پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 105,727
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,479
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
عەزیز گەردی کەسێک وەکی کەس نەبوو!
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەزیز گەردی کەسێک وەکی کەس نەبوو!

عەزیز گەردی کەسێک وەکی کەس نەبوو!
ناونیشانی بابەت: عەزیز گەردی کەسێک وەکی کەس نەبوو!
ئامادەکردن و نووسین: سالار عەبدولڕەحمان

زۆرجار بیر لەوە دەکەمەوە، ئەرێ شتێک هەیە لە مۆم بچێت؟ بەتەواوی وجوودی خۆی، هەر بسووتێ و جەستەی بتوێتەوە!؟ لەپێناو هیچ نا، تەنیا لەبەر ئەوەی دەوروبەری ڕۆشن بکاتەوە ، بەبێ هیچ بەرانبەرێک ، سوودێک، خۆی بکاتە قوربانی دەوروبەکەی!
دەشڵێن میللەتان، بە مەزنە مرۆڤان، مێژووی خۆیان دەنوو#سنە#وە و پێشیش دەکەون. زۆرم دەربارەی ئەو مرۆڤە مەزانانە خوێندووتەوە و ژنەفتووە ، لێ چ بکەم ، چونکە کوردم و خودا بە کوردی درووستی کردووم ، هەر حەزمکردووە ئەگەر باسی هەر کەس و تاقم ولایەنێک بکرێت ، شتێکی کوردانە و کەسایەتییەکی وەهامان هەبێت ، لەوانی تێپەڕاندبێت و زمانی منیشی وەها درێژکردبێت ، تا بتوانم خۆم و میللەتەکەی خۆمی پێ هەڵدەمەوە و سنگ ڕەپێشخەم و سەرم پێی بەرزکەمەوە ، ئەگەر بەرزترین چیای دونیام لۆ باس بکەن ، من هەر سەفینم پێ سەرکەشترین چیای دونیایە ، ئەگەر جوانترین دەریام لۆ وێنا بکەن ، من هەر گۆڵی (وانێ) م پێ دڵڕفێنترین دەریاچە نا بەڵکوو دەریایە ، ئەگەر باسی ناودێرترین خواردن و پیتزای دونیام لۆ بکەن ، من هەر بەربەسێڵی و دۆغەواو ساوارو هەرمیشک وناوسێری وکەلانەی خۆمانم پێ بەلەززەتترین خواردن وپیتزایە ، ئەگەر جوامێرترین سەرکردەی دونیاشم لۆ بژمێرن ، من هەر پێشەوام پێ سەرتۆپی فیداکاران و جوامێرترین سەرکردەو پێشمەرگەی مێژوو وپێشەوای پێشەوایانە .
لێم بوویتە خوو وگەلێک جاران بیردەکەمەوە ، داخۆ میللەتان ، دەستە وتاقمان ، کەسایەتییەکان ، چیان هەبووە ، وەها ناودێر و پێشڕەفتە وسەردەستەن ؟
هەر چەندی سەردەینم ودەبەم ، هەر عەقڵم ئەوەندە بڕ دەکات بڵێم:- بەسێ شتان جێی شانازین:-
1 _ دڵسۆزی
2 _ ڕاستگۆیی
3 _ کارکردن ( تێکۆشان ) .
ئەگەر ئێمەی کورد ئەحمەدی خانیمان نەبایێ ، ماڵباتی بەدرخانی ومەستوورە و نالی ، حاجی قادر و هێمن ودڵدار ، زیرەک و محەمەدی ماملێ و محەمەد عارفی جزیری ، پەشێو وعەزیز گەردیمان نەبایێ !؟ ئەرێ بەڕاست چمان دەکرد ؟ ئەرێ دەکرا سەرمان بەرز بکردبایێ و ڕوومان بهاتبا بمانگۆتبا:- ئێمەش هەین .. !؟
دڵنیام نەماندەتوانی زار هەڵبچڕێنین و فززەمان لێوەبێت .
ئۆخەی .. هەزار جار ئۆخەی ، خۆ ئەو مرۆڤە مەزنانە جێی شانازین . بەڵام پرسیار ئەوەیە:- ئەرێ چ شتێک ، چ ڕایەڵێک هەیە ، ئەوانە وگەلێکی دیکەی وەکوو ئەوانیش بە یەکەوە دەبەستێتەوە ؟ بێگومان هەر هەمان سێکوچکەکەی ئاماژەم پێیدا:- 1_ دڵسۆزی 2 _ ڕاستگۆیی 3_ کارکردن ( تێکۆشان) ە .
لەناو ئەوانەی باس کران ، ڕەوانشاد عەزیز گەردی یە ، کەسێکی دەگمەن وناوازە ، ڕەنگە نەک لەناو کورد ، بگرە لەوانەیە لەناو میللەتانی دیکەشدا نموونەی لەو جۆرە هەر نەبووبێت !؟
عەزیز گەردی هەر سێ خەسڵەتەکانی زۆر بەچڕی وتووندی تێدا بوو ، پشتی لەتەواوی خۆشییەکانی ژیان کرد وهەر بەتەنیا لەبۆ کورد وخاک وزمانەکەی ژیا ، دەبێت بزانین هۆکار چ بوو ! ئەو ڕێچکەیەی گرت ؟ بەبۆچوونی من تەنیا وتەنیا هەر ئەوەبوو ، میللەتەکەی ، خاکەکەی ، زمانەکەی خۆی زۆر بەڕاستی خۆشدەویست ، دڵسۆزانە شانی وەبەرنا وکاری کرد ، کارکردنەکەشی تێکۆشان بوو بۆ سەربەرزی میللەتەکەی ، هەر ئەو هەستە پاقژ وپیرۆزە بوو ، بووە پاڵنەر ونەیهێشت باق وبریقی زۆر و زەوەندی ژیان فریووی بدات وبەهرەکەی لێ وەشێرێت .
ڕەوانشاد عەزیز گەردی ، سێ شتی گەلێک خۆشدەویست:-
1 _ سرووشتی کوردستان وهەموو ناوچە و پارچەکان بەبێ جیاوازیکردن
2 _ زمانی کوردی بەهەموو زار وبن زارەکان
3 _ لەناو خەڵکدا زیاتر کەسانی سادە وچینی هەژاری خۆشدەویست ، لەوانەش زیاتر توێژی گەنجی خۆشدەویست وپتریش متمانەی پێیان هەبوو .
