پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,446
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دۆن کیشۆت، پەرتووکە ئەفسوناوییەکەی جیهان
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دۆن کیشۆت، پەرتووکە ئەفسوناوییەکەی جیهان

دۆن کیشۆت، پەرتووکە ئەفسوناوییەکەی جیهان
ناونیشانی بابەت: #دۆن کیشۆت#، پەڕتووکە ئەفسوناوییەکەی جیهان
ئامادەکردن: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

یەکێک لە پەڕتووکە ناسراوەکانی جیهان ڕۆمانی دۆن کیشۆتەلە نووسینی نووسەری ئیسپانی میگێل دی سێرڤانتس. ئەم پەڕتووکە بە دایکی ڕۆمان دادەنرێت لە مێژوودا، لێرەوە ژانری ڕۆمان خۆی خستە ناو ئەدەبیاتی جیهانەوە. لەپاش ئەم ڕۆمانەش هەزاران ڕۆمانی تر چاپبوون، لێ هێشتا ئەم ڕۆمانە وەکوو خۆرێکی پرشنگدار لەناو پەڕتووکخانەی جیهاندا دەدرەوشێتەوە.
ئەم ڕۆمانە بەشی یەکەمی لە ساڵی 1605 دا نووسراوە بەشی دووەمیشی ساڵی 1615 چاپکراوە. هەرچەندە لە جیهاندا هێندەی ناوی ڕۆمانەکە ناسراوە، ناوی نووسەرەکە ناسراو نییە، دیارە لەمەشدا سێرڤانتس شانسی نەبوو، هەتا لەژیاندا بوو زۆر سوودی لێوەرنەگرت، لەپاش خۆشی، ڕۆمانەکە ناوبانگی لە نووسەرەکەی بردووە، ئەمەش بەدبەختییەکی ترە بۆ نووسەر.
ساڵی 2002 ئەکادیمیای نەرویژی ڕاپرسییەکی لە جیهاندا کردبوو لەبارەی بەهێزترین و مەزنترین پەڕتووکی ئەدەبی جیهان، ڕاپرسیەکە 54 وڵاتی گرتبووە، لەو ڕاپرسیەدا ڕۆمانی دۆن کیشۆت بە یەکەم دەرچوو، لە پێش کارەکانی دۆستۆیڤسیکی و مۆلێر ودانتی و شکسپیرەوە بوو.
هیچ پەڕتووکێک هێندەی ئەم پەڕتووکە کاریگەریی بەسەر کولتووری جیهان بەجێنەهێشتووە، هەتاوەکوو ئێستا 50 شاکاری موزیکی و 26 جار فیلمی لێدەرهێنراوە، چەندینجار لەسەر تەختی شانۆکانی جیهان نمایشکراوە، لەناو هونەری بالێتیشدا لقێک بەناوی بالێتی دۆن کیشۆتی دانراوە. تەنانەت کراویشە بە فیلمی کارتۆنی بۆ منداڵان. لە ڕووی ئەدەبیشەوە تەواوی ئەدیبانی جیهانی سەرسامکردووە. گەورە نووسەری ڕووسی دۆستۆیڤسکی لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە دەڵێت: سێرڤانتس قووڵترین و بەهێزترین نووسەری جیهانە، ئەم ڕۆمانەش دوایین وشە و جوانترین فکری مرۆڤایەتییە.
هەموو ئەمانە وامان لێدەکات کە لە بەردەم ئەم پەڕتووکەدا تێڕامانی قوول بکەین و بپرسین، هۆکاری ئەم هەموو کاریگەرییە گەورەیە چییە؟
پێشئەوەی دەستبکەم بە خوێندنەوەی ڕۆمانەکە، چەندین وتارم لەبارەیەوە بە زمانی ئەڵمانیی و عەرەبی خوێندبۆوە، ئەم هەموو وتار و لێکۆڵینەوە زۆرانە لەبارەی ئەم پەڕتووکەوە بووە مایەی سەرنجی زیاترم.
زۆر دەمێکە دەمویست ڕۆمانی دۆن کیشۆت ی نووسەری ئیسپانی سێرڤانتس بخوێنمەوە. ئەمساڵ چاپێکی عەرەبی زۆرباشم دەستکەوت، کە نزیکەی 970 لاپەڕەیە و هەردوو بەشەکەی تێدایە و لەلایەن نووسەری ناسراوی میسری عەبدولڕەحمان بەدەوی لە ئیسپانییەوە کراوەتە عەرەبی. بۆیە دەستمکرد بە خوێندنەوەی، نایشارمەوە چ لە ڕووی ناوەرۆک و چ لە ڕووی شێوازی نووسینیشەوە، زۆر جێژم لێبینی. ئەم ڕۆمانە کۆمەڵێک چیرۆکی سەیر و جوانی تێدایە، چەندین بەسەرهات و سەرکێشی تێدایە، جگەلەوەش زانیاری مێژوویی زۆر گرنگی تێدایە لەبارەی گەلانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتەوە.
دەستەواژەی دۆن کیشۆت زۆرجار بەرگوێمان دەکەوێت کە گوزارشت لە کەسایەتییەکی خەیاڵاویی، زۆرجاریش فشەکەر بەکاردێت. جگە لەوەش ئەم ڕۆمانە تەنیا لە بواری ئەدەبدا جێگەی خۆی نەکردەوە، بەڵکە لە بوارەکانی تریشدا کاریگەریی خۆی بەجێهشتووە بەتایبەتی لە بواری هونەری تابلۆکێشان، موزیک، ئۆپێرا، فیلم، شانۆ. جگەلەوەش زۆر نووسەری تر سوودیان لە حکایەتە جۆراجۆرەکان ناو ڕۆمانەکە وەرگرتووە و لە ڕۆمانەکانی خۆیاندا بەکاریهێناوە.
هەتاوەکوو ئەمڕۆ لە جیهاندا زۆر پەڕتووک و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە نووسراوەو هەر کەسە و بەپێی تێگەیشتن و جیهان بینی خۆی قسەی لەبارەوە کردووە، لێرەدا هەوڵ دەدەم تیشکێک بخەمە سەر ئەم ڕۆمانە مەزنەی جیهان، کە ماوەی 400 ساڵە، تەواوی جیهانی سەرقاڵ کردووە.
سەرەتا پێمخۆشە کەمێک باسی سرڤانتس و ئەو سەردەمە بکەم کە تێیدا ژیاوە، چونکە چ زەمەن و چ شوێنیش هاوکاریمان دەکات لەم نووسەرەو بەرهەمە جوانەکانی بگەین.
نووسەرێکی بەدبەخت
کاتێک سەیری ژیانی سێرڤانتسم کرد، بینیم وەکوو زۆرێک لە نووسەرانی تری جیهان، ژیانێکی زۆر ناخۆش و هەژار و بەدبەخت ژیاوە. هەژاریی، زیندان، ئاوارەیی، برسێتی، نەبوونی خێزانێکی بەختەوەر، کوولەمەرگی ژیاوە.
سێرڤانتس لە 29 ی سێپتەمبەری ساڵی 1547 لە شاری ئەلکالا دی ئیناریس لە ئیسپانیا لەدایک بووەو لە 22 ئەپریلی ساڵی 1616 لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە. هەرچەندە باوکی جەراحێکی ناودار بووەو دایکیشی لە بنەماڵەیەکی ئایینی بووە. پاشان دەچێت بۆ شاری ئیشبیلیە لە قوتابخانەی یەسوعییەکان ئایین دەخوێنێت.
