پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە قەیسەرەوە تا بەلشەفییەکان، مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی ڕووسدا
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە قەیسەرەوە تا بەلشەفییەکان، مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی...

لە قەیسەرەوە تا بەلشەفییەکان، مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی...
لە قەیسەرەوە تا بەلشەفییەکان, مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی ڕووسدا.
نووسینی: ئەسعەد ڕەشیدی.
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: شەهرام عەبدوڵڵا.
مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لە توێژینەوەی توێژەرانی سەدەی نۆزدەیەمی ڕووسیادا، تا دەگاتە قۆناغی بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ساڵی 1917دا و تا دوای یەکێتی سۆڤیەتیش، یارمەتیدەرێکی گرنگ و پڕبایەخە بۆ ناسین و تێگەیشتنی زانستییانە لە کێشەی کورد. توێژینەوە قووڵە مێژوویی، ڕەچەڵەکناسی، سیاسی - ئابووریی، زمانیی و کەلتوورییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، لە نووسینی مێژووزانانی ڕووسدا چ لە سەردەمی ڕووسیای قەیسەری و چ لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت، بە شێوەیەکی گشتی دەنگدانەوەی فراوانیان هەبووە.
بەهۆی ئەوەی توێژەرانی ڕووس هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی سیستەماتیکی (مێژوویی، ڕیوایی، بەراوردکاری) ڕەگ و بنیاتەکانی کێشەی کورد و کوردستان شیکار بکەن و هاندەرەکان، پێکهاتەکان، ئاڕاستە جیاوازەکان و هەندێجار نەگونجاوەکان لە کێشەی کورددا تاوتوێ بکەن و شارەزایانە و بەوردی لێیان بکۆڵنەوە.
توێژینەوە زانستییەکانی مێژووی کورد و کوردستان لە ئەدەبی ڕووسدا، لە دوو ڕووی جیاوازەوە شیاوی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنن. یەکەم: نووسراوەکانی بەرپرسانی ئیداریی و سەربازیی حکومەتی قەیسەری کە ڕەهەندی ئیداریی و بەڕێوەبەرایەتی وایان هەیە، هەندێجار تێکەڵ بە بیرەوەری و ڕابردووی مانەوەیان لە کوردستان دەبن و لەگەڵ ڕوانینی جیۆپۆلەتیکی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا هاوتەریب دەبن و دەخوێننەوە. دووەم: نووسینە زانستییانەکانی توێژەرانی ڕووس کە لە ڕێڕەوی پێشکەوتن و پەرەسەندنی زانستی مێژوویی، لەوانەش کۆردولۆژیدا ڕێک خراون لە چوارچێوەی توێژینەوە زانستییە مێژووییەکاندا پۆلێن دەکرێن و هەڵدەسەنگێنرێن.
بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە خەباتیدا بۆ گەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووس، سەرنجی ئەنجوومەنە بیانییەکان لەوانەش وڵاتانی ئەورووپی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و بوو بە بەشێکی جیانەکراوە لە پرسە دژوارە ناوچەیی و نێوان ناوچەییەکان.
$ڕووسیای قەیسەر و کورد$
توێژینەوە لە بارەی دەستپێک و مێژوو و کەلتووری کورد، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم و لە کاتێکدا لەلایەن داڕێژەرانی سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیای قەیسەری بە شێوەیەکی بەردەوام دەستی پێ کرد کە ناوچەی قەوقاس لە ئەنجامی جەنگەکانی ڕووسیا – عوسمانیی و ڕووسیا – ئێراندا، کەوتبووە ناوەندی سەرنجی سیاسەتی پەرەسەندنخوازانەی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا بەرەو باشوور.
لە سەردەمی یەکێتی سۆڤێتدا توێژێنەوە لە بواری کوردۆلۆژیدا لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە پەرەسەندنی زیاتری بە خۆوە بینی، بەڵام بەهۆی بیرکردنەوەی بەرتەسک و سنوورە ئایدۆلۆژییەکان، نەتوانرا بۆ ئاستێکی زانستی تۆکمە گەشە بکات.
لەگەڵ هەموو ئەوانەش هەوڵی توێژەرانی ڕووس لە پانتایی (ئەدەب، شیعر، کەلتووری چینایەتی) و هەروەها زانستی خەڵکناسیدا، یارمەتیدەرێکی گرنگ و پڕبەهایە بۆ پەرەپێدانی ئاستی تێگەشتن لە مێژووی کورد و کوردستان.
$سێ هەنگاو$
دەکرێ زانستی کوردناسی لە ڕووسیای کۆن و نوێدا بە سێ هەنگاو دابەش بکرێت.
$هەنگاوی یەکەم$
هەنگاوی یەکەم بە ڕوانین و ئاڕاستەی جیۆپۆلەتیکییانەی ڕووسیای قەیسەری بۆ کوردستان دەناسرێتەوە، کە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمەوە دەست پێدەکات و تا قۆناغی بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان بەردەوام دەبێ. لەو قۆناغەدا نووسین و توێژینەوەی زانایانی وەکو: ی.ئا.ئاربیلی (#Иосиф Абгарович Орбели# ) ، پ.ی لیرخ (#Лерх Пётр Иванович# ) ، ن.یا.مار (Марр Н. Я) و بە تایبەت نیکیتین (В.П.Никитин) و مینۆرسکی (#Минорский Владимир Фёдорович# ) وەکوو دوو کەسایەتی زانستی و کەلتووری، دەوری بەرچاویان لە ناسین و لێکۆڵینەوەی مێژووی کورد و کوردستاندا هەیە.
$لەنێوان بەرداشی ئیمپراتۆرەکاندا$
جەنگە بێپایانەکانی هەر دوو ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا و عوسمانیی لە سەدەکانی هەژدە و نۆزدەدا. کاریگەریی شوێنی سەرنجیان لەسەر کێشەی کورد دانا. ڕووسیا هەوڵی ئەوەی دەدا جیاوازییە ناوخۆییەکانی حکومەتی عوسمانیی لەوانەش پرسی کورد لەو وڵاتەدا لە سیاسەتی دەرەوەی خۆی و لە ناوچەی قەوقاسدا کە گرنگییەکی ستراتیژیی هەبوو لە بەرچاو بگرێت و بەکاریان بێنێ. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا و لە سەردەمی فەرمانڕەوایی سوڵتان مەحمودی دووەمدا، میرنشینەکانی بابان، #سۆران#، بادینان و #هەکاری#، خودموختاری ناوخۆییان هەبوو. لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ڕووسیا و عوسمانییدا، حکومەتی عوسمانیی بڕیاری دا کۆتایی بە خودموختاری ناوچەکانی کوردستان بهێنێ، چونکە پێویستییەکی زۆری بە سەرچاوەی دارایی و مرۆیی هەبوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا لە بەرەکانی جەنگدا.
هەروەها هەبوونی پێکهاتە خودموختارەکانی کوردستانی لە بەردەم ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆیدا بە کۆسپ دەزانی. ڕاپەڕینە بێژمارەکانی کورد وەکو: ڕاپەڕینی عەبدولڕەحمان پاشا (1806/1808) لە موسڵ، بابانزادە ئەحمەد پاشا (1812) ڕاپەڕینی زازاکان لە ناوچەی دێرسیم (1818/1820) ڕاپەڕینی ئێزدییەکان (1830/1833) ڕاپەڕینی ئیدریسییەکان لە هەکاری (1830/1833) شەرەفخان لە بەدلیس (1831) محەمەد پاشای کۆرە لە موسڵ (1830/1833) ، قارزان لە #ئامەد# (1833/1837) بەدرخان (1843/1847) یەزدانشێر (1855) لە بەدلیس، هەمووان ناڕەزایەتی بەرفراوانی کۆمەڵگەی کوردییان لە ئاست فشارەکانی حکومەتی عوسمانیی پیشان دەدا.
