پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,477
وێنە 106,122
پەرتووک PDF 19,169
فایلی پەیوەندیدار 96,503
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕێگا ڕاستەکان، ئەو پەرتووکەی کە فێری کردم من لەسەر ڕێگایەکی هەڵەم!
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێگا ڕاستەکان، ئەو پەرتووکەی کە فێری کردم من لەسەر ڕێگایەکی هەڵەم!

ڕێگا ڕاستەکان، ئەو پەرتووکەی کە فێری کردم من لەسەر ڕێگایەکی هەڵەم!
ناونیشانی بابەت: ڕێگا ڕاستەکان، ئەو پەڕتووکەی کە فێری کردم من لەسەر ڕێگایەکی هەڵەم!
ئامادەکردن: شەماڵ بارەوانی

هەڵبەت من زۆر زوو دەستم کرد بەخوێندنەوەی پەڕتووکی هەمەجۆرو فەقێیەکی زۆر نەوەستاو عەجوڵ بووم و زۆر زوو و هەر لە قۆناغی فەقێیاتیمەوە، دەستم بۆ پەڕتووکی قەبەو سنووری هێڵەسوورەکان و بابەتی بڤەو نووسەرە بەتابووکراوەکان دەبرد، جاری وابووە پەڕتووکێکم کڕیوە لای مەلای مزگەوت لەسەری ڕووبەڕووی کێشە بوومەتەوەو بەهۆیەوە لەحوجرەو مزگەوت دەرکراوم، بۆیە حەزدەکەم بەر لەوەی بڕۆمە ناو بابەتەکەو ڕانانێک و هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیەکی کوورت بۆ پەڕتووکی«ڕێگاڕاستەکان»ی (د.عەبدولکەریم سروش) عاریف و فەیلەسوف و بیرمەندی مەزنی بەڕەگەز ئێرانی و ڕاکردووی تاراوگە نشین بکەم، دوو بەسەرهاتی خۆمتان لەسەرخوێندنەوەی پەڕتووک و یەکێکیان کە ئەو پەڕتووکەی«ڕێگا ڕاستەکان»ی عەبدولکەریم سروشە بۆ بگێڕمەوە، سەبارەت بە قۆناغی بەنج و غەیبوبەو دۆگمایی بوونی فیکری و بەستەڵەکی عەقلی و بیرتەسکی و ئاسۆداخراویم و تەنیا بەڕاستی زانینی تاقەڕێگایەک و قۆرخکردنی ڕاستییەکان، باس لەوە بکەم کە سروش ئەو کەسەبوو، کاریگەریی زۆری لەسەر درووستکردم دانراو پەڕتووکەکانی (ڕێگا ڕاستەکان، نیوەی پەنهانی فەیلەسووف، کەلەپوورو سیکولاریزم، ئەقڵ و ئازادی، تەنیا ئەزموونی پێغەمبەر، سیاسەت و ئایینداری، پلورالیزمی ئایینی، ئایین لەسەردەمی مۆدێرنەدا، و بەتایبەتی ڕێگاڕاستەکان) ، دەروازەیەکی زۆر گرنگ و باشبوون بۆ ئەوەی من تووشی کرانەوەی فیکری و توانەوەی ئەو بەستەڵەکەی ئەقڵ ببم و لەوتونێڵە تاریکەی ئایدیۆلۆژی بێمە دەرو تێبگەم ، کە دنیای مرۆڤایەتی گەلێ لەو چاڵە فیکریەی من تێیکەوتووم فراوانترو ڕێگاکانی ڕاستی و مافیقەتەکانیش ، زۆر لەو ڕاستییە ساختەیەی من بانگەشەی بۆ دەکەم و پێی تەڵقین و گەوج و گۆشکراوم زۆرترن.
تاڕادەیەک و دواتر لەپاڵ ئەوە کامۆ وسارتەرو سیمۆن دیبۆڤوارو کافکاو نیچەو دەیان فەیلەسوف وکەلەنووسەری تری ناوداری جیهانی شۆڕش و کودەتایەکیان لەسەر جیهان بینی و دیدەنیگاو تێڕوانینی من کرد، وەلێ سروش دەسپێک و سەرەتاو هۆکارێک بوو، کە من ئەو ناوانەی ئاماژەم پێکردن بناسم و بیانخوێنمەوەو لێیان تێبگەم و کودەتا لە هزر و جیهان بینیمدا ، بەسەر تێگەیشتنە داخراو بیرکردنەوە کۆن و ئایدیۆلۆجیاتەسکەکەی پێشووم دا بکەم.
