پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,014
وێنە 105,412
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,985
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
80 ساڵ لەمەوبەر، بارزانی بەنهێنی لە سلێمانیەوە گەیشتەوە بارزان و خۆی لە دەستبەسەری رزگار کرد - بارزانیەكان بۆچی راگواسترانە سلێمانی و لەوێ چۆن ژیان؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

80 ساڵ لەمەوبەر، بارزانی بەنهێنی لە سلێمانیەوە گەیشتەوە بارزان و خۆی لە دەس...

80 ساڵ لەمەوبەر، بارزانی بەنهێنی لە سلێمانیەوە گەیشتەوە بارزان و خۆی لە دەس...
ناونیشانی بابەت: 80 ساڵ لەمەوبەر، بارزانی بەنهێنی لە سلێمانیەوە گەیشتەوە بارزان و خۆی لە دەستبەسەری رزگار کرد
نووسینی: #زانیار سەردار قڕگەیی#
دوورخستنەوەی زۆرەملێیانەی بارزانییەکان لە زێد و مەنزڵگەی بارزانەوە بەره و زۆر شوێنی دیکە لە عێراقدا، مێژوویەکی دوورودرێژی پڕ لە نەهامەتیی ئه و تێکۆشەرانەیە، کە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی نیشتمانی و هەڵوێستی نەتەوەییانەی مەبەستدار لە ژیاندا تێدەکۆشان.
ئەم بابەتە تایبەتە بە بەشێک له و مێژووەی ڕاگواستنیان، بەڵام لە شوێنێکدا، کە بە ماڵی خۆیان زانیوە، خەڵکی ئه و شوێنەیش وەک میوان و غەریب پێشوازییان لێ نەکردوون، بەڵکوو وەک خانەخوێیەک کە لەپێناو ئامانجێکی مەزندا تووشی ڕاگواستن و دەردیسەری کرابوون، باوەشیان بۆ کردوونەتەوە و ڕێزێکی تایبەتیان لێ ناون، ئه و شوێنەش شاری #سلێمانی# بووە.
لە زەمانێکدا، کە هەموو کەس و ڕەنگ و دەنگێک، کە لە لایەن ڕژێمەکانی پێشووی عێراقەوە لەسەر کوردایەتی سزا بدرابایە، جێی ڕێز و پێزانینی هەموو بەشەکانی #کوردستان# بوون. رووداوی ڕاگواستنی خەڵکی دەڤەری بارزان و بارزانییەکان، لە مێژوودا زۆر کەڕەت دووپات بووەتەوە، لێرەدا هەوڵم داوە لە ڕێی چەند سەرچاوە و دیمانەیەکەوە مێژووی گیرسانەوەی بەشێک لە بارزانییەکان لە ساڵانی کۆتایی سییەکانی سەدەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی و ژیانی بارزانی لە سلێمانی و چۆنیەتیی دەربازبوونی بۆ دەڤەری بارزان، بەسەر بکەمەوه.
شاهۆ سەعید سەید قادر، سەبارەت بە ڕاگواستنی کەسایەتییە ناسراوەکانی کورد بەگشتی و بارزانییەکان بەتایبەتی، لە لێکۆڵینەوەیەکیدا دەنووسێت: ”لە ڕۆژگاری دەسەڵاتدارێتیی پاشایەتیدا، دیاردەی دوورخستنەوە و ڕاگواستنی کەسایەتیی سیاسی و دەستبەسەرکردن، بابەتێکی باو و دیاردەیەکی بەرچاو بووە، بەتایبەتی لە ساڵانی سییەکاندا، زۆر لە هەڵسووڕاوانی سیاسی و نەیارانی حکوومەتی پاشایەتی دوور خراونەتەوە، هەندێ کەسایەتیی وەک (مەحموود خانی دزڵی، حەمەڕەشیدخانی بانە، شێخ ئەحمەد بارزانی و مستەفا بارزانی و بارزانییەکان...) بە دوورخراوەیی لە شاری سلێمانیدا ژیاون. لە هەمان کاتدا، خەڵکی کوردپەروەری سلێمانییان بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق راگواستووە‌.
سەرەتای گواستنەوەی بارزانییەکان بۆ هەر یەک لە شارەکانی (مووسڵ، ناسڕییە، بەغدا، ئاغجەلەر، #کفری#، سلێمانی) بووە. سەبارەت بە ڕاگوێزانی بارزانییەکان بۆ سلێمانی، ڕاوبۆچوونەکان جیاوازن و بە ساڵی 1936، یاخود 1937 دادەنێن، بەڵام (کریس کۆچێرا) گواستنەوەکەیان بە ساڵی 1936 لەقەڵەم دەدات.“
لەمبارەیەوە، ئەحمەد خواجە دەڵێت: ماڵم لەتەنیشت ماڵی شێخ بابە عەلی شێخ مەحموودەوە بوو، جارێکیان گوتی، ئەوە بارزانییەکانیان هێناوەتە پشت ماڵی ئێمە، با بچینە لایان، ئه و (بەکر سدقی)یە زۆڵە هێناونی.
دەڵێن هەر یەکە لە (هەمزە عەبدوڵا و شێنێی برای عیزەت عەبدولعەزیز) پێکەوە چوونەتە لای سەرۆک وەزیران (حیکمەت سلێمان) و لە ڕۆژگاری حکوومەتەکەی (بەکر سدقی) داواکار بوون، کە بارزانییەکان بۆ سلێمانی بگوێزرێنەوە و له و ڕەوشە ناهەموارەی باشووری عێراق ڕزگاریان ببێت، کە خودی بارزانییەکان سکاڵای زۆریان لەوبارەیەوە هەبوو. حکوومەت ڕەزامەندیی ڕاگواستنەکەی داون.
