پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,477
وێنە 106,122
پەرتووک PDF 19,169
فایلی پەیوەندیدار 96,501
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بیرەوە‌رییەکانی شیرین عەبادی (ئێرانی من)
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوە‌رییەکانی شیرین عەبادی (ئێرانی من)

بیرەوە‌رییەکانی شیرین عەبادی (ئێرانی من)
ناونیشانی بابەت: بیرەوە‌رییەکانی شیرین عەبادی (ئێرانی من)
ئامادەکردن: #هیوا ناسیح#

لە ماوەیەی پێشوودا ژیاننامە و بیرەوەرییەکانی ژنە نووسەر و یاساناس و چالاکوان، مامۆستای زانکۆکانی تاران وهەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی (شیرین عەبادی) م بە زمانی ئەڵمانی خوێندەوە، کە بە ناوی (ئێرانی من، ژیانێک لەنێوان شۆڕش و هیوادا) یە، ئەم پەڕتووکە کە نزیکەی 350 لاپەڕەیە بە ئینگلیزی بە هاوکاریی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی بەڕەگەز ئێرانی ئازادە مۆوڤانی نووسراوە و ساڵی 2006 لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە.
ئەم ژنە بوێر و ئازایە، وەک بیرمەند و خەباتگێڕێکی جیهانی، که بووەتە یەک لە ژنە ناودار و کاریگەرەکانی مێژووی ئێران و ناوچەکە، هەروەها یەکەم ژنە دادوەر لە مێژووی ئێراندا، ساڵی 2003 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ، وەک پێزانینێک بۆ ئەو خەبات و کۆششەی لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراتییەتدا ئە‌نجامی داوە، پێ دەبەخشرێت، بەمەش د‌ەبێتە یەکەم ژنە موسوڵمان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا کە بووەتە خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
ئەم پەڕتووکە بریتییە کە چەند بەشێک، کە لێرەدا بە کوورتی باسیان دەکەم:
پێشەکی، لێرەدا باس لەو ڕووداوە سەیر و تراژیدییە‌ دەکات کە لە ساڵی 2000 دا ڕوویدا، لەو ساڵەدا کە ئەم وەک سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە تیرۆری ئەو کەسایەتییانەی هەمان ساڵ لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجام دراون دەکات، کە ناسراوە بە تیرۆری زنجیرەیی (قتلهای زنجیرەیی) . ئەم کاتێک لەگەڵ تیمەکەدا زۆر سەرقاڵی پشکنین و لێکۆڵینەوەن لەو بەڵگەنامانەی دەستیانکەوتووە، تا ئامادەی بکەن بۆ دانیشتنی دادگاکە. لە پڕ لەنێو ئەو سەدان لاپەڕە‌یەی لەبەردەستیدان چاوی دەکەوێتە سەر گفتوگۆیەکی تۆمارکراو، کە پێدەچێت بە بێتەل یان تەلەفۆن بێ، لەنێوان لێپرسراوێکی بەرزی دەزگای هەواڵگری (اتلاعات)ی دەوڵەت لەگەڵ یەکێک لە ئەنجامدەرانی تیرۆرەکاندا ڕوویداوە و تۆمارکراوە. لەوێدا لێپرسراوی باڵا بە بکەرەکە دەڵێت „کەسی داهاتوو، کە دەبێت تیرۆر بکرێت شیرین عەبادییە!“ ...هتد. شیرین کە چەندان جاری تر هەڕەشەی لێکراوە و تۆمەتبارکراوە، لێرەدا تووشی شۆک دێت، باس دەکات، چۆن خۆی و هاوڕێ پارێزەرەکانی لەگەڵ ئەو بەڵگەنامە چاوەڕواننە‌کراوە بەرخورد دەکەن.
گەنجێتی لە تاراندا، ئەم کە لە ساڵی 1947 لە هەمەدان لە دایکبووە، منداڵی و قۆناغەکانی خوێندنی لە تاراندا بەسەر بردووە، باس لە ژیانی منداڵی و گەنجێتی و ئینجا خوێندکاریی لە زانکۆی تاران و بەشداریی کاریگەرانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەوکاتی زانکۆی تاران دژ بە ڕژێمی شا دەکات.
