەستۆیانە، مرۆڤەکان خەو بە گەیشتنە هیواکانیانەوە دەبینن و ساتەکان بەڕێدەکەن تا تەرمی ئەوڕۆژەش دەنێژن و بەرەو پەناگەی شەو دەبنەوە و هەمان دەستوور تێهەڵدەچنەوە. بەمەش تەمەن وەک بەفری بەهار هێدیهێدی دەتوێتەوە و ڕەوتی ژیان وەکوو بەرداش مرۆڤەکان بە خۆ و هیوا و ئاواتەکانیانەوە دەهاڕێ‌، بۆیە ئەم هاوکێشەیە لای مینە، لایەکی هیوا و ئاواتە و لاکەی تری خەم و ئازار و ژانە و هەرئەمەش لە دیدی مینەوە، ڕەوتی ژیانە، کە ئەمە بە جۆرێک لە جۆرەکان نزیکییەکی لەگەڵ سامۆئیل پێکێتدا هەیە، بەڵام ئەو بە دەقی (لە چاوەڕووانیی گۆدۆدا) گوزارشتیلێکردووە و مینەش بە (کوانووی خەم) .
لە کۆتاییدا دەڵێم مرۆی بەهەستی هەستناسک، کەمتر لەم کاروانی ژیانەدا خۆشنوود دەبێت، هەروەک ئەوەی گۆرانی مەزن بە شیعر گوزارشتیلێکردووە و دەڵێت: (زیاتر سەبەبی ژیری و شعوورە، خەفەتی من) ، یاخود، وەک (ئەلشابی) ی شاعیری عەرەب، دەڵێت: (شقی شقی من کان مثلی فی الحساسیة و ڕقة النفس) ، واتە مرۆی هەستناسک بەتەنیا لە ڕوانگەی پەرژەوەندیی خۆیەوە گۆشەیەکی وێنەی ژیان نابینێت، بەڵکوو سەرجەم وێنەکە دەبینێت، بۆیە ئەم تێڕوانینە مرۆییەش بێ‌ مزە نییە و مزەکەشی ژان و کەسەر و پەژارەیە بۆ هەستناسکان. مینەش یەکێکە لەو مرۆڤانەی کە هەر لە مێردمنداڵییەوە خەمی خۆی و مرۆڤایەتیی داوە بەکۆڵیدا، بۆیە لە ژێی کەمانی هەستی ئەو، هێندەی ئاوازی خەم دەبیسترێت، نیو هێندە چاوەڕێی پێچەوانەکەی لێناکرێت. ئیدی ئەوە سرووشتی ژیانە و ئەمەش مزەی مرۆڤبوونی ڕاستەقینەیە، کە دەبێ لە ژیانیدا بیدات. [1]
ئەم بابەتە 361 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-10-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 361 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خەون لای فرۆید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,754
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,619
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خەون لای فرۆید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!