ڕووسیا لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا و لە دوای پتەوکردنی پێگەی سیاسی خۆی لە قەفقاس، بە مەبەستی درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی ناو جوگرافیای ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیی هەوڵی زۆری خستە گەڕ.
ئاڕاستەی سیاسی ڕووسیای قەیسەری بەرانبەر کورد لەسەر بنەمای تێکدانی هاوسەنگی هێز لە قەفقاس و ئاسیای ناوەڕاست درووستبوو. لەو چوارچێوەیەشدا دەبێ دەوری گرنگی ژەنەراڵ ساکۆڤیچ (И. Ф. Паске́вич) لە بەرچاو بگیرێت کە لە کاتی شەڕ لەگەڵ عوسمانییدا (1828- 1829) لە ناو کورداندا دەستیکرد بە بانگەشەکردن و ڕایکێشان بە لای ئیمپراتۆرییەتی ڕووسدا. لە ناو کورداندا خێڵەکانی ڕواندوز شانبەشانی سوپای ڕووسیای قەیسەری دژ بە سوپای عوسمانیی دەجەنگان. (1)
لەو بارەیەوە دەکرێت ئامانجی دیکەی ئاڕاستەی سیاسەتی ڕووسیا لە ئاست قەفقاس و بە تایبەت کوردستان باس بکرێن، وەکوو ئامانجە ئابووریی و بازرگانییەکان کە ڕووسیا لە ڕێگەی کوردستانەوە دەیتوانی پێان بگات، چونکە کوردستان ڕووسیای دەبەستەوە بە ڕێڕەوی سەرەکی بازرگانی کافاکاس تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گرنگی جیۆئیکۆنۆمی کوردستان بۆ ڕووسیا، بە تایبەت لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەمدا بەخێرایی ڕووی لە گەشەکردن بوو.
لەگەڵ پەرەسەندنی سەرمایەداری لە ڕووسیا بازنەی دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە قەفقاس زیاتر پەرەی دەسەند و لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا، کوردستانی باکوور لەگەڵ ئەرمینیای ڕۆژاوا و ئازەربایجانی باشوور بوون بە نیمچە کۆلۆنی ڕووسیا. لە لایەکی دیکەوە سەرکوتکردنی سیستماتیکی کورد لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیییەوە کە خۆی لە کۆتاییهێنان بە خودموختارییەکان، سەپاندنی باج، ناردنیان بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا (تێکەڵکردنی خێڵە کوردەکان لەگەڵ سوپای حەمیدییە) دەبینییەوە. ڕێخۆشکەر بوو بۆ ناڕەزایەتی و بێزاری کوردانی باکوور. لەسەر بنەمای ئەو واقیعە ئاڕاستە و ڕوانینی سیاسی ڕووسیای قەیسەری بۆ کورد درووستبوو و کورد کەوتە ناوەندی سەرنجی پیترسبۆرگەوە.
بە شێوەیەکی گشتی دۆکترینی سیاسی ڕووسیای قەیسەری بەرانبەر کورد، لە دوای کۆتاییهاتن بە شەڕی ئێران و ڕووسیا (1804 1812) و شکستی ئێران لە شەڕەکەدا لە ساڵی 1828 کە بە پەیماننامەی تورکمەنچای کۆتایی هات، دەستی پێ کرد و تا کاتی بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ساڵی 1917 بەردەوام بوو.
$شەرەفنامە لە پەڕتووکخانەکانی ڕووسیادا$
لە چوارچێوەی ئەو ئاڕاستەیەدا سەرنج و ڕوانینی پیترسبۆرگ بۆ زانستی ڕۆژهەڵاتناسی و توێژینەوە پەیوەندیدارەکانی وەک کوردۆلۆژی پەرەیان سەند.
ژەنەراڵ سوختلین (П. К. Сухтелен) لە ساڵی 1828دا لە میانەی شەڕی نێوان ئێران و ڕووسیا، پەڕتووکخانەی شاری ئەردەبیلی وەک دەستکەوتی شەڕ گواستەوە بۆ ڕووسیا. لەو پەڕتووکخانەیەدا، پەڕتووکی شەرەفنامە (1599) هەبوو، کە لەلایەن نووسەری پەڕتووکەکە واتە شەرەفخانی بەدلیسییەوە واژۆ و پێشکەشی پەڕتووکخانەکە کرابوو. ئەو پەڕتووکە لەلایەن ژەنەراڵ سوختلینەوە نێردرا بۆ پیترسبۆرگی پایتەختی ڕووسیا. زانایانی ڕووس دەستبەجێ وەک پەڕتووکێکی دەستنووس جەختیان لە گرنگبوونی کردەوە (2) و پڕۆفیسۆر ڤیلیامینۆف زرنۆف (В.В.Вельяминов-Зерноф) نووسخەی ئەسڵی پەڕتووکەکەی کە بە زمانی فارسی نووسرابوو چاپ و بڵاو کردەوە. پاشان پڕۆفیسۆر شارمووا (Ф.Шармуа) ، وەرگێڕدراوی شەرەفنامەی بە چوار بەرگ و بە زمانی فەڕەنسی لە ساڵانی 1868 1875 بڵاو کردەوە.
بە وتەی نیکیتین (В. Никитин) ، لە شەڕی قریمەدا کاتێک ژمارەیەک کورد لەلایەن سوپای ڕووسەوە بە دیل گیراون. ئەکادیمیای زانستەکانی ڕووسیا، پ.ئەی. لێرخ (П. И Лерх ) دەنێرێت بۆ لایان و لەو ڕێگەیەوە یەکەم تێکستی کوردی شەرەفنامە لە ساڵی (1856 1858) لەسەر دەستی پ.ئەی.لێرخ و بە ژێرنووس و چەندین تایبەتمەندی دیکە بڵاو دەکرێتەوە. هەروەها دوو زانای دیکە بە ناوەکانی بریزین (И. Н. Березин) و دیتێل (В. Ф Диттель) لەلایەن ئەکادیمیای زانستەکانی ڕووسیاوە بۆ فێربوونی زمانی کوردی ڕاسپێردراون. (3) هەر لەو سەروبەندەدا دوو دیپلۆماتکار بە ناوەکانی خۆداکۆ (А. Я. Ходько) و ژابەی (#Жаба Август Дементьевич# ) ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە توێژینەوە مێژووی کورددا. خۆداکۆ لە ساڵی 1875 لە پاریس توانی گۆڤاری (ئاسیاییەکان) بە زمانی فەڕەنسی بڵاو بکاتەوە کە وەک کوردانی سۆرانی #سلێمانی# دەڵێن؛ تایبەت کرابوو بە کوردستانی باشوور. ژابەی کە کۆنسوڵی ڕووسیا بوو لە ئەرزەڕوم (1848/1866) دوای فێربوونی زمانی کوردی بە هاوکاری ژمارەیەک کورد توانی فەرهەنگی وشەی کوردی- فەڕەنسی و فەرهەنگێکی ئاخافتن بە زمانەکانی فەڕەنسی- ڕووسی- کوردی بڵاو بکاتەوە. (4)
پڕۆفیسۆر و.ف.مینۆرسکی (В. Ф. Минорский 1877 1966) کە خوێندنی لە زانکۆکانی ماف و ڕۆژهەڵاتناسی مۆسکۆ تەواوکردبوو. لە ساڵی 1903 وەک دیپلۆماتکاری حکومەتی ڕووسیای قەیسەری لە ئێران و تورکیا کاری کردووە. دوای بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ساڵی 1917، ئەو نەگەڕایەوە بۆ ڕووسیا و لە ساڵی 1966 لە پاریس کۆچی دواییکرد. هۆگری مینۆرسکی بۆ مێژووی کورد و کوردستان لەو ساڵانەی لە ئێران و تورکیا بوو زیاتر بوو. هەروەها گرنگی دا بە توێژینەوە لە بارەی مێژووی ئێران، قەفقاس، تورکیا، لەگەڵ مێژووی ئیسلام. لەو بوارانەشدا نووسینی پڕبەهای ئامادە کرد، وەکوو پەڕتووکی کوردەکان (1915) یاداشتەکانی گەشت (1916) یاداشتەکانی پترۆگراد (1915) شوێنەوارە دێرینەکانی گۆلی #ورمێ#، کە سەرەتا و سەرچاوەی مێژوویین بۆ کورد.
