پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,450
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,459
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سێ‌ کیشوەر داڵدەی ئۆجەلانیان نەدا
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سێ‌ کیشوەر داڵدەی ئۆجەلانیان نەدا

سێ‌ کیشوەر داڵدەی ئۆجەلانیان نەدا
ناونیشانی بابەت: سێ‌ کیشوەر داڵدەی ئۆجەلانیان نەدا
ئامادەکردن و نووسین: #بارام سوبحی#

کەیسەکەی ئۆجەلان بەڕوونی نیشانیدا کە چۆن یاساکانی مافی مرۆڤ پشتگوێ‌ دەخرێن، ئەگەر بێتو بەرژەوەندییە سیاسییەکان بخاتە ژێر هەڕەشەوە. ئەمە وتەی پارێزەرە هۆڵەندییەکەی ئۆجەلانە کە لە پەڕتووکی گەشتە بێ‌ ئاکامەکانی سەرکردەیەکدا، وردەکاری ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە ئاشکرادەکات کە بووە هۆی دەستگیرکردنی ئۆجەلان لەلایەن تورکیاوە.
پەڕتووکی (گەشتە بێ‌ ئاکامەکانی سەرکردەیەک: نهێنییەکانی دەستگیرکردنی ئۆجەلان) لە نووسینی خانمە پارێزەری تایبەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان (بریتا بولەر) ە، ڕێکەوت ئیسماعیل لەهۆڵەندییەوە کردویەتی بە کوردی و دەزگای ئایدیا لەدوتوێی (380) لاپەڕەدا چاپی کردووە.
لەبارەی پەڕتووکەکەیەوە نووسەر دەڵێت: ئەم پەڕتووکە چیرۆکی گەشتە بێئاکامەکانی ئۆجەلان لەزمان و دیدی یەکێک لەپارێزەرەکانییەوە دەگێڕێتەوە، گەشتێک لەدیمەشقەوە دەستپێدەکات و لە تورکیادا کۆتایی پێدێت... هەوڵمداوە ڕووداوە ڕاستەقینەکان زۆر بەڕاستگۆیانە و ئەمانەتەوە شرۆڤە بکەم.. بەڵام لەبەر باری ئاساییش و پاراستنی گیانی کەسایەتییەکان، ناوی تەواوی هاوەڵەکانی ئۆجەلان و تەنانەت ناوە نهێنییەکانیشم گۆڕیون.
=KTML_Bold=تورکیا: پارلەمان یان ئۆجەلان؟=KTML_End=
لە کۆتایی ساڵی (1998) دا تورکیا لە بەردەم هەڵبژاردنی پارلەماندا بو، گومان لەوەدا نەبو بوڵەند ئەجەوید دەدۆڕێ‌، بۆیە دەیویست شتێک بەدەست بهێنێت کە سەرکەوتنی مسۆگەر بکات بەنموونە دەستگیرکردنی ئۆجەلان کە ماوەی پانزە ساڵ بو لەسووریا داڵدەدرابو، ئەمەریکاش بەڵێنیدابو بەتورکیا بۆ ئەم کارە هاوکاری بکات. چونکە ئەمەریکا دەیویست پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بەچەسپاوی بهێڵێتەوە و بتوانێت بنکەی ئاسمانی ئەنچەرلیک بەکاربهێنێت.
ئەمەریکا نەک تەنیا ڕێگای بەتورکیا دا هەڕەشەی جەنگ لەسووریا بکات، بەڵکوو خۆیشی ژێربەژێر چەندین داخوازی هەڕەشەئامێزی لە سووریا کرد، بۆ ئەوەی ناچاری بکات دەستبەرداری ئۆجەلان ببێت. سەرەنجام ئۆجەلان سووریای بەرەو ڕووسیا جێهێشت و پاشان چووە ئیتالیا. بەڵام ئیتالیاش نەیتوانی بەرگەی فشارەکانی ئەمەریکا بگرێت.
