لەبارگیریان پرسی قۆناغت لە کێیە؟ گۆتی جۆرکەزانی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەبارگیریان پرسی قۆناغت لە کێیە؟ گۆتی جۆرکەزانی) ، وڵاغە بەرزەی ئەسپ و مایین کە بەکارهاتن بۆ گواستنەوەی بار پێیان دەوترێت: بارگین یان بارگیر، ئەو هێز و گوڕوتینەی کە بارگیر هەیەتی بەگوێرەی ئالیکەکەیەتی، هەر برسی و ماندوو بێت ئەوا پێی لەزەوی گیر نابێت تا ڕێگا بگرێت، جۆڕک یان تورەکەشی پێ دەوترێت لە موو درووست دەکرا و دەخرایە دەمی بارگیرەوە پر کا و ئالیک دەکرا و هێواش هێواش لێی دەخوارد، ئەوەش گوڕ وتینی دەبەخشییە وڵاغەکە و ڕێی خۆی دەکرد، ئەوە بووە بە ئیدیۆم ئەگەر کەسێک هەبوو بێت و تێر بێت و کاری باشی پێ دەکرێت ئەگەر برسی و نەبوون بێت ئەوا کاری خراپی پێ دەکرێت بۆیە وتراوە: لەبارگیریان پرسی قۆناغت لە کێیە؟ گۆتی جۆرکەزانی. [1]