پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەکەکە: 14ی تەمووز سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەرکرد
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەکەکە: 14ی تەمووز سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەرکرد

پەکەکە: 14ی تەمووز سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەرکرد
$پەکەکە: 14ی تەمووز سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەرکرد!$
08.07.2023
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی 14ی تەمووز بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردن ڕاگەیەنراوێک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز، سەرکەوتنی تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەر کرد.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی 14ی تەمووز بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردن ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیەنراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوکراوەتەوە بەم جۆرەیە:
پێمانناوەتە مانگی تەمووزەوە، ئەو مانگەی تیایدا شکۆی نەتەوەییمان بەدەستهێناوە. ئێمە لە ساڵیادی بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووزی 1982داین. لەسەرەتادا سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ ئافرێنەری ئەم چالاکییە گەورەیە دەکەین. بە بۆنەی ساڵیادەکەوە هاوڕێ خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک کە ئەم قارەمانێتییە مێژووییەیان ئەنجامدا و لە کەسایەتی ئەواندا هەموو شەهیدانی ئازادی بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە.
کاتێک پێدەنێینە ساڵیادێکی نوێوە، دەبێت بەشێوەیەکی ڕاستتر و قوڵتر و بە شێوازێکی هەمەلایەنە لە بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردن تێبگەین. لەبەر ئەوەی بەرخودانی گەورە ڕۆحی بەرخودانی ڕاست و هێڵی سەرکەوتنی بە ئێمە نیشاندا. ڕێگەی ژیان و تێکۆشانی ئێمە ڕووناک دەکاتەوە. هێڵی بەرخودانی 14ی تەمووز ڕاستبوون سەرجەم بەرخودانی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕی کە ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل لەبەرانبەر هێرشەکانی سڕینەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامی دەدەین، بە ئێمە نیشان دەدات. لە تێکۆشانی ڕووخاندنی ئەقڵیەت و سیاسەتی پاکتاوکەر و فاشیستدا، ئێمە هەموو هێزمان لە وانەکانی ئەم بەرخودانە دەوڵەمەندە مێژووییە وەردەگرین.
$ئەو چالاکییە سەرفرازییە ئایدۆلۆژیانەی سیاسەتی فاشیست و قڕکەریان شکستدا، بە سەرکەوتوویی ئەنجام دران$
40 ساڵ بەسەر بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووزی 1982دا تێپەڕبوو، ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات دەبینێت کە یادی ئەوان ئەمڕۆ زۆر نوێیە و کاریگەریی ئەوان لە سەرەتاوە تا ئێستا بەهێزترە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی هەڵوێستێک کە دەبوایە لە کاتی خۆیدا و لە شوێنی خۆیدا نیشان بدرایە، چالاکی بەرخودان بوو. لەبەر ئەوەی وشیاری قووڵی نکۆڵی و سڕینە بەسەر کۆمەڵگەی کورد دەسەپێنرێت کارەساتێکی گەورەیە و پێویستی بە بڕوایەکە کە لەسەر بنچینەی هێڵی گیانبازیدا تێکۆشانی هەبوو و ئازادی پەرەپێبدات. لەبەر ئەوەی وەک سەرکەوتنێکی گەورەی ئایدۆلۆژیک کە ئەقڵیەت و سیاسەتی فاشیست-قڕکەری شکستدا و هەبوونی ئازادی کوردانی مسۆگەر کرد، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی بەرخودانی گەورەی زیندانەوە کە لوتکەکەی بەرخودانی ڕۆژووی مردنی 14ی تەمووزە وتبووی، ' لە مردنەوە بەرەو ژیانی ئازاد پردێکی پتەو و گەورە سازکراوە'. هەروەها داوای لە هەموو بزووتنەوە و گەل کرد کە بە بڕوایەکی گەورەوە بەسەر ئەو پردە پتەو و قایمەدا تێپەڕببن و بەرەو ژیانی ئازاد هەنگاو بنێن. وەک بزووتنەوە و گەل 40 ساڵە ئێمە لەسەر ئەو پردە بەرەو تێکۆشانی ائزادی هەنگاودەنێین. ئێمە تێکۆشانی ئازادی کە ماوەی 50 ساڵە لەژێر فەرماندەیی مەزڵوم، کەمال و خەیرییەکاندا خۆمان بەرێکخستن دەکەین، بەڕێوەدەبەین.