دۆزینەوەی داد (عەدالەت) ساڵی 1969 بەشی یاسا و دادوەریی تەواو دەکات. هەمان ساڵ لەگەڵ هاوڕێیەکی پیاوی بەناوی (جەواد تەڤاس) کە کەسێکی ڕووناکبیرە هاوسەرگیریی دەکات. لە ساڵی 1975 دەبێتە یەکەم ژنە دادوەر لە مێژووی ئێراندا. دواتریش دەبێتە سەرۆکی دادگای باڵای تاران.
تامی تاڵی شۆڕش، کە مەبەست لێی شۆڕشی گەلانی ئێرانە 1979 دژ بە ڕژێمی شاهەنشاهی کە دوو هەزار ساڵ بوو حوکمی ئێرانی دەکرد. بە درێژی باس لە دیوی ناوەوەی شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە ڕژێمی شا، وە ڕۆڵی خومەیینی وەک ڕابەرێکی کاریزمی لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە پاریسەوە بۆ تاران وە هاتنەوەی ناوبراو و هەڵاتنی شا. ئەو‌ەی جێگای سەرنجە لێرەدا، کاتێک شا بۆ دامرکاندنەوە‌ی خۆپیشاندانەکان و ڕازیکردنی خەڵکی ناڕازی هەندێک چاکسازی لە ئاستی باڵادا جێبەجێ دەکات، خومەیینی لێدوانێک دەدات، که ئەوکات هێشتا هیچ پلەیە‌کی باڵای نەبووە و شۆڕش لە گەرمەیدا بووە، دەڵێت „ شا خۆی هەر دەبێت بڕوات! “، ئیتر ئەمە دەبێتە درووشمێکی سەرەکی خۆپیشاندەران و ....هتد. دواتر دێتە سەر بەرتەسککردنەوەی ئازادییە تاکییەکان و فەرزکردنی حیجاب و چە‌سپاندنی بنەماکانی ڕژێمی ئیسلامی و (ویلایە‌تی فەقیه) . کە ئەم دژی ئەمانە بووە. هاوکات باس لەوە دەکات لە ئەنجامی ئەو ڕێکار و یاسایانەدا ئەم وەک مێینەیە‌ک لە کارەکەی وە‌ک دادوەر لادەبرێت، چونکە بە پێی پرەنسیپەکانی ئەو ڕژێمە نابێت ژن دادوەر بێت، تا دەگات بەوەی دەیکەن بە سکرتێرە لە هەمان فەرمانگەی دادوەریی باڵا، کە خۆی دادوەر و سەرۆکی فەرمانگە بووە تێیدا، ئەمەش وەک سووکایەتی و بێرێزییە‌ک دەبینێت و لە ئەنجامدا واز لە کارەکەی دەهێنێت. له و کاتانەدا باری دارایی خێزانەکەیان ئەوەندە خراپ دەبێت، دەڵێت وەک شکاندنی ڕۆتین، جاروبار خواردنی خێزانی لەدەرەوەی ماڵ، که پێی ڕاهاتبوون، کاتێک دوو کچەکەی (نیگار و نێرگس) وەک دوو منداڵی نازدار داوا دەکەن بچنە ڕیستورانتێکی دەرەوە وەک جاران نان بخۆن، دەڵێت: خواردنێکی تۆزێک تایبەتم درووست کرد و لە گۆشەیەکی ماڵەکەماندا مێزم ڕازاندەوە و له سەر دیوارەکە دەمنووسی (ریستورانتی شیرین) ، دەمگوت، فەرموو وەرن بخۆن، ئێوە لێرە داوەتی منن. تا هەندێک فەرامۆشیان بێت. تا دەگات بەوە‌ی نووسینگەی پارێزەری دادەنێت وەک سەرچاوەی بژێوی. زۆربەی ئەو کەیسانەی تایبەتن بە ژنان و منداڵان وەردەگرێت و لە هەندێکیاندا بێ هیچ بەرانبەرێک و بە خۆڕایی داکۆکییان لێ دەکات. بە تایبەت قوربانییانی خوار 18 ساڵ و هەروەها بێوەژنانی جەنگ. لە ئەم کەیس و تاوانانەدا‌ زۆرجار لەگەڵ قوربانییەکاندا گریاوە و خۆبەخشانە کاری بۆ کردون.