مینۆرسکی ڕابردوو و ژینگەی کورد بۆ سەرەتای سەدەی حەوتەمی پێش زایین دەگەڕێنێتەوە، نووسیویەتی: زێدی کوردان و یا (زمانەکەیان) بە ئەگەری زۆر دەگەڕێتەوە سەر ڕۆژهەڵات. لەگەڵ دەرکەوتنی ئاریاییەکان لە سەرەتای سەدەی حەوتەمی پێش زاییندا، گریمان دەکرێ مادەکان و هاوپەیمانانیان لە ساڵەکانی 607ی پێش زاییندا، کۆتاییدان بە حکومەتی ئاشوورییەکان هێنابێ و لەو کاتەدا بەشێکی گەورەی کوردان بەرەو ڕۆژاوا کۆچیان کردووە. پێویستە هاوکات ئەوەشمان لە بیربێ کە ئەرمەنەکان وەکوو دراوسێی دێرینی کوردان (کە بنەچەیان لە گەلێکی دیکەیە) لە (فرجیا) دەرکەوتن و دوای زاڵبوونیان بە سەر ئوراتوودا لە کەنارەکانی گۆلی وان نیشتەجێ بوون. بەمپێیە ئەگەر زێدی نەژادی ئەرمەنییەکان لە باکووری ڕۆژاوا هەڵکەوتبێ، شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی کورد دەبێتە ڕۆژهەڵاتی ئەو ناوچەیە. بەو شێوەیە ئەم دوو شەپۆلی کۆچکردنە نایەکسانە، چیاکانی توروسیان بە سەر دوو بەشی جیاجیادا دابەش کرد. (5)
مینۆرسکی کە فێری زمانی کوردی ببوو، ئاشکرای کرد بە ڕوانین بۆ چییەتی ئەم زمانە (وەک سیستەمێکی بنیاتی بۆ ناسینی سەرەتایی نەتەوەکان) دەکرێ تێگەیشتنێکی درووست لە ڕەگ و سەرچاوەی نەتەوەی کورد دەستەبەر بکرێت.
نووسیویەتی: زمانی کوردی لە ڕیزی زمانە ئێرانییەکاندا دانراوە کە فارسی، ئەفغانی، بەلوچی ئاستینەکانی قەفقاس دەگرێتەوە. زمانی کوردی (فارسییەکی تێکدراو) نییە، بەڵکوو زمانێکە کە بە تەواوەتی جیاواز و گرێنەدراوە بە میتۆدەکانی فۆنۆلۆژی و ڕێزمانی تایبەت. هەروەها پەیوەندی بە زمانی فارسییەوە وەکوو پەیوەندی زمانی ڕووسی لەگەڵ سربیایی، یا زمانی لادینی سویسرییەکانی چیا لەگەڵ زمانی ئیتاڵی وایە . (6)
$هەنگاوی دووەم$
هەنگاوی دووەم، دوای بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ساڵی 1917 تا کۆتایی نیوەی دووەمی دەیەی 50 بەردەوام دەبێ و لە تێکستی نووسەرانی سۆڤیەتدا دەردەکەوێت. وەکو؛ گ. ئەستاخۆف (Г.Астахов) ، م.پوگاریۆلف (М.Погорелов) و چەند کەسێکی دیکە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو قۆناغەی زانستی مێژوویی ڕووسیای سۆڤیەت و پاشان یەکێتی سۆڤیەت، ڕوانین و ئاڕاستەی ئایدۆلۆژییە، کە لەسەر بنەمای ئامانج و ئارمانەکانی وەک شۆڕشی جیهانی، سەرکەوتنی سۆسیالیزمی زانستی و درووشمە پەیوەندیدارەکانی ئەو قۆناغە مێژووییە ڕاگیرابوو و زیاتر شوێنکەوتووی ڕەهەندە بەهێزە هەستیار و پۆپۆلیستییەکان بوو تاوەکوو توێژینەوە بنیاتی و زانستییەکان. لەو سەردەمەدا تاوتوێکردنی بنیاتی و لێکدانەوەی پێکهاتەکان و ئاڕاستەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، چ لە ئاستی ناوچەیی و چ لە ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، لەلایەن توێژەرانی وەک ئەستاخۆف (Г.Астахов) ، م. پوگاریۆلف (М.Погорелов) ، خاڵفین (Н.А.Халфин) وە دانپێدانراو نەبوون و بە شێوەیەکی یەکلایەنە و بە دوور لە خستنەڕووی بەڵگە و دۆکیۆمێنتی مێژوویی و بڕوا پێکراو (هۆکاری ڕاستەقینەی ڕاپەڕینەکانی کوردیان بە پیلانی دەرەکی و پلانی ئیمپریالیزمی بەریتانیا) دەبەستەوە.
ئەو ڕوانینە نەک هەر لە تێکست و توێژینەوەی نووسەرانی ڕووسدا بانگەشەی بۆ دەکرا، بگرە لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەتیشدا بە شێوەیەکی بەربڵاو ڕەنگی دابووە وە.
