پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,119
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری زانا و تێکۆشەری کورد
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری زانا و تێکۆشەری کورد

شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری زانا و تێکۆشەری کورد
ناونیشان: $شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری زانا و تێکۆشەری کورد$
ناوەرۆک: سیاسی
نووسین: #ھیوا ساعدی#

#شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری#، سەرکردەیەکی ڕووناکبیری ئایینی و مرۆڤایەتی بووە، کە هەڵگری فەلسەفەی یەکسانی و ئازادی و سەربەخۆیی بووە بە بێ جیاوازی نەتەوە و و ئایین و زمان.
شێخ عوبەیدوڵای نەهری لە ساڵی 1827-1826 زایینی لە گوندی #نەهری# لە شارۆچکەی #شەمزینان# سەر بە حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانی لە دایک بووە و لە ساڵی 1883 لە شاری مەکەی حيجاز کۆچی دوایی کردووە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری لە نەوەکانی حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی ناسراو بە (حەزرەتی غەوث) بنیاتنەری تەریقەتی قادرییە.لە ماوەی ژیانی دا سەرکردایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسی خەڵکی ناوچەکەی کردووە و سەرکردایەتی شۆڕشی نەهری کردووە کە لە ماوەی ساڵانی 1879 تا 1880 ویلایەتەکانی نێوان دەریاچەی #وان# و دریاچەی #ورمێ# لە بن دەسهەلاتی هێزەکانی دا بووە. شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری سەرکردەیەکی ڕووناکبیری ئایینی و مرۆڤایەتی بووە کە هەڵگری فەلسەفەی یەکسانی و ئازادی و سەربەخۆیی بووە بە بێ جیاوازی نەتەوە و و ئایین و زمان.
شێخ عوبەیدوڵڵا کوڕی سەید تەهای نەهری کوڕی شێخ ئەحمەد شیهابەددینە و لە گوندی نەهری لە ناوچەی شەمزینان لە ساڵی 1830 لەدایکبووە. سەید تەهای نەهری توانی شێخ نشینییەک لە نەهری دابمەزرێنێت، پاش مردنی ئەو، شێخ عوبەیدوڵڵا جێگەی باوکی گرتەوە و بووەتە ڕێبەری تەریقەتی نەقشبەندی و سەروەت و سامانێکی زۆری بە میرات بۆ ماوەتەوە.
لە شەڕی 1877-1878 لەنێوان ڕووسیا و عوسمانیدا یارمەتیی سوپای عوسمانی داوە و چونکە چاوەڕوانی ئەوەی کردووە کە کەڵک لە ئەنجامەکانی شەڕ وەربگرێت و هەوڵ بدات لەو شەڕەدا ببێ بە سەرکردەی ئەو کوردانەی کە بە ناوی «غەزا»وە کۆبوونەتەوە، هەتا بتوانێت لە کاتی پێویستدا ئەو هێزە بۆ بەرژەوەندیی کورد بەکار بهێنێت. بەشداریکردنی شێخ عوبەیدوڵڵا لەو شەڕەدا هۆشیاریی سیاسیی قوڵترکرد و لە ڕاستی و سرووشتی دینی دەوڵەت و ڕواڵەتەکەی و مەبەست و مەغزا جیهادییەکەی عوسمانییەکان گەیشتووە، زۆرتر لەگەڵ کوردانی تردا ئاشنایەتی پەیداکرد و هەر لەو شەڕەدا هەندێ چەکیشی دەستکەوت.
لەو ساتەدا خەڵک لەژێر باری نەبوونی و ناهەمواریی ژیاندا بوون، بۆیە پەنایان بۆ شێخ عوبەیدوڵڵا برد، چونکە وەک ڕابەرێکی ئایینی و ڕزگارکار تەماشایان کردووە، ئەویش لەسەر داوای خەڵک نوێنەری خۆی نارد بۆ ئەستەمبوڵ، تا سنوورێک بۆ ئەو ناڕەواییانە دابنێنن، بەڵام ئەم هەوڵانە بێ ئاکام بوون.
