پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,402
وێنە 105,686
پەرتووک PDF 19,150
فایلی پەیوەندیدار 96,392
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئێراق، مەکۆی دیکتاتۆرەکان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێراق، مەکۆی دیکتاتۆرەکان

ئێراق، مەکۆی دیکتاتۆرەکان
ناونیشانی بابەت: ئێراق، مەکۆی دیکتاتۆرەکان
ئامادەکردن: بارام سوبحی

نووسەر و سیاسەتڤانی ئێراقی باقر یاسین، لە پەڕتووکێکدا بەوردی باس لەرەگ و ڕیشەی دیکتاتۆرییەت و ڕیشەکێشکردن لە ئێراقدا دەکات، حزبی شیوعی تۆمەتبار دەکات بەدامەزراندنی دیکتاتۆرییەت لە ئێراقدا لەنیوەی دوەمی سەدەی بیستەمدا. ڕەخنە لەپارتە دەسەڵاتدارەکانی ئێستای ئێراقیش دەگرێت کە پەندیان لەو مێژوە وەرنەگرتووە. هەروەها دەڵێت بۆ دۆخی ئێستای ئێراق دو گرەنتی هەن، ئەوانیش دەستوور و پەڕڵەمانن.
پەڕتووکی ڕیشەکێشکردن و دیکتاتۆریی تاکباوەڕی لە ئێراقدا لەهەزارەی سێیەمی پێش زاینەوە تا هەزارەی سێیەمی پاش زاین، لە نووسینی باقر یاسین و وەرگێڕانی سەباح ئیسماعیلە، پەڕتووکەکە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە و (385) لاپەڕەیە. لەدو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم تایبەتە بەریشەکێشکردن و باس لەپێناسەکەی و کۆمەڵێک نموونەی ڕیشەکێشکردن لە ئێراق هەر لەبەرەبەیانی مێژوەوە هەتا پڕۆسەکانی ڕیشەکێشکردن لەسەدەی بیستدا دەکات. بەشی دوەم تایبەتە بەباسی دیکتاتۆرییەت و باسی پێنج نموونەی دیکتاتۆریی تاکباوەڕیی لەسەدەی بیستەمدا دەکات.
=KTML_Bold=ڕیشەکێشکردن لەکۆنەوە بۆ ئەمڕۆ=KTML_End=
نووسەر مێژوی ڕیشەکێشکردن لە ئێراقدا لە چەند هەزار ساڵێک نزیک دەخاتەوە و دەڵێت ڕیشەکێشکردن ڕەگی لە لاپەڕەکانی ئاکاری مرۆیی لە ئێراقدا داکوتیوە.. لەمێژوی ئێراقدا لەژێر چەندین ناو و پاساو و درووشم و بەهانە و مەبەستی جیاجیا و گۆڕاودا پیادەکراوە و ئەنجامدراوە.. لە ڕێگەی بەکاربردنی شێوازەکانی هێزی داپڵۆسێنەر لەجێبەجێکردنی چەمک و ئاماژەکانی وەکوو کوشتن و جینۆساید و کۆچ پێکردنی دانیشتووان و ئابڵوقە و گرتن و نانبڕین و بەکۆیلەکردن.
بەوردبوونەوە لەمێژوی ئێراق، نووسەر حەوت سیما و خەسڵەتی پڕۆسەی ڕیشەکێشکردنی بەکۆمەڵ لەمێژوی ئێراقدا دیاریدەکات، کە هەندێکیان بریتین لە: پڕۆسەیەکە لەڕوی زەمەنییەوە درێژە ناکێشێت، چونکە پێوەستە بەکێشەیەکی دیاریکراوە وە لەکات و ساتێکی دەستنیشانکراودا. پڕۆسەی ڕیشەکێشکردن شێوەیەکە لەشێوەکانی چالاکی تۆڵەسەندنەوە، پیادەکردنی هەر پڕۆسەیەک لەپڕۆسەکانی ڕیشەکێشکردنی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئایینی لە وڵاتدا زۆرجار شەپۆلێک لەریشەکێشکردنی پێچەوانەی دژی بەدوای خۆیدا هێناوە. تەنیا پاڵنەرە سیاسییەکان نەبوون لەودیو پڕۆسەکانی ڕیشەکێشکردنەوە لە مێژوودا، بەڵکوو ئەنگێزو هۆی تری نەتەوەیی یا ئایینی، یان ڕەگەزپەرستی، یاخود دەستەیی، یان کۆمەڵایەتی یاخۆ تایفی بوون.