لەسەر ئەزموونم لەگەڵ خوێندنەوەو حاڵەتی فیکەریم، بیرمە لە#سلێمانی# ساڵی2008، فەقێ بووم لەحوجرەی مزگەوتی (سەیوانی دوو) لەسابوونکەران و لە هەمانکاتیشدا لەقوتابخانەی ئیمامی غەزالیش کە لەناو مزگەوتی (حەمەی حاجی ڕەشید) بوو قوتابی بووم، ئەو کاتە هێشتا لەقۆناخی هەرزەیی فیکری و لەژێر سۆز و هەڵچون و حەماسەتی ئاییندابووم و نەزعەیەکی زۆر توندی ئایییانیانەو دەستگرتنێکی زۆر وشکم بەئایینەوە هەبوو، بەناو و ڕوخسار یەکگرتووبووم ، وەلێ بەمەیل و فیکر بەرەولای سەلەفیگەرێتیدا دەچووم و قەناعەتم وابوو ڕیش تاشین حەرامەو شەرواڵی کوورت پێویست و مۆسیک تاوانە!
سفر باوەڕم بەئازادی و دیموکرسیەت و عیلمانییەت و مافی مرۆڤ نەبوو و ئەو تەرزەبابەت و شتانەم هەمووی بەمەهزەلەی کفرو دەسیسەی جوڵەکەو دەستی دوژمنانی ئیسلام ، بۆ لێدان لەئایین و موسڵمانان دەزانی!
ڕۆژێک چومە بازاڕ کۆمەڵێک پەڕتووکم کڕی، یەکێکیان پەڕتووکێک بوو، کەلەکۆمەڵێک فەتوای بن بازو عوسەیمین و پیاوی تری ئایینی سەلەفیگەرا پێک هاتبوو، سەبارەت بە حوکمی ڕیش تاشین وشەڕواڵی کوورت و مۆسیقا و چونە سەرئاو ئە جۆرە بابەتانە بوو، مەلا (ع، س) کە یەکگرتووبوو، ئەومەلایەی مزگەتی سەیوان کە لە هەمان کات وانەی فەقێیاتیشم (نەحو سەڕف، فیقە و عەقیدە) لای دەخوێند.. تومەز فەقێیەک فەسادی لێ کردبووم لای مەلا گوتبووی فەقێ شەماڵ، دنیایەک پەڕتووکی سەلەفیەکانی کڕیوە، مەلا دەهریبوو کە بەوەی زانی، چاوەکانی خوێنیان لێدەباری و پەنجەی هەڕەشەی بۆ ڕاکێشام و گەفی دەرکردنی لێکردم و پێی وتم شەماڵ تۆ هێشتا گچکەیت و جارێکیتر بێ ئاگاداری و ڕوخسەتی من یەک پەڕتووک ناکڕیت و پێ ناخەیتە هیچ پەڕتووکخانەیەکەوەو ئەو پەڕتووکەیش هەر ئێستا دەبەیتەوە ئەو شوێنەی لێت هێناوە، باش...!
سەرەتا ڕەتمکردەوە بیبەمەوەو سوکە شەڕێکم لەگەڵ مەلا کرد و ئاخریەکەم سەرکەوتوونەبووم و تادەرنەکرێم ، ناچار پەڕتووکەم گەڕاندەوە ئەو شوێنەی لێم کڕیبوو،
نموونەی دووەمیش، لە#هەولێر# لە مزگەوتی (حاجی عەلی #سۆران#ی) ، لەکورانی مەخمور دەمامەوە، دوو ساڵ دوای ئەو ڕووداوەی سلێمانی بوو و پۆلی دوانزەبووم و لە قوتابخانەی ئیسلامی (مەلا عەبدوڵڵاپەلپیتانی -ژێر بینای مزگەوتی سەواف) یش دەمخوێند. تۆزەک لەڕووی فیکر هێورببومەوەو ئەو نەزعە توندەی پێشووترم کزببوو و کێرڤی عاتیفەی ئایینیم لاوازببوو زۆرو، خەریک بوو بەرەو دنیای ئەقڵانییەت و جیهانی فەلسەفەو بیرکردنەوەدا دەڕۆیشتم.