ئێران لە جەنگدا، لەم بەشەدا باس لە هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێراق و ئێران لە دەکات، کە بە هێرشێکی سوپایی فراوانی ئێراق بۆ ناو سنووری ئێران دەست پێ دەکات. تا دێتە سەر بردنی بە کۆمەڵی گەنج و لاوانی ئێرانی بەرەو بەرەکانی جەنگ، هەروەها داگیرکردنی شاری ستراتیژیی خوڕەمشەهر لەلایەن ئێراق و دواتر هێرشی خوێناوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کە نزیکەی 100 هەزار کەسی تێدا کوژرا، بە جۆرێک له لایەن خومەیینییەوە شارەکە ناو دەنرێت شاری خوێن (خونشەهر) . هەروەها باس لە هێرشی کوێرانە و ڕۆژانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراق بۆ شار و ناوچە مەدەنییەکانی ئێران دەکات. هەر له و کاتانەدا سەرکوتی سیاسی و تەسکبوونەوەی پەراوێزی ئازادی کاری سیاسی زۆر کەم دەبێتەوە، لێرەشدا چیرۆکی تراژیدی (فوئاد) ی لاو، کە شوبرای بووە و خوێندکار بووە لە تاران باس دەکات، کە گرتن و حوکمدان و دواتر له سێدارەدانی بە بڕیاری کەسیی خومەینی لەگە‌ڵ 4 بۆ 5 هەزار زیندانی سیاسی تردا، لە کۆتایی جەنگەکەدا، کە گەورەترین کۆمە‌ڵکوژیی بووە لە مێژووی خوێناوی ڕژێمی ئیسلامیدا، هەر لەسەر ئەم کەیسە‌شە کە سەرۆککۆماری ئێستای ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی تۆمەتبارکراوه، ‌ وەک دەوترێت یەکێکە له ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە گەورەیە.
هەر لەم بەشەدا باس لە کیمیابارانی #هەڵەبجە#ش دەکات. دواتر دێتە سەر ئەنجامگیری جەنگ، دەنووسێت: هەردوو وڵات باسیان له ‌بردنەوەی جەنگی هەشت ساڵە دەکرد، بەڵام له ڕاستیدا تەنیا بازرگانە‌کانی جەنگ و کۆمپانیا ئەمریکی و ئەوروپییە‌کان بوون بە فرۆشتنی چەک و جبەخانەی جەنگی بردیانەوە. لە باسی زیانەکانی جەنگەکەدا دەڵێت: ئەنجامەکەی، کوشتنی نزیکەی میلیۆنێک مرۆڤ، 100 هەزار دیلی جەنگی، 2 میلیۆن و نیو پەناهە‌ندە، هەروەها تەنیا لە بواری نەوتدا ئەو دوو وڵاتە زیانی 500 ملیار دۆلاریان بەرکەوت!
ناوبراو ساڵی 1994 لەپاڵ کارەکانی خۆیدا وەک پارێزەر و مامۆستای یاسا دەزگایەک بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان دادەمەزرێنێت (منداڵپارێز) . دواتر و ساڵی 1996 لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومەن ڕایتس ۆچ) ەوە خەڵات دەکرێت.
دواتر دێتە سەر مردنی خومەیینی کە ڕژێمی ئێران ناوی ناوە (ڕابەری بێبەشە‌کانی جیهان) و ئەو پێشوازییە بێوێنەیەی مەراسیمی ناشتنی تەرمەکە‌ی ناوبراو، و تەنانەت پەلاماری تابوتەکە‌ی و دڕاندنی کفنەکە‌ی (لە خۆشەویستیدا) کە زۆرترین دەنگدانەوەی لە میدیا جیهانییەکاندا بەدوای خۆیدا هێناوە.
ناوبراو بەشێکی تایبەتی تەرخانکردووە بۆ باسی تیرۆری ڕژێمی ئیسلامی بە ناوی (تیرۆر و کۆمارەکە) ، لەوێدا باس لە سەردەمێک دەکات ساڵی 1997 کاتێک عەلی فەلاحییان وەزیری ئیتلاعات بووە، کە چۆن ناوبراو بە فەرمی له ‌دادگای باڵای بەرلین لەسەر کەیسی ڕیستورانتی میکونووس، کە دکتۆر سە‌عیدی شەرەفکەندی تێدا تیرۆرکرا بە تاوانکار دانرا.