خەسڵەتێکی تری ڕیشەکێشکردن ئەوەیە زۆرجار ئەو کەسانەی سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پڕۆسەی ڕیشەکێشکردنیان دەکرد، دەبوە بەڵایەک بەسەر خۆیانەوە و هۆیەک بۆ کەوتن و بنەبڕکردنیان. هەروەها ڕیشەکێشکردن تەنیا مرۆڤ ناگرێتەوە، بەڵکوو پەلاماردانی پەرستگاو تێکشکاندنی کۆتەڵ و مۆنۆمێنت و داونەریتی ئایینی تایبەت بەلایەنگرانی ئایین یان ئەو باوەڕەی دەرگیری ڕیشەکێشکردن دەبێت دەگرێتەوە.
=KTML_Bold=چارەسەرو نموونەی کوردانە=KTML_End=
بۆ چارەسەرکردنی دەردی ڕیشەکێشکردن کە هەزاران ساڵە مێژوی ئێراقی گرتۆتەوە، نووسەر چەند پێشنیارێک دەخاتەڕو کە گرنگترینیان بریتین لە: پاراستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لەگەمەپێکردن و خولیا حزبی و سیاسییەکان، هەروەها دورخستنەوەی لەتوندڕەوی و بەحزبیکردن و دەستەگەری. هەنگاونان بەرێگەی لێخۆشبوون و لێبوردەیی و هەڵکشانی چارەسەر بۆ ئاستە بەرزەکان لەپراکتیکی جیدی دیموکراسی ئازاد لەکەرتی ڕۆشنبیری و هزر و پەروەردە و فێرکردن.
لەباسی چارەسەرکردنی دەردی ڕیشەکێشکردندا، نووسەر هێما بۆ هەڵوێستی گەلی کورد دەکات و دەڵێت: بۆ ڕاستی و دادپەروەری پێویستە باسی ئەوە بکەین کە کوردەکان زۆر بوێرو جوامێرانە لێبوردەیی و لێخۆشبوونی خۆیان ڕاگەیاند، لەپڕۆسەکانی کوشتن و ڕیشەکێشکردن و قڕکردن کە لەسەردەمەکانی پێشودا بەسەریاندا هات، وێڕای شەهیدبوونی پتر لە (170) هەزار شەهیدی کورد لەململانێی دژ بەدیکتاتۆری، پێویستە ئەو هەڵوێستە مێژوییە لەلێبوردن و لێخۆشبوون وەکوو وانەیەکی کاریگەر بمێنێتەوە، کە دەکرێت لەهەر توێژینەوەیەکی پێوەند بە بابەتی ڕیشەکێشکردن لەمێژوی ئێراقدا بهێنرێتەوە.
=KTML_Bold=پاشایەتی ستەمکار لە ئێراقدا=KTML_End=
بەشی دوەمی پەڕتووکەکە تایبەتە بەباسکردنی ستەمکارییەکانی پێنج قۆناغی مێژویی سەدەی بیست، ئەوانیش پاشایەتی و سەردەمی عەبدولکەریم قاسم و عارفەکان و #بەعس#ییەکانە. بەپێچەوانەی ئەو بۆچونەی کە پێیوایە ڕژێمی پاشایەتی کە لە ساڵی (1921) دامەزرا، ڕژێمێکی دیموکراسی پەڕڵەمانی دەستووری بوبێت، نووسەر دەڵێت: پاشایەتی لە ئێراقدا ڕژێمێکی دەسەڵاتخوازیی باوەڕمەندیی وای دامەزراند سەرلەبەر لەگەڵ سرووشت و پێکهات و پێداویستییەکانی سیستمە پاشایەتییەکانی جیهاندا نەدەهاتەوە، کە لەواقیعدا جیاوازیی نەبو لەگەڵ ڕژێمە دیکتاتۆرییە ستەمکارە تاکڕاییەکاندا، کە لە دوای ڕوخانی پاشایەتی لە ساڵی (1958) بەدوای یەکدا هاتن. بۆ ئەو قسەیەشی چەندین بەڵگەیە لەسەر سەرکوتکردنی شیوعیەکان و دورخستنەوەی کورد بۆ ناوچەکانی باشووری ئێراق دەهێنێتەوە.
