پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,470
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سمکۆ ئاغای شکاک ناسیۆنالیستێکی ئازا و بیرفراوان بوو
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سمکۆ ئاغای شکاک ناسیۆنالیستێکی ئازا و بیرفراوان بوو

سمکۆ ئاغای شکاک ناسیۆنالیستێکی ئازا و بیرفراوان بوو
ناونیشان: $سمکۆ ئاغای شکاک ناسیۆنالیستێکی ئازا و بیرفراوان بوو$
ناوەرۆک: سیاسی
نووسین: #هیوا ساعدی#
سمکۆی مەزن ویستی کە دەوڵەتی نەتەوەیی لەسەر زمان و پێناسەی فەلسەفەیی #ئەحمەدی خانی# بخاتە بوواری کردارەوە و دەوڵەتی کوردی دامەزرێنێت.
شەهید سمکۆ بایەخی بە بوواری پەروەرده، فێرکردن و ڕووناکبیریی داوه.
ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک (1887-1930) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی #شکاک# بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی #ورمێ# ی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە، سمکۆ ناوی ئیسماعیلە و کوڕی محەمەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون. سمکۆ ساڵی 1887 لەدایکبووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی شکاکی گرتۆتە دەست و لە دوای شەڕی جیھانی یەکەمەوە دەستی بە گرتنی ناوچەکانی قەراغی گۆلی ورمێ کردووە. ھەرچەندە لە ساڵانی شەڕی یەکەم جیھانیدا سمکۆ لە ھیچ چالاکییەکی سیاسی بەشداری نەکردبوو، بەڵام ھێزەکانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تەفلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لە (خۆی) دابنیشێ و ھیچ ھەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.
کە شەڕی یەکەم کۆتایی ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی سیاسی ناوی دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی ئیدارەیەکی کوردیدا ساڵی 1919 شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی 1921 لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی ھێزەکانی حکومەتی ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ بکات و پەنا بەرێت بە تورکیا.
ساڵی 1924 بە بڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی 1926 جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە تورکیادا بە دەستبەسەری مایەوە. پاش ئازاد کردنی گەڕایەوە ئێران و ساڵی 1930 بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لە شاری #شنۆ# کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی ھات کە یانزە ساڵ درێژەی کێشابوو.
$بەشێک لە شیعری گڵکۆی سمکۆ$
سینگی پیرۆزی خۆی هەلا هەلا دەکا
وڵات!
تاڤگەی قژی خۆی دائەڕنێ،
ڕووبار!
شەرم و ڕەنگی پیرۆز بە با ئەدا،
خوێنم،
چوون لە شەتڵی سەوزە بیری چیامەوە
جۆگەلەی تەوێڵ و چۆمانی سینگی ئەم خاکە،
هەرەس هەرەس،
لافاوی شەڕ شەرمی سووری پێدا دەڕوات و
چڵێ سەوزی ئازادیشی تێدا نەڕوا
وشەی تەناف بۆ ملی خۆی هەڵدەبەستێ،
شیعرم کۆڕاڵی بێدەنگیی دەگێڕێ،
سازم شین شین شەرمەزارە لە باڵندە،
ئاسمان ، سوور سوور پەشیمانیی لێدەچۆڕێ،
سەری شکاوی گڵکۆی شەهید.
لەم کوورتە وتارەدا هەوڵ دەدەم کە بەشێک لە کەسایەتیی، ڕۆڵ و پێگەی سمکۆی مەزن لەسەر بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوپێوەندی لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، شی بکەمەوه، هاوکات بەرەرچی ئەو بێڕێزییانەش بدەمەوە کە ڕاستەخۆ یاخود ناڕاستەخۆ دەکرێتە سەر کەسایەتیی ئەو کەسایەتییە نەتەوەیی و گرینگەی کورد، بەتاییبەت لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە هێرشی ناڕەوا دەکرێتە سەر کەسایەتیی یەکێ لە کەسایەتییە هەرە نەتەوەیی و گرینگەکانی کورد کە لە سەردەمی خۆیدا دەیان سەروەریی مەزنی خوڵقاندووە، تاکوو دوا ساتەکانی تەمەنی لە خەبات، تێکۆشان و بەرخۆدان لەپێناو دەستەبەر کردنی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وچانی نەداوە.
