پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سیستمی سەرمایەداریی لەسەدەی 21 دا چۆن کار دەکات؟
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیستمی سەرمایەداریی لەسەدەی 21 دا چۆن کار دەکات؟

سیستمی سەرمایەداریی لەسەدەی 21 دا چۆن کار دەکات؟
ناونیشانی بابەت: سیستمی سەرمایەداریی لەسەدەی 21 دا چۆن کار دەکات؟
ئامادەکردن: ئەردەڵان عەبدوڵڵا

سیستمی سەرمایەداریی کە ئێستا لە تەواوی جیهاندا بەرقەرارە، مایەی شرۆڤەکردن و لێکۆڵینەوەی هەمەجۆر بووە، من پێشتر پەڕتووکە بەناوبانگەکەی ‹کەپیتاڵ، سەرمایە» ی کارل مارکسم خوێندبۆوە، کە تێیدا شرۆڤەیەکی جوان و گرنگی ئەم سیستمەی کردووە، پاشتریش تێڕوانینی کۆمەڵێک فەیلەسوف و بیرمەندی تری چەپم خوێندەوە لەپێش هەمووشیانەوە لینین، ترۆتسکی، ، بلیخانۆف، کاوتسکیی، گرامشی و کۆمەڵێک بیرمەندی تری چەپ. لە کۆتاییشدا بۆچوونی ئەوانەشم خوێندەوە کە داکۆکی لە سەرمایەدارییی دەکەن لەپێش هەمووشیانەوە فەیلەسوفی ئەمریکی فرانسیس فۆکۆیاما.
لە ماوەی پێشوودا پەڕتووکی « سەرمایە لە سەدەی بیست و یەک» خوێندەوە کە لە نووسینی بیرمەند و ئابووریناسی فەرەنسی «تۆماس پیکیتی» یە و کاک بیلال ئیسماعیل حەمە لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی. من پێشتر لە ڕۆژنامەی یونگە ڤێڵتی ئەڵمانیدا نووسینێکم لەبارەی ئەم پەڕتووکەوە خوێندبۆوە، تاڕادەیەکی باش پەڕتووکەکەی ناساندبوو، هەر بۆیە دەمویست بە ئەڵمانی دەستم بکەوێت، دواتر ئەم پەڕتووکە لەلایەن دەزگای جەمال عیرفانەوە کرا بە کوردی، زۆرم پێخۆشبوو، بەتایبەتی کاتێک سەیری وەرگێڕەکەم کرد، کە کاک بیلال کردوویەتی بە کوردی، کە یەکێکە لە وەرگێڕە باشەکان.
بەپێی زۆرێک لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەش بێت، ئەم پەڕتووکە بە یەکێک لە پەڕتووکە باشەکانی هەزارەی دووەم دادەنرێت، کە لەبارەی سیستمی سەرمایەداریییەوە نووسراوە. ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیستی بەریتانی، تۆماس پیکیتی بە مارکسی سەدەی 21 وەسفکرد.
ئەم پەڕتووکە شرۆڤەیەکی تەواوی پێچەوانەی ئەوانەی پێشووە کە من خوێندوومەتەوە، نووسەر نەخۆی خستۆتە سەنگەری بەرگری لە سەرمایەدارییی، نە لەسەنگەری دوژمندایە، بەڵکە وەکوو ئەکادیمییەک هەوڵیداوە، باسی لایەنی باش و خراپی ئەم سیستمە بکات، کە ماوەیەکی زۆرە لە جیهاندا بەرقەرارە.
لێرەدا هەوڵدەدەم ناساندنێکی کوورت لەبارەی ئەم پەڕتووکەوە بکەم و کەمێک زانیاریی لەبارەی ئەم پەڕتووکەوە بە خوێنەری هێژا بدەم.
=KTML_Bold=ناوەرۆکی پەڕتووکەکە=KTML_End=
ئەم پەڕتووکە باسی مێژووی سەرهەڵدان و چۆنێتی درووستبوونی سیستمی سەرمایەداریی دەکات لە جیهاندا، بەتایبەتی لە سەدەی هەژدە و نۆزدە و بیستدا، ئەمەش بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ بەتایبەتی ئامارە حکومییەکانی فەرەنسا و بەریتانیا، کە دوو دەوڵەتن کۆنترین ئاماریی حکومیان هەیە، نووسەریش زۆر سوودی لەم ئامارانە وەرگرتووە. پاشان بەشێوەیەکی زانستییانە باسی بنەماکانی ئەم سیستمە دەکات. هەروەها باسی سەرمایەدارییی و جۆرەکانی، تایبەتمەندی سەرمایەداریی فەرەنسی و ئەڵمانیی و ئەمریکی دەکات، پاشان باسی گرنگی باج، سیستمی دارایی، هەڵئاواسان، کرێی کرێکاران. هەروەها نایەکسانی، هۆکارەکانی و چۆنێتی زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەدا دەردەخات. دواتر باسی تیۆرییە ئابوورییە گەورەکانی جیهان دەکات بەتایبەتی» ماڵتۆس، دیکینز، مارکس، میلتۆن» زۆری تریش. دواجار نووسەر باس لە چۆنێتی و پێکهاتە گرنگەکانی سەرمایەدارییی لەمڕۆدا دەکات بۆ نموونە گرنگی سەرمایەی خانووبەرە، پشکەکان بۆرسەکان.
لە کۆتاییدا باسی تێڕوانینی خۆی دەکات بۆ کێشەکانی سەرمایەدارییی لەمڕۆدا بەتایبەتی کێشەی کەشوهەوا، کۆچ، نایەکسانی لەناو دەوڵەتاندا، ڕۆڵی خراپی سندوقە سیادییەکانی کە بە « کۆڵۆنیالیزمی نوێ « وەسفیان دەکات. پیکیتی پێشنیازی باجێکی جیهانی دەکات بەسەر سەرمایەداریی، ئەو پێی وایە لە ڕێگەی ئەم باجە جیهانییەوە دەتوانین کۆتایی بەنایەکسانی جیهانی بهێنین.