جگە لەوەش شێخ گومان و ترسی هەبوو لە پەیمانی بەرلین، کە دەرەئەنجامی شکستی عوسمانییەکان بوو لە شەڕی 1877-1878 لەگەڵ ڕووسدا، بەپێی مادەی 6ی ئەو پەیمانە هەموو دەوڵەتانی ئەوروپی بە یەکەوە داوای پاراستنی مافی کۆمەڵی ئەرمەنییان کردبوو. شێخ بە سەرسوڕمانەوە لە کاربەدەستێکی تورکی پرسیبوو:
$چیم گوێ لێ دەبێ؟ ئەرمەنییەکان وڵاتێکی سەربەخۆ لە وان درووست دەکەن و نەستورییەکان ئاڵای بەریتانیا لەسەر ماڵەکانیان هەڵدەکەن.$
بۆیە شێخ عوبەیدوڵڵا کەوتە یەکخستنی خێڵەکان بۆ ئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی و نوێنەری نارد بۆ لای شەریفی مەککە و خدیۆی میسر، هەروەها بۆ لای کونسوڵەکانی ڕووس لە وان و ئەرزڕووم تا بزانێت دەوڵەتی ڕووس هەستی بەرانبەر بە کورد چییە. هەوڵیشی دا خۆی لە ئینگلیزەکان نزیک بکاتەوە و نامەیەکی ناردووە بۆ دکتۆر کوهران.
شێخ پێیوابوو تاقە دەرمانی چارەسەرکردنی کێشەی کورد دامەزراندنی کوردستانێکی گەورەیە، ئەویش بە یەکخستنی کوردەکانی ئێران و کوردەکانی سنووری عوسمانی، لە یەکەمین بەیاننامەی نووسراوی شێخدا و بە یەکێک لە نوێنەرانی هێزە ڕۆژاواییەکان دەڵێت: (0میران و سەرانی کوردستانیی چ لە تورکیا لە کوردستان چ لە ئێران، هەر هەموویان ڕایان وایە ناکرێ بەم جۆرە لەگەڵ دوو حکومەتدا هەڵبکرێ، دەبێ کارێک بکرێت کە دەوڵەتانی ئەوروپا لە دۆزەکە ئاگادار بن و لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن کە خەڵکی کورد نەتەوەیەکی جیایە، ئێمە دەخوازین کاروباری خۆمان لە دەستی خۆماندا بێت)).
بەم جۆرەو دوای ئەوەی بۆی ڕوونبوەوە کە پێویستە، بۆیە شۆڕشی چەکدارانەی شێخ عوبەیدوڵڵا لە تشرینی یەکەمی 1880 دەست پێ دەکات و هێزەکانی خۆی دابەشکرد بەسەر چەند بەرەیەکدا.
دوای چەندین شەڕ و سەرکەوتن، دواجار سوپای عوسمان و ئێرانیی و بەشێک لە خێڵە کوردە خۆفرۆشەکان، توانیان شۆڕشەکە دامرکێننەوەو نەیهڵێن و شێخ عوبەیدوڵڵاش بۆ ئەوەی خوێنی تر نەڕژێت، ناچار خۆی بەدەستەوە دا. ئەوە بوو گرتیان و نەفیان کرد بۆ شاری مەککە. لە تشرینی یەکەمی 1883دا بەنەفیکراوی لەوێ کۆچی دوایی کرد.