ئەو بێڕێزییکردنەش بەربڵاو بووە، لە کەسانی ئاساییەوە دەستی پێ کردووە و لە کەسایەتییە سیاسیی و حیزبییەکانی کورد و بێگانە وە تێپەڕ بووه. ئەوەی کە جێگای سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە کە ئەو کەسایەتییانەی کە ڕەخنەیان ئارەستەی سمکۆی مەزن کردووە، تاکوو ئیستاش هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەریان لەپێناو سەربەستیی ئەو نەتەوە بندەستەدا هەڵنەناوەتەوە، تەنیا بەو ڕۆڵەی کە لەسەر بزاڤی کورد هەیانبووە بزووتنەوەی کوردیان بنکۆڵ و لاواز کردووە و هیچکات هەوڵهەکانیان تەژیی لە زانست، بەرخۆدانی سەردمییانە و پێشکەوتوو نەبووە.
سمکۆی مەزن یەکێ لە سەرکردە هەرە مەزنەکانی کورد لە سەردەمی خۆیدا بووە کە توانیوێتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی کوورتیش بوو بێت دەستی بێگانە و داگیرکەرانی کوردستان لەسەر خاکی کوردستان ببڕێت و کوورت بکاتەوە و نەیارانی کورد لەسەر خاکی کوردستان پاشەکشێ پێبکات و هێزەکانیان تێک بشکێنێت.
ئەمەش بە یەکێ لە خاڵە هەرە بەهێزەکانی سمکۆی مەزن ئەژمار دەکرێت. ئەگەر هۆکاری سەرنەکەوتنی شۆڕشە مەزنەکەی سمکۆی مەزن بخەینە بەرباس و ژێر کۆڵینەوه، بێگومان بەو ئەنجامە دەگەین کە تاکە هۆکار لەپێوەندی بەڕۆخانی حکوومەتەکەی سمکۆ ئەو بارودۆخە نالەبارە بووە کە لەو سەردەمەدا لەلایەن بەریتانیی، فەرەنسیی و ڕووسەکانەوە باڵی بەسەر کورد و ناوچەکەدا کێشابووە.
ڕای گشتیی کۆمەڵی کوردەواریش لەو سەردەمانەدا تێگەییشتنی سیاسیی و نەتەوەییانەی بۆ کێشەی کورد پێنەبووە و هەمووکات، کوردستان لەبەر دەوڵەمەندیی خاکەکەی و هەڵکەوتە ستراتیژییەکانیی بەردەام چاوی بێگانەکانی لەسەر بووە ئەو هێزانەش کە ئاماژەم پێکردن بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان ئاڵوگۆڕیان لە ناوچەکەدا هێناوەتە کایەوە و ئەوەی کە ڕەچاو نەدەکرا ڕۆڵ و پێگەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چیاکانی زاگرۆس بووە.
هۆکارکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرکردەکانی کورد هیچکات نەچوونهتە ژێر باڵی هێزە جیهانییەکانەوە، لەبەرانبەردا داگیرکەرانی کوردستان بە ئاسانی لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکاندا ڕێکەوتوون و ئیزنیان بە ڕاماڵکردنی بەربوومەکانی ناوچەکە داوه.
بێگومان بەریتانیی، فەرەنسیی، ڕووسەکان، وڵاتانی داگیرکاری ئەو سەردەمە و بەتاییبهت ئەورووپییەکان ئامانجیان لە داگیرکردنی ناوچەکە دەست بەسەرداگرتنی بەربوومەکانی ناوچەکە و دەست ڕاگەییشتن بە کانگاکانی زێڕ، ئاسن و بەردی بەنرخ بووه. بە ڕێکەوتنیش لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان بە ئاسانیی ئامانجەکانیان دەپێکا.