نابێت مرۆڤ تەنیا بڵێت 'بەرخودانی زیندان' یاخود 'بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز' و تێپەڕبێت. زۆر گرنگە کە مرۆڤ ئەو بەرخودانە بە شێوەی ڕاست و درووست درک پێبکات و لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵ بدات کە پێویستییەکانی جێبەجێ بکات. ئێمە لەبیرمان نەچێت کە وەک ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردووە، تێکۆشانی زیندان بە ڕاستیش ئەو شوێنەی شتی دژواری تێدایە بگەیەنینە سەرکەوتن. لە بڕیارگەی دوژمندا کە دەڵێت 'من بەسەر هەموو شتێکەوە باڵادەستم' گورزی قوورس و کوشندە لە دوژمن دەوەشێندرێت هەروەها بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز نەک هەر گورزی لە دوژمن وەشاند، ئەقڵیەت و سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەری بە تەواوەتی شکستدا و بەم جۆرە سەرکەوتنی تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی گەلی کوردی مسۆگەر کرد.
$40 ساڵ دواتریش بەرخودان بەردەم تێکۆشانمان ڕووناک دەکاتەوە$
ئەوان ئەمەیان بە چی ئەنجامدا؟ بێگومان ئەوان بە هۆشمەندی، بڕوا، ئیرادە و بە بەرپرسیارییەتی ئەمەیان کرد. هەرچەندە کەس فەرمانی بەوان نەکردبوو، ئەوان فەرمانیان لە ڕێبەرایەتی، پارتی و هێڵی ژیانی ئازاد وەرگرت. شتی ڕاست و درووستیان بینی، بڕیاریاندا بو بەبێ ئەوەی کەس چاوەڕێ بکات بە ئەنجامدانی ئەو بەرپرسیارییەتییەیان جێبەجێ کرد. ئاشکرایە کە ئەوان سەرکەوتن، لەبەر ئەوەی فەلسەفەی ژیان و ئیرادەی ئەوان بریتی بوو لەوە ' هێندەی لەپێناویدا بمرن ژیانیان خۆشدەویست'. لەبەر ئەوەی خاوەنی بڕوای ئەوەبوون کە 'سەرکەوتن لە بزووتنەوەی ئاپۆییدا دەبینین' سەرکەوتن. 40 ساڵ تێپەڕبوو، بەڵام ئەو ڕاستییەی کە ئەمڕۆش یادی دەکرێتەوە بە وانە دەوڵەمەندەکانییەوە ڕێگەی ژیانی ڕۆژانەمان و تێکۆشانمان ڕووناک دەکاتەوە، ڕاستی ئەم بەرخودانەیە. ئاشکرا دەبێت کە ئەوانەی ئەو بەرخودانەیان کردووە، خاوەنی ژیانێکی درووستن. لە بنەڕەتدا بە ڕوونی ئاشکرا دەبێت کە ئەوانەی بەراستی لەگەڵ ئازادیدا دەژین خەیری، کەمال، حەقی و عەلی چیچەکن.
لەبەر ئەوە گرنگە کە ڕاسی بەرخودانی ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز لەسەر بنەمای فێربوونی وانەی دەوڵەمەند لە هەموو لایەکەوە درکی پێبکرێت و تێگەیشتنی لەسەر سازنکرێت. بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان ئەو بڕیارە مێژووییەیان وەک 'بڕیاری شکۆی نەتەوەیی' ناودێر کرد. ڕایگەیاند کە بەو بڕیار و هەنگاوە وەک بزووتنەوە و گەل سەربەرزین. لەژێر هێرشی کۆلۆنیالیستی و پاکتاوکاریدا هەموو جۆرە ڕێکخستنەکان پرش و بڵاببوون و سەرکوت کرابوون، خۆیان بەدەستەوەدا، دەتوانەوە و بەرەو لەناوچوون دەچوون. لەو دۆخەدا ڕاستی مرۆیی و کۆمەڵایەتی ئاشکرا کرا، بە گیان، بیر و بڕوای ئازادییەوە کۆمەڵگە و کەسایەتییەکی نوێ سەریهەڵدا و ئەوە وەک سەرەتای ڕێپێوان بەرەو مرۆڤی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێناسە کرا.