ڕۆژەک چومە بازاڕو دوو پەڕتووکم کڕین، یەکیان پەڕتووکێکی نووسەری کۆچکردووی عەرەبی (شاکر نابلسی1940-2014) بەناوی (بن لادن والعقل العربی) ، ئەوەی تر ئەو پەڕتووکەی «ڕێگا ڕاستەکان»ی سروش بوو.
هەمان شێوەی مەلاکەی سلێمانی، لێرەش مەلای مزگەوت، کە دیسان مەلایەکی سەربە یەکگرتوو بوو، و دەرسی ئیمان و وانەی تەنزیمی حیزبی و پەڕتووکی (أصول العشرین) ی حەسەن بەننای دامەزرێنەری ئیخوانولمسلیمینی بەمن و کۆمەڵەک لەفەقێیتر دەوتەوەو بیست قاعیدەکەی حەسەن بەنناو ئیخوانی بەئێمەمان ئەزبەردەکرد!
مەلا (س، ح) کە پەڕتووکەکانی بینی ، زۆر توڕەبوو و پێی وتم ، شەماڵ تۆ هێشتا گچکەیت. چۆن دەست بۆ شتی وا خەتەر و ترسناک دەبەیت و پەڕتووکی لەو جۆرە دەکڕیت و ئەو نووسەرە گومڕابووانە دەخوێنیتەوە؟!
پێی وتم یان خۆت، یان ئەو دوو پەڕتووکە، بۆ لەحوجرە مانەوەو ڕێگەی سێیەم نییە، منیش ناچار پەڕتووکەکانم شاردەوە و عەلاس بردوومەتەوە پەڕتووکخانەو ڕادەستی کابرای پەڕتووکخانەم کردووەتەوە، بەڵام ئەوە فریام نەکەوت، ئەو مەڵایە، پێشووتر بەهۆی ئەوەی هەموو قورئانم لەبەربوو، (حافزالقورئان) بووم، منی لە هەموو فەقێکانی تر زیاتر خۆشدەویست و ڕێزی تایبەت و زیاتری دەگرتم، ئیتر هەستی کرد، من لەژێرەوە خەریکی خوێندنەوەی پەڕتووکی خەتەرم و دەست بۆ شتی لەخۆم گەورەترو ترسناک ، لەبەرانبەر ئەقیدەی کاکە مەلا دەبەم، لێم کەوتە تالوکەو تەشەنوجات لەنێوانمان درووست بوو، هێدی هێدی جاڕی ڕقیدا لەدژم و بیانووی پێدەگرتم و ناڕاستەوخۆو بەتەوریەو کینایە پێی دەوتم شەماڵ خۆت هیلاک مەکە، تازە کار لەکار ترازاوەو تۆ لەچاوەکانی مندا، ئەو شەماڵە حافزولقورئان و فەقێ حیزبی و کوڕە دیندارەی پێشووترنیت و ئیتر تۆ جێگات لێرە نەماوە!
ناچار لەوێش سەرەنجام بەناوی ترەوە دەرکرام، وەلێ لەمافقەتدا فاکتەرو پاساو هۆکارو عنجەتی سەرەکی پشت دەرکردنەکەم هەردووک پەڕتووکەکەبوون و ئینجا دواتر فەقێکانی لە ڕێگەی فەقێیەکیترەوە، لێ ئاگردارکردمەوە کە نەکەن توخنی شەماڵ بکەون! ، چونکە تووشی لادانی فیکری و نەخۆشی فیکری بووەو سیستەمی ئەقڵ و بیرکردنەوەی بە خوێندنەوەی پەڕتووکی ئەقڵانی و فەلسەفی تێکچووەو کوڕێکی خەتەر و فەقێیەکی بەعیلمانی بووی گومڕایە.