دیقەتم دەدایێ ، لەگەڵ گەنجان زۆر زیاتر دەگەشایەوە ومەیلی دەدانێ ، پێی وابوو ئەوان پاکترن ، پیس وپۆخڵیەکانی ژیان بەرۆکیانی نەگرتووە و هەر ئەوانیش جێی هومێدی دواڕۆژن ودەبێت پشت بەوان بەسترێت .
هۆشمەندی کوڕە گەورەم یەکێک لەو کەسانەبوو ، عاشقی قەڵەم و بەرهەمی گەردی بوو ، هۆکارەش ئەوەبوو ، هەر لەگەڵ هەراشبوونی عەقڵی هەرچوار منداڵم ، هەردووک کوڕەکەم ( هۆشمەند وڕەوشت) و هەردووک کچەکانیشم
( ستران وئاسمان) م بە بەرهەمی ( داغستانی من) ی ڕەسوڵ هەمزاتۆڤ لەوەرگێڕانی گەردی و دیوانی ( تاریک وروون) ی مام هێمنی شاعیر ونامیلکە شیعری ( شەونیە خەونتان پێوە نەبینم ) ی عەبدوڵڵا پەشێو، پەروەردەکردبوون . لە هەمووشیان زیاتر ، هۆشمەند پتر عاشقە پەڕتووک و لەنێویشیاندا داغستانی من ومامۆستا عەزیز گەردی بوو ، ڕۆژگار وەها سووڕی دا ، ئەوهۆشمەندە زیرەک وتێگەیشتووە لەبارێکی سەختی دەروونی ، لەکۆلێژی ئەندازیاری تۆرابوو وبەهیچ شێوەیەک نەدەهاتەوە سەرخوێندنەکەی ! هەموو هەوڵێکم دەدا وبێ سوودبوو ، ڕۆژێک داوام لەمامۆستا کرد ، بەڵکوو پیاسەیەکی پێ بکات ، چونکە هۆشمەند زۆرزۆری مامۆستا خۆشدەویست و هەرگیز قسەی نەدەشکاند ، وتم: لەگەڵ پیاسەکردنەکەشیدا هەندێک ئامۆژگاری بکات وبەڵکوو بکەوێتەوە سەر خوێندنەکەی زانکۆی ، ئەوەبوو لەبەهاری (2015) لەبەحرکە ڕا بەترومبێلەکەی خۆی هاتە #هەولێر#ێ وبەخۆی وهۆشمەندە فەندی گەشتێکیان تا قەڵای دیوینی مێژوویی کرد ، پاشان کوڕەکم گێڕایەوە وتی
:- بابە ، دەچووینە هەر جێگەیەک یان کۆنە هەوار وگوندێک ، یەک یەک باسی ئەوجێگەیانەی دەکرد .
دەیوتت:- هەرلەبەحرکە ومزگەفتی گەورەی وکانییە بەناو بانگەکەی ڕا، وەها باسی دەکرد ، دەتوت تاریفی مەعشووقەکەی خۆی دەکرد ! شوێن نەما لێی نەدوێت ، هیچ بێ حەوسەلە نەبوو ، زۆر لەسەرخۆ، زۆر سادە ، بەو گەڕان وسووڕانەماندا زۆر دڵخۆش وئاسوودە بوو . منیش ڕێک لەگەڵ قسەکانی هۆشمەند ، بەسەرهاتێکی خۆم لەگەڵیدا وەبیر هاتەوە ، ساڵ بەهاری ساڵی ( 2014) بوو ، هێشتا #داعش# وەکوو سن وکیسەڵە بەوڵاتمان وەرنەببوون وژەهریان نەڕژاندبوو ، من ئەوەندە لەژیانی خۆمدا سەرسامی زمان و وەرگێڕان وناوەرۆکی ( داغستانی من) ببووم ، هەر بە
( کوردستانی من ) ناوم دەهێنا ، زۆربەی جاریش ئاماژەم پێی دەدا وتەنانەت لەبارەیەوە گفتوگۆشم لەگەڵ مامۆستا عەزیز دەکرد ، ئەویش زۆرزۆری پێخۆش دەبوو و لەو جۆرە بابەتە ئەدەبیانە هەرگیز بێزار نەدەبوو ، تا وەهای لێهات ، ڕۆژێک بیرۆکەیەکم بەمێشکدا هات و وتمێ
: - مامۆستا ، لۆ نایێی گەشتێکی داغستان بکەین ؟
دەتوانین فیزای ڕووسیا وەربگرین و لەوێوەشڕا دەچینە داغستان ، ئەوجار پیاسە لەناو محەچ قەڵا دەکەین ، لەناو میللەتە جیاوازەکانی داغستان دەگەڕێین هەتا ببینین ئاڤار و لیزگی ولەک..هتد ، چۆن چۆنین ؟ دەچین بزانین (خینکالی ) چییە ( خواردنێکی داغستانی یە) و .. هتد . ئەمن زۆر بەتاسووقەوە قسەم دەکرد وخوێنم گەرم داهاتبوو ، هەر لەدانانی بیرۆکەو چۆنییەتی جێبەجێکردن دابووم ، کەچی مامۆستا هیچ شێلوو نەبوو وقسەی نەدەکرد ، بێدەنگ گوێی لەمن گرتبوو ، تاوەکوو ئەمن تەواو دەبم ، لە کۆتاییدا گۆتم:- ئەوجە ئەتوو چ دەڵێی مامۆستا ؟
ئەمن پێموابوو پشتگیری بیرۆکەکەم دەکات وگەشتێکی زۆر خۆشی ئەوێ دەکەین ، ئەو کەشوهەوایەی لەناو وشەکانی داغستانی مندا هەیە ، بەزیندێتی سەران وڕۆشنایی چاوان دەیانبینین ، کەچی مامۆستا وەها وەڵامی دامەوە
:- کاک سالار ، ئەوە ئەتوو چ دەڵێی !؟ ئەمن چ پێویستم بە سەفەری داغستان هەیە !؟ هەتا یەک بستی وڵاتەکەی خۆم مابێ و نەمدیتبێت ، هەر گەڕیدەی وڵاتی خۆم دەبم ، داغستان و وڵاتانی دیکەی دونیایێ بەمن چی .. !