ئەوانیش بەردەوام دژی دەستکەوتی سیاسیی کورد بوونه، چونکە لە ئەگەری ئەوەدا کە کورد بگەییشتبایە دەسەڵات دەبوو ئەوان ناوچەکە چۆڵ بکەن، سمکۆی سەرکردەش لەگەڵ ئەوەدا نەبووە کە سەرمایەکانی کوردستان لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕاماڵ بکرێت. ئەو دوو هێزەی کە ئاماژەی پێکرا تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خۆیان و دۆستەکانیان دەکردەوە، درووست بوونی دەوڵەتی نەتەوەیی کورد لەقازانج و بەرژەوەندی بەریتانی و ڕووسەکاندا نەبوو، چونکە نەتەوەیەک بەو مێژووە مەزنەی کە هەیەتی دەیتوانی لە داهاتووی خۆیدا ببێتە یەکێ لە هێزە گرینگەکانی ناوچەکە و تەنانەت جیهانیش.
ئەوەش ڕۆڵی بەریتانی و ڕووسەکانی لاواز دەکرد، وەک ئاماژه؛ کورد لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا لەگەڵ هیچ کام لەو دوو هێزە نەکەوت و تەنیا لە بیری هێز و ڕۆڵی خۆی و ڕێکخستنەوەی پێگەی هێزەکانی لە ناوچەکەدا بوو. لەڕوانگەی ئەو دوو هێزەش کە داگیرکەری ناوچەکە بوون، ئەگەر لایەنێک لە ناوچەکە گرینگی بە پێگە و ڕۆڵیان، نەدات ئیتر وەک مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان پێناسەیان دەکرد.
سمکۆی مەزن لە مێژووی پڕ لە تێکۆشانی کورد و هاوکات لە ڕەوتی مێژووی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد دەور و ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەریی گێڕاوە، ئەو خەبات و تێکۆشانەی سمکۆی مەزن پێگەی کوردی لە سەردەمی خۆیدا بەهێزکرد و دواتریش ناوی چووە نێو ئەو کەسانەی کە لە مێژووی ئەم نەتەوەییەدا ڕۆڵی مەزنیان بینیوە و سەروەرییان خووڵقاندووه.
سمکۆی مەزن لەو کاتەشدا کە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەجێ هێشت و ڕووی کردە باکووری کوردستان، لەو ماوە کوورتەدا کە لەوێ بوو هەوڵیدا کە لەگەڵ گەورە پیاوان و دەسەڵاتدارانی تورک و کورد و تەنانەت نەتەوەکانی تریش پەیوەندی بگرێت و لە مەڕ پرس و کێشەی کورد گفتوگۆ بکات و هەوڵ بۆ پێگەیەکی نوێ و ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد بدات، بەڵام لەو سەردهمەدا کەم کەس دەیتوانیی وەک سمکۆی شۆڕشگێڕ ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕێت و تەنانەت کەم کەسیش هەبوو کە وەک ئەو بیر بکاتەوه. نەبوونی ڕاوێژکاری سیاسیی و ئاگاداری ڕووداوەکانی جیهان و ناوچەکە لە دەورووبەری سمکۆ ئاسۆی شۆڕشەکەی بەرەو ئاوابوون برد، گیانی خۆشی لەو ڕێگایەدا کردە قوربانی نەتەوەی کورد، نەتەوەیەک، کە .قەتد ڕۆڵ وپێگە و خەباتی سمکۆی دلاوەر لەبیر ناکات و خەباتەکەی بووەتە چرای ڕووناکیی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد.