$هەموو تێکۆشانەکە لەسەر هێڵی بەرخودان پەرەپێدرا$
دوای بەرخودانی گەورە هەموو تێکۆشانەکان لە چیا، لە شارەکان، لە دەشت و لە زیندانەکان لەسەر هێڵی بەرخودانی زیندان گوڕیان پێدرا. تێکۆشان لەسەر بنەمای بڕیارداری ڕۆژووی گەورەی مردنی 14ی تەمووز بەڕێوەچوو و هێز و ئیرادەی خۆی وەرگرت کە گورزێک لە هەموو جۆرە کاردانەوەیەک بدات و ببێتە بزووتنەوەی ئازادیی هەرێمی و ناوچەیی. ئەمە ڕاستی بەرخودانی 14ی تەمووز و ئاستی بەرەوپێشچوون و دەستکەوتەکانی 40 ساڵی خستووەتەڕوو. لەوەها دۆخێکدا ئەگەر ڕێگە و هێڵ بە درووستی بەڕێوەببرێت، هیچ دوژمنێک نابێت کە شکست نەدرێت، هیچ بەربەستێک نابێت کە تێنەپەڕێندرێت و هیچ سەرکەوتنێک نابێت کە بەدەستنەهێندرێت.
ئێمە دەزانین کە ڕۆح و بڕیارداری بەرخودانی 14ی تەمووز لە 15ی تەباخ (ئاب) ی 1984دا و دوای ساڵی 1990 گۆڕدرا بۆ سەرهەڵدانی گەل و شۆڕشی ئازادی ژن لەسەر ئەو بنەمایە بەرەوپێشچوونی گەورەی بەدەستهێنا. دەبێت لێکۆڵینە لەو مێژووە نوێیە بکرێت کە بەرخودانی گەریلا و گەل پێکەوە چۆن بەرەوپێش چوو و شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی پێکهێنا و ئەوەی کە چۆن کۆلۆنیالیزم و کۆمەڵکوژی لە کوردستان تێکشکاند و گەلی کوردی بەرەو هەبوونی ئازاد برد.
ئێمە باش دەزانین دوژمن کە نەیتوانی خۆی ڕابگرێت و بەرخودانی ئێمەی گەریلا و گەل شکست بدات لە 6ی ئایاری 1996 بەدواوە لە هەموو کات زیاتر هێرش دەکاتە سەر ڕێبەر ئاپۆ و لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998ەوە هەوڵ دەدات لەو ئاستەدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی درێژە پێبدات. لێرە، لە کەشێکدا کە بەرخودانی گەریلا و گەل لەسەر هێڵی قارەمانی بەرەوپێش دەچێت، ، هەنگاوی سەرەتایی شۆڕشی ئازادیی ژن دەنرێن و دوژمنی کۆلۆنیالیست و کۆمەڵکوژکار بۆ ئەوەی بەر بەوانە بگرێت، هێرش دەکاتە سەر ڕێبەر ئاپۆ و ئێمە دەبینین کە لە دژی ئەمە بەرخودانی گیانابزی 30 حوزەیران هاتە ئاراوە.
$وەک 14 ی تەمموز دەبێت بەباشی لە هێڵی 30 ی حوزەیران تێبگەین$
چالاکییە فیداکارییەکەی هاوڕێ زیلان (زەینەب کیناجی) لە 30 ی حوزەیرانی 1996 لە دێرسیم، کە گورزێکی مەزن بوو لە دوژمنی ستەمکار، هەم دەریخست دەبێت هێڵی گەریلای سەردەمی نوێ دەبێت چۆن بێت، هەم پیشانیدا دەبێت چۆن خاوەندارێتی و پاراستن لە ڕێبەر ئاپۆ بکرێت، هەروەها هێزی ژنی ئازادی بۆ دۆست و دوژمن پیشاندا و بووە هەڵوێستێکی مێژوویی.
لەم بارەیەوە، هێندەی تێگەیشتنی ڕاستمان لە هێڵی 14 ی تەمموز، پێویستە بەهەمانشێوە بەباشی لە هێڵی فیداکاری 30 ی حوزەیران تێبگەین. دەبینین ئەم هێڵە فیداکارییە لەسەر بناغەی شۆڕشی ئازادی ژن، بووەتە ڕۆحی ئازادی و هۆشیاری و ئیرادە لە هەموو جیهاندا و کاریگەریی دەکاتە سەر هەموو ژنان لە دەوڵەتە جیاوازەکاندا، بۆچی؟ چونکە وەک بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی 14 ی تەمموز، چالاکییە فیداکارییەکەی زیلان لە دێرسیم لە شوێن و کاتی گونجاودا بوو. چونکە سەلماندی بە ڕووناککردنەوەی هەموو جۆرە تاریکیییەک، وەڵامی سەرکوتکردنی فاشیستی و قڕکردن دەداتەوە بەو زمانەی دوژمن لێی تێدەگات، سزای ستەمکاران دەدات و چەوساوەکان ڕێکدەخات، هەروەها دەریخست چۆن بە گورز وەشاندن لە ستەمکاران ئیرادەی ئازادی دێتەدی.