خاڵفین (Н.А.Халфин) لە پەڕتووکی خەبات لە ڕێگەی کوردستاندا، بە هێنانە ئارای کۆمەڵێک پرسیار لە بارەی چییەتی و چۆنییەتی کۆمەڵایەتی، دەستپێک و بنەڕەتی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە سەدەی نۆزدەیەمدا و کاریگەریی و ئاڕاستەی سیاسی ئەو حکومەتە بەهێزانەی پەیوەستی پرسی کورد بوون. قۆناغێکی نوێی بە زانستی کوردۆلۆژی زیاد کرد. خاڵفین بە ئاماژەدان بۆ پێکهاتەی کۆمەڵایەتی – ئابووری کوردستان و ڕۆڵی سەرۆک خێڵەکانی کورد لە مێژووی گۆڕانکارییەکانی کوردستاندا، نووسیویەتی: خێڵە کوردەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ڕەوتی ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کوردستاندا هەبووە. (8) لە لایەکی دیکەوە خەباتی کوردان بە دوور لە هەر چەشنە ئامانجێکی تایبەت دەبینێ کە لە ڕێکی بەرژەوەندی شێخ و فیۆدالەکاندا بە گەڕ کەوتووە. (9) خاڵفین بە ئاماژەدان بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بە ڕابەرایەتی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری لە ساڵی 1880دا، ڕاپەڕینی کورد لەو قۆناغەدا دەبەستێتەوە بە ئیرادەی سوڵتانی عوسمانیی و سیاسەتی بەریتانیا و نووسیویەتی: ئاپۆرای بەرینی خەڵکی کورد وەک کۆمەڵێک کارت بە دەستی کۆڕ و کۆمەڵی فیۆدالی ئێران، عوسمانیی و بەریتانیاوە، بە مەبەستی لاوازکردنی ڕووسیا گەمەیان پێ دەکرا. (10)
ئەم هەڵسەنگاندنەی خاڵفین بێجگە لەوەی پشتی بە بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نەبەستووە، لە بەڵگاندنی لۆژیکیش بە دوورە. سەرەتا دەبێ بڵێین سنووردارکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بە چوارچێوەی بەرژەوەندی شێخ و فیۆدالەکان، لەبەرچاو نەگرتنی ناوەرۆکی خەباتی مێژووویی کوردە بۆ ڕزگاربوون لە ستەمی نەتەوەیی. هەروەها ئاوڕنەدانەوەی نووسەر پێشان دەدات لە گرنگی پێکهاتە سیاسی – ئابووری، کۆمەڵایەتی – کەلتوورییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، ئەمەش واتە بێ هیچ گرنگیپێدانێک و بە ئاسانی بە تەنیشت دنیایەک ڕووداوی مێژووییدا تێدەپەڕێت. پێویستە ئەوەشمان لەبیربێ هێزە کۆلۆنیالیستەکان، بە تایبەت بەریتانیا هیچ هۆگرییەکیان بۆ ئامانجەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد پێشان نەدەدا، لەوانەش جودابوونەوەیان لە ئێران و تورکیا. بە پێچەوانەوە لەو قۆناغە دیارەی مێژوودا هێزە کۆلۆنیالیستەکان بە شێوەیەکی بنیاتی هۆگری ئەوە بوون کاریگەریی سیاسەتی دەرەوەی خۆیان لەسەر هەر دوو وڵاتی تورکیا و ئێران زیاتر پەرە پێ بدەن و بە هیوابوون لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی داهاتوودا ئەو دوو وڵاتە و سەرزەمینی کوردستانیش بکەن بە کۆلۆنی خۆیان.
$هەنگاوی سێیەم$
هەنگاوی سێیەم لە دەیەی شەستی سەدەی بیستەم و داڕمانی سیستەمی کۆلۆنیالیستییەوە دەست پێدەکات و تا ئێستا بەردەوام دەبێ. لەم قۆناغەدا نووسین و توێژینەوەی گرنگ و پڕبەها لەلایەن توێژەران و مێژووزانانی ڕووس لە بارەی کورد و کوردستان بڵاو دەبنەوە.
هەندێک لەوانە بریتین لە: لازاریف (#Лазарев Михаил Семенович# ) ، ژیگالینا (#ОЛЬГА ИВАНОВНА ЖИГАЛИНА# ) ، حەسرەتیان ( #Гасратян Манвел Арсенович# ) ، مگۆی (Ш. Х. Мгои) ، جەلیل جەلیلی (#ДЖАЛИЛE ДЖАЛИЛ# ). ئەمانە کاریگەریی بەرچاویان هەبووە لەسەر دەوڵەمەندکردن و پەرەسەندنی زانستی کوردۆلۆژی. بە تایبەت کە سنوورە ئایدۆلۆژی و حزبیی و حکومییەکانی یەکێتی سۆڤیەتیان لەسەر نامێنێ.
بزووتنەوەوەی کورد لە یەکە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئێران، ئێراق، تورکیا، سووریا) و کاریگەرییەکەی لەسەر جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە وەک پڕۆسەیەکی بەربڵاو، زانایانی ڕووسی هان دا لە ڕەهەندە جیاجیاکانی ژیانی نەتەوەی کورددا توێژینەوەی قوڵ بکەن.
پڕۆسەی کوردۆلۆژی لە ڕووسیا بە شێوەیەکی تەقلیدی لە بەشی ڕۆژهەڵاتناسی ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا لە شارەکانی سان پیترسبۆرگ، یەریڤان، تەفلیس و مۆسکۆ بە گەڕ خرا.
لە دەیەکانی 80 و 90ی سەدەی بیستەمدا، کوردناسانی سۆڤیەت پلانێکیان جێبەجێکرد کە بەپێی ئەو پلانە توێژینەوە پراتیکی و بنیاتییەکان لە بارەی پرسی کورد و تایبەتمەندییەکانی بزووتنەوەکەی، لە بەشە لە یەکدابڕاوەکانی سەرزەمینی کوردستان، هەڵسەنگاندنی ورد و هەمەلایەنەیان دەکرد.
$بەشە لەیەکدابڕاوەکانی کوردستان$
پڕۆفیسۆر ئۆ. ژیگالینا (О. И. Жигалина) ، مێژووزان و توێژەری مێژووی کورد لە پەرتووکی (بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە ئێران) دا، لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کورد دەکۆڵێتەوە. ئەوە دەخاتە ڕوو کە سیستەمەکانی لێکەوتەی ئەو پێکهاتەیە لە سەربنەمایەکی پەیوەندی تەقلیدی بنیات نراون کە لە قۆناغە مێژووییە دیارەکاندا لە هەناوی کۆمەڵگەدا کەڵەکە بوون. لە ڕوانگەی سیاسییەوە ژیگالینا بە ئاماژەدان بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد نووسیویەتی: کێشەی کورد لە ئێران، کێشەیەکی دژوار و پڕ تەنگ و چەڵەمەی ناوخۆی ئەو وڵاتەیە کە وەک خواستی کورد بۆ بە دەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس ناسراوە. بەو هۆیەش بەرانبەر بەرژەوەندییەکانی گرووپە دەسەڵاتدارەکانی ئێران وەستاوە و بووەتە گرێیەکی ئاڵۆزی پێکهاتوو لە تێکگیران و بەرەوڕووبوونەوەی نێوان ویلایەتەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. (11)
پڕۆفیسۆر م.حەسرەتیان (Гасратян М.А) ، مێژووزانێکی دیکەی سۆڤیەتە و شارەزای مێژووی مودێرنی تورکیایە. لە بارەی پرسی کورد لە تورکیا لە پەڕتووکی (کوردەکانی تورکیا لە مێژووی هاوچەرخی یەریڤان 1990) دا نووسیویەتی: نەریتی خەباتکارانەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی کورد لە تورکیا وێنا دەکات کە خۆی وێنایەکە لە خەبات بە دژی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی. (12)
حەسرەتیان کێشەکانی نێوان کورد و حکومەتی تورکیا دەستنیشان دەکات و بە ئاماژەدان بۆ کێشەی دەستووری بنەڕەتی نووسیویەتی: دەستووری بنەڕەتی 1982ی تورکیا وەک دەستوورەکانی پێشوو، مافی کورد پشتگوێ دەخات و لەڕووی مافەوە جەخت لەسەر یەکپارچەیی و تێکەڵکردنی کورد و کەمینە نەتەوەییەکانی دیکە دەکات. (13)
بە بۆچوونی حەسرەتیان بەکارهێنانی واتا سیاسییەکان لە تورکیا یارمەتیدەر دەبێ بۆ دەرچوون لە کێشەی هەنووکەیی.