سێرڤانتس سێ برای تری هەبووە. باوکی پێشتر ئامۆژگاری منداڵەکانی کردووە کە سێ ڕێگە هەیە بۆ گەیشتن بە مەزنیی و خۆشگوزەرانی: یەکەمیان کارکردن لە بواری سەربازیدا. دووەمیان، بازرگانی لەگەڵ هیندوەستان. سێیەمیان کڵێسە واتە ببیتە قەشە. سێرڤانتس یەکەمیان هەڵدەبژێرێت و دەبێتە سەرباز. گەرچی براکانی تری یەکێکیان کڵێسە هەڵدەبژێرێت، ئەوی تریشیان بازرگانی.
جێگەی ئاماژەیە لەکاتی باسکردنی حکایەتی دیلەکەدا لەبەرگی دووەمدا، هەمان حکایەتی ژیانی شەخسی خۆی بەکاردەهێنێت، بەڵام ناوەکەی گۆڕیوەو دەڵێت: پیاوێک هەبووە سێ کوڕی هەبووەو، ئەم ئامۆژگارییەی کردوون.
پاشئەوەی خوێندن تەواو دەکات، ئیسپانیا بەجێدەهێڵێت و دەچێت بۆ ئیتالیا. کۆمەڵێک هۆکار هەیە بۆ ئەم سەفەرەی، هەندێک سەرچاوە دەڵێن گوایە کێشەی شەخسی لەگەڵ کەسێکدا هەبووە، هەندێکی تر دەڵێن گوایە حوکمی یاسایی لەسەر بووە کە سزای 10 ساڵ بدرێت و دەستی بڕن. بۆیە ئەویش بڕیاریداوە ڕابکات.
بەهەرحاڵ سەفەری بۆ ئیتالیا لە ڕووی کولتوورییەوە سوودی زۆر لێوەرگرتووە، ئەو لە کاتێکدا سەردانی ئیتالیای کردووە، کە لە قۆناغی ڕێنانسازدا بووەو شارە گەورەکانی وەکوو فلۆرەنسا و ناپۆلی و ڤینیسیا و میلانۆی بینیووە. وەکوو خۆشی لە ڕۆمانەکەیدا دەڵێت: شاری ناپۆلی جوانترین و دەوڵەمەندترین شاری جیهان بوو. ل157 بەرگی دووەم. هەرچەندە ئێستا ناپۆلی یەکێکە لە شارە هەژارەکانی ئیتالیا. لە هەمانکاتیشدا فێربوونی زمانی ئیتالیا، دەرگایەکەی گەورەی بۆ کردۆتەوە تاوەکوو شارەزایی کولتووری دەوڵەمەندی ئیتالی بێت. ژیانی لە ئیتالیا، کاریگەریی گەورەی بەسەرەوە هەبووە و لە ڕۆمانی دۆن کیشۆتیدا ڕەنگدانەوەی گەورەی هەبووە.
لە ساڵی 1568 دەبێتە سەرباز و دواتریش دەچێتە کەشتیگەلی ئیسپانییەوەو بەشداری جەنگەکانی ئەم سوپایە دەکات دژی تورکە عوسمانییەکان، بەتایبەتی جەنگی لیپانتۆی ساڵی 1571. لەم جەنگەکەدا سوپای ئیسپانیا و ئەوروپییە هاوپەیمانەکانی جەنگەکە دەبەنەوە. ژیانی سەربازی لە ڕۆمانی دۆنکیشۆتدا ڕەنگدانەوەی گەورەی هەبووە.
دواتر کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا لە ڕێگەدا کۆمەڵێک کەشتی چەتەی تورکی دەیگرن و ماوەی پێنچ ساڵ لە جەزائیر وەکوو دیل و کۆیلە دەگیرێت. دواتر نامە بۆ کاتبی پادشا ڤلیپی ئیسپانیا دەنێرێت تاوەکوو فریای ئەو و 500 ئیسپانی تر بکەون، کە کەوتونەتە دەستی سوپای تورکەکان لە جەزائیر. سێرڤانتس ماوەی 5 ساڵ لە جەزائیر دەمێنێتەوە دواتر ساڵی 1580 لە ئەنجامی دانوەستانی شاندی ئیسپانیا، 500 ئۆقیە دەدەن بە حاکمی جەزائیر و ئازاد دەکرێن.
کاتێکیش دەگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا، سێرڤانتس هەژاریی و بێکاریی و برسێتی بەرۆکی دەگرێت و تامی ئازادییەکەی ناکات. پاشان دەچێتە شاری مەدرید لەوێندەر لەگەڵ کەنتالینا دی پالنتیوس خێزان پێکدەهێنت، بەڵام زۆر سەرکەوتوو نابێت و کێشەی زۆری دەبێت لەگەڵ ئەم ژنە. لەم ژنەش تاکە کچێکی دەبێت، بەداخەوە کاتێک ئەم کچەی گەورە دەبێت، ڕووبەروی سکانداڵێکی گەورەی یاسایی و کۆمەڵایەتی دەکاتەوە، ئەمەش هێندەی تر دەروونی ئەم کەڵە نووسەرە دەهەژێنێت.
سێرڤانتس وەکوو بەشێکی زۆری نووسەرانی جیهان، هەتا لەژیاندا بوو، هەژاریی و برسێتی، زیندان، دەربەدەریی زۆری بینیووە. ژیان زۆر بێرەحمانە بووە لەگەڵیدا، ئەم ئازار و مەینەتییانەشی، کاریگەریی گەورەی بەسەر شێوازی نووسین و بیرکرنەوەی ئەم نووسەرە هەبووە، بەتایبەتی لە ڕۆمانی دۆنکیشۆتدا، کە بە شێوازێکی گاڵتەئامێزی ڕەخنە لە کۆمەڵگەی ئیسپانی دەگرێت بەتایبەتی چینی دەوڵەمەند و پیاوانی ئایینی و دەسەڵاتدارانی میرو میرزادەکان.
ناوەرۆکی ڕۆمانەکە
ئەم ڕۆمانە باسی ژیانی نەجیبزادەیەکی ئیسپانی دەکات کە ناوی ئەلونسۆ کیشانویە کە تەمەنی سەرو پەنچا ساڵە لەگەڵ خوشکەزایەکیی و خزمەتکارێکی، لە گوندێکی هەرێمی لامنتشا دەژین، ئەم هەرێمە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئیسپانیا. ئەو خاوەنی کێڵگەیەکە و زەویوزاری هەیە و خەریکی کشتوکاڵ کردنە. ڕەوشی ژیانی باشە و کێشەی دارایی نییە، بەڵام کێشەی ئەم پیاوە ئەوەیە ماوەیەکی زۆر خەریکی خوێندنەوەی چیرۆکی سوارچاکیی دەبێت کە لەو کاتەدا واتە لە سەدەکانی 15 و 16 دا لە ئیسپانیادا زۆر برەویی هەبووە. ئەلونسۆ پاشماوەیەک بڕیارێکی شێتانە دەدات و ژیانێکی نوێ بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت.
