دەستی کۆرەی دەکێشایە سەر خەزێنە، دەستی خۆی دەکێشایەوە.
کۆرە: کوێر یان نابینا. خەزێنە: گەنجینە. کەسی نابینا گەر لە گەنجینەی زێر نزیک ببێتەوە، لەبەر ئەوەی نایبینێ، بەخت یاوەری نابێت ببێت بە خاوەنی، پەندەکە واتە: هەندێک کەس لە ژیاندا باشی بۆ دێت، دەرفەتی بۆ ڕێکدەکەوێت کە سەرتاپای ژیانی بگۆڕێت، کەچی لەقە لە بەختی خۆی دەدات. [1]