سەرەتای هاتنیان بۆ سلێمانی، بەناو شاردا بڵاو بوونەتەوە، (مەلا مستەفا) لە ماڵی (سەید نووری نەقیب) بەرامبەر بە ماڵی (شێخ قادری حەفید) نیشتەجێ بووە، دواتر لە گەڕەکی (سەرچیمەن) لە خانووەکەی (کەریم بەگ)دا بووه.
حکوومەت مانگانە یەکی بڕێک پارەی داونەتێ، بەڵام لەچاو پێداویستیی ژیانی ئه و ڕۆژگارەدا زۆر کەم بووە، تا دەهات مانگانەکەیان کەمتری دەکرد، تا ئه و ڕادەیەی ڕۆژانه گەیشتە 30 فلس ‌بۆ هەر بارزانییەک. شارەوانیی سلێمانییش مانگی یەک ڕوپیەی ئەدانێ، بەڵام دواتر ئەوەش نەما و بڕییان. ئه و بڕە پارەیەی بۆ خەرجی وەریانگرتووه،‌ بەشی بژێویی نەکردوون، بەتایبەتی لە ساڵانی دووەم جەنگی جیهانیدا.“
شاهۆ سەعید سەید قادر، لە درێژەى باسەکەیدا دەنووسێت: ”هەر بۆیه خەڵکی سلێمانی هاوکاریی کردوون و حکوومەت هەوڵی داوە ڕێگری له و هاوکارییەی خەڵکی شار بکات و نەیهێڵێت، بەڵام خەڵکی سلێمانی دەیانزانی لەسەر کوردایەتی دوور خراونەتەوە و دەستبەسەر کراون، یارمەتییان دەدان، سەرەڕای ئه و هەڕەشە و ڕێگرییانەی پیاوەکانی حکوومەت دەیانکرد، هێندەی لە توانایاندا بووە هاوکاری و دەستگیرۆییان کردوون، بەتایبەتی کەسانی وەک (شێخ لەتیفی حەفید و #حەپسەخانی نەقیب#) هەردەم هاوخەم و هاوکاریان بوون.“
عەبدوڵا زەنگەنە دەڵێت: ”لەبارەی شوێنی حەوانەوە و دانیشتنی هەریەک لە مەلا مستەفا و شێخ ئەحمەدی برا گەورەی، له و شارانەی بە زۆرەملێ تیایاندا دەستبەسەر کران، دیسان لەنێوان بۆچوونی نووسەران و توێژەران جیاوازی هەیە، من پێم وایە لەبەر ئەوە بووه،‌ کە حکوومەت نەیهێشتووە ئەوان لە هیچ شوێنێک ئۆقرە بگرن، ئەوەتا شێخ ئەحمەدی بارزانی خۆی گوتوویەتی، ئەوان دوو جاران لە بەغدا و سلێمانی جێگۆڕکێیان پێ کراوە: (ماوەیەک لە مووسڵ ماینەوە، دوای ئەوە نیوەشەوێک هەموومانیان نارد بۆ ناسرییە، ماوەی ساڵێک لەوێ ماینەوە، پاشان هێنایانینەوە بۆ بەغدا، نزیکەی شەش مانگیش لەوێ ماینەوە، ئێمە کە ئەم هەموو هاتوچوونەیان پێ کردین، 40 کەس بووین، بۆ ئه و 40 کەسە مانگی 44 دیناریان دەداینێ، لە (ناسرییە)شەوە بۆ سلێمانی، ئەمجا بۆ ئاڵتوون کۆپری، لەوێوە بۆ جاری دووەم ئێمەیان ناردەوە بۆ سلێمانی، له و کاتەدا کە لە سلێمانی بووین، مەلا مستەفا دەرباز بوو بۆ ئێران، دواتر ئێمەشیان ڕەوانەی شارۆچکەی حللە کرد)“
تۆماس بوا، لە کتێبی (تأریخ الاکراد)دا دەڵێت: ”شاری سلێمانی بۆ مەلا مستەفا و بارزانییەکان وێستگەیەکی نوێی یەگجار گرنگ بوو، سلێمانی ناوەندێکی چالاکی کولتووری و مەکۆیەکی بەرچاوی بیری نەتەوایەتی بوو.
مستەفا بارزانی خۆی دەڵێت: لە ماوەی ساڵانی مەنفادا تا ساڵی 1943، دەستم کرد بە خوێندن و خۆفێرکردن و توانیم تا ئاستێکی باش زانیاری بەدەست بهێنم و ئاستی ڕۆشنبیریم بەرز بکەمەوە. بێ گومان کاتێک بارزانی لە سلێمانی بووە، تەمەنی رێگر بووە و بۆی نەگونجاوە لە قوتابخانەکانی ئه و کاتەی سلێمانی بخوێنێت، هەر بۆیە پەنای بردووەتە بەر مزگەوت و مەلاکانی سلێمانی، بەتەنیا لای مەلایەک نەیخوێندووە، بەڵکوو لای چەند مەلایەک خوێندوویەتی، وەک ئەوەی لەکاتێکدا لای مەلا عەبدوڵای چروستانی لە مزگەوتی مەولانا خالید خوێندوویەتی، لە هەمان کاتدا ڕۆژانە لەگەڵ (ئەسعەد خۆشەوی) سەردانی مزگەوتی (مەلا حوسێنی پیسکەندی)یان کردووە و وەک گوێگر لەدوای موستەعیدەکانەوە دانیشتوون. هەندێ جاریش لای مەلا (سەید عەبدوڵا)ی ئیمامی مزگەوتی گەورە دەرسی خوێندووە، جاروبار بۆ پرس و ڕای ئایینی چووەتە لای مامۆستا (شێخ نووری شێخ بابەعەلی) لە گەڕەکی سەرچیمەن. ماوەیەک لای (مەلا مستەفای سەفوەت) کتێبی (المختصر)ی خوێندووە، سەردانی مزگەوتی شێخ سەلامی کردووە و لەوێش خوێندوویەتی.