=KTML_Bold=قاسم چۆن بو بەدیکتاتۆر؟=KTML_End=
لەباسکردنی قۆناغی دەسەڵاتی پێنج ساڵەی عەبدولکەریم قاسمدا، نووسەر تەواوی ڕەخنەکانی ئاڕاستەی حزبی شیوعی دەکات و دەڵێت: هەمووان عەبدولکەریمیان بەمرۆڤێکی خاکەڕایی، دڵسۆز، شێلگیر، کۆڵنەدەر لەکاردا، خواپەرست و قابیلی گەندەڵ نەبوون دادەنا، کەچی ئەم پیاوە هەینێ‌ حیزبی شیوعی دەستی بەپڕۆسە خراپ دەستئەنقەستەکەی کرد لەگەورەکردن و ستایش و پێداهەڵدان و ئامادەکردندا، واتە لەو دەمەوەی حیزبی شیوعی دەستی کرد بەدرووستکردنی وەکوو دیکتاتۆرێک لە ئێراقدا، ئەو گۆڕاو لەخۆبایی بو.
نووسەر جەخت لەوە دەکاتەوە لە دوای شۆڕشی (14/تەمموز/1958) ، شیوعییەکان دەستیان بەچالاکی چڕو ڕێکخراو کرد، خەریکی ڕەخساندنی ڕەوشەکە بوون بۆ قۆرخکردنی تەواو ڕەهای پۆستەکانی دەوڵەت و دامودەزگا و دەستە چالاکەکانی، بە مەبەستی گەیشتن بۆ باڵادەستی تەواو تاکڕەوی بەسەر دەسەڵاتدا، ئەمەش نەک بەئامانجی سەپاندنی دادپەروەری و ئازادی و دیموکراسی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی ئێراق!.. بەمانایەکی تر سەپاندنی دیکتاتۆریی دەسەڵاتخوازیی باوەڕمەندی.
=KTML_Bold=شیوعییەکان و دیکتاتۆرییەت=KTML_End=
لەدرێژەی ڕەخنەکانیدا لەسەر حزبی شیوعی، نووسەر دەڵێت: حزبی شیوعی پشکداربو لەتەرخانکردن و جێگیرکردنی ڕۆشنبیری توندوتیژی و ڕازاندنەوەی ئاکاری تاکڕەوی و دەسەڵاتخوازی لەناو ئاوەزی ئێراقیدا، هەروەها هانی پابەندبوونی دا بەتیۆری دەسەڵاتخوازیی باوەڕمەندی لای ملیۆنان تاکی گەلی ئێراق.. ئەو سیاسەتەی حزبی شیوعی ئێراق گرتییەبەر بۆ کارکەنارکردن و پەراوێزخستنی سەرجەم حزب و هێزە سیاسییەکان لە وڵاتدا، وای لەو حزبانە کرد بۆ لابردنی شیوعییەکان و کۆتایی هێنان بەدیکتاتۆریەتەکەیان بیر لەخراپترین چارەسەرو لە هەموویان خوێناویتر بکەنەوە، کە کودەتای سەربازی خوێنرێژییە.. لە کۆتاییدا حزبی شیوعی لەئەنجامی سووربوونی لەسەر ئەو سیاسەتە دیکتاتۆرییە تاکڕەوییە، گەیشتە شێوە خۆکوشتنێک.
یاسین ڕاشکاوانە دەڵێت: حیزبی شیوعی لەنیوەی دوەمی سەدەی بیستدا، لەپراکتیزەکردنی تیۆری ڕیشەکێشکردن لە ئێراقدا دامەزرێنەرو پێشەنگ بو، ئەوەش تیۆرێکی دیکتاتۆریی نایابە، وەکوو دەبینین حیزبی شیوعی بەخۆی یەکەمین قوربانی بو. هەریەک لەحیزبی شیوعی و ئەندام و لایەنگرانی لە ساڵی (1963) دا بەدەستی بەعسی و حەرەس قەومییەکان کەوتنە ژێر ڕەوڕەوەی ئەم تیۆرە دیکتاتۆرییە پاکتاوییەوە.