ش. مگۆی (Ш. Х. Мгои) شارەزا لە مێژووی کورد، هەوڵ دەدات لایەنە گرنگەکان و بەربڵاویی خەباتی نەتەوەیی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سیستەمە دیکتاتۆری و هەژمونخوازەکان لە وڵاتانی ئێراق و سووریا لە (پەڕتووکی پرسی کورد لە ئێراقی ئێستادا) بخاتە ڕوو، بە تایبەت دوای کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵی 1923 کە پێکهاتنی دوو وڵاتی ئێراق و سووریای لێکەوتەوە. مگۆی نووسیویەتی: بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە کوردستان لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ گەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووس لەو وڵاتانەدا. (14)
کارێکی گرنگی دیکە لە بارەی کێشەی کورد و کوردستان، توێژینەوەیەکی هەمە لایەنەیە کە گرووپێکی کوردناسانی ڕووس کردوویانە. ئەو گرووپە بریتین لە: م.لازاریف، (М.С.Лазарев 1930-2010 ) ، ئۆ.ژیگالینا ، (О. И. Жигалина) ، ش. مگۆی (Ш. Х. Мгои) ، م. حەسرەتیان (Гасратян М.А) . پەڕتووکەکەیان لە ساڵی 1995 لەژێر ناوی (کوردستانی هاوچەرخ) بڵاوکردووەتەوە. لە پێشەکی پەڕتووکەکەدا بە ئاماژەدان بۆ نیگەرانی کۆمەڵگەی جیهانی لە چارەنووسی کوردان نووسراوە: چارەنووسی نزیک لە 30 ملیۆن کورد کە بە درێژایی 2500 ساڵە لە سەرزەمینی باو و باپیرانی خۆیاندا دەژیێن و پشکی گرنگیان لە بەرەوپێشچوونی کەلتوور و پێگەیشتنی مێژووی نەتەوەکان و وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا هەبووە، نەک هەر مایەی زیادبوونی نیگەرانی ڕووسیا، بگرە سەرتاسەری جیهانیشە، چونکە لەگەڵ ئەوەی بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی خەبات دەکەن، هێشتا بۆ بەرپاکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی ڕێگرییان لێ دەکرێت. (15)
نووسەرانی پەڕتووکی (کوردستانی هاوچەرخ) هەوڵ دەدەن هەڵسەنگاندنێکی واقعیانەی پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان بکەن. دیارە لە ئێران، ئێراق، سووریا و تورکیا. هەروەها وێنەیەکی ڕوون لە کاریگەریی کەشی سیاسەتی جیهانی لەسەر بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بخەنە ڕوو.
$کێشەی کورد لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا$
یەکێک لە دیارترین توێژەرانی مێژووی کورد و کوردستان، م.س.لازاریف (М.С.Лазарев19302010) کە کۆمەڵە توێژینەوەیەکی زانستی خۆی لە سێ پەڕتووکدا بڵاوکردووەتەوە و بریتین لە: (کوردستان و پرسی کورد، دەیەی 90ی سەدەی نۆزدەیەم تا ساڵی 1917) (ئیمپریالیزم و پرسی کورد، 1917-1923) (کوردستان و پرسی کورد، 1923-1945)
ئەم پەڕتووکانە توێژینەوەی بەربڵاو و فراوانن لە بارەی مێژووی کوردستان و ئاخێزگەی ئەتنی و نەتەوەیی، گرنگی جیۆپۆلەتیک و جیۆستراتیجی لە خۆ دەگرن، هەروەها ئاڕاستەی سیاسی ئیمپراتۆرییەتەکانی عوسمانیی، ڕووسیای قەیسەری و ڕۆڵی وڵاتانی ئیمپریالستی لە دابەشکردنی سەرزەمینی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
لازاریف لە پەڕتووکی (کوردستان و پرسی کورد، دەیەی 90ی سەدەی نۆزدەیەم تا ساڵی 1917) دا، سەرهەڵدانی شۆڕشی مەشروتە (1905-1911) لە ئێران، ڕۆڵی کوردان و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا تاوتوێ دەکات. هەروەها بە شێوەیەکی ورد و زانستی دەستوەردانی زلهێزەکانی وەک ڕووسیا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە پرسە پەیوەندیدارەکان بە کێشەی کورد باس دەکات و هەڵسەنگاندیان بۆ دەکات. لازاریف بەوردی و بە شێوەیەکی بنیاتی و گشتگیر پەیوەندییەکان و ڕکابەرییەکانی هێزە کۆلۆنیالیستەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەش پەیوەندییان بە کێشەی کوردەوە هەڵدەسەنگێنێت، دیارە تا ئەو قۆناغەی بەلشەفییەکان لە ساڵی 1917 دەسەڵاتی دەوڵەت دەگرنە دەست. لەو پێناوەشدا پشت بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیای قەیسەری و نامەکانی دیپلۆماتکارانی ڕووس لە شارەکانی؛ ئیستەنبول، وان، ئەرزڕووم، تبلیس، ورمێ و #کرماشان# دەبەستێ و بەو شێوەیە لایەنە ناڕوون و شاراوەکانی سیاسەتی کۆلۆنیالیستی ڕووسیای قەیسەری لە کوردستان ئاشکرا دەکات.
لازاریف لە پێشەکی پەڕتووکەکەدا نووسیویەتی: لە هەناوی کێشەی کورددا، خەباتی ئازادیخوزانەی نەتەوەی کورد هەڵگیراوە کە پڕۆسەیەکە بەرەو گەیشتن بە سەربەخۆیی نەتەوەیی. لەو ڕووەوە کە کورد وەک کەمینەیەکی نەتەوەیی لە چوارچێوەی ئیمپراتۆرییەتەکانی عوسمانیی و ئێراندا دەرکەوتووە و لە لایەکی دیکەوە ئەو وڵاتانە خۆیان وەک ئامرازێک بۆ هێنانەدی سیاسەتی زلهێزەکان دەردەکەون. (16) توێژینەوەکە نەک هەر خوێندنەوە بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی کورد دەکات، بگرە زۆر ڕووداوی بنیاتی مێژووی هەر دوو وڵاتی ئێران و عوسمانیی لە پێوەند بە سیاسەتی جیهانیش هەڵدەسەنگێنێت.
لە ڕوانگەی لازاریفەوە، بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە بوو بە یەکێک لە دژوارییە نەتەوەییەکان و بە گرێیەک لە پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکاندا. هەروەها سەرکوتکردنی کورد لەلایەن پێکهاتە سیاسییە دیکتاتۆرییەکانەوە، بووە هۆی تێکگیرانی خوێناوی و درێژخایەن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەمپێیە خوێندنەوەی کێشەی کورد بە تەواوەتی و لە ڕوانگەی زانستییەوە بێئەندازە گرنگە و یەکێکە لە گرنگترین و خێراترین پێویستییە سیاسییەکانی سەردەم. (17)
لازاریف لەگەڵ ئەوەی باس لە داڕمانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیی لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و پڕۆسەی ڕوو لە گەشەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان لە ناو ئێران و عوسمانییدا دەکات، نووسیویەتی: لە دەیەی کۆتایی دەوڵەتی عوسمانیی و دەوڵەتی قاجار لە ئێران، پرسی کورد گرنگی زۆری لە ژیانی سیاسی (چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی دەرەوە) ی ئەو دوو وڵاتە پەیدا کرد. خەباتی کوردان بۆ بە دەستهێنانی مافە نەتەوەییەکان، پانتاییەکی فراوانی وەرگرت و گۆڕا بۆ بزووتنەوەیەکی گشتگیر کە لە داڕمان و کۆتاییپێهاتنی مێژووی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیی و دەوڵەتی قاجار لە ئێران ڕۆڵی گرنگی گێڕا. (18)
لە ساڵی 1989 پڕۆفیسۆر لازاریف بە بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی (ئیمپریالیزم و پرسی کورد 1917-1923) هەنگاوێکی دیکە لە بواری لێکدانەوە و توێژینەوەی سیستماتیک و مێژووی کوردۆلۆژی لە ڕووسیا بەرەو پێش چوو. لەم پەڕتووکە گرنگەدا لازاریف چۆنییەتی سیاسەت لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و بە تایبەت پارچەپارچەکردنی سەرزەمینی کوردستان باس دەکات (دیارە لە ئەنجامی کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵی 1923) ، ئەوەیش بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی چارەنووسسازی دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکان، وەکوو مانۆڕە دیپلۆماسییەکانی بەریتانیا.