دواتر باس لە تیرۆرە زنجیرەییەکانی کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنفکرەکانی تاران دەکات ساڵی 1998، کە له سەردەمی خاتەمی، کە خەڵکی ئێران هیوایەکی زۆریان لەسەری هەڵچنی بوو، که ڕیفۆرم بکات و وڵات بەرەو دیموکراتییەت و کرانەوە بەرێت، ئەنجام دران، تا دەگات بەوەی لەژێر فشاری زۆری ناوەوە و دەرە‌وەدا وەزیری ئیتلاعات دەست لە کار بکێشێتەوە.
لە بەشێکی تردا بە ناوی (چەکەرەکردنی هیوا) باس لە بەشداری 22 میلیۆن ئێرانی لە هەڵبژاردن و پشتیووانی بێسنووری خە‌ڵک دەکات بۆ خاتەمی. بەڵام دواتر هیواکان کاڵ دەبنەوە. لە بەشێکی تردا بە ناوی (لە زینداندا بەهۆی بیروڕای جیاوازەوە) لەسەر داکۆکی یاسایی له کەیسە سیاسییەکان و هەروەها جیاوازی بیروڕای لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا دەگیرێت و دەخرێته زیندانەوە و تەنانەت زیندانی تاکەکەسی و دواتر لە‌گەڵ دەرمانخۆر و ئالودەبوو و تاوانکارانی تردا لە زیندانی ناسراوی (ئەڤین) دا دەخرێتە ژوورەوە، نزیکی مانگێک دەمێنێتەوە.
هەر لەم پەڕتووکەدا باس له ‌دوو ڕۆژنامەنووس دەکات، کە یە‌کەمیان بە تەندرووستی خۆی و دووەمیان به ژیانی نرخی ئازادی و بیروبڕوای خۆیان دا. یەکەمیان ئەکبەرگەنجییە، کە لەسەر وتارێک ساڵی 2000 یەکەم جار دە ساڵ و دواتر کەمدەکرێتە‌وە بە شەش ساڵ حوکم دەدرێت، ئەویش لە زیندانی بەدناوی (ئەڤین) دا بەردەوام دەبێت لە‌ نووسین و سوورتر دەبێت لەسەر بیروڕاکانی تا دەگات بەوەی ماوەیە‌کی زۆر مان لە خواردن دەگرێت و له مەرگ نزیک دەبێتەوە، ئەو کە پوختەی بیروڕای خۆی بریتی دەبن له داواکاریی جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت. داواکاریی دەستکێشانەوەی ڕابەری باڵا و هەروەها بنیاندنانی سیستەمێکی دیموکراتی، لەژێر ئەشکەنجە و زینداندا پاشەکشە ناکات و تا کەیسەکەی لەسەر ئاستی جیهان دەنگ دەداتەوە.
دووەم کچە ڕۆژنامەنووسی ئازا زوهرا کازمییە، ناوبراو‌ ڕەگەزنامەی کەنەدی هەبووە و خۆشی ئێرانی بووە، کاتێک لە گەرمەی خۆپیشاندانەکانی زانکۆکانی ئێران ساڵی 2003 خەریکی وێنەگرتنی خۆپیشاندەران و گەیاندنی دەنگیان بووە بە جیهانی دەرەوە. لەوێ دوو مەئموری ئاساییشی ئێران داوای کامێراکەی لێ دەکەن، کە پێ دەچێت ژمارەیەکی زۆر وێنەی تێدا بووبێت. زۆری بۆ دەهێنن، ئەمیش بۆ ئەوەی وێنە‌کانی گرتونی وەک سەرچاوەی هەواڵگری بۆ ناسینەوەی خۆپیشاندەران و ڕێکخەران بەکارنەهێنن، دێت فیلمەکە لەبەرچاویان دەردەکات و دەیخاتە بەر خۆرەکە تا بسوتێت، ئینجا کامێراکەیان دەداتێ، لێی دە‌پرسن بۆ واتکردن، دەڵێت: ئاخر ئێوە دەتوانن کامێراکەتان هەبێت، بەڵام فیلمەکە هی منە! ئەمە پیاوەکانی ئیتلاعات زۆر بێزار و توڕەدەکات، پاش گرتنی ناوبراو ، ئەشکەنجەیەکی زۆر و بێبەزەییانە دەدرێت، تا لەژێر لێداندا گیانی دەبەخشێت. کە ئەم خۆبەختکردنە بەڕای من لوتکەی مۆراڵ و پیشەیی بوون و بوێرییه لە بواری ڕۆژنامەگەرییدا.