=KTML_Bold=سەرمایە و سامان=KTML_End=
سەرمایە و سامان دەبنە دوو تەوەری سەرەکی ئەم پەڕتووکە، هەر لەسەرەتای پەڕتووکەکەوە تاکۆتایی، ئەم دوو بابەتە دەبنە تارماییەکی گەورە بۆ ئەم پەڕتووکە. نووسەر پێی وایە دوو جۆر سەرمایە هەیە، یەکەم: مرۆیی، دووەم: ماتریاڵی. لە ڕووی مرۆییەوە پێی وایە سەرمایەی مرۆیی بریتییە لە هێزی کارکردن، لێهاتوویی، ڕاهێنان و تواناکان. سەرمایەی نامرۆیی یان ماتریاڵی هەموو شتێک دەگرێتەوە کە خاوەندرێتی پێوەبکرێت و لە بازاڕدا سەودای پێوە بکرێت لەوانە: « کۆمپانیاکان، ئامێر کەرەستەکان، سەرمایەی دارایی.ل66
لەڕووی جیاوازیی نێوان سەرمایە و سامانیشەوە نووسەر پێیوایە کە سەرمایە شێوازی کەڵەکەبوونی سەرمایە دەگەیەنێت لەلایەن مرۆڤەوە، وەکوو « باڵەخانەکان، بیناکان، ئامێرەکان، کەلوپەل و ژێرخانی ئابووریی». لەبەرانبەردا زەویی و درامەتەکانیش ئەوانەی کە بە مرۆڤ بەخشراون و هیچ کات مرۆڤ هیچی نەکردووە لە کەڵەکبوونیدا، دەتوانین بە سامانی دابنێین. دەشڵێت: زەوی ڕەگەزێکی پێکهێنەری سامانە، بەڵام سەرمایە نییە. ل67
=KTML_Bold=ئەرک و کاری سەرمایە=KTML_End=
نووسەر پێی وایە سەرمایە لە هەموو شارستانییەتەکاندا دوو کاری گەورەی ئابووریی دەکات:
یەکەم: سەرمایە شوێنی نیشتەجێبوون دابین دەکات. بەشێوەیەکی وردتر سەرمایە خزمەتگوزاری بە شوێنی نیشتەجێبوون بەرهەم دەهێنێت، بەهاکەشی بەبەهای کریێ یەکە نیشتەجێبووەکان دەپێورێت.
دووەم: کاری بەرهەمهێنانی شمەک و خزمەتگوزاریەکانی دیکەیە. ئەمەش بریتییە لە پڕۆسەی بەرهەمهێنان کە پێویستی بە زەوی کشتوکاڵی، ئامڕاز، بینا، نووسینگە، ژێرخانی ئابووریی، مافی داهێنان. لەڕووی مێژووییەوە یەکەمین شێوەکانی کەڵەکەبوونی سەرمایە هەر یەکە لە ئامێر و ئامڕازەکانی بەرهەمهێنان و ئامادەسازی کشتوکاڵی لە خۆدەگرێت « پەرژینکردن، ئاودێریی» هەروەها لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی « ئەشکەوتەکان، چادرەکان» پێش ئەوەی بگۆڕێن بۆ شێوەی زۆر ئاڵۆزتر لەسەردەمی مۆدێرندا».ل 282
=KTML_Bold=سەرمایەداریی لە ئەوروپا و ئەمریکا=KTML_End=
نووسەر لەم پەڕتووکەیدا پانتایی باشی بۆ مێژووی گەشەسەندن و پێشکەوتنی سەرمایەدارییی لە ئەوروپا و ئەمریکا داناوە بەتایبەتی لە بەریتانیا و فەرەنسا، هەروەها جیاوازیی نێوانیانی دەرخستووە. خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە سیستمی سەرمایەداریی لە ئەوروپادا زیاتر پشتی بەستووە بەو سامانە زۆرەی کە لە کۆڵۆنیاکانی دەستیکەوتووە، لەکاتێکدا ئەمریکا زیاتر پشتی بە بوونی زەویوزارێکی فراوان بەستووە، جگە لە دەوڵەمەندی وڵاتەکە، هەروەها بوونی سیستمی کۆیلایەتی کە سوودی زۆری بە سەرمایەدارییی ئەمریکی گەیاندووە. لەم پەڕتووکەدا نووسەر زۆر بەوردی باسی سیستمی کۆیلایەتی و کاریگەرییە ئابوورییەکانی بەسەر ئەمریکاوە دەکات، ئەمەش هەمووی بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ بۆ نموونە لە سەدەی هەژدەدا کاری کۆیلەکان لە %60 داهاتی نەتەوەیییان پێکدەهێنا. لە ساڵی 1860 دا نرخی کۆیلەیەکی نێر 2 هەزار دۆلار بووە، لەکاتێکدا کرێی کرێکارانی کێڵگەکان 200 دۆلار بووە لە مانگێکدا. 216ل
دواتر نووسەر دەڵێت: لە ڕاستیدا ئەمریکا جێگیرییەکی زیاتریی لە ڕێژەی سەرمایە / داهات بەخۆوەبینیوە تاوەکوو ئەوروپا لەسەدەی بیستەمدا، ئەمەش ئەو دەخاتە ڕوو کە بۆچی ئەمریکییەکان تێڕوانینیان سەبارەت بە سەرمایەدارییی باشتر بووە لە ئەوروپییەکان. ل205
=KTML_Bold=سەرمایەداریی خۆی نوێ دەکاتەوە=KTML_End=
خاڵێکی سەرنجراکێش و گرنگ بەلای منەوە، کە تۆماس پیکیتی زۆر باش کاری لەسەرکردووە و شرۆڤەی کردووە، مەسەلەی شرۆڤەکردنی سەرمایەداریییە، نووسە پێیوایە کە « سەرمایەداریی بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، سەرمایە سەرەتا بەشێوەیەکی سەرەکی زەویوزار بوو، بەڵام ئەمڕۆ شوێنی نیشتەجێبوون و هەبووە پیشەشازیی و داراییەکان و سەرمایەی مرۆیی جێگەی گرتۆتەوە. لەسەدەی 18 دا کشتوکاڵ هەموو چالاکییەکانی ئابووری بەرهەم دەهێنا. هەر بۆیە سەرمایە لە سەردەمی ئێستادا بە بەروارد بە سەرمایە لە سەدەی 18 دا لە هەندێک شتی کەمدا لە یەک دەچن ل156، 157
=KTML_Bold=سەرمایەداریی لەمڕۆدا=KTML_End=
پاشان نووسەر قسە لەبارەی شێوازی سەرمایەداریی لەئەمڕۆدا دەکات و جیاوازییەکەی دەردەخات، ئەو پیێوایە کە جیاوازییەکی زۆر گەورەشیان نییە. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەوەی تێبینی دەکەین سەرمایە لەمڕۆدا زۆر جیاواز نییە لە ڕابردوو، تەنیا شێوازەکەی گۆڕاوە، لە ڕابردوودا سەرمایە لەسەر شێوازی زەویزار بووە، بەڵام ئێستا بووە بە پیشەشازیی، دارایی، خانووبەرە، هێشتا نیوەی دانیشتووانی زەوی خاوەنی هیچ شتێک نین، بەڵام ئێستا چینی ناوەڕاست خاوەن موڵک هەن، کە خاوەنی 1/3 سامانی جیهانن، چینی%10 ی دەوڵەمەند خاوەنی 2/3 سامانی جیهانن ، پێشتر خاوەنی%90 ی سامانی جیهان بوون. ل497
خاڵی وەرچەرخانی گەورە لە سیستمی سەرمایەداریی ئەمڕۆ، بەلای نووسەرەوە، هاتنە ناوەوەی چینی ناوەڕاستە، کە وایکردووە کە بەشێک لە سامانی جیهان بۆخۆی بەرێت، هەروەها سەرمایەداریی لە ڕووی چالاکی ئابوورییشەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووەو، بەتایبەتی پێشخستن کەرتی پیشەشازیی و های تێک.