بەم وەڵامە ناچاوەڕوانکراوەی مامۆستا ، دەتوت کوندەیەک ئاوی لێراویان بەسەر داکردم ، ڕێک لەجێی خۆم تاسام ، چەند ساتێک هیچم پێ نەگۆترا .. !؟
وەڵامەکەی زۆر کوورتبوو ، بەڵام دەتوت کوتکێک بوو و لە تەوقی سەری دام ، پێی حەپەسام ، هەر لەوێ دەمێشڕا ئەوەم لەمێشک چەسپی ، تا وڵاتی خۆت نەگەڕێی ، شارەزای نابی ، شارەزاشی نەبی هەرگیز خۆشتناوێت ، چ جای بگاتە ئەوەی عاشقی بیت ، ئەمن هەر لەو دەمی ڕا شتێکی نوێم لەبۆ ئاشکرا بوو ، پێشتر پێموابوو مامۆستاعەزیزگەردی عاشقی هەمزاتۆڤ وداغستانەکەیەتی ، بەڵام نا ، من لەوە حاڵی بووم هەڵەم ، مامۆستاش وەکی حەزرەتی ئەحمەدی خانی ، کاتێک مەم وزین دەکاتە بەهانە بۆدەربڕینی بیروباوەڕە مرۆڤدۆستی و کوردپەروەریەکەی ودەڵێت:-
( شەرحا غەمێ دڵ بکەم فەسانە
‌ زین و مەمێ بکەم بەھانە )
تاوەکوو ئەمیش لەپەنای ( داغستانی من) ی هەمزاتۆڤ ، کە تەنیا بەهانەیەک بووە وچیدیکە نا ، بەهانەیەکی باشی وەچنگ بکەوێت ، تا لەپەنای ویدا خۆی لە کەڵبەی تیژی (#بەعس#) ی دڕندە هەرە برسییەکەی سەدەی بیستەم بشارێتەوە ، لەلایەک نەکەوێتە بەردەستیان ، تاوەکوو نەیهاڕن وتۆزی بەبا نەکەن ، لەلایەکی دیکەشڕا لەخزمەتی گەل وزمانەکەی نەکەوێت و دژی سیاسەتە دوژمنکاریەکانی بە هەموو هێزی قەڵەم وهزری خۆیەوە بەرەنگاریان ببێتەوە وتەنانەت پشتیشیان لەعەرزی بدات ، لەوێوە تێگەیشتم لەپەنای ئەو وەرگێڕانەیدا ، عاشقبوونی خۆی لەبۆ زمان وخاک ونەتەوەی کورد چەندە وتوانیشی چۆن چۆنی زۆر بەئازایانە و بوێرانە و کوردانە مەبەستەکەی خۆی بگەیێنێت ، ئەوە ئەو نهێنییەیە وای کرد لە دوای داڕمانی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانەی هێزی کورد لە دژی بەعس ، گەردی بوێر هات وقەڵەم و وشەی کردە گولەم ولەپێناو مانەوەیدا لەسنگی سیاسەتی (تەرحیل) و (تەبعیس) و (بەعەرەبکردنی) دا ، وەکی داربەڕوویەکی ڕەگاژۆ ، خۆی ڕاگرت وڕاگرت ، نەئەو کات ونەئێستاش باڵای ئەو وەرگێڕانە نەچەمایەوە ولەڕەونەق نەکەت ، ئێستاشی لەگەڵدابێت سەرتۆپی وەرگێڕانی زاری ناوەڕاستی کوردییە و پێم وایە بەرهەمێکی دیکە نادۆزرێتەوە شان لەشانی وی بدات ، مامۆستا عەزیزی ڕەوانشاد وەهای فێرکردم ، بەیەک ڕستەی کوورت ، تەواوی حەزێکی منی لەگەڕان بەوڵاتان ژێراوژوور کرد ، منی خستە سەر شاڕێگەی گەڕان لە بست بەبستی خاکی وڵاتی خۆم ، هەر لە دوای ئەم گفتوگۆیەمان بوو ، زۆرمان گەشت بە یەکەوە کرد ، هەرجارەی بەجودا ، چووینە (وراتی کۆیێ ) ، چووینە ( قەڵای دیوینێ ) ، چووینە ( گۆڕ قەرەجی حەزرەتی حاجی قادر) و ( #تەقتەق#ێ ) ، چووینە ( بن چیای کوڕەک بەلای گەرووی مێگر و #ڕواندز#ێ ) ، چووینە ( ئەشکەوتی جاسەنە ، ئەو ئەشکەوتەی کاتی حوکمڕانی شێخ مەحموود مەلیکی کوردستان ، ڕۆژنامەی بانگی حەق و ئومێدی ئیستیقلالی لێچاپکراوە ) ، چووینە ( دۆڵی سماقووڵی ) و بەلای (هیران ونازەنینان ) دا گەڕینەوە ( شەقەراویێ ) ، چووینە ( خاک و خۆڵی #شارەزوور# و زادگەی حەزرەتی نالی )
، بەپیاسە لە ( بەحرکەی ڕا هەتا سەر بەستۆڕەی ) بەپێیان چووین وگەڕاینەوە ، چووینەگوندی ( قووچەبڵباس ) ی دەشتی هەولێرێ ، گەڕاین .. گەڕاین ، زۆر جێگەی کوردستان گەڕاین ، زۆرجێگەی تریش مابوو بگەڕێین ودەرفەت نەبوو ، لە هەمووشیان زیاتر ، حەزی دیتنی ( سەرشاتانی حەزرەتی مەولەوی تاوەگۆزی ) بوو ، لەگەڕانەکانماندا تا زیاتر بگەڕاباین ، پتر عاشقی زمان و خاک و وڵاتی خۆمان دەبووین . لەهەر گەڕانێکیشدا ، من زیاتر لەحەزی گەشتی دەرەوەی وڵات دووردەکەتمەوە ودەتوانم بڵێم ئێستا ئەو حەزەم هێندە کەم بووە ، وای دادەنێم هەر نەم ماوە ، حەزی گەڕان بەخاکی وڵاتی خۆم بوویتە خولیام ، تەنانەت بەو حاڵی نەخۆشی وبێبڕستی جەستەییەی ێێستامەوە ، دوێنی لەگەڵ هەردوو هاوڕێی ڕوحی وخاڵوانم هاوڕێ تەیب وهاوڕێ دارا ، هەتا سەری ( سەفین ) ونزیک ( دانازێ) چووین ، دیمەنی وڵاتەکەم ئەوەندە لەمبەر وئەوبەری جوان ودڵڕفێن وسەفینم ئەوەندە سەرکەش بوو ، شاگەشکە بووم ، هەرچی ئازای پڕئازاری جەستەم هەبوو ، بۆ ماوەیێک لەبیرمکرد ، دەتوت لەسەرباڵی هەوری خەیاڵ دام ، لێ هەر تینووی دیمەنی ئەو وڵاتەم ، کە ڕەوانشاد عەزیزگەردی بەو پەڕی خۆشحاڵی وئارەزوومەندانەوە بۆی تێدەکۆشا و لەپێناویدا دەسووتا ، منی هاوڕێ وهاوسەفەر وقوتابی و شوونپێ هەڵگری ئەو مامۆستایە گەورەیەم ، لەگەڕانی وڵاتەکەمدا هەر وا ژەمبردەم ، ژەمبردەم وتامەزرۆییشم نە شکا و نە هەرگیزیش دەشکێت ، بەڵام تێگەیشتم چۆن وبە چی مرۆڤ دەکەوێتە سەر ڕێچکەوشاڕێی مەزن بوون و چۆن چۆنیش هەر وەکوو مۆم ، لەپێناو ئامانجێکی پیرۆزدا دەشەوتێت ...!