$ستراتیجیەتی شێغ عوبەیدوڵڵای نەهری لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆدا$
شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری یەکێکە لەو شۆڕشە مەزنانەی کورد کە پێویستە نەتەوەی کورد گرنگی ئەم شۆڕشە لەبەرچاوبگرێت، ئەم شۆڕشە یەکێکە لەو شۆڕشانەی کە لە باکووری کوردستان سەریهەڵدا، بەڵام دواتر بەهۆی گوشاری بەریتانیا گواسترایەوە بۆ خۆرهەڵاتی کوردستان، ئەمەش لە بەرژەوەندی بریتانیادا بووە، شێخ عوبەیدوڵڵا یەکێک بووە لەو شۆڕشگێرە گەورانەی کورد کە وڵاتە زلهێزەکان حیسابیان بۆکردووە و نامەی بۆ زۆربەی سەرکردەکانی عەرەب ناردووە بەتایبەتی شەریفی مەککە و خدێوی ئیسماعیل بۆ بەدەستهێنانی ڕای گشتی لەپێناوی بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کورد. شێخ توانی کوردەکان لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و ڕێز لە بیروڕای ئازادی نەتەوەکانی تر بگرێت و حسابیان بۆ بکات لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کورد.
شێخ سەرەتا لەسەر ڕێبازی قادری بووە دواتر بووە بە سۆفی لەسەر ڕێبازی نەقشبەندی، (200) گوندی هەبووە کە وڵاتە زلهێزەکان حیسابیان بۆکردووە و ڕێزیان لێ گرتووە، سەروەری نەتەوەکانی بە هەموو ئایدیا و مەزهەبەکانەوە پاراستووە بەتایبەتی ئەرمەنییەکان کاتێک ویستیان جەنگی پێ بکەن، لەگەڵ ئەرمەنەکان بەڵام شێخ ئەوەی ڕەتکردووەتەوە، بۆیە یەکێک لە ئەرمەنییەکان کە شێخ دەناسێت و دەڵێت: ( (کەسایەتییەکی گونجاو و نایاب بووە، سەرپەرشتی کارێکی باوک ئاسایی هەتیو و بێوەژنەکان بووە، لە هەموو ناوچەکانەوە کوردەکان دەهاتنە شەمزینان بۆ ئەوەی لەبارەی مەینەتییەکانیان قسە و وتووێژی لەگەڵ بکەن، لەگەڵ ئەو هەمووە ستەمەی کە بەرانبەریان ئەنجامدەدرێت، ڕاوێژیان پێدەکرد و داوای ئامۆژگارییان لێدەکرد. لە پرسەکانی ئایینی و ویژدانی، ئەوانیش ئامۆژگارییەکانیان بەگرنگ وەردەگرت، ڕێز و خۆشەویستی زۆریان بۆی هەبووە، ڕێزیان دەگرت وەک سەرکردەیەکی دادپەروەر و مرۆڤدۆست)).
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری کوڕی سەید تەهای کوڕی شێخ ئەحمەد شەهابەدینە، لە گوندی نەهری ناوچەی شەمزینان دادەنیشێت و ساڵی (1830) لە گوندی نەهری لەدایکبووە و باوکی سەید تەها توانی شێخنشینی لە نەهری دابمەزرێنێت و پاشمردنی کوڕەکەی جێگەیگرتەوە کە کاراکتەرێکی بەهێزبووە بۆ ڕابەرایەتییەکی دینی بەتایبەتی ڕێبازی نەقشبەندی. لە کوردستاندا دوو ڕێبازی ئایینی هەبوو، لەپاش کۆچیدوایی شێخ مەولانا خالید هەندێ لە بنەماڵە دینییەکان لەوانە بنەماڵەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری سەرکردایەتی تەریقەتی نەقشبەندییان کرد، وەکوو پێشتر باسمان لێوەکردووە سەرەڕای ئەوەی شێخ پیاوێکی ئایینی دیاربووە لە هەمانکاتدا زەویدارێکی گەورەش بووە، نزیکەی دووسەد گوندی هەبووە لە ئێران و تورکیادا. لای سەرۆک خێڵەکانی کورد گوێی بۆ قسەکانی دەگیرا. شێخ کەوتە یەکخستنی خێڵەکان و دەسەڵاتی ئایینی و ڕێز و شکۆی خۆی لەم سەروبەندەدا سیمای سەرکردایەتی و دانایی پێوەدیاربوو، وەک دادپەروەریی و بەخشندەیی و ئازایەتی و جوامێری و فریادڕەسی لێقەوماوان و دیوەخانەکەشی هەمیشە پڕ میوان بووە.
شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری دژی هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی بووە کە هەریەک لەم دوو دەوڵەتە زلهێزێک پاڵپشتیبووە لەکاتێکدا عوسمانییەکان بەریتانیا پاڵپشتیکردووە و سەفەوییەکانیش ڕووسیا پاڵپشتیکردووە. هەریەک لە بریتانیا و ڕووسیا مەبەستیان بووە ئەم شۆڕشە لە هاوپەیمانەکانیان دووربێت، بریتانیا هەوڵیدەدا ئەم شۆڕشە دژی سەفەوییەکان و دوربێت لە عوسمانییەکان، ڕووسەکانیش بەپێچەوانەوە هەوڵیاندەدا ئەم شۆڕشە دژی عوسمانییەکان بێت و دوربێت لە سەفەوییەکان، تادواجار ئەم شۆڕشە لە بەرژەوەندی بریتانیا بووەن گواسترایەوە بۆ خۆرهەڵاتی کوردستان و دژی سەفەوییەکان سەریهەڵدا. بۆیە شێخ پلانێکی دانا بۆ ڕاپەڕینێکی مەزن لە کۆنگرەی سەرکردەکان کە ئەمە یەکەم کۆنگرەی لەمشێوەیە بوو لە مێژووی کوردستاندا. ئەم کۆنگرەیە لە شەمزینان بەسترا لە کۆتایی تەمووزی ساڵی 1880 بە سەرۆکایەتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری دواتر کۆبوونەوەیەکی تری بەست لە نەهری شێخ عوبەیدوڵڵا وەڵامێکی توندی ئەوانەی دایەوە کە هەندێک لە سەرکردەکان هەوڵیاندەدا ئاڕاستەی کوردەکان بگۆڕن بۆ شەڕکردن لە دژی ئەرمەنییەکان. بۆیە لە یەکەمین بەیاننامەی نووسراوی ناسیۆنالیزمی کوردیدا، شێخ بە یەکێک لە نوێنەرانی هێزە ڕۆژاواییەکانی کە دۆستایەتی لەگەڵدا هەبووە. دەڵێن: ( (میران و سەرانی کوردستان چ لە تورکیا و چ لە ئێران هەر هەموویان ڕایانوایە کە ناکرێ بەمجۆرە لەگەڵ ئەم دوو حکومەدا هەڵیکرێ، دەبێ کارێک بکرێت کە دەوڵەتانی ئەوروپایی لە دۆزەکە ئاگاداربن و لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوە ئەنجامبدەن، خەڵکی کورد نەتەوەی جیایە، ئێمە دەخوازین کاروباری خۆمان لەدەستی خۆماندا بێت) ) .
