پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,079
وێنە 106,655
پەرتووک PDF 19,286
فایلی پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
لۆزان دەرەنجامە نەک هۆکار
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێکەوتننامەی لۆزان

ڕێکەوتننامەی لۆزان
سامانی وەستا بەکر

ئەم بابەتە کۆکراوەیەکە لە مێژووی پەیوەست بە کوردەوە، نەک تەنیا وتارێک.
مێژوو:
بریتییە لە گێڕانەوە و نووسینەوەی ئەوەی لە ڕابردووا ڕوویاوە، لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە، لێکدانەوە و شرۆڤەکردن و بەستنەوەی بە کات و سەردەمی خۆیەوە، بەراوردکردنی لەگەڵ ئێستا و پێشبینی کردن بۆ داهاتوو. هەر لێکۆڵینەوە و قسەکردنێک لەسەر مێژوو بە هزر و بیرکردنەوە بنووسرێتەوە، بایەخی زانستیی نابێت.

لەڕوانگەی پێناسەی مێژووەوە کە شرۆڤە و لێکدانەوەی سەردەمی خۆیەتی و بەستنەوەی بەئێستاوە و پێشبینی کردن بۆ داهاتووش بۆیە بەگرنگی ئەزانم هەندێ ڕووداوی مێژووی و بەڵێن و پەیمانامەی وابەستە بە کوردەوە بەبیری خوێنەر بەگشتی و بڕیاربەدەستان بەتایبەتیی بهێنمەوە چونکە ڕەوشی هەنووکەی هەرێم ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری بووەتەوە کە ئەکرێ بەگەڕانەوە بۆ مێژوو کەڵک وەربگیرێ بەر بەشکست بگیرێ.

گۆشەی یەکەم:
سیاسی کورد، ئاهورامەزادی بێگانە و ئەهریمەنی کورد.
لە سەرەتاکانی ژیانی مرۆڤایەتییەوە، چەمکی خێر و شەڕ وەک دوو دیوی دراوێک، لە بنەما بنەڕەتییەکانی شارستانی مرۆڤایەتیا بوونی هەیە. لە زۆربەی کلتورەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیا، فێری ئەوە بووین کە خواوەند هێمای خێر و چاکەیە و ڕێنیشاندەری ڕێگەی ڕاستە، لە هەمان کاتا بوونەوەرانی تریش هەن کە بەرپرسیارن لە بوونی شەڕ و خراپەکاری و هاندانی مرۆڤ بۆ لادان لە ڕێگەی ڕاست، ئەم بوونەوەرە نەرێنیانەش لە بوونی شەیتانا بەرجەستە ئەبن.
لە ئایینی زەردەشتیا کە بە یەکێک لە کۆنترین کلتورە ئایینییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ئەژمارئەکرێت، ئاهورەمازدا سەرچاوەی خێر و چاکەکاریە و ئەهریمەنیش سەرچاوەی شەڕ و خراپەکاریە.
هەرچەن بە ڵاپەڕەکانی مێژووا بگەڕێی، ئەبینی کە سیاسی و دەسەڵاتداری کورد هێماکانی ئەهریمەنی بە بۆماوەیی هەڵگرتووە و لە مێژووی لایەنی کەمی 4000 ساڵی ڕابردووا تا دەگاتە ئێستا هەمیشە ئەهریمەنی بەرژەوەندی گەل و یەکپارچەیی خاکی کوردستان بوون، هەروەک چۆن هەڵگری هێماکانی ئاهورامەزدان بەرانبەر بێگانە و داگیرکەر و دوژمنانی گەلی کورد.
کەمێک وردبینەوە لە ئەتڵەسی مێژوو تێئەگەین کە لە چەرخی Homo spaiens وە واتە لەنێوان 100، 000 تا 350، 000ی پێش عیسا، مرۆڤی نیاندرتاڵ لە کوێی ئەم ناوچەیەیا ژیاون. هەروەک چۆن لەو کاتەوەی مرۆڤ خۆی ناسیوەو کەوتۆتە بازرگانی یان فراوانکردنی ناوچەی دەسەڵات لەو شوێنەیا نیشتەجێ بووە کە ئەمڕۆ پێی ئەوترێ کوردستان، کە ئەویش هەردەم سەرەڕێی و قوڵفی بەیەکگەشتنی ڕۆژهەڵات بووە لەگەڵ ڕۆژاوا و ناوەندی ڕێی بازرگانەکان و هەروەﮪا گۆڕەپانی جەنگیش بووە بۆ هەردوولا بۆ سەر یەکتر. دانیشتووانی ئەم هەرێمە یان ناوچەیەش هەمیشە خۆیان لەسەنگەری بەربەرەکانێ بۆ ئەملا یان ئەولایا بینیوەتەوە.
هەڵبەتە پێش 100 ساڵ کاتێ پەیماننامەی لۆزان نووسرایەوە، کورد بە ڕەفتاری کەرت و پەرتی بۆماوەیی خۆیی و پشتکردنە یەک و پشتبەستن بە دوژمن هۆکاری سەرەکی بوو کە ئەو پەیماننامەیە بەوجۆرە دەرچوێنرێ و کورد تاکی کورد لە خەونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بێبەشکرێ..
بۆ ئەوەی تاکی کورد بەشێوەیەکی ڕاست و کەڵک وەرگرین لە ڕابردوو، ڕێگرتن لە لۆزانێکیتر پێویستە لە مێژووی دوور و نزیکی خۆی بەباشی ئاشنابێ، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش بەندە هەستاوم بە کۆکردنەوەی مێژووی میرنشینە کوردییەکان و ڕیزکردنی پەیمانامە نێودەوڵەتییەکان، تاوەکوو تاکی کورد بەئاسانی و بێ سەرلێشێوان و بەکوورتی و چڕی، گرنگترین وەرچەخانی مێژووی نەتەوەکەی خۆی بەردەستکەوێ و لەوەش تێبگا کە تا ئێستا هۆکاری نەبوونی دەوڵەتی کوردی هەر خودی کورد خۆیەتی و پەند لەو مێژووە وەرگرێ و دووبەرەکی، نۆکەری بۆ بێگانە، خۆفرۆشی و خاکفرۆشی لەناخی خۆیدا بتۆپێنێ.

گۆشەی دووەم:
میرنشینە کوردییەکان:
میرنشین یان خانەدان یان ناوچەی خۆبەڕێوەبەری چەندین قەوارەی نیمچە سەربەخۆی کوردی بوون کە لە ماوەی سەدەکانی 16 تا 19 لە شەڕی بەردەوامی نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئێرانی سەفەوی ھەبوون.
کورد لە سەردەمی ئایینی ئیسلامیشا لە خاکی کوردستانا چەند دەوڵەتێکی جیاوازی دامەزراندووە. بەپێی باری ئەو دەمە، کۆی ئەوانە دەوڵەتی ھەرێمی بوون و لەژێر سەرۆکایەتیی ھەندێک خێزانا بوون نەک دەوڵەتی موئەسەسات، نموونە:
دەوڵەتی حەسنەوی: ساڵی 941 تا 1014ی زاینی. لە باشووری کوردستاندا، لە شاری جیبەل خانەدانێکی کورد بە ناوی حەسنەوییەوە دایمەزراند و دواتر شارەکانی ھەمەدان، مەھاباد، کرماشان و شارەزووریشی گرتەوە.
دەوڵەتی شەدادی: ساڵئ 951 تا 1088ی زاینی. سەرۆکی تیرەی ڕەوادی، محەمەد شەدادی دەوڵەتی شەدادیی کوردی دامەزراند و سنوورەکەیشی، لە شاری ڕەواندزەوە تاکوو شاری گەنجە ئازەربایجانی ئێستا ئەکشا، لەو کاتەیا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانا دەوڵەتی شەدادی و لە باکوور دەوڵەتی مەروانی و لە باشووریشا دەوڵەتی حەسنەوی ھەبوون.
مێرنشینی مەروانی: ساڵی 985 تا 1097ی زاینی. باد دۆستەک دەوڵەتی مەروانیی دامەزراند و مەییافەرقینی کردە پایتەخت بۆ خۆی. سنووری دەوڵەتی مەروانی لە ماوەیەکی زۆر کەما فراوان کرا و تاکوو ھەرێمی نسێبین، جەزیرە، مەعدەن، ئامەد، ڕەحا، بەدلیس و مەلازگریی گرتەوە.