ب
دوو دکتۆرا و هۆکارێک
( خستنە سەر بەڕێ ی هەندێک شتی بن بەڕێ )
ئەوە ژیانە ..........
هیچ کەس ناتوانێت پەی بە دەروونی ئەوانی دیکە ببات ، با زۆریشی لێ نزیک بیت ، با دایباب وبرا و کەسی یەکدی بن ، با برای گیانی بە گیانی و دۆست ودڵداری یەکدیش بن ، بازنەیەک ، پەناو پێچێک وژووری زۆر داخراوی وەها هەن ، تەنانەت زۆرجار کەسەکە بەخۆشی ودوای ساڵانێکی دوور ودرێژ ، ئینجا شتێک لەکردەوە ودەروون و تامی زاری خۆی دەزانێت ودەیناسێت ! دەی کەواتە ئەستەمە ، زۆریش سەخت و ئەستەمە ، مرۆڤ بە ئاسانی بناسرێت وبە چەند ڕێ و ڕێبازێک شیبکرێتەوە وپێناسەی بۆ دابندرێت وپاشانیش بخرێتە قاڵبێک وئاوێ بێنە و دەستان بشۆۆۆۆ . !؟
ئاسان نییە .. هیچ ئاسان نییە ، تەنیا ئەوە نەبێت ، بەهۆی کردەوەیەک ، وشەیەک ، ئاماژەیەک ، سەرەداوێک بکەوێتە بەر دەست و پێیدا شۆڕبیتەوە ، ئەوە خوایە ، لەبنی کولەکە بدەیت وبگەیتە ئەنجامێک ، ئەویش هەر گریمانەیە و هیچ دەستەبەرێکی دڵنیاکەرەوەی نییە ، داخوا هەر بەڕاست هەموو جارێک ئەنجامی درووست وە دەست دێنێت ؟ یانیش ئەڵڵاقۆیسەن وخۆت وبەختت ، جارێک باوەشت بە درووستییەکە دا کردووە وهەزار جارانیش بەسەر هەڵەدا کەوتوویت .
ڕەوانشاد عەزیز گەردی ، سەرباری بلیمەتییەکەی ، کەسایەتییەک بوو، خوو و خدەی سەیر و سەمەرەی هە بوو !؟ لەگەڵ ئەوەی زۆر سادە و خاکی بوو ، دڵسۆز وخۆنەویست ، زیرەک و بیر تیژبوو ، بەڵام لایەنێکی دیکەشی هەبوو ، هەرگیز بەئاسانی شتی لەبیر نەدەکرد ، ئەمن لەو کاتەی ناسیوومە وهەتا کۆچی دواییەکەی ، ئەو سیفەتەی بەزەقی تێدا مابوو ، بۆ کەسێکی نووسەر ، بیرتیژی ولەبیرنەکردن خەڵاتێکی خوداییە وهەموو کەس وەبەری ناکەوێت ، لێ وەکی خۆری گەش وسوودبەخش ، ئەم سیفەتە لایەنی سووتێنەریشی هەس .. !؟
ئەم چیرۆکە ، تاڵ وشیرینە ، لە ساڵی ( 1982) زایینی دەست پێ دەکات .
چۆن بوو ؟
عەبدوڵڵا محەمەد سەعید و عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ، لەسەرەتای ساڵی حەفتا ئاشنایەتیان پتەو دەبێت ، ئەو کات هەولێر گچکە ، زۆریش گچکە بوو ، شارێکی کاسب و ڕاکەی بەدوای پارووە نانی خاو وخێزان بوو ، ئەوانەی خولیای ئەدەب وهونەرییان هەبوو ، یەکدی ناسینیان زەحمەت نەبوو .
ئەوێ ساڵێ ، زۆر کەم هەبوون بزانن عەزیز گەردی کێ یە ؟
عەبدوڵڵا محەمەد سەعید دەگێڕێتەوە
:- جارێکیان ، ساڵی ( 1970) لەلای پەڕتووکخانەی ( خۆشناو) ، من وعوسمانی پەڕتووکخانەی خۆشناو و عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا و یەک دووی دیکە ڕاوەستابووین ، ئەو کاتیش ڕەوانشاد عەزیزگەردی چەند بابەتێکی لە هاوکاری بڵاو کردبۆوە ، بەڵام زۆر کەم خەڵک دەیانناسی کێ یە و ڕووخساڕ وقەد و باڵای چۆنە !؟ تەنانەت عەبدوڵڵا محەمەد سەعیدی هاوڕێ ی نزیکیشی هەر بابەتی وی خوێندبۆوە و نەیدەزانی عەزیزگەردی کێ یە !؟ لەپڕ کابرایەکی لاییدە لەولای ڕا هات ، دوای چاک وچۆنی لەگەڵ (عوسمان ) گۆتی:- ئەرێ ئەو عەزیزگەردییە کێ یە .. !؟ (عوسمان) یش گۆتی
:- وەڵڵا ئەوەتە ، ئەوە عەزیزگەردی یە !