وەک مەحموود زێوەریش ئاماژەى پێ دەکات، غەفوورى میرزا کەریم لە یەکێک لە کتێبى بیرەوەرییەکانیدا ئاماژەى بەوە کردووه،‌ کە ئه و دەمەى بارزانییەکان راگواسترابوون بۆ سلێمانى، بارزانى بۆ ماوەیەک وانەى فارسیى لاى (زێوەرە فەندى)ی گەورە شاعیرى کورد لە مزگەوتى (بن تەبەق) خوێندووە.
بارزانییەکانی دیکەیش بە شێوەیەکی گشتی هەوڵیان داوە لە خوێندن دانەبڕێن و دەستیان بە خوێندن کردووە، منداڵەکانیان لەگەڵ منداڵانی سلێمانی لە مەکتەبی (خالیدییە و ئەیووبییە) خوێندوویانە. بارزانییەکان لە سلێمانی ئاسوودەتر بوون و توانیویانە بەئازادی بەناو شاردا هاتوچۆ بکەن و خەڵکی سلێمانی ڕێزیان لێ گرتوون، کە ڕەنگە پێشتر لە شارەکانی دیکەی وەک (مووسڵ و بەغدا و ناسرییە) بەم شێوەیە نەیانتوانیوە جموجۆڵ بکەن.
له ‌ڕاستیدا بارزانییەکان لە جموجۆڵە سیاسییەکانی ئەم شارە و کەسە کوردپەروەرەکانی بێئاگا نەبوون، کاتێک لە سەرەتای ساڵی 1936 (شێخ مەحموود) لە بەغدا دەستبەسەر بوو، بارزانییەکانیش هەر لە بەغدا دەستبەسەر بوون و سەردانی یەکتریان کردووە و چاویان بە یەک کەوتووە. سەرەتای ئاشنابوون و تێکەڵاویی بارزانی لە سلێمانی، لە دەروازەی لایەنە کۆمەڵایەتییەکەیەوە بووە، واتە لە سەرەتاوە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتیی دروست کردووە و هەوڵی داوە کەسە ناودار و دیارەکانی سلێمانی بناسێ و ڕووی کردووەتە ئه و ماڵ و دیوەخانە بەناوبانگانەی، لەناو شاردا بوون.
سەرەڕای فشارەکانی حکوومەت، له و سەردەمەدا سلێمانی مەڵبەندێکی سیاسیی دیار بووە و کۆمەڵێک ڕێکخراو و کۆمەڵەی تیادا دامەزراون و سەرقاڵی کاری سیاسی و چالاکی بوون، کە ڕەنگدانەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەیان نواندووە، ئا لێرەوە بارزانی هەلێکی زێڕینی بۆ ڕەخساوە و دەستی کردووە بە تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکی نەتەوەپەروەر.
ناسین و نزیکیی بارزانی لە (شێخ لەتیفی شێخ مەحموود)ەوە، هۆکارێک بووە بۆ نزیکبوونەوەی لە (کۆمەڵەی برایەتی) و خەڵکی سلێمانی، چونکە شیخ لەتیفی حەفید لەگەڵ ئەوەی کە بارزانییەکان گەیشتنە سلێمانی، هاوکار و پشت و پەنایان بوو، گرنگییەکی زۆری پێ دان و یارمەتیی دان و باربووی کردن.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە، بارزانی لەگەڵ ڕێکخراوێکی سیاسیی وەک (کۆمەڵەی برایەتی) دەگونجا. هەر بۆیە بارزانی زوو بوو بە دۆستیان و پەیوەندییەکی پتەوی پەیدا کرد و چووە ژێر کاریگەریی چالاکییەکانی برایەتی، بەڵام پەیوەندییەکانی نەچووە سنووری بوون بە ئەندامبوون و کارکردن لەگەڵیاندا بە شێوەی فەرمی.
بارزانی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخستنەکانی (کۆمەڵەی هیوا)دا کەمتر تێکەڵ بووە و لەگەڵ ڕەوتی بیرکردنەوەی ئەودا نەگونجاون، سەرەڕای ئەوەی هاوڕێیەتیی لەگەڵ سەرۆکی هیوا (ڕەفیق حیلمی) باش بووە.
بارزانی زۆر جار لەگەڵ (مەحموود خانی دزڵی) مۆڵەتیان لە پۆلیس وەرگرتووە و بە ناوی ڕاوکردنەوە چوونەتە دەرەوەی شار، بەڵام ئەم ڕاوکردنە زیاتر بە مەبەستی شارەزابوونی ناوچەکە بووە بۆ بارزانی.
لە کاتێکدا بزووتنەوەکەی (ڕەشید عالی گەیلانی) لە ساڵی 1941 لە بەغدا ڕووی دا، شێخ مەحموود بە هاوکاریی چەند کەسێکی دڵسۆزی وەک (میرزا عەزیزی تافان و شێخ عەزیز)، توانی لە بەغدا خۆی دەرباز بکات و لە ڕێگەی کفرییەوە گەیشتووەتەوە سلێمانی و لە ناوچەی (سیتەک) نیشتەجێ بووە، له و بارودۆخەدا‌ حکوومەت ترسی زیاتری لە دۆخی سیاسیی سلێمانی پەیدا کرد، هەر بۆیە ڕێوشوێنی توندوتۆڵی ئەمنیی گرتە بەر و چاودێریی زیاتری مەلا مستەفا و شێخ ئەحمەدی بارزانییان کردووە.