ئێمە دەزانن کۆیلایەتی ژن بناغەی هەموو کۆیلایەتییەکە، بۆیە ئازادی ژن بناغەی هەموو ئازادییەکانە، جڤاکی ئازاد بەدی نایەت بەبێ ئازادی ژن و پێشانگەیەتی ژنی ئازاد. لەم بارەیەوە، مانا و تێگەیشتنەکە بەو جۆرەیە، جەنگاوەرێکی ئازادی، هەڵوێستی ڕاستی پیشانداوە دژی هێرشی قڕکردنی شۆڕشی ئازادی و ڕێبەری ئازادی.
بەم هۆیەوە، پێویستە وەک بەرخۆدانی 14 ی تەمموز، بەباشی و بەقووڵی و لە هەموو ڕەهەندێکەوە لە ڕاستی زیلان تێبگەین. ڕاستی زیلان دەریخست، ئەو کەسێتییەی پێداگرە و ڕێکخراوە و بەتوندی گرێدراوە بە ئامانجی ئازادییەوە، دەتوانێت هەموو شتێک بکات. تەنیا ئەم کەسێتییە دەتوانێت دەسکەوتی مەزنی هەبێت و گورزی گەورە لە دوژمن بدات. دەتوانێت هەموو چالاکییەک بەرانبەر بنکەکانی دوژمن ئەنجام بدات.
$ڕاستی زیلان یاسای ژیانی ئازادە$
با ئەوە لەیاد نەکەین کە شۆڕشەکەمان، شۆڕشی ئازادیی نەتەوەیی، بە بەرخۆدانی ڕۆژووی مردن لە 14ی تەمموز دەستی پێ کرد، بە بەرخۆدانە فیداکارییەکەی زیلان لە 30 ی حوزەیران، بێجگە لەوەی پراکتیکی ڕاستەقینە و کامڵ و سەرکەوتووی بەدەستهێنا، بەهەمانشێوە، هێڵێکی ڕاستەقینە و نموونەیی ئازادی بەدیهێنا و دووبارە بە پێشانگەیەتی شۆڕشی ئازادیی ژن و ژنی ئازاد سەرکەوتنی مسۆگەر کرد. با بیر لەوە بکەینەوە، چۆن ڕێبەر لە نرخاندنی بەرخۆدانەکەی 30 حوزەیران وتی زیلان فەرماندەیە و ئێمە شەڕڤانی ئەوین، هەروەها زیلانی بە خوداوەندی ئازادی ناوبرد. هەروەها ڕوونی کردەوە، ئەو ژنەی لەگەڵ کەلتووری خوداوەندان پێگەیشت و ئازادبووەم دەبێتە پێشەنگی هەموو شۆڕشەکانی ئازادی. ڕاستی زیلانی وەک یاسای ژیانی ئازاد ناساند.
ئەمڕۆ ئێمە لە ڕەوشێکداین، تەڤگەر و کەسەکان بە ڕۆحی و هێڵی بەرخۆدانی 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیران تێدەکۆشن. ئێمە گەواهیدەری ساڵیادێکی تری ئەم بەرخۆدانە مەزنەین. پێش هەموو شتێک، دەبێت بزانین بەرخۆدانی 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیران گوزارشتن لە خۆڕاگری و قارەمانێتی و قوربانیدانی مەزن. ئەمەش لە ڕێگەی پەیوەندیگرتن لەگەڵ هێڵی ژیانی ئازاد و ڕێبەر بەدیهات. لەسەر ئەم بناغەیە، ئەم ئەنجامانە بەگوێرەی خۆڕەخنەکردن و شیکاری قووڵ بەدیهات.
لەلایەکی ترەوە، بەرخۆدانی 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیران سەرکەوتنێکی مەزن و مسۆگەرە لەسەر ئاستی لێدانی گورزی بەهێز و وێرانکەر لە دوژمن، لەپێناو بەزاندنی دوژمن و فڕێدانی بۆ نێو زبڵدانی مێژوو.
ئەمڕۆ، سەرهەڵدانی گەلی کوردستان لەپێناو شۆڕشی ئازادی و قارەمانێتی و قوربانیدان، لەم ڕووەوە دەرکەوتووە، ئەمەش ڕاستی گەلێکی فیداکارە، ڕاستییەکە لە مێژوودا وێنەی نییە. ئاشکرایە چاوەڕوانی گەل بۆ ڕاستی و پێشانگەیەتی تەنیا بەم ڕێگەیە دێتە دی.