نووسەر هەوڵیداوە شرۆڤەیەکی ئەکادییمیانە بۆ سیستمی سەرمایەداریی لەمڕۆدا بکات، ئەو پێیوانییە ئەم سیستەمە هەموو کێشەکانی جیهان چارەسەر بکات و مژدەی بەهەشتێکی گەورە بە مرۆڤایەتی نادات هەروەک هەندێک فەیلەسوفی لیبڕاڵ دەیکەن، لە هەمانکاتیشدا زۆر تاریکبین نییە بەم سیستمە و چاوەڕیی نەمانی و لەناوچوونی ناکات، وەکوو مارکسییەکان دەیکەن.
=KTML_Bold=نووسەر دەڵێت:=KTML_End=
لەمڕۆدا لە دەیەی دووەمی سەدەی بیست و یەکدا، کە دەبوو نایەکسانییەکانی سامان کۆتایی بهاتایە، بەڵام جارێکی تر نزیک بووەتەوە لە ئاستە بەرزە مێژووییەکانی و بگرە تەنانەت نزیکە ئەو ئاستە مێژوویانەش تێدەپەڕێنێت، ئابووری نوێی جیهان دوو هیوای گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بنەبڕکردنی هەژاریی و یەکسانی لە نایەکسانییە گەورەکاندا، سامانی هەندێک کەس هێندەی سامانی هەموو دەوڵەتان دەبێت»
پاشان پرسیار دەکات: ئایا دەکرێت وێنای ئەوە بکەین لە سەدەی بیست و یەکدا، سەرمایەداریی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بەردەوامانە سەردەکەوێت، یان بە سانایی چاوەڕێی قەیرانەکانی داهاتوو یان جەنگی داهاتوو بین ( لە ڕاستیدا ئەمجارەیان جیهانییە؟»ل620
=KTML_Bold=کەمکردنەوەی ڕۆڵی کرێکار و جوتیار=KTML_End=
خاڵێکی تر کە نووسەر باسی لێوە دەکات، گۆڕینی بنەمای سیستمی ئابوورییە لە جیهاندا و کەمکردنەوەی ڕۆڵی هەردوو چینی کرێکار و جوتیاران. ئەمەش بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری جیاواز لە هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەمریکا، کە هەردووکیان دوو وڵاتی کۆنی سەرمایەدارییین و سەرەتا لێرەوە سەرمایەدارییی و چینی کرێکار و سەرمایەدار درووستبوو. لە فەرەنسا لە ساڵی 1800دا ڕێژەی%64 ی خەڵکی جووتیار بوون، %22 یان کرێکار پیشەشازی بوون، لە%14 یان لە کەرتی خزمەتگوزارییدا کاریان کردووە. لە ئەمریکا %68 جووتیار بوون، لە %18 کرێکاری پیشەشازیی بوون%13 یان لە کەرتی خزمەتگوزارییدا کاریان کردووە. پاش سەد ساڵ لە فەرەنسا جوتیار ڕێژەکەی کەبۆتەوە بۆ %43 گەرچی چینی کرێکاران بۆ %29. لەبەرانبەردا کەرتی خزمەتگوزاری ڕێژەکەی بەرزبۆتەوە بۆ%28 .
بەڵام ئەم ڕێژانە بۆ ساڵی 2012 بەتەواوەتی گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، هەردوو چینی کرێکار و جووتیار، ڕێژەی بەشداربوونیان لە پێکهاتەی ئابووریدا زۆر دابەزیوە، بەتایبەتی چینی جووتیار. لەبەرانبەردا کەرتی خزمەتگوزاری ڕێژەکە بەرزبۆتەوە. لەم ساڵەدا چینی جووتیار تەنیا %3 پێکدەهێنن، گەرچی کرێکاری پیشەشازی%21 بووە، بەڵام ئەوانەی لە کەرتی خزمەتگوزارییدا کار دەکەن ڕێژەکەیان بۆ%76 بەرزبۆتەوە. هەرئەمەش وایکردووە کە ڕۆڵی سیاسیشیان کەمبێتەوە لەناو کۆمەڵگەدا.
=KTML_Bold=بەرهەمی جیهانی=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تر کە نووسەر هەمیشە جەختی لێدەکاتەوە، مەسەلەی بەرهەمی جیهانە، نووسەر بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک ئامار، ئەو گۆڕانکارییە گەورانەمان پێ پیشان دەدات کەبەسەر وڵاتان و ناوچەکانی بەرهەمهێنانی لە جیهاندا هاتووە. بۆ نموونە لەنێوان ساڵانی نێوان 1900 بۆ 1980 بە ڕێژەی 70% و%80ی بەرهەمی جیهان لە کیشوەری ئەوروپا و ئەمریکا بەرهەم هاتووە. تەنیا ئەمریکا ڕێژەی %40 بەرهەمی جیهانی بەرهەم هێناوە. بەڵام پاشان بەتایبەتی لەم سی چل ساڵەی دواییدا، گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەسەر پشکی دەوڵەتان و کیشوەرەکانی تردا هاتووە. بۆ نموونە بۆ ساڵی 2010 ئەوروپا و ئەمریکا تەنیا ڕێژەی%50 بەرهەمی جیهانیان بەرهەم دەهێنن. ئەگەری هەیە کە ئەم ڕێژەیە ساڵ لە دوای ساڵ کەمتر بێتەوە بۆ 20-30% ی بەرهەمی جیهان. لەبەرانبەردا ڕێژەی هیندوەستان و چین زۆرتر دەبێت.