کریس کۆچێرا دەڵێت: لە یەکێک لە دانیشتنەکانی نێوان شێخ مەحموود و بارزانیدا، باس لەوە کراوه،‌ کە بارزانی ڕابکات و سلێمانی بەجێ بهێڵێت و بچێتەوە بۆ ناوچەی بارزان و لەوێ شۆڕش دەست پێ بکات، شێخ مەحموودیش لە سلێمانی دەست بە شۆڕش بکاتەوە، بەڵام پاشان شێخ مەحموود ئاگاداری بارزانی دەکاتەوە، کە ناتوانێت شۆڕش لە سلێمانی بەرپا بکاتەوە، بەهۆی بارودۆخی سیاسی و هەروەها هەڵکشانی تەمەنی ڕێگر بووە.
هەروەها نووسەر شاهۆ سەعید سەید قادر، لەمبارەیەوە دەڵێت: ”خۆشم ئەوەم لە کاک شێخ لەتیفی خەیاتەوە بیستووە، کە پیاوێکی ناسراو و نیشتمانپەروەر و بەتەمەنی شار بووە، دەیگوت شێخ مەحموود باری تەندروستی و تەمەنی ڕێگر بوون لە بەردەمیدا بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕش، بەڵام تەمەننا و نزای سەرکەوتنی بۆ بارزانی کردووە. دەڵێن له و کاتانەدا، ڕۆژێک شێخ مەحموود داوای کردووە ئەسپەکەی بۆ زین بکەن و بۆی بێنن و تاوی بدات، بەڵام نەیتوانیوە وەک جاران بەگوڕ بێت، دەفەرمووێت، تەواو پیر بووم و تەمەن ڕێگەم نادات ئەمجارە شۆڕش بەرپا بکەمەوە“.
بۆ دەربازبوونی بارزانی لە سلێمانی، کۆمەڵێک قسەوباس هەیە، بەڵام ڕاستترینیان ئەوەیە، ڕۆژێک بارزانی دەچێت بۆ لای شێخ لەتیفی شێخ مەحموود و دەڵێت حکوومەت نیازیان هەیە بمکوژن، شێخ لەتیف دەڵێت با دەربازت بکەم، بارزانییش دەڵێت زۆر مەمنوونم. پاشان شێخ لەتیف کارئاسانیی بۆ دەکات و نامە دەنێرێت بۆ حاجی بابۆ شێخ لە (تورجان) لە ناوچەی بۆکان، کە ئەگەر بارزانی گەیشتە لاتان، ڕەوانەی شەمزینانی بکەن. بۆ شەوەکەی ڕێکەوتی 11ی حوزەیرانی ساڵی 1943، بارزانی لە گەڕەکی سابوونکەرانەوە لە شار دەرچووە، لە هاوڕێکانی خۆی تەنیا (مستەفا عەبدوڵا و سلێمان سوور)ی لەگەڵدا بوو، لەگەڵ 10 کەس لە ئەندامانی کۆمەڵەی برایەتی و پیاوەکانی شێخ لەتیفی شێخ مەحموود.
هەر لەم ڕووەوە عەبدوڵا زەنگەنە، دەنووسێت: ”بارزانی لە ساڵی 1943، لە سەردەمی دەستبەسەری، بەرلەوەی لە سلێمانی دەربازی ببێت، چەند جاران مۆڵەتی لە لێپرسراوانی شار وەرگرتووە و چووەتە قەراغ شار، گوایە ئه و چوونە دەرەوەی بۆ دەوروپشتی سلێمانی بۆ ڕاوکردن بووە، بەتایبەتی ڕاوە کەو، بەڵام بەم دواییانە دەرکەوتووه،‌ ئەم کارەی بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی ڕێگاوبانەکان بووە“.
ئەوە بوو لە کاتی دانانی پلانی دەربازبوونی لە شار، بڕیاری دا نەچێتە لای دەڤەری ڕانیە و پشدەر، بەڵکوو بە لای شارباژێڕدا بڕوات، پاساویشی ئەوە بووه،‌ ئەوسا لای ڕانیە و پشدەر مۆڵگەی سوپای لێ بووە، هەروەها وا دیارە ویستوویەتی بەناو عەشایەردا نەچێ و خۆی لە شەڕ و گێچەڵیان دوور بخاتەوە.
هەر لەبارەی ڕۆژی دەربازبوونەکەی و ڕای جیاوازی نووسەران، زەنگەنە دەنووسێت: ”ڕۆژی دەربازبوونی بارزانی لە دەستبەسەری لە سلێمانی لە 1943دا، دەبێ بە ڕۆژێکی گرنگ و پڕ بایەخ و لە مێژووی کورددا تۆمار بکرێت، چونکە جگە لەوەی لەم ڕۆژەدا بووه،‌ کە بارزانی بەره و ئاسۆی ئازادیی کورد چووە، دواتر بە ماوەیەکی زۆر کەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەکەشی گۆڕانێکی پڕ بایەخی تێ کەوت، بەڵام بەداخەوە تاوەکوو ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ دیاریکردنی ئەم ڕۆژە نەکراوە، بۆیە سەرچاوەکان، هەندێکیان ئاماژەیان بۆ 11ی حوزەیران کردووە، هی دیکەش هەیە 12ی تەمووزیان تۆمار کردووە، هەمیشە ئەم ڕۆژەی دوایی بە ڕۆژی گەیشتنی بارزانی بۆ شوێنی مەبەست، کە (بارزان)ە داناوە. لەوانە مێژوونووس عەبدولڕەزاق ئەلحەسەنی لە کتێبی (التأریخ الوزارات العراقیە)دا، هەرچەندە بە پاڵپشتیی یاداشتی دەست لەکار کێشانەوەی (نووری سەعید)، مانگی تەمووزی تۆمار کردووە، بەڵام دیسان لەمبارەیەوە تۆمارێکی بێسەروبەری بۆ بەجێ هێشتووین.