$مەحاڵە فاشیزم بتوانێت لە بەردەم بەرخۆدانی سەراپاگیردا تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە$
لەم ڕووەوە، بەرخۆدانی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕی بەرخۆدانێکی سەراپاگیر دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوە دەبات، بۆیە فاشیزم ناتوانێت تەمەنی درێژبکاتەوە. ڕاستییەکەی، هێز و کاریگەریی بەرخۆدانی دیموکراتیک دژی فاشیزم، ئەوە دیاری دەکات چۆن و کەی فاشیزم هەڵدەوەشێتەوە. بێگومان فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە توانای خۆڕاگرتنی نییە.
ئاشکرایە، لە هەمووان زیاتر، بەرپرسیارییەتییەکەی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی پارتەکەمان و گەریلا و گەلەکەمان و ژنان و گەنجان لە تێکۆشانی سەراپاگیر دژی دیکتاتۆرییەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە. هەموو هێزەکانی تورکیا و سووریا و ئێراق چاوەڕێی پێشانگەیەتی ئێمەیە. ئەگەر ئێمە بەشێوەیەکی ڕاست و قایلکەر پێشانگەیەتی بکەین، هەموو هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان لەم دەوری ئەم پێشانگەیەتییە کۆدەبنەوە و یەکێتییەک دێتەدی. ئەوکات، پێویستە زیاتر لە هەرکاتێک خاوەندارێتی لە پێشانگەیەتی بکەین، ئەزموون لە تێکۆشانەکانی پێشوو وەربگرین، نەوەک هەر لە کوردستان، بەڵکوو لەنێو ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە، پێویستە ببینە پێشەنگی شۆڕشی دیموکراتیک و هەڵوێست وەربگرین.
سەبارەت بە چۆنێتی پەرەپێدانی ئەم تێکۆشانە لەمڕۆدا، ئەوا هێڵی سەرکەوتنی بەرخۆدانی 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیران ئەم ڕێگەیەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە. لەو بەرخۆدانە سەراپاگیرەی ئاماژەمان پێکرد، ئەرکی سەرەکی بە سەرکەوتوویی بەجێ دەگەیەنین، لەسەر هێڵی کەمال پیر و زیلان تێدەکۆشین و سەردەکەوین.
$گەریلا دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت$
ئاشکرایە لەپێناو ناکامکردنی هێرشەکانی شەڕی تایبەتی سەراپاگیری سیستەمی فاشیست و قڕکەر، پێویستە بەرخۆدانی سەراپاگیرمان هەبێت. هەمووان بەرپرسیارن لەم بارەیەوە. تێکۆشان لە هەموو بوارێکدا بەهادارە. تێکۆشان لە تورکیا و سووریا و ئێراق، هێندە تێکۆشان لە کوردستان بەنرخە. تێکۆشانی ژنان و گەنجان، سەرهەڵدان، چالاکی دیموکراتیک و کەلتووری کەمتر نییە لە بەرخۆدانی گەریلا. هەر کەس لە هەر کوێیەک هەر چی پێ دەکرێت پێویستە ئەنجامی بدات، پێویستە بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان بکات. بەم ڕێگەیە، بەرخۆدانی سەراپاگیر پەرەدەسێنێت بۆ لەناوبردنی فاشیزم. هەمووان دەتوانن خۆیان بپارێزن، بەرخۆدان لە هەموو جێگەیەکە، بەڵام گومانی تێدا نییە، ئەو هێزەی پێشانگەیەتی ئەم بەرخۆدانە دەکات و سەرکەوتن فەراهەم دەکات، بەرخۆدانی گەریلایە.
لەم بارەیەوە، تەڤگەرە فیداکارەکەمان بووەتە تەڤگەرێک لە چوار پارچەی کوردستان بڵاوبۆتەوە، بەهەمانشێوە لەدەرەوەی کوردستان تەشەنە دەکات. خاوەنی 40 ساڵ ئەزموونی دەوڵەمەندە. بە وانەوەرگرتن، گەریلایەتی لە سەردەمی نوێدا لە هەموو بوارێکدا بەشێوەیەکی بەهێز و سەرکەوتووانە بەکاردەهێنرێت. سەرکەوتنی گەریلا بەندە بە لێهاتوویی و شێوازەوە. لە تێگەیشتندا، ئامانج و فەلسەفە و پرەنسیپی گەریلا دەبێتە یەک، ئەوەش لە ڕێگەی هەستیاری و دیسپلین و ڕێکخستن و هێزی فەرماندەیی گەریلا دەبێت، بەمەش شەڕی گەریلا دەگاتە سەرکەوتن.
ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام جەختی دەکردەوە لەسەر دانایی و شێواز، دەیوت لە جەنگدا نادۆڕێین، بەڵکوو لە ژیاندا دەدۆڕێین و دەیگوت: ئەگەر بمانەوێت سەرکەوتنی سەربازی مەزن بەدەست بهێنین، پێویستە لە ژیان سەرکەوین، دەیوت با پەیوەندی بکەین بە ڕیزەکانی پەکەکەوە و لە شەڕدا سەربکەوین. بەردەوام جەختی دەکردەوە سەرکەوتن لە ڕێگەی حزبیبوونەوە دەبێت. لەم بارەیەوە، پێویستە شەڕی گەریلا لە چیا و گرد و شارەکان بەهێزتر بکرێت تا ئاستێک بتوانێت فاشیزم هەڵوەشێنێتەوە، پێویستە پێش هەموو شتێک، تێکۆشانی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستن ئەنجام بدەین. پێویستە لە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستن سەربکەوین. ئەمە خەباتی چینایەتییە، خەباتی نێوان ڕەگەزەکانە، خەباتی ڕۆحییە، خۆپەروەردەکردنە. بە مانایەکی تر، بەگوێرەی ئامانجەکان خۆتان پەروەردە بکەن، درکی پێبکەن، دیسپلین و ڕێکخستنی پێ ببەخشن. باشتر لەگەڵ هەڤاڵەکانیان هەماهەنگی بکەن و گوێ لە یەکتر بگرن، یەکتریان خۆشبوێت، ڕێز لە یەکتر بگرن، لە بەرزترین ئاستی ڕێکخستندا پێکەوە بڕیار و پراکتیکیان هەبێت. پێویستە سیستەمی تیم بەشێوەی کارا لەنێو گەریلادا پیادە بکەن. دەڵێین تیم و دەستە. لانی کەم دەبێت بەگوێرەی ناوەرۆکی ئەم چەمکانە مامەڵە بکەین. ئەم دوو چەمکە تەنیا لە بواری سەربازی بەکارنایەن. بەڵکوو لە وەرزش و هونەر و سیاسەت بەکارددەهێنرێن. تا ببنە تیم و دەستە، دەبێت کەسەکان بەقووڵی پەروەردە بکرێن. لە پەروەردەی تاکەکەسەوە تا پەروەردەی گرووپی، پێویستە کاری هاوبەشی دژوار بکرێت. لەڕاستییدا، هەر کەس کۆششی مەزن دەکات تا ببێتە ئەندامی تیم یان دەستە. دەبێت بەباشی لەمە بڕوانین و تێی بگەین.
لەم بارەیەوە، لە هەر کوێ بین، لە هەر ساتێکی ژیان و تێکۆشاندا، دەبێت 24 کاتژمێر و بێ پسانەوە، پێویستییەکانی سەرکەوتن دەربخەین، دەبێت ژیانی کۆمۆن و کاری هاوبەش و پێشانگەیەتی پارت پیشان بدەین. دەبێت بەباشی خۆمان پەروەردە بکەین. ئەمە هێڵی کەمال پیرە. وەک تیم و دەستە کاربکەن و سەربکەون. بەم شێوەیە هێڵی بەرخۆدانی 14 ی تەمموز دەرکەوت. مەگەر بە چوار شۆڕشگێڕ مەزنترین سەرکەوتنی مێژوویان بەدەست نەهێنا؟ با بڕوانینە ڕاستی زیلان، ئایا هەموو بەهایەکی ئازادی و ئامانجی ئازادی لە کەسێکدا کۆنەبووەتەوە؟ مەگەر کەسێتی زیلان نوێنەرایەتی ژنێکی ئازاد نییە لە ڕۆح و هزردا، وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر ئەو ژنەی بە زیهنییەت و دەسەڵاتی پیاو بۆ ماوەی 7000 ساڵ دەرکەوت؟ مەگەر ڕاستی گەلان و ڕاستی چەوساوەکان و ڕاستی ژن لە کەسێکدا نەژیا؟ واتە، ئەگەر مرۆڤ خۆی پەروەردە کرد، خۆی ڕێکخست، لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و پارت خۆی پەروەردە و ڕێکخست، ئەوا ڕوودەکاتە تێکۆشان و دەتوانێت هەموو شتێک بکات.