کاتێک شێخ لە ساڵی 1880 هەڵمەتی کردەسەر ئێران و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەناوی خەڵکی کورد ئەم کارە دەکات، شێخ لە ڕوونکردنەوەیەکی ئەم کارەیدا نامەیەک بۆ (ویلیام ئابۆت) سەرکونسۆڵی بریتانیا لە تەورێز دەنێرێت و دەڵێت: (خەڵکی کورد میللەتێکی جودایە مەزهەبیان لەگەڵ مەزهەبیتردا جودایە و یاساو ڕەسمیشیان جودایە.. سەرۆک و فەرمانڕەواکانی کوردستان چ سەر بە عوسمانییەکان و چ سەر بە ئێران بن دانیشتووانی کوردستان هەموویان لەوەدا یەکدەنگن کە لەگەڵ ئەم دوو دەوڵەتی عوسمانی و ئێرانیدا هەڵناکات و دەبێت کارێک بکرێت دەوڵەتانی ئەوروپایی لەمە بگەن و لە بارودۆخی ئێمە بکۆڵنەوە. ئێمە میللەتێکی جوداین و دەمانەوێت کاروباری خۆمان بەدەست خۆمانەوە بێت)
دیبلۆماتەکانی بریتانیا لە ئێران و دەوڵەتی عوسمانیدا ئەم قسەیان بەڕەهایی وەرنەگرت و ئێرانییەکانیش واپێدەچێت گومانیان لەم وتانە هەبووبێت. سەرەڕای ئەمەش ئەو پڕوپاگەندانەی کە دەکران یاخیبوونەکەی شێخ ئەوەی نیشاندەدا شتێکی لەو ئاژاوانە جودابێ کە پێشتر لەلایەن هۆزەکانەوە دەکران و ناوچەکەیان ویرانکردبوو. بەهەرحاڵ یاخیبوونێکی گرنگ بوو، چونکە بێ گویدانە ئەو وێرانییەی لە ناوچەکەدا کردی، بۆ یەکەمین جار نهێنییەکانی ژێرپەردەی (ناسیۆنالیزم) ی لە مەسەلەی ڕاپەڕینەکانی دواتر ئاشکراکرد.لە دیدی هەندێک لە مێژوونووساندا شێخ عوبەیدوڵڵا یەکەمین و دیارترین ناسیۆنالیستی گەورەی کوردە، بەڵام لە دیدی (دیڤید ماکداوڵ) بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا نییە کە یەکێک بێت لە ناسۆنالیستەکانی کورد.
$ئامانجەکانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵا و درووشم و ستراتیجییەتی$
ئامانجەکانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵا زۆر و ئاشکرابوون ئەویش دامەزراندنی دەوڵەتێکی یەگکرتوو بووە کە ڕێوبانی بازرگانی و مافەکانی کریستیان و کەمینەکان دابینبکات. شێخ هەوڵیدا مەسەلەی کورد لە قاوغی ناوچەکە بباتەدەرەوە و دیدێکی نەتەوەیی هەبوو بۆ دیاردەکە، چونکە بە یەکچاو سەیری گەلی کوردی دەکرد لە دەوڵەتی عوسمانی و ئێرانی و لە ساڵی 1880 دوو کۆنفرانسی بۆ سەرانی خێڵەکانی کورد گرێدا و کۆمەڵەی کوردی درووستکرد. ڕەنگە ئەمە سەرەتای پێکەوەنانی ڕێکخستن و کۆمەڵەی سیاسی بێت لەنێو کورد، پاشان لەشکرێکی دامەزراند و ڕێکیخست و بەهەر بەشێک ئەرکێکی تایبەتی سپارد و لاپەڕەیەکی پاکی پەیوەندی نێوان مسوڵمانانی کورد و تایفییە ئایینییەکانی تری کردەوە، شۆڕشەکەی شێخ گوزارشتی لە حەز و ئارەزووی گەلی کورد دەکرد کە دەیەویست بار و ژیانی چاک بێت و کورد لە ئێران و دەوڵەتی عوسمانی یەکبگرێتەوە.
چونکە کورد یەک ئامانجی هەیە کە سەربەخۆیی و ڕزگاربوونە لە دەسەڵاتی سیاسی.
هۆکارە سیاسییە نێودەوڵەتییەکانیش بۆ ئەم شۆڕشانە هۆکاری یامەتیدەر بوون، چونکە شۆڕشەکە لەلایەن خدێوی میسر و شەریفی مەککە پشتیووانی لێدەکرا. شێخ کەوتە نووسین بۆ ژمارەیەک لێپرسراوی دەوڵەتانی ناوچەکە و نوێنەرانی هەندێ لە دەوڵەتە ئەوروپییەکان و ئەو ستەم و زۆرەی بۆ ڕوونکردونەتەوە کە کورد لەسەر دەستی هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و ئێرانیدا چەشتوویەتی، داوای لەو لێپرسراوانە کرد کە ئەم کێشەیە بۆ بەرپرسەکانیان باسبکەن و ئەوە بە گەلانیان بناسێن کە گەلێک هەیە بەناوی گەلی کورد کە هەوڵدەدات ئامانجەکانی خۆی بەدیبهێنێت. لەم سەروبەندەدا شێخ چەند هەنگاوێکی نا بۆ یەکپارچەکردنی کورد و یەکخستنی یەکهەڵوێستییان و لەم بوارەدا کۆمەڵەی کوردی پێکهات.