لە شەستەکانیشدا، حەسەن مستەفا، کە کاتی خۆی بەشداریی لە سەرکوتکردنی بزووتنەوەکانی بارزاندا کردووە، کاتێ کتێبێک بە ناونیشانی (البارزانیون) بڵاو دەکاتەوە، ئەویش شەوی 12/13ی بۆ ئەم ڕۆژە تۆمار کردووە، وا دیارە دواتر نووسەرانی دیکە هاتوون، بەبێ لێکۆڵینەوە، ئەم ڕۆژەیان تۆمار کردووەتەوە و یەک لەدوای یەک دووبارەیان کردووەتەوە‌. “
هەرچی سەبارەت بە ڕۆژی 11ی حوزەیرانە، زەنگەنە دەڵێت: ”ئەوە من بە لای کەمەوە پێنج سەرچاوەم لەبەردەستدا هەیە ئاماژەیان بۆی کردووە و ئەم ڕۆژەیان تۆمار کردووە، تەنانەت یەکێکیان یاوەرێکی مەلا مستەفا بارزانی خۆی بووە، کە بەم دواییە چاوپێکەتنی لەگەڵ کراوە و دەڵێت، من لە حوزەیرانی 1943دا بەندیواریم لەگەڵ شۆڕشی بارزاندا کردووە. ئەوە جگە لەوەی مەلا مستەفای بارزانی، کە لە سۆڤیەتی جاران گەڕاوەتەوە، گۆڤارێک بە ناوی (العراق) چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردووە، ئەویش بەئاشکرا گوتوویەتی (شەوی یازدەی حوزەیرانی 1943 بوو، کە لەگەڵ تاریکی و بێدەنگیی شەودا، لە بەندیخانەی خەمناک دەرپەڕین و کەوتینە ناو شاخەکان و کشوماتییەکی دڵبڕ دایگرتین، کاتێ‌ بەسەر وردە بەرداندا دەڕۆیشتین، کە هێشتا دەستی شارستانییان پێ نەگەیشتبوو، لە ترپەی گوێمان لەولاوە چیترمان گوێ لێ نەدەبوو، بەناچاری ئەوەندە بەسەر کێواندا سەرکەوتین و بۆ ناو دۆڵ و شیوان گلۆر بووینەوە، زۆر ماندوو و شەکەت بووین).“
جگە لەمە، حوسێن حوزنی موکریانی، کە ئەوسا شایەتحاڵی ڕووداوەکان بووە، نووسینەکانی وا پیشان دەدات، کە بارزانی لە مانگی حوزەیراندا سلێمانی جێ هێشتبێت.
ئەی چی بە (هەژار موکریانی) دەڵێن، کە لە پاشبەندی وەرگێڕانی (شەرەفنامە)دا، زۆر بەئاشکرا ئاماژەی بۆ (11ی ژوون)، واتە 11ی حوزەیران، کردووە.
وەک زەنگەنە ئاماژەی پێ دەکات: ”هەر کەسێک لە ناوەڕۆکی ئەم لێکۆڵینەوەیە ورد بێتەوە، هەست دەکات ئه و سەفەرەی دەربازبوونی مەلا مستەفا لە سلێمانییەوە بۆ ڕۆژهەڵات، دواتر بۆ دەڤەری بارزان، کارێکی گەورە بووە، تەنانەت هیچی ئەوتۆی لە ڕێرەوەکەی بۆ سۆڤیەت کەمتر نەبووە، کە دواتر ناوبانگی پێ دەرکردووە، بەڵکوو لە هەندێ لایەنەوە بوێرانەتریش بووە، چونکە مەلا مستەفا لە سەردەمی ڕێڕەوەکەیدا بۆ سۆڤیەتی جاران، ببووە کەسایەتییەکی بەئەزموونی ناسراوی جیهانی، جگە لەوەی کە زیاتر لە 500 پێشمەرگە و جەنگاوەری گیان لەسەردەست و لەخۆبردوو و باوەڕپێکراوی لەگەڵدا بووە، بەڵام لە ڕێرەوەکەی سلێمانییەوە بۆ شوێنی مەبەست، جگە لە دوو هاوڕێکەی، تەنیا چەند کەسێکی لەگەڵدا بووە، کە لە پیاوانی شێخ لەتیفی شێخ مەحموود بوون“.