تێبینی// لە سەردەمی دەوڵەتی تورکە سەلجوقییەکان دەوڵەتی شەدادی و مێرنشینی مەروانی بوونی هەبووە، کە هەردووکیان بە دەستی سەلجوقییەکان کۆتاییان پێهێنراوە، ئەمە لە کاتێکدا کە بە تەنیا مەروانییەکان زۆر بەهێزتربوون لە سەلجوقییەکان. توغرولبەگ سوڵتانی سەلجووقییەکان، لە ساڵی 1043دا توغرولبەگ بە سەرۆکایەتیی توغا ئاسغلی 1000 سواری ناردە سەر مەییارفەرقین، بەڵام ھێزی سەلجووقیی تورک بەرانبەر سوارچاکیی مەروانی خۆیانیان ڕانەگرت و پیس شکان و تاڵانیش کران، بەڵام سوڵتانی سەلجوقییەکان کۆڵی نەیا و جارێکیتر فەخرودەولەی ناردەوە سەر مەروانیەکان و ساڵی 1086 فەخرودەولە هێرشی کردە سەر وانی پایتەخت و کۆڕەکەی زەعمیرولڕوئەسا هێرشی کردە سەر ئامەد و ساڵی 1097 کۆتاییان بە سەردەمی مەروانییەکان هێنا و هەر لە هەمان کاتا ساڵی 1088یش کۆتاییان بە دەوڵەتی شەدادی هێنا. ئەمە ئەوەمان پێدەڵێ کە کورد هەرگیز یەکنەبووە، ئەگەرنا مەروانییەکان و شەدادیەکان بەیەکە وە و بەیەکدەست ئەیانتوانی کۆتای بە سەلجوقییەکان بهێنن و کورد لە ستەمی مێژووی تورک ڕزگاربکەن کە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە و ئەشمێنێ.
ئیمپڕاتۆریی ئەیووبی: ئەیووبییەکان تیرەیەکی کوردن و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا ژیاون. نوورەدین مەحموود، لە سەدەی دوانزەیەمدا دەوڵەتی زەنگیی لە ناوچەی کەرکووک، مووسڵ، حەلەب دامەزراند. سەڵاحەددینی ئەییووبی لە ساڵی 1171دا ھەلی بۆ ھەڵکەوت و دەستی بە سەر دەوڵەتی فاتیمیی میسرا گرت و دەسەڵاتی خۆی ئاشکرا کرد و لە جێی دەوڵەتی فاتیمی، دەوڵەتی ئەیووبیی دامەزراند. ساڵی 1174دا سنووری دەوڵەتی ئەیووبیی ئیسلامیی فراوان کرد و بوو بە خاوەن دەسەڵات. سنووری ئەم دەوڵەتە لە میسرەوە تاوەکوو حیجاز، یەمەن، فەلەستین، سووریا، کوردستان بوو. سەڵاحەدین ھێزێکی سوارچاکی لە کورد درووست کردبوو وە توانی شاری یۆرشەلیم قودس بخاتە ژێر ڕکێفی قەڵەمڕەوی خۆی.
ئەگەرچی سەڵاحەدین خۆی کورد بوو وە لەشکرەکەشی لە سوارچاکی و لاوی ئازای کورد پێکهاتبوون بەڵام ئیمپراتۆرەکەی کوردی نەبوو بەڵکوو ئیسلامی بوو، بەهۆی زاڵبوونی هەستی ئایین بەرانبەر نەتەوە لەلای سەڵاحەدین، ئەمە لە کاتێکدا لە هەمان کاتا تورکە سەلجووقییەکان و چەندین دەوڵەتی نەتەوەیتر بوونی هەبوو. سەڵاحەددینی ئەییووبی لە ساڵی 1193دا مرد و ئیتر دەوڵەتی ئەیووبی بەرەو سستبوون ئەچوو، تاکوو لە ساڵی 1250دا دەوڵەتی ئەیووبی کۆتاییی پێ ھات.
میرنشینی بەدلیس: ئەو میرنشینە لە شاری بەدلیس لە باکووری کوردستان ھەر لە سەردەمی عەباسییەکانەوە سەری ھەڵاو، مەزنە پیاوانی کۆنفدراسیۆنی ھۆزی ڕۆژەکی دایانمەزراندووە، دەسەڵاتیان بە پشتاوپشتیش سەدان ساڵی خایانووە، خانەوادەی خانەدانی مێژوونووسیی بەناوبانگ شەرەفخانی بەدلیسی ھەمەکارەو میری ئەو میرنشینە بوون. لە پەڕتووکی شەرەفنامەدا دەگوترێت، میرنشینەکە لە سەردەمی میر زیائەدین ڕۆژکیدا کە لە ناوەڕاستی سەدەی چواردەهەمی زایینی میری میرنشینەکە بووە، سنووری میرنشینەکەی فراوان کردووە بۆ باکووری دەریاچەی وان و زۆر بەهێز بووە، بە درێژایی مێژوو 18 میری هەبووە.
خیانەتی شا ئیسماعیلی سەفەوی و ڕزگارکردنی میر لە ساڵی 1507، لەسەر پێشانیاری شا ئیسماعیلی سەفەوی ڕێککەوتنێک لەنێوان سەفەویەکان و میرنشینی بەدلیسدا ئیمزاکرا و بۆ ماوەیەک کۆتاییان بە شەڕ هێنا. ماوەیەک دوای ڕێککەوتنە لەسەر بانگهێشتی شا ئیسماعیل ئەمیر شەرەفخانی میری بەدلیس و ژمارەیەک سەرکردە و پیاو ماقوڵی میرنشینەکە بەرەو کۆشکی شا ئیسماعیل بەرێدەکەون، بەڵام وەک پیشەی هەمیشەیی دوژمنانی گەلی کورد کە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆشمان بەردەوامە، شا ئیسماعیل ئەمیر شەرەفخان و سەرکردەکان دەستگیر دەکات و دەیانخاتە زیندانەوە.
میرنشینی ئەردەڵان: میرنشینەکە لەلایەن بابائەردەڵانەوە دامەزرێنراوە و نزیکەی 650 ساڵ دەسەڵاتی ھەبوو. لە ڕێی سیاسەتەوە خۆی لە شەڕی مەغۆلەکان ئەپارست و دەسەڵاتەکەیشی لە هەرێمی شارەزوور و هەورامان فراوانتر ئەکرد تا گەیشتە ئامانجی خۆی و دەوڵەتێکی ھەرێمیی نەتەوەییی تەمەندرێژیشی درووست کرد. لە سەدەی چواردەیا، لە عێرقا دەوڵەتی جەلائیری درووست بوو و توانییان بەشی ڕۆژاوا و باکووری ئەردەڵان بگرن. بەڵام لە سەدەی پانزەیا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان، میرحەسەن، باکوور و ڕۆژاوایشی لەژێر دەستی جەلائیرییەکان ڕزگار کرد و زێی مەزنی کردە سنووری باکووری میرنشینی ئەردەڵان و لە ڕەواندزیشا بنکەیەکی سەربازیی درووست کرد. عوسمانییەکان لە ساڵی 1549دا ھێرشێکی گەلێک مەزنیان بردە سەر ڕەواندز و شەڕێکی دژوار ڕووییا، عوسمانییەکان سەر نەکەوتن و شکستیان ھێنا. دوا میری ئەم میرنشینە ئەمبێز خان بوو کە بە دەستی عوسمانییەکان لە ناوبرا و لە ساڵی 1864 ئەم میرنشینە کۆتایی پێھات.
هەڵۆ خان یەکێک بوو لە میرە بەتواناکانى ئەم میرنشینە کە قەڵاى زەڵمى لە ناوچەى هەورامان کردە پایتەختى میرنشینەکەى، دواى خۆیى خان ئەحمەد خانی کوڕى شوێنى گرتەوە. ئەم میرەش لە ساڵى 1634ی زاینی، پایتەختى بۆ شارى سنە گواستەوە. زۆرى نەخایان لە دەرەنجامی پەیمانى زەهاو لە ساڵى 1639ی زاینی گڕ و تواناى ئەم میرنشینە کز بوو، ئەم بنەماڵەیەش بوونە کاربەدەستى دەوڵەتى ئێران لە ناوچەکانى خۆیان.
میرنشینیی بادینان: میرنشینیی بادینان لەنێوان شاری مووسڵ و چەمی دیجلە و زێی مەزنا سەرەتا لەلایەن شێخ بەھادین شێخ شەمسەدین کە لە ناوچەی شەمزینانی ھەکاری ھاتونە ئامێدی لە ساڵی 1262 دامەزرێنرا. سنووری میرنشینیی بادینان، لە ڕۆژاواوە میرنشینیی بۆتان و لە باکوورەوە میرنشینیی ھەکاری و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە میرنشینیی سۆران بوو. شاری ئامێدی پایتەختی میرنشینیی بادینان بوو. سنووری ئەم میرنشینییە ئەم شارانەی دەگرتەوە: زاخۆ، ئاکرێ و دھۆک و تەواوی پارێزگای دھۆکی ئێستا. 25 میر بەڕێوەیان بردووە. لە سەردەمی میر مرادخان دا پەیوەندییەکی بەھێز لەنێوان میرنشینی سۆران و بادیناندا ھەبوو کە خوشکی میری سۆران ھاوسەری میری بادینان بووە. دوای مردنی میرئیسماعیلی بادینان، میر محەمەدی سۆران میرنشینیی بادینانی خستە ژێر دەستی خۆیەوە و ھەردوو میرنشینەکە بوون بە یەک.
لە ساڵی 1727ی زاینی باران پاشا دانی بە پاشکۆیەتی بۆ ویلایەتی بەغا ناو سەربەخۆی لەدەستدا، دوای مردنیشی لە ساڵی 1768ی زاینی ئیسماعیل پاشای کوڕی هاتە شوێنی و ئیتر لەوکاتەوە ئاشوب و ناتەبایی ناخۆیی میرنشینەکەی لاوازکرد.
میرنشینی سۆران: میرنشینی سۆران لەلایەن کەڵۆس بەگەوە دامەزرا کە کوردێکی ناسراو و خاوەن پلەپایەی کۆمەڵایەتی بوو. ساڵی 1813 میر مستەفا دەسەڵات ڕادەستی کوڕەکەی میر محەمەد ئەکا کە بە پاشا کۆرە ناسراوە. ە ساڵی 1816دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە درووست کرد کە شمشێر، تفەنگ، گوللەی تۆپ، چەرخی تۆپ.... ھتد درووست ئەکران و ئۆردووگایەکی سەربازیی لە 30٫000 سەرباز درووست کرد. ساڵی 1833 سنووری میرنشینەکە لە باکوورەوە ئەگەشتە جزیرە و لە باشوورشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان.
میرمحەمەد لە ساڵی 1830دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان مەحمودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا، لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا ئەژیا. دواتر میر لە ساڵی 1834دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێرانا مۆر کرد. ساڵی 1836دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشا، ھێزێکی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێکی قوورس بەرپا بوو. لە دواییا ھێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ. دواتر میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمبوڵ و سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەیا بۆسەیەکیان بۆ دانا و میرمحەمەد، پاشا کۆرەیان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان ھەڵوەشانەوە.
کاتێ شەڕى چاڵدێران لە 23-08-1514ز تەرازووی هێزی لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و کوردستان گۆڕى، میر سەیدێ بەهۆی ملکەچیى بۆ سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی دەسەڵاتی میرنشینەکەی بە پشتاوپەشت بۆ کوڕ و نەوەکانی پاراست. ئەوەش دواى ئەوەی کەوتە ژێر کاریگەریی داواکەى مەلا ئیدریس بەدلیسی و لەبەرانبەر ملکەچبوون بۆ سوڵتان سەلیمی یەکەمى عوسمانى دەسەڵاتى میرنشینەکەی بۆ بنەماڵەکەى پاراست.
خیانەتی فەرماندەی سوپای میرنشینەکە بەناوى لەشکرى لەسەر داوای والیى بەغا بەناوی حسێن پاشا کە سولەیمان بەگ کوڕى قولى بەگى میرنشینی سۆرانی زەهرخوارد کرد تا بچێتە شوێنی، بەڵام خانزادی کچی سولەیمان بەگ بە پلانەکەی زانینی ڕووبەڕووی بۆوە کوشتی، پاشان مێرنشینەکەی گرتەر دەست تا گەورەبوونی برا بچوکەکەی عەلی بەگ.
ڕۆڵی خراپی مەلای ئایینی بۆ نموونە مەلاى خەتێ کە پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتی گەورەی شارى ڕواندز بوو، کاتێک ڕایگەیاند کە شەڕکردن لە دژی سوپای عوسمانی تاوانە، به و داوایەش زۆرینەی چەکدارانی سوپای میرنشینەکە ڕیزەکانی سوپاکەیان بەجێهێشت و ئامادە نەبوون شەڕ لە دژی سوپای عوسمانیا بکەن، دواجار میر محەمەد بەتەنیا مایەوە و دەرگاى شارەکە بۆ سوپای عوسمانى واڵا کرا، به و شێوەیەش سوپای عوسمانییەکان هاتنە نێو شارەکەوە و داگیریان کرد. میر محەمەدیش به ‌دیلی کەوتە دەست عوسمانییەکان و بە کوشتنی کۆتایی پێهات. جابزانن گاریگەری ئایین و مەلاکان لەسەر کۆمەڵگەیەکی ئایینخوازی وەک کورد چەن زۆرە، بۆیە ئەبێ ڕێگەیان پێنەیرێ کە بەئارەزوی خۆیان چییان بوێ بیڵێن، وە گرنگە حکومەت چاودێریان بکات.
میرنشینی بابان: لە کۆتاییەکانی سەدەی پازدەهەمی زایینی لە ڕۆژهەڵاتی میرنشینی سۆران میرنشینێک بە ناوی (بابان) دامەزرا. ئەم میرنشینە ئەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژەڵاتی کوردستان ئەگرێتەوە. لە ڕۆژاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بابانا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراھیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی 1784دا لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان لەنزیک گوندی مەڵکەنی دەست بە درووستکردنی شاری سلێمانی کرا ودواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان.
لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشایا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووە وە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی 1822دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیا، ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو نزیکەی 500 کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام سەرەنجام عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن. مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو میری میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی 1834 دەسەڵات بە دەستی ئەوەوە بوو، دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی 1851 بە دەستی سلێمان پاشاوە بوو وە هەر لەو ساڵەیا کۆتای بەفەرمانڕەوایی بابان هاتووە.
ناکۆکی لەنێوان ئەندامانی بنەماڵەی بابانەکانا لەسەر دەسەڵات، بە پشتیووانیی هێزەکانی سوپای قاجاری لە بەری خۆرهەڵات و عوسمانى لە بەری باشوور و خۆراوای میرنشینی بابان. ئەمه و جگە لە ناکۆکیی نێوان میرەکانی ئەم میرنشینە لەگەڵ میرەکانی میرنشنی سۆران.
میرنشینی ھەکاری: وەک میرنشینەکانی ئەردەڵان و بادینان و بۆتان لە سەدەى سێزدەیەمی زایینىا سەرى هەڵا. سنووری میرنشینەکەش لە بەرى باکوورى دەریاچەى وان و لە بەرى خۆرهەڵاتى ناوچەى شەمزینان و لە بەرى باشووری میرنشینى بادینان و لە بەرى خۆراوا میرنشینى بۆتان بوو. شاری جوڵەمێرگ مەڵبەند و پایتەختی میرنشینەکە بوو.
کۆتایی ئەم میرنشینەش بۆ ئەوە ئ.ەگەڕێتەوە، کە شاڵاوێکی بەرفراوانى سوپاى عوسمانى ڕووى لە ناوچەکانى کوردستان کرد. سەرەتا ناوچەى بۆتان داگیر کرا، دواتر نووروڵابەگ، کە فەرماندەی بەرەى خۆرهەڵاتى میرنشینی بۆتان و میری میرنشینی هەکاریش بوو، بەهۆی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ عوسمان پاشاى فەرماندەی سوپای خۆرهەڵاتى عوسمانى هەیبوو، لە میرى بۆتان هەڵگەڕایەوە و چووە پاڵ عوسمانییەکان تا لە دەسەڵات بمێنێتەوە. لەلایەن عوسمان پاشا فەرمان بە (ڕەشید پاشا) کرا هێرش بکاتە سەر جۆلەمێرگى پایتەخت و کۆتایی بە دەسەڵاتی میرنشینی هەکاری و میرەکەى بهێنێت. نووروڵا بەگ خۆی بە دەستەوە نەیاو پەنای بۆ لای قاجارییەکان برد، بەڵام قاجارییەکانیش بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی هەیانبوو، پەنایانی میرى هەکارییان ڕەت کردەوە و داڵدەیان نەیا. هەر بۆیە نووروڵا بەگ بەناچاری خۆى ڕادەستى عوسمانییەکان کرد و ڕەوانەى ئەستانبۆل کرا. لەوێش یەکسەر دەستبەسەر کرا تا کۆچى دوایی کرد. بەوەش میرنشینی هەکاری کۆتایی بە دەسەڵاتی هات. له و ڕووداوەشەوە گەیشتینە ئەوەی، کە ئەگەر نووروڵا بەگ لەپێناو مانەوەی لە دەسەڵاتەکەی پشتی نەکردایەتە میر بەدرخانى میری بۆتان و پەیوەندیی بە عوسمانییەکان نەکردایە، ئەوا ئەستەم بوو وا بەئاسانی میری بۆتان لەبەرانبەر عوسمانییەکان تێک بشکێت و ئەوەش بەسەر میری هەکاریش بێت، کە بەسەری هات.
میرنشینی بۆتان: ئەم میرنشینە لە ناوچەى بۆتانى باکووری کوردستان سەرى هەڵا، پایتەختی میرنشینی بۆتان شاری جزیرە بوو. زۆرجار بەم میرنشینەش وتراوە میرنشینی ئازیزان یاخود عەزیزان. ئەم شارە ئەکەوێتە تەنیشت ڕووباری دیجلەوە، ڕێگای بازرگانیی ئامەد، مووسڵ، بەغدا، ئەستەمبوڵ بەوێیا تێئەپەڕی. میر عەبدولعەزیز کوڕى سلێمان بەگ کوڕى خالید بەگ لە ساڵى 1286ی زایینی دەسەڵاتێکی خۆجێیی نیمچە سەربەخۆی لە ناوچەى بۆتان دامەزراند.
لەنێوان ساڵانی 1516−1821ی زاینی نزیک بە هەشت ئەندامى بنەماڵەکە گەیشتنە پایەی دەسەڵات. سوڵتانى عوسمانییان سوپایەکى بەهێزى بە سەرکردایەتیى عوسمان پاشاى لەنگ ناردە سەر میرنشینەکە. دواى سێ ساڵ شەڕى سەخت، سەرەنجام عوسمان پاشا توانى لە ڕێگای هەردوو سەرکردەى میرنشینەکەوە یەزدان شێر و نوورڵا بەگ میرى بۆتان بەدیل بگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی هەردوو سەرکردەى سوپاى بۆتان، بواریان بە سوپاى عوسمانییا شارى جزیرە لە ساڵى 1847ی زاینی داگیر بکات. دواتر لە قەڵاى ئیروج میریان بە دیل گرت و ڕەوانەى ئاستانبوڵیان کرد، دواتریش بۆ دوورگەى کریت دووریان خستەوە. پاشان ڕەوانەى دیمەشق کرا، تا لە ساڵى 1868ی زاینی کۆچى دوایى کرد و میرنشینی بۆتان کۆتایی پێ هات.