شەهید سمکۆ لە باری دیپلۆماسی و سیاسیشەوە کەسایەتییەکی مەزن، لێزان، بە ئەزموون، زیرەک و تێکۆشەر بوو. دەیان جار هەوڵی داوە کە لەگەڵ بەریتانییەکاندا لە ڕێگای جیاجیا و بە شێوازی جیاواز پەوەندی بگرێت، بەڵام هەوڵەکانی بێکام بوو، چونکە بەریتانییەکان پلانێکی تاییبەت بە کوردیان پێنەبوو، پتر لەو هێزانە نزیک دەبوونەوە کە بە دەسەڵاتی فرە سەرمەستیان دەکردن، ئەوەش لە لای کورد هێڵی سوور بوو. چوونکە کورد خۆی بە خاوەنی ئەم نیشتمانە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بچووک دەزانی و ماڵ و ژین و ژیانیان نەدەدایە دەستی بێگانەکان. ئەوەش یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی شۆڕشی کورد لە مێژووی شەش سەدەی ڕابردوودا بووە،
هەروەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا سمکۆی مەزن هاوکات پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی ناوچەکەشدا هەبوو، پێی وابوو کە پشتیووانی دەرەکیی لەسەر خستنی کێشەی کورد و دەستبەرکردنی مافەکانی پێویستە و دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕێت.
سمکۆی مەزن بەپێی بەرژەوەندیی کورد پەیوەندی لەگەڵ داگیرکەرانیش دەگرت، ئەو باوەڕێکی قووڵی بە دیپلۆماسی و چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەشێوەی ئاشتییانە و دۆزینەوەی ئەو چارەسەرییە بە ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆ هەبوو.
سمکۆی مەزن کەسایەتییەک و چەکدارێکی پارتیزان و بەورە بوو کە بەپێی دۆخ و هەلومەرج هێزی کۆ دەکردەوە و بڕیاری شەڕی دەدا، لە کاتی پێویستیشدا دەستی بە دیالۆگ و گفتوگۆ دەکرد و هەنگاوی ئەرێنیی دەهاوێشت،
لەو پێناوەشدا گیانی خۆی دەیان جار، خستووەتە مەترسیی، تەنیا بە مەبەستی ئەوەکە بتوانێ چارەسەرێکی بنەڕەتیی بۆ دۆزی ڕەوای کورد بدۆزێتەوە.
دواین جار لە ساڵی 1929 ی زایینیدا لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە پێوەندی لەگەڵ گیرا، سمکۆ لەو هەلومەرجەدا لاواز بوو، هێزێکی ئەوتۆ و تووکمەی لە دەورووبەردا نەبوو، بەڵام کاتێک کە ڕژیمی ئێران داوای لێکرد کە بگەڕێتەوە و لەمەڕ کێشەی کورد وتووێژ بکەن، سمکۆ ئەم داوایەی حکوومەتی ئێرانی بە دەرفەتێکی نوێ بۆ کورد پێناسە کرد، چونکە لە پڕۆسەی ئاشبوونەوە لەگەڵ ڕژیمدا باسی لە لاپەڕەیەکی نوێ لەنێوانی هەردوولادا کردبوو، سمکۆش هەوڵیدا کە ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و هێزێکی تووکمە لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە. بەڵام بەداخەوە لەلایەن ڕژیمەوە پلانی تیرۆرکردنی بۆ دانرابوو، ئەوە بوو کە هێرشی کرایە سەر و شەهید کرا، هێرشەکە لە پاش وتووێژێک ئەنجام درا کە ڕژیم ئامادەکاریی بۆی کردبوو. بەو شێوەیە حکوومەتی ئێران خیانەتی لە سمکۆی مەزن و نەتەوەی کورد کرد. کورد هەمیشە دۆڕاوی وتووێژەکان بووه، چونکە کورد ساویلکانە وتووێژی کردووە و داگیرکەرانیش زیرەکانە پیلانی گڵاوی خۆیان داڕشتووه. سمکۆ یەکەمین و دوایەمین سەرکردەی کورد نەبووە کە لە وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئێراندا شەهید بکرێت. ڕژیمی ئێران هەمیشە کاتێک پرسی وتووێژی لەگەڵ سەرکردەکانی کورددا هێناوەتە گۆڕێ کە کورد لاواز بووه، بۆیە کوردیش بێ لێکۆڵینەوە لە ئامانجی ڕژیم ئەمەی بەدەرفەت زانیوە بۆ دەستخستنی دەستکەوتی سیاسیی. بەڵام سەرکردەکانی کورد بیریان لەوە نەکردووەتەوە کاتێک کە بەهێزبوون و ڕژیم لاواز بوو بۆ باسی وتووێژی نەکرد، ئێستا کە پێچەوانەیە و کورد لاوازە بۆ ڕژیم باسی وتووێژ دەکات. پاش شەهید کردنی (سمکۆ، پێشەوا قازیی، د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی) ، چەندین سەرکردەی دیکەی