پاشان دەکەوێتە حاڵەتێکی دەروونی خراپەوەو خۆی لێدەبێتە کەسێکی بەهێز و قارەمان کە ئەمەش لە ڕووی دەروونییەوە پێی دەڵێن شێتی خۆ بەگەورەزانین و نەجرسیەتێکی توندڕەوانە ئەو خۆی لێدەبێتە سوارچاکێکی ئازا و قارەمان و سەرکێش، کە دەیەوێت دژی ستەم وستەم بوەستێتەوە داکۆکی لە خەڵکی هەژار و ستەمدیدە بکات، هەر بۆیە بڕیار دەدات ماڵ و گوند بەجێبهێڵێت و دەستبکات بە گەڕان وپشکنین بەناو وڵات و دژی ستەمکاری بوەستێتەوە. لەمەشدا دراوسێیەکیی هەژاری دێتە ناو مەیدانەوەو بەشداری ئەم سەرکێشییە دەکات کە ئەویش سانشوا پانزا یە ، ئەمیش جوتیارێکی هەژارە لەگەڵ ژنەکەیی و کچەکەیدا ژیانێکی هەژارانە دەژین، بەڵام ئەمیش بە بڕیارە شێتانەکەی میرەکەی سەرسام دەبێت و دوای دەکەوێت، هەرچەندە ژنەکەی دژی ئەم بڕیارەیە.
ئەلونسۆ یەکسەر نازناوێکی نوێ بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت کە ئەویش دۆن کیشۆت، یان دۆن کیخۆت ئەمەش دەبێتە ناونیشانی ڕۆمانەکە. سواری ئەسپە پیرەکەی دەبێت کە ناوی ڕۆسینانتە و سانشواش بە سواری کەرەکەیەوە دوای دەکەوێت.
دۆن کیشۆت و سانشوای خزمەتکاری دەستدەکەن بە گەڕان بەناو شارو شارۆچکەکان و گوندەکانی ئیسپانیا و لەمەشدا ڕووبەروی کۆمەڵێک ڕووداوی سەیر و سەمەرە دەبنەوە. لە هەمووشی سەیرتر مێشک و دونیا بینینی دۆن کیشۆتە، کە دەتوانم بڵێم نزیکە لە شێتییەوە، لەم کاروانی گەڕانەدا ڕووبەروی کۆمەڵێک ڕووداو دەبێتەوە، لە هەموویان گرنگتر جەنگی لە دژی کۆمەڵێک ئاشی هەوایی پێی وایە ئەمانە کەسانی ئەفسوناوین و هاتون ئەم بکوژن، یان پەلاماردانی گاڕان و شوانەکانی پێی وایە ئەمانە سوارچاکن و هاتوون پەلاماری بددەن، یان ئازادکردنی کۆمەڵێک دزو چەتە، پاشئەوەی هەڵیدەخەڵەتێنن کە گوایە بەناڕەوا گیراوان، دواتریش کاتێک ئازادییان دەکات، دەستدەکەن بەدزین و ڕووتکردنەوەی ئەو. یان پەلاماردانی کاروانێکی پرسە ، پێی وایە پەلاماری لەشکرێک دەدات. یان هۆتێلێکی لێدەبێتە کۆشکی شاهانە و خۆشی بە ئیمپراتۆر دەبینێت، یان دەکەوێتە شەڕە شمشێر لەگەڵ دارودرەخت. هەموو ئەمانەش بەوپەڕی قەناعەتییەوە دەیکات و پێی وایە ئەمانە چیرۆکی هەقیقیین. لەمەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەو جەوە فەنتازیی و خەیاڵیەی دۆن کیشۆت تێیدا دەژی، هی کەسێکی ئاسایی نییە. ئەو هەمیشە لە خەیاڵیدا کۆمەڵێک شت درووست دەکات، کە زۆر دوورن لە ڕاستییەوە، خۆی لەمەدا قارەمانە و سوارچاکی یەکەمە.
دواتریش چیرۆکێکی خۆشەویستی خەیاڵیئامێزی بۆ خۆی درووست دەکات لەگەڵ ژنە گوندیەکی ئاسایی، کە لێیدەبێتە شازادە خاتوونێکی مەزن، ئەویش دەلسنیا دێل یویوسو دۆن کیشۆت لەمەشدا بەشێوەیەکی خەیاڵئامێزی عاشقی ئەم ژنە لادێیە دەبێت و لێی دەبێتە شازادە خانمێکی جوان و ناسک و نازدار، لەحاڵەتێکدا ئەو ژنێکی ئاسایی گوندییە. خۆشی لە دیالۆگێکیدا لەگەڵ خانمە دۆق هرموسا دەڵێت: خۆشم نازانم ئایا دەلسنیا بوونی هەیە یان نا، ئایا ڕاستییە یان خەیاڵییە، ئەم شتانەش پێویست ناکات هێندە لێی قووڵ بینەوە، بەڵام ئەوەی دەیزانم کە ئەو خانمە هەموو سیفاتکی جوانیی و باشی تێدایە کە دەبێت لە ژنێکدا هەبێت.ل 379 بەرگی دووەم.
پاشماوەیەک دۆن کیشۆت نامەیەک بۆ خۆشەویستەکەی دەنێرێت و خۆی دەداتە شاخێک و لەوێندەر کوڕێکی شێت دەناسێت کەبەهۆی چیرۆکێکی خۆشەویستییەوە ڕەوشی ژیانی تێکدەچێت، ماوەیەک لە ئەشکەوتێکدا خۆی دوورە پەرێز دەگرێت.
خودناسین
لە هەمووشی سەیرتر سانشۆی خزمەتکاریشی تووشی هەمان نەخۆشی میرەکەی دەبێت، کاتێک دۆن کیشۆت بەڵێنی پێدەدات کە هەموو ئیسپانیای لە پیاوخراپان پاکردەوە، بیکاتە والی دوورگەیەکی ئیسپانیا، ئەویش لەم خەونەدا دەژی. تا دەگەنە لای میرێک و کاتێک بەم حیکایەتەیان دەزانێت بە درۆوە سانشۆ دەکەنە والی دوورگەیەک، سانشۆش زۆر دڵی خۆشدەبێت، بەڵام دواتر پیلانێکی بۆ دادەنێن و گوایە لەشکری دوژمن دێتە دورگەکە، سانشۆش زۆر تێکدەچێت و دەترسێت، دواتر بڕیار دەدات کە بگەڕێتەوە بۆلای دۆن کیشۆتی ئاغای، چونکە بۆی دەردەکەوێت کە ئەو ئەهلی دەسەڵات نییە و ناتوانێت ببێتە حاکمی هیچ شوێنێک. ئەم خودناسینەش پەیامێکی گرنگی تری ڕۆمانەکەیە.
دوو هاوڕێی بەئەمەک
لە گوندەکەدا دۆن کیشۆت دوو هاوڕێی نزیکی دەبن، یەکێکیان قەشەیە ئەوی تریش سەرتاشێکە. ئەمان دەزانن کە دۆن کیشۆت لە ڕووی دەروونییەوە نەخۆش کەوتووە، هەوڵ دەدەن بە دوایدا بگەڕێن و وای لێ بکەن و بە هەر شێوەیەک بووە بیگرن و بیهێننەوە بۆ گوندەکەی خۆیان و دووبارە خەریکی ژیانی ئاسایی بێتەوە. لەمەشدا هەوڵ دەدەن کوڕێکی گەنج پەیدا بکەن کە لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بەهێزە، بە فێڵ دەیبەنە بەردەم دۆن کیشۆت و پێی دەڵێن ئەمە سوارچاکێکە دەیەوێت لەگەڵدا بێتە مەیدانی شمشێربازییەوە. یەکەمجار دۆن کیشۆت بەسەریدا سەردەکەوێت، بەڵام دوای ماوەیەکی تر ئەمان دووبارە هەوڵ دەدەنەوە بە شێوەیەکی تر فێڵی لێبکەن، ئەم جارە بە مەرجێک یارییەکە دەکەن، کە هەرکامیان دۆڕاندی دەبێت واز لە سوارچاکی بهێنێت. لە کۆتاییدا دۆن کیشۆت دەیدۆڕێنێت دووبارە لەگەڵ سانشۆ دەیگەڕێننەوە بۆ گوندەکەیان.