بەڵێ هەر بەڕاستیش مەلا ڕاستیکرد، من دوای ئەوەی «ڕێگا ڕاستەکان»و پەڕتووکەکانی تری عەبدلکەریم سروشم خوێندەوە، تووشی گۆڕانی فیکری بووم و بووم بەعیلمانی و دەستبەرداری دۆگمەکانی پێشووترم و ئەقڵیەتی ئیسلامی سیاسی بووم و تێگەیشتم کە ڕێگاڕاستەکان، تەنیا پەڕتووکی «أصول العشرین»ەکەی حەسەن بەنناو و مافیقەتیش تەنیا لە مزگەوتەکەی کاکە مەلاو لای مەلا نییە.بەڵێ من شێت بووم و ئەقڵ تێکچوو بیرکردنەوەم ئاڵۆزبوو، چونکە «ڕێگا ڕاستەکان» پێی وتم مەولانا وتەنی ڕاستی جامێک بوو، شکاو هەرکەسە و پارچەیەکی بەرکەوت.
بەڵێ من گومڕاو شێت بووم، چونکە پێمگوتن «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت تەنیا ڕێگایەک ڕاست نییەو ڕاستی تاپۆی تاقە ڕێگایەک نییە، ڕاستی بەتەنیا موڵکی ئایینێک و باوکی گرووپێک نییە، مافیقەت مۆنۆپۆڵی فیرقەقەکی ناجیەو تایەفەیەک نییە، خوداوەند بەتەنیا هی کۆمەڵە کەسێک و لایەنگری چینێک لە دژی ئەوانیتر نییە، تەنیا ئایینێک و مەزهەبێکیش ڕاست نییە، ئایینی خوداوەند عیشق و خۆشەویستییە، تەنیا مزگەوت، یاخود کلێسا، یان مەعبەدو ئاشتەگا هی خوداوەند نییە، خودا ئایینێکی دیاریکراویشی نییە، ڕێگای دۆزینەوەو چونە لای خوداوەندو گەیشتن بەو زاتە، تاقە ڕێگایەک نییە، ڕێگاکان زۆرن، بەقەت ئەستێرەی ئاسماکانن، ڕێگای لێبوردەیی، ژینگەپارێزی، مرۆڤ دۆستی، نەتەوەپەروەری، خۆشەویستی، ژیان دۆستی، ئاژەڵدۆستی، باوەڕبوون بە مافەکانی ژن، ڕێزگرتن لە ئازادییەکانی مرۆڤ، پێکەوەژیان و ژیان دۆستی، پلورالیزیمی ئایینی، تولەرەنس، باوەڕبوون بە برایەتی گەلان و مافی چارەنووس و دەوڵەت و ئیرادەی نەتەوەکان و دەستوەرنەدان لەتایبەتمەندی و ژیانی ئەوی تر، خەڵک نەترساندن، ئەوانەو سەتان و هەزاران ڕێگای تر، ڕێگەی ڕاستن، ڕێگەی گەیشتن بە خوداوەندن.
بەڵێ من کەتەلۆکی ئەقڵ و سیستەمی بیرکردنەوەم ئالۆزبوو، چونکە وتم «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت سەربڕینی مرۆڤ و ئەتکردنی مافەکانی ژن و بێ ڕێزیکردن بە یەکسانی جێندەری ، بێڕێزی کردنە بە درووستکراوەکانی خوداوەند و بە گەوهەری ژیان، ڕێزنەگرتن لەجیاوازیەکان و قبووڵنەکردنی ڕەخنە و بەتابووکردنی مۆزیک و بەحەرامکردنی هونەر و سانسۆرکردنی بیری ئازادو قەدەغەکردنی خوێندنەوەی پەڕتووکیترو ترسان لە ئازادییەکان، سووکایەتی کردن بەدیموکراسی و ناحاڵی بوون لەسیکولاریزم و بەهەڵە تەرجەمەکردن و شلۆڤەکردن و، یەکسان و هاوتاکردنی عیلمانییەت بە بێ دینی و دژایەتی کردنی ئایین و ئیلحاد بوون و ، کفرکردن بە چەمکی مەدەنییەت، بێ ڕێزیکردنە لەهەمبەر ڕاستییەکان.
