پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,412
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چالاکییەکانی پێشمەرگە لەبۆنی خاکدا: ڕەشەکوژیی و کوشتنی بەهەڵەی هاووڵاتییان‌
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چالاکییەکانی پێشمەرگە لەبۆنی خاکدا: ڕەشەکوژیی و کوشتنی بەهەڵەی هاووڵاتییان‌

چالاکییەکانی پێشمەرگە لەبۆنی خاکدا: ڕەشەکوژیی و کوشتنی بەهەڵەی هاووڵاتییان‌
ناونیشانی بابەت: چالاکییەکانی پێشمەرگە لەبۆنی خاکدا: ڕەشەکوژیی و کوشتنی بەهەڵەی هاووڵاتییان‌
ئامادەکردن و نووسین: #سەید عەتا#

(دەنگی خاک) لە نووسینی (حەمەی حەمە سەعید) ە، کە بیرەوەری ساڵەکانی 1976-1991ی نووسەرە، ئەم پەڕتووکە چاپی یەکەمی ساڵی 2016 لە دووتوێی 764 لاپەڕەدا بڵاوکراوەتەوە، (حەمەی حەمە سەعید) کە ئەندامی سەرکردایەتی (ی ن ک) و وەزیری ڕۆشنبیرییە لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، باسی ‌کوشتنی دەیان هاووڵاتی بەحەق یان بەناحەق و بێ دادگاو لێکۆڵینەوە دەگێڕێتەوە.
نووسەر ئاماژەی بەوه ‌کردووە کوشتنی بەحەق یان بەناحەق، تەنیا بە فەرمانی بەرپرسەکان یان لیژنەیەک بووە کە تیایدا تاوانباران سزادراون، بۆ ئەوەی شێوازی کوشتنەکان بەجێنەهێڵێ و باسێکی توندوتۆڵ بخاتە بەردیدی خوێنەر ، باس لەوە دەکات هەندێ جار بەهەڵه و بێتاوان هاووڵاتی کوژراوە ، پێدەچێت هەندێ جار لەکاتی بۆسەکانیشدا کەسانێک کوژرابن بەهەڵه و نەزانین و کارەساتیشی لێکەوتبێتەوە.
نووسەر باس لەکوژرانی دەیان کەس دەکات: لە دوای درووست بوونەوەی شۆڕشی نوێ لە ساڵی 1976وە تا ساڵی 1983 لە ناوچە جیاجیاکانی کوردسان بەتۆمەتی جۆراوجۆر، هاوکاری وجاسوسیان بۆ ڕژێمی #بەعس# کردبێ کوژراون، لەوانەیە لەناویاندا چەندین خەڵکی بێتاوان هەبوبێت، چونکە نەداداگا هەبوە نەلێکۆڵینەوەی یاسایی، هەموی بە بڕیاری تاکەکەسی.
ئەمەی خوارەوە لیستی ناوی ئەو کەسانەیە تەنیا لە سنووری #هەڵەبجە#دا کوژراون، چەند ناوێکیش هەیە لێرەدا ناویان نەهاتووە ، یان لەبابەتەکاندا یان لەپەراوێزدا ناویان هێنراوە ، ئەمەش ناوی هەندێکیانە لە ساڵی ( 1977 تا ساڵی 1983) کوژراون:
1_ تۆفیقی موختاری هەڵەبجە ، لەهەڵەبجە کوژرا بەتۆمەتی هاوکاری کردنی ئیدارەی ئەمنی شارەکە .
2_ جەمیلی ئاغا جەعفەر: مام جەمیل و حەسەنی حەمە سەلیم خەڵکی تەوێڵەن پاسەوانی دارستان بوون پێکەوە کوژران ، پێشمەرگە دەچنە هاوار لەوێ خەڵک شکاتیان لێ دەکات ، دەڵێن دارفرۆشی دەکەین عەزیەتمان ئەکەن ، لەگەڵ ئەوەشدا تۆمەتی بەعسی بوونیان لەسەربوو .
3_ حەسەن حەمە سەلیم تەمەنی نزیکە حەفتاساڵ بوو ، لەشەوی لەتەوێڵە لەگەڵ مام جەمیل گیران کوژران لەنێوان تەوێڵه و سوسەکاندا .
4_ حامی عەبدلخالق سەعید خەڵکی ئاوای بەڵخەی ناوچەی هەورامان بوو، پیشەی کوتاڵ فرۆشی بوو بەکۆڵ ئەگەڕا بەئاوایەکاندا ، ساڵی 1977 بەتۆمەتی جاسوسی کوژرا .