لە کۆتاییشدا دۆن کیشۆت دێتەوە هۆش خۆی، بەڵام هیچ سوودی نابێت چونکە لە کۆتایی تەمەنیدایە و ڕووبەروی نەخۆشییەکی قوورس دەبێتەوە و کۆچی دوایی دەکات.
شێوازی نووسین
ڕۆمانەکە بە دوو بەش نووسراوە، بەشی یەکەمیان لە 52 فەسڵ پێکهاتووە، ئەم بەشەیان ساڵی 1605 نووسراوەو چاپکراوە، بەشی دووەمیان کە زۆرترە لە 74 فەسڵ پێکهاتووە و ساڵی 1615 نووسراوە و چاپکراوە.
یەکێک لە خاڵە بەهێز و گرنگەکانی ئەم ڕۆمانە شێوازی نووسینییەتی، چونکە وەکوو پێشتریش ئاماژەمان پێکرد، ئەم ڕۆمانە دەبێتە سەرەتای نووسینی ڕۆمان لە هەموو جیهاندا. نووسەر بە پێچەوانەی چیرۆکەکانی سەدەی ناوەڕاستەوە کە زیاتر سیمایەکی حکایەتئامێز و فەنتازیی و خەیاڵ بەسەریدا زاڵبوو. بەڵام لەم ڕۆمانەدا نووسەر هەوڵیداوە زیاتر ڕیالیزم تێیدا زال بێت.
جگەلەوەش کۆمەڵێک تەکنیکی نوێی داناوە کە دواتر لە ژانری ڕۆماندا بەکاردێت بەتایبەتی تەکنیکی دیالۆگ، ڤرە دەنگی، وەسفکردنی پاڵەوان لە هەموو ڕوویەوە بەتایبەتی لایەنی دەروونیی و کۆمەڵایەتی، گرێی ئەدەبی، ڕەگەزی کتوپڕ. بوونی پاڵەوانی زۆر، مۆنۆلۆگ.
لە هەمووی گرنگتر دانانی ڕەگەزی ڤرە دەنگیی و گرێی ئەدەبییە، ئەمەش لە بەشێکی زۆری ڕۆمانەکەدا دیارە. لە زۆر حاڵەتەدا بەتایبەتی لەکاتی باسکردنی چیرۆکە زۆرەکانی ناو ڕۆمانەکە هەردوو ڕەگەزی گرێی ئەدەبیی و فلاش باگ بەکار دەهێنێت. بۆ نموونە لە فەسڵی 27 لە بەرگی یەکەم باسی حکایەتی کردینۆ و لۆسندەی خۆشەویستەکەی دەکات، بەڵام تەواوی ناکات تا لە فەسڵی 36 بەرگی یەکەم تەواوی دەکات.
خاڵێکی بەهێزی تری ئەم ڕۆمانە چۆنێتی داڕشتن و وەسفکردنی پاڵەوانی ناو ڕۆمانەکەیە، کە نووسەر زۆر بەجوانی باسی هەموو لایەنی پاڵەوانەکان دەکات، ئەم وەسفە وردەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێکی زۆری ئەو پاڵەوانانەی کە نووسەر باسی کردوون، لەژیانی تایبەتی خۆیدا بینیوین و مامەڵەی لەگەڵدا کردوون، بۆیە زۆرباش توانیویەتی لەناو ڕۆمانەکەیدا باسیان بکات.
قسەکردن لەگەڵ: خوێنەر
لەزۆر شوێندا نووسەر دەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ خوێنەران، ئەمەش جۆرێکی نوێیبووە لەو سەردەمەدا کە نووسەر لەگەڵ خوێنەردا قسە بکات. لەلایەکی ترەوە سێرڤانتس نووسەرێکی هەڵبژاردووە بۆ ڕۆمانەکەی کە ئەویش مێژوونووسێکی عەرەبە بەناوی سەیدی حامد بن الابل. من خۆشم لەم شێوازی نووسینە تێناگەم بۆچی نووسەر ئەم کارەی کردووە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا جۆرێکی نوێ بووە لە شێوازی نووسین.
دژایەتیکردنی ئەدەبی سوارچاکی سەدەکانی ناڤین
پەیامی سەرەکی ئەم ڕۆمانە هەر لەسەرەتاوە دیارە ئەویش دژایەتیکردنی ئەدەبی سوارچاکیی سەدەکانی ناڤینە. نووسەر هەوڵیداوە ئەوە پیشانی خوێنەر بدات، کە هۆکاری تێکچوونی باری دەروونی دۆن کیشۆت ئەو ئەدەبەیە کە لەو سەدەیەدا باوی بوو.
وەک پێشتریش وتم ئەم ڕۆمانە کۆتاییهێنا بە ئەدەبی سوارچاکی کە لە سەدەکانی ناڤیندا برەویی هەبوو، لە زۆرشوێنی ڕۆمانەکەشدا بە ڕاستەوخۆیی دژایەتی ئەم ئەدەبە دەکات.
بۆ نموونە لە زاری قەشەکەوە دەڵێت:
من ڕقم لە هەموو ئەدەبی سوارچاکییە و دەمەوێت هەرچی ئەو پەڕتووکانە هەیە کە لە پەڕتووکخانەکەی دۆن کیخۆتدا هەن، هەموویان بسووتێنم، ئەدەبی سوارچاکی زەرەری گەورە بە دەوڵەت دەگەیەنێت، هانی فەساد دەدات و لەدەستدانی کاتی خەڵکی دەکات، هەمووشیان لە ڕووی ناوەرۆکەوە یەک شتن، یەکێکیان بخوێنیتەوە دەزانیت ئەوانی تریش هەمان شتن، هەمووشی لە خورافاتی کۆن سەریهەڵداوە، چیرۆکەکانیان مایەی گاڵتەجارییە و هەموو ناوەرۆکەکانی مایەی پێکەنین و گاڵتەجاریە بەعەقڵی خەڵکی، چونکە هەموو چیرۆکەکان دوورن لەراستیی و واقیعەوە. ل133 . بەرگی دووەم
هەوڵی دزینی لەلایەن نووسەرێکی ترەوە
هەمیشە دزینی ئەدەبی کێشەیەکی گەورەی ناو جیهانی ئەدەب بووە. لەپاش تەواوبوونی بەشی یەکەمی ڕۆمانەکە، نووسەرێکی ساختەچی و نەیاری سێرڤانتس بەناوی ئەلونسو دی ئابیانیدا لە ساڵی 1614 هەڵدەستێت بە نووسینی بەشی دووەمی ڕۆمانەکەی دۆن کیشۆت. لەرێگەی ئەمەشەوە دەیەوێت ڕق وکینەی خۆی بە سێرڤانتس تەواو بکات، چونکە ڕۆمانەکەی بە زمانێکی زبر و قسەی ناشرین و سووک نووسیبوو. هەرئەمەش وا لە سێرڤانتس دەکات کە پەلە بکات لە تەواوکردنی بەشی دووەمی ڕۆمانەکە و لە ساڵی 1615 دا بەشی دووەم بڵاودەکاتەوە. جێگەی ئاماژەیە لە پێشەکی بەشی دووەمی ڕۆمانەکەدا، باسی ئەم هەوڵی دزینە دەکات لەلایەن ئەلونسو دی ئابیانیدا. هەرچەندە ئەم هەوڵە نەزۆکەی ئەو نووسەرە سەری نەگرت و جیهان تەنیا باسی پەڕتووکەکەی سێرڤانتس دەکات.