کورد هەمان هەڵەیان دووپات کردووەتەوه. ئەمەش بێئەزموونیی و بایەخ نەدانی سەرکردەکانی کورد بە ڕووداو و کارەساتەکانی مێژووی نەتەوەکەیان پێشان دەدات هەروەک ئاماژەی پێکرا، سمکۆ وەک کەسایەتییەکی سیاسیی و بەئەزموون ئاگاداری کێشەکانی ناوچەکە بووە و زانیاریی تەواوی لە بارەی دیپلۆماسی و پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەشەوە هەبووه. لە ماوەی تەمەنی شۆڕش و حکوومەتەکەیدا توانی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە کایە سیاسییەکانی ناوچەکەدا دەور بگیڕێت و پیلانی داگیرکەران تێک بشکێنێت و بزووتنەوەیەکی خۆماڵی کە پاڵی بە هیچ هێز و لایەنێکەوە نەدابوو بەرهەم بهێنێت.
$شەهید سمکۆ دەوڵەتی کوردستانی ڕاگەیاندبوو$
یەکێ لە کارە هەرە گرینگ و پڕ بایەخانەی کە سمکۆی مەزن ئەنجامی داوە و لە مێژووی سێ سەدەی ڕابردوودا بێوێنە بووە، ئەوەبوو کە بۆ یەکەمین جار زۆربەی خێڵ و عەشیرەتەکانی کوردی پێکەوە گرێدا و یەکێتییەکی تووندوتۆڵی لەنێوانیاندا سازکردووە. بەپێی هەندێک سەرچاوەی مێژوویی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کوردستان لە سەردەمی سمکۆی مەزندا لەو هێزانەی کە ئەرکی پاراستنی کۆماری کوردستانیان لە ئەستۆدا بووە زۆر بەهێزتر و پڕ چەکتر بوونە.
سمکۆ ئەو پەڕی هەوڵی خۆی خستەگەڕ بۆ ئەوەکە بتوانێ هاوپەیمانێتییەکی مەزن لەنێوان خێڵە کوردییەکاندا ساز بکات و لەو ڕێگایەوە کاریگەریی لەسەر هێزە ناوچەییەکان دابنێت و سەرنجی زلهێزەکانیش بۆ لای خۆی و حکوومەتی کوردستان ڕابکێشێت.
تەمەنی حکوومەتی کوردستان لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سمکۆی مەزندا سێ ئەوەندەی تەمەنی کۆماری کوردستان درێژەی کێشاوە و هەموو ناوچەکانی دەورووبەری زەریاچەی ورمێی لەخۆ دەگرت.
ئەو حوکوومەتەش لەنێوان ساڵی 1918 تاکوو 1921ی زایینی بووە، هەر چەند خەبات و تێکۆشانی ئەو کەسایەتییە نەتەوەییە تاکوو ساڵی 1929ی زایینی لە ناوچەکە درێژەی کێشا، بەڵام تەنیا ئەو چوار ساڵە دەسەڵاتی بەسەر هەموو ناوچەکاندا هەبووه. گرینگییەکی دیکەی شۆڕش و حکوومەتی سمکۆ لەوە دایە کە ئەو بەهێز و توانای خۆی هەموو ئەو سەرکەوتنانەی بەدەست هێنا و مسۆگەر کرد، هەر ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە ئەو شۆڕشە درێژە بکێشێت و درەنگتر بڕۆخێت. بۆ نموونە کۆماری کوردستان لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە پشتیووانی لێدەکرا، کاتێک کە پشتیووانی یەکێتی سۆڤییەتی لە دەست دا، ئیتر بەنەرمە بایەک ڕۆخا و 11 مانگ دەوامی هێنا کەواتا بەو ئەنجامە دەگەین، کە شۆڕشەکەی سمکۆ شۆڕشێکی خۆماڵی بوو، لەسەر بنەمای هێز و وزەی کورد دانرا بوو، ئەوەش بەخاڵێکی بەهێزی ئەو شۆڕشە مەزنە پێناسە دەکرێت.