هەروەها نووسیویەتی: کێشەی کورد تەنیا کێشەی ناوخۆیی دەوڵەتەکانی عوسمانیی و ئێران نەبوو، چونکە کاری کردبووە سەر پەیوەندی سیاسی نێوان ئەو دوو وڵاتە و لە چوارچێوەی لۆژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر دەرچووبوو و لەگەڵ بەرژەوەندیی ئیمپریالیستییەکان و دەوڵەتە بەهێزەکانی ئەو سەردەمە، وەکوو بەریتانیا، ئەڵمانیا، ڕووسیا و تا ڕادەیەک بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسا و ئەمریکا بەر یەک دەکەوتن. (19)
لازاریف بە ڕوانین بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە بارودۆخی نوێی جیۆپۆلەتیکی ئەو سەردەمەدا، ڕۆڵ و کاریگەریی هەر یەک لە ئەکتەرە بەهێزەکانی سیاسەتی جیهانی وێنا دەکات. بە بۆچوونی لازاریف بە کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەکەم سیستەمی تەقلیدی کۆلۆنیالیزم گۆڕانی بەرچاوی بە سەردا هاتووە. سیستەمی سەرپەرشتیکردنی (Mandate – زۆرەملێ) لە وڵاتانی عەرەبی؛ لوبنان، ئێراق، سووریا و فەلەستین سرووشتی سیاسی و ئابووری وەرگرتووە.
کۆنفرانسی لۆزان
بە پێی ڕێککەوتنی کۆنفرانسی لۆزان لە 24ی ژوئییەی 1923دا، باشوور و باشووری ڕۆژاوای کوردستان لکێندران بە پێکهاتە سیاسییەکانی ئێراق و سووریاوە. لەو کۆنفرانسەدا دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکانی فەڕەنسا و بە تایبەت بریتانیا لەژێر بەندەکانی 64 و 63ی پەیماننامەی سیڤەر کە بە ڕوونی باسی خودموختاری کوردستانیان تیادا کرابوو، دەرچوون.
(مادەی 63؛ کۆمیسیۆنێک کە لە کۆنستانتین کۆ دەبێتەوە و پێکدێت لە نوێنەرانی سێ دەوڵەتی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و لە ماوەی شەش مانگدا – لە کاتی جێبەجێکردنی پەیمانەکەوە- پلانێک بۆ خودموختاری ناوچە کوردنشینەکان ئامادە دەکەن. ئەو ناوچانە بریتی دەبن لە ڕۆژهەڵاتی فورات، باشووری سنووری باشووری ئەرمینیا کە دواتر دەستنیشان دەکرێت، هەروەها باکووری سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا و، بەینولنەهرەین، بەو جۆرەی کە لە مادەکانی 27 و 2 و 3 دا دەستنیشانکراوە) .
بە دەستنیشانکردنی سنوورە نوێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جارێکی تر و دوای زیاتر لە چوار سەدە کوردستان بە سەر چوار بەشدا دابەشکرا. لە ڕوانگەی لازاریفەوە: هەلومەرجی ئەو سەردەمە کە لەسەر بنەمای پەیوەندییە نوێ ئابووری – سیاسییەکان پێکهاتبوو، کوردی لە دانانی ژێرخانێک بۆ کوردستانی سەربەخۆ تووشی شکست کرد. (21)
لە ساڵی 2005دا پەڕتووکی (کوردستان و کورد 1923-1945) ی لازاریف بڵاو کرایەوە کە تەواوکەری دوو پەڕتووکەکەی دیکەی نووسەرە. لەم توێژینەوەیەدا نووسەر نەک هەر باس لە دژوارییە ناوخۆییەکانی کوردستان دەکات، بگرە گۆڕانکارییە قوڵەکان لە پەیوەندی نێودەوڵەتی و لە چوارچێوەی سیستەمی دوو جەمسەری جیهان و کاریگەرییان لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەش کوردستان هەڵدەسەنگێنێ.
لازاریف بە پشتبەستن بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان کە لە ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە دەستی هێناون، ڕەهەندە جیاوازەکانی گۆڕانکارییەکانی کوردستان، وەکو؛ ناسیۆنالیزمی کورد، ئەنجامەکانی ڕێککەوتنی لۆزان، کێشەی موسڵ، ڕۆڵی یەکە سیاسییەکانی؛ ئێران، ئێراق، تورکیا و سووریا، سیاسەتی دەرەوەی هێزە کۆلۆنیالیستییەکان، بە تایبەت بەریتانیا، ڕۆڵی سۆڤیەتی پێشوو لە هەورازونشێوی کۆماری کوردستان لە ساڵانی 1945-1946دا، بەوردی و زانستییانە هەڵدەسەنگێنێ.
لازاریف لە بارەی پەیماننامەی لۆزانەوە نووسیویەتی: لە درێژەی ڕێککەوتنی نێوان بەریتانیا و تورکیا، پەیماننامەی نێوان بەریتانیا – تورکیا - ئێراق لە ڕۆژی 5ی ژوئییەی 1926دا واژۆ کرا کە بە شێوەیەکی یاسایی کوردستانی دابەشکرد. ئەو ڕٶژە، ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی نەتەوەی کورددا. بەو شێوەیە دابڕان لە ناو نەتەوەی کورددا نەک هەر دژوارتر و قوڵتر بوو، بگرە لە ڕووی پێگەی یاساییەوە شێوەیەکی نێودەوڵەتی وەرگرت و جارێکی تر کورد لە مێژووی خۆیدا بوو بە قوربانی هێزە سەپێنراوەکان. (22)
کێشەی موسڵ (نەینەوا) بوو بە یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی نێوان بەریتانیا و تورکیا و گرنگی جیۆپۆلەتیکی کوردستانی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا پێشان دا. موسڵ لەڕووی دابینکردنی گەنم و بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی دیکەوە، بۆ بەغدا گرنگییەکی زۆری هەبوو، بەڵام ئەوەی لە پەیوەندی نێوان ئێراق و تورکیادا گرنگی زیاتری هەبوو، نەوتی #کەرکووک# بوو کە ئەو کات بەشێک بوو لە ویلایەتی موسڵ. ئەو بابەتە یەکێک لە کۆڵەکە بنیاتییەکانی پڕۆسەی دانووستانی نێوان تورکیا و ئێراق بوو.
پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەکانی نێوان بەریتانیا و تورکیا لەسەر سەرچاوە ژێرزەمینییەکانی کوردستان، وەکوو نەوتی کەرکووک، سەرنجی کارەکتەرە بەهێزەکانی سیاسەتی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
فەڕەنسا بە پێڕەوکردنی سیاسەتی سەرپەرشتیکردن بەسەر سووریا و لوبناندا زاڵ بوو. پێکهێنانی وڵاتانی سعودیە و ئۆردون، تیۆری سیستەمی پێشووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی گۆڕانکاری کرد.
لکاندنی بەشی باشووری کوردستان (ویلایەتی موسڵ) بە ئێراقەوە، خەباتی کوردی بۆ گرتنە دەستی چارەنووسی خۆی دژوارتر کرد و بووە هۆی توندبوونی ڕووداوە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ناوچەکەدا، کە بە دەستوەردانی هێزە کۆلۆنیالیستەکان لە کاروباری کوردستان ڕوونتر دەرکەوت.