=KTML_Bold=سۆزانییەک ویستی کودەتا ڕابگرێت=KTML_End=
کاتێک نووسەر دێتە سەر باسی کودەتای یەکەمی بەعسییەکان لە (8/شوبات/1963) ، ئەم بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە: یەکێک لەو ئەفسەرانەی کاتژمێری سفرو کودەتاکەیان پێ‌ ڕاگەیەنرابو، قسەی بۆ یەکێک لەسۆزانییەکانی بەغدا کردبو، کە ڕۆژی (8/شوبات) ئەفسەری ناسراوی شیوعی و فەرماندەی هێزی ئاسمانی جەلال جەعفەر ئەلئەوقاتی تیرۆردەکەن، سۆزانییەکەش لە ڕێگەی کەسێکەوە کە دەیناسی هەواڵەکەی بەحزبی شیوعی گەیاند، ئێوارەی حەوتی شوبات هەواڵەکە گەیشتە سەرکردایەتی شیوعی، ئەوەبو سەلام عادلی سکرتێری حیزب جۆرج تلۆی بەرپرسی نووسینگەی سەربازی ئاگادار کردەوە، داوای لێکرد جەلال ئاگادار بکاتەوە شەوی حەوتی شوبات ماڵەکەی جێبهێڵێت و لەشوێنێکی تر بمێنێتەوە، تلۆ کۆشا بچێتە ماڵی ئەوقاتی، بەڵام لەبەر زۆر ساردی کەشەکە ئەو شەوە ئۆتۆمبێلەکەی ئیشی نەکرد، بۆیە بڕیاریدا ئاگادارکردنەوەکە بۆ سەرلەبەیانی هەڵگرێت، ئەوەبو لەگەڵ گرنگی بەیانداو پێش ڕاگەیاندنی یەکەم بەیاننامەی کودەتا، کاتژمێر هەشت و نیو ئەوقاتی کوژرا. ئیدی ڕووداوی پڕ لەکارەساتی دژ بەشیوعیەکان و ڕژێمەکە دەستی پێ کرد.
=KTML_Bold=جومەیلات و عەفتەرە=KTML_End=
یەکێک لەو باسانەی نووسەر هێمای بۆ دەکات زاڵبوونی خەڵکی تایەفەیەک یان ناوچەیەکە بەسەر کۆی پڕۆسەی دەسەڵات لە ئێراقدا، بەنموونە باس لە ماوەی فەرمانڕەوایی هەریەکە لەعەبدولسەلام و عەبدولڕەحمان عارف دەکات و دەڵێت: ئەو دو برایە سەرلەبەری ڕژێمەکەیان پشتی بەژمارەیەکی دیاریکراو لەئەفسەرانی خزم دەبەست، ئەوانەی سەر بەیەک هۆز جومەیلات و لەیەک پارێزگا‌ن ڕومادیبوون. ئەم کارەش لای هاووڵاتییان باو و ناسراوبو.
نموونەیەکی تر کە نووسەر دەیهێنێتەوە حکومەتەکەی تاهیر یەحیایە، کە خەڵکی پێیان دەوت حکومەتی عەفتەرە، چونکە زۆربەی وەزیرەکانی لە پارێزگای ڕومادی (ئەنباری ئێستا) بوون. هەر پیتێک لەم وشەیە دەلالەت لەناوی شارێک یاخۆ شارۆچکەیەک لە پارێزگای ڕومادی دەگەیەنێت: عەین مەبەست شاری عانەیە، فێ‌ فەلوجە، تا تکریت و ڕێ‌ ڕاوە و هێ‌ هیت. کاتێ‌ کۆیان دەکەیتەوە دەبنە عەفتەرە، ئیدی وای لێهات خەڵکەکە حکومەتیان بەعەفتەرە ناودەبرد.