سمکۆ پێوەندی باشی لەگەڵ هەموو سەرکردە نەتەوەییەکانی کوردستانی گەورەدا هەبووە، بیری کوردستانێکی مەزن لە مێشکیدا چەکەرەی کردبوو، بەو بیر، هزر و بڕوایەوە هەوڵیدا کە هێزێکی نەتەوەیی لە هەموو بەشەکانی کوردستان پێک بهێنێت، ڕۆڵی خۆی بەشێوەیەکی بەرچاو بگێڕێت و قوورسایی مێژوویی خۆی بەدەست بێنێت. لە حکوومەتی کوردستان لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سمکۆی مەزندا گرینگی و باییخێکی تاییبەت بە بوواری پەروەردە و خۆپێگەیاندن دراوە، هاوکات بەشێوەیەکی درووست خەڵکی کوردستانیان لەداخوازییە نەتەوەیی و ڕەواکانی کورد تێگەیاندووە و بەشێوازێکی ڕوون باسی داگیرکرانی کوردستانیان کردووە کە چۆن داگیرکەرانی کوردستان مافی مرۆڤایەتیی و نەتەوەیی کورد ژێرپێ دەنێن و گرینگی بەژیان، ڕۆڵ و پێگەی کورد لە نیشتمانی خۆی نادەن.
شەهید سمکۆ بایەخی بە بوواری پەروەرده، فێرکردن و ڕووناکبیریی داوە، سمکۆ وەرزنامەیەکی بەناوی“کورد” بە زمانی کوردی دەردەکرد، کە پتر بابەت و هەواڵەکانی کوردستانی ڕووماڵ دەکرد و پرس و باسی مافەکانی کوردی تێدا دەهاتە گۆڕێ. هاوکات بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سمکۆ گۆڤارێکی بەناوی “کوردستانی گەورە“ش دەرکردووە. ئەوەش بەواتای ئەوە دێت کە لە حکوومەتی سمکۆدا گرینگی بەڕۆشنبیریی و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەئاستێکی بەرزدا دراوە. سمکۆی مەزن باش دەیزانی و دەیتوانی کە چۆن لەگەڵ دەسەڵاتی ئەو کاتی ئێران کایەی سیاسیی بکات و تاکتیکەکان لەکاتی خۆیدا بگۆڕێت و لە دژی داگیرکەر بەکاری بهێنێت. تەنانەت لەکاتی لاوازبوونیدا باش توانی کە قەناعەت بەحوکوومەتی ئێران بهێنێت و واز لەهێرش کردنە سەری بێنن، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەکە جارێکی دیکە .سمکۆ هێز و دەسەڵاتی خۆی بەدەست بهێنێتەوەشەهید سمکۆ بە کوشتی (مارشمعون) خەونی سازکردنی دەوڵەتی ئاشووریی لەسەر خاکی کوردستان بۆ هەمیشە لەناوبرد،
سمکۆ بەکوشتنی مارشمعون کارێکی زۆر مەزنی کرد، مارشمعون کابرایەکی گێرەشێوەنی ئاشووریی بوو کە دەیهەویست لەسەر خاکی کوردستان حکوومەتێکی ئاشووریی بە هاوکاریی و پشتیووانیی ڕووسەکان و دواتر بەریتانییەکان دامەرزێنێت، مارشمعون هێرشی دەکردە سەر شار و گوندەکانی کوردستان و تاڵانی دەکردن و دانیشتووانەکەشی دەکوشتن. ڕووسەکانیش لە جینۆسایدکردنی خەڵکی کورد بەدەستی مارشمعون بەشدار بوون. بەپێی هندێک سەرچاوەی مێژوویی لەو سەردەمەدا پتر لەدەیان هەزار کورد بەدەستی مارشعمون کوژراون، تەنیا لە ناوچەی #ڕەواندز# پتر لە پێنج هەزار ژن و منداڵی کوردی فڕێ داوەتە ناو دۆڵی ڕەواندز. دواتر مارشمعون بەدەستی سمکۆ خانی مەزن کوژرا. هەرچەند بە کوشتنی مارشمعون بزووتنەوەی کورد کەوتە بەر هێرشی ڕووسەکان و ئاشوورییەکان، بەڵام تاکە ڕێگاچارە ئەوەبوو کە دەبوو سمکۆ مارشمعون بکوژێت و کۆتایی بە خەونی ئاشوورییەکان، بۆ سازکردنی دەوڵەت لەسەر خاکی کوردستان بهێنێت.