ئێمە هەموومان و لەوانیش پتر من حەپەسام !
کابرای لاییدە گۆتی:- پەکککووووو ! چما ئەو لەڕ ولاوازە عەزیزگەردی یە !؟ ئەمن پێموابوو یەکەکی چارشانەی وەکی ڕەسوڵ گەردی یە .. ئیدی بووە پێکەنین .
ئەو عەبدوڵڵا محەمەد سەعیدە ئێستا ڕۆژنامەنووس ولێکۆڵەری گەورەی کورد عەبدوڵڵا زەنگەنەیە و شوکر ئێستاش لەژیاندا ماوە وخودا تەندرووست وتەمەندرێژی بکات ، ئەو عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵایەش ڕەوانشاد دکتۆرعەزیزگەردی ، وەرگێڕونووسەری گەورەو ناوبەدەرە وچوویتە بەر دڵۆڤانی خودێ .
هەرزەنگەنە دەبێژێت:- هاوڕێیەتییەکەمان نا ، بەڵکوو برایەتییەکەمان هەردەهات پتر وپتەوتر دەبوو ، گەلێک جاران لە خانووەکانی شەهیدانی خەنجەر ( سێتاقان ) وە ، چونکە ماڵمان لەوێ بوو ، بەپێیان دەهاتمە تەیراوە و لای باخچەی (کوردوعەرەب ) ، درووستر بڵێم ، لای ترافیک لایتی ئێستا ، لەوێ ڕەوانشاد عەزیزگەردی ، خانوویێکی سەرئاوەڵا ( مکشوف) ی بەکرێ گرتبوو وبەتەنێ دەژیا ، زۆرجارانیش وەختێک دەچوومە لای ، دایکی یانیش خوشکی دەهاتنە لای وخزمەتیان دەکرد .
زەنگەنه دەڵێت:- ئەو ساوار بەتۆڵکەیەی لەوێم خواردیە ، بێ نموونە بووە و تا ئێستاکەشی لەگەڵدا بێت تامیم لەهزرمدا ماوەو ولەبیرم نەکردووە .
چیرۆکی ئەو دوو هاوڕێ وبرایە بەردەوامە ...
زەنگەنە ، ماڵیان دەچێتە تەیراوە ، یەک دوو کۆڵانێک لە پشتی ڕێستۆڕانتی سەفینی جاران . ڕەوانشادیش لەگەڵ برادەرەکانی زووزوو هەڵدەکشانە لای بازاڕ وقەڵاتێ ، بە بەر دەرگەی ماڵمان ژۆردا دەچوون ولەگەڕانەوەشیاندا ژێردا دەهاتنەوە .
زەنگەنە بەهۆی کارامەیی خۆی ، وەکوو ئەندازیارێک ودوای لێوەشاوەییەکی ئەفسانەیی لەبەستنی کارگەیەک لەلای هەریر ، ئەندازیارێکی فەرەنسی ، لەوێ هاوکاری دەبێت لەکار و پڕۆژەکە ، کاتێک دەبینێت کارامەیە ، بەداوەتنامەیەکی ڕەسمی ، داوەتی دەکات تاوەکوو خولێک لەفەرەنسا بینێت ، ئەمیش بەخۆی و بوکەخان ( چونکە تازە زەماوەندییان کردبوو ) ، ساڵی ( 1982) زایینی دەچنە فەرەنسا ، لەوێش زەنگەنەی دڵسۆز ، ڕەانشاد گەردی لەبیر ناکات ، دوو پەڕتووکی گرنگی بەدیاری لەبۆ دێنێت ، یەکێکیان فەرهەنگی لاغوس ( لاروس) دەبێت .
چونکە زەنگەنە بێ فەرق وجیاوازی یە وپێی خۆشە گەردی بێتە ماڵی ، خۆشی دەوێت وشانازیشی پێدەکات ، هەرجارەی ڕەوانشاد گەردی وهاوڕێ یەکانی بەبەر ماڵی زەنگەنە ژۆردا هەڵدەکشێن ، داوای لێ دەکات سەردانی ماڵێیان بکات ، تاوەکوو دیاریەکەی پێشکەش بکات ، هەتا جارێک گەردی وەها وەڵامی دەداتەوە
:- کاک عەبدوڵڵا ، ئەوکەسەی دیاری پێشکەش دەکات ، دەبێت بەخۆی بچێتە لای کەسەکە ، نەوەک بەپێچەوانە ، دیاری پێدراو بڕواتە ماڵی دیاری پێدەر .
دیارە ئەوقسەو باسە لەجارێک پتر دووبارە بوویتەوە و گەردیش هەر ناچێت . زەنگەنەش بەوە ناسراو و مەنشوورە سوعبەتچییە ، دەڵێت
:- ئاخر لۆیێ ئەتوو دەبی بێیە ماڵێ و من دیاریەکەت پێشکەش بکەم ، چونکە ئەتوو مامۆستای و منیش موهەندیسم .
پەرچە کرداری ئەو قسەیەش ئەوەبوو ، ئێستا وئێستاشی لەگەڵ دابێت گەردی دیاریەکانی وەرنەگرت .. !؟
لەکاتی ڕوودانی ئەو گفتوو گۆیەدا مامۆستا عەلی حسێن شاهێد بوو .
چیرۆکی گەردی وزەنگەنە بەردەوامە ..