بەڵێ من گومڕاو شێت بووم! چونکە پێم گوتن«ڕێگاڕاستەکان» پێمان دەڵێت پلورالیزم حەتمیەتێکی وجودی و زەروریە، دژایەتی کردنی فرەیی و ڕەتکردنەوەی پێکەوەژیان، بەکۆیلەکردن و کەنیزەکردنی مرۆڤەکان ، مۆنۆپۆڵکردنی ڕاستییەکان و بانگەشەکردن بۆ تاقە ڕێگەیەکی ڕاست و خەڵک ترساندن بە دۆزەخ و باوەڕنەبوون بەخۆشەویستی نێوان مرۆڤەکان، دەمارگیری ئایینی و ڕقی مەزهەبی، ڕۆنانی دەوڵەتی سیوکراتی و درووستکردنی حیزبی ئایینی و دامەزراندنی ئەنجوومەنی سیاسی بۆ ئایین و مەکتەب سیاسی بۆ خوداوەند، ڕێگای خوداوەندو ڕێگای ڕاستی نین، ڕێگای چونە بەهەشت و ئایینی خوداوەند نین.
بەڵێ من بووم و ئەقڵم تێکچوو هێزی بیرکردنەوەم لەدەستدا، چونکە پێم گوتن «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت سەبڕین، کوشتن و تیرۆر، ڕیشی درێژ و شەڕواڵی کوورت، ڕێگای ڕاستی و ئایینی خوداوەند نییە، ئایین و ڕێگای ڕاستی، عەدالەت و پلورالیزم و ئازادیە، ویژدان و مرۆڤ بوون، لێبووردەیی و ئاشتییە.
بەڵێ من گومڕابووم چونکە «ڕێگا ڕاستەکان» فێری کردم، تەنیا لەجوغزێکی تەسک و پەنجەرەیەکی داخراوەوە، لەڕاستی نەڕوانم، بەڵکوو لەهەزار گۆشەو ڕێگاوە لەڕاستییەکان بڕوانم و هیچ ڕاستییەک وەکوو یەقین و ڕاستی وەرنەگرم، تا بەفلتەری گومان ن بۆتەی ئەقڵ و پارزینگی مرۆڤایەتی و ڕێگای خۆشەویستی دانەبەم.
بەڵێ من سەرگەردان و گۆمڕابووم، چونکە پێم گوتن «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت ئەوەی ئێوە بەڕێگای ڕاستی بەخەڵکتان ناساندووەو ئەو ڕاستییە موزەییەفەی ئێوە بەناوی ڕاستییەوە، دەرخواردی دەوێشەکانتانی دەدەن و بەوانیتری دەفرۆشنەوە، ئەوا هەرگیز ڕێگای ڕاستی نییە، بەڵکوو ئەوە ڕێگای تاریکی و ئەهریمەنە، ڕێگای سەرلێشێواوی و نەزانینە، ڕێگەی خوڕافەو سەرگەردانییە، ڕێگەی ناشرین کردن و تێکدانی ژیانە، ڕێگای هەڵوەشاندنەوەی یاسای سرووشت و بەڕەواژوکردنی ڕاستییەکان و وێرانکردنی بەهاکانە، ڕێگای دووپارچەکردن و سەت پارچکردنی مرۆڤ و ئەتکردنی مرۆڤایەتی و گەڕانەوە بۆ دواوەو دابڕان لەشەمەندەفەری شارستانییەت و دژایەتی کردنی جوانییەکانە.
بەڵێ من عیلمانیەکی شێت و فەقێیەکی خەتەرناک بووم، چونکە پێم گوتن «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت جاڕدانی جەنگی پیرۆزو بەرپاکردنی فتوحات و فەتحکردن (داگیرکردن) ی جوگرافیای گەلان و خاکی وڵاتان، بەپاساوی ئایین و بەناوی خوداوەندو بە بەعەرەبکردنکردنی ناوزمان و کولتووری نەتەوەکانی تر لەژێر پەردەی پیرۆزی و ئاییندا، دابەشکردنی دنیا بەسەر دوو بەرەدا (دارلکفر ودار الٳئیمان) و خەڵک بەسەر بەرەی:
-بڕوادارو بێ بڕوا
-ڕەش و سپی
-ڕێگەی ڕاست و هەڵە
-بەهەشتی و دۆزەخی..تاد. ڕێگەی خوداوەند و ڕێگای ڕاستی نین، بەڵکوو «ڕێگا ڕاستەکان».پێمان دەڵێت خوداوەند چاکەی بۆ مرۆڤەکان دەوێت، داوای خۆشەویستی و ئاشتی نێوان مرۆڤەکاندەکات، نەک یەکتری سڕینەوەو شەڕکردن و کوشتن و وێرانکردن، نەک بەعەرەبکردنکردن و ئەنفالکردن.