5_ حەمە ڕەشیدی دەروێش عەوبدوڵا خەڵکی دێی پریسە لە ناوچەی نەوڕۆڵی ، ئەم پیاوە ڕێکخستنی یەکێتی بوو ، ڕاپۆرتی لەسەردرابووگوایە لەژێرەوە پەیوەندی بەحکومەتەوە هەیە ، کوشتنی ئەم پیاوە کێشەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ، مەلا ڕەسوڵی کوڕی مام ساڵەح پێشمەرگە بوو دوای ئەوە ڕادەست دەبێتەوە دەچێتە لای خزمانی حەمەڕەشید پاکانە دەکات کەدەستی لەکوشتنیدا نییە ، دوای ماوەیەی لەناو مەزرادا شەوێک چەند کەسێک شەهیدی دەکەن و برایەکی بچوکی لەگەڵدا دەبێت بەبکوژەکان دەڵێت ئەتان ناسم ئەویش شەهید ئەکەن ، بەکوورتی منیش دەڵێم کوشتارگەیەکی درووستکرد خەڵکی زۆری تێدا کوژرا .
6_ تاهیرە شەل _ تاهیر تۆفیق: هات بۆ پێشمەرگایەتی گومانی لەسەر بوو ، ڕومانەیەکیان دایە بیبات لە هەڵەبجە لەهەواڵگری بیتەقێنێتەوە ، لەژورێکی چۆڵکراوی هەواڵگری بۆیان تەقاند‌وە هاتەوە وەرگیرا ، دووبارە هەواڵ هات کەپەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە ، پاش ئەشکەنجەدان و ئیعتارفی کرد دوای ئەوە کوژرا .
7_ حەمەی ڕەشە ( حەمەی مینا ) کورێکی گەنج بوو کارمەندی پۆسته و گەیاندن بوو ، باس دەکرا کەبەعسی بووە ، داوی ئەشکەنجەدان وتی من بەعسی نیم عەرەبی دەزانم تەرجومە دەکەم بۆ ئەوانەی کە عەرەبی نازانن ، دوای بە فەرمانی ڕابەری سیاسی ئەوکاتی مەفرەزە کە نێردرایە سەرجادە لەوشوێنەدا گیرابوو کوژرا .
8_ کەریمی کەبابچی: ئەم پیاوە لەبنەچەدا خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو لەهەڵەبجە بەتۆمەتی بەعسی بوون کوژرا .
9_ حەمە ڕەشید فەرەج میران: خەڵکی ئاوای عەنەب بوو ، بەتۆمەتی بەعسی بوون کوژرا ، بەڵام دوایی من ( نووسەر) لە چەندکەسێکم بیستوە وتویانە پیاوێکی کەم دەرامەت بووە ، بۆ بەدەست هێنانی خواردەمەنی سەمون هاتوچۆی ئەو سەربازەگەی کردووە .
10_ حەسەنە زەوجە: خەڵکی لای پێوازبوو چاودێری شارەوانی هەڵەبجە بوو بۆ زیادەڕەوی ، تۆمەتی بەعسی بوونی لەسەر بوو جەیشی شەعبیش بوو ، خەڵک زۆر لێی ناڕازی بوون و شەوێک پێشمەرگە دەچێت لەهەڵەبجە دەسگیری دەکەن و لەناو شاردا ئیعدامی دەکەن .
11_ کەریمە دۆم خۆی وخوشکێکی بەناوی کیشوەر لەناو شاری هەڵەبجە ‌کوژران هاتوچۆی دائیرەی ئەمنی هەڵەبجەیان دەکرد .
12_ عابید حەمە ساڵەح ناسراو بەعابید کۆلارە بەتۆمەتی ئەوەی چەکی لەگەڵ عوسمانی عەلەچەتون هەڵگرتووە دەستگیر دەکرێت ، دوای ئەوەی تکایەکی زۆری بۆ دەکرێت لەلایەن خزمانییەوە ئازاد ناکرێت و سەرلەئێوارەیەک دەبرێتە سەر جادەی تەوێلە لەگەڵ سابیرناوێکا جەیشی شەعبی بوو دەکوژرێن .
13_ حەمە ئەمین حاجی ساڵەحی گڵەجاڵی: بەپرسی یەکێتی قوتابییانی بەعس بوو لەسانەوی هەڵەبجە ، لەگەڵ خالید دەڵەمەڕی کەهاوکاری بوولەنزیک ماڵی خۆیان دەستگیر دەکرێن ، بڕیار بوو هەردوکیان بکوژرێن ، حەمە ئەمین دەکوژرێت و خالید دەردەچێت .