زەنگەنە ساڵانێکی زۆر لە بواری نووسین وفەرهەنگی دادەبڕێت ، ژیان ناچاری دەکات کەمتر گەردی ببینێت ، تا لەیادی سەدساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی ( 1998) ی زاینی ، چونکە ئەوێ ساڵێ دەیانویست یادەکە بەشکۆە بکەنەوە ، سەندیکای ڕۆژنامەنووسان پاڵپشتی چەندین پەڕتووکی لەسەر ئەو بۆنەیە کرد . کات کەمی مابوو ، دەشبوایێ هەموو پەڕتووکەکان لەبۆ ڕۆژی یادکردنەوەکەدا چاپ بکرابان ، زەنگەنە پێی گۆتم
:- چوومە لای ( محەمەد زادە) ی خۆشنووس ونەخشەساز ، وابزانم مامۆستایان حەز عەبدوڵڵا خدر مەولوود و مەولوود ئیبراهیم حەسەن و کەسێکی دیکەشی لێ بوو ولەگەڵ گەردی دانیشتبوون ، منیش چونکە بەنییەتی سۆراغی پەڕتووکەکەم چووبوومە ئەوێ ، مەسەلەکەم هێنا گۆڕێ ، گەردی گۆتی
:- عەبدوڵڵا زەنگەنە ، ئەوە ئەتوو دوو ڕۆژە هاتییەوە ناو بوارەکە ، فەرموو پەڕتووکت لۆ چاپ دەکەن ، کەچی ئەمنیش ئەوەندە ساڵەخەریکم پەڕتووکم لۆ چاپ ناکەن ، داخوا پەڕتووکەکەشت چییە ؟ [ ئەو قسانەی هەندێک بەتووندی وبێزاریەوە کرد] ، زەنگەنە دەڵێت ، لەسەر نییەتی خۆم وبەپێکەنینەوە وەڵامیم دایەوە
:- مامۆستا عەزیز ، ئەتوو نازانی پەڕتووک هەڵبژێری !؟ دەنا با پێت بڵێم: ئەوان مەمنوونیشن ئێستا پەڕتووکم لۆ چاپ بکەن و ڕاست هەڵستام ڕۆیشتم .
پاشان پەڕتووکەکەم چاپ بوو و ڕەواجی باش و بەهەڕمێن بوو ، گوێشم لێ بوو ، مامۆستا عەزیزگەردیش دکتۆرایەکەی هەر بەتەنیا یەک چارێگە سعات وەرگرتبوو ( ئەویش هەر ئەوەندە بوو ، بای خوێندنەوەی ناو وزانیاری لەسەر بابەتەکە وسەرۆک وئەندامانی تێزە و هتد ) .
ئەوکات ، هێشتا دوو ئیدارەیی زۆنی سەوزستان و زۆنی زەردستان تێکەڵ نەببوونەوە و ئاودیوو بوونی ئەم دیوو وئەودیووی پیرەر ، لەبۆ کەسانی دڵسۆز وخەمخۆری کوردایەتی ، ناخۆش وسەخت وپڕ ئازار و غەم بوو ، کاتێکیش گۆڤار وبڵاوکراوەی #سلێمانی# دەهاتە هەولێرێ ، شەهید مەهدی خۆشناوی سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد -لقی هەولێر ، ئەگەر چەندکەسێکی شایان و پێویست هەبان ، هەر بەتێڕادیتن وپەیوەندی برایانە ، مامۆستا عەبدوڵڵا زەنگەنەی ڕادەسپارد بیانگەیێنێتە دەست ، لەو سەروبەندەیەدا گۆڤاری ( ئێستا) کە دەزگای سەردەم لە سلێمانی دەریدەچواند ، ژمارەی نوێی گەیشتبووە یەکێتی نووسەران ، دانەیەکی داندرابوو لەبۆ دکتۆر ڕەشاد میران ودەبوایێ زەنگەنە بیگەیێنێتە دەستی لە زانکۆی سەلاحەددین ، زەنگەنە وەها دەیگێڕێتەوە ..
:- بیرم کردەوە ، مادام هەر دەچمە لای دکتۆر ڕەشاد میران ، باش ڕێککەوتییە ، دەبا دانەیەکیش لە پەڕتووکەکەی خۆم لەبۆ مامۆستا عەزیزگەردی ببەم وپێشکەشی بکەم .
وەختێک چووم ، گەردی لەگەڵ سێ کچ دانیشتبوون وئەویش ڕاوەستابوو وگفتوگۆیدان دەکرد ، دەرگە کرابوەوە ، نەچوومە ژوورێ وسڵاوم لێ کرد ، ئەوجارە گەردی زۆر بەگەرمی خوڵقی کردم وفەرمووی لێکردم ، ، تێمگەیاند با بچمە لای دکتۆر ڕەشاد میران ودوایێ دێمەوە ، گەڕامەوە ودیتم مامۆستایان مەولوود ئیبراهیم حەسەن و محەمەد وەسمان ولەلای دانیشتوون ، زۆرزۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردم و تێشگەیشت دەمەوێت پەڕتووکەکەی خۆمی پێشکەش بکەم ، دیقەتم دایێ و دەبینم بنزاری وەها دەگەیێنێت شتێک بدرکێنێت !؟
منیش وتم:- مامۆستا عەزیز ، دەڵێی شتێکت هەیە ودەتەوێت بیدرکێنیت ؟
مامۆستا گەردی پەنجەی لێ ڕاشەقاندم و گۆتی:-
عەبدوڵڵا زەنگەنە ، هەتا مامۆستا بووم ( مەبەستی مامۆستای سەرەتایی یە) دیاریت لۆ دەهێنام وداوات دەکرد بەخۆم بێمە ماڵت و وەریبگرم ، چونکە ئەتوو موهەندیس بووی و منیش مامۆستا ، فەرموو ئێستا ئەمن دکتۆرام هەیە وئەتووش هەر موهەندیسی .. !؟
زەنگەنە دەڵێ:- [ ئێ .. ئێ .. تازە تێگەیشتم لەبەر چی نەهاتە ماڵێ ولەهەر دەرفەتەکیش ڕێک بکەوتبا پێی دەگۆتم ئەتوو موهەندیسی ومنیش مامۆستا
ئیدی لەو ساتەدا کەوتمە حاڵەتێک ، کەوتمە عالەمەکی زۆر سەیر ، هەولێری لەوەڵامدانەوە تەنبەڵن ، منیش هەتا بڕەک دەوم گیرا ، پاشان وەڵامم دایەوە
:- مامۆستا داخوا ئەمن چ کاتەک ئەو قسە قۆڕەم کردیە ، ئەوە چەند ساڵە لوتفت لەگەڵم نییە وبەردەوام پێمدەڵێیەوە:- ( ئەتوو موهەندیسی و منیش مامۆستام ) ، کەچی ئەمنیش هەر لە ق ( .... ) ی موهەندیسانم بردیە ! ئەو قسەیەشت لە دڵ گرتییە ! وادیارە ئەو دکتۆرایەت لەڕقی من هینایتەوە !؟ دەبڕوا بکە .. بڕوابکە ( 10 ) دە دکتۆرای دیکەی ئەوهاش بینییەوە ، ناکا ئەو عەزیزگەردییەی ئەمن دەیناسم !؟
یەکسەر وەهام پێگۆت وڕاست ڕۆیشتم ، زۆرزۆریش تووڕە بووم ، بەتەما بووم بەبێی ئەوەی ناو بهێنم ، بیکەمە چیرۆکێک وبڵێم کەسێکی ئەوها وئەوها هەبوو و .. هتد ، دەمەویست بڵاویشی بکەمەوە . بەڵام دوایێ پەشیمان بوومەوە .