بابەتە گرنگەکانی ناو ئەم ڕۆمانە
ئەم ڕۆمانە جگە لە ڕووی ئەدەبییەوە لە ڕووی ناوەرۆکیشەوە قسەی لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ کردووە کە پەیوەنیان بە مرۆڤەوە هەبووە و نووسەر هەوڵیداوە قسەی خۆی لەبارەیانەوە بکات و لە پێش هەمووشیانەوە جەنگ و ئاشتی، ئازادیی و کۆیلایەتی، خۆشەویستی، ڕق و کینە، خودناسین.
نەخۆشی خۆبەگەورەزانین و لە وەهمدا ژیان
پەیامی سەرەکی ئەم ڕۆمانە باسکردنی ئەو کەسانەیە کە لە ڕووی دەروونییەوە دەکەونە حاڵەتێکی زۆر خراپەوەو وێنەیەکی شێواویان لەبارەی خودی خۆیانەوە هەیە و پێیان وایە کە کەسێکی مەزن و گەورەن و لە وەهمدا دەژین و ناتوان ڕووی ڕاستی خۆیان و دەوروبەر وەکوو خۆی ببینن. ئەمەش نەخۆشییەکی دەروونی زۆر خراپە، بەداخەوە بەشێکی خەڵکیش تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن بەتایبەتی سیاسەتمەدارەکان.
مرۆڤ
مرۆڤ دەبێتە چەقی بیرکردنەوەی نووسەر و لە زۆر شوێندا بەشێوەی جیاواز قسەی خۆی لەمبارەیەوە کردووە. بەتایبەتی لایەنی دەروونی گرنگی زۆری هەیە، چونکە ئەو حاڵەتەی دۆن کیشۆت، تووشی زۆر کەس دەبێتەوە کە پێی وایە کەسێکی مەزن و ئازا و قارەمانە، بەڵام لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نییە.
لە دیالۆگێکیدا لەگەڵ سانشۆی خزمەتکارییدا دەڵێت:
مرۆڤەکان سەر زەوی چوار جۆرن:
یەکەم: پێشتر خاوەنی هیج نەبوون دواتر دەبنە خاوەنی هەمووشتێک بۆ نموونە ئالی عوسمان، پیێشتر کۆمەڵێک شوانی هیچوپوچ بوون، ئێستا بوونەتە خاوەن دەسەڵات.
دووەم: ئەوانەن کە لە بنەچە وە خاوەنی سامان و دەسەڵات بوون، خۆشیان پارێزگاری لەو سامانە دەکەن و زیاتری دەکەن، بۆ نموونە میرەکان کە بە میراتی بۆیان ماوەتەوە.
سێیەمیان: ئەوانەی کە پێشتر خاوەنی سامان و دەسەڵاتی زۆر بوون، ئێستا هیچیان بۆ نەماوەتەوەو لەناوچوون، بۆ نموونە حاکمەکانی دەوڵەتی میدیی و ئاشووریی و یۆنانی وبەربەرەکان.
چوارەمیان: کە زیاتر خەڵکی گشتی یان بۆرە خەڵک دەگرێتەوە، ئەمانە هیچ سوودیان نییە تەنیا ژمارەی زیندووەکان زیاد دەکەن و هیچ سوودێکیان بۆ مرۆڤایەتی نییە. ل 214 بەرگی دووەم.
جەنگ و ئاشتی
ئەم ڕۆمانە زۆرجار یارمەتیمان دەدات کە ئاگاداری ڕەوشی ژیانی سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی ئیسپانیا و تاڕادەیەکیش جیهان بین لە سەدەی پانزەو شانزەدا. نووسەر لەم ڕۆمانەدا هەوڵیداوە لەپەنا سەرکێشەییەکانی دۆن کیشۆتدا باسی ژیانی سیاسی ئیسپانیاش بکات بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە جەنگەوە هەیە. بەتایبەتی جەنگ لە دژی داگیرکاری تورکی. ئەم ڕۆمانە لە زۆر شوێندا باسی مەینەتییەکان جەنگی کردووە.
لە هەمانکاتیشدا لە زۆرشوێندا هەستی دژایەتییکردنی جەنگی تێدا بەدیدەکەین. بۆ نموونە لە بەشی دووەمدا دەڵێت: کەسانی ژیر و حەکیم و دەوڵەتە باشەکان، هیچ کاتێک خۆیان ناخەنە ناو جەنگەوە تەنیا لە چوار حاڵەتەدا نەبێت: یەکەمیان: بەرگرییکردن لە ژیانی خۆیان. دووەم: بەرگرییکردن لە شەرەفی خۆیان و ژن و ماڵ و منداڵیان. سێیەم: بەرگرییکردن لە عەقیدەی کاتۆلیکی. چوارەمیان: بەرگرییکردن لە پادشاکانیان. بەڵام هەڵگیرساندنی جەنگ بەناوی تۆڵسەندنەوەی زاڵمانەیە، چونکە هیچ تۆڵەکردنەوەیەک عادیلانە نییە و دژی شەریعەتی کریستیانییە، چونکە مەسیح داوامان لێدەکات دوژمنەکانمان خۆشبوێت. ل 349 بەرگی دووەم.
لەلایەکی تریشەوە دژی تاوانەکانی جەنگ دەوستێتەوە لەمەشدا ئەو تەنیا سەرکردەکان بە تاوانبار نازانێت، بەڵکە سەربازەکانیش لای ئەو تاوانبارن. ئەو سەربازەی کە فەرمانێکی سەرۆکەکەی جێبەجێدەکات، بەم کارەی لە کاری سەرۆکەکەی کەمتر نییە و ئەویش تاوانبارە. ل 120 بەرگی یەکەم
لە هەمانکاتیشدا زۆر هاوسۆزە لەگەڵ سەربازەکان و پێی وایە ئەوان هەمیشە قووربانی جەنگەکانن لەمبارەیەوە دەڵێت: سەربازەکان لەبەر مووچەیەکی مانگانەی کەم، خۆیان دەخنە ژیانێکی مەترسیدارەوە، زۆرجاریش وەریناگرن. زۆربەشیان جلوبەرگی باشیان لەبەر نییە، لە زستاندا لە سەرما نایانپارێزێت، زۆربەیان لە مەیدانی جەنگدا قاچ یان دەست، یا سەریان دەپەڕێت، گەر شانسیان هەبێت و خوداش ڕەحمیان پێبکات و بریندار دەبن. هەمیشە سەربازەکان لە جەنگەکاندا زەرەرمەندی سەرەکین و ژمارەیان لەناو کوژراوەکاندا هەزارانن، لە جەنگەکانیشدا هیچ کاتێک سەرباز سوودمەند نین بەڵکوو سوودمەندەکان سێ و چوار کەسن. لەبەرئەوە سەربازەکان زۆرترین زیان دەکەن و هیچ سوودمەند نین. ل 58 بەرگی دووەم.
ئازادیی
لە زۆر شوێندا قسەی لەبارەی ئازادییەوە کردووە. لە دیالۆگۆکیدا لەگەڵ سانشۆ دەڵێت: هاوڕێم، گرانبەهاترین نیعمەت کە خودا بە مرۆڤی بەخشیوە، ئازادییە، بەهاو نرخی ئازادی لە هەرچی سامانی سەر زەویی و ئەوانەشی کە لەژێر دەریاکاندا شاراونەتەوە، بەنرختر و گرانترە. هەر لەبەرئەویش دەبێت مرۆڤ و ژیانی خۆی لەپێناودا بەخت بکات، هەروەها دژی کۆیلایەتی بوەستێتەوە کە دوژمنی ئازادیە، ل 532 بەرگی دووەم.