زەنگەنە، لە درێژەی باسەکەیدا دەڵێت: ”لە دووتوێی لێکۆڵینەوەکەدا، جگە لە ناوی شێخ لەتیف، ناوی ئه و کەسانەش دێت، کە دەستیان لە دەربازکردنیدا هەبووە، وەک (مەلا ئەسعەدی مەحوی، حەمە پیزە، نووری حەمەسوور، محەی سالە سوور، محێدین خدر چنارەیی، جەلال محەمەد برازای محێدین، شێخ حوسێن بەردەزەردی، زەینەدین حەمە مەرجان- ناسراوە بە مچە مەرگەیی، کوێخا مەحموودی سنجەلی). دواتر هەر لە دووتوێی بابەتەکەدا دەردەکەوێت، ئافرەتێکیش بە ناوی (خەدیجە شێخ حوسێن ئاڵەسیاوی) شانازیی ئەوەی بەرکەوتووە، کە لە دێی (شێخەڵ مارێن) نان و توێشووی ڕێگایان بۆ ئامادە بکات. مامۆستا کەریم زەندیش پشتوانیى لەم ناوانە دەکات و لە هەمان کاتیشدا ئاماژەى بە ڕۆڵى ئەحە خۆرشە دەکات، له و کاتەدا.
وا دیارە لە ساڵانی دواتریشدا مەلا مستەفا زۆر شانازیی بەم سەفەرەی خۆی و یارمەتیدانی هەر یەک لەم کەسانە کردووە“.
هەر زەنگەنە ئاماژەی پێ دەکا و دەڵێت: ”کە ئه و (حەمە پیزە)یەی لەسەرەوە ناوی هاتووە، بە هیچ جۆرێ پەیوەندیی بە خولە پیزەوە نییە، کە هەندێ نووسەر ئاماژەیان بۆ کردووە، گوایە برای ئه و بووبێ و مەلا مستەفای دەرباز کردبێت“.
هەر لەبارەی خوێندنەوە دەگێڕنەوە، لە سلێمانیش چەندێک لای (سەید عەبدوڵا)ی خزمی شێخ مەحموود، کە ئیمامی مزگەوتی گەورە بووە و دەرسی خوێندووە، زۆر جاریش لای مەلا عەبدوڵای چروستانی، لە خانەقای مەولانا خالید، لە گەڕەکی دەرگەزێن، کتێبی ئایینیی خوێندووە. هەندێک جاری دیکەش بۆ خوێندن، یا پرسیار و باس و خواسی ئایینی دەچووە لای شێخ نووری شێخ بابەعەلی، لە مزگەوتەکەی بابەعەلی لە گەڕەکی سەرچیمەن، ئەمە جگە لەوەی کە هیچ دەم، لە دیدەنیکردنی شێخ لەتیفی دانساز، چ لە ماڵەوە بێت یان لە مزگەوت، یان لای مەلا ئەسعەدی مەحوی لە خانەقای مەحوی، پێی نەدەبڕی. هەروەها لە سەردانیکردنی ڕەفیق حیلمی و ئەسکەندەری ئەجزاچی و.. هتد.
هەر لەم ڕووەوە د. جەمال نەبەز، لە کتێبی (بیرەوەرینامەی ئه و ڕۆژانەی جارەکی دیی ناگەڕێنەوە) دەنووسێت: ”لە قوتابخانەی سەرەتاییدا بووم، کە باسی شۆڕشی بارزان دەکرا. خەڵکەکە دەیانگوت بازانییەکان لە دژی حکوومەت هەستاون. پاش ماوەیەک دەنگ بڕا، بەڵام شتێک سەرنجی منی ڕادەکێشا، کە لە کۆڵانەکەی بەر ماڵی خۆمان دەوەستام، یان یارییم دەکرد، لە کۆڵانە تەسکەکەی لای ماڵی ئێمەوە، کە یەکسەر دەچوو بۆ قاوەخانەی سەرچیمەن، چەند کەسێک، هەموو ڕۆژێک بەوێدا دەهاتنە خوارەوە و بە بەر ماڵی ئێمەدا تێدەپەڕین، جلەکانیان لە جلی کوردیی خەڵکی سلێمانی نەدەچوو، کە گوێم لە قسەکانیان دەگرت، قسەکانیان لە قسەی خەڵکی سلێمانی نەدەچوو. ڕۆژێکیان لە یەکێکیانم پرسی، مامەکە ئێوە خەڵکی کوێن؟ پیاوەکە پێکەنی و گوتی، کوڕم خەڵکی ئەم وڵاتەین. ئا له و کاتەدا کەریمە فەندیی دراوسێمان لە ماڵ هاتە دەرەوە و گوێی له و قسانە بوو، هاتە لامەوە و بەئەسپایی گوتی، ئەوە مەلا مستەفای بارزانی بوو، خۆی و چەند کەسێکی لێرە دەستبەسەرن. له و کاتە بەدواوە، هەر جارێک ئه و پیاوە (مەلا مستەفا)، یان ئەوانی دی، بە کۆڵانەکەدا تێپەڕینایە، دەم بە بزە سڵاویان دەکرد و دەڕۆیشتن. جارێکیان هەر ئه و پیاوە (مەلا مستەفا)م دیت، فەردەیەک گەنمی دابوو بەکۆڵیدا، دەیبرد بۆ ئاش بیهاڕێ، یەک، یان دوو لە کەسەکانی، لەتەنیشتییەوە دەڕۆیشتن‌. ئەمەم بە چاوی خۆم دیوه، کە بۆ باوکم گێڕایەوە گوتی ئەوانە بارزانیین، حکوومەت شەڕیان پێ دەفرۆشێ، دەربەدەری کردوون و هەندێکیانی لە سلێمانی دەستبەسەر کردوون، کە لێم پرسی بۆچی دەربەدەری کردوون؟ باوکم گوتی داوای هەندێک شتیان کردووە بۆ کورد، لەوانە کە کورد بتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن و بنووسن، نەک بە زمانی عەرەبی. ماوەیەکی پێچوو ئه و بارزانییانە دیار نەمان. ڕۆژێکیان، کە لە بەردەرکی ماڵەکەمان وەستابووم، شێخ نووریی شێخ ساڵحی دراوسێمان دەگەڕایەوە ماڵەوە، گوتم مامە شێخ نووری ئەوە ماڵە بارزانییەکە گواستوویانەتەوە؟ پێکەنی و گوتی نا گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و حکوومەت پۆلیسێکی زۆری ناردووەتە سەریان و ئەوانیش گەلێک پۆلیسیان کوشتووە و ئێستا شەڕێکی گەرمە لەوێ.