لەولای دیکەشڕا زانیمەوە ، ئەو برادەرانەی لەوێ بوون ، سەرکۆنەی مامۆستا گەردییان کردبوو و پێیان گوتبوو:-
کاکە ، ئەتۆ بۆچی وەهات لەو کابرایە کرد !؟ ، ئەوە پیاوێکی باشە ولەو جۆرە کەسانە نییە ئەوەی تۆ بۆی چووی ، موهەندیسی چی وحاڵی چی ! فەرموو ئەوە بەخۆی دەڵێت داخوا قسەیەکی وەها قۆڕم کردووە ، هەرگیز ئەو مەبەستەشم نەبووە .
لە دوای ئەو ڕووداوە ، کاتێک مامۆستا گەردی لەبازاڕ دەیدیتم ، زۆر بەگەرموگووڕی سڵاوی لێدەکردم ، بەڵام ئەو جارە ئەمن بووم لەگەڵی بێ خولق و ساردبووم ، بێشکیش مامۆستا عەزیز دەیویست دڵم چاکبکاتەوە .
جارێک ، دوو ، سێ و .. هتد ، ڕۆژێک بەخۆمم گۆت
:- عەبدوڵڵا زەنگەنە ، لۆ خۆت بێ ( ......) دەکەی !؟
هەڵستام بەخۆم چوومەوە ماڵێیان ، پاشان پەیوەندییەکەمان هەر زوو بەزوو ئاسایی بۆوە .
هەتا ئێرە بەسەرهات وپەیوەندی زەنگەنە لەگەڵ مامۆستا گەردی بەم شێوەیە بوو .
هەرچی منیشم ، ئەوا بەسەرهاتێکی گچکەم لەگەڵ هەرتک مامۆستایان گەردی و زەنگەنە هەیە . ئەویش بەمجۆرەیە:- ڕۆژێک لە ماڵی مامۆستا زەنگەنە بووم ، قسەوباس هاتە سەر مامۆستا گەردی ، منیش لە مامۆستا زەنگەنەم پرسی وێنەت لەگەڵ مامۆستا گەردی هەیە ؟
وتی:- بەڵێ .
منیش داوام لێکرد نیشانم بدات ، چونکە دەزانم دڵی چەند باش وبێ فەرق وجیاوازی وسەخی تەبیعاتە وناهومێدم ناکات ، وەختێک وێنەکەم دیت ، تەماشا دەکەموێنەکە لە دوای هەرەسی شۆڕشی کوردی باشوورو لەبەغدایێ ، لە باخچەی (حديقة الامة) و لەنزیک (ساحة التحرير) ، بەنهێنی و بە ئیشارەتدانی عەبدوڵڵا زەنگەنە گیراوە هەرسێک مامۆستایان ( عەزیز گەردی ، عەبدوڵڵا زەنگەنە ، جەلال بەرزنجی) کەسی ناودارن ، وەرگێڕ وڕۆژنامەنووس وشاعیری گەورەن وخزمەتی زۆریان بە زمان ونەتەوەی کورد کردووە ، تەماعگیریم لێکرد وگۆتم
:- مامۆستا پێمخۆشە ئەو وێنەیە کۆپی بکەم ، ئیزنی دامێ ومنیش کۆپیم کرد .
ساڵانێک وەرسووڕا ، ڕۆژێک لەگەڵ مامۆستا قسەوباسمان لەسەر ئەوەبوو ، بۆچی مامۆستا گەردی وێنە وفیدیۆ و تەنانەت زانیاریش لەسەر ژیانی نییە وهەر بەسەربازێکی ون ناوی دەهێندرێت !؟ هەر لەوێ ڕێککەوتین وێنەکە لە گۆڤاری ڕۆژنامەنووس بڵاو بکەینەوە ، هەر وەهاشمان کرد ولەژمارەی ( ) بڵاوم کردەوە .
دیسانیش چەند ساڵێکی دیکەی بەسەردا وەرسووڕایەوە ، ڕۆژێک ولەبەر حاڵەتە دەروونیەکەی مامۆستا گەردی ، ترسام لە خەڵکی دیکەی بزانێت ، بەخۆم باسی وێنەکەم هینا گۆڕێ ، دیتم پێی ئاساییە ، چونکە زۆرزۆر متمانەی بە من هەبوو ، منیش پێیم گۆت
:- مامۆستا ، نەک من ، زۆربەی خوێنەرانی دونیا وەهان ، هەرکاتێک نووسەرێک، یان وەرگێڕێکیان کەوتە بەر دڵ ، حەز دەکەن زانیاریان لەسەر ژیان وخوو وخدەی هەبێت ، وێنەی ببینن ، ڤیدیۆی تەماشا بکەن و هتد ، دیار بوو قسەکەی من کاری لێکرد، هەر ئەوکارلێکردنەش بوو ، لەداهاتوودا ڕێگەی دام دونیایەک وێنە و چەندین ڤیدیۆی بگرم ، نەک پێی ناخۆشبێت ، بەڵکوو زۆریش دڵی پێخۆشبوو .
بابێمەوە سەر باسەکەی خۆمان ، کاتێک لەگەڵ مامۆستا دەکەوتینە گفتوگۆ ، باسی عەرش وقورشمان دەکرد ، هەر لەو کاتەی باسی وێنەکەم کرد ، دەمزانی لەگەڵ مامۆستا زەنگەنە ڕووی گرژنیە ، پێیم گۆت:- لەژمارەی ( ) ی گۆڤاری ڕۆژنامەنووس بڵاوم کردیتەوە ، سەرباری ئەوەی دڵنیا بووم منی خۆشدەوێت ومتمانەی زۆری پێم هەیە ، بەڵام ترسام وگۆتم ڕەنگە ئێستا لێم شێت وهاربێت وبەهەزار جوێن وتف ولەعنەتەوە دەرم بکاتە دەرەوە ، بەڵام ڕێک پێچەوانەی ئەمە بوو ، دیتم نەک هیچی نەوت ، بەڵکوو بەنیگای پڕلە بەرائەتەکەی ، تەماشایەکی کردم وبزەیەکی ئارامی شیرینیشی هاتێ .