=KTML_Bold=کودەتای کۆمپانیاکان=KTML_End=
دەربارەی ئەوەی بۆچی کودەتا بەسەر عەبدولڕەحمان عارفدا کرا، لەکاتێکدا بەکۆمەڵێک لەخزمە ئەفسەرە ئەلجومەیلییەکانی دەورە درابو، کە بەشێوەیەکی توندوتۆڵ بەغدایان کۆنترۆڵ کردبو، نووسەر دەگەڕێتەوە بۆ دیمانەیەک کە لە (18/2/1970) لەئەستەنبوڵ لەگەڵ عارفدا سازکراوە، ئەویش بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەکە دەداتەوە: دوای پێدانی گرێبەستی نەوتی بەکۆمپانیای ئیرابی فەرەنسی و پاش ڕەزامەندی لەسەر واژوکردنی گرێبەستی یارمەتیدانی هونەری لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت بۆ پێشخستنی کێڵگەی ڕومەیلەی باکوور، دوای دروخستنەوەی کۆمپانیای پان ئەمریکان لەسەر پشکی لەوەرگرتنی گۆگرد لە ئێراقدا، توانیان عەبدولرەزاق نایف بکڕن کە بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی بو، دواتر بووە سەرۆک وەزیران و پاش (13) ڕۆژ لەوەرگرتنی ئەو پۆستەی لەلەندەن تیرۆرکرا، ئەمەش لە ڕێگەی بەشیر ئەلتالیبەوە کە لەپاشکۆی سەربازی ئێراقی بو لەبەیرووت، هەروەها ناسر ئەلحانیی باڵێوزی ئێراق لەبەیرووت، ئەمانەش ڕاستی سەلیمنراون نەک گومان و دودڵی.
=KTML_Bold=سەدام لەنێوان ستالین و مەنسووردا=KTML_End=
نووسەر ئەوەمان بۆ دەگێڕێتەوە ئەوکاتەی سەدام حسێن لە زیندان بووە، زۆبەی خوێندنەوەکانی لەو ماوەیەدا سەبارەت بەقۆناغی ستالین بوون بەهەمو مانای تیۆری و پراکتیکەوە. هەروەها مەیلی سەرسامبوونی خۆی بەخەلیفە ئەبو جەعفەری مەنسووری خەلیفەی خوێنڕێژی عەباسی دەربڕی، کە تیۆری ئەو سەبارەت بەحوکمکردن بەپلەی یەکەم پشت بەستو بو بەدەستپێشکەری و هەڵکوتانە سەر بەتیرۆری سیاسی نەیارە بەهێزەکان، بە و پێیەی لێدانی پێشوەختەیە بۆ دورخستنەوەی مەترسی لەسەر دەسەڵات و لەباربردنی پیلان بەر لەوەی ببێتە هێزێکی یاخیی دەستوەشێن و هەڕەشە لەخەلافەت بکات.
نووسەر دەڵێتتەنانەت ناونانی (القائد المنسوور) کە بووە پاشکۆی ناوە زۆرەکانی سەدام، ئاماژە بەمانای سەرسوڕمان و لەخەلیفە ئەبو جەعفەر ئەلمەنسوور چون دەکات.
=KTML_Bold=ئێراق کارخانەی دیکتاتۆرەکان=KTML_End=
نووسەر ئاماژە بەخەسڵەتێکی تاکی ئێراقی دەدات و ڕایدەگەیەنێت گەلانی ئێراق خۆیان دیکتاتۆرەکان درووستدەکەن، ئینجا دەست بەسکڵاو گازندە و کڕوزانەوە و دادو بێداد لەدەستیان و لەئاکارو هەڵسوکەوتیان دەکەن، پاشایان کودەتایان بەسەردا دەکات و دەیانکوژێ‌ و لەناویان دەبات. لەوبارەیەوە دەڵێت: هەر توێژە و لە ئێراقدا گەیشتبێتە حوکم ئەوی پێشوی خۆی بەشێوەیەکی وا خوێناوی خستوەتە ژێر پێوە، هیچ بەزەییەکی نەزانیوە، پێی وابوە ئەمە تاکە ڕێگەی ڕاستە بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتنی هەمیشەیی باوەڕمەندی.