*ھۆی ھەرە سەرەکی ڕووخانی میرایەتی بابان و میرنشینە کوردییەکانی تریش (ئەردەڵان، سۆران ، بادینان، شەمزینان) پەیمانی ئەرزڕۆم بوو کەساڵی (1847) لەنێوان ئێران و عوسمانییەکاندا بەسرا، کەبەتەواوەتی لەسەر ئەوە ڕێکەوتن ھەرناکۆکیەک وگیروگرفتێک بکەوێتە نێوانیانەوە لەسەرمێزو بەگفتوگۆ لەگەڵ یەک چارەی بکەن و واز لە میرنیشینە کوردییەکان بۆ ئەو مەبەستە بھێنن ئیتر ھەموویان یەک لە دوای یەک کۆتاییان پێھێنرا. شاڵاوی ئێلخانییەکانى مەغۆل و جەلائیری و بنەماڵەی تەیمووری و قەرە قۆینلۆ تورکمانییەکان بوون، بۆ سەر ناوچەکە بەگشتی و کوردستان.
هەورەک چۆن ناکۆکی ناوخۆیش یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکان کەهەمیشە میرنشینەکەی لاواز کردووه و وای کردووە خۆراگری بەرانبەر هێرشی دەرەکی کەم بێتەوە. بەڵام هۆکاری هەرەسەرەکی لاوازی و ڕووخان و هەڵوەشانەوەی کۆی میرنشیینە کوردییەکان ئەوە بووە کە هەرگیز سازشیان بۆیەکتر نەکردووە، هەمیشە لەبری ئەوەی هاوپشت و هاوهێز و هاودەنگبن، بەپێچەوانەوە هەریەکەیان بە جۆرێک نۆکەرایەتی بۆ هێزی دەرەکی و بێگانە کردووە بۆ لەناوبردنی برا کوردەکەی و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو جۆرە خیانەت و نۆکەرییەکی قبووڵکردووە تەنیا لەبەر ئەوەی سازش بۆ هاوخوێن و براکانی خۆی نەکا، هەروەک ئەو نموونە زیندووەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەمانە کە چۆن دوو حیزنی کوردی بوون بە مخۆرکەی ناو گیان و کیانی کوردی باشوور بەتایبەتیی و کۆی کورد بەگشتی و لایەکیان نۆکەری ئێران و ئەوی تریناب هینی تورکیایە و هەموو جۆرە سووکایەتی و تەناولێک بۆ ئەو دوو دەوڵەتە و تەنابەت ئێراقیشەکەن بەڵام ئامادەنین بە وشەیەکیش سازش بۆیەکتری بکەن لەپێناو پاراستنی ئەو نیمچە سەربەخۆییەی کە 32 ساڵە لەسەردەستی هاوپەیمانان بۆ کورد فەرهمکراوە و بەداخەوە ڕۆژ بەڕۆژ لەکۆتای نزیک دەبێتەوانێ.
ئەوەی لەسەرەوە نووسراوە تەنیا مشتێکە لە خەرواری مێژووی خۆخۆری و نۆکەرایەتی کورد کە بەداخەوە هەر لەوکاتەوەی کۆرشی هەخامەنشی کوڕی مەندانەی کچی ئەژیدەهاک کە بە هاوکاری هارپاک کە یەکێک بووە لەسەرانی دەوڵەتی ماد، ئەژیدەﮪاکی باپیرو چوارەم شای مادی کوشت و بنەی ئیمپراتۆریەتی فارسی دامەزران، ئیتر کورد خیانەتی وەک کرداری بۆماوەزانی زیندەوەرەکان گواستۆتەوەو بووە بە بەشێک لە کلتور و نەریت و هەمیشە کورد خیانەت لە خودی خۆی ئەکا. دواتر تاکوو ﮪێرشی ئەسکەندەری مەکدۆنی و دەرکەوتنی ئیسلام و درووست بوونی ئیمبراتۆریەتی عەرەب و پاشان هێرشەکانی تەتەر و هۆلاکۆ و دامەزرانی ئیمبراتۆریەتی تورکی عوسمانی. کورد تەنﮪا ئەوەی لەدەستﮪاتووە بەپێی باری ڕۆژ هەرجارەو لەلایەکی کوردستانا مێرنشینی بچوک پێکبﮪێنێ، هەر یەک لەو میرنشینانە بەپێی بارودۆخی هەرێم و ڕۆژگار کەوتوونەتە ژێر سایەو دەسەڵاتی زلﮪێزێکی درواسێ و بیانی. ئەگەر تێشیانا هەڵکەوتبێت بیر لە دەوڵەتی یەکگرتووی سەربەخۆ بکاتەوە، ئەوا سۆزی ئایین یان بەرژەوەندی تایبەت و خۆبەستنەوەی دەستەیەکیان بە ﮪێزی دەرەکی یان داگیرکەرەوە بووە بە ناهەموارترین کۆسپ و لە دوا قۆناغا شکستیان ﮪێناوە.