شێخ لە ڕوانگەی پابەندی بەدنیاییەوە هێرشەکانی ئەوروپی بۆ سەر دەوڵەتی عوسمانی زۆر ئازاریدەدا، بۆیە لەگەڵ شوێنکەوتوانی بەرەو بانگەوازی سوڵتانەوە چوون بۆ جیهاد دژی ڕووس، دوای ئەوەی شەڕی عوسمانی و ڕووسی کوردستانی ویرانکرد چونکە شانۆی چالاکییە سەربازییەکان بەهۆی زیادبوونی چەندبارەی باج و دەست بەسەرداگرتنی سامانی جوتیاران و خۆسەپاندن بەسەریاندا. باری بژێوی خەڵکی ناوچەکە ویرانببوو. دیاردەی بەرتیل بڵاوببوەوە، شێخ چەندین جار سکاڵای لەسەر ئەو بارودۆخە بۆ سوڵتان نووسی هەتا ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر بێئاکام بووە.
شێخ عوبەیدوڵڵا ئامانجی کوردستانێکی سەربەخۆ بوو لە قووڵایی دڵییەوە زانی کە تەنیا هۆ بۆ بەدبەختی و چارەڕەشی کوردان ئەوەیە کە وڵاتیان یەکپارچە نییە و دووبەشکراوە، تا وڵاتە داگیرکراوەکانی تورک و فارس نەکاتەوە بەیەک، ناتوانێ بە ئاواتی خۆی بگات کە گەیشتنە بە مافی ڕەوای نەتەوایەتی.
پەیماننامەی زەهاو لە ساڵی 1936ز کە لەنێوان ئێران و قاجاری و تورکیای عوسمانی بەستراوە بەهۆی ئەو پەیمانەوە وڵاتی کوردان بووە دووکەرتەوە کە بەشی ڕۆژهەڵاتی کەوتە بەر قاجاری و بەشی ڕۆئاوای کەوتەبەر تورکیای عوسمانی و سەرەڕای دووکەرتبوون و کۆلۆنیبوون و وڵاتیان، کوردەکان لەڕووی مەزهەبییەوە لەلایەن ئێرانی سەفەویی و پاشان قاجارییەوە دەچەوسێنرانەوە.
دەوڵەتی عوسمانی لەڕووی مەزهەبییەوە توانی کوردەکان بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت و بە درێژایی مێژووی تەمەنی خۆی، کەڵک لە کورد ببینێت، ئەویش کەم تازۆر قازانج بە کورد بگەیەنێت بۆ نموونە/ تەواوی میرنشینە کوردەکان لەژێر قەڵەمڕەوی دەوڵەتی عوسمانیدا بوون، لە چوارچێوەی فیدراڵەیەتیدا دەژیان وەک شەرەفخان دەنووسێت: ( (سوڵتانە خاوەنشکۆکان هەرگیز دەستدرێژییان نەدەکردە سەر نیشتیمان و خاکی کوردان) ) د.جەلیلی جەلیل دەڵێت: ( (شێخ عوبەیدوڵڵا بیری ئامانجی کوردستانێکی سەربەخۆیی کەوتەسەر هات بیروباوەڕە سیاسییەکانی خۆی لەسەر بناغەیەکی ئایینی داڕشت، مووریدەکان لە تەکییەی شێخدا کۆدەبوونەوە، خەلیفە و نوێنەرە ئایینییەکان بەناوی ئەم تەکییەدا دەگەڕان کە شێخ لە ڕێی ئەمانەوە دەسەڵاتی ئایینی خۆی بەسەر ژمارەیەکی زۆری کوردا هەبێت و خەڵکانێکی زۆر لە دەوری خۆیدا کۆبکاتەوە.