14_ عوسمان ماوا‌تی پۆلیس بوو لە شاری #سلێمانی# هاتبوە دەرەوە لە سنووری مەڵبەندی سێ لەشارباژێر ، ئەیان وت هاتووە بۆ کوشتنی بەکری حاجی سەفەر ، بردیان بیکوژن لەنزیک گوندی پاڵانیا ، نووسەر دەڵێ هەرگیز ئەوەم لەبیر ناچێت ویستیان چاوی عوسمان ببەستن وتی چاوم مەبەستن من بێتاوانم ، بەچاو نەبەستراوی کوشتیان .
15_ حەمە سەعید سەقلە: بەڕواڵەت داماو هەژار بوو ، دەڵاڵ بوو لەگەراجی هەڵەبجه ‌وتەوێڵه و بیارە ، لەناوشاری هەڵەبجە کوشتیات ، نەمان زانی ئەوانە کێ بوون کوشتیان لەسەرچی کوژرا.
16_جەزای عەلە تورکە لەگەڵ جەمالی برای هاتبوون بۆ پێشمەرگایەتی دەمانچەیەکی جۆری موخابەراتیان پێ بوو ، لە هەرێمی یەک وتیان هاتون بۆ کوشتنی حەمەی حاجی مەحمود هەر لەبەر ئەو دەمانچەیە نەچوبوونە ژێربار، دوای ئەشکەنجەدان جەزا وتی بەڵێ حکومەت ناردوینی هەردووکیان کوشتن، بەڵام جەمال لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی دەرچوو .
17_ جەمالی عەلی تورکە هەمان جەمالە لەخاڵی 16 باس کراوە .
18_ حەسیبە حەمەفەرەجی 22 ساڵە لەگەڵ خوشکێکی بەناوی نەجیبە تەمەن 18 ساڵ ، بەتۆمەتی هاتوچۆی پیاوانی دائیرە ئەمن پێکە وە کوژران .
19_ نەجیبە حەمەفەرەج: لەخاڵی هەژدەدا باس کراوە .
20_ ئەحمەد قادر حەمەسەلیم ، لەناوشاری هەڵەبجە کوژرا و نەمزانی بەتۆمەتی چی کوژراوە .
21_ ئەڵاوەیس کۆکۆی لەبابەتێکی ناو پەڕتووکەکەدا بە درێژی باس لەگرتن کوژرانی کراوە .
22_ خێزانی عەریف سەعید ، عەریف سەعید ماڵی لەهەڵەبجە بوو ئەیان وت جەیشی شەعبی بووە ، ڕاستی ودرووستی بۆ من ڕون نەبویەوە ، مەفرەزەیەک چووە سەریان و نارنجۆکێکیان فڕێ دایە ناوماڵیانەوە ، ژنەکەی بەرکەوت و کوژرا .
23_ مەحمودی ئەحەڕەش خەڵکی ئاوای کشێریە پیاوی حکومەت بووە ، پەیوەندی دەکات بە ئامر کەرتێکی سۆشیالیستەوە بەناوی عەبدوڕحانە بەچەوە ، بەچە دەکات بەپیاوی حکومەت ، پێیان دەزانن بەچە ئەکەنە زیندانەوە ، دوای ماوەیەک مەحمودیش دەگرن دەیکەنە پاڵ بەچەوە ، شەوێک هەردوکیان هەڵدێن ، دواتر بەچە داوا دەکات بیبەخشن بۆ ئەوەی ببێتەوە بەپێشمەرگە ، سۆشیالیست دەی بەخشێ بەمەرجێ خولە بکوژێ ، ئەویش کوشتی هاتەوە بوو بەپێشمەرگەی .
24_سابیر ناوێک لەهەڵەبجە گیرا لەبەر ئەوەی جەیش شەعبی بوو ، لەگەڵ عابیدی حەمە ساڵەحدا زیندان کران ، پێکەوەش کوژران پێشتر لەخاڵی 12 باسی کوژرانی عابید کراوە .
25_ سەلام فەتاح جەلیلەیی گەنجێکی جوان بوو هات بۆ پێشمەرگایەتی ، وتیات لەسەر ڕوباری سیروان ویستویەتی مەتارەی ئاوەکە ی پڕکات کەوتووە ناو ڕوبارەکەوە ئاو بردویەتی ، دواتر پرسیارم کرد لە هاوڕێکانی وتیان داویانە بەدەم ڕوبارەکەوە .