دۆزینەوەی سەرچاوەکانی نەوت لە کەرکووک و دەستپێکی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی 1930دا گرنگی جوگرافیای ئابووری کوردستان و بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی زیاتر کرد.
لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا ویلایەتی موسڵ (نەینەوا) لەلایەن هێزە سەربازییەکانی بەریتانیاوە داگیرکرا. بەریتانیا بە داگیرکردنی موسڵ و پێڕەوکردنی سیستەمی سەرپەرشتی لەسەر ئێراق، وەک هێزێکی بێ ڕکابەر ئامادە نەبوو سەرچاوە ژێرزەمینییەکانی ئەو ناوچەیە لەگەڵ هیچ هێزێکی کۆلۆنیالیستی دیکە و لەگەڵ سووریاش بەش بکات.
کۆمەڵەی گەلان لە ساڵی 1925دا ویلایەتی موسڵی وەک بەشێک لە دەوڵەتی تازە پێکهاتووی ئێراق بە فەرمی ناسی و ئێراقی بۆ ماوەی 25 ساڵ لەژێر سەرپەرشتی بەریتانیادا دانا. بێجگە لەوە بە واژۆ کردنی پەیماننامەی لۆزان لە 24ی ژوئییەی 1923دا و کۆمەڵێک ڕێککەوتنی دیکە لەنێوان تورکیا و بەریتانیادا، لەوانەش پێدانی 10%ی داهاتی نەوتی کەرکووک بە دەوڵەتی تورکیا، مستەفا کەمال ئەتاتورک چاوپۆشی لە داواکارییەکانی لە باشووری کوردستان کرد و وازی لە کەرکووک هێنا. (23)
لازاریف نووسیویەتی: کەواتە سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕێکی چارەسەرکردنی کێشەی کورددا نەبوو، کە خۆی بەشێکی بنیاتی بوو لە کێشەی موسڵ. لەوەش خراپتر هەم بەریتانیا وهەم تورکیا، لەپێناو بەرژەوەندی سیاسەتی دەرەوەی خۆیاندا، کوردیان وەک کارتی فشار لەسەر یەکتر بەکار دەهێنا. (24)
$کۆماری کوردستان و ڕۆڵی یەکێتی سۆڤیەت$
لازاریف بەشێکی تایبەت کردووە بە ڕووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم، دەستپێکی جەنگی سارد، ڕۆڵی هەر یەک لە ئەکتەرەکانی سیاسەتی جیهانی، وەکو؛ ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەمریکا و سۆڤیەت و بە شێوەیەکی بەربڵاو لێیکۆڵیونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کردوون. هەروەها بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی لە ساڵانی 1941-1945 و پڕۆسەی پڕ هەوراز و نشێوی کۆماری کوردستانی لە پێوەند بە بارودۆخی ناوخۆیی کوردان و بەرژەوەندییەکان و ئاڕاستە سیاسییەکانی هەر یەک لە وڵاتانی گیرۆدەی کێشەی کورد و کوردستانی بە شێوەیەکی سیستەماتیک باس کردووە، بە تایبەت ڕوانین و ئاڕاستەی سۆڤیەت لە ئاست کێشەی کورد لە ئێران.
$پشتی کورد ناگرین بۆ سەربەخۆیی$
لە بەشی کۆتایی پەڕتووکەکەدا، سیاسەتی دەوڵەتی سۆڤیەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (رۆژهەڵات) ئاشکرا دەکات، ئەویش بە پشتبەستن بە ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی سۆڤیەت و سوودوەرگرتن لە بەڵگەنامەکان و قسەی دیپلۆماتکارانی سۆڤیەت بە تایبەت مۆڵۆتۆف (В.М.молотов 198 1890) ، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی سۆڤیەت. بە خستنەڕووی ئەمانە چەند دیوێکی سیاسەتی فەرمی دەوڵەتی ستالین لە ئاست کوردستان ئاشکرا دەکات.
لازاریف لە ناو بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی سۆڤیەتدا، دەقی نامەی مۆڵۆتۆفی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی سۆڤیەتی دەست دەکەوێت کە لە ساڵی 1942 لە بارەی کوردەوە بۆ سەمیرنۆف (Смирнов . А. А 1905 1982) ی باڵیۆزی سۆڤیەت لە ئێرانی نووسیوە. دەقی نامەکەی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا نووسراوە:
نوێنەرانی ئێمە لەوە تێنەگەیشتوون کە ناوەرۆکی کۆمەڵایەتی خەباتی کوردەکانی ئێران بۆ خودموختاری و سەربەخۆیی، لە ڕاستیدا ئامانج لێی بەرگریکردن لە خێڵەکان و فیۆدالەکانە و بە مەبەستی جیابوونەوەی کورد و بەرەوڕووبوونەوەی ناوەندێتی سیاسی لە وڵاتدا دەکرێت. کورد کە دابەش بووە بە سەر خێڵی جیاجیادا، بە زۆری لە حاڵی دژایەتیکردن و شەڕکردنن لەگەڵ یەکتردا و وێنایەک لە یەکگرتوویی نیشتمانی پێشان نادەن. (25) لەم نامەیەدا مۆڵۆتۆف بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەیەوێ لە ئێران جیا بێتەوە و نووسیویەتی: جوداییخوازانی کورد لە ئێران بەردەوام وەک ئامرازێکی سیاسی لەلایەن بەریتانیا و تورکیاوە بەکار هێنراون و یەکگرتوویی ئەوان بۆ جیابوونەوە لە ئێران ... و بە ئیلهام وەرگرتن لە هەندێک کۆڕ و کۆمەڵی دیاری بەریتانی و تورکی بۆ دەستدرێژیکردن و وەرگرتنی ئیمتیازی سیاسی و ئابووری لە ئێرانە. سەرکردەکانی کورد کە خەڵکی ئاسایی بە تەواوەتی گوێڕایەڵیانن، خزمەتکاری دەوڵەتە جۆراوجۆرە ئیمپریالیستییەکانن و لە زۆربەی قۆناغەکاندا کارەکەری دەوڵەتە فاشیستەکانن. (26)
مۆڵۆتۆف لە درێژەی نامەکەیدا باڵیۆزی وڵاتەکەی لە سیاسەتی سۆڤیەت بەمشێوەیە ئاگادار دەکاتەوە: پێویستە ئەوە ڕوونبێ کە پشتیووانی و پشتگیری ئێمە لە هەوڵەکانی کورد بۆ گەیشتن بە خودموختاری و سەربەخۆیی کوردستان نییە و لە بارودۆخی ئێستای ئێراندا، خواستی کوردەکان بێ بنەما و دواکەوتووانەیە. (27)
ئەم بەڵگەنامەیە سیاسەتی فەرمی دەوڵەتی سۆڤیەت لە ئاست کورد پێشان دەدات. لە لایەکی دیکەوە سیاسەتێکی پراکتیکی پێشان دەدات لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خۆویستانە و ڕوانینی بەرتەسکی سۆڤیەتدا. هاوکات تێگەیشتنی دۆگما و بیرتەسکانەی سیاسەتمەدارانی سۆڤیەتی سەردەمی ستالین لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد دەخاتە ڕوو.