شێخ ئەو ئامانجەی گرتبووەبەر، یەکێتییەکی و یەکڕیزی و برایەتی سەرۆکە کوردەکانی دەستپێکرد و سەرەتا هەستا بە یەکخستنی خێڵەکان. مەرجی هەرە گەورەی سەرکەوتن و بەئامانجگەیشتن تەنیا لە ڕێگەی یەکێتییەکی ڕاستەقینەی کوردەکانەوە خۆ ئامادەکردنێکی پتەو و قایم بۆ پێکهێنانی ڕاپەڕینێک دەهاتەدی.
بۆ ئەم مەبەستە شێخ لەوە گەیشتبوو کە تا سەرۆکە کوردەکان یەکنەگرن، ئەوا سەربەخۆیی بەخۆوە نابینێت.
ئامانجە بنەڕەتییەکانی شێخ لە بەرپاکردنی ڕاپەڕینێکی جەکدارانە لە دژی دەوڵەتی ئێرانی چ بوو؟ ئایا شێخ دەیەویست دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێنێت ؟ یاخود بە یارمەتیی شەڕ و کۆکردنەوەی هۆزەکانی هەوڵیدا کە گوشاری کاربەدەستانی قاجاری بەرانبەر بە کورد کەمبکاتەوە و کۆتایی بە ستەمکاری سەرانەسەندن لەلایەن فەرمانبەرانی ئێرانی بەتایبەتی فەرمانبەرانی تورک لە ئازەربایجان بهێنێت.
ئایا شێخ بەڵێنەکانی (بابی عالی) دیبلۆماتەکانی بەریتانی سەبارەت بە پێکهێنانی میرنشینەکانی کورد لە سەردەستی ئەو سەرکردەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەهەند هەڵگرتبوو؟ ئایا ناسۆنالیزمی کوردییەکەی بزاڤی سیاسی بەشێکی کوردانی دانیشتووی ئێران هیچ ڕۆڵێکی دەبینی؟ ئایا شێخ تەنیا زەویدارێک و پیاوێکی ئایینی ناڕازی کوردبوو یان وەک بەکرێگیراوێکی بابی عالی و بەریتانییەکان دەجووڵایەوە؟
دۆزینەوەی وەڵامێکی درووست بۆ ئەم پرسیارانە ئێمە لەگەڵ ئامانج و نییەتی ڕاستەقینەی ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵا ئاشنادەکات. لە ڕێگەی تاوتوێکردنی کردەوەی سەرکردە هاوپەیمانەکان لەگەڵ شێخدا، دەکرێت بڵێن کە گرنگترین لایەنی ئەو ڕاپەڕینە دەربڕینی ناڕەزایی بوو بەرانبەر بەو ستەمکارییانەی کە لەلایەن فەرمانبەرە نێردراوەکانی ناوەند یان تەورێزەوە دژی سەرکردە و پیاوماقوڵانی باکووری کوردستان سەپێنرابوو کاردانەوەی توندی ئەوان بەرانبەر بەم بارودۆخە مانای خستنە ژێر پرسیاری شەرعییەت و کارایی دامودەزگای بەڕێوبەرایەتی ئێران بوو.
وەستانی شێخ لەئاست ستەمکاری و گەندەڵکاری فەرمانبەران و پیاوانی دەوڵەتی قاجاری لە ڕاستیدا یەکەم بزوێنەری پاڵپێوەنەری بزاڤی شێخ عوبەیدوڵڵا بوو، لەنێو هۆکاری جۆراوجۆری درووستکەری ڕاپەڕینی وەک هەلپەرستی سیاسی بۆ دامەزراندنی میرنشینی کوردی، دەمارگرژی ئایینی و ورووژاندنی ناڕەزایی و هەڵکشانی چینی زەویداری کورد لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم لەبەرانبەر گەشەکردنی و پەرەسەندنی ڕۆژ بە ڕۆژی دەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی ئێران و عوسمانی و ستەمکاری سەرانەسەندن بووە، شێخ خاوەن دووسەد دێ‌ بوو لە ساڵی ڕاپەڕیندا هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەو زەویدارە گەورانە بوون کە وەک خۆی بەرانبەر گوشاری سەرانەوەرگرانی عوسمانی، بەرژەوەندییەکانیان کەوتبووە مەترسییەوە.