$پێویستە باشتر لەسەر هێڵی 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیران ڕاوەستە بکەین$
هێرشەکانی فاشیزم زیاتر بوون. بواری شەڕ فراوانتر بووە. واتە ئەرک و بواری تێکۆشانمان زیاتر بووە و سەرکەوتن بووەتە ئامانجێکی ناکۆتا. بەڵام هێز و ئیرادەی هەموو شتێکمان هەیە. ئەمە هێڵی 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیرانە. هێڵی کەمال پیر و زیلان گوزارشتە لەم ڕاستییە. ئەگەر ئێمە لەسەر هێڵی کەمال پیر و زیلان بین لەگەڵ پارتەکە، ببینە گەریلا، ببینە گەل، ببینە نەتەوەی دیموکراتیک، ڕێکخراو و بەدیسپلین بین، ژیانی جڤاکی لەسەر ئەم بناغەیە دامەزرێنین، ئیتر هیچ هێزێک ناتوانێت بمان بەزێنێت. هەموو ئەرکێک سەرکەوتووانە بەجێ دەگەیەنین و شکست بە دوژمن دەهێنین.
ئەگەر گەریلا بەم شێوەیە خۆی پەروەردە و ڕێکخستن بکات، ئەو پێشەنگەی بەم جۆرە خۆی ڕێکبخات، بەشداری ژیانی جڤاکی بکات و ببێتە فیداکار، بێگومان لە ئەرکەکەی سەرکەوتوو دەبێت. بۆیە ئەرکەکانمان زیاتر و قوورستر بووە، بەڵام دەبێت بزانین پێشدەکەوین و پەرەسەندوو دەبین، دەرفەتمان زیاتر بووە، زانین و ئەزموونمان دەوڵەمەندترە، بەرەو پێش دەچین و بەهێزتر دەبین. بۆیە هەرچەند بووین بە تێکۆشەری بەهێزتر لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی بەگوێرەی هێڵی 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیران، ئەگەر شۆڕەشەکەمان زیاتر پەرە پێ بدەین، ئەرکێک نییە نەتوانین ڕایپەڕێنین. کاتێک ئەم شێوە تێکۆشانە بەڕێوە دەبەین، دەبێت باوەڕمان بە سەرکەوتن هەبێت لە هەموو ئەرکێکدا و متمانەمان بە خۆمان هەبێت.
بەم هۆیەوە، دەبێت لەسەر هێڵی 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیران بین. زیاتر جەخت بکەینەوە لەسەر تایبەتمەندی کەسێتی کەمال پیر و زیلان. زیاتر جەخت بکەینەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی هێڵی ڕێبەرێتی. دەبێت لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و شەهیدان، هەڵوێستی ڕەخنەگرانەتر پیشان بدەین. دەرفەتی هاوڕێیان لە سەنگەرەکان کەم نییە و ئاستی تێگەیشتنیان لاواز نییە. بچوکترین و تازەترین هاوڕێ، وەک فەیلەسووفان زۆر شت دەزانن. بەباشی ڕاستی دەناسن، ڕووداوەکان بەقووڵی دەخوێننەوە، ڕاست و درۆ جیادەکەنەوە. هەڵبەت پێویستە زانینمان زیاتر بکەین. بەڵام ئەمە بەس نییە. بەڵکوو کێشە ئەوەیە، ئەگەر زانینەکانمان بەگوێرەی ڕاست و پێویست پراکتیک نەکەین. $تێپەڕاندنی ئەم بابەتە، بە ئیرادە و دیسپلین دەبێت، پێویستی بە کەسی ڕێکخراوە.$
ڕێبەر ئاپۆ دەیوت مرۆڤی ئازد، مرۆڤێکی ڕێکخراوە، کەسێکە بە هۆشیاری و ئیرادەوە ژیان بەڕێ دەکات. بۆیە دەبێت هۆشیاری و ئیرادەمان لەسەر ئەم بناغەیە پەرە پێ بدەین. دەبێت لە زانین و نرخاندن و بڕیارەکانماندا بەهێز بین، بتوانین لە شوێن و کاتی گونجاو پراکتیکی بکەین. دەبێت هێزە تاکەکەسییەکانمان لە ڕێکخستندا یەکبخەین و بگەینە بەهێزترین ڕێکخستن. دەبێت بە هێزی ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستن، بەرپەرچی پێشکەوتنی تەکنیکی دوژمن بدەینەوە و بیبەزێنین. دەبێت وزەمان بەباشی بەکاربهێنین. ڕاستی، کێشەکە لێرەدایە. هەڵوێستی تاکەکەسی و ڕەفتاری تاکەکەسی، تێپەڕنەکردنی تایبەتمەندی سیستەم و نزیکایەتی بۆرژوازی و سۆز و بێباکی و ناهەستیاری، ئەو هەڵوێست و زیهنییەتەی گوایە هیچ ڕوونادات، و هتد. کاتێک ئەم هەڵوێست و ڕەفتارانە یەکدەگرن و دەگەنە گۆڕەپانی پێشەنگی، مەترسی و زیانەکانی زیاتر دەبێت. نابێت بەکەمی بگرین. با بەبێ کەموکووڕی بڕوانینە پێویستییەکانی ڕێکخستن و ژیانی بەکۆمەڵ و کاری هاوبەش. با وەها خۆمان ڕێکبخەین، دژی ئەو هەڵوێست و ڕەفتار و زیهنییەتانەی زیان بەپێوەر و یاساکانی ڕێکخستن دەگەیەنن، هەڵوێست وەربگرین و خەبات بکەین بۆ پاراستنی هێڵەکە. نابێت چاوپۆشی بکەین، یان لێبووردەیی بنوێنین. با بیرمان بێت، تێکۆشانی سیاسی_سەربازی لەسەر هێڵی سەرکەوتن دەچێت، تەنیا بە هێڵێکی ئایدۆلۆژی_ڕێکخستنی سەرکەوتوو دەتوانێت ئەنجامی هەبێت.