$ئەنجام$
ئەو توێژینەوانەی لە بارەی مێژووی کورد و کوردستان و لەلایەن مێژووزانانی ڕووس – کوردەوە کراون. لە دوو ڕووی جیاوازەوە شایەنی هەڵسەنگاندنن. یەکەم؛ چۆنییەتی داڕشتن و جێبەجێکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیای قەیسەری کە لەگەڵ ئاڕاستەی جیۆپۆلەتیکی ئەو وڵاتە لە ئاسیای ناوەڕاست دەخوێنێتەوە و ئامانج لێی پەرەپێدانی سنوورەکانی ڕووسیا بوو بە تایبەت دوای پەیماننامەی ڤییەننا لە ساڵی 1815 کە لە چوارچێوەی هاوسەنگکردنی هێزدا کرا. زاڵبوون بە سەر ئاسیای ناوەڕاستدا و دەستبەسەرداگرتنی چەند بەشێک لە ئێران، تورکیا و سەرزەمینی کوردستان، لە لایەکەوە سیاسەتی فرەخوزانەی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا پێشان دەدات لە لایەکی دیکەوە ڕکابەریکردنی لەگەڵ هێزە گەورەکانی وەک بەریتانیا و فەڕەنسا دەخاتە ڕوو. توێژینەوە کردن لە مێژووی کوردستان و ڕاپۆرتەکان و چالاکییەکانی دیپلۆماتکارانی ڕووسدا مەبەست لێی تێگەیشتن و ناسینی هەرچی زیاتر بوو کە لەپێناو ڕاگرتن و بەردەوامیدان بە سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیادا دەکرا. دووەم؛ توێژینەوە بەربڵاو و گشتگیرەکانی زانایانی ڕووس لە بارەی مێژووی کوردستان، وەکوو ئەوانەی لەلایەن مینۆرسکی، نیکیتین، مار، کوردیۆف و کەسانی دیکەوە نووسراون، ڕوڵی گەورەیان لە ناساندنی قوڵایی مێژووی کوردستان هەبووە و یارمەتییەکی مایەی سەرنج و گرنگیان بە زانستی کوردۆلۆژی داوە.
لەگەڵ بەدەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ئۆکتۆبەری 1917دا، بە تایبەت لە دەیەی یەکەمی دەوڵەتی ڕووسیای سۆڤیەت و دواتر لە یەکێتی سۆڤیەتدا، زانستی مێژوو کەوتە ژێر فشاری قوورسی سیستەمی ئایدۆلۆژیا و نووسینی توێژەرانی وەک؛ خاڵفین، ئەستاخۆف، پوگاریۆف و کەسانی دیکە زیاتر لەگەڵ ئایدۆلۆژیادا هاوئاهەنگ بوون و بە تەواوەتی لە ڕێکی سیاسەتی دەرەوەی سۆڤیەتدا بوون، زۆر بە کەمی میتۆدەکانی توێژینەوەی مێژووییان تیادا بەکار دەهات.
لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی دوای قۆناغی داپڵۆساندنی ستالینی، زانایانی دیاری سۆڤیەت، وەکو؛ حەسرەتیان، جەلیلی، مگۆی، ئەشیری، ژگالینا، لازاریف و کەسانی دیکە، بە شێوەیەکی ڕوو لە گەشە زانستی کوردۆلۆژییان لە سۆڤیەت و پۆست سۆڤیەتدا پەرە پێ دا و هەوڵیان دا زانستی مێژوو لە کۆت و بەندەکانی ئایدۆلۆژیا ڕزگار بکەن و وەک پڕۆسەیەکی ئازاد و دوور لە سنوورەکانی ئایدۆلۆژیا مێژوو بنووسن. چونکە پێشتر لەژێر کاریگەریی وێرانکەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی سۆڤێتدا بوو و لێکەوتەی ئاڕاستەی جیۆپۆلەتیکی ئەو وڵاتە بوو. لەو پێناوەدا پڕۆفیسۆر لازاریف بە وردبینییەکی زانستییانە و بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەکان و دۆکیۆمێنتەکانی ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی سۆڤیەت هەوڵی دا کە کوردۆلۆژی لە وڵاتەکەیدا بکاتە زانستێکی تەواو. هەر بۆیە نووسینەکانی لازاریف پێگە و گرنگی تایبەتیان لە توێژینەوەکانی مێژووی کورد و کوردستاندا هەیە و شایانی پێزانینی زۆرن.
$سەرچاوەکان$
Никитин, В. Курды / В. Никитин. М.: Прогресс, 1964.c.400.ا
2. هەمان سەرچاوە. ل. 401
3. هەمان سەرچاوە. ل. 401
4. هەمان سەرچاوە. ل. 402
В.Ф. Минорский. Курды. Петроград, 1915.с.5.5
В.Ф. Минорский. Курды. Петроград, 1915.с.34.6
7 .Астахов Г. От султаната к демократической Турции. Очерки из истории кемализма / Г. Астахов. – М.-Л.: Госуд. Изд-во, тип. Красный Пролетарий, 1926. – 152 с.; Гурко-Кряжин В. А. Ближний Восток и державы / В. А. Гурко-Кряжин. – М.: Научная ассоциация востоковедов при ЦИК СССР, 1924. – 244 с.; Погорелов М. Контрреволюционное движение в Курдистане / М. Погорелов // Военный вестник. – 1925. – №11. – С.37–4
.8 .Борьба за Курдистан: курдский вопрос в международных отношениях XIX век.1963.c.20-19
9. هەمان سەرچاوە ل. 87
10. هەمان سەرچاوە. ل. 9
.11Жигалина О. И. Национальное движение курдов в Иране, 1918-1947 гг Изд-во Наука. , 1988
.12Гасратян М.А. Курдская проблема в Турции (1986- 1995) . -М., 2001
13. هەمان سەرچاوە
.14Ш. Х. Мгои. Курдский национальный вопрос в Ираке в новейшее время / Ш. И. Мгои. – М.: Наука, 1991. C.3
.15Современный Курдистан: проблемы национального движения 1995 – c.3
16.М.С. Лазарев .Курдский Вопрос (1891-1917 (c.14
17. هەمان سەرچاوە. ل. 13
18. هەمان سەرچاوە . ل. 76
19. Лазарев М. С. Империализм и курдский вопрос (1917–1923) .c.98.
- ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە لەگەڵ ناکۆکی نێوان سوڵتانی عوسمانیی و شا ئیسماعیلی سەفەوی قەیرانی جدی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لێ کەوتەوە. لە جەنگی چاڵدێراندا لە ساڵی 1514 کوردستان بە سەر دوو بەشدا دابەش کرا. دابەشبوونی سەرزەمینی کوردستان لە ساڵی 1639 لە ڕێککەوتنی قەسری شیریندا بنەمای یاسایی پێ بەخشرا و دوای کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵی 1932دا درێژەی پێ درا.
20. دەیڤد مەک داوڵ، مێژووی هاوچەرخی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یونسی، ل.703
.21Лазарев М. С. Империализм и курдский вопрос (1917–1923) М.1989.с.281
.22Лазарев М. С. Курдистан и курдский вопрос (1923 – 1945) .c,102
23. دەیڤد مەک داوڵ، مێژووی هاوچەرخی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یونسی، ل.703
24. Лазарев М. С. Курдистан и курдский вопрос (1923 – 1945) .c.9w9,.
25. هەمان سەرچاوە. ل. 221
26. هەمان سەرچاوە. ل. 222
27. هەمان سەرچاوە . ل. 222
- مەبەست لە هەندێک لە توێژەرانی مێژووی کوردە، وەکو؛ پڕۆفیسۆر جەلیل جەلیلی. پڕۆفیسۆر مگۆی ( Ш. Х. Мгои ) . پڕۆفیسۆر ئەشرەف ئەشیری ( Ашири. Ш ) کە بە ڕەگەز کوردن.
دەقی فارسی ئەم لێکۆڵینەوەیە لەم ماڵپەڕە وەرگیراوە
https://iranglobal.info
[1]
ئەم بابەتە 624 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | peyserpress.com 18-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-11-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 18-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 29-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 624 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1193 KB 18-07-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ئاوڵە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ئاوڵە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!