شێخ عوبەیدوڵڵا لە ناوچە سنوورییەکانی عوسمانی – ئێرانیدا لایەنگری زۆربوو، دەسەڵاتی باشی هەبوو لەنامەیەکدا ( (مەیجەر ترۆتەر) ) بۆ ( (مستر گۆشن) ) دا هاتووە: ( (شێخ نفوزترین کەسە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەروەها شەخسی خۆی و دەسەڵاتی لەناو کوردەکانی سنووردا زۆر لە هی سوڵتان پیرۆزتربووە، ئامانجی ئەم پیاوە ڕزگارکردنی وڵاتەکەیە لە دەسەڵاتی عوسمانی. لەبارەی ڕاپەڕینەکەی شێخ بە سەرەتای خەمڵێنی هۆشی نەتەوەی کورد دادەنێت و دەڵێت: خەباتی گەلی کورد بەرانبەر شێخی نەهری چووە قۆناغێکی نوێوە کە دەگونجێت بە سەرەتای گۆڕانی ( (هەستی نەتەوایەتی کورد بۆ هۆشی نەتەوەیی و دانانی بناغەی سەرەتایی گشتییەکانی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ دابنرێت.) )
(درک کنیان) یش لەبارەی ئامانجی ڕاپەڕینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا دەڵێت: ( (راپەڕینەکەی شێخ بە گوشاری بەریتانیا و ڕووسیا هاوکاری ئێرانی کرد لە سەرکوتکردنیدا) ) لە بەڵگەیەکی تردا هاتووە پڕۆژەی شێخ ئەوەیە خۆی وەک سەرۆکی میرنشینێکی کورد دابنێت و هەموو کوردستانیش لە تورکیا و ئێراندا بلکێنێت بە یەکەوە. شێخ هەردوو پارچەکەی کوردستان ڕزگاربکات و ڕیزەکانی کورد یەکبخات و سەرۆکهۆزەکانی کوردیش لە یەک ڕێخراودا کۆبکاتەوە، وێڕای دامەزراندنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ئایین و نەتەوە جیاوازەکان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پشتیووانی دەوڵەتە گەورەکانی ئەوکاتەی ئەوروپا بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش شێوازی جیاجیای خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی بەکارهێناوە، هەر لە سەردەمی شێخدا یەکەمین ڕێکخراوی سیاسی لە مێژووی کوردا دامەزرێنرا کە خۆی سەرۆکی بوو (بەحری بەگ) یش کارگێڕی بوو کە ڕێخراوێکی یەکێتیی کوردان بوو.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ڕاپەڕینی کوردەکان لە ساڵی 1880 بە سەرکردایەتی شێخ عوبەیدوڵڵا بایەخێکی مێژووی گرنگی هەبووە. لە ڕاستیدا هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بەرەوپێشچوون. ئەگەر چی سەرکەوتوونەبوو لەوەی کە کۆتایی بهێنێت بە قۆناغی جیاخوازی- دەرەبەگایەتی لە مێژووی جموجووڵەکانی کورد و گۆڕینی بە کوردایەتی سەرانسەری، بەڵام لەڕاستیدا ئەم ڕاپەڕینە لە هەموو جموجووڵ و بزووتنەوەکانی پێشووی کورد بەتواناتربوو لەهەردوو لایەنی سیاسی و ڕێکخستنەوە و کپکردن و دامرکانەوەی ڕاپەڕینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا نەبووە. [1]
#05-08-2021#
ئەم بابەتە 414 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2021 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 14-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 15-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 15-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 414 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,119
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!