بەڵێ من تووشی لادانی فیکری ونەخۆشی فیکری بووم، چونکە پێم گوتن «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت قۆرخکردنی ڕاستییەکان و بەتەنیا بەڕاست زانینی ڕێگایەک بەڕێگای خوداوەندو ڕەتکردنەوەی هەموو ڕێگاکانی تر، جەهلی موڕەکەب و ناحاڵی بوونە لەڕاستی و ونکردنی ڕێگاکانە. ڕاسیزم بوون و نەخۆشی دەروونی و دەردو ژانە.
بەڵێ من فەقێیەکی یاخی و سەرلێشێواو بووم، چونکە پێم گوتنن «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت چیتر نابێ بەتەنیا ئایینێکی دیاریکراو بانگەشەی قۆرخکردنی مافیقەتەکان بکات و خۆی لە هەموو مرۆڤایەتی بکات بەتاقە ڕێگای ڕاستی و داوا لە هەمووان بکات بەدەوریدا بخولێنەوەو تەوافی بکەن.
بەڵێ من گومڕا بووم و بەپەڕتووکی فەلسەفی و ئەقڵانی شێت بووم! چونکە وتم «ڕێگا ڕاستەکان». پێمان دەڵێت نەخێر، ئەوەی ئێوەبانگەشەی بۆ دەکەن و شەڕی لەپێناو دەکەن و خەڵکێکی پێ لەخشتە دەبەن و گەمژەدەکەن، ئەوە ڕێگای ڕاستی و ڕێگای خوداوەند نییە. ڕێگای ڕاستی ڕێگای خوداوەند لەیەککاتدا: ڕێگای: زەرەدەشت، گاندنی، بودا، مەسیح، حەزرەتی محەمەد، دالای لاما، ئۆشۆ، سوکرات، ئەدیسۆن، داروین دایکەتریزا، ڤۆلتێرو ماندێلا..تاد. هی هەموویانە...
بەڵێ من تووشی شێتی فیکری و پەتای فەلسەفەی هیومانیزم و ڕێبازی مرۆڤ بوون بووم! چونکە پێم گوتن «ڕێگا ڕاستەکان»، پێمان دەڵێت دەی چیتر دەستبەرداری فیقهی کلاسیکی و تێگەیشتنە دۆگماییەکان و تەفسیرە کۆن و مەزهەبەکانی سەربەچاخەکانی ناوەڕاست بن و واز لەشوێنکەوتەیی کوێرانەی ئەو تەفسیرە مێژوویی و ئایدیۆلۆژی و سیاسی و مەزهەبیە نامرۆڤانەیەی پێشووتر بێنن و وەرن با لەجیاتی ئەوەی، ڕێگای گەیشتن بەخوداوەند، لەپردێکی (سیرات) تەسک و باریک و ترسناکدا کوورتکەینەوەو خەڵکی بتۆقێنین و تووشی فۆبیاو کەوتنە خوارەوی سەر پردەکە بۆ ناو دۆڵەکانی دۆزەخ بکەین، وەرن با ڕێگاکانی سروش بەخەڵک بناسێنین و بەمرۆڤایەتی بڵێین هەر ڕێگایەک نەڕواتەوە سەر ڕێگای خۆشەویستی و مرۆڤایەتی، ئەوە ڕێگای خوداوەند و ڕاستی نییە، بەڵکە ڕێگای داڕمانی ئەخلاق و کەوتنی بەهاکانە، ڕێگای ونبوون و مردنی ویژدانە، ڕێگای ماڵوێرانی و نەمانە.