=KTML_Bold=روسیا: ڕێبەر بەئەفسەر=KTML_End=
حکومەتی ڕووسیا ئۆجەلان ناچاردەکات وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت، بۆیە ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە (12/11/1998) گەیشتە ڕۆما. بەگەیشتنی بۆ ڕۆما شوێنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا بو، چونکە لەمامەڵەیەکدا لەگەڵ تورکیا، بەرانبەر بەئازادکردنی ئەفسەرێکی پلەداری ڕووسی کە لە تورکیا زیندانی بووە، ڕووسیا شوێنی تازەی ئۆجەلانی بۆ تورکیا ئاشکراکرد.
کاتێ‌ ئۆجەلان بۆ یەکەمجار لەڕووسیا هاتەدەر، نەک تەنیا لەسەر داوەتنامەی ژمارەیەک لەپارلەمانتارانی ئەو وڵاتە بەرەو ڕۆما بەڕێکەوت، بەڵکوو خودی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئاگاداری ئەم کارە بووە و ڕەزامەندی لەسەر بوە. بەڵام حکومەتی ئیتالیا بەهیچ شێوەیەک بەم سەردانە شادمان نەبو. ئیتاڵیا ماوەیەکی باش چاوەڕێی ئەوەبو کە ئەڵمانیا بەپێی ئەو یاداشتی دەستگیرکردنەی کە کاتی خۆی بۆ ئۆجەلانی دەرکردبو، داوای ڕادەستکردنی بکات، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا پاشان ئاشکرای کرد کە دەستەبەرداری ئەو داوایە بووە و نایەوێت ئۆجەلانی ڕادەست بکرێت. پاشان حکومەتی تورکیا ڕاستەوخۆ هۆشداری دایە ئیتالیا کە ئەگەر بێتو ئۆجەلانی ڕادەست نەکاتەوە، ئەوە ئیتالیا ناچارە خۆی ئۆجەلان بداتە دادگاو حوکمی بدات.
=KTML_Bold=پۆلیسخانەی ئۆجەلان لەئۆستیا=KTML_End=
ئۆجەلان پاش ئەوەی دەگاتە ڕۆما بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی گشتی دەمێنێتەوە، لەم ڕێگەیەوە ئیتالیا دەیویست بۆ ماوەیەک هاتنی ئۆجەلان بۆ ڕۆما بەنهێنی ڕاگرێت. پاشان گواسترایەوە بۆ خانویەک لەئۆستیا کە سێ‌ چارەکە کاژێر لەدەرەوەی ڕۆما بو. خانوەکەش خانویەکی ئاسایی بو، لەلایەن پۆلیسی ئیتالیەوە زۆر بەتوندی خرابوە ژێر کۆنترۆڵەوە. هیچ کەس بۆی نەبو لەجادەوە هەروابێت و بڕوات. لەناو ماڵەکەدا ژمارەیەکی زیاتری پۆلیس هەبوون، تفەنگ و چەکی قوورسیان هەڵگرتبو، هەموو یەک جۆر جلیان پۆشیبو، شوێنەکە زیاتر لەپۆلیسخانە دەچو.
بولەر چیرۆکی یەکەم دیداری لەگەڵ ئۆجەلان دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئۆجەلان پێیوتم چی بەباش دەزانن ئەوە بکەن، لە یادی نەکەن ئەمە مەسەلەیەکە پەیوەست نییە بەخودی خۆمەوە، ئەمە مەسەلە و چارەنووسی میللەتەکەمە، مەسەلەی کورد دەبێت چارەسەر بکرێت من لەبەرئەوە هاتۆمەتە ئەوروپا. ئەوروپییەکان دەبێت ئەوە تێبگەن کە پرسی کورد پرسی ئەوروپایشە.