شێخ ئەحمەدی بارزان و هاوەڵەکانی لە شاری سلێمانی مانەوە، بەڵام حکوومەت لە 18ی ئابی ساڵی 1943 بە ماڵ و خێزانەوە بۆ شاری (حللە)ی گواستنەوە. (مسعود البارزانی- ثورە بارزان).
هەروەک ئەوەی (زنار سلوپی) لە (في سبیل کردستان)دا دەڵێت: ئه و بارودۆخە ڕۆشنبیری و سیاسی و نیشتمانییەی سلێمانی بەگوڕو‌تین بوون، هەر زوو مەلا مستەفا بارزانی ئاوێتەی بوو، پاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕێکخراو و فراوانتر درێژە بە خەباتی سیاسی و نەتەوەیی خۆی بدات، تا ئه و ڕادەیەی، لە سەرکردەی هۆز و شێخی ناوچەیەکەوە بوو بە سەرکردەی گەلێکی چەوساوە و مافخوراو.
زاهیر ئەحمەد سەوز- نووسەرى ناسراو، لەم ڕووەوە بۆمان دوا و گوتی: لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا، ڕێککەوتنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان دژ بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی و نیشتمانیی کورد بوون، شۆڕشەکانی بارزان و بارزانییەکان پێشەنگی ئەم بزاڤە بوون، ئه و سەردەمە بێجگە لە ئاغا و شێخ و بازرگانەکان، هەموان لە شەوەزەنگی تاریکی و هەژاری و نەداریدا ژیانیان دەگوزەراند، نە ڕێکخراوێکی سیاسی، نە حزب و لایەنێکی ئاشکرا یان نهێنی، بێجگە لە حزبی شیوعی و حزبی هیوا لە سلێمانی، نەبوون، ئەگەر هەشبووبێ زۆر نهێنی و سست و بێ مەبەست لە ژیان و گوزەرانی بارزانییەکان بوون. شاری میوانداریی چینی ڕەشوڕووت هیچی لەدەست نەدەهات، چونکە پاروو لە قوڕگی شێردا بوو، بۆیە نەیان دەتوانی ئاوڕێکی ماددی لە منداڵ و ژن و پیاوەکانی ناوچەی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزانی و مەلا مستەفا بدەنەوە، کە لەلایەن حکوومەتی پاشایەتیی ئه و سەردەمە بەزۆرەملێ لە شاردا دەستبەسەر کرابوون، له و کاتەدا ژان و ئازاری بارزانییان گەیشتە پەڕەی دڵی مەلا مستەفا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاریشەیان بۆ دروست دەکرا، مەلا مستەفا و بنەماڵەکانیان گیرۆدەی ژیانێکی قورسی پڕ ئازار و مەینەت ببوونەوە، خەمی میللەتی کورد لە لایەک و خەم و برسێتی و نەداریی بارزانییانی ئاوارە و دەستبەسەر لە شار لە لایەکی دیکە. ئه و ڕۆژگارە دەخیلە زۆرینە بەتاڵ بوو، پێشتریش لە 15ی3ی1932 حکوومەتی پادشایی عێراق هێرشی کردبووە سەر ناوچەی بارزان و بارزانییەکان دوور خرانەوە بۆ شاری مووسڵ، پاشان بۆ شاری ناسرییە لە خوارووی عێراق، ئەوجا بۆ بەغدا و دواجار بۆ ئاغجەلەر و ساڵی 1936 به ‌زۆرەملێ هێنرانە شاری سلێمانی و چەندین خێزان لەناویاندا بوو، وەک شێخ ئەحمەدی بارزانی و مەلا مستەفای بارزانی و چەند کەسێکی دیکەی دیار.
لە چەند خانوویەکدا لە گەڕەکی (سەرچیمەن و حەوشی گەورە) لە کانێسکان دابەش بوون. لە ڕووی مەعنەوییەوه،‌ حەپسەخانی نەقیب و شێخ لەتیفی شێخ مەحموود درێغییان نەکرد لەگەڵیان. مەلا مستەفا لەسەرپێ بوو تاوەکوو هەلی بۆ بڕەخسێ و خۆی بگەیەنێتە ناوچەی بارزان.“
هەر وەک زاهیر سەوز دەڵێ: ”ساڵی 1943 مەلا مستەفا، کڵاوزێڕی هاوژینەکەی لە ڕێگەی ئەسکەندەری ئەجزاچی (سەیدەلی) کە مەسیحی بوو، بۆ دەربازبوون لە دیلی، لە سلێمانی دەفرۆشێت و بە بەهاکەی سێ تفەنگی (بڕنەو) دەکڕێت. لە هەنگاوی یەکەمدا نوشستیان هێنا و لەلایەن چەند پۆلیسێکەوە لە ئەزمڕ دەستبەسەر کران، حەپسەخانی نەقیب ئەگاتە فریای مەلا مستەفا و دوان لە هاوڕێ گیانی بەگیانییەکانی و ڕزگاریان دەکا، لە سیناریۆیەکدا گوایە چوون بۆ ڕاو، نەک بۆ خۆگەیاندنە ناوچەی بارزان. دواتر حەپسەخان لە دەستبەسەریی ڕزگاریان دەکا و خۆی دەکاتە خاوەنی تفەنگەکان و بۆیان وەردەگرێتەوە. لە هەنگاوی داهاتوودا بۆ خۆڕزگارکردن لە دیلی، لەوێوە بەره و ناوچەی بارزان، ئەوجا هۆشداریی دەداتە دەوڵەت بۆ گەڕاندنەوەی خێزانی بارزانییان بە سەلامەتی لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەی باو و باپیرانیان و چەخماخەی شۆڕشی ئازادیخوازی کورد لەسەر دەستی مەلا مستەفا بریسکەی لێ دایەوە.