لەم بارەیەوە، تێکۆشانی ڕێکخستن و ئایدۆلۆژی لەسەر بناغەی تێکۆشانی حزبی بەهێز دەکەین، بەهەمانشێوەی تێکۆشانی چینایەتی و ڕەگەزی. ئێمە پێشانگەیەتی حزب و گەریلا، کار و ژیانی هاوبەش دەگەیەنین بە لوتکە. ئەمە ئاستی سەرکەوتنە. ئەمەش لە ڕێگەی بەزاندنی نەفس و ڕەچاوکردنی شێواز و ڕەفتار و زمانەوە دەبێت. جەنگاوەرە شۆڕشگێڕەکان خۆیان لە دەوروبەر جیا ناکەنەوە. ئەو بەردەوام دەوروبەر ڕادەکێشێت و پێشانگەیەتی دەکات بەرەو ڕێگەی ڕاست. حەقی قەرار و مەزڵوم دۆغان و مەعسووم کۆرکماز وەها بوون. بێریتان و زیلان و نودا و سارا و دەلال وەها بوون. هەر لەبەرئەوەی ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبوونەوە، خۆیان لە دەوروبەر دوور نەدەخستەوە، ڕووبەڕووی ئاستەنگیان نەدەکردنەوە. بەردەوام پشتیووانی و هێزیان دەبەخشییە دەوروبەر و کێشەیان چارەسەر دەکرد. جەنگاوەرە پێشەنگە ئاپۆییەکان بەم جۆرەن. ئەمە ڕێگەی شۆڕشگێڕی پێشەنگە. ئەمە وانەی سەرەکییە لە 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیرانەوە. شتەکە پەیوەست نییە بەوەی مرۆڤ ڕاست و هەڵە جیاناکاتەوە. تێگەیشتن لە سەرکەوتنی بەدەستهاتوو لەم کاتەدا، لەڕووی مێژووییەوە، لە ڕێگەی هەڵوێستێکی لەم جۆرەوە دەبێت.
وەک جڤاکی هەموو هاوڕێیان، ئێمە لە بەرزترین ئاستی تێگەیشتنین. لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی و شەهیدان خۆمان ڕێکدەخەین و هیچ بەربەستێک لەپێش ئەمە نییە، ئەوەی دەمێنێتەوە کۆششی ئێمەیە. پێویستمان بە تێکۆشانی ناوخۆی و چینایەتی و ڕەگەزییە بەشێوەی ڕاست و کارا. کاتێک ئەمە دەکەین، دیکتاتۆری فاشیست هەرچییەک بکات، هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و چینی هاوکار چۆن بجووڵێنەوە، پێشانگەیەتی شۆڕش دەتوانێت ڕاستی بدۆزێتەوە لە هەموو هەڵوێست و تێکۆشانێکدا. سەرکەوتن لەم کاتەدا، بەم جۆرەیە.
لەسەر ئەم بنەمایە، دووبارە بە ڕێز و سوپاسەوە یادی شەهیدبوونی خەیری و کەمال و عاکیف و عەلی و زیلان دەکەینەوە. داوا دەکەین هەموو هاوڕێیان بە ڕۆحی 14 ی تەمموز و 30 ی حوزەیران و هێڵی سەرکەوتن خۆیان ڕێکبخەن. بەگوێرەی ڕاستی زیلان و کەمال و لەسەر هێڵی سەرکەوتن ئەرکەکانی پێشمان ڕاپەڕێنن. پێویستە وەک ئەم جەنگاوەرانە بن.[1]
ئەم بابەتە 423 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: دارایی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 09-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 09-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 09-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 423 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.165 KB 09-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
شای بازان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
شای بازان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!