=KTML_Bold=نایەکسانی=KTML_End=
یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم کتیبە تەرخانکردنی پانتاییی زۆرە بۆ بابەتی « نایەکسانییە لە جیهاندا» نووسەر لەم پەڕتووکەیدا بەشێوەیەکی زانستیی و ئەکادیمیانە هەوڵیداوە لە بارەی ئەم بابەتەوە بدوێت ئەوەش بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری جیهانی گرنگ، هەروەها هەوڵیداوە لە ڕووی جوگرافیا و مێژووەوە جیاواز بێت، نووسەر هاتووە ئاماری 26 دەوڵەتی جیهانی وەرگرتووە، هەروەها ئاماری دوو سەدە زیاتری بەکارهێناوە بەتایبەتی هی فەرەنسا و بەریتانیا.
نووسەر پێیوایە دوو جۆرە نایەکسانی هەیە: نایەکسانی لە داهاتی کار، نایەکسانی لە خاوەندارێتی سەرمایە و ئەو داهاتەی لێوەی وە دەستدێت و کارلێکی نێوان ئەو دوو چەمکە. ل 313
لە ناوچەکانی بیابانی ئەفریقا، هیندستان، داهاتی مانگانە 150 بۆ 250 یۆرۆیە، بەڵام ناوچەکانی ئەوروپای خۆراوا، ئەفریقای باشوور، ئەمریکا، لەنێوان 2500 بۆ 3000 یۆرۆیە لە مانگێکدا، بەمێشێوەیە داهاتی تاک لەم ناوچانە 10 بۆ 20 جار زیاترە لە وڵاتە هەژارەکان. بەڵام لە چین داهاتی تاک 600 بۆ 800 یۆرۆیە ل 90
=KTML_Bold=نایەکسانیی و شۆڕش=KTML_End=
خاڵێکی تر کە نووسەر باس لێوە دەکات کە ئەویش پەیوەندی نایەکسانییە بە شۆڕشەوە، نووسەر باس لەوە دەکات چەندە نایەکسانی زۆرتر بێت ئەگەری شۆڕشیش زۆرترە.
نووسەر دەڵێت: ئەگەر چینی لەسەدا 10 سەرەوە دەستبگرن بەسەر 90% ی بەرهەمی هەموو ساڵێکدا، لەو ڕێژەیە چینی یەک لەسەدی سەرەوە 50 لە سەدیان هەبێت هەروەک لە حاڵەتی ساماندا، ئەگەری سەرهەڵدانی شۆڕش زۆرە. ل345
لەمەشدا شۆڕشی فەرەنسی بە نموونە دەهێنێتەوە، لەوکاتەدا بەشێکی زۆری داهاتی فەرەنسا لای نوخبەیەکی ئەرستۆکراتی کەم بووە لەکاتێکدا زۆربەی خەڵکی لە هەژارییدا دەژیان.
=KTML_Bold=ئایا سەرمایەدارییی و وەبەرهێنانی بیانی دەبنە هۆی کەمکردنەوەی هەژاریی؟=KTML_End=
نووسەر دژی ئەوەیە کە سیستمی سەرمایەداریی بتوانێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە نەهێشتنی هەژاریی لە دەوڵەتە هەژارەکاندا بکات. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەگەر تەماشای تۆمارە مێژووییەکان بکەین، بزواتەکانی سەرمایە وا دەرناکەویت کە میکانیزمی سەرەکی بێت لە لێکنزیکردنەوەی نەتەوە هەژار و دەوڵەمەندەکان. هیچ یەکێک لەو دەوڵەتە ئاسیاییانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا بە ئاڕاستەی نزیک بوونە لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانی خۆراوا هەنگاویان ناوە، سوودیان نەبینیوە لە وەبەرهێنە مەزنە بیانییەکان، جا کۆریای باشوور یان تایوان یان چین، لەراستیدا هەموو ئەو دەوڵەتانە خۆیان بە شێوەی سەرمایەی فیزیکی و تەنانەت سەرمایەی مرۆییش، تەمویلی وەربەرهێنانە پێویستییەکانیان کردبوو، کە تازەترین توێژینەوەکان بە کلیلی گەشەی درێژخانەی دادەنێن. ل 98
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نووسەر دژی داخرانە بەرانبەر بە بازاڕی جیهان و لەگەڵ کرانەوەیە. لەمبارەیەوە دەڵێت:
بەشدارییکردن لە ئابووریی جیهاندا لەخودی خۆیدا نێگەتیف نییە، سەروەری بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆی کرانەوە و گەشەکردن. دەوڵەتانی ئاسیا ئەوانەی کە لەم دواییانەدا هەوڵیاندا بە دەوڵەتانی دیکە بگەنەوە، بەشێوەیەکی ئاشکرا سوودیان لە کرانەوە وەرگرتووە بەرووی جیهانی دەرەوەدا. لە ڕاستیدا ئەو دەوڵەتانە زیاتر سوودیان بینیوە لە بازاڕی کراوەی شمەک و خزمەتگوزارییەکان و مەرجەکانی پەسەندکردنی ئەو بازرگانییەی کە زیاتر لێشاوی ئازادیی سەرمایەی تێدایە، بۆ نموونە چین.ل99
لەبارەی چارەسەریی نایەکسانیی لە جیهاندا پیکیتی دوو ڕێگەی داناوە: یەکەمیان: بوونی باج. دووەم: بوونی سیستمێکی خوێندنی باش. نووسەر دەڵێت:
باشترین ڕێگە بۆ زیادکردنی کرێکان و کەمکردنەوەی نایەکسانییەکان لە کرێدا، لە ماوەیەکی درێژدا بریتییە لە وەبەرهێنان لە پەروەردە و شارەزاییەکان. ل 411
=KTML_Bold=نایەکسانی لە ئەمریکا=KTML_End=
نووسەر لەبارەی ڕێژەی نایەکسانی لە وڵاتانی جیهاندا بەتایبەتی وڵاتانی خۆراوا و لەپێش هەمووشیانەوە باسی ئەمریکا دەکات. لەمبارەیەوە ئاماری زۆر گرنگی پێشکەش کردووە و ئەو گۆڕانکارییە گەورانە دەخاتەڕوو کە لە ماوەی 100ساڵی پێشوودا بەسەر کۆمەڵگەی ئەمریکاییدا هاتووە. لەو بارەیەشەوە دەڵێت: «لە ساڵی 1910 چینی لە ٪10 خاوەنی نزیکەی ٪80 ی داهات و سامانی نەتەوەیی بوون. هەروەها چینی ٪1 هەرە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا خاوەنی ٪45ی سامانی ئەمریکا بوون».