ڕۆحی شۆڕشگێری
ڕاستە دۆن کیشۆت لەلایەکەوە گوزارشت لە کەسێک دەکات کە لە ڕووی دەروونییەوە تووشی کێشە بووە و لەوەهمی کەسایەتییەکی بەهێزدا دەژیی، بەڵام لەلایەکی ترەوە دۆن کیشۆت گوزارشت لە ڕۆحی کەسایەتیی شۆڕشگێڕیش دەکات، چونکە لە زۆر شوێندا باس لەوە دەکات کە ئەو لە دژی ستەمکاران و پارێزگارییکردن لە خەڵکی هەژار و ستەمدیدە خەبات دەکات، ئەمەش لە سەدەکانی دواتر خۆی لە گیانی کەسانی شۆڕشگێردا دەبینێتەوە.
لە دیالۆگۆکیدا لەگەڵ سانشۆ دەڵێت: پەیامی من ئەوەیە کە دژی ستەم و چەوسانەوە بوەستمەوەو هاوکاری کەسانی هەژار و لێقەوماو چەوساوە بکەم، ل 198 بەرگی یەکەم.
گیڤاریزم و دۆن کیشۆت
لە زۆر شوێنیشدا هەست بە ڕۆحیەتی گیڤاریزم دەکەم، لە زۆر شوێندا دۆن کیشۆت دەڵێیت گیڤارایە قسە دەکات. دڵنیام کە گیڤاراش ئەم ڕۆمانەی خوێندۆتەوە کاریگەریی لێکردووە.
من پیشەی سوارچاکی ڕێگەم پێ نادات کە ڕێچکەیەکی تر بگرم، چونکە ئیسراحەت و خواردنی بەتام و خۆش و جلوبەرگی کەشخە و ڕابواردن، ئەمانە بۆ پیاوی ناو کۆشکەکان درووستبووە، بەڵام ئەوانەی کە پێیان دەڵێن سوارچاک، دەبێت ژیانێکی ناخۆش بژین و کەمبخەون و هەمیشەش چەکیان لەشان بێت، کە منیش یەکێکم لەوانە. ل118 بەرگی یەکەم
هەروەها لەپاش ئەوەی چوار ڕۆژ لە ماڵی دۆن بیجۆی نەجیبزادە دەمێنێتەوە زۆر خزمەتی دەکەن، بەڵام چیتر ڕازی نابێت لەوێ بمێنێتەوەو دەڵێت: نابێت سوارچاک لە ژیانێکی خۆشیی و ڕەفاهەتدا بژیی، چونکە ئەمە لە کاروانی گەڕان و سەرکێشی دووریدەخاتەوە. ل 289 بەرگی دووەم
تاڕادەیەکی زۆریش گیڤاراش هەمان شت دەڵێت: ئەو دەڵێت کە کەسی شۆڕشگێر نابێت ژیانی بۆرجوازیانە بژیی، بەڵکوو دەبێت ژیاێکی هەژارانە و شۆڕشگێڕانە بژیی و هەمیشە چەکی لەشان بێت.
بە بڕوای من دۆن کیشۆت هەڵگری پەیامێکی شۆڕشگێریشە کە دواتر کاریگەریی گەورەی بەسەر گەلانی ئیسپانی زمانەوە داناوە، نەک لە ئیسپانیا بەڵکوو لە ئەمریکای لاتینیش، هەتاوەکوو ئەمڕۆش ئەمریکای لاتین لانکەیەکی بەهێزی بزووتنەوە شۆڕشگێرییەکانە.
خۆشەویستی
لەم ڕۆمانەدا کۆمەڵێک چیرۆکی خۆشەویستی هەمەجۆر و جوانی تێدایە، کەهەریەکەیان گوزارشت لە حاڵەتێکی خۆشەویستی دەکات، دەتوانم بڵێم خۆشەویستی پانتاییەکی گەورەی لەم ڕۆمانەدا داگیرکردووە و نووسەریش لە زۆر شوێندا قسەی خۆی لەمبارەیەوە کردووە.
خۆشەویستی وەکوو مەرگ وایە، تووشی کۆشکی پادشا مەزنەکان و کەلاوەی شوانکارە هەژارەکانیش دەبێتەوە، کاتێکیش خۆشەویستی بەتەواوەتی دەست بەسەر دڵی کەسێکدا بگرێت، ئەوا یەکەمین شت کە دەیکات، نەهێشتنی هەموو جۆرە ترس و شەرم و حەیایەکە، ، ل535 بەرگی دووەم.
دەوڵەمەندیی و هەژاریی و پیسکەیی
لەمبارەیەوە دۆن کیشۆت قسەی خۆی دەکات و دەڵێت:
دەوڵەمەندی بەبێ بەخشندەیی، هچ نییە جگە کەسێکی پیسکەی سواڵکەر نەبێت، خاوەندارێتی سامان گرنگ نییە، بەڵکە چۆنێتی بەکارهێنانی دەبێتە هۆی خۆشیی و کامەرانی بۆ مرۆڤ، لەسەرو ئەمەشەوە دەبێت بزانیت، چۆن دەتوانیت بەشێوەیەکی باش و گونجاو بەکاریبهێنیت. ل 214 بەرگ دووەم.
جوانناسی
وەکو پشتریش وتم دۆن کیشۆت قسەی لەسەر هەموو شتێک کردووە و زۆرجاریش قسەکانی جددیەت و ژیریی پێوە دیارە، بۆ نموونە کاتێک باسی جوانناسی دەکات دەڵێت:
دوو جۆر جوانی هەیە، جوانی جەستە و جوانی ڕۆح. جوانی ڕۆح لە ڕێز، ئەمانەت، ڕەوشتی باش، پیاوچاکیی و میواندۆستیی و سەخاوەت و پەروەردەی باشدا دەردەکەوێت. ئەگەر ژنێکیش زیاتر هەست بەجوانی ڕۆح بکات و لە جوانی جەستە، ئەوا ئەوکاتە عیشقەکە بەهێزتر و توندوتیژتر دەبێت. ل 535
جوانی بۆ ژنی شەریف وەکوو ئاگرێک وایە لە دوورەوە دەبرسیکێتەوە یان وەکوو شمشێرێک کە ناجووڵێت، ئاگرێکیش لە دوورەوە کەس ناسووتێنێت، شمشێرێکیش کە ئەگەر لێی نزیک نەکەویتەوە و نەجووڵێت، کەس بریندار ناکات ، ل131 بەرگی یەکەم
ئامۆژگاری دەسەڵات
ئەوکاتەی سانشۆ بە درۆوە دەکرێتە والی دوورگەیەک، دۆن کیشۆت دەستدەکات بە ئامۆژگارییکردنی کە چۆن دەبێت مامەڵە بکات لەگەڵ دەسەڵاتدا. لەمبارەیەوە دەڵێت:
یەکەم خودا بناسە، چونکە لەخودا پەرستیدا حیکمەت هەیە.
دووەم: خۆت بناسە و بزانە کە تۆ خاوەنی چیت، تووشی غرورو لووتبەرزی نەبیت، لەبیرت نەچێت کە تۆ کاتی خۆی شوانی بەراز بوویت، لە بنەچەی خۆت پەشیمان نەبیتەوەو کەسێکی خاکی بە.