26_ حەمە کۆڵەدار خەڵکی #خورماڵ#ە لای قیادە موەقەتە پێشمەرگە بوو ، گرتیان لەسەر چیای داڵانی کوشتیان ، وتیان پەیوەندی بەحکومەتەوە هەبوە لەگەڵ عەلی کوڕی و خالیدی حەمەی ساڵەح دا .
27_ خالیدی حەمەی ساڵەح دێکۆنی لەگەڵ حەمەی کۆڵەداردا کوژراوە .
28_ هیدایەت جەلال جەوهەر خەڵکی تەوێڵەبوو لەسەر چەکداری لەهەڵەبجە کوژراوە ، جەلال جەوهەر باوکی ساڵی 1977 بەشێوەیەکی نهێنی دڕندانە لەچیای وەزڵێ کوژراوە .
29_کەریم تۆفیق حەمە ئەمین ناسراو بەکەریمی مالیە خەڵکی گوندی بەڵخەی هەورامانە ، لەلایەن حیزبی شوعیەوە کوژرا لەسەر بەعسی بوون ، لەکاتی تەقە لێکردنی مەنیجەی خێزانیش بەرکەوتووە کوژراوە ، کەریمی مالیە کاری بۆ ڕێکخستن ئەنجام داوه .
30_ مەنیجە حەسەن خێزانی کەریمی مالیە بوو کوژراوە لەخاڵی 29 باس کراوە .
31_ئیسماعیل فەتحوڵا: خەڵکی تەوێڵەبوو نەسیر موتەقەدیم بووە کاندیدی مەجلیسی تەشریعی بوو ، جێگری بەڕێوبەری کشتوکاڵی #شارەزوور# بوو ، لەسەر ململانێ نێوان کاندیدەکان لە شارۆچکەی سیروان کوژراوە .
32_ حسێن خەڵکی تەوێڵەیە: لە تەمەنی 70ساڵی تۆمەتی ئەوەی لەسەر بووە کە شەهید حەکیم فەتاحی ڕەحمانی کەشف کردووە بۆ حکومەت لەبەر ئەوەی ئەندامی ڕێکخستنی کۆمەڵەبوە لەسێدارە دراوە .
33_عەلی حەمە کۆڵنەدەر لەگەڵ باوکیدا کوژرا لە چیای داڵانی لەلایەن قیادە موەقەتەوە بەتۆمەتی بەعسی بوو .
34_ خالیدی حەمەساڵەح دێکۆنی پێشمەرگەی قیادەی موقەتە بووە ، لەگەڵ حەمەکۆڵنەدەرو عەلی کوڕیدا لەچیای داڵانی کوژراوە لە ساڵی 1977دا .
35_بەهادین حەمە سەعید ناسراو به ‌بەهادینە ڕێوی لەهەڵەبجە کوژراوە بەعسی نەبووە بەهۆی هەڵسوکەوتی ناشیرینەوە ، شەوێک لەلایەن مەفرەزەیەکەوە لەناوشاردا کوژرا.
36_ حەلیم #ڕانیە#یی خێزانی ( دکتۆرمستەفا نەجاری ) پ ، م ، ی حیزبی دیموکرات بوو، لە کاتی ئاهەنگێڕان ساڵی 1984 بە بۆنەی دانووستاندنی نێوان حکومەت و یەکێتی لە بەردەم ماڵی ئەواندا لەکۆڵانی بەریدەکە ، مەفرەزەیەکی پارتی دێنە ناو خەڵکەکە قسه و جنێودان لەنێوانیاندا درووست دەبێت ، حەلیم دەڵێ بۆ لەخەڵکی تێکئەدەن پاسدار موەقەتەکان لێرەش وازمان لێناهێنن، لەبەرانبەر ئەوقسەدا پ.م ێکی پارتی تەقەی لێ دەکات ئەیکوژێت.
37_ مەحمود فەتحوڵا نەسروڵا کوێخای گوندی ئەحمەد ئاوا بەتۆمەتی ئەوەی گوایە ئیخباری پێشمەرگە دەکات ، دەستگیری دەکەن لەنزیک ئاوای دەگاشێخان دەی کوژن .
38_ نەوزاد ڕەشید ڕەسوڵ خەڵکی هەڵەبجەیە ، لەلایەن مەفرەزەیەکەوە لەسەر چەکداری بۆ ڕژێم شەوێک لەناوشار دەکوژرێت .