=KTML_Bold=رێگای سویسرا دادەخرێ‌=KTML_End=
حکومەتی ئیتالیا فشار دەخاتە سەر ئۆجەلان بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەی، هەڕەشەی ئەوەشی لێدەکەن ئەگەر بێتو لە ڕۆما بمێنێتەوە ئەوە بەبێ‌ سێ‌ و دو دەبێت بچێتە زیندانەوە، هەروەها ئەگەر ئۆجەلان خۆی بەخۆشی نەڕوات، ئەوە دەردەکرێتە دەرەوە. پارێزەرە ئیتالییەکانیشی پێیان ڕاگەیاندبو کە ساڵانێکی درێژ لە زیندان دەمێنێتەوە بەرلەوەی ئاشکرا بێت کە داخۆ ئیتالیا دەتوانێت خۆی دادگایی بکات یان نا؟
بولەر دەڵێت: ئۆجەلان پێیوتم نامەوێت لێرە بمێنمەوە، چونکە لەوە ناچێت هیچم بۆ گەلەکەم پێ‌ بکرێت، ئەگەر ساڵانێکی درێژیش لە زینداندا بم ئەوە بارودۆخەکە خراپتر دەبێت. هەر لەم کاتەدا بڕیارنامەیەکی حکومەتی سویسرا دەگاتە ئۆجەلان، کە تیایدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەتا پێنج ساڵی دیکە ئۆجەلان بۆی نییە سەردانی ئەو وڵاتە بکات، ئەمەش ئۆجەلان زۆر نیگەران دەکات، چونکە بیرۆکەی ئۆجەلان ئەوەبو لەکاتی ڕۆیشتنی لەئیتاڵیا ڕوبکاتە سویسرا. بەبڕوای بولەر بڕیارەکەی سویسرا لەژێر فشاری تورکیاو ئەمەریکادا بوە.
=KTML_Bold=سەروەزیر تکادەکات=KTML_End=
دوایین قۆناغەکانی هەڕەشەکانی ئیتالیا دەگاتە ئەوەی ماسیمۆ دەڵێمای سەرۆک وەزیران، پەیوەندی بەئۆجەلانەوە دەکات و پێی ڕادەگەیەنێت: ئەگەر لەئیتالیا بمێنێتەوە ئەوە حکومەتی ئێستا هەرەس دەهێنێت. گوایە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان سەرقاڵی دانانی پیلانێکن بۆ ڕوخاندنی حکومەت ئەگەر بێتو ئۆجەلان لە پشتیووانی زیاتر بەهرەمەند بێت، چونکە دەڵێن حکومەتی ئیتالیا هاوکاری ئەوی کردووە بۆ ئەوەی بگاتە ئەوروپاو شوێنی حەوانەوەشی بۆ دابینکردووە.
بولەر دەڵێت: ئۆجەلان نەیدەویست ئەو حکومەتە زیاتر تووشی گرفت بکات، بۆیە بڕیاریدا بەیەکجاری ئیتالیا بەجێبهێڵێت. ئێوارەی (16-01-1999) یەکێک لەهاوکارەکانی ئۆجەلان بەناوی جۆن، بولەر ئاگاداردەکاتەوە کە دوێنێ‌ ئێوارە ئۆجەلان گەیشتۆتە ڕووسیا، بەئامانجی ئەوەی بۆ هەمیشە لەوێ‌ بمێنێتەوە.
بۆ ماوەی هەفتە و نیوێک لەشوێنێکی نهێنی لەدەوروبەری مۆسکۆ ئۆجەلان خۆی حەشاردەدات، بەرپرسی پەکەکەش لەروسیا دەڵێت: ئۆجەلان بەبێ‌ ڕێگەدانی فەرمی حکومەتی ڕووسیا چووەتە ئەو وڵاتە و ئەوەش مەترسی جدی لەسەر ژیانی پەیدادەکات.
=KTML_Bold=ئاسمانی هۆڵەندا دادەخرێ‌=KTML_End=
دواتر ئۆجەلان بڕیاردەدات بگەڕێتەوە بۆ یۆنان، بۆیە بەبێ‌ ئاگاداری و وەرگرتنی مۆڵەتی حکومەتی یۆنان دەگاتە ئەسینا، لەبەرانبەردا یۆنان ماوەی (12) کاژێری بۆ دادەنێ‌ تاوڵاتەکەی بەجێبهێڵێت. لە فڕۆکەخانەی سەربازی ئەسینا هەواڵگری یۆنان فڕۆکەیەکی تایبەتیی بۆ ئامادەدەکەن، بۆ ئەوەی بەرەو شاری مینسک لەڕووسیای سپی بیبات، لەوێشەوە بە
فڕۆکەیەکی دیکەی تایبەت لەڕێگای پایتەختی لاتڤیاوە بەرەو ڕۆتەردام بکەوێتە ڕێ‌. چونکە ئۆجەلان ڕایگەیاندبو پێی خۆشە بچێت بۆ هۆڵەندا، چونکە متمانەی تەواوی بەسیستمی یاسایی هۆڵەندا هەیە.