گۆشەی سێیەم:
بەڵێن و پەیماننامەکان:
ئەم بەڵێن و پەیماننامە جیاواز و شەڕەی نا وخۆییانە ڕاستە لەیەک کاتا ڕوویان نەیاوە بەڵام گرێدراوی یەکترین، ئەگەر کورد زیرەکانە مامەڵەی لەگەڵ یەکێک لەم ڕووداوانەیا بکردایە و لەبەرژەوەندی خۆی کۆتای پێبهێنایە، دوورنیە ببوایە بەهۆکاری سەرکەوتنی کورد و شکستی لایەنی بەرانبەر لە ڕووداوەکانی دواتر.
کێشەی کورد ئەوەیە کە مێژوو وەک چیرۆک ئەگێڕێتەوە، نەک وەک بابەتێکی زانستی بۆ کەڵک وەرگرتن و لێکۆڵینەوە و شیکارکردن. جێگای شەرمەزاری و نەنگییە کە کوردستان ئەو هەموو زانکۆیەی تیایە بەڵام تا ئێستا هیچ یەکێکیان کارێکی وایان نەکردووە کە ببێتە هەوێنێکی زانستی بۆ کەڵک وەرگرتن لە ڕووداوە مێژووییەکان، تا ئێستا هیچ بەشێک نییە کە تایبەتمەندبێت بە کۆکردنەوە و بەداواداچوون و لێکدانەوەو بەستنەوە و لێکچواندنی ڕووداوە مێژووییەکان، کە ئەمە وەک ئاو هەوا بۆ میللەتێکی پەڕاگەندەو پەرش و بڵاو دابەشکراوی وەک کورد پێویستە.

ئەوەی گرنگە لەم ڕێکەوتننامانە ئەوەیە بەشێکینا تا ئێستاش ئەگەرچی ناوی ناهێنرێ بەڵام بەکردار بەکارن و کورد ڕۆژانە باجەکەی دەدا و تا ئێستاش ئەو سنوورە دەستکردەی بۆی کێشراوە وەک فاکت، بە جۆرێک چەسپیوەو بەسەر کوردا سەلمێنراوە کە زۆربەی خودی سەرکردە سیاسی و دەسەڵاتدارانی حیزبی و بەشێک لە ڕۆشنبرانیش زیاتر لە داگیرکەرەکان جەختی لەسەرئەکەنەوەو پانەبدن پێوەی، نموونەی ئەو سنوورە توندوتۆڵەی کە لەنێوان باشوور و ڕۆژاوای کوردستانا هەیە، تا کار گەشتە ئەوەی کە لە باشوور چاڵ خندق هەڵکەنرێ و ڕێگەنیرێ پێداویستی بگاتە ڕۆژاوا لە سەردەمی شەڕی مان و نەمانی ڕۆژاوای کوردستان لەگەڵ داعش تورکیا. لەوەش ئازاربەخشتر ئەوەیە کە لە باشووری کوردستان بە کوردانی پارچەکانی تر ئەوترێت ئاوارە کە ئەمەیان شەرمەزارییەکی زۆرە بۆ هەر کوردێک ئەو دەستەواژەیە بەرانبەر کورد لە هەر پارچەیەکیتری کوردستان بەکاربهێنێ و وەک خاون ماڵ نەیناسێنێ.

زیاتر لە سی ساڵە سوپای تورکی موسڵمانی دراوسێمان خەڵکەکەمان ڕەشە کوژو خاکمان داگیردەکات و بە بەرنامە لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و مێدیای کوردی باشوورەوە کلتورمان بن کۆڵ ئەکات، ئاساییشی خاک وخۆراک و خێزانیمانی خستۆتە مەترسیەوە، خەڵکی دڵسۆز هاوار دەکات کەچی لەپای دڵسۆزی تۆمەتباریش ئەکرێن، وەک ئەوەی سی ساڵە تورک سەرخان و ژێرخانی ئەم وڵاتەی بوژاندبێتەوە، کەچی تازە باس لەبڕینەوەی دار ئەکرێت.
ئێستا ئێمە لەدۆخێکاین کاتێک ئێران ئاوت لێئەگرێتەوە و هاوکاری هێزە میلیشیاکانی ئێراق دەکات %51ی خاکەکەت داگیربکەنەوە دوای ئازادکردنیان لەدەستی داعش و تورکە مەنگۆلییەکانیش کە لەسەر خاکی یۆنان و کوردستان وڵاتێکیان بەناوی تورکیاوە بۆخۆیان بەداگیرکاری درووست کردووە، هەم ئاو لێئەگرێتەوە و هەم دارەکانت ئەبڕێتەوە و هەم ڕاستەوخۆ بەهێز بەشێکی خاکی باشووری کوردستان داگیردەکات و بە داگیرکردنی باوکور تێرناخوات.
سووریا لەگەڵ ئەوەی لەلێواری فەوتان و لەناوچوون گەڕایەوە بە هاوکاری ڕووسیا و ئێران بەڵام هەرگیز دانی بە کوردستانی بوونی ڕۆئاوای کوردستانا نەنا و بگرە لەوەش خراپتر کوردانی ڕۆژاوا لەسەر خاک و وڵات ماڵی خۆیان بە ئاوارە ئەژمارەدەکات و بەردەوام لەپلانگێڕیایە بۆ پەلامردانی ڕۆژاوا ئەگەر قەمتەری ئەمریکای لەدەما نەبێت، ئەمە جگە لە بەناو ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی سووری کە لە کۆمەڵێک لایەنی ڕادیکاڵی ئیسلامی تیرۆریست پێکهاتوون خۆیان هەڵاوەتە باوەشی سوڵتانی تیرۆر ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی بەناو وڵاتی تورکیای مەنگۆلی کە تا ئەو شوێنەی بۆیان کرابێ دەستیان نەپاراستووە لە داگیکردنی ڕۆژاوای کوردستان و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە بمونەی ئەفرین و سەرێکانی و گردەسثی و مەنجب.
ئێراقیش بەو پەڕاگەندەی و بێ سەروبەرییەی خۆیەوە لە ڕێی هێزە میلیشیاکانییەوە بە جۆرێک دەستی کردووە بە بەعەرەبکردن کردنی باشووری کوردستان کە هەرگیز پێشتر لەسەردەمەی بەعس و حکومەتەکانی تریشا شتی وا ڕووینەیاوە، بە جۆرێک ئێستا ٪20ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان عەرەبن، ساڵانێک لەمەوبەر کورد ٪70ی دانیشتووانی کەرکووکی پێکئەهێنا، بەڵام ئێستا دابەزیووە بۆ کەمتر لە %40ی ڕێژەی دانیشتووانی ئەو شارە.
*ئێراق بابلی بوو ئێستا عەرەبییە.
*میسر و سۆدانیەکان لەناو عەرەبا توێنرانەوە.
*مەغریب وڵاتی ئەمازیغی بوو ئێستا ئەمازیغی کەمینەیەکی کەمن و عەرەب خاوەنماڵە.
*ئاسیای بچوک ئەو شوێنەی پێیئەوترێ تورکیا خاکی کورد و یۆنانییەکان بوو بەڵام ئێستا یۆناییەکان کەمینەن و تورک نەک زۆرینەن بەڵکوو چاویان لە یۆنانستانیشە داگیریبکەن.
عەرەب منداڵیان زۆرتر دەبێت بەراورد بە کورد، لەکاتێکا لە ئێستایا ڕێژەی ٪20ی دانیشتووانی هەرێم پێکبهێنن ئەوا بۆ ساڵی 2050 ئەبن بە ٪50 و بەرەوژوور.
بەپێی یاسا بۆیان هەیە موڵک بکڕن، هەرواشیان کردووە خانوبەرەو زەویەکی زۆریان کڕیوە بەتایبەتیی لە هەولێر.
بیرمان نەچێ ئەوەی تاپۆی بەدەستەوەبێ خاوەنماڵە بۆیە چەند ساڵێکیتر پێویست ناکا هیچ کەسێک بەرد بگرێتە عەرەبەکان لە کوردستان وەک ئەوەی لە فەلەستین ڕووئەیا چونکە ئەوان بەپارە ئیکڕن و ئەوە کورد خۆیەتی وەک فەلەستینیەکان ماڵ و زەوی خۆی ئەفرۆشێ.
تورک بەهاروهاجی و داگیرکاری لەلایەکیترەوە وەک مخۆرکە ڕۆژانە خاکی زیاتری کوردستان داگیرئەکەن.
ئەگەر دەسەڵاتی کوردی سیاسەتێکی گونجاو نەگرێتەبەر وەک ئەوەی لە ڕۆژاوا هەیە بەلانسی ڕێژەی نەتەوە و خانەخوێ ڕانەگرێ ئەوا پاش چەن ساڵێکیتر عەرەب لە ڕێی وەچەخستنەوەی زۆر و ماڵ زەوی کڕین و تورکیش لە ڕێی داگیرکارییەوە شتێکی وانامێنێ لە خاکی کوردستان بەگشتی و باشوور بەتایبەتی.