39_ شێخ ئەحمەدی ئەحمەد ئاوا لە کۆمەڵگەی شارەدێی سیروان لەلایەن پارتییەوە دەکوژرێت گوایە پیاوی ڕژێمه ، لەکۆتایدا بەپێی بەڵگە نامەی ئەمنی هەڵەبجە بۆ سلێمانی دەرکەوت خۆی و خێزانی پەیوەندان نەبووە بەحکومەتەوە ، لەڕاستیدا گومان هەبوو نهێنی دووبەرپرسی پارتی لابوە کەپەیوەندیان بەڕژێمەوە هەبوە .
40_ خێزانی شێخ ئەحمەدی ئەحمەد ئاوا: لەوکاتەدا شێخ ئەحمەی مێردی دەکوژن ، هاوار دەکات دەڵێ ئەتانناسم ئەویش ئەدەنە بەرفیشەک دەیکوژن .
41_ کوبرا خوشکی شێخ ئەحەمەی ئەحمەد ئاوا دانیشتوی گوندی ئەحماوایە دوومنداڵی هەبوە ، پیاوەکەی ئەسیری ئێران بووە ، پێش کوشتنی شێخی برای کوژراوە ، لە ڕێکەوتی 16-03-1983 و گوایە هەواڵی پێشمەرگە ئەبات بۆ حکومەت لەخورماڵ ، پاشان دەرکەوت بۆ وەرگرتنی مووچەی پیاوە ئەسیرەکەی ڕۆشتوە .
42_ مەحمود مستەفا خەڵکی گوندی گەچێنەیە و دانیشتوی شارۆچکەی خورماڵە شەوێک دەستگیری دەکەن و دەیکوژن ، لەتۆڵەی کوشتنی ڕەئیس عورەفا حسێن، کەهیچ پەیوەندییەکی به و کوشتنەوە نەبووە .
43_ عەبدوڵڵا شێخ نووری پۆلیس بوو لەتەوێڵە لە ساڵی 1977 لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەڵەبجە ، لەلای ئاوایی زەردەهاڵ ئەکەوێتە بۆسەی پێشمەرگەوە ، کاتێک پێشمەرگەیەک دەرگای ئۆتۆ مۆبێلەکە ئەکاتەوە دەبینێ کڵاشینکۆفێک لە بەردەم عەبدوڵڵادایە بێ پرسیارو وەڵام ، دەست بەجێ تەقەی لێ دەکات دەکوژرێت و کەسێکی تریش بەناوی زۆراب مستەفا بریندار دەبێت ، دوای ماوەیەک بەهۆی ئەو برینەوە کۆچی دوای کرد ، هەردوو کوژراوەکە ئەندامی ڕێکخستن بوون .
44_ حەمەی حاجی محەمە‌دی ئامین خەڵکی هەڵەبجە بوو وەرزشەوان بووە، لەنزیک ئاوای بیرکێ دەکەونە بازگەی پێشمەرگەوە، چەندین ئۆتۆمۆبێل ڕادەگرن، لەسەر دواکەوتنیان لەگەڵ پێشمەرگە دەبێت بەدەمەقاڵێ یان لەسەر ئەوە دەکوژرێت، ئەندامی ڕێکخستنیش بوو ، ئێمەش بەفەرمی ئەوکات داوای لێبوردنمان کرد لەکەسوکاری، ئەوانیش هەڵوێستی باشیان هەبوو .
‌لاپەڕە 252 بۆ لاپەڕە 262 ..
_ نووسەرباس لەنووسینەوەی ڕووداوەکانی ڕابورد و دەکات ، دەڵێ بەمەستی ئەوە نەم نووسیوەتەوە لایەنێک یان کەسێک تۆمەتبارکەم ، مەبەستم وەرگرتنی پەندو وانەیە لەئەزموونی تاڵ و هەڵەی کوشندە لەڕابوردودا ، بەڵێ بەکردەوە دەرکەوت برایەتی و ئاشتی تەبایی بەرهەمی باشی هەیە ، شەڕ و دوبەرەکی و ئاژاوە قوربانی بەدوا وەیە ... ئاماژە بەوەش دەکات هەڵەیەک شەڕی پارتی و یەکێتی بەم شێوەیە درووستکرد ، لەئەنجامی نەزانین و هەڵە کردن جەزای عەلی کاتب دەکوژرێت .