بەڵام لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە گۆڕانکاریی بەسەر ئەم ڕێژەیەدا دێت.
نووسەر دەڵێت: ٪10ی چینی سەرەوەی ئەمریکا لە سەرەوەی هەرەمی داهاتدا بوون لەنێوان ساڵانی 1950 و 1980 دا، تەنیا 30 بۆ 35 ٪ داهاتی نەتەوەیییان بەردەکەوت، بەڵام لە پاش ساڵی 1980 نایەکسانی لە داهات لە ئەمریکادا تەقییەوە، ٪10ی ئەو چینە بەشیان لە داهاتی نەتەوەیی بۆ 45 بۆ ٪50 بەرزبۆتەوە.
ساڵی 2010 و 2012 بەشیان لە داهاتی نەتەوەیی گەیشتۆتە ٪72 ، پێدەچێت بۆ ساڵی 2030 ئەم ڕێژەیە بگاتە ٪60 داهاتی نەتەوەیی» ل 386.
ئەمەش بەلای نووسەرەوە مەترسییەکی گەوەرەیە بۆ ئەو وڵاتە.
=KTML_Bold=ژمارەی ملیاردێڕەکانی جیهان=KTML_End=
نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری جیهانی، باس لە بەرزبوونەوەی ژمارەی ملیاردێڕەکانی جیهان دەکات. لە هەمانکاتیشدا باس لە ڕێژەی سامانیان دەکات و دەڵێت: «لە ساڵی 1987 تەنیا 140 ملیاردێر لە جیهاندا هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2013 دا 1400 ملیاردێر واتە 10 ئەوەندە زیادییکردووە.
ساڵی 1987 بۆ 100 ملیۆن کەس تەنیا 5 ملیاردێر هەبووە، بەڵام ساڵی 2013 گەیشتۆتە 30 ملیاردێر. ساڵی 1987 ملیاردێڕەکانی جیهان خاوەنی ٪0.4 سامانی تایبەتی جیهان بوون، بەڵام ساڵی 2013 خاوەنی ٪1.5 ی سامانی تایبەتی جیهانن». ل 572
داهاتی دەوڵەتە هەژار و دەوڵەمەندەکانی جیهان
بابەتێکی گرنگی تر مەسەلەی دەستکەوتی دەوڵەتان و جیاوازیی نێوان داهاتی دەوڵەتە هەژار و دەوڵەمەندەکانە. لە هەمانکاتیشدا نووسەر هەوڵیداوە هۆکاری ئەم جیاوازییە دەربخات کە زیاتر پەیوەندیی بە سیستمی ئیداریی و باجەوە هەیە. نووسەر دەڵێت: « ئەگەر تەماشای داهاتی دەوڵەتە هەژارەکان بکەین لەنێوان ساڵانی 1970 بۆ 1980 حکومەتەکان بە شێوەیەکی گشتی ڕێژەی ٪10بۆ ٪15 داهاتی نەتەوەیی وەردەگرن، بەڵام دەوڵەتە مامناوەندەکان بەتایبەتی ئەمریکای لاتین و باکووری ئەفریقا و چین حکومەت ڕێژەی ٪15 بۆ ٪20 داهاتی نەتەوەیی دەستدەکەوێت، بەڵام لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکان لە دەیەی حەفتاکاندا 30 بۆ 35 ٪ داهاتی وەرگرتووە، بۆ دەیەی هەشتاکان 35 بۆ 40 ٪ وەرگرتووە». ل 648
=KTML_Bold=گرنگیی یاسای کەمترین کرێ=KTML_End=
یەکێک لە یاسا گرنگەکانی سیستمی ئابووریی خۆراوا «کەمترین کرێی کرێکارە»، ئەم یاسایە لە چەند لایەکەوە سوودی بۆ ئابووریی و چینی کرێکار و هەژار هەیە. لە هەمان کاتیشدا وەکوو نووسەریش دەڵێت: «رۆڵی زۆرباشی دەبێت لە کەمکردنەوەی نایەکسانی، کەمترین کرێی فیدراڵی لە ساڵی 1923 دەرچوێنرا، نزیکەی بیست ساڵ پێش ئەوەی لە فەرەنسا هەمان یاسا دەربچێت. گومانی تێدا نییە کەمترین کرێ ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پێکهێنان و پێشکەوتنی نایەکسانییەکان لە کرێدا، وەکوو چۆن ئەزموونی فەرەنسا و ئەمریکا پیشانی دەدەن» . ل407
=KTML_Bold=دانیشتووان=KTML_End=
بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر باسیکردووە مەسەلەی دانیشتووان و پەیوەندیی بە گەشەسەندنی ئابووریی و سامان و نایەکسانییەوە هەیە. نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گەورە، هەوڵیداوە ئەو پەیوەندییە باسبکات کە لەنێوان گەشەی ساڵانەی ئابووریی و گەشەی دیمۆگرافیدا هەیە. نووسەر هەندێک ئاماری گرنگی خستۆتە ڕوو، بۆ نموونە «ساڵی 1700 ژمارەی دانیشتووانی جیهان 600 ملیۆن کەس بووە، ساڵی 2012 دەگاتە 7 ملیار کەس». نووسەر لەوبارەیەوە دەڵێت: «بە درێژایی سێ سەدە ساڵانە ژمارەی دانیشتووانی جیهان 10 جار زیادییکردووە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا ژمارەی دانیشتووان لە ساڵی 2300 دا، دەگاتە 70 ملیار کەس». ل 104
نووسەر هەوڵیداوە شرۆڤەیەکی ورد لەبارەی گەشەی دیمۆگرافی بکات و لایەنە باش و خراپەکانی بخاتەڕوو، لە هەمان کاتیشدا چ کاریگەرییەکی هەیە بەسەر ژیانی خەڵک و ئابووریی وڵاتانەوە، ئەمەش یەکەمجار بوو پەڕتووکێک بخوێنمەوە وا بە ڕوونی ئەو پەیوەندییەم بۆ شیبکاتەوە. نووسەر لە هەمان کاتیشدا هەوڵیداوە هەڵسەنگاندێکی زانستییانە بۆ تیۆرییەکی زانای بەریتانی ماڵتۆس بکات کە بە سیستمی ماڵتۆسی ناسراوە.