ڕووسە کان لە ساڵانی 1915 تا 1917ی زایینی لە ناوچەکانی ورمێ و #مەهاباد# دا بوونیان هەبووه، لەو ماوەیەشدا، کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتییانی کوردیان کوشت، پاش ئەوەش ناوچەکەیان بۆ ئاشووریی و ئەرمەنییەکان چۆڵ کرد، ئەرمەنیی و ئاشوورییەکانیش لەگەڵ ئەوەدا ناوچەکەیان وێرانکرد، دەستیشیان بەسەر کەرتی کشتوکاڵیی ناوچەکەدا گرت. هەروەها بەشێکی زۆر لە هاوڵاوتییانی کوردیان شەهیدکرد.
پاش ئەوەش کۆمەڵێکی زۆر هاووڵاتییانی کوردیان لەو ناوچەیە دەرکرد و بۆ ناوچەکانی دهەرەوەی ورمێ ڕایانگواستن. هەموو ئەم هەوڵانەش لەژێر کاریگەریی و بە سەرۆکایەتیی مارشمعون بەڕێوە دەچوون، بۆیە ڕۆژی سێی مارسی 1918ی زایینی مارشمعون بەدهستی سمکۆ کوژرا و کۆتایی بە هەوڵەکانی بۆ سازکردنی دەوڵەتی ئاشووریی لە ناوچەکانی ورمێ، #موسڵ# و #هەکاری# دا، هێنرا.
$مەهابادی کردە پایتەختی دەوڵەتی کوردستان$
سمکۆی مەزن لە ساڵی 1922ی زایینی بڕیاریدا کە شاری مەهاباد بکاتە پاتەختی کوردستان، ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات کە بەتەواوەتیی دەسەڵاتی بەسەر هەموو ناوچەکەدا گرتبوو، تەنانەت ئازەرییەکانی میاندووئاب و مەراغە و ناوچەکانی دیکەشی لەژێر باڵی خۆیدا کۆ کردبووەوە، سمکۆ شارەزایی لە ئابووریی کشتوکاڵیدا هەبووە و خۆی ڕاستەخۆ کارەکانی ئەو وەزارەتەی لە حکوومەتەکەیدا بەڕێوە بردووە، ئەوەش بە مەبەستی پێشگیری کردن لە گەندەڵی و ئاسانکاریی بۆ ڕاپەڕاندن و بەرەو پێشەوە بردنی کاری حکوومەت بووە.
سمکۆی مەزن وەک هەموو سیاسەتمەدار و ئابووریناسێک بایەخێکی تاییبەتی بەبواری ئابووریی و بووژاندنەوەی ژیانی هاووڵاتییان داوە. لەبەرئەوە پێی وابووە کە ئابووریی بنەمای ژیان و داهاتووی هاووڵاتییان و هاوکات پێشکەوتن و پێخستنی کوردستان مسۆگەر دەکات.