_دوای ئەوەی حەمەی تەیب و ئاسۆی برای لە سلێمانی توشی شەڕدەبن ، خۆیان و چەند کەسێکی تر برینداردەبن پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانین ، لەکاتی گەڕانەوەیاندا لائەدەنە بارەگای جەزای عەلی کاتب لەدێیەکی شارباژێری تەختدا ، جەزای عەلی کاتب پارتییە و داوا لەعوسمانی قالە منەوەر دەکات پێی دەڵێ تۆ ئۆتۆمۆبێلت هەیە بابیان بەین بۆ نەخۆشخانەی حاجی مامەند عوسمانیش سۆشیالیستە ، عوسمان دەڵێ من ناڕۆم ئەوە ئۆتۆمۆبێل خۆت بیان بە ، جەزا لێ دەخوڕێ ئۆتۆمۆبێلەکەش پڕە لەبریندار و پێشمەرگە ، هێزێکی یەکێتیش لەوکاتەدا چووە بۆ چەک کردنی عوسمانی قالە منەوەر بۆ ئەوەی لەگەڵ چەند دیلێکی یەکێتی دابیان گۆڕنەوە لەگەڵ سۆشیالیستدا، هێزەکەی یەکێتی لەدوورەوە تەقە لە ئۆتۆمۆبێلکە ئەکەن وائەزانن عوسمانی قالە منەوەرە جەزا ئەکوژرێت ، کاتێ پارتی ئاگادار دەبێت لەم کارە ، وائەزانن جەزایان بەئەنقەست کوشتوە .
_لەبەندەنی گۆڕەدێم پیکابێک شازدە پێشمەرگەی یەکێتی تێدا دەبێ ، بێ ئاگان لەکوشتنی جەزای عەلی کاتب ، پارتی ئەیان داتە بەردەستڕێژی گولە هەموویان دەکوژن بەبێ تاوان .
نووسەر: هێدیهێدی شەڕ تەشەنەی سەند داوایان لێ کردین سەر کەوینەوە بۆ شارباژێڕ ، گەشتینە شارباژێڕ پارتی بنه و بارەگایان پێچایەوه و بەرەو سنوورهەڵکشان ، لە هەندێک جێگاش تەقه و لێکدان ڕویدا ، شەڕی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو هەڵە چەندساڵێکی تری خایاند . لە لاپەڕە 406 بۆ لاپەڕە 407 وەرگیراوە ،
حەمەی حەمە سەعید نووسەری پەڕتووکی بیرەوەری دەنگی خاکدەڵێت دەڵێن هەمووکەس هەڵە ئەکات، هەڵەی دکتۆرێک کەسێک دەکوژێ هەڵەی سیاسییەک دەیان کەس دەکوژێت .
_باس لە هەڵەی کوژرانی چەند دۆست هاوخەمی یەکێتی دەکات ، بەدەستی مەفرەزەیەکی یەکێتی نیشتمانی و بەهەڵەیەکی خراپی دەزانێ ، سەیرە لەبری دوژمنێکی سەرسەخی بەعسی خۆشەویسترین خزم و دۆست بکرێتە ئامانج و بەهیچ جۆرێک قەرەبوو ناکرێتەوە ، جگە لە خۆشەویستی وبرایەتی و متمانە نەبێت .
_ نووسەر: من هەر لەبیری ئەو مەفرەزەیەدا بووم لە نزیک گردی درۆزنە لێمان جیابوونەوە ، بەفەرماندەی فاتح ئێناخی و چەند پێشمەرگەیەک زۆرکردە نەبوون ، فاتح تازە کرابوە فەرماندەی مەفرەزە پەلەی بوو چالاکیەک ئەنجام بدات ، هەرچەندە پیاوێکی نەترس و ئازایە بەڵام هەڵەشە بوو ، ئەوچالاکیەی بەتەمابوون ئەنجامی بدەن ئۆتۆمۆبیلێکی زیلی سەربازی بوو ، لەملەی هۆمڵوە ئێواران دێتە خوارەوە بۆ سەربازگەی هەڵەبجە . ئێوارەی 30/9/1982 کەوتینە ڕێ و هەورازی گریانەمان بڕی لەملەی چاڵانەوە بەرە دیوی ئاوایی بۆین ، بە مەبەستی بەپیرە چونی مەفرەزە کەمانەوە ، چەند سەعتێک شەوتێ پەڕی بوو ، پێشمەرگەیەکی حیزبی دیموکرات هاتە ئەوماڵەی منی لێبوم بانگی کردم وتی کەمێک کارم پێتە وتم فەرموو ، وتی کاک فاتیح لە سەرەیە کاری پێتە و دەڵێ با بێنەسەرەوە ، ماڵەکەمان جێهێشت زانیم شتێک ڕوی داوە گەشتینە لای فاتح سەیرم کرد چوار پێشمەرگەی هاوسەفەری لەوێن ، دڵم خۆش بوو هیچ ڕوی نەداوە ، دوای هەواڵ پرسین وتم چی ڕوی داوە ؟ لەوەڵامدا وتی کەمینەکەمان دانا زیلەکە هات لێماندا هەرچی تێدا بوو کوشتومان ، کاتێک ویستمان بچینە سەریان و هاتوهاواری ئاشنا بەرگوێم کەوت ، وابزانم خزمانی خۆمانی تێدابوە کوشتمانن ، ئەو شوێنەمان بەجێ هێشت چوینە شێخ خامۆش کە لەپیران وڕابەرانی مەسلەکی یارسانە ، فاتیح لەگەڵ دووپێشمەرگەدا ڕۆشت بۆ کۆساوا قوری پیاڵەی شاردبویەوە بیهێنێ و لە گوندی سازانیش هەواڵێک بزانێ ، منیش لەسەرەوە بەدوربین سەیرم دەکردن ، بەرلەوەی بگەنە ڕێشاو کەسێک بەرەو ڕویان هات گەیشتە فاتیح و کەوتنە قسە کردن ، پاش چەند خولەکێک فاتیح لەگەڵ هاوڕێکانی هاتنەوە بۆ لای ئێمە ، وتم ها چی ڕوی داوە بۆ گەڕانەوە؟ چوزانم برا پەنمان داوە لەناو زیلەکە دا خاڵو نامدار و عەلی حامید و بورهانی مەتاهی و عەلی دورسانمان کوشتوە ، منیش وتم بەداخەوە بۆ ئەو خەسارەتەی گەورەیە ڕویداوە ..
لاپەڕە 424 بۆ لاپەڕە 428..
_ نووسەر باسی شۆڕشی ئەیلول دەکات کاتێ عەبدول وەهاب ئەتروشی ئامر هێزی خەبات بوو ، لە ماوەی دەسەڵاتیدا لەهەورامان ستەمی زۆری کردووە لە خەڵکێکی چەندین کەسیش لە ناوچەکەدا کوژراوە ، جاشایەتی کردن هۆکاری سەرەکی بووە، لە دوای عەبدولوەهاب خوالێخۆش بوو فەتاح ئاغای حەمە ئەمین ئاغا لە#پێنجوێن#ەوە هات بۆ تەێڵە بوو بەئامرهێزی خەبات ، پیاوێکی زۆرباش و بەڕێز و خۆشەویست بوو لەناو خەڵکو پێشمەرگەدا...
_نووسەر: پێی وایە ئەو زوڵمە زۆر و کوشتن و ئازاردان و ئەشکەنجە دانەی ڕویداوه ، لەوە دەچێت لەلایەن بەرپرسانەوە ئەنجام درابێت ، ڕێبەرانی شۆڕش لێ ئاگادار نەبوبێت ، ئەوکاتەی هەورامان بەدەست شۆڕشەوە بوو خەڵکانێک ئەکوژران تەرمەکانیان فڕێ ئەدران ، پاشان گوند نشینەکان بەخاکیان دەسپاردن .
1_ وەک کوشتنی محی دینە دزە خەڵکی تەوێڵەبوو کوشتیان تەرمەکەیان فڕێدا لەخوار ئاوایی بەڵخە لەچەمی سۆڵە ...
2_مەلا ڕەحیمی بانە ئەندام و بەرپرس بوو لەحیزبی دیموکراتی ئێران ، دوای ئەوەی لەحیزب جیادەبێتەوە و لەتەوێڵە زیندان دەبێت بڕیاریاندا ڕادەستی ساواکی بکەنەوە ، شەوێک دەستەیەک پێشمەرگە دەیبەن بۆ مەرزی شۆشمێ لەوێ ڕادەستی ساواکی بکەن ، ڕەحیم دەڵێ بە فەرماندەکە ئەزانم ڕادەستم ئەکەن ساواکیش ئەم کوژێ وەرە نهێنییەکم لایە باپێت بلێم ، ئەم هەلە وەک تاکتیک بەکاردێنی بۆ ڕزگار کردنی خۆی ، چەند مەترێک دور دەکەونەوە پەلاماری تفەنگی فەرماندەکە دەدات لێی دەسێنێ بەڵام سەرکەوتونابێت، پێشمەرگەیەکی تر لە پشتەوە تەقەی لێ دەکات دەی کوژێت ، ساواک دێت تەرمی ڕەحیم دەبینین ئەلێن ئێمە بەزیندوی ئەمان ویست ، فەرمون بیبەنەوە بۆ خۆتان .