=KTML_Bold=خوێندن=KTML_End=
بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر باسی دەکات، مەسەلەی خوێندنە. من هەتا ئەم پەڕتووکەم نەخوێندەوە نەمدەزانی چەندە خوێندن ڕۆڵی لە نەهێشتنی نایەکسانیی و کەمکردنەوەی هەژاریدا هەیە. نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ، ئەم بابەتەی شیکردۆتەوە. لە هەمان کاتیشدا بەهێزبوونی ڕۆڵی خوێندن لە سەدەی نوێدا دەردەخات. وەکوو خۆشی دەڵێت:
«هچ گومانی تێدا نییە پەروەردە و تەکنەلۆژیا لە ماوەیەکی درێژدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن». ل 403
لەبارەی ڕۆڵی لە نەهێشتنی نایەکسانییەوە نووسەر دەڵێت: «لە سەدەکانی پێشوودا کەسێکی هەژار دەیتوانی تەنیا لەرێگەی سامانێکی میراتییەوە بگاتە لووتکە و دەوڵەمەند ببێت، بەڵام ماوەی چەند دەیەیەی پاش جەنگی جیهانی دووەم، سەرمایە بە میرات بە جێماو زۆرێک لە گرنگییەکانی خۆی لە دەستدا و بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا کار و خوێدن بوونە دڵنیاترین ڕێگە بۆ گەیشتن بە لوتکە» ، ل318
دواتریش دەڵێت: «ئەگەر ئەو منداڵانەی کە سەدەیەک پێش ئێستا تەنیا قۆناغی سەرەتاییان تەواوکردووە (کە دەکاتە هەر نەوەیەک لەو سەردەمەدا) لە هەمان قۆناغدا بمانایەتەوە، ئەوکاتە هیچ گومانی تێدا نەبوو کە نایەکسانی لە کارەوە و بەتایبەتیش نایەکسانی لەکرێدا زۆر زیادی دەکرد». ل401
هەمیشە لە هەموو جیهاندا بە باشی باس لە سیستمی ئابووریی و کۆمەڵایەتی وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا دەکەین، یەکێک لە هۆکارەکانیش باشبوونی سیستمی پەروەردە و فێرکردنە. هەروەکوو نووسەر دەڵێت: «هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە دەوڵەتە ئەسکەندەناڤییەکان، کە نایەکسانی کرێ لەو دەوڵەتانەدا زیاتر مامناوەندە لە هەرشوێنێکی دیکە، ئەمەش بە ئەندازەیەکی فراوان دەرئەنجامی ئەو ڕاستییەیە کە سیستمی پەروەردەی دەوڵەتانی ئەسکەندەناڤی تارادەیەک یەکسان و گشتگیرە». ل403
لەلایەکی تروە نووسەر باشیی و خراپی سیستمی پەروەردەی وەکوو پێوەرێک بۆ پێشکەوتن و دواکەوتنی دەوڵاتەن داناوەو دەڵێت: «لە هەموو کۆمەڵگە مرۆییەکاندا، تەندرووستیی و پەروەردە بەهایەکی خودییان هەیە: توانای جێژوەرگرتن لە چەند ساڵێک تەندرووستی باش، وەکوو توانای بەدەستهێنانی مەعریفە و ڕۆشنبیرییە، ئەوەش یەکێکە لە مەبەستە بنەڕەتییەکانی شارستانییەت». ل404
دواجاریش لەبارەی سیستمی پەروەردەوە پێشنیازی نوێ دەخاتە بەردەم جیهان و دەڵێت: «دەبێت سیستەمی پەروەردە و فێرکردن خستنەڕووی جۆری نوێی ڕاهێنان زیادبکات، هەروەها بەرهەمی شارەزاییە نوێیەکان بە شێوەیەکی خێراو بە تەواوی زیاد بکات، سەرەڕای ئەوەش، ئەگەر دەبێت نایەکسانی کەم بکرێتەوە، پێویستە زۆر بەخێرایی خستنەڕووی شارەزایی نوێ زیاد بکرێت، بەتایبەتی بۆ ئەوانەشی خوێندەواریان کەمە». ل401
=KTML_Bold=تەکنۆلۆجیا=KTML_End=
بابەتێکی گرنگ تر کە نووسەر پانتایی باشی بۆ داناوە مەسەلەی تەکنۆلۆجیایە، نووسەر پێی وایە: «پێشکەوتن بەرەو عەقڵانییەتی ئابووریی و تەکنۆلۆجی پێویستی بە پێشکەوتن نییە بەرەو دیموکراسی، هۆکاری سەرەکی ئەوەش ئاسانە: تەکنۆلۆجیا وەک بازاڕ وایە نە سنووری هەیە و نە ئەخلاق»..ل310
دواتر لەبارەی مەسەلەی مۆڕاڵی مرۆیی و تەکنۆلۆجیاوە قسەی زیاتر دەکات و دەڵێت: «ئەگەر بە ڕاستی کەسێک هیوای ئەوە بێت سیستمێک بدۆزێتەوە کە عەدالەتی کۆمەڵایەتی و عەقڵانییەتی زیاتری تێدا بنیاتنرابێت لەسەر بەرژەوەندیی گشتی، بە هیچ جۆرێک پشت بەستن بە گۆڕانکاریی و ئارەزووە سەرپێیەکانی تەکنۆلۆجیا بەس نییە». ل310
=KTML_Bold=کۆچکردن=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تر کە نووسەر باسی لێوە دەکات مەسەلەی کۆچکردنە، کە ئێستا بووەتە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی خۆراوا. نووسەر تێڕوانینێکی تەواو جیاوازی هەیە لە نووسەر و بیرمەندانی تری جیهان و پێیوایە: «کۆچکردن شێوازێکی ئاشتیخوازانەی دابەشکردنەوە و ڕێکخستنەوەی نایەکەسانی جیهانیی سامانە. لەبری جووڵاندنی سەرمایە، کە هەموو جۆرە ئاستەنگێکی تێدا بەدی دەکرێت، هەندێکجار ئاسانترە، ڕێگە بدرێت بە کرێکار بڕوات بۆ ئەو جێگەیەی کە مووچەیەکی زیاتری هەیە. باشترین نموونەش ئەمریکایە، سەرەتا لە سێ ملیۆن کەس پەیدابوو، ئەمڕۆ ژمارەی زیاتر لە 300 ملیۆن کەس دەبێت».ل716
=KTML_Bold=گۆڕینی کەشوهەوا=KTML_End=
بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر باسی لێوەدەکات و بە یەکێکێش لە کێشە گەورەکانی سیستمی سەرمایەداریی و مرۆڤایەتیش دادەنرێت کێشەی گۆڕینی کەشوهەوایە، نووسەر دەڵێت: «گۆڕانی کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتگیرتر، کە دەگونجێت لەم سەدەیەدا ببێتە هۆی لەناوبردنی سەرمایە سرووشتییەکانی مرۆڤایەتی، ئەمەش مەترسییەکی دوورمەدوای جیهانییە».ل 757
نووسەر پێیوایە: دەبێت ئەم کیشەیە لە ئاستی جیهاندا چارەسەر بکرێت، ئەویش هاوڕای نووسەری بەریتانیا نیکۆلاس ستیرنە کە داوا دەکات «٪5 ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان خەرجبکرێت وەکوو هەوڵدانێک بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لە داهاتوودا» ل 758
=KTML_Bold=شەفافییەت=KTML_End=
بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر گرنگی پێداوە، مەسەلەی (شەفافییەت) ە. نووسەر پێیوایە شەفافییەت زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئاگاداری کەڵەکەبوونی سەرمایە بکەین، لەم ڕێگەیشەوە دەتوانرێت باجی گونجاو دابنرێت بەم شێوەیە نایەکسانی کەمتر دەکرێتەوە، لە هەمانکاتیشدا ئەم پرسە گرنگە بۆ سیستمی دیموکراسی.