لە ئەوێ ڕۆژێ ودوایێش ، کاتێک زیاتر شارەزای ڕەوانشاد گەردی بووم ، تێگەیشتم ، زانیم ئەگەر یەکەکی خۆشبووێت ، چەندە لەگەڵی سادەو بێ فیزو خۆمانەیە ، هەر ئەوهەستەش بوو دەرگەی زۆر شتی بۆ خستمە سەرپشت و وەکی باسم کرد ، توانیم شتی گرنگیش ئەنجام بدەم .
بەڵام حەیف و مخابن ، مامۆستا دووبارە وسەد بارە، جار لەجاریش حاڵەتە دەروونیەکەی سەری لێ هەڵدەدایەوە ولەخەڵکی دادەبڕی ، ئەوەش گەیاندیە ئەو ئاستەی دڵسوز ونادڵسۆزی پێکەوە هەڵدەسەنگاند ودەیدانە بەر نەفرەتیی و ڕەقترین هەڵوێست و بێ بەزەییترین حوکم !؟ ئیدی ژیانی لێ تاڵ بوو ، ڕۆژبەڕۆژ نەخۆشییەکەی زیاتر بڕستی لێ دەبڕی و پڕ پڕ لە نائومێدی وبێ متمانەیی دەکرد ، تا وەهای لێهات ، ئیدی هەر لە دووسێ کەسی خۆی زیاتر کەسی دیکەی بەدەورەوە نەما ، ئەمن لەمێژە گەیشتمە ئەو بڕوایەی لەبیرکردن بەئەندازەیەکی ماقوول ، نیعمەتێکی گەلێک گەورەیە ، بەداخەوە ، مامۆستا گەردی ، هەر وەک لەنیعمەتی بیرتیژیی وزیرەکی بەشی زۆری پێ بڕا بوو ، لێ بەداخەوە ، لەنیعمەتی لەبیرکردنیش بێ بەخت بوو وەکی گۆتم ، دەتوانم بڵێم بەدەگمەن ، دەنا شتی لەبیر نەدەچوو ، ئیدی ئەمن پێم وایە سێ هۆکاری سەرەکی بوونە جەللادی ڕوحی ونەیانهێشت ئۆخەی لەژیانی خۆی بکات ، ئەمیش:-
1_ دەردی کورد وخەمەکانی لەبۆ زمانی کوردی .
2 _ بیری تیژی ولەبیر نەچوونی شت و لەخۆوە پێکەوە گرێدانی زۆر شت وپاشان درووستکردنی سیناریۆی سەیر وسەمەرەی وەها ، ڕاستییەکەی هەر وجوودیشی نەبوو ، بەڵام ئەو بەحەقیقەتی ڕەهای دەزانی .
3 - نەبوونی ژن وپاشانیش بێ منداڵی وتەنیایەکی سەختی تا ئاستی کوشندەیی لەباری دەروون وبیرکردنەوە .
بۆیە ، ئەمن جودا لەخەڵکی دیکە ، زۆرزۆر ناڕەحەت نەبووم ، بە مەرگی ! بەڵکوو بەکۆچی دواییەکەی ، لەگەڵ ئازاری لەدەستدانەکەی وخەسارەتمەندبوونی میللەتی کورد ، چونکە هەرگیز کورد کەسێکی دیکەی هاوشێوەی گەردی تێدا درووست نابێتەوە ، بەڵام لەبەر بێ ئومێدبوون وڕەشبینیە بێ چارەسەرەکەی ، کاتێک کۆچی دوایی کرد ، هەستێکی تێکەڵ لەخۆشی وبەزەیی وئیسراحەتم بەدەرووندا گەڕا !
لەبەر چی ؟
تەنیا لەبەر ئەو خۆشەویستییە بێ سنوورەی لەبۆ مامۆستای ژیان وتەنانەت بابی ڕوحی خۆمم هەبوو ، دیتم تازە کار لەکار ترازاوە و هیچ شتێک سوودی لەبۆی نابێت ، ئەودەم گەیشتمە ئەوبڕوایەی مردنی جەستە ، چەندە خەڵاتێکی خوداییەو بەباڵای خاوەنی جوانترین ودڵسۆزترین قەڵەمی کوردی نووسی ئەم سەردەمە بڕا .
هەر لەگەڵ بیستنی هەواڵی مەرگی ، لەگەڵ ئەوەی ئەو لە عەزابی بێ کۆتایی دونیا ڕزگاری بوو ،
منیش گۆتم:- ئۆخەی ..خۆ ئەو ( گەردی) عەزابی کۆتایی هات .
بەڵام نەمانیشی برینێکی لەناو دڵ ودەروونم درووست کرد ، تا ڕۆژی ڕزگاربوونی منیش لەدەست ئەو شەڕەشەقانەی دونیا پێم دەکات ، ئەو برینە هەر بەتەڕی دەمێنێتەوە و کەلەکەی لای ڕەوانشاد عەزیزگەردیم هەربە بەتاڵی دەمێنێتەوە ، تارمایی ڕووخساریشی هەرگیز ببەم نادات ونادات ...
ئەرێ دەبی چبکەم !؟
هیچ ناکرێت .......
ئەوە چارەنووس و چیرۆکی کەسێکی خۆشەویستی من و خەڵکێکی زۆروزەوەندی دیکەی میللەتەکەمە ، هەرچەندە دەشزانم ملیۆنان چیرۆکی دیکەی پڕلە ژان وژوورتری دیکەی وەکوو ئەو چیرۆکەی ژیانی گەردی تێدایە ..
ئیدی چ دەکرێت ، ئەوە ژیانە
ژیانیش هەر بەردەوامە...
=KTML_Bold=ئەم بابەتە ڕێنووسی سەرجاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری نەکردووە.=KTML_End=
[1]
ئەم بابەتە 362 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 362 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 105,727
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,479
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.891 چرکە!