حامید گەوهەری، لە کتێبی (ئیدریس مستەفا بارزانی و بارزانییەکان باشتر بناسین - مێژووی زارەکی)دا دەنووسێت: ” گواستنەوەی بارزانی بۆ سلێمانی، لە لایەن حکوومەتەوە هەلی بۆ ڕەخساند کە لەگەڵ سەرکردەکانی کۆمەڵەی هیوا و گەورەپیاوانی سلێمانی پەیوەندی دامەزرێنێت. سەرلەنوێ پەیوەندیی بە ئەندامانی هۆزی بارزانەوە کردەوە و بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ بارزان. پەیوەندیی ئه و لەگەڵ (حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا)وە دەگەڕێتەوە‌ بۆ ئه و ساڵە. پەیوەندییەکی گەرم لەنێوانیاندا دروست بوو، کاتێک مەلا مستەفا بەنهێنی سلێمانیی بەجێ هێشت و گەڕایەوە بۆ ناوچەی بارزان، حکوومەتی عێراق (حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا) و چەند کەسێکی دیکەی بە تاوانی هاوکاریکردن لەگەڵ ڕاکردنی مەلا مستەفا دەستگیر کرد.“
هەروەها گەوهەری لە درێژەی باسەکەیدا دەنووسێت: ”بارزانی بە یارمەتیی ئەندامانی کۆمەڵەی هیوا و کوردانی نیشتمانپەروەری سلێمانی، توانیی لەگەڵ دوو کەسی نزیکی خۆی (مستەفا عەبدوڵا ئاکرەیی و سلێمانە سوور)، شارى سلێمانی بەجێ بهێڵێت و خۆی بگەیەنێتە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.“
لەمبارەیەوە بارزانی خۆی دەڵێت: کاتی ماڵئاواییکردن لە شێخ ئەحمەد، داوام لێ کرد، کە هەندێک ئامۆژگاریی پێویستم بکا، فەرمووی (کاتی هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵک، ئاگاداری حەق و ڕاستی بە، هەرگیز لەخۆباییبوون نەچێتە دڵتەوە، هەتا دڵنیا نەبیت لە سەرکەوتن و هەتا بۆت دەکرێ خۆت لە پێکدادان لەگەڵ حکوومەت بپارێزە و ئەگەر کەوتییە بەر دەستیان، دانوستاندنیان لەگەڵدا مەکە). بارزانی بە بەرگی مەلایەتییەوە گەیشتە ناوچەی شنۆ، پاشان بارزانی و هەڤاڵانی، کە لەوێ بوون، لە شنۆوە بە ڕێگەی کێلەشیندا خۆیان گەیاندە مێرگەسۆر و لەوێوە چوونەوە بۆ بارزان. بە گەڕانەوەی بارزانی بۆ ناوچەکە، جەژن و شادی هەموو ناوچەکەی داگرتووە. لاوەکان پۆل پۆل گەیشتنە لای و بە دوو هەفتە ژمارەیان گەیشتە 750 کەس، کە هەندێکیان چەکیان هەبوو و ئەوانی دیکەیش بێ چەک بوون، بە خەنجەر و داس دەچوون بۆ چەککردنى پۆلیسخانەکان.
دەربازبوونى بارزانی لە سلێمانی و گەڕانەوەی بۆ بارزان، لە ڕۆژنامەکانی جیهاندا دەنگی دایەوە و هەر کامەیان بە جۆرێ لە ئازایەتیی بارزانی دوا. دوو ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز و هێڕاڵد تریبوون) مستەفا بارزانییان بە شەڕکەر و پاڵەوان ناساند. محەمەد عەلى سوڵتانى لە کتیبى دۆخى سیاسى، کۆمەڵایەتى، مێژوویى هۆزى بارزاندا دەڵێت: ”مستەفا بارزانى پیاوێکى ڕۆشنبیر بوو، زمانەکانى کوردى و عەرەبى و فارسیى باش دەزانى و ئاشنایى لەگەڵ زمانەکانى ئینگلیزى و تورکییشدا هەبوو، کەسایەتییەکى دروستکار و ڕاستبێژ بوو، بەبێ پێچووپەنا و بەڕاشکاوى قسەى دەکرد. باوەڕى زۆرى بە نەتەوەکەى هەبوو. تێگەیشتوو بوو و بە لۆژیکەوە ڕووبەڕووى کێشەکان دەبووەوە و تا ئەوجێیەى بۆى بکرایە، دەیویست کێشەکان بە ئاشتى چارەسەر بکات.“[1]
$سەرچاوە: کتیبى کەسایەتیى مستەفا بارزانى لە هزری رووناکبیرانى شارى سلێمانیدا، نووسینى: زانیار سەردار قڕگەیی، 2018.$
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 369 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 12-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 12-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 12-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 12-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 369 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1118 KB 12-07-2023 سارا سەردارس.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,014
وێنە 105,412
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,985
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!