نووسەر دەڵێت: «بڕوام وایە گرنگە سووربین لەسەرئەوەی کە یەکێک لە پرسە زۆر گەرم و باوەکان لە چەند ساڵی داهاتوودا بریتییە لە پەرەسەندنی شێوازە نوێکانی موڵک و ماڵ و کۆنتڕۆڵکردنی دیموکراسییانەی سەرمایە». ل 760
دواتر دەڵێت: «بەدڵنییایەوە شەفافییەتی ئابووریی و دارایی بۆ مەبەستەکانی باج گرنگن، بەڵام لەبەر چەند هۆکارگەلێکی گشتی زیاتر، ئەمانە بنەڕەتین بۆ حوکمڕانییەکی دیموکراسییانە و بەشدارییکردن تێیدا». ل 761
=KTML_Bold=دەوڵەتی نەتەوە=KTML_End=
نووسەر لە هەندێک شوێندا دژی دەوڵەتی نەتەوە دەوەستێتەوە لە هەندێک شوێنی تریشدا پشتگیریی دەکات بەتایبەتی لە ڕووی دانانی سیستمێکی ئیداریی باش و باج وەرگرتنەوە و دەڵێت: «هێشتا دەوڵەت- نەتەوە ئاستە ڕاستەکەیە بۆ نوێکردنەوە و گەشەپێدانی شێوازە نوێیەکانی حوکمڕانیی و خاوەندارێتیی هاوبەشی مامناوەند لەنێوان خاوەندارێتیی گشتیی و تایبەتیدا. ئەمە دەبێتە یەکێک لە ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی سەدەی داهاتوو. بەڵام تەنیا سیاسەتی تەواوکاری هەرێمیی دەتوانێت ببێتە هۆی ڕێکخستنێکی کاریگەرانەی سەرمایەداریی جیهانی بۆ میرات بەجێماو لە سەدەی بیست و یەکدا». ل761
=KTML_Bold=ڕۆڵی باج=KTML_End=
هەتاوەکوو ئەم پەڕتووکەم نەخوێندەوە لە کاریگەریی گەورەی باج بەسەر نایەکسانییەوە بۆم دەرنەکەوتبوو، نووسەر زۆر بە باشی باسی گرنگی باج دەکات، لە هەمانکاتیشدا پەیوەندیی نێوان باج و کەمکردنەوەی نایەکسانی دەخاتەڕوو. جگە لەوەش بوونی باج بۆ گەشەسەندنی ئابووری دەستکەوتی حکومەت باس دەکات. نووسەر دەڵێت: «پڕۆسەی باج وەرگرتن بابەتێکی تەکنیکی نییە، بەشێوەیەکی تایبەتی بابەتێکی سیاسیی و فەلسەفییە، بێگومان گرنگترین بابەتی سیاسییە، بەبێ باجەکان کۆمەڵگە چارەنووسی هاوبەشی نابێت و کارێکی پێکەوەییش ئەسەتەمە، لە کرۆکی هەموو گۆڕانکارییە گرنگە سیاسییەکاندا شۆڕشێکی دارایی لەئارادایە». ل651
دواتر مەسەلەی باج دەبەستێتەوە بە سەرکەوتوویی و شکستی دەوڵەتەوە، لەمبارەیەوە دەڵێت: بەڵگە مێژووییەکان ئەوە دەخەنەروو کە تەنیا بە ٪10 تا ٪15 ی داهاتی نەتەوەیی لەبڕە وەرگیراوەکانی باجدا، ئەستەمە بۆ دەوڵەتێک زیاتر لە کارە تەقلیدییە سیادییەکانی خۆی بەجێبهێنێت، ئەوەش لەپاش خەرجییەکانی بۆ هێزێکی پۆلیسی گونجا و سیستمێکی دادگەرانە، بڕێکی زۆر نامێنێتەوە بۆ ئەوەی بدرێت بە بوارەکانی پەروەردە و تەندرووستیش». ل 649
پاشان نووسەر دەڵێت: «باجی سەرمایە توندوتیژیی کەمترە و وەڵامێکی کارامەی دەبێت بۆ گرفتێکی بێ کۆتایی سەرمایەی تایبەتیی و دەستکەوتەکەی، هەروەها باجی سەرمایە گونجاوترین وەڵامە بۆ نەهیشتنی نایەکسانی». ل 707
دواتریش دەڵێت: «ئاسانترین ڕێگە بۆ حکومەتێک بۆ ئەوەی دووبارە سەربەخۆیی ئابووریی و دارایی بەدەستبهێنێتەوە، بریتییە لە پەنابردن بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و کۆنتڕۆڵکردنی سەرمایە. ل 711
=KTML_Bold=ڕەخنە لە مارکس=KTML_End=
نووسەر لەگەڵ ئەوەی لە زۆر شوێندا ستایشی مارکس دەکات و پشت بە تێڕوانیینەکانی دەبەستێت، بەتایبەتی لە ڕووی نایەکسانییەوە، بەڵام لە زۆر شوێنێشدا ڕەخنەی توندی لێدەگرێت. نووسەر دەڵێت: «زۆربەی کات مارکس پشتی بە ڕێگەیەکی تاڕادەیەک باوەڕ پێنەکراو و ناسیستماتیک بەستووە بەرانبەر بە ئامارە بەردەستەکان، مارکس هەوڵی نەداوە ئەوە بدۆزێتەوە ئایا ئەو چڕی سەرمایەی کە تێبینی کردبوو لە حساباتی هەندێک لە کۆمپانیاکاندا، هەموو ئابووری بەریتانیا دەگرێتەوە، یاخود تەنیا چەند کەرتێکی تایبەتی ئابووری دەگرێتەوە، ئەو دەیتوانی ئەو کارەش بکات، ئەوەش لە ڕێگەی کۆکردنەوەی چەند دەرزەنێک لە چەند حساباتێکی هاوشێوە. هەروەها مارکس لە پەڕتووکی سەرمایەدا بەشێکی زۆری لە پەڕتووکەکەی تەرخانکردووە بۆ مەسەلەی کەڵەکەبوونی سەرمایە، بەڵام هیچ ئاماژەی نەداوە بە ژمارەیەکی زۆر هەوڵ کە دراوە بۆ خەمڵاندنی ڕەشیدی سەرمایەی بەریتانیا کە لە سەدەی 18و 19 کراون». ل 305