لەوانەیە بابەتەکە کەمێک دوورو درێژبێت کە خوێنەری کورد زیاتر ئارەزووی بابەتی کوورتن بەڵام لە مێژووا شتێک نییە بانوی کوورتبڕی، مێژوو ئەگەر وەک خۆی نەینووسیتەوە ئەوا ئەشێوێنرێ. هەتا هەزار پەڕە نەخوێنیتەوە، بۆت نییە بای تەنیا پەڕەیەک لەسەر مێژوو ئاخاوتن هەبێ.
گرنگی کۆکردنەوەی ئەم پەیماننامانە و شەڕی براکوژییە لە دوو توێی چەند پەڕەیەکا و وەک وتارێک لەوەیەیایە کە تاکی کوردی خوێنەر بەئەسانی بتوانێ بەڕیزبەندی یەک لە دوای یەک ڕێکەوتن و شەڕە ناوخۆییەکان بخوێنێتەوە و تووشی سەرلێشێوان و تێکەڵکردنی بابەتەکان نەبێ.
لێرەبەدواوە کەمتر ڕاوبۆچوونی بەندەی تیایە و زۆرتر بەڵگەننامە و ڕووداوە مێژووییەکانم داناوەتەوە.

پەیماننامەی ڕێکخستنی سنوور:
(قەسری شیرین یان زەهاو) کە لە ڕێکەوتی (17-05-1639) له ‌نێوان دەوڵەتی دەوڵەتی عوسمانییەکان و دەوڵەتی سەفەوییەکانی ئێران واژۆ کراوە، لە سەردەمی سوڵتان مورادی چوارەم (1623_1640ز) سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان و شا سەفی (1629_1642ز) شای دەوڵەتی سەفەوییەکانی ئێران.
کوردستان هەمیشە شوێنی ململانێی عوسمانی و سەفەویەکان بووە، بە درێژایی سەدەی شانزەی زاینی. تا ئەو کاتەی سوڵتان سلێمانی قانونی (1566 مردووە) توانی هەرێمە کوردییەکان ببچڕێت بۆ خۆی و بیخاتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانییەوە. بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو خزمەتانەی کە کورد بە دەوڵەتی عوسمانییان کردووە لە کاتی شەڕیان لەگەڵ سەفەویەکان، عوسمانییەکان جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەرییان یاوە بە کوردەکان، شەرەفخانی بەدلیسی لە پەڕتووکی شەرەفنامەیا باس لەوە دەکات میرنشینە کوردییەکان لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیا خۆیان بەڕێوەبردووە، بەشی خۆراوای ڕوباری فورات و بەشی ڕۆژهەڵاتی مورادسۆ *لقێکی سەرەکی ڕوباری فوراتە لەناو باکووری کوردستان* میرنشینە کوردییەکان فەرمانڕەوایەتییان کردووە، میرە کوردەکان لەبەرانبەر ئەوەیا گوێڕایەڵی خۆیان بۆ سوڵتانەکان دەرئەبڕی و دیاریی تایبەتیان بۆ ئەبردن و وەک سوپایەکی یەدەگیش لە خزمەتی سوپای عوسمانیا بوون.
دوای ململانێیەکی زۆری نێوان هەردوو سوپای سەفەوی و عوسمانی، سوڵتان مورادی چوارەم و شا عەباسی سەفەوی لە ساڵی 1409 کۆچی و 1639 زاینی توانییان سنوورەکانیان لەیەکتری جیابکەنەوەو هەردووکیان پێکەوە ڕێکەوتنامەی ڕێکخستەنەکانی سنوور واژۆ بکەن و کوردستانیان لەنێوانیانا کرد بە دوو بەشەوە، بە پێی ئەو ڕێکەوتنەی نێوانیان بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەر ئێرانی سەفەوی کەوت و بە شەکانی تری باکوور و باشوور و ڕۆژاوا بەر دەوڵەتی عوسمانی کەوت.

ڕێککەوتننامەی #سایکس بیکۆ# :
ساڵێک لە دوای بەرپابوونی شەڕی یەکەمی جیھانی بەدیاریکراوی لە نۆڤێمبەری ساڵی 1915 نوێنەری بەریتانیا و فەرەنسا و ڕووسیای قەیسەری گفتوگۆیدان کرد لەسەر دابەشکردنی خاکی ژێردەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەتایبەتیی ئەوخاکەی ئەکەوێتە نێوان دەریای سپی ناوەڕاست و وڵاتی ئێران . ئەوەبوو لە مانگی ئایاری ساڵی 1916 ڕێکەوتنێکی نھێنی واژۆکرا ، لەنێوان فرانسوا جۆرج بیکۆ نوێنەری فەرنسا و مارک سایکس نوێنەری بەریتانیا، بەئاگاداری و ڕەزامەندی حکومەتی ڕووسیای قەیسەری، ھەر بۆیەش ئەو ڕێککەوتننامەیەش بەناوی کوورتکراوەی ھەردوو نوێنەرەکەی فەرەنسا و بەریتانیا ناونرا سایکس- بیکۆ ناونرا.

ئەو ڕێککەوتننامەیە زۆری نەبرد نھێنییەکەی لەدەستدا ئەویش بەئاشکراکردنی لەلایەن شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕووسیا ساڵی 1917، بەوەی زۆربەی ئەرشیفە نھێنییەکانی دەوڵەتی ڕووسیا کەوتە بەردەست حکومەتی بەلشەفی ڕووسیا.
ڕێککەوتننامەی سایکس بیکۆ لە چەند خاڵێک پێکھاتووە:

1.فەرەنسا باشووری تورکیای لێوار دەریای سپی ناوەڕاستی کەوتە بەردەست ، کەبەناوچەی شین بلۆ ناسرا.
Blue Zone
2.باکووری سووریاو لوبنان و لیوای موسڵ واتە باشووری کوردستان لەژێر قەڵەمڕەوی فەرەنسا بێت پاش ئەوەی حکومەتێکی عەرەبی لێپێک ئەھێنێ،
کە ناسێنرا بەناوچەی A
3. بەریتانیاش خوارووی شام و ئوردن بیابانی ڕۆژاوای ئێراقی ئێستای لەبەردەست بێ ، پاش دانانی حکومەتێکی عەرەبی کە ناسێنرا بە بەناوچەB.
4. ویلایەتی بەغدا و بەسرا و بەکویتیشەوە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەریتانیاوە حوکم بکرێ کە بە ناسێنرا بەناوچەی Red Zone.
5.ئەرمەنستانی (تورکیا!) و کوردستانی باکوور لەژێر قەڵەمڕەوی ڕووسیا بێت.
6.فەڵەستین وەک ناوچەیەکی نێودەوڵەتی بێت.
7.بەندەری حەیفا و عەکا لەژێردەستی بەریتانیابێ بۆ فەرەنسییەکانیش ئازاد بێ.
8.بەندەری ئەسکەندەروونە لەژێردەستی فەرەنسییەکان بێ و بۆ ڕووس و بەریتانییەکان ئازاد بێ.
ئەو ڕێککەوتننامەیە ھەرای زۆری نایەوە، بۆیە ساڵی 1920 ڕێیکەوتننامەیەکی تری بەخۆوەدی بەناوی ڕێیکەوتننامەی سان ڕیمۆ، کە لەناوەرۆکدا ھەمان ڕێککەوتننامەی پێشوو بوو، ئەوەش تورکیای نوێی ئەتاتورکی ھێنایە سەر ھێڵی نارەزایی، بۆیە کۆمەڵەی گەلان لە ساڵی 1922 ھەوڵییا ڕێککەوتتنامەیەکی نێودەوڵەتی نوێ بێنتە کایەوە بۆ دابەشکردنی ناوچەکە، ئەویش لە ساڵی 1923 ڕێککەوتننامەی لۆزان ھاتە کایەوە و واژۆکرا کە زۆرێک لە گۆڕانکاری لە بەرژەوەندی تورکیا کرا.
لیوای ئەسکەندەروونە بۆ تورکیا و موسڵ بۆ بە بەریتانیا و ڕووسیاش لەڕێککەوتننامەکە کشایەوە، بەهۆی ئەوەی جۆری حکومەتەکە گۆڕرا.
بەگوێرە ئەوڕێککەوتننامەیە باشووری کوردستان و ڕٶژئاوای کوردستان ئەکەوتنە بەردەست فەرەنسا، زۆربەی خاکی باکووری کوردستانیش ئەکەوتە بەردەست ڕووسیا، ڕۆژھەڵاتیش لەدەرەوەی ئەو ڕێککەوتننامەیە بوو.
ئەم ڕێککەوتنەی کە لەنێوان مارک سایکس نوێنەری بەریتانیا و جۆرج بیکۆ نوێنەری فەرەنسادا بەسترا بەچاودێری ڕووسیای قەیسەری، کە تیایا خاک و نەتەوەی کوردی بەسەر چوارپارچەیا دابەشکرا، کە بووە هۆی ئەوەی تا ئێستا کورد لە کیانی سەربەخۆ و یەکپارچەیی خۆی بێبەش بێت.

کۆنفرانسی (پەیماننامە) سان ڕیمۆ:
کە لە ئیتالیا لە 1920ز بەسترا و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، فەڕەنسا، ئیتالیا و نوێنەرانی یۆنان، ژاپۆن و بەلجیکا ئامادەی بوون و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکاش وەک چاودێر ئامادە بوو، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لوید جۆرج توانی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا جۆرج کلیمەنسۆ قایل بکات دەست لە مووسڵ هەڵبگرێت، کە بە پێی سایکس پیکۆ بۆی دانرا بوو. لەبەرانبەر ئەم پیاوەتییەی کلیمەنسۆ فەڕەنسا هەندێ شتی دەستکەوت، بەڵام لەگەڵ گرنگی مووسڵا بەراورد نەدەکران.
لە سان ڕیمۆ ئەبوایە دەوڵەتانی هاوپەیمانی سەرکەوتوو لە شەڕی یەکەمی جیهانیا بڕیار لەسەر چارەنووسی میراتەکانی دەوڵەتی عوسمانی لە ئاسیا بەن. لێرەیا ئامادەبووان دوا پێداچوونەوەیان بە ڕەشنووسی پەیماننامەی ئاشتیا کرد، کە دواتر لە 10 ئابی هەمان ساڵ لە پاریس مۆر کرا و بە پەیماننامەی سیڤەر ناوی دەرکرد. هەر لە سان ڕیمۆش ڕژێمی مەندەیتیان داهێنا و فەلەستین و میزۆپۆتامیا خرانە ژێر مەندەیتی بریتانیا و لەبەرانبەر وازهێنانی فەڕەنسا لە مووسڵ. بەریتانیا دانی نا بە مەندەیتی فەڕەنسایا لەسەر سووریا و لوبنان. ئەوەی مایەی سەرنج و تێڕامانە هەر لە سان ڕیمۆ لە 24 و 25 نیسانا دانووسان لەسەر نەوتی ویلایەتی مووسڵ لەنێوان بریتانیا و فەڕەنسا بەڕێوەچوون و لە ئەنجاما ڕێکەوتننامەیەک لەو بارەیەوە ئیمزا کرا، کە مافی 25 % نەوتی مووسڵی دەدا بە فەڕەنسا لەبەرانبەر دەستهەڵگرتنی لە ویلایەتی مووسڵ. ئەم کەینوبەینانە ئەو ڕاستییە دەرئەخەن کە بەریتانیا ئامادە نەبوو بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مووسڵ بێت.
هەر لەو کاتەیا کە هاوپەیمانان لە سان ڕیمۆ و پاریس خەریکی بەخشینەوەی میراتەکانی دەوڵەتی عوسمانی بوون، لەسەر خاکی ئاسیای بچووک (تورکیای ئێستا) .