دوای نیوکاژێر لەفڕینی فڕۆکەکە، یەکێک لەفڕۆکەوانەکان لەڕێگای تاوەری چاودێری فڕینی ئەسیناوە پەیامێکی کراوەی پێدەگات، پەیامەکەش لەسکرتێرەکەیەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی یۆنان ئاڕاستەکراوە، ئەو وەزیرە لە کۆنگرەی داڤۆسەوە بەرەو ئەسینا دەگەڕێتەوە و فەرمان دەکات بەرلەوەی بگاتەوە یۆنان دەبێت سەرکردە کوردەکە لەئەسینا نەمابێت. ئەم پەیامەش بەکراوەیی هاتبو بۆ ئەوەی فڕۆکەکانی ئەو دەوروبەرە بیبیستن، بەمەش هەواڵەکە دەگاتە دەزگا جاسوسییەکانی لەنموونەی (CIA) ، بەمەش هەموو نەخشەی داڕێژراو بۆ گەیشتنە هۆڵەندا دەکەوێتە مەترسیەوە.
دوای دو کاژێر فڕین دەگەنە مینسک و لەوێ‌ چوار کاژێر چاوەڕوانی گەیشتنی فڕۆکەکەی ڕیگا دەبن. بەڵام دوای شەش کاژێر چاوەڕوانی لەمینسک، فڕۆکەکەی ئۆجەلان دیسان بەرەو یۆنان کەوتەوە فڕین. چونکە بە بڕیاری حکومەتی هۆڵەنداو بۆ ڕێگرتن لە گەیشتنی ئۆجەلان تەواوی ئاسمانی هۆڵەندا بەرانبەر بەفڕینی ئاسمانی دادەخرێ‌ و ڕێگا بەنیشتنەوەی هیچ فڕۆکەیەک نادرێت.
=KTML_Bold=ئەفریقا.. سەرەتای داوەکە=KTML_End=
دوای گەیشتنەوەی بەیۆنان، حکومەتی یۆنان ماوەی سێ‌ ڕۆژ مۆڵەت بە ئۆجەلان دەدات و ڕەوانەی دورگەی کۆرفوی دەکەن، لەوێش دەیبەنە سەربازگەیەک و ڕێگەش بەخۆی و هاوکارەکانی نادەن تەلەفۆن بەکاربهێنن. لەو ماوەیەدا حکومەتی یۆنان پێشنیار دەکەن بۆ ئۆجەلان کە بەرەو وڵاتێکی ئەفەریقی بڕوات، بۆ نموونەش یەمەن و سوودان و لیبایان باسکردبو، بەڵام ئۆجەلان ئەو سێ‌ دەوڵەتەی ڕەتکردبووە وە.
دەزگای هەواڵگری یۆنان پلانێکی نوێ‌ دادەڕێژێت، گوایە قسە لەگەڵ پارێزەرەکەی نیلسۆن ماندێلا کراوە بەناوی (جۆرج بیزۆس) و وتویەتی کە ئەفەریقای باشوور ئامادەیە ئۆجەلان وەربگرێت، بەڵام لانی کەم پێویستی بەدە ڕۆژ هەیە بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکانی وەرگرتنی ئۆجەلان دابین بکات، بۆیە هەتا ئەو دە ڕۆژە دەزگای هەواڵگری یۆنان لەباڵێوزخانەی وڵاتەکەیان لە کینیا داڵدەدەی دەدەن. جگەلەهاوەڵەکانی نابێت کەسی تر بزانن کە لەنایرۆبی دەبن. ئەوەشیان بەئۆجەلان ڕاگەیاندبو کە وەزیری دەرەوەی یۆنان بڕیاریداوە سیاسەتی خۆی لەمەڕ ئۆجەلان بگۆڕێت و هەر هاوکارییەکی پێویست بێت پێشکەشی دەکرێت، لەسەر بناغەی ئەم بەڵێنانە ئۆجەلان بڕیاریدا بەپێشنیارەکە قایل بێت.