لە شوێنێکی تریشدا دەڵێت: «چارەسەری کێشەی سەرمایە لەلایەن کارل مارکس و سۆشیالیستەکان، لە سەدەی نۆزدەدا پێشنیازکراو بە شێوەیەکی پراکتیکی لە یەکێتی سۆڤێت زۆر ڕادیکاڵانە جێبەجێکرا، ئەوەش بە هەڵوەشانەوەی خاوەندارێتیی تایبەتیی ئامڕازەکانی بەرهەمهێنان کە بریتین لە زەویوزار و باڵەخانە، سەرمایەی پیشەشازیی و دارایی و بازرگانی، بەڵام پاشتر کارەساتە مرۆییەکان کە بەهۆی پلانی بە مەرکەزییکردنی ستالینی یەکێتی سۆڤێتەوە، تووشی مرۆڤایەتی بوون، چەوتی ئەم تیۆرییە دەردەخات». ل؛ 707
=KTML_Bold=کێشەکانی جیهان=KTML_End=
نووسەر بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی کێشەکانی نایەکسانیی و کەشوهەوا و کۆچ، داوای باجێکی جیهانی دەکات کە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکان و سەرمایەدارە گەورەکانی جیهان بیدەن، لەرێگەی ئەو باجەشەوە کێشە گەورەکانی مرۆڤایەتیی چارەسەر بکرێت. هەرچەندە ئەم پێشنیازەی ئێستای تۆماس پیکیت وەکوو خەونێک وایە، بەڵام دەکرێت لەداهاتوودا وەکوو ڕێگە چارەیەکیش سەیر بکرێت.
=KTML_Bold=دەرئەنجام=KTML_End=
ڕاستە نووسەر هەوڵێکی جددیی داوە تاوەکوو شرۆڤەیەکی باش بۆ ئەو سیستمە ئابوورییە بکات کە لە ئێستادا لە جیهاندا بەرقەرارە، بەڵام نەشیتوانیوە وەڵامی هەموو پرسیار و کێشەکانی جیهان بداتەوە. ڕاستە نووسەر ڕەخنەی زۆری لەم سیستمە گرتووە بەڵام هیچ ئەلتەرناتیفێکی بۆ ئەم سیستمە دەرنەخستووە. لەکاتێکدا مارکس هەوڵیداوە ئەلتەرناتیفێک بۆ سیستمی سەرمایەداری بدۆزێتەوە کە ئەویش سیستمی سۆشیالیزمە.
لەلایەکی ترەوە نووسەر زیاتر تیشکی خستۆتە سەر خۆراوا و کەمتر قسەی لەبارەی سیستمی ئابووریی لە وڵاتانی تری جیهان کردووە. ڕاستە لێرەولەوێ باسی گەشەکردنی چین و ژاپۆن و هیندوەستان دەکات، لێ ئەمە هەموو جیهان نییە. ئەم پەڕتووکە دەوڵەمەندتر دەبوو گەر نووسەر هەوڵیبدایە باسێکی سیستمی ئابووریی وڵاتانی جیهانی سێیەمیشی بە چڕتر بکردایە. بەداخەوە تەنیا بەشێوەیەکی لاوەکی باسی دەکات و بەگشتی جەختی لەسەر خۆراوا کردووە.
لەکاتی باسکردنی سندوقە سیادییەکاندا، کەمێک باسی دەوڵەتانی کەنداو دەکات، هەرچەندە ئەو سندوقی سیادی ئەم دەوڵەتانە، بە مەترسی بۆ سەر خۆراوا وەسفکردووە.
هەست دەکەم نووسەر کەمتر زانیاری لەبارەی وڵاتانی جیهانی سێیەمەوە هەبووە، هەر بۆیە لە شرۆڤەکانیشیدا زۆرجار سەرکەوتوو نەبووە، بۆ نموونە ئەو لەلایەک دەڵێت وەبەرهێنانی بیانی هیچ ڕۆڵێکی لە گەشەکردنی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا نییە، لە هەمانکاتیشدا دژی داخران و داخستنی بازاڕی نیشتمانییە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پەڕتووکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە سیستمی سەرمایەداریی و ئەو سیستمە ئابووریەی کە ئەمڕۆ جیهانی بەڕێوەدەبات.
دیارە ئەم پەڕتووکە کۆمەڵێک بابەتی زۆری لە خۆگرتووە کە هەموویان مایەی گرنگیی و بایەخپێدانن، لێرەدا من تەنیا ویستم ناساندنێکی کوورت بۆ ئەم پەڕتووکە بکەم، کە بە یەکێک لە پەڕتووکە باشەکانی هەزارەی دووەم دادەنرێت کە لە بارەی ئابوورییەوە نووسرابێت.
لە کۆتاییشدا دەست خۆشی لە کاک بیلال دەکەم بۆ وەرگێڕانی ئەم پەڕتووکە گرنگە و هیوای کاری باشتری بۆ دەخوازم.
=KTML_Bold=سەرچاوە=KTML_End=:
تۆماس پیکیتی، سەرمایە لە سەدەی بیست و یەک، لە ئینگلیزیییەوە: بیلال ئیسماعیل حەمە. چاپی یەکەم. دەزگای چاپ و پەخشی جەمال عیرفان. 2018
[1]
ئەم بابەتە 205 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 10-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-09-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 205 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!