شیرین عەبادی هەردوو کەیسەکە وەردەگرێت و بەوپەڕی ئازایەتییەوە داکۆکیی لێ دەکات، لێرەدا دەڵێت (زوهرا یەکەم کەس نەبوو لەژێر ئەشکەنجەدا گیان بدات، بەڵام لەنێودەوڵەتیدا زۆر دەنگی دایەوە، منیش ویستم بە جیهان بڵێم چی لە ئێران ڕوودەدات و تا بۆم بکرێت ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی کارەسات بگرم) . ئەو کەیسە وا دەکات ماوەیەک گرژییەکی زۆر دەکەوێتە نێوان کەنەدا و ئێرانەوە، تا دەگات بەوەی لەژێر فشاردا جێگری سەرۆکی ئێرانی ئەوکات (عەلی تەباتەبایی) ناچار بە لێدوان دەکات و دانی پێدا دەنێت، که زوهرا له ژێر لێداندا کوژراوە!
له کۆتایی پەڕتووکەکەیدا دێتە سەر باسی هەڵبژاردن و پێدانی خەڵاتی نۆبڵ پێی، کاتێک ئەم لەگەڵ یەک لە کچەکانیدا لە پاریس دەبێت بۆ بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی، هەواڵەکە‌ی پێ دەگەیەنن. دیارە دەستەڵاتدارانی ئێران زۆر پێی قەڵس دەبن. کەچی سەیر ئە‌وەیە کە هەواڵەکە بڵاو دەبێتەوە، باڵوێزی ئێران لە فەرەنسا پەیوەندی پێوە دەکات و پیرۆزبایی لێ دەکات! هۆڵێکیشی بۆ دەگرن بۆ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، باڵوێزیش دوو کارمەندی بۆ لا دەنێرێت و قورئانێکی بەدیاری بۆ دێنن! دیارە ئەم ڕەفتارانەی پێ سەیر دەبێت، چونکە چی خراپە پێیان کردووە، لە هەڕە‌شە، زیندانیکردن، دەرکردن لەکار و سووکایەتی و ..هتد. لە لایەکی ترەوە خاتەمی سەرۆکی ئەو کاتی ئێران بۆ کەمکردنەوە لە بایەخی ئەو ڕووداوە لە وڵامی ڕۆژنامەنووسێکدا دەڵێت: نۆبڵی ئاشتی هیچ گرنگی نییە، نۆبڵی ئەدەب بە ڕاستی گرنگە!
ئینجا دێتە سەر گەڕانەوەی بۆ ئێران و ئەو پێشوازییە بێ وێنەیەی لەلایە خە‌ڵکی تارانەوە لێی کراوە، ناوبراو ڕازی نابێ بە بەشی کەسایەتییە گرنگەکاندا (VIP) دا بێتە ژوورەوە! لە فڕگە جێگری سەرۆک ئێران و وتەبێژی فەرمی حکومەت له پێشوازیدا دەبن، جگە لەمە نەوە‌یە‌کی ئیمام خومەیینی ئەڵقەیەکی گوڵی ئۆرکیدیا دەخاتە ملی. کە دەڵێت بە سەدان هەزار کەس شەپۆلی دەدا، بڕوام بە چاوەکانم نەدەکرد، نەک ناو فڕگە‌ بەڵکوو ڕێگای تارانیش بەرەو ئەوێ بەهۆی پێشوازیکەرانەوە دادەخرێت و ناچار فڕگە‌ی تاران سەرجەم گەشت و فڕینەکانی ئەو شەوە هەڵدەوەشێننەوە.