پەیمانی سیڤەر:
ئەم پەیماننامەیە لە ( 10-08-1920 ) لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی سەرکەوتووی جەنگ و بە نوێنەرایەتی هەندێ دەوڵەتی تر مۆرکرا، وە لە کاتی بەستنی ئەم پەیمانە کوردستان بەدوو پارچەیی مابووە، کوردستانی دەوڵەتی عوسمانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
ئەم پەیمانە لە ( 13 ) بەش و ( 433 ) بەند پێک هاتبوو، لەبەشی ( 3) و بەندی ( 62–63 –64 ) ڕاستەوخۆ باسی کورد و ئاییندەی کوردەکانی کوردستانی کردبوو، بەیەکەم پەیماننامەی نێودەوڵەتی دائەنرێ کەبەم شێوەیە باسی کورد بکات، هەرچەندە لە بەندەکانی تریش بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی کورد دەکات بەڵام بێ ئەوەی ناوی کورد بهێنێ.
دەقی ئەو بەندانەی پەیمانی سیڤەر کەتایبەت بوون بە کورد:
62–دەبێت کۆمیسیۆنی ئەستەمبۆل بەفەرمی دەست نیشانی سێ نوێنەر بکات، ئەوانیش نوێنەری بریتانی و فەرەنسی و ئیتالی بن، هەتا شەش مانگ دوای مۆرکردنی ئەو پەیماننامەیە ئەو کۆمیسیۆنە دەبێت نەخشەیەک بۆ خودمختاری هەرێمی ئەو مەڵبەندانە پێشکەش بکات کە زۆربەی دانیشتووانەکانی کوردن، لە ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات و خوارووی ئەرمەنستان سنووریان بۆ دەست نیشان بکرێت.
ئەگەر کۆمیسیۆن نەیتووانی بڕیاری یەکلاکەرەوە بات ئەوا نوێنەرەکان ئەتووانن لەگەڵ حکومەتەکانیان تاوتوێی ئەم بابەتە بکەن، باسیش لەپاراستنی مافی ئاشوریەکان و کەمەنەتەوەکانی تر کراوە.
63–حکومەتی تورکیا مل کەچ دەبێت بۆهەر بڕیارێک کەوا کۆمیسیۆن دەری بکات کە لەبەندی ( 62 ) باس کراوە، دەبێت لە ماوەی سێ مانگا لە دوای دەرکردنی بڕیارەکە جێبەجێیان بکات.
64–تا ساڵێک لە پاش ئیمزاکردنی ئەو پەیماننامە ئەگەر کوردەکانی دانیشتووی چەمی فورات و خوارووی ئەرمەنستان جیانەبنەوە لە تورکیا ئەبێ ئەنجوومەنی کۆمەڵی نەتەوەکان ڕابگەیەنن وە ئەنجوومەنیش دانی بەوەیانا کەئەوان ئەتوانن سەربەخۆ بژین، ئەوا حکومەتی تورکیا ئەبێ ڕازی بێت و دەستبەرداری ئەو ناوچانە بێت، دەبێت تورکیا دەست لەمافی ئەو ناوچانە هەڵبگرێت، مافەکانیش بەگوێرەی ڕێکەوتنی هاوپەیمانان و تورکیا دەبێت، کوردەکانی ویلایەتی موسڵیش ئەگەر خوازیاری جیابوونەوەن بەویستی خۆیان، ئەوا هاوپەیمانان هیچ ڕێگریەک ناکەن بچنە پاڵ حکومەتە کوردییەکەوە.

تێبینی/ لەبەندەکانی ئەو پەیماننامەیە سەرەتا ئاماژەکردنێکە بەحوکمیزاتی تەنیا بۆ کوردەکانی باکوور، نەوەک بۆ هەموو کوردەکانی دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی ئێران، ئەوەش بەئاشکرا شەرعیەتدانە بە دابەشکردنی کوردستان وە لە دوای جەنگیش بەئاشکرا دەرکەوت کەوا چۆن مافەڕەواکانی گەلی کورد پێشێل کراوە، زیاتر بەشی باشووری کوردستان کەوتۆتە بەر هەڕەشەی داگیرکەران، هەر بۆیەش ئەم پەیماننامەیە بەم شێوەیە بەستراوە چونکە بەرژەوەندییەکانی بریتانیا لە بوونی نەوت لە ویلایەتی موسڵ وایئەخواست.

پەیمانی لۆزان: بکوژەکەی سیڤەر
پەیمانی لۆزان 24-07- 1923 لەنێوان دەوڵەتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، یۆنان، ڕۆمانیا، سربیا، کرواتیا، سلواڤینیا و تورکیا دوای کۆنگرەیەک لە شاری لۆزان لە سویس بەسترا بوو واژۆکرا.کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی دوومی 1922دا دەستی پێ کرد و لە 30ی کانوونی دوەمی 1923دا لەبەر نەگەشتنە ئەنجام بڵاوەی لێکرا، دواتر دیسان دەستی پیکردەوە و لە 24-07- 1923دا واژۆکرا. لە لۆزان سنووری دەوڵەتی تورکیای نوێ دیارییکرا و پێداچوونەوە بە پەیمانی سیڤەرا کرا، کە مافی چارەی خۆنووسینی بۆ کورد دەستبەرکردبوو.
ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکەکردنەکە لە شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا، سەرکردە بەشداربووەکان لە ئو ڕاقی شاتۆ دو ئوشی مابوونەوە و تابلۆیەکی ڕێکەوتننامەکە لە لۆبی ئوتێلەکەیا تا ئێستاش ھەڵواسراوە.
مەبەست لە کۆنگرەکە باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیای کەمالی، بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی پەیمانی سیڤەر بگرێتەوە، ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمالی و نە ھاوپەیمانان ناوەرۆکیان جێبەجێ کردبوو، لەم کۆنگرەیەیا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەریی لە مەسەلەی کورد و کێشە ڕەواکەییاو نەیھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سیڤەر بێتە دی.
سەرکردە بەشداربوەکان:
٭ عیسمەت ئینۆنۆ- تورکیا
٭ لۆرد کورزون- بەریتانیا
٭ ئەلیفتھیرۆس ڤێنیزێلۆس - یۆنان
چاودێرەکان: جۆزەف گروو، نوێنەری ئەمریکا لە سویسرا.

بەهۆى ئەوەى کورد نەیتوانى ببێتە خاوەنى هێز و بە یەکگرتوویى مامەڵە بکات و کەڵک لە پەیمانی سیڤەر وەربگرێت، فشارەکانى تورکە کەمالییەکان سەریگرت و لە پەیماننامەى لۆزانا خەونەکانی کورد لەگۆڕنران.
لۆزان، ئەو پەیمانەی خەونی سەربەخۆیی کوردی تیایا لەباربرا و کوردی بێبەشکرد لە ماف و ئازادییەکانی، ئەمڕۆ 98 ساڵ بەسەر تەمەنی ئەو پەیمانەیا تێپەڕدەبێت، کە تورکیا دەیەوێت پێش گەیشتنی بە 100 ساڵ ئەو ڕێککەوتنە بکاتە سەرەتای گەڕانەوەی بۆ ئەو شوێنانەی کە بە بەشێک لە خاکی عوسمانیی کۆنی ئەزانێت، ساڵی 2015 لە ساڵیادی واژۆکردنی پەیمانی لۆزانا، هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکردەوە.

میساقی میللی:
لە دوای کۆنگرەکانی ئەرزڕوم و سیواس لە ئابی 1920، بزووتنەوەی کەمالییەکان بڕوانامەی میساقی میلییان دەرکرد، وەک پەیڕەوپڕۆگرامی بزووتنەوەکە، میثاقەکە لە 6 ماددە پێکهاتووە و ئەوەی تایبەتە بەکێشەی ویلایەتی موسڵی سەردەمی عوسمانی ماددەی یەکەمە، کە دەڵێت:
(ئەو ناوچانەی دانیشتووانەکەیان زۆرینە عەرەبن پێویستە بە ڕاپرسی چارەنووسیان دیاری بکەن، ئەو ناوچانەش دانیشتووانەکەیان زۆرینە تورکن بگەڕێنرێتەوە بۆ سەر دەوڵەتی تورکیای گەورە) .
ئەردۆگان چەندین جار لە وتارەکانیا دەڵێت: ئێمە نەوەی عوسمانییەکانین. هەروەک لە ساڵی 2011دا کە پارتی دادو گەشەپێدان لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەردۆگان لە وتاری سەرکەوتندا وتی بەو ئەندازەی ئیستانبول سەرکەوتووە سەرایڤۆش سەرکەوتووە، بەو ئەندازەیەی ئیزمیر سەرکەوتووە بەیرووتیش سەرکەوتووە، بەو ئەندازەیەی ئەنقەرە سەرکەوتووە دیمەشقیش سەرکەوتووە، بەو ئەندازەیەی ئامەد سەرکەوتووە ڕامەڵاو نابلوس وقودس و غەزە سەرکەوتوون، سەرکەوتنی تورکیا مانای سەرکەوتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەوقازو بەڵقان و ئەوروپایە
لە پشتی ئەم لێکچواندنانەوە خواست و ویستی فراوانخوازی ئەردۆگان بۆ گێڕانەوەی دەسەڵاتی تورک بەسەر هەموو ئەو شوێنانەیا دەردەکەوێت کە پێشتر لە سنووری دەسەڵات و قەڵەمڕەوی عوسمانیا بوون.
لە دوای جەنگی یەکەمی جیهان و هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی، لە مادەی یەکەمی میساقی نیشتمانی تورکیایا باسی ئەوە کراوە ئەگەر پێویستی کرد ئەوا بڕیاری چارەنووسی ئەو بەشانەی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی ئەدرێت کە زۆرینەی دانیشتووانەکانیان تورک نین. ئەوەش بەپێی دەنگدانی ئازادانەی خەڵکی ئەو ناوچانە خۆیان دەبێت. بەڵام دیارە بەبیانووی پێکهێنانی نیشتمانێک کە ناوی تورکیا بوو ئەوە ڕووینەیا. لەم ڕووەوە ئەو بەندەی میساقی نیشتمانی تورکیا دانی نەنا بە جیاوازبوونی کوردا وەکوو نەتەوەیەک، هەروەک دوای ئەوەش کۆمەڵەی نەتەوەکان مافی کورد و کەمە نەتەوەییەکانی تری نەسەپاند بەسەر تورکیایا.
ئاشکرایە کە ئەردۆگان خەون بە زیندوکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە ئەبینێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی یەکەمی هەڵهێنا کە گۆڕینی دەستووری تورکیا بوو بۆ سەرۆکایەتی، ئەویش بە خەیاڵی خۆی هەنگاوی یەکەمە بۆ دەسەڵاتی سوڵتانی. پەلکێشانی بۆ نیمچە دورگەی عەرەبی و بۆ لیبیا و بۆ سووریاو چەندبارەکردنەوەی خواست و ویستی گێڕانەوەی ویلایەتی موسڵ بۆ ژیر سایەی دەوڵەتی تورک بەشێکن لەو خەونە فراونخوازییەی ئەردۆگان کە زیندوکردنەوەی خەلافەتی عوسمانی و بە سوڵتان بوونی خۆی نیشان ئەیات.