=KTML_Bold=بەڕ ێکەوتن بەرەو کینیا=KTML_End=
دەزگای هەواڵگری یۆنان فڕۆکەیەکی تایبەت ئامادەدەکات، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی (01-02-1999) کاژێر دە و نیوی شە و بەرەو نایرۆبی بفڕێت، بەئۆجەلان ڕادەگەیەنرێت کە جۆرج کۆستاولاسی باڵێوزی یۆنان لەکینیا لەفڕۆکەخانە پێشوازی لێدەکات و ڕاستەوخۆ بۆ نێو باڵێوزخانەکەی دەگوێزێتەوە، بەڵام یۆنانییەکان کۆپی پاسپۆرت و جۆری فڕۆکەکە و کاتی گەیشتنی فڕۆکەکە دەدەنە پۆلیسی کینیا، بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی بەفڕۆکەخانەکە دەستگیربکرێت.
ڕووداوێک دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی ئەم پلانە، چونکە کاتێک ئەو ئۆتۆمبێلەی ئۆجەلانی تێدایە دەگاتە فڕۆکەخانە، خۆی دەکێشێت بە باڵێکی فڕۆکەکە کە لەجۆری فاڵکۆن دەبێ‌، بەم هۆیەوە فڕۆکەکە پەکی دەکەوێت و فڕۆکەیەکی دیکە لەجۆری چالینجەر ئامادەکرێت، سەرەنجام لەجیاتی ئەوەی ئۆجەلان سەرلەبەیانی بگاتە نەیرۆبی لەنیوەڕۆدا دەگات، بەوتەی باڵێوزەکە بەوهۆیەوە کینیەکان سەریان لێ‌ تێکدەچێت و ڕێگە بەئۆجەلان دەدەن بۆ ماوەی دو هەفتە لەناو باڵێوزخانەی یۆنان بمێنێتەوە.
لە و ماوەیەدا لەکینیا ئۆجەلان سێ‌ کەسی لەگەڵ بووە، ئەوانیش پیاوێک بەناوی کەریم و سێ‌ ئافرەت بوون. پێنج ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان ڕێگە بەکەریم دەدرێت بگەڕێتەوە بۆ سوید، چونکە هەڵگری ڕەگەزنامەی سویدی بوە. پێنج ڕۆژ دواتریش سێ‌ ئافرەتەکە دەگەڕێنرێنەوە بۆ یۆنان.
=KTML_Bold=کۆتایی ژیان لەنایرۆبی=KTML_End=
لە ماوەی ئەو دو هەفتەیەدا باڵێوزەکە لەژێر فشار و ڕێنمایی هەواڵگری و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیدا، چەندینجار پێشنیاردەکات بۆ ئۆجەلان کە پێکەوە لەباڵێوزخانەکە بچنە دەرەوە، بەڵام ئۆجەلان هەموی ڕەتدەکاتەوە. تاسەرەنجام بەرپرسی دەزگای هەواڵگری یۆنان دێت بۆ باڵێوزخانەکە و دەڵێت دەبێت ئێستا ئۆجەلان لەکینیا نەمێنێت، پۆلیسێکی کینی دەڵێت: ئەگەر ئۆجەلان نەیەت ئەوە ناچاردەبین بەهێز بێینە ناو باڵێوزخانەکە و دەستگیری بکەین یان بیکوژین.
دواجار ئۆجەلان بەیاوەری باڵێوزەکە بینای باڵێوزخانەکە جێدەهێڵێت، بەو مەرجەی بەرەو وڵاتێکی ئەوروپی بەرن، بەڵام لەبەر دەرگای باڵێوزخانەکە چوار ئۆتۆمبێلی جۆری جێبی پۆلیسی کینی وەستاون، بەزۆر ئۆجەلان لە ئۆتۆمبێلی باڵێوزەکە دادەگرن و ڕێگە لەهاوەڵەکانیشی دەگرن بچنە ناو هەمان ئۆتۆمبێلەوە، دەڵێن لەفڕۆکەخانە یەکتر دەبیننەوە و ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەخێرایی دەهاژون، کاتێک هاوەڵەکانی ئۆجەلان دەگەنە فڕۆکەخانەکە، دەبینن دەرگای جێبەکە کە ئۆجەلانی تیابوە کراوەتەوە و کەسی تێدانەماوە، ئۆجەلانیش لەوساتەدا لەنێو فڕۆکەیەکی تورکی بووە لەڕێگایدا بەرەو تورکیا.