له دوا بەشی پەڕتووکەکە‌یدا پوختەی بیروبۆچون و فەلسەفەی خۆی لەسەر کێشە‌کانی ئێران بەتایبەتی و ململانێی ئەمریکا و ئێران بە گشتی دەخاتە ڕوو، لێرەدا ڕ‌ەخنه لە سیاسەتی هەردوو ئەمریکا و ئێران دەگرێت و پێی وایە، تا ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا بیانەوێت بە هێزی سەربازیی گۆڕانکاری له ئێراندا بکەن، ئەوا ڕژێمی ئێران سوودی لێ دەبینێت و وەک پاساو بۆ سەرکوتکردنی هەر خەڵکێکی نەیاری خۆی لە ناوخۆ بەکاری دەهێنێت. ئەم لای وایە، کە ڕێگای خەباتی مەدەنی و دیموکراتی، هەرچەندە ڕێگایەکی درێژە و وە حەوسەڵەی زۆر و قوربانیدانیشی دەوێت، و هێواش و لەسەر خۆیە بۆ گۆڕانکاری، بەڵام تەنیا و باشترین ڕێگەیە بۆ گۆڕانکاری لە ناوخۆدا. دەشڵێت تەنیا وڵاتان فشاری سیاسی لە ئێران بکەن لە بواری پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە تاکییەکان ئەمە بەسە بۆ ئەوان.
بە‌ڕای من سەر‌ەڕای ئازایی و بوێری ئەم ژنە و خەباتی بێوچان و نەپساوەی لەپێناو مافی ژنان و منداڵان و ئازادی و دیموکراتییدا، کە جێگەی ڕێز و پێزانینە، بە‌ڵام ئەو ڕەخنەیەی لەم پەڕتووکەیدا دەکرێت لێی بگرین، ئەوەیە که ناوبراو، وەک ڕۆشنبیرانی تری فارس، زۆر پان ئێرانییانە بیر دەکاتەوە، هیچ باس لە مافە سیاسی و کولتوورییەکانی کەمە نەتەوەکانی دی ئێران، وەک کورد، عەرەب، ئازەری و بلوچی ناکات. جگە لەوەش هیچ باس له چەوساندنەوەی ئەو نەتەوانەش ناکات بۆ ئازادی و مافەکانییان، کە چییان بەسەر هاتووە لەژێر دەستی ئەم ڕژێمەدا. بۆ نموونە خومەیینی لە ناوەڕاستی مانگی ئابی 1979 فەتوای جیهادی لە دژی کوردانی ڕۆژهەڵات دەرکرد وەک کافر ناساندنی و سەر و ماڵیانی حەڵاڵ کرد، کەچی ئەم بە دێڕێکیش باسی نەکردووە. پاشان دەکرا بۆچوون و دیدی خۆی، وەک بیرمەند و کەسێکی ناودار و ناسراو له ئاستی جیهاندا، بۆ چارەسەریی ڕیشەیی کێشەی ئەم گەلانە بخانە ڕوو، بۆ نموونە، فیدراڵی یا کۆنفیدراڵی و شتی وا.
ئەم پەڕتووکە زۆر گرنگە بکرێتە کوردی، تا خوێنەرانی کوردیش شارەزای دیوی ناوەوەی ڕووداوەکانی ئێران بە گشتی و تاران بەتایبەتی ببن، هەروەها ئەم ژنە بناسن،
تێبینی:
· سەرچاوە: Mein Iran, Shirin Ebadi, Ein Leben zwischen Revolution und Hoffnung, Deutsch von Ursula Pesch, 2007, Deutschland, erste Auflage, ISBN 978-442-36714-X
· شیرین عەبادی له پەڕتووکەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ناچاری نەبێت، تا بکرێت مرۆڤ وڵاتی خۆی بە جێنەهێڵێت، بۆیە خۆی سەرەڕای ئەو هەموو فشارانەی لە سە‌ری بوو، تا ساڵی 2009 مایەوە، ئەوکات کۆچی کرد بۆ بەریتانیا و ئێستا لەوێ دەژی. ڕژێمی ئێران تەنانەت مێدالیای نۆبڵەکەشیان لێ زەوت کرد!
· لە 11-12-2003 ناوبراو بە بۆنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبل پێی ئاهە‌نگێکی زۆر گەورەی لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج ڕێکخست، کە دەیان هەزار کەس ئامادە بوون. شایەنی باسە #تیپی مۆسیقای کامکاران#ی کوردی داوەتکردبوو، ئاهەنگەکەیان بۆ ساز کرد. لێرەدا لینکی چەند خولەکێکی ئاهەنگەکە دادەنێم.
https://www.youtube.com/watch?v=znLXS0w21VM
[1]
ئەم بابەتە 342 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 10-07-2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-11-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 11-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 342 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,477
وێنە 106,122
پەرتووک PDF 19,169
فایلی پەیوەندیدار 96,501
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.641 چرکە!