سێیەم: با هەست و هەوا تەحکوم نەکات ، چونکە ئەمانە دەبنە هۆی جەهالەت، با زیاتر فرمێسکی کەسی هەژار کارت تێبکات، تاوەکوو سکاڵای کەسی دەوڵەمەند. هەوڵ بددە بەدوای هەقیقەتدا بگەڕیێت، هەوڵ بددە حوکمی یاسا جێبەجێبکەیت، لە سزای توندی یاسا مەترسە چونکە زۆرجار ئەو دادوەرانەی حوکمی توند دەدەن زیاتر دەناسرێن تاوەکوو ئەوانەی حوکمی سووکی خەڵکی دەدەن. ئەگەر کرا حوکم بەسەر کێشەیەکی کەسێکی دوژمنت بدەیت، واز لە سووکایەتیپێکردن و جنێودان بهێنە، تەنیا پشت بەهەقیقەتی ڕووداوەکان ببەستە، هەمیشە ئەوەت لەیاد بێت کە مرۆڤ ئەگەری زۆری هەیە کە هەڵە بکات و تووشی سرووشتێکی گەندەڵ بێت، بەڵام تۆ کەسێکی بە بەزەیی ل 438 بەرگی دووەم
گەلانی خۆرهەڵات لە ڕۆمانی دۆن کیشۆتدا
ڕاستە مەیدانی سەرەکی ڕۆمانەکە ئیسپانیایە، بەڵام نووسەر هەوڵیداوە لە ڕێگەی کۆمەڵێک پاڵەوان و حکایەتەوە، تیشک بخاتە سەر گەلانی تری نا ئەوروپی بەتایبەتی گەلانی باکووری ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. جێگەی ئاماژەیە بەحوکمی ئەوەی سێرڤانتس خۆی ماوەیەک لە جەزائیر گیراوە، کەمێک شارەزایی لەگەڵانی موسڵمان وەرگرتووە. لە ل162 لەبەرگی یەکەمدا باسی فارس و عەرەب و میدیاکان دەکات، هەروەها لە ل 298 باس لە زمانی کلدانیی دەکات، هەروەها لە ل 218 لە بەرگی دووەم دا باسی گەلانی ئاشووری و میدیاکان دەکات کە پێشتر خاوەنی شارستانی دەسەڵاتی گەورە بوو . هەموو ئەمانە گوزارشت لەوە دەکەن کە نووسەر تارادەیەکی باش لە چاو سەردەمەکەی خۆیدا، زانیاریی باشی هەبووە لە بارەی گەلانی غەیرە ئەوروپی.
بەڵام ئەوەی کە لە زۆرشوێندا باسی کراوە عەرەبە، وەکوو وتم ڕۆمانەکەی بەناوی مێژوونووسێکی عەرەبەوە نووسیوە، جگەلەوەش لە زۆر حکایەتیدا باسی عەرەب و وڵاتانی باکووری ئەفریقا یان وەکوو عەرەبەکان دەڵێن مەغریبی عەرەبی دەکات. دووبارە لەمەشدا ژیانی شەخسیی ڕۆڵی هەیە چونکە ماوەیەک لە جەزائیردا گیراوە. لەلایەکی تریشەوە ئیسپانییەکان لە هەموو گەلان تری ئەوروپا پەیوەندیان زیاتر بووە لەگەڵ عەرەبەکان، ئەمەش بەهۆی جوگرافیا و جەنگەوە بووە. هەرچەندە بە گشتی وێنەی عەرەب لەم ڕۆمانەدا خراپ نییە.
تورک
نووسەر لە زۆر شوێندا باسی تورک دەکات، وێنەی تورکیش لەم ڕۆمانەدا، وێنە ڕاستەقینەکەیان کە بریتییە لە داگیرکاریی و پەلاماردانی گەلانی ناوچەکە. جا موسڵمان بن یان کریستیان. لە ل63 بەرگی دووەم باسی هەڵمەتی داگیرکردنی تورک دەکات بۆ دورگەی قوبرس، کەئەوکاتەش قوبرسییەکان گیریان خواردووە بەدەست ئەم هێزە داگیرکارییەوە کە بەداخەوە هەتاوەکوو ئەمڕۆش بەرۆکیان بەرنادات و بەشێک لە خاکی قوبرسی داگیرکردووە. لە هەمووی گرنگتر کاتێک باسی حاجی موراد دەکات. لە ل81 لە بەرگی دووەمدا دەڵێت: مەغریبییەکان بە سرووشتی خۆیان زۆر لە تورکەکان دەترسن، بەتایبەتی سەربازە تورکەکان، چونکە لە ڕاستیدا زۆر دڕندەن و بەوپەڕی دڵرەقییەوە مامەڵە لەگەڵ مەغریبییەکان دەکەن، بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ مەغریبییەکان دەکەن وەکوو بڵێیت ئەمانە کۆیلەی ئەوانن.
کاریگەریی بەسەر ئەدەب و هونەری جیهانەوە
دیارە ئەم ڕۆمانە جگە لەوەی توانی ببێتە هۆی لەدایک بوونی ژانرێکی نوێی ئەدەبی کە ئەویش ڕۆمانە، کاریگەریی گەورەشی بەسەر لایەنەکانی تری فەرهەنگی ئەوروپییەوە داناوە بەتایبەتی شانۆ، ئۆپێرا، فیلم، تابلۆکێشان، موزیک بە جۆرێک هیچ ڕۆمانێکی تر هێندەی دۆن کیشۆت کاریگەریی دانەناوە.
لە بواری موزیکەوە هەتاوەکوو ئەمڕۆش کۆمەڵێک سۆناتا و شاکاری موزیکی مەزنی جوان بەناوی دۆن کیشۆتەوە لەدایک بووەو کۆمەڵێک موزیکژەنی جیهانیش کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەم ڕۆمانەوەو ئیلهامی شاکاری موزیکی زۆر جوانی پێبەخشیون.
بۆ یەکەمجار موزیکژەنی بەناوبانگی ئەڵمانی یوهان ڤلیپ فۆرتچ لە ساڵی 1690 شاکارێکی موزیکی بە ناونیشانی Der irrende Ritter Don Quixotte de la Mancia ئامادەکرد و ئەم شاکارەش لە شاری هابۆرگ نمایشکرا. دوایین شاکاری موزیکیش لە ساڵی 2014 بوو ئەویش لەلایەن کۆمپۆنیستی ئەڵمانی تیۆ ڕوپرێشت بوو. هەتاوەکوو ئێستا 50 شاکاری موزیکی بەناوی دۆن کیشۆتەوە بەرهەمهاتووە.
لە ڕووی فیلمیشەوە نزیکەی 26 فیلمی لەسەر بەرهەمهێنراوە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1926 کارێکی هاوبەشی دەنیمارکیی و ئیسپانی بوو کە لەلایەن کۆمەڵێک هونەرمەندی ئیسپانیی و دەنیمارکی بەرهەمهێنرا. دوایینجاریش لە ساڵی 2018 بوو. هەروەها چەندینجاریش کراوەتە فیلمی کارتۆنی، دوایینجار لە ساڵی 2007 بوو لە ئیسپانیا بەرهەمهاتووە.
لە ڕووی هونەری بالێتیشەوە لە ساڵی 6918 لیۆن مینوکوس بالێتێکی تایبەت بەناوی دۆن کیشۆت' دانراوەو لە هۆڵی شانۆیی بۆلشەوی لە مۆسکۆ نمایشکراو هەتاوەکوو ئێستاش ئەو جۆرە بالێتە ماوە.