بەڵێ من تووشی بێ بڕوایی و کفرو لادان بوون بووم، چونکە کفرم بەبێ باوەڕیەکەی ئێوەو باوەڕە ساختەکەی ئێوەو ئایینزا نامرۆڤانەکەی ئێوە کرد و لە هەموو ئەو بتانەی کەئێوە لە بەردەم ناسینی خوداوەندو کرانەوەی ئەقڵ و ئازادی مرۆڤەکاندا قوتتانکردبوویەوە لامداو لەمەعبەدەکانتان یاخی بووم، ئەو مەعبەدانەی هەموو شتێکی تێدایە، تەنیا خوداوەندو مرۆڤایەتی نەبێت، تەنیا ویژدان و ئازادی نەبێت، بەڵێ من بووم پڕ بەگەرووم گوڕاندم و هاوارم کرد و وتم «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت وەرن بائیتر مرۆڤ بوون بکەین بەئایین و خۆشەویستیش بەڕێباز.
بەڵێ من بووم وتم «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت با لەبۆتەی ئەو تێگەیشتنە تەقلیدی و بۆماوەییە کلاسیکیەی کە بەمیرات لەباوانەوە بۆمان ماوەتەوە بێینە دەرو پێڕەوی لە ئایینێکی عیرفانی بکەین و لەسەر ئەزموونێکی ڕۆحی و عیرفانیانەو مەعنەویانە ئایینداری بکەین، ئاییندارێکی لیبڕالی و ئەقڵانی درووستبکەین، ئاییندارێک کە لەگۆشەیەکی ئەقڵانییەوە لەئایین بڕوانێت و خوێندنەوەیەکی لیبڕاڵیانە بۆ ئایین بکات و، دووبارە ئایین و لیبڕاڵیەت، ئایین و فرەیی ، ئایین و مافەکانی ژن، ئایین و پێکەوە ژیان ، ئاشتکەینەوە.
بەڵێ من بووم وتم «ڕێگاڕاستەکان» پێمان دەڵێت هێچ تێکەشتێک پیرۆزو هیچ شتێک لەسەرو ڕەخنە و خوێندنەوە نییە، هیچ ئایینێک بەتەفسیرێک قفڵنادرێت و هیچ تەفسیرێکش ئایین و کۆتا بڕیارنییە.
بەڵێ من بووم وتم «ڕێگا ڕاستەکان» پێمان دەڵێت ئەگەر پەیامبەر کۆتا پێغەمبەریش بووبێت، وەلێ تەفسیری موفەسیرو فقهی فەقێکان و گوتەزای کاهین و پیاوە ئایینیەکان، بۆ تێکستە ئایینیەکان، کۆتا بڕیاری و قفلی داخستنی دەرگای تێگەیشتنێکی نوێ و تەویل و خوێندنەوەیەکیتری تازەوجیاواز نییە.
بەڵێ من بووم وتم لەجیاتی خوێندنەوەی ڕێگایەک، وەرن با «ڕێگا ڕاستەکان» بخوێنینەوەو مرۆڤەکان لەسەت ڕێگا، لەهەزار ڕێگا، لەملیار ڕێگاوە، لەخوداوەند نزیکەینەوەو فێری ناسین و عیشقی خوداوەندو خۆشەیستی مرۆڤایەتی و ڕێگاکانی ڕاستیدان بکەین.
من بووم وتم ڕێگا ڕاستەکانی سروش تێگەیشنێکی ترو ڕوئیایەکی تازەو جیاوازە بۆ ئایین و، پێمان دەڵێت شتەکان ڕێژەیین، واز لەو نەخۆشی خۆبەزلزانی و تەنیابە ماف زانی و ڕاستی زانینە بێنن و لەو بورجی عاجی لوتبەرزی و جەهالەت وەرنەخوارو لەو تونێڵە تاریکەی داخرانی دیدگاو داتەپینی مرۆڤبووندا وەرنە دەر، جیهان زۆر لەو سنوورە تەسکەی بیرکردنەوەی ئێوە فراوانترو مرۆڤایەتی گەلێک لەو تێگەیشتە نزمەی ئێوە پیرۆزترو بەرزترو باڵاترە، کە ئێوە لەسۆنگەی کۆیلەبوونەوە دەیبینن..
بەڵێ من بووم، من، من، من [1]
ئەم بابەتە 278 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوینە - 10-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-11-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 278 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,477
وێنە 106,122
پەرتووک PDF 19,169
فایلی پەیوەندیدار 96,503
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!