نووسەر هۆکاری ئەو دوڕوییەی تاکی ئێراقی دەگێڕێتەوە بۆ کۆتوبەندو مەرجی ڕژێمە دەستەگەراو ستەمکارەکان بەدرێژایی مێژو، بە جۆرێک وای لەتاکی ئێراقی کردووە بەتۆبزی و ناچاری سیفەتی درۆ، ڕیایی، تەڵەکەبازی، هەلپەرستی، ئاکاری ژێراوژێرو دوفاقی بگرێتەبەر، ئەمەش وای لێکرد ئاکاری دەمدەمی لەپابەندبوون بەهەڵوێستە سیاسییەکانەوە بگرێتەبەر... ئەم ئاکارە هەلپەرستییە دەمدەمی و ئەمبەرو ئەوبەرکردنە ناڕاستگۆییە و سەرجەم دیاردە نەرێنییەکانی تر، کە لەکاتی ئێستادا وەکوو ئێراقی لەئاکارماندا بەدەستییانەوە دەناڵێنین، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو وێرانکارییەی پێنج دیکتاتۆرییە دەسەڵاتخوازییە باوەڕمەندییەکە بەسەر گەلی ئێراقیاندا سەپاند، کە لەسەدەی بیست لە ئێراقدا حوکمی دەسەڵاتی سیاسیان کرد.
=KTML_Bold=ئۆپۆزسیۆن هیچ فێرنەبو=KTML_End=
لەباسی قۆناغی دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام و بەدەسەڵات گەیشتنی ئۆپۆزسیۆنی جاران، نووسەر دەڵێت: دەرکەوت ئۆپۆزسیۆنی ئێراق هیچ وانەیەک لەوانەکانی ڕابردووەوە فێر نەبو، هیچ پەندێکی لەئەزموون و ڕووداوەکانی پێشو وەرنەگرتووە. بەتایبەتی کێشەی تاکڕەوی لەدەسەڵات و دامەزراندنی حوکمی دیکتاتۆریی تاکڕایی لە وڵاتدا، بەڵکوو دیلی هەمان بۆچون و نەریت و نەخۆشی بو.. هەر لایەنێک لەلایەنەکان وا هەڵسوکەوت دەکات وەک ئەوەی مێژو لەوەوە دەست پێدەکات و لای ئەو کۆتایی دێت، لەگەردونیشدا ڕاستییەکی تەواونییە تەنیا قەناعەت و هزر و بۆچونەکانی ئەو نەبن.
بەبڕوای نووسەر گەورەترین هەڵەی دەسەڵاتدارانی ئێستا، قانونی ڕیشەکێشکردنی بەعس بووە، چونکە زۆربەی بەعسییەکان پرتە و بۆڵەیان دەهات و وەڕس و بێزاربوون لەوەی لەحزب و دەسەڵاتدا ڕوی دەدا.
نووسەر جەخت لەوە دەکاتەوە دوگرەنتی باش لەرەوشی ئێراقدا لەسەر ئاستی ئاییندە و ستراتیژ هەن، ئەوانیش یەکەم: بوونی دەستووری هەمیشەییە، وێڕای خەوش و ناتەواوییەکی زۆر لەداڕشتن و ناوەرۆکەکەیدا، پێویست بەهەموارکردنی گرنگ و پێویست دەکات، بە مەرجێک ئەو هەموارکردنە بەرۆحێکی بێلایەنانە و بابەتی و زانستیانە و دور لەدەستەگەری هەمواربکرێن، لەگەڵ پاراستنی لایەنی یاسایی و دەستووری. دوەم. بوونی پەڕڵەمانی ئێراق، بوونی پەڕڵەمانێکی درووستنەکراو یاخۆ ئاڕاستەنەکراو لەلایەن دەزگا‌کانی ئاساییش و هەواڵگری یاخود حکومیەوە، لە گشت دۆخەکاندا زەمانەتێکی باشە بۆ پاراستنی یاساکان و چاودێری کاری دەوڵەت و لێپرسینەوە لەگەندەڵیی بەربڵاو لەدامودەزگا‌ حکومییەکاندا، ڕۆحی ڕاستەقینە بەدیموکراسی پێڕەوکراو دەدات، تا لەژیانی سیاسی وڵاتدا چالاک و کاریگەر بێت. [1]
ئەم بابەتە 235 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 09-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-02-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 235 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ئاوڵە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,402
وێنە 105,686
پەرتووک PDF 19,150
فایلی پەیوەندیدار 96,392
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ئاوڵە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!