لە ڕووی شانۆشەوە چەندینجار کراوەتە دەقی شانۆیی لەسەر تەختی شانۆی زۆربەی وڵاتانی جیهان نمایشکراوە، لەراستیدا ڕۆمانەک وانووسراوە کە دەتوانرێت بۆ کاری شانۆیی بەکاربهێنرێت، جگە لەوەش لەناو ڕۆمانەکەشدا دەقێکی شانۆیشی تێدایە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1694 لەلایەن شانۆنووس و چیرۆکنووسی ئینگلیزی تۆماس ئورفای لە شاری لەندەن وەکوو دەقی شانۆیی نمایشکرد. دوایینجاریش وەکوو دەقی شانۆیی لەلایەن شانۆنووسی ئەڵمانی کریستۆف بوش لە ساڵی 2016 لە شاری کیلی ئەڵمانیا نمایشکرا.
لە ڕووی ئەدەبیشەوە کاریگەریی گەورەی بەسەر تەواوی ئەدیبانی جیهانەوە هەبووە، زۆربەی ڕۆمانووسی جیهانیش کاری گەورەی تێکردوون، لەپێش هەمووشیانەوە نووسەر ناسراوی ڕووسی دۆستۆیڤسکی، لەبارەی دۆن کیشۆتەوە دەڵێت: سێرڤانتس قووڵترین و بەهێزترین نووسەری جیهانە، ئەم ڕۆمانەش دوایین وشە و جوانترین فکری مرۆڤایەتییە. ئەگەر لە مرۆڤ پرسیار بکەن، چی لە ژیاندا چی فێربوویت؟ چیت لە ژیان دەستکەوتووە؟ ئەوکاتە مرۆڤ زۆر بە بێدەنگی دەتوانێت ڕۆمانی دۆن کیشۆت پێشکەش بکات و بڵێت: ئەمە کوورتەی ژیانی منە، ئایا دەتوانن ئیدانەم بکەن لەسەر ئەوە؟
جگە لە دۆستیڤسکی کۆمەڵێک نووسەری تری جیهان سوودی گەورەیان لەم ڕۆمانە وەرگرتووە لەوانە: شانۆنووسی ناوداری فەرەنسی مۆلێر، فرانس کافکا، گراهام گرین، بۆ یەکەمجاریش لە مێژووی ئەدەبیدا ژنە نووسەری ئینگلیزی چارلۆتە لێنۆکس لە ساڵی 1752 دا ڕۆمانێکی بەناوی ژنانی دۆن کێشۆت The Female Quixote نووسی. ساڵی 1917 فرانس کافکاش چیرۆکیکی بەناوی هەقیقەتی شانشۆ پانسا نووسی. سانشۆ خزمەتکارەکەی دۆن کیشۆت بوو.
چەند سەرنجێک
لەپەنا ئەوەی کە ئەم پەڕتووکە بە یەکێک لە پەڕتووکە مەزنەکانی جیهان دادەنرێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم پەڕتووکە کێشەی نییە جا لە ڕووی شیوازی نووسین بێت یان ناوەرۆکەوە.
لە ڕووی شێوازی نووسینەوە هەست دەکەیت کەهەندێکجار نووسەر چیرۆکەکانی تەواو ناکات یان لەبیری چووەتەوە بۆ نموونە لەکاتی باسکردنی حیکایەتی دزینی کەرەکەی سانشۆ، هەروەکوو عەبدولڕەحمان بەدەویش سەرنجی ئەم خاڵەی داوە و دەڵێت: سێرڤانتس خۆی بە تەواوەتی باسی ڕووداوی چیرۆکی دزینی کەرەکەی سانشۆی نەکردووە کەچی دەیخاتە پاڵی نووسەری ڕۆمانەکە کە ئەویش سیدی حامیدە. ئەو لە فەسڵی 23 بەرگی یەکەم دەڵێت خینس دی یاسمونتە کەرەکەی سانشۆی دزیوە، کەچی دواتر لە فەسڵی 30 دا بەرەبەیانێک کەرەکەی دۆزیوەتەوە.
هەروەها زۆرجاریش هەستدەکەیت کە حیکایەتەکان دووبارە بوونەتەوە، بەتایبەتی حکایەتی خۆشەویستییەکان، کە زۆربەیان لە ڕووی ناوەرۆکەوە لەیەکەوە نزیکن.
زاڵبوونی کاریگەریی حیکایەتی هەزار یەک شەوە
کاتێک ئەم ڕۆمانە دەخوێنیتەوە کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک چیرۆکی هەمەجۆر، زۆرجار هەست دەکەیت کە ئەم ڕۆمانە لەژێرکاریگەریی هەزار و یەک شەوەدا نووسراوە، چونکە ئەمیش لە کۆمەڵێک حیکایەتی جیاواز پێکدێت. دیارە نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت کە پەڕتووکی هەزار و یەک شەوە کاریگەریی گەورەی بەسەر ئەدەبیاتی ئەوروپی هەبووە بەتایبەتی ئیتالیی و ئیسپانی.
دژایەتیکردنی ئەدیب و نووسەران
خاڵێکی گرنگی تر لەم ڕۆمانەدا نووسەر لە هەندێک شوێندا دژی ئەهلی قەڵەم دەوەستێتەوە، بەتایبەتی لەکاتی هەڵسەنگاندانیان لەگەڵ سەربازەکاندا. لەکاتێکدا خۆشی ئەهلی قەڵەم بووە لەمبارەیەوە دەڵێت:
هەمیشە ئەهلی ئەدەب، بە زمانە درێژەکانیان و پارچە شیعرەکانیان، وەسیلەیەکی باش دەدۆزنەوە بۆ ژیانیان. لەکاتی جەنگەکانیشدا ئەوان لە سەربازەکان زیاتریان دەستدەکەوێت. خەڵکانێک هەن دەڵێن، بەبێ ئەدەب جەنگ نابێت، چونکە جەنگیش پێویستی بە کۆمەڵێک یاساو ڕێسا هەیە، ئەوانیش لە ئەدەبەوە سەرچاوە دەگرن. ل 59 بەرگی دووەم.
دوا قسە
دیارە ئەم پەڕتووکە قسەی زۆر هەڵدەگرێت کە لێرەدا بواری ئەوە نییە باسی هەموو خاڵەکان بکەین و هەموو لایەنەکانی بۆ خوێنەر باسبکەین، بەڵام دەتوانم بڵێم ئەم ڕۆمانە چ لە ڕووی ناوەرۆک و چ لە ڕووی شێوازەوە، یەکێکە لە پەڕتووکە مەزنە ئەدەبییەکانی جیهان و گەورەترین کاریگەریی هەبووە بەسەر ئەدەبی و فەرهەنگی جیهانەوە، هەتاوەکوو ئەمڕۆش کاریگەریی ماوەو دەمێنێت.
سەرچاوەکان:
1/میغیل دی سیرفانتس. دون کیخوتە. ترجمة عبدالرحمن البدوي. دار المدی للثقافة و النشر.سوریا.1998
2/ عبدالهادي سعدون. 400 عام على ڕواية «دون کيخوته»: الفارس النبيل لا يزال يحارب طواحين الهواء!.https://al-akhbar.com/
3/ لماذا اختارت اسبانيا الجزائر لإحياء ذکرى صاحب دون کيشوت؟. www.bbc.com/arabic
4/ Herr und Diener - Don Quijote und Sancho Panza. www.grin.com
5/ Don Quijote.http://www.klassiker-der-weltliteratur.de
[1]
ئەم بابەتە 327 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 10-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-10-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 327 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,446
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.282 چرکە!