3_حەمەنەزیف نادر قەیتولی پێشمەرگەی سەرەتای شۆڕش بوو بەشداری کردووە لەگرتنی مەرکەزە کەی تەوێله ، لە چەند چالاکی تردا بەشداری بووە بە فەرمانی عەبدول وەهاب و جەمال نامیق دەکوژرێت لەنزیک گوندی بەڵخەدا .
4_مستەفا خان ئەحمەد: بەمستەفا ئێناخی ناسراوە ، پێشمەرگەیەکی ناسراو دیار بوو ، لە ساڵی 1968 خرایە زیندان بەقسەی هەندێ لەکاتی ئەشکەنجەداندا ئاوی کوڵ بەکوڵ دەکەن بەقوڕگیدا و گیان لەدەست دەدات .
5_ مەجیدە سووری ئیناخی پێشمەرگەی باڵی قوتابخانەی سیاسی بوو پەیوەندی کرد بەشۆڕشەوە ، دوای ماوەیەکی کەم بەبیانوی ئەوەی هاتووە بۆ کوشتنی عەبدول وەهاب ئەتروشی دەکوژرێت ، بەڵگەی کوشتنەکەی لەکاتی تەشکیلاتدا وتویەتی دەبم بەحیمایەی کاک عەبدول وەهاب .
6_ هادی عەبدوڵڵا حەمە میرزا پیاوێکی ئازاو ناسراوبوو ، لەدێی چنارەی کۆکۆی گرتیان هێنایان بۆ هەورامان ، دواتر لەبەنی بەڵخە لەژێر ئازاری ئەشکەنجەدا گیانی دەرچوو ، لەسەرەتای شۆڕشی نوێدا بەبێ تاوان چەند کەسێکی تری دەکوژن وەک مستەفا و نووری برای ، هادی و مام عەبدوڵڵای باوکیان .
7_ لەبەنی بەڵخە حەمە باخەنارە کوژرا .
8_ ئەحمەدی مەلا پیاوێکی ئازاو سەرەرۆ بوو لە ناوچەی بیارە لە گو‌ندی هانەگەرمەڵە کوژرا .
9_شێخ نووری تاڵەبانی پێشمەرگەیەکی ئازا بوو ، لەتەوێڵە دەسگیری دەکەن لە حاجی ئاوا لەنێوان بەڵخە و سۆسەکان کوشتیان ، بکوژەکەی جەباری ژن برای عەبدل وەهابە .
10_ محەمەد فەتاح ڕەشد نەورۆڵی ناسراو بەحەمە تەکش لەتەوێڵە زیندان بوو ، نووری حەمە عەلی جێگری عەبدولوەهاب ئەتروشی بوو دەڵێ بەپێشمەرگەیەک کاتێ چوو بۆ سەرئاو لەدواوە بیکوژە بڵێ ڕای کرد
11_ حەمەکاناڵ پیاوێکی قۆزی موزەرد بوو ، خەڵکی نۆدشەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو ، هات بۆ تەوێڵە بۆ لای خزمێکی بەناوی مەولود کاری کاتژمێر سازی دەکرد ، هەروکیان سەر بەحیزبی دیموکرات بوون ، پاش ماوەی یەک لەلایەن فەتاح ئاغاوە ناردیان بۆ لای حسێن بەگی وەکیڵی بوو بەپێشمەرگە ، ساڵی 1971 بەشێوەیەکی تەمومژاوی کوژرا .
12_ حەمەی لەمه و مورادی مام عەلی خەڵکی بیارە بوون لەژێر ئەشکەنجدا گیانیان سپارد .. ..
- ئەو بێسەر بەرهیی و کوشتن و ئەشکەنجدانه ‌سەختە لەبەرهۆی نەبوونی دادگا و ناحاڵیەتی بێ بەڵگەیی ڕویداوە ، لەلایەکی تریش بڕیار بەدەستان خوارەوە ئاستی ڕۆشنبیری سیاسیان کەم بووە یان هەندێک نەخوێندەوار بوون ، لەبری ‌ئەوەی شۆڕشەکان ئاستی وشیاری پێشەرگە وکادیران و بەرپرسان بەرزکاتەوە ، زیاتر گرنگی بەشەڕو ئازایەتی تفەنگ چێتی داوە ، بەداخەوە لەکۆتایدا گۆرستانی بێگوناهەکانیان درووست کردووە ، لەمێژوی گەلی کوردستاندا ناسڕێتەوە.... [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 257 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-03-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 257 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,412
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!