ڕێکەوتننامەی جەزائیر:
لە ساڵی 1974 حکومەتی ئێراقی ھەڵمەتێکی شەڕەنگێزی نوێی دژی کورد دەستپێکرد و بەرەو ناوچە سنوورییەکانی ئێران دایماڵین. ئێراق بە ئێرانی ڕاگەیاند کە خواستەکانی ئێران بەدیئەھێنێت بە مەرجێک یارمەتیی بۆ کورد ڕاگرێت.
بە میانگیریی سەرۆکی جەزائیر، ھۆری بۆمدین، ئێران و ئێراق گەیشتنە ڕێکەوتنێکی گشتگیر لە ئازاری 1975دا کە بە ڕێکەوتننامەی جەزائیر بەناوبانگە. ئەم ڕێکەوتننامەیە وایکرد کورد بەبێ‌ یارمەتیی بمێننەوە و تاران یارمەتییەکانی بزووتنەوەی کوردی نەیات.
بەشێک لە سەرکردەکانی شۆڕش و ژمارەیەکی زۆر لەلایەنگرەکانیشی ئاوارەی ئێران بوون. ژمارەیەکی زۆریش خۆیان بەدەستەوەیا و شۆڕشەکە دوای چەند ڕۆژێک کۆتایی ھات. لە ئەنجامی ئەمەیا حکومەتی ئێراقی بووە خاوەنی دەسەڵاتێکی فراوانتر بەسەر ناوچەکانی باشووری کوردستان لەچاو پانزە ساڵی پێشووترا، وە بۆ ئەوەی ئەو کاریگەرییە بپارێزێت، دەستی بە پلانی بە عەرەبکردن کرد ئەویش بە ھێنانی خەڵکی عەرەب بۆ ناوچە نەوتییەکانی کوردستان، بەتایبەتیی بۆ ناوچەکانی کەرکووک و دەور‌وبەری. دوای ڕێکەوتننامەکەی جەزائیر، ڕێوشوێنی سەرکوتکەرانە لەلایەن حکومەتەوە گیرانە بەر دژی کورد و سەرەنجام بووە ھۆی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان سوپای ئێراق و چەکدارانی کورد. لە ساڵانی 1977 تا 1979، 600 دێی کوردی خاپوور کران و نزیکەی 200000 کورد لە ناوچەکانی خۆیان ڕاگوێزران.

ڕوودانی شەڕە ناوخۆییەکانی باشووری کوردستان لەنێوان 1964بۆ 2000ز:
لە سەدەی بیستەمیشا مێژووی کورد سەرڕێژە لە شەڕی براکوژی وەک مێژووی باوی کورد، لەو سەدەیەیا لە کاتێکدا چەندین گەل و نەتەوەی بچوک کە لە مێژووا ناویان نەبوو دەوڵەتی خۆیان درووستکرد، بەڵام کورد لەبەر شەڕی ناوخۆیی فریای هیچ نەکەوت، وە هیچ هێزێکی چەکداری کورد نییە لە سەدەی بیستەما شەڕی هێزێکی دیکەی کوردی نەکردبێت.
مشتێک لەخەرواری شەڕی ئابڕوتکێنی ناوخۆی:
٭لە شەستەکانا پارتی و حزبی شیوعی شەڕی یەکتریان کرد، لە ساڵی 1964 بۆ 1970 باڵی مەکتەب سیاسی پارتی و باڵی مەلایی شەڕی خوێناویان لە دژی یەکتر کرد.
٭لە کۆتایی شەستەکانا پارتی بە دەیان ئەندام و سەرکردەی حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کوشت، یان بە دیلکراوی ڕادەستی ئێرانیان کردنەوە.
٭ لە حوزەیرانی ساڵی 1975ەوە تا کۆتاییەکانی 1978 لە ناوچەکانی بادینان و هەکاری باکووری کوردستان چەندین شەڕ و پێکدادانی قوورس لەنێوان یەکێتی و سەرکردایەتی کاتی پارتیدا ( قیادە مۆقتە ) ڕووییاو زیانی گیانی زۆری لێکەوتەوە.
٭لە هەشتاکانا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی سەرکردایەتی کاتی پارتی بە یارمەتیی سوپای پاسدارانی ئێران شەڕێکی قوورسیان لە دژی حزبی دیموکرات کرد و بەسەدان کەس لە هەردوولایان کوژران.
٭لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و ئێراقا یەکێتی و پارتی تا ساڵی 1986 لە شەڕێکی قوورسا بوون لەگەڵ یەکترا.
٭شەڕی نێوان یەکێتی و حزبی سۆسیالیستیش لە ئابی 1981 دەستی پێ کرد و تا مانگی نیسانی 1986 بەردەوام بوو.
٭ شەڕی یەکێتی و حزبی شیوعیش لە 1981دەستی پێ کرد و تا 1986 بەردەوام بوو.
٭ شەڕی نێوان یەکێتی و پاسۆکیش هەر لە ساڵی 1981وە دەستی پێ کرد و تا 1986 بەردەوام بوو.
٭لە ساڵی 1993 یەکێتی و پارتی شەڕی پەکەکەیان کرد و زیانی گیانی زۆری لێکەوتەوە.
٭ هەر بە درێژایی نەوەدەکان جارێک پارتی و جارێکیش یەکێتی بە جیا شەڕی پەکەکەیان ئەکرد.
٭لە کۆتاییەکانی 1993 و سەرەتای 1994 شەڕی یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی پێ کرد و تا ساڵی 1997 بەردەوام بوو.
٭لە مانگی ئایاری 1994 خوێناویترین شەڕی ناوخۆیی لە مێژووی کوردا لەنێوان پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد، لەم شەڕەیا حزبی سۆسیالیست و حزبی زەحمەتکێشان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکا یارمەتیی یەکێتیانا، حزبوڵای کوردستانیش یارمەتیی پارتی ئەیا، لە شەڕەکەیا ئێران یارمەتیی یەکێتی دەدا و تورکیا و ئێراقیش یارمەتیی پارتیان ئەیا، ئەو شەڕە دوای چوار ساڵ و کوژرانی هەزاران کەس لە هەردوولا ڕۆژی 17ی ئەیلولی 1998 بە ناوبژیوانی ئەمەریکا کۆتایی هات.
٭سەدەی 21یش بە شەڕی براکوژی دەست پێکرد، یەکێتی و پەکەکە لە ساڵی 2000دا شەڕێکی خوێناویان لە دژی یەکتر ئەنجاما و زیانی گیانی زۆری لێکەوتەوە.
٭ بەداخەوە لە ئێستایاو لە 2023زدا دیسانەوە بە فیتی داگیرکەرانی کوردستان شەڕی نێوخۆی ئەگەرێکی نزیک و چاوەڕوانکراوە. ئومێدەکەم وانە لە مێژوو وەرگیرابێ و هەڵەی ئابڕوتکێنی لەوجۆرە نەکەن.


دوای چوار ساڵ لە شەڕی براکوژی مێزی گفتوو کرا بەچارەسەر:
کاتی خۆی لە شەڕی ناوخۆی ساڵانی 1994 - 1998ز مەسعود بەرزانی وتی ، دەستەکانی خۆم ئەبڕمەوە جاریکی تر تەوقە لەگەڵ مام جەلالا بکەم و کۆببمەوە لەگەڵییا.
کەچی دوای چوار ساڵ لەبرا کوژی و شەهید بوونی زیاتر لە 10هەزار و سەرنگوم بوونی سەدان کەس و ئاوارەبوونی هەزاران کەسیتر، ناچار بوون دەست بخەنە ناودەستی یەک و شەڕی براکوژی ڕاگرن ، وە بێبەری بوونی خۆشیان ڕاگەیاند لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیا.
ڕێکەوتننامەی واشنتۆن:
ئەو ڕێکەوتننامەیە بوو لە 17- 09- 1998ز دا، لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی مام جەلال و بەنێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی ( خانم مادلین ئۆلبرایت ) لەواشنتۆن مۆرکرا ، دواتر ئەم ڕێکەوتنە نەشەڕ نە ئاشتی لێکەتەوە تا چەند ساڵێک.