=KTML_Bold=دورگەی ئیمرالی=KTML_End=
ئۆجەلان لە تورکیا لەدورگەی ئیمرالی زیندانی دەکرێت، دورگەکە دەکەوێتە دەریای مەڕمەڕەوە، پەنجا کیلۆمەتر لە باشووری ئەستەنبوڵە. لە ساڵانی سییەکانەوە وەک زیندان بەکاردەهێنرێت. پاش کودەتای ساڵی (1961) عەدنان مەندەریس سەرۆک وەزیرانی ئەوکات و دوان لەوەزیرەکانی هەتا کوشتنیان لەم زیندانەدا دەستبەسەر بوون. هەروەها دەرهێنەری کورد یەڵماز گۆنای لەم زیندانەدا توندکرابو. گرتوخانەکە جێگەی نزیکەی دوسەد زیندانی تێدادەبێتەوە، بەڵام حکومەتی تورکیا تەواوی زیندانەکانی دیکەی گواستنەوە و ئۆجەلان بەتەنیا خۆی لەو دورگەیە زیندانییە.
=KTML_Bold=مۆسادو پێنج ملیۆن دۆلار=KTML_End=
دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا نەجاتی بلیجان ئاشکرای کرد هەر لەسەرەتای کارەکەوە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل مۆساد زۆر بەوردی بەشداری لەئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە و بەشوێن ئۆجەلاندا گەڕاوە. پاش ڕۆیشتنی ئۆجەلان لە ڕۆما، مۆساد بەردەوام زانیاری تایبەت بەشوێنی مانەوەی داوە بەتورکیا. بلیجان دەڵێت: لەدەستگیرکردنی ئۆجەلاندا دەبێت سوپاسێکی زۆری مۆساد بکرێت کە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی گرنگی هەبو.
سەرەتای مانگی ئایار، واتە سێ‌ مانگ دوای ڕفاندنی ئۆجەلان، ئەندام پارلەمانێکی کینیا ئاشکرای کرد چەند کاربەدەستێکی حکومەتی وڵاتەکەی پێنج ملیۆن دۆلاریان وەک پاداشتی هاوکاریکردن لەڕفاندنی ئۆجەلان لە تورکیا وەرگرتووە. حکومەت ئەو وتەیەی پشتڕاست نەکردەوە و پارلەمانیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا، بەڵام هیچ ئەنجامێک لەمبارەیەوە بەدیار نەکەوت.
=KTML_Bold=پەکەکە و ئەوروپا=KTML_End=
بولەر دەڵێت پێدەچێت هەرکام لەهاوەڵە کوردەکانی ئۆجەلان (ئەلیکس، جۆن، زێڕین) دەستیان لەگرتنەکەی ئۆجەلانی هاوڕێیاندا هەبێت، بۆیە لەناوخۆی پەکەکەدا ڕەوشەکە بەبێ‌ لێپێچینەوە و تۆمەت و لۆمە بەخشینەوە بەرانبەر ئەو کەسانەی کە بە بەرپرس ناسران بەرانبەر بەو فیاسکۆیە تێنەپەڕی. بەڵکوو چەند کەسێکی ڕاوێژکارو نوێنەری پەکەکە لە چەندین شوێندا بەرپرسیارییەتیان خرایە ئەستۆ، چەندین کەسیش خۆیان کشاندەوە و وازیان هێنا.
لەکۆبەندی سەرنجەکانیدا، بریتا بولەر دەڵێت: کەیسەکەی ئۆجەلان بەڕوونی نیشانیدا کە چۆن یاساکانی مافی مرۆڤ (کە ئێمە هەندێکجار ڕەنگە بەئاسانی وابزانین ئیتر ئەو مافانە چەسپیون و سرووشتی بوون لە کۆمەڵگەدا) پشتگوێ‌ دەخرێن، ئەگەر بێتو بەرژەوەندییە سیاسییەکان بخاتە ژێر هەڕەشەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 343 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-02-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 343 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,450
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,459
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!