سمکۆ پێی وابووە کە ئابوورییەکی بەهێز حکوومەتێکی بەهێز و کۆمەڵگەیەکی دەوڵەمەند و چاوکراوە بار دەهێنێت، ئەوەش بە کێشەی بنەڕەتیی کۆمەڵگەی ئەو کاتی کوردستانی پێناسە کردووە.
شۆڕشی سمکۆی مەزن لە ساڵی 1918 تاکوو ساڵی 1929ی زایینی بەردەوام بوو، سمکۆ لەپاش ئەوە، کە لەسەر داوای حکوومەتی ئێران لە باشووری کوردستان گەڕایەوە ڕۆژهەڵات، لە ساڵی 1929ی زایینی لە بۆسەیەکدا کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ڕەزاشا پیلانی بۆ داڕێژرابوو شەهیدکرا. ئەو خاڵەی کە لێرەدا جێگای ئاماژە، سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە کە پێش ساڵی 1918 شۆڕشی سمکۆی مەزن لەلایەن کەسانی نزیکیەوە سەرکردایەتی کراوە، بەڵام لە پاش ئەوەکە ئەوان شەهید دەکرێن سمکۆی مەزن، سمکۆی لاو و بەئەزموون بەدەسەڵات دەگات و پەرە بەشۆڕشەکە دەدات و بە لوتکەی سەرکەوتنی دەگەیەنێت لە کۆتایی ئەم وتارە مێژووییەدا بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەوە بکەم کە تاکە هۆکاری سەرنەکەوتنی شۆڕشی سمکۆی مەزن و تێکڕای شۆڕشەکانی کورد لەسەدەی بیستەم دا بەریتانییەکان و ڕووسەکان بوونه.
هەروەک لەدەسپێکی ئەم وتارەدا ئاماژەی پێکرا وڵاتە زلهێزەکانی وەک ڕووس و بەریتانی و دواتر ئەمریکییەکان، لەگەڵ درووست بوونی دەوڵەتی کوردی لە ناوچەکەدا نەبوونە، ئەو ڕۆڵ و هەوڵ، خەبات و تێکۆشانەی، کە کورد وڕۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بینیویانە و لە خۆیان پێشان داوە، هیچکام لە نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکە ئەو ڕۆڵەیان نەگێڕاوه، ئەگەر وڵاتە زلهێزەکان لەگەڵ بوونی دەوڵەتی کوردیی لە ناوچەکە بوونایە، ئەو ڕۆڵ و تێکۆشانە بەس بوو بۆ ئەوەکە دەوڵەتی کوردی پێک بێت.
کێشەیەکی دیکە کە بزووتنەوەی کورد لە مێژووی خۆیدا هەیبووە و هەنووکەش ئەو بۆشایی، کێشە و قەیرانە دەبینرێ ئەوەیە کە هەرچەند پێشتر عووسمانییەکان و دواتریش تورکە نوێیەکان لەگەڵ دەسەڵاتی بنەماڵەی ڕەزاشا کاریگەریی نەرێنییان لەسەر بزووتنەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەبووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردیش زۆر زوو کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو هێزانە. بەپێی زانیارییە مێژووییەکان بزووتنەوە کوردییەکان هەمیشە کێشە و لەمپەڕ بوونە لە پێش ڕێی زلهێزەکان، بەڵام لەڕێگای هێزە ناوچەییەکانەوە ئەو بزووتنەوە کوردییانە سەرکووت کراون. بە بۆچوونی من و بە پێی ئەزموونی مێژوویی کورد، نابێت پارتە سیاسییەکانی کوردستان پشت ئەستوور و دڵخۆش بن، بە بوونی پەیوەندیی تاکتیکیی لەگەڵ داگیرکەران، پێویستە ئیتر کورد وەک هێزێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا خۆی بسەپێنێت و پتر پشت ئەستوور بێ بە هێز و وزەی خۆی. [1]
ئەم بابەتە 459 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شەهیدان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 14-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 15-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 15-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 459 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,470
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,495
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!