بیرەوەرییەکانی سەعید ناکام:
لەجەنگی چاڵدێراندا1514ز، لەپاش گەڕانەوەی سوڵتان سەلیم یەکەم (1512-1520ز) و تێکشکاندنی سەفەویەکان، دایکی لەسوڵتان ئەپرسێت کوڕم چیت کرد؟
سوڵتان: دیوارێکم لەنێوان ئێمەو سەفەویدا لەگۆشت وخوێن درووست کردووە.
دایکی: کوڕم چۆن؟
کوردەکانم کردۆتە پەرشینی سنووری قەڵەم ڕەویەکەم، لەهەر لایەکیان بکوژرێت دوژمنێک کەمتر.
ساڵی (سەفەربەر) ناوچەی موکریان لەلایەن سوپای ڕووسەوە داگیرکرا بوو، منیش چونکو ڕووسی و فارسی و تورکیم دەزانی، لای فەرماندەی ڕووس کرام بەوەرگێڕ دیلماج مترجم ڕۆژێک ئەفسەرێکی عوسمانی گیرابوو لێی دەکۆڵرایەوە و من قسەکانیم وەرئەگێڕا.
فەرماندە لێیپرسی: هێزی سەرەکی ئێوە چەندە و لە کوێیە؟
ئەفسەرە تورکەکە وتی: ئێمە لێرە هێزمان نییە، تەنیا چەند ئەفسەر و چەندرمەین و هەندێ مەلای پیاوی خۆمانمان لەگەڵایە، هاتووین بەناوی ئیسلامەتی و غەزای کافران کوردەکانی ئەم ناوچەیە بورووژێنین و بە گژ ئێوەیانا بکەین، تا بتوانین پێشی پێشکەوتنتان بگرین، ئەم ورووژاندنەش بۆ ئێمە لەقسە بەولاوە هیچی تێناچێت.
فەرماندە ڕووسەکە وتی: ئەی بیر لەوەناکەوە کە ئەم خەڵکە بەبێ چەک ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ ئێمە ڕابگرن، دواتر خۆیان تیادەچن؟
ئەفسەری تورک ڕاستە و ڕاست وتی: ئەمە بۆ ئێمە بایەخی نییە، ئێوە دوژمنن و کوردەکانیش نەیارن، لە هەر لایەک بکوژرێ سوودی ئێمەی تیایە!

ئەو کاتەی شێخ مەحمودی حەفید لەژێر کاریگەریی عاتیفەی عوسمانیا خەڵکی ڕەش وڕوتی کوردستانی گڕئەیاو ئەیبردن لەشوعەبیە ناوەڕاست وباشووری ئێراق بەناوی جیهادەوە بە کوشتی ئەیان، لە کوردستانیش عوسمانییەکان کەوتبووە ڕاو ڕووت وتو تاڵانی ماڵ وناموسی کورد.
لەپاش جەنگی یەکەمی جیهانی ئەوە ئوزدەمیر بوو بەڕیشێکی پان و تەزبیحێکەوە، مستەفاکەمال ئەتاتورک ناردبویە باکوور و باشووری کوردستان بەناوی گەڕانەوەی خەلافەت و دینەوە شێخ و ناودارانی کوردی فریو ئەیا.
دەمێک بوو (حەسەن کوڕی شەریفی مەککە وهێندری مەکماهۆن) بەریتانیا نامەگۆڕینەوەیان هەبوو، ڕێکەوتبوون لەسەر ڕادەست کردنی هەردوو قبیلەی موسڵمان و دەرپەڕاندنی سوپای خەلافەتی ئیسلامی لەخاکی نیشتمانی عەرەبا.

لە سلێمانی کەڵە شاعیری هەڵکەوتوو پیرە مێرد ئامۆژگاری شێخ مەحمود ئەکات، کەوا تورکەکان دوژمنێکی ئەزموون کراوی ماوەبەسەرچوون، ئەوە ڕاستییەکەیە باشترە لەگەڵ ئینگلیزەکانا ڕێکبکەویت، لەپاداشتی ئەم ڕاوێژ و ئامۆژگارییە بەفیتی دەربارو دابەستەکانی دەووری شێخ، پیرەمێرد بەناپاک وەسف ئەکرێت و فەرمانی گرتنی بۆدەردەچێت، پیرەمێرد هەڵەیەت بۆ قەرەداغ، لە دواییا کاتێک شێخ لەواقیعەکە تێدەگات کار لەکار ترازاوە!

گۆشەی چوارەم:
هەموو تاوانەکان مەکەن بە ملوانکە و بەتەنیا مەیکەنە ملی “لۆزان“:

*ئەبێ وە گرنگە تاکی کورد بەهۆشیارییەوە ئەوە بزانێ کە ئێمەی کورد گەمەی دەست و کات بەسەربردنی چوار “دەوڵەت-نەتەوە”ین.
*ئەبێ بزانین کە ئێمە هاونیشتمانی هیچ یەکێ لە چوار دەوڵەتی داگیرکەری کوردستانین و بەهاونیشتمانی هیچ شوێنکێ تریش قبووڵ ناکرێین ئەگەرچی لە هەندێ لە وڵاتانی ڕۆژاواش لە لیستی هاونیشتمانی بوونیانا تۆمارکراوین.
*ئێمە داماڵراوین لەبوونی خۆمان وەک کیانێکی سەربەخۆ “مستقل”، لە مێژووی کۆنا بەکاڵای تاقیکردنەوەی شمشێر و لە سەد ساڵی ڕابردوو تا ئێستاش تاقیگەیەکین بۆ تاقیکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ و کیمیایی و بایلۆجییەکان.
*ئێمە بێبەرین لەخاک و نیشتمان و خاوەندارێتی، لەسەر خاکی خۆمان ئەژین و باجی ژیانکردنمان لێئەسێنن، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە کۆی ڕۆشنبیران و پاشان یەکەی یەکەی تاکی کورد ئەوە بزانێ کە ئێمە چواردەوریراوین بە چوار “دەوڵەت-نەتەوە” بەواتای ئەوەی نەتەوە جیاوازە داگیکەرەکان دوژمنمانن نەک تەنیا سیاسییەکانیان و حکومەتەکانیان، بەڵکوو ئەو دەوڵەتانە پێناسەی سۆز و هەست و خواستی ئەو نەتەوانەن، نەوەک وەک ئەوەی بە ساویلکەی خۆمان لەلایەن زۆرێک ڕۆشنبیر و سیاسی و زۆرێکی تاکی کوردەوە باسی لێوەئەکرێ و ئەوترێ ئەوە سیاسییەکان کە دوژمنی کوردن و نەتەوەکان برامانن.
*ئەبێ لەوە تێبگەن کە نەتەوەکان دوژمنی کوردن، ئەوە ئەوانن ئەو سیاسیانە هەڵەبژێرن، کە زۆرترین دژایەتی و کین و ڕقییان بۆ کورد هەبێ، حکومەت و سیاسییەکانیش خواستی نەتەوەکانیان جێبەجێ ئەکەن، بۆیە گرنگە تاکی کورد بەگشتی و سیاسی و ڕۆشنبیرەکان بەتایبەتیی باش لەوە تێبگەن کە؛
* (دەوڵەت هینی نەتەوەی سەردەستە و نابێ تاکی کورد بە درووشمی باق و بریقی هاوشێوەی “برایەتی کورد و عەرەب-تورک-فارس” هەڵخەڵەتێ، هەڵبەتە گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکانی کوردستان و کۆچی بەلێشاوی ئەو نەتەوانە بۆ ناوچە کورد نشینەکان و ناچارکردنی کورد لە ڕێی هەڕەشە و پاساوی سیاسی و یاساییەوە گەواهیدەری ئەوەن کە هەرگیز شتێک نەبووە و نابێ بەناوی برایەتی کورد و هیچ یەکێ لەو نەتەوانە) .
*کاتێ لەسەر شەقام و کوچ و کۆڵانەکانی تورکیا کوردێک لەسەر ئاخاوتن بە زمانی کوردی خەڵتانی خوێنەکرێ دەوڵەت ئاگایاری ئەوە نییە ئەوە تاکێکی تورکە ئەو کارە ئەکات، یان کاتێ کوردێک لە کرماشان لەسەر پێداگیری لە کوردستانی بوونی ئەو شارە لە سێدارەئەیرێ، یان کە دژایەتی کوردانی ڕۆژاوا ئەکرێ لەسەر خاکی خۆیان بەبێگانە و هاوردە ناوئەبرێن، کاتێکێش عەرەبی هاوردە بە زەبری هێز دەچنە سەر زەوی زاری کوردانی کەرکووک و داگیری ئەکەن، ئەوە خواستی تاکی نەتەوەپەرست و شوڤێنی عەرەبە و دەوڵەتیش پشتگیری لە خواستەکانیان ئەکات، چونکە ئەوان هەست بە هەڕەشە ئەکەن، بە بوونی کورد، بە وشە و زمانی کوردی.

هیچ زبڵدانێ هێندەی مێژووی ئەوەی پارتی و یەکێتی و دواتر ئۆپۆزسیۆنی خاوەن پڕۆژەی گەشتیاری و هێزی چەکدار و ئیخوانی….هتد لە سی ڕابردووا کردوویانە پیستر نییە، تا کار گەشتۆتە ئەوەی هاووڵاتی کورد بەناچاری حوکمی بێگانەی لە کوردی پێخۆشتربێ، ئەوەش کرۆکی کێشە و زەنگی مەترسیدارە و ئەبێ تاکی کوردی لێ بەئاگابهێنرێتەوە کە؛
*بۆ دژایەتی نا یەکسانی دەسەڵاتی کوردی ناکرێ و نابێ دژایەتی دۆزی کوردی بکرێ. تا ئەوشوێنەی بۆتەکرێ دژایەتی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش بکە بەڵام، بۆ لەناوبردنی ئەو گەندەڵکارانە نابێ دۆزی ڕەوای کورد ڕادەستی چارەنووسی نادیار و دوژمنانی مێژوویی کورد بکرێ.
*گرنگە تاکی کورد دۆستی نەتەوەکەی خۆی و پارێزەریشیبێ ، دژی هەر هەوڵێکی ڕەگەزپەرستانەی نەتەوە سەردەستەکانی داگیرکەری کوردستان بوەستێتەوانێ.
*خوێنەری بەڕیز ئەگەر بەووردی بابەتەکەت خوێنبێتەوە ئێستا ئەوە لەلات ڕۆشنترە کە بۆچی وێڕای خەبات و خوێن بەخشینێکی زۆر لەپێناوی گەشتن بە خەونی دێرین و نوێ و هەمیشەیی درووست کردنی دەوڵەتی سەربەخۆ بەڵام کورد نەیتوانیووە و هیچ کاتێک سەرکەوتوو نەبووە لەگەشتن بەو ئامانجە.
*لە کۆتاییا ئومێدەکەم کە زانکۆکان بە ئەرکی مێژووی خۆیان هەستن و شیکاری بۆ هۆکارەکانی درووست نەبوونی دەوڵەت بکەن.[1]
ئەم بابەتە 655 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | سامانی وەستا بەکر 30-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 01-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 655 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,079
وێنە 106,655
پەرتووک PDF 19,286